• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, تشرینی یه‌كه‌م 2, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 118

    جیهان و جەمسەرگیریی

    ماناو ڕەهەندەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

    سیستەمی هیچوپووچی

    ئاونگ و ئاورنگ

    ڕێکەوتنی نەوت و کۆتایی گەمارۆی ئابووری

    ڕێکەوتنی نەوت و کۆتایی گەمارۆی ئابووری

    بۆچی ناتانیاهو داوای کاراکردنەوەی “سناپباک” ی کردەوە؟

    بۆچی ناتانیاهو داوای کاراکردنەوەی “سناپباک” ی کردەوە؟

    ئایندەی کورد لە سوریا

    پرسی دانپێدانانی فه‌ڵه‌ستین

    سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن

    ئەو هەقیقەتانەی دوای ڕیفراندۆم دەرکەوتن

    ئایندەی کورد لە سوریا

    ئایندەی کورد لە سوریا

    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    موسوڵمانی زایۆنیی

    با ئارامی میدیایش تاقی بکەینەوە

    جەنگی ئیرادەو بەردەوامی ئاوەدانی

  • شــیکار
    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی پێنجەم

    ساڵێک بەبێ نەسروڵڵا؛ ئەو پیاوەی باوەڕی بە ئەفسانەی خۆی هەبوو   

    ساڵێک بەبێ نەسروڵڵا؛ ئەو پیاوەی باوەڕی بە ئەفسانەی خۆی هەبوو  

    لە کۆمێنتەوە بۆ قەیرانی متمانە؛  شێوازەکانی دزەکردنی سایبری ئێران لەنێو کۆمەڵگەی کوردستان

    لە کۆمێنتەوە بۆ قەیرانی متمانە؛  شێوازەکانی دزەکردنی سایبری ئێران لەنێو کۆمەڵگەی کوردستان

    فشارەکانی ئەمریکا و ئێران لە بارەی حەشدی شەعبی، داهاتووی سیاسی ئێراق بەرەو کوێ دەبەن؟

    فشارەکانی ئەمریکا و ئێران لە بارەی حەشدی شەعبی، داهاتووی سیاسی ئێراق بەرەو کوێ دەبەن؟

    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی چوارەم

    هێزی تیژ لە کایەیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا

    هێزی تیژ لە کایەیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا

    سیاسەتی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە کورد بە بەردەوامی نەرێنی بووە

    سیاسەتی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە کورد بە بەردەوامی نەرێنی بووە

    چیپی مێشکی Neuralink چییە و چۆن کار دەکات؟

    چیپی مێشکی Neuralink چییە و چۆن کار دەکات؟

    پێشهاتە سیاسییەکانی فەرەنسا دوای دەستلەکار کێشانەی سەرۆک وەزیران

    پێشهاتە سیاسییەکانی فەرەنسا دوای دەستلەکار کێشانەی سەرۆک وەزیران

    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی سێیەم

  • ئــــابووری
    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەری لەسەر لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

    پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەری لەسەر لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

    کوردەکانی خوراسان   

    کوردەکانی خوراسان  

    میتانییه‌كان

    میتانییه‌كان

    چیرۆکی دۆڕاوەکان و براوەکانی مێژوو

    چیرۆکی دۆڕاوەکان و براوەکانی مێژوو

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌ نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    پەیوەندی کورد و سیستەمی میرنشینی؛ ڕۆڵ و کاریگەرییه‌كه‌ی  

    پەیوەندی کورد و سیستەمی میرنشینی؛ ڕۆڵ و کاریگەرییه‌كه‌ی  

    “حاجی قادری کۆیی” نیشتیمانێک لە تاراوگە

    “حاجی قادری کۆیی” نیشتیمانێک لە تاراوگە

    ئاڵنگارییەکانى بەردەم بیرى نەتەوەیی کوردی لە هەرێمى کوردستان

    ئاڵنگارییەکانى بەردەم بیرى نەتەوەیی کوردی لە هەرێمى کوردستان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

  • چاوپێکەوتن
    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

سەرەکی هێــزی نەرم کولتوور و مرۆڤسازی

سایکۆلۆژیای چەکدار

سۆران ناسیح لەلایەن سۆران ناسیح
ئاب 16, 2025
لە بەشی کولتوور و مرۆڤسازی
0 0
A A
سایکۆلۆژیای چەکدار
0
هاوبەشکردنەکان
50
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

گوزارشتکردن لە خود لە ڕێگەی تووندوتیژیەوە، کاتێک ئامراز و دەربڕی ئەم تووندوتیژییە دەبێت بە چەک وەک بنەمای سەرەتا و کۆتایی وەک هەستێکی کوێر ئاراستەی گشت شتێک دەکرێت. ئایا چی جۆرە کۆمەڵگایەک بۆ ژیان بەردەست دەبێت و چی مانایەک بۆ بەهای مرۆیی و یاسا شارستانییەکان دەمێنێتەوە؟ ئایا دەتوانین بڵێین؛ کۆمەڵگایەکمان هەیە وەک شوێنی ژیانێکی تاڕادەیەک ئارام سەیری بکەین یان لە ئەگەری بەرکەوتنی مرۆڤەکان و کێشەکانیان مەحکوم دەبن بە چ جۆرە دادپەروەری و یاسایەک کاتێک چەک هێزێکی ئەفسوناوی وەردەگرێت و دەبێت بە پەڕجو و عەسا بۆ ڕزگاری و دەرخستنی ڕاستی. یان بێژین لەئەگەری بەردەوامیدان بە چەک وەک تاکە ڕێگا چ ڕابردوویەک چاوەڕێمان دەکات. لەم نووسینە و هەندێک کاری تر پەیوەست بە کێشەکانمان هەوڵ دەدەین هەم ڕانانێک بۆ هەندێک لە ئایدیا و بۆچوونە ورد و ڕوونەکانی کتێبی “التخلف الاجتماعي_دواکەوتووی کۆمەڵایەتی” نووسەری دیاری عەرەب “مستەفا حیجازی” بکەین، لەگەڵیدا نووسەر بە حوکمی ئەوەی خۆی  لە لوبنان ژیاوە ئەو کێشانەی ئەوێ و دونیای عەرەبی خستۆتە بەر باس و لێکۆڵینەوە،  لە ڕاستیدا زۆربەی کێشەکانمان یەکتردەبڕن و گەلێک نزیکن لە زۆر بابەتدا، دەکرێت کۆمەکمان بکات بۆ بیرکردنەوەی زیاتر لە دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری ئەمڕۆی کۆمەڵگەی کوردی. خستنە بەر باسی “سایکۆلۆژیای چەکدار” لە کۆمەڵگەی دواکەوتوودا، لە ڕاستیدا باس و کارێکی  ئەوتۆی لەسەر نەنووسراوە،  بەداخەوە شتێکی وا بەردەست نیە تایبەت بەو بابەتە لەتەک ئەوەی زۆربەی ژیانی کورد لەگەڵ چەک بووە وەک هێز و خۆسەلماندن تایبەت لەم دوو سەدەیەدا، بەڵام ئەم بابەتە پڕ کێشەیە گرنگی پێ نەدراوە لەگەڵ ئەوەی تا ئێستاش بەشێکی سەرەکییە لە ژیانی ئەو کۆمەڵگایەی ئێمە تێیدا دەژین.

مستەفا حیجازی، لە کتێبەکەیدا ژیانی دەروونی مرۆڤی دواکەوتوو دابەش دەکاتە سەر سێ قۆناغ:-

یەکەم:- قۆناغی ملکەچی.

دووه‌م:- قۆناغی چەوساندنەوە

سێیەم:- قۆناغی یاخیبوون و ڕووبەڕووبونەوە.

 ئێمە لەم باسەدا بە كورتی  هەر یەک لەو قۆناغانە وەردەگرین و ڕوونی دەکەینەوە، لەم نووسیەنە لەوەیە زیاتر لە سەر قۆناغی سێەم بوەستین جگە لە پێکەوەبەندی  ئەو پەیوەندییە تێکهەڵکێشەی لە نێوانی هەر سێ قۆناغەکەدا هەیە، کە ئاوێتە و تەواوکەری یەکترن. لە قۆناغی یەکەمدا ملکەچی یان کردەی داڕووخان و بچووکردنەوەی بەهای مرۆڤی ملکەچ و تێکشکێندراو، لە گەڵیدا زاڵبوونی ئیگۆی کەسی داگیرکەر و سەردەست، زەقترین شێوازی خۆیی وەردەگریت. بێدەنگی دەبێتە شتێکی زاڵ، ڕابوون و یاخیبوون دەبێتە شتێکی کەسی و ئەمەش هێندەی پێ ناچێت وەک هەوری بەهار نامێنێت، چونکە ئەم هەوڵدانانە ڕووبەڕووی کاردانەوە و سەرکوتکردنی تووند دەبێتەوە، لە شێوەی کوشتن و ڕاوەدوونان کە لە لایەن دەسەڵاتی داگیرکەرەوە پیادە دەکرێت، مەحاڵبوونی ڕزگاری دەبێتە جۆرێک لە یەقین کە ئیمکانی دەربازبوون دەکوژێت. مرۆڤ هەست بە ناچیزی و لاوازی و بچووکی خۆی دەکات لەم قۆناغەدا دەرهەق بەو دۆخەی کە تێکەوتووە، ئەم هەستە تووندە کاریگەری لەسەر کەسایەتی دەکات، سەرشۆڕی و ناچیزی و شەرمەزاری کە بەرگە گرتنیان تا کاتێکی زۆر قورسە و ئازارێکی گەورەی مەعنەوی لای مرۆڤ دروست دەکات، دەبێتە جۆرێک لە داڕووخان و نەمانی بەهای کەسی، واتە ئەم هەستە مرۆڤ خەفەخان دەکات.

دووەم، لە قۆناغی چەوساندنەوەدا و لەگەڵ بەردەوامبوونی شەپۆلی چەوساندەوە و ناچیزکردن و بچوکردنەوەدا، دۆخی دەروونی مرۆڤ دەگاتە ئاستێکی بەرزی هەڵچوون، لە قۆناغی پێشتردا واتە ملکەچی زۆر بە تووندی سەرکووت کرابوو لە میانەی میکانیزمەکانی بێبەهاکردنی خود و گەڕانەوەی بۆ خود وەک دۆخێکی  ماسۆشیانە، مرۆڤی تێکشکاو لەم قۆناغەدا بە دوای کەسێکدا دەگەڕێت ئەو شەڕانگێزییە کەڵەکەبووەی ناخی خۆی پێ بڕێژێت، چیتر لەو هەستەدا نەمێنێتەوە وەک؛ ناچیز و گرگن و تاوانبار خۆی ببینێت. دەکرێت دۆخی پێشوو هەڵبگەڕێتەوە و لەو هەستەوە بڕواتە هەستێکی تر ئەویش هەست کردنە بە چەوساندنەوە لە لایەن ئەویترەوە کە بەرپرسیاری تێکشکاندنیەتی وەک مستەفا حیجازی ئاماژەی بۆ دەکات؛ مرۆڤ ناتوانێت بە بەردەوامی بەرگەی کردەی بێبەهاکردنی کەسی بگرێت، دەبێت کەمێک هەست بە نەفسبەرزی و گەورەیی و کەرامەت بکات لە چاوی خۆیی و خەڵکانی دیکەشەوە ڕێز و قەدرێکی بۆ دابنرێت، شکست هێنان لە سەلماندی خود و نەگەیشتن بە بەهای کەسی، توونترین هەستی گوناه  دروست دەکات کە ئازار و  گرژیەکی زۆر بۆ دەروون دەهێنێت، لە هەموو هەستەکانی دیکە کەمتر  نکۆڵی لێدەکرێت. لەم قۆناغەدا ئەو هەستە خراپەی لە سەرەتادا هەیبوو دەرهاویشتەی ئەوانی تری دەکات، کرۆکی ئەم هەستە گەڕانە بە دوای گوناهکار و هەڵەکارێک کە دەبێت گوناهی دوژمانیەتییە ناوەکییە کەڵەکەبووەکەی بخرێتە سەر شان.

ئەویش لە ڕێگەی تۆمەتبارکردن و سەرکۆنەکردنی ئەوانی دیکە،  ئەم تێکشکان و نەگەیشتنە بە بەهای کەسێتی هەستێکی دوژمنکارانە دروست دەکات بەرامبەر هەموو کەسێک، هەستێکە نائاگا و نالۆژیکیانە هەموو کۆمەڵگا دەگرێتەوە، ئەم هەستە تەنیا ڕووی لە کەسی چەوسێنەر نیە. واتە ئەوکەسە بناسێ و دیاری بکات کە ئەوە سەرچاوەی کۆی شکست و بچوکردنەوەکەی، بەڵکو بەریدەداتە گیانی کەسانی تر هەر لە خێزان و منداڵ و خوشک و برا و کۆمەڵگا بە گشتی. بە واتایەکی تر، ئەو بێ بایەخکردنە کەسییە لە دۆخی چەوساوەییدا هەستی گوناهباری و بێبەهاکردنە کەسییەکەی بە خەڵکانی دیکەوە دەلکێنێت، ڕووی لە دەسەڵاتی داپڵۆسێنەر نیە کە سەرچاوەی نەهامەتیەکانیەتی بەڵکو سێبەر یان هاوشێوەکانی خۆی کە لەهەمووان زیاتر تێکشکێندراو و داگیرکراون، ئامانج لەم کارەش تێکشکاندنی وێنە ناپەسەندەکەی خۆیەتی کە بەسەر مرۆڤێکی لە خۆی تێکشێکندراوتر و ناچارکراوتر لە خۆی پیادەی دەکات، کە زیاتر لە خۆی نادادی بەرامبەر کراوە،  نەک کەسی دەسەڵاتدار کە هۆکاری سەرەکی نەهامەتی و بێبایەخکردنیەتی. لە قۆناغی سێیەمدا، کە یاخیبوون و ڕووبەڕووبونەوەیە تووندوتیژیەکەی لە ڕێگەی چەکەوە ئاراستەی ئەو هێزانە دەکات کە ئۆباڵی داگیرکاری و تێکشکاندنەکەیان دەکەوێتە ئەستۆ داگیرکار یان داسەڵاتداران “داگیرکەر لێرە بە هەردوو ماناکەی وەرگیراوە هەم پەیوەستە بە کۆڵۆنیاڵیزم، لەگەڵیدا چەوساندنەوەی ناوخۆیی” ئەم شەڕەی دەیکات دژ بە داگیرکەر و دەسەڵاتداران، لە ئەنجامی ڕوونبوونەوەیە بۆ گەلی ژێردەستە و تێکشکێندراو کە تووندووتیژی لە ڕیگەی چەکەوە تاکە ئامراز بێت بۆ گوزارشتکردن لە خۆی و ماف و کەرامەتی، لەو ئەگەرە بێ هیوا بووە کە بەهۆی ملکەچی و تووندوتیژی ناوخۆیی بە مافی خۆی بگات، پەیوەست بە دۆخی ئێمەی کورد ئەو هەستە بە تەواوی ئامادەی هەبووە لە ئەنجامی بێ هیوابوون و نەگەیشتن بە ماف و کەرامەت و ژیان لە ڕیگەی ئاشتی لەبەرامبەردا دەسەڵاتی داگیرکەر،کە هیچ شتێکی لەگەڵ ناکرێت زمانی هێز نەبێت. واتە؛ تووندووتیژی، نەک زمانی ئاشتی، ئەم دەرئەنجامەش کاردانەوە بووە کە چەک لە زۆر قۆناغدا بووە بە پێویستی دەنا وەک قوربانیەکی  ئەبەدی دەمێنێتەوە.

لەم قۆناغەدا شۆڕش لە ڕێگەی چەکەوە ئەو هەستە دەدات بە مرۆڤی داگیرکراو کە چیتر کەسێکی ناچیز و بێهێز نییە، بەڵکو بە شێوەیەکی نائاسایی خۆی بە بەهێز دەزانی، بە كورتی غرورێکی لە ڕادەبەدەری بۆ دروستدەبێت، ئەم مرۆڤە لە ڕێگەی چەکەوە وەرگەڕانێک لە هەست و دۆخیدا دروست دەبێت ئەویش گواستنەوەیە لە قۆناغی ناچیزی و ملکەچی و شکاندنەوە بۆ شەڕکەر و جەنگاوەری ئازا. لێرەدا قۆناغی ملکەچی وەک لە ناوچوون دەبینی و ڕووبەڕووبوونەوە هەڵدەبژێرێت، لەم سەرەتایەوە لەگەڵ هەڵگرتنی چەکدا ئەم مرۆڤە دەبێتە هەڵگری دروشمگەلێک کە خۆی لە سەر ڕابگرێت وەک ”چەشتنی پێکی مەرگ، ئازادی یان نەمان، بەرز ڕاگرتن و شکۆدارکردنی خەبات و تێکۆشانی چەکدارانە و…هتد” هەموو ئەمانە دەبنە هۆیەک بۆ مرۆڤ لە گرێی ترس و ملکەچی و بێ هیوای ئێستا دەربازی بێت و ببێتە دەروازەیەک بۆ ئایندە و وەرچەرخان لە چارەنووسی. ئەم تێکشکاندن و بەزاندن و بەرەنگارییەی مەرگ ئەو هەستە کەمدەکاتەوە کە ڕیشەی لە ناو مرۆڤی داگیرکراوەدا هەبوو، چەک دەبێتە تاکە هێما و مانا بۆ داکۆکی لە ڕاستی، لەم قۆناغەدا سەرلەبەری ڕزگاری خۆی لە هەڵگرتنی چەکدا دەبینێتەوە کە جۆرێک لە سەربەستی بە مرۆڤی تێکشکاو بەخشیوە، شوێنک نامێنێتەوە بۆ کاری بێدەنگانە و پشودرێژانە”ئامادەکاری و ڕێکخستنی بوارەکان” ئەم جۆرە لە کارکردن دەخرێتە لاوە و جەنگ ئەفزەلیەت وەردەگرێت، چونکە کار و پرۆژە و پلانی ئەقڵانی پێویستی بە کات و بیرکردنەوەوە هەیە، بەڵام لەم ساتەدا ئەم مرۆڤە تێکشکاوە دەرئەنجامێکی  خێرای دەوێت. لەم سەرەتایەی بەکارهێنانی چەک و هێز گشت خەڵکی ناگرێتەوە بەڵکو کەمینەیەک ئەم کارە دەکەن و خەڵکیش شانازی بەم کەمینەیەوە دەکەن، دواتر جۆرێک لە متمانە دروست دەبێت و دەبێتە پێویستیەک کە گشت خەڵکی بەشداری بکەن، لەم پرۆسەیەدا لە ئەنجامی بە کێشکردنی خەڵک لە ڕێگەی ئەو نوخبەیەی کە وەک پاڵەوان لێی دەڕوانرێت دۆخێک دروست دەبێت کە خەڵک توشی وەرگەڕان و گۆڕان ببن، پاشکۆییان بۆ خۆسەپێنەرە زاڵ و کۆنەکە نەمێنێت و پاشکۆبوون لەهەمبەر دڵسۆزێکی نوێ دوپات بکەنەوە.

ئەم مرۆڤەی کە چەکی دراوەتێ و چەکی هەڵگرتووە بەبێ بوونی ڕۆشنبیریەکی تەواو یان ئاگاییەک لە زۆربەی کاتەکانیدا هەستی خۆ بەگەورە زانین و باشتر بوون دای دەگرێت بەراورد بە کەسانی دیکە  و خەڵکی ئاسایی، لەم دۆخەدا قەرەبووی کەموکورتییەکانی خۆی دەکاتەوە، هەست بە بوونی جۆرە دەسەڵاتێکی ڕەها دەکات، خۆی وا دەبینی کە دەبێ ژیان بە پێی دەروونی ئەو و مەزاجی ئەو ڕێکبخرێت. ئەم هەستە وای لێ دەکات کە گشت سەرپێجێەک بۆ ئەو ڕەوایە، ئەویش لە ئەنجامی ئەو شەرعییەت پێدانەی کۆمەڵە چەکدارەکەی پێی داوە، ئەگەر ئەم دۆخە لەسەرەتای خەباتی چەکداری شتێکی حەتمی بێت، واتا ئەگەر لە خەباتی چەکداری دژ بە داگیرکەر ڕەوا بێت بەڵام ڕیشە داکوتان و جێگیربوونی بۆ دواتر دەبێتە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیان و ئازادی، ئەمەش بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەگەر بەری پێ نەگیرێت بۆ دوای قۆناغی ڕزگاری یان قۆناغی دوای شۆڕش دەبێتە بەربەستێکی گەورە لەبەردەم ڕزگاری درێژخایەن، کە پەیوەستە بەکاری بێدەنگانە و مامەڵەکردنی دانبەخۆداگرتووانە لەگەڵ ئەو واقیعەی لێی دەژی بە گشت وردەکاریەکانیەوە. ئەگەر پەیوەستی بکەین بە دۆخی کورد و بپرسین، چەکدار لە کۆمەڵگەی کوردیدا کێیە و چەک لای کێیە؟ لەو ڕوونکردنەوانەی کە لێی دواین بە شێوەیەکی سەرەتایش بێت چوارچێوە و ڕوانگەیەکمان بۆ دروست دەبێت کە بە درێژایی سەد ساڵی ڕابروو تەنیا ڕێگەی ڕزگاری کورد و شۆڕشەکانی خەباتی چەکداری بووە، چەک وەک هێما و کاردانەوەیەک بوو بۆ مانەوە و پاراستنی، وەک وەرچەرخانێک بینراوە بۆ دەستەبەرکردنی ماف و سەلماندنی بوونی، چەک تا بە ئەفسانەکردن و وێنا کردنی وەک دار عەسا بۆ ڕزگاری بینراوە، واتە دەلالەتێکی گەورەی پێدرا بۆ هێز و لەگەڵیدا وەلا خستنی بیرکردنەوە، چەک لای مرۆڤی کورد مانا و دەلالەتی قووڵی وەردەگرت وەک هەڵگرتن و دانانی لە ژێر سەرینی خەو وەک ئەمان و بەڕێکردنی شەوێکی ئارام و پاراستنی، چەک ببووە ئێکسسوارات و کەرەستەی خۆ ڕازاندنەوە کردنی بە بەر پشتێن و لە شان کردنی وەک جۆرێک لە هێز و جوانی و جوامێری دەبینرا، زۆر جار دەیانگووت؛” چەک کوڕێکی شیرین دەهێنێت” بەستنەوەی بە کوڕ میتافۆر بوو بۆ سمبولی نیرینەی و هێز. چەکدار گەر بەر لە ڕاپەڕین و خەباتی دژ بە داگیرکەر و چەوسێنەرانی کورد لە دوێنیدا لە لایەن بزووتنەوەی کورد چەکی پێدرابێت و بەکاری هێنابێت، گەر شتێکی حەتمی بووبێت بۆ ئەو قۆناغە دەکرێت ڕەوایەتی خۆی وەربگرێت کاتێک ئەوی تر لە زمانی ئاشتی یان ماف و ئازادی تێ ناگات، چەوساوە ناچاربێت بەهێز و زمانی تووندوتیژی وەڵام بداتەوە، ئەم ڕەوایەتییە تا ئەو شوێنە بڕ دەکات کە ڕاپەڕین دەست پێدەکات. دواتر گیرخواردن لەناو هەمان مەنتاڵێتییدا، واتا مەنتاڵێتی چەکدار، بووەتە فاکتەرێک لەبەردەم کرانەوە و قۆناغی مەدەنی بوون.

بەڵام پرسیارەکە بۆ ئێستا و داهاتووە کە  مرۆڤی داگیرکراو لە پاش دەربازبوون نەک بە دەستخستنی ڕزگاری  و نەمانی هێزی داگیرکەر بە بێ ڕۆشنبیرکردنی چۆن چەکی پێدەدریت، ئەو دۆخە سیاسیەیی کورد دوای ڕاپەڕین لە چوونەوە ناو شەڕی ناوخۆیی و تووندوتیژی چەکداری وەک هۆکار جگە لە ناکۆکی حیزبی درێژمەودا دەلالەت بوو لە دەربازنەبوون و گەشەنەکردن و بێپلانی پێشووتر و لەگەڵیدا نەبوونی هیچ میکانیزمێکی سیاسی بۆ ئەو دۆخە نوێیەی دروست ببوو، کە لە ڕێگەیەوە ئاراستەی دۆخەکە بکات، بۆیە  ڕۆڵ و کارکردەکان نادیار بوون، بە جۆرێک هەنگاوی یەکەم بوو بۆ چوونەوە ناو ڕۆڵی دەسەڵاتی پێشوو بەڵام بەبێ بوونی ڕوانگەیەک و دونیابینیەک. هەر ئەو مەنتاڵێتییەش یەکەم دەرئەنجامی خوێن ڕشتن و پێکدادان بوو، بە خراپ وەرگرتن لەو دۆخە نوێیە و نەبوونی پلانی ئەقڵانی و  پەیوەست بوون و مامەڵەکردنی ناوچەیی و عەشایەری و چەکدارکردنیان بە هۆکاری لایەنگری و پارێزگاری و بوونی نفوزی زۆر، لە ساتی یەکەمەوە دوورکەوتنەوە و پێچلێدان بوو بەڕووی ڕزگاربوونی ڕاستەقینەدا. تا ئەم ساتەش چەک لە دەستی ئەو کەسەدایە دەکرێت لە هەر ساتێکدا خوێن بڕێژیت. دوان و هەڵوەستەکردن لەسەر دواکه‌وتوویی دیاردەیەکی گشتگیرە دەبێت چارەسەریش گشتگیر بێت و کۆیی پنتەکان وەربگیرێت وەک “مستەفا حیجازی” ئاماژەی پێدەکات؛ دەبێت سەرنج بچێتە سەر کۆیی ئەو ڕەهەند و پانتاییانەی بەرهەڵستی نوێبوونەوە دەکەن ئەمەش کارێکی خێرا و بە پەرجوو نابێت بەڵکو پێوستی بە پشوو درێژی دان بە خۆدا گرتووی هەیە.

پۆستی پێشوو

نهێنی واتا

پۆستی داهاتوو

دەنگدەران لە نێوان پێویستییەكانی  و فریودانی

سۆران ناسیح

سۆران ناسیح

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

جادوو، ئایین و ژن
کولتوور و مرۆڤسازی

جادوو، ئایین و ژن

ئه‌یلول 30, 2025
8
زانکۆ لە ئاسۆی سی ساڵی داهاتوو
کولتوور و مرۆڤسازی

زانکۆ لە ئاسۆی سی ساڵی داهاتوو

ئه‌یلول 18, 2025
62
نواندنەوەی مانای جێندەر لە وێنەکانی باربارا کرۆگێر
کولتوور و مرۆڤسازی

نواندنەوەی مانای جێندەر لە وێنەکانی باربارا کرۆگێر

ئه‌یلول 10, 2025
47

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئاب 2025
د س W پ ه ش ی
 123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031
« تەموز   ئیلول »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە