“دەزانیت خێرایی گەردوون لە زیادبوونە؟”
بەهێزترین تەلەسکۆپی ناسا شتێکی چاوەڕواننەکراوی بینیوە کە دەتوانێت گریمانە سەرەتاییەکانمان لەسەر گەردوون هەڵبوەشێنێتەوە.
زانایانی زانکۆی جۆنز هۆپکینز بە بەکارهێنانی تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی جەیمس وێب (JWST) پێوانەیەکی زۆر وردیان بۆ مەودای نێوان گەلەئەستێرەکان کردووە.
ئەم تێبینیانە ئاشکرای دەکەن کە گەردوون بە ڕێژەی لەسەدا هەشت بۆ ١٢ خێراتر لەوەی باشترین تیۆرییەکانی ئێستامان پێشبینی دەکەن فراوانتر دەبێت. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ڕەنگە هەندێک هێزی نەناسراو هەبێت کە ئەوە ڕوون بکاتەوە کە بۆچی گەردوون ئێستا خێراتر فراوانتر دەبێت لە ملیارەها ساڵ لەمەوبەر.
بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی هابلەوە بینرا، پێشتر ئەگەری ئەوە هەبوو کە ئەم خێراییە بەهۆی هیچ شتێکی نائاسایی نەبێت یان هەڵەی تەلەسکۆپ بووبێت.
بەڵام بە بەکارهێنانی تێبینییەکانی دوو ساڵی JWST، ئێستا توێژەران دەریانخستووە کە دۆزینەوە سەرسوڕهێنەرەکانی هابل بە هەڵە نەبوون.
بە گوتەی نووسەری سەرەکی و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ پرۆفیسۆر ئادەم ڕیس، ئەمە ئەوە دەردەخات کە تێگەیشتنمان لە لەدایکبوونی گەردوون دەتوانێت بە تەواوی هەڵە بێت.
دەڵێت: ‘ئەوە ئەو دۆزینەوە سەرسوڕهێنەرەی تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی هابڵ پشتڕاست دەکاتەوە کە دە ساڵە لەگەڵیدا هەوڵێکی زۆر دەدەین – دەرکەوت ئێستا گەردوون خێراتر فراوانتر دەبێت بەراورد بە شیکردنەوەی باشترین تیۆرە بەردەستەکانمان کە ڕوونی بکەنەوە.’ پرۆفیسۆر ڕیس سەرەتا لە تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی هابڵ بەکارهێنا بۆ پێوانەکردنی مەودای نێوان کۆمەڵێک گەلەئەستێرەی جیاواز.
ئەمەش دەرکەوت کە فراوانبوونی گەردوون بە خێرایی ٧٢.٨ کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا بۆ هەر مێگاپارسێکێک کە مەودای یەکسانە بە ٣.٢٦ ملیۆن ساڵی ڕووناکی.
ئەوەی ئەم ئەنجامەی زۆر سەرسوڕهێنەر کرد ئەوەیە کە تێگەیشتنە ئاساییەکان پەیوەست بە پەرەسەندنی گەردوون پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ئەم ژمارەیە تەنها 67-68 کم/چرکە/Mpc بێت.
دوای زیاتر لە ٢٥ ساڵ، ئێستا پرۆفیسۆر ڕیس گەورەترین و بەرزترین کارایی تەلەسکۆپی ناسا بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە دۆزینەوەکەی کە خەڵاتی نۆبڵی بەدەستهێناوە، هەڵە نەبووە.
بە بەکارهێنانی JWST ڕیس و هاوکارەکانی سەرنجیان خستە سەر کۆمەڵێک گەلەئەستێرەی کە ئەستێرەی پەپولەی تێدایە کە پێیان دەوترێت گۆڕاوە سیفایدەکان.
ئەم ئەستێرە ناوازانە بە ڕێژەیەک دێن و دەچن کە ڕێژەیی بێت بەراورد لەگەڵ ڕووناکییان، یان ڕووناکییەکی دەوروبەر، ئەمەش وایان لێدەکات ببنە ‘ستانداردێکی زێڕین’ بۆ پێوانی مەودای نێوان ئەستێرەکان.
بە بەکارهێنانی گەلەئەستێرەی NGC 4258 کە بە باشی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە وەک خاڵی ئاماژە، توێژینەوەکە یەک لەسەر سێی نمونەی بنچینەیی گەلەئەستێرەی تەلەسکۆپی هابلی گرتۆتەوە. ئەوەش بە ڕای ژماریەک زانا، لە نێوانیان ریس و تیمەکەی، پەیوەندی بە پێکهاتە یان مادە تاریکەکان هەیە.
مادەی تاریک، وا بیردەکرێتەوە کە نزیکەی ٢٧%ی گەردوون پێکدەهێنێت، فۆرمێکی گریمانەکراوی ماددەیە کە نابینرێت بەڵام بە پشتبەستن بە کاریگەرییە کێشکردنەکانی لەسەر ماددە ئاساییەکان – ئەستێرە، هەسارەکان، مانگەکان، هەموو ئەو شتانەی لەسەر زەوی – بوونی هەیە بۆ نزیکەی 5%ی گەردوون لە خۆ دەگرێت.
لە لایەکی دیکە، وا لێکدەدرێتەوە وزەی تاریکی یان تاریکایی نزیکەی ٦٩%ی گەردوون پێکبهێنێت، شێوەیەکی گریمانەکراوی وزەیە کە بەشێکی فراوانی بۆشایی ئاسمان دەگرێتەوە کە بەرپەرچی هێزی کێشکردن دەداتەوە و فراوانبوونی خێراتری گەردوون دەباتە پێشەوە.
“ڕەنگە چی ڕێژەی فراوانبوونی نائاسایی ڕوون بکاتەوە؟”
ڕیس دەڵێت: “زۆر گریمانە هەن کە مادەی تاریک، وزەی تاریک، تیشکی تاریک – بۆ نموونە نیوتریۆنەکان (جۆرێک لە تەنۆلکەی ژێر ئەتۆمی دەرئاسا) – یان خودی کێشکردن کە هەندێک تایبەتمەندی نامۆیان هەیە وەک ڕوونکردنەوەیەکی ئەگەری لەخۆدەگرن”.
توێژەران سێ شێوازی جیاوازیان بەکارهێناوە بۆ پێوانەکردنی پێوەرێکی دیاریکراوی زانیاری – مەودای زەوی بۆ گەلەئەستێرەکان کە جۆرێک لە ئەستێرەی پەپولەیی بە ناوی سیفیدەکان بەڵگەی لەسەرە. پێوانەکانی وێب و هابل هاوئاهەنگ بوون لەگەڵ هەڵسەنگاندنەکانی ریس.
ئەمەش نوێترین کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی زانیارییە لەسەر گەردوون، کە بەردەوام زانا و کەسانی ئارەزوومەندی گەردوونی سەرقاڵ کردبوو، هەرچەندە بیرۆکەکانی فراوانبوونی خێرای گەردوون، وەکو ئاماژەی بۆ دەکرێت، هەم لە دەقە ئایینی و هەم پێشبینی زانا گەردوونناس و فیزیایی گەردوونیی زیاتر لە یەک سەدەیە گریمانەکان داڕێژراون.