ڕۆژئاوای کوردستان پارچه‌یه‌که له خاکی دایک واته کوردستانی گه‌وره. بێگومان ئه‌مە هه‌ست و نیگای زۆربه‌ی کوردانی پارچه‌کانی دیکه و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشه، ئه‌م هه‌سته ته‌نها بۆ ڕۆژئاواش نییه، به‌ڵکوو زۆربه‌ی کورد خۆی به په‌رۆش و هاوچاره‌نووسی دۆخی کورد له هه‌موو کوردستانی گه‌وره ده‌زانێت. ڕاستییه‌که‌ی ڕه‌نگه ئه‌م قسه‌یه تۆزێک زیاده‌ڕۆیی و خۆشباوه‌ڕانه بێت، به‌ڵام واقیعی بابه‌ته‌که ئه‌وه‌یه کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی دابه‌شکراو له دۆخێکی هوشیاریی باش و پێشکه‌وتوودا ده‌ژی، ئه‌گه‌ر نا هه‌مووی به‌ڵام زۆربه‌ی کورد خه‌ونی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی له سه‌ر دایه، له خه‌یاڵدانی کوردانی کرماشان و هه‌ولێر و دیاربه‌کر و قامیشلوو له‌سه‌ر یه‌ک نهخشەی خەون و خولیادا خۆیان دەبیننەوە و ڕۆژێک هەر ده‌بێت یه‌کتری له ئامێز بگرن. ڕه‌نگه ئه‌و به‌شه‌ی له کورد کە له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ئینتیما و گۆشهنیگایهوە خۆیان دەبیننەوە ته‌نها له‌و تیپه که‌سایه‌تییانه‌ی وه‌کوو ته‌ها محێدین مه‌عرووف و مه‌لای خه‌تێ بن واته یان بێ شوناس بن یان خڵه‌فاو بن.
بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت ئه‌م پوازه له لایه‌ن داگیرکه‌ری به‌عسی و ئێرانی و تورکییه‌وه به‌رده‌وام کاری له‌سه‌ر کراوه و ئێمه به‌هۆی ئه‌م پوازه‌وه هه‌میشه خه‌سارمان به‌رکه‌وتووه. به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی تیپێکی دیکه له کوردمان هه‌یه ئه‌گه‌رچی هیچ کات کوردستانی له دڵ نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه و پشتی نه‌کردووه‌ته کوردستان و خه‌ونه‌کانی به‌ڵام زویر و دڵشکاوه. بۆیه زۆر جار ته‌نها له چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی و تووڕه‌ییه‌وه هاوکێشه‌کان ده‌بینێت و هه‌ڵیانده‌سه‌نگێنێت، ڕه‌نگه تا ڕاده‌یه‌کی زۆریش حه‌قیان بێت. ئه‌گه‌ر بڵێم جۆری هاوپه‌یمانێتیکردنی کورد له‌گه‌ڵ لایه‌نانی به‌رامبه‌ری خۆی و دۆخی ژیۆپۆله‌تیکی ئاڵۆزی کوردستان دوو هۆکاری سه‌ره‌کین هەڵەم نەکردبێت و به‌دڵنیاییه‌وه دوو خاڵی زۆر ورد و ئاڵۆزمان ورووژاندووه. هه‌ر دووکی ئه‌م هۆکارانه پێکه‌وه گرێدراون و پێکەوەش دەلالەتی ئەو ئاڵۆزی و وردبوونەوەی هاوکێشەکەمان پێ دەگەیەنن واته دۆخی ژیۆپۆله‌تیکی جوگرافیای کوردستانی گه‌وره وای کردووه که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئێمه جۆرێک له په‌یوه‌ندیی و ڕایه‌ڵه‌ی هاوپه‌یمانێتی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی شوناستەوەر دروست بکه‌ین که مه‌رج نییه له قازانجی پارچه‌یه‌کی دیکه بووبێت، ئێمه له بیرمانه که د. قاسملوو به هه‌موو لێهاتوویی و شایسته‌ییه‌وه که تا ئێسته‌ش جێگه‌ی سه‌رسووڕمانی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیشه له جه‌نگه‌ی شۆڕشی کوردستان له ڕۆژهه‌ڵات و باشوور کۆمه‌ڵیک په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ به‌عس و سه‌دام حسێندا هه‌بووه، هه‌ندێ سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌که‌ن که سه‌دام ڕێزێکی تایبه‌تی بۆ شه‌هیدی نه‌مر؛ قاسملوو داناوه و به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان د. قاسملووش له دانانی پلان ونهخشهڕیگای ئابووردیدا هاوکار و ڕاوێژکاری حکوومه‌ته‌که‌ی سه‌دام بووه و له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه هاوکاریی بۆ شۆڕشی ڕۆژهه‌ڵات وه‌رگرتووه و هه‌ندێکیش ده‌ڵێن هه‌ر له سۆنگه‌ی ئه‌و هاوکارییانه‌ی که له به‌عسی وه‌رگرتووه یارمه‌تیی شۆڕشی باشووریشی به نهێنی کردووه.
به‌ڵام خودی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ناچاره‌کییه وایکرد که دواجار کۆمه‌ڵێک قسه و باس بدرێنه پاڵ د. قاسملوو که دڵی هه‌ر کوردێکی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەر بریندار ده‌کات ئه‌ویش ئه‌و قسانه بوو که ده‌درایه پاڵ ئه‌و ڕێبه‌ره که گوایه وتوویه‌تی بۆردومانکردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی ئێرانی تێدا بووه و ئێراق بێتاوانه، که‌س ناتوانێت شه‌ره‌فی کوردانه و ئینتیمای ئاوه‌ها ڕێبه‌رێک به سووسه‌یه‌کیش بباته ژێر پرسیارەوە به‌ڵام ئێمه له جیهانێکی ڕیالدا ده‌ژین و داجار به گوێره‌ی بینراو و بیسراو و خوێنراوه‌کان قسه‌ده‌که‌ین و حوکم ده‌ده‌ین. لێره ده‌توانین بپرسین ئایا له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ ڕێگاچاره‌یه‌کی دیکه هه‌بوو تا شه‌هید قاسملوو له ئاوه‌ها په‌یوه‌ندییه‌ک خۆ ببوێرێت؟ ڕه‌نگه به هه‌ر بارێک‌دا لێکی بده‌ینه‌وه وه‌ڵامه‌که نه‌رێنی بێت چونکه زیاتر له سی ساڵ پێش ئێستا هه‌م په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیی له جیهاندا به‌م شێوه‌یه نه‌بوو و هه‌میش کورد پێگه‌یه‌کی ناسراو و دانپێدانراوی ئه‌وتۆی نه‌بوو. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه بۆ قۆناغی ئێسته ڕاست نییه. ئه‌گه‌ر قاسملوو له سه‌رده‌می ئێسته‌دا ژیابا ده‌یتوانی کۆمه‌ڵێک کۆریدۆر و ڕێڕه‌وی دیپلۆماسیی جیاواز و نوێ بکاته‌وه، به هه‌مان شێوه که له ده‌ره‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی و حیزبه‌که‌ی تۆڕێکی گەورە و کاریگەری لە دیپلۆماسیی بەربڵاو و پێوەندی قورس و قاییمی ڕێک خستبوو. ئه‌مه ئیمتیاز و توانایی ئه‌و ڕیبه‌ره بوو که سیاسه‌تکردنی وه‌کوو دنیای ئه‌گه‌ر و شیمانه‌کان ده‌بینی بۆیه تا ئێسته‌ش زۆربه‌ی زۆری هه‌ڵوێسته‌کانی به زیندوو و به‌رز و دروست دهنرخێندریت.
ئه‌م دیمه‌نه‌م له ڕؤژهه‌ڵاتی کوردستان باس کرد تاکوو پارچه خۆشه‌ویسته‌که‌ی دیکه‌ی واتا ڕۆژئاواش تۆزێک بده‌ینه به‌ر سه‌رنج. هه‌موومان ده‌زانین ڕۆژئاوای کوردستان له ئایدۆلۆژیایه‌ک پێڕه‌وی ده‌کات که ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین ماوه‌ی به سه‌رچووه ئه‌وا ئیتر بۆ کورد وه‌کوو زه‌هری کوشنده وایه. یانی ده‌مێکه ئێمه تاڵاوی ئه‌و زه‌هره ده‌چێژن. ئایدۆلۆژیایەک کە لە پاشماوەکانی جیهانی دووجەمسەر و بلۆکی ڕٶژهەڵات و ڕٶژئاوایە و لە دوای شەڕی ساریش هێشتا بەکەمی خۆی ئاپدەیت کردووەتەوە. هێڵه گشتی و نه‌گۆڕه‌کانی ئه‌م ئایدۆلۆژیایه وای کردووه که ئێرانی داگیرکه‌ر له پله‌ی سیسته‌مێکی ئایدۆلۆژیی ئایینی و سته‌مکار بەشێوەیەکی ڕەمزی ببێت به هاوپه‌یمانێکی نه‌ک ته‌نها پراکتیکی به‌ڵکوو مه‌عنه‌ویش، ئه‌مه‌ش ته‌نها به یه‌ک هۆکار و ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که ئێران دژی ئه‌مپریالیزمی ئه‌وسا و سه‌رمایه‌داریی ئێستایه که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسرائیل نوێنه‌ره دیار و ڕاسته‌قینه‌کانین له ڕوانگه‌ی ئه‌مانه‌وه، دیارە ئەم هاوپەیمانێتییە تا لە بەرژەوەندی دۆزی کورددا بێت هیچ کێشەیەکی نییە، تا بۆ ئەوە بێت کە شەڕ و شۆڕ لە ماڵی کورد دوور بخاتەوە هیچ لۆمەیەکی لەسەر نییە بەڵام ڕۆژئاوا و سیاسەتمەدارەکانی ئەگەرچی بەهۆی هاوپەیمانێتییان لەگەڵ ئەمەریکا و ڕٶژئاوا ناچار بە هەندێک کرانەوە و چەمانەوەی ئایدۆلۆژیی بوون و نیشانەکانی پێمان دەڵێن بە هۆی “ئەمری واقیع” ەوە وردەوردە لەو دەمارگرژی و نەچەماوییە ئایدۆلۆژییە دوور دەکەونەوە یان لانیکەم تۆزێک نەرمونیانتر بوونە، بەڵام هەر جۆرە پەیوەندییەکی هەڵە و هاوپەیمانێتییەکی ناوەخت دەتوانێت قورساییەکەی لە لای ڕٶژئاوا و ئەمەریکا کەم بکاتەوە.
گۆڕێنی بنەما گشتییەکانی ئایدۆلۆژییەک پێویستی بە کات و هاوکێشە و هێزی نوێ هەیە، لە سیاسەتدا هیچ ئایدۆلۆژیایەکی نەگۆڕ و ئەبەدی بوونی نییە و گەر هەر وڵات یان سیستەمیک بەم پێوەرە بڕاوتە پێش ئەوا جگە لە خولانەوە لە ناو بازنەیەکی سەرگێژکەردا هیچی دیکەی بۆ مسۆگەر نابێت، ڕۆژئاوای کوردستان دەبێت پێداچوونەوەیەکی بنەمایی لەسەر بنەمایەکی سیاسیی نەزۆک و ماوەبەسەرچوودا بکات ئەویش دژایه‌تیی سه‌رمایه‌داری(ئه‌مپریالیزم)یە وەکوو پێوەری ئەکتی سیاسی له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا، هەنووکە بۆ دنیا ڕوون بووەتەوە کە سەرمایەداری لە قەیران دایە و ئەم قەیرانە دیموکراسی و بەها دادپەروەرانەکانیشی بەئامانج گرتووە بەڵام دەبێت ئێمە وەکوو کورد کە خاوەن قەزیەیەکی نەتەوەیی ئاڵۆز و سەرکوتکراوین بپرسین بۆچی بۆ وڵاتانی ئیسلامی و نائیسلامی هیچ کێشەیەک نییە هاوپەیمانێتییەکی بەرین و توندوتۆڵیان لەگەڵ ڕۆژئاوا هەبێت بەڵام ئێمە خۆمان کردووە بە کەواسووری بەر لەشکر و دەمانەوێت جیهان ڕزگار بکەین؟ بۆچی تورکیا و سەعودیا و زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و چین ئەم ڕاستییە دەبینن و هیچ بڤە و تابۆیەک بۆ پێشکەوتنی دۆزی خۆیان دیاری ناکەن بەڵام ئێمە وا نیین؟ ئەم لاسارییە ئایدۆلۆژییە تا ئێستەش دەرئەنجامی خراپی تایبەت بە خۆی هەبووە و نه‌ک ته‌نها به‌سیره‌ت و پووختهبوونی سیاسیی تێدا نییه به‌ڵکوو ڕێک ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دۆگماتیزم و چه‌قبه‌ستوویی سیاسییه.
ئایدۆلۆژیای پێڕه‌وکراوی ڕۆژئاوا له ڕۆژانی تاسووعا و عاشوورادا بۆ ئیمام حوسێن شین ده‌گێڕێت و له گه‌ڵ ئاخونده‌کانی تاران و قوم له ئامێزی یه‌کدی سته‌می مێژوو بۆ یه‌ک باس ده‌که‌ن که‌چی به‌نیسبه‌ت ئیدهعاکانیانهوه که‌مترین هه‌ڵوێست و پشتگیری‌یان له به‌ندکراوان و لێقه‌وماوان و قوربانیانی شۆڕشی ژینا هه‌بوو، ئه‌م هه‌رێمه ده‌یتوانی له‌م ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا له‌باتی خه‌ونی پووچه‌ڵی برایه‌تیی گه‌لان، سیاسه‌تی کراوه و نه‌رم له ئاستی جیهان و ناوچه‌که‌دا پێڕه‌و بکات، ده‌یتوانی له بازنه‌ی ئه‌و کوردایه‌تییه‌ی ئیده‌عای بۆ ده‌کات سیاسه‌تێک دابڕێژێت که هه‌م په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی و ئه‌زموونی باشووری کوردستان قووڵتر و ستراتیژیکتر بێت و هه‌میش درک به واقیعی نه‌زمی نوێی ناوچه‌که و ڕۆڵی تورکیا بکه‌ن له گۆڕانکارییه‌کانی به‌رده‌مدا. من پێم وایه ڕۆژئاوا ته‌نانه‌ت له کاتی سیفریشدا ده‌بێت واز له‌م ئایدۆلۆژیا ڕه‌ق و به‌سه‌رچووه بهێنێت و واقیع ببینێت، واقیعیش ئه‌م هێزانه‌ن له ناوچه‌که‌دا، هه‌رێمی کوردستان و پێگه‌ی ژیۆپۆلۆتیکی هه‌رێمه له ئاراسته‌کردنی ڕووداو و گۆڕانکارییه‌کاندا و ده‌توانێت له‌مانه که‌ڵک وه‌رگرێت به‌ڵام پرسیار ئه‌مه‌یه که سڕبوون به‌هۆی ئه‌م ئایدۆلۆژیایه‌وه که‌ی ده‌ڕه‌وێته‌وه؟