“پێشەکی”
وەکوو زۆر توێژەریش باسی کردووە یەکێک لە دەسکەوتە زیندووەکانی ئەقڵی مۆدێرن ڕوانگەی ڕەخنەگرانەیە و ئەم ڕوانگەیەش لە بیدایەتەوە بە ڕەخنەگرتن لە خودی کەسەکە دەست پێ دەکات واتە سوبژەی دیکارتی{ڕێنییە دیکارت، بیرمەند و فەیلەسووفی فەرەنسی (١٥٩٦-١٦٥٠)} لەگەڵ ئەوەی کە بە گومانەوە دەست بە بیرکردنەوە دەکات، لە ناخی ئەم گومانەشدا ڕەخنەیەک هەیە لەو نیگایەی کە هەبووە و ئێستەش لای سوبژەی تاک یان کۆ هەیە و لەگەڵ ئەزموونکردنی ئەم گومانەی کە بە ڕەخنە ئاوسە زەینی تاک و دواتر کۆمەڵ زیاتر دەکرێتەوە و لە هەمبەر ڕای جیاواز و تەنانەت دژبەری خۆیان بەر لەوەی هەڵوێستێکی دەمارگرژانە بنوێنن ناچار بە بیرکردنەوە و ڕاگۆڕینەوە دەبن. ڕەنگە ئەم ڕوانگەیەی دیکارت تەنها ڕوانگە نەبێت کە هەڵسوکەوتە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکانی ئێمە فورمولە بکات، بەڵام یەکێکە لە ڕوانگەکان و دەکرێت وەکوو بنەمایەک بەکاری بهێنین تاکوو بەشێوەی پراکتیکی لە ناو تاک و کۆمەڵدا ڕەگ داکوتێت. بێگومان دوای چەندین دەیە کار و چالاکی ڕێکخراو و ناوەندەکان لە بواری بیر و وشیاریدا هێشتا ترسێکی گشتیی لە فەلسەفە و بیرکردنەوە هەیە کە مەرج نییە وشیارانە بێت و ئەو هەڵوێست و فیگەر گشتیانەی دیانبینین پێمان دەڵێن ڕوانگەیەکی ڕەتکەرەوە بۆ فەلسەفە زاڵە و ئەمەش شتێکی ئاساییە کە لە هەر وڵاتێک‌دا ئاوەها ڕوانگەیەک هەبێت تونتدوتیژی و بناژۆخوازی هەم بە بارە ئاینییەکەیدا و هەم بە بارە کولتوورییەکەیدا زیاتر پەرە دەستێنیت، بۆ لەمپەردانان لە بەردەم ئاوەها دیاردەیەک بێگومان جگە لەوەی کە بگەڕێینەوە بۆ بیرکردنەوە و دیالۆگ هیچ ڕێگاچارەیەکی دیکەمان نییە، هەر دیالۆگە لەو تووندوتیژی و بناژۆخوازییە دوورمان دەخاتەوە و جوێن و تەشهیر دەکات بە دەستەواژەی و کۆنسێپت.
نێزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌ک به سه‌ر تیۆره‌ی گوندی جیهانیی(Global Village)ی مارشال مه‌ک لۆهانی که‌نه‌دی تێده‌په‌ڕێت و ئه‌وکات ئه‌م بیردۆزه‌یه وا خوێندرایه‌وه که جیهان به‌ره‌و ئاقارێکی لێک نێزیک و هاوشێوه ده‌چێت و ڕه‌گه‌زه كولتوورییه به‌هێز و ڕه‌سه‌ن و مۆدێرنکراوه‌کان زیاتر زاڵ ده‌بن و زۆر كولتوور و زمان و پێکهاته‌ی ئیتنیکی کاڵ ده‌بێته‌وه و له ناو ده‌چێت بێگومان ئه‌مه به‌شێک له ڕاستیی ئه‌و دۆخه بوو که هاته ئاراوه و جیهانگیریی دروست کرد، به‌ڵام لایه‌نه ڕه‌ش و نه‌گونجاو و ناکۆکه‌ی ناو ئه‌م گونده که‌متر سه‌رنجی درایه، ئه‌مه له حاڵێکدا بوو به‌شیکی زۆر له کۆمه‌ڵناسان و بیرمه‌ندانی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌رده‌وام هۆشداریی ئه‌وه‌یان ده‌دا که پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیا له‌وانه‌ش میدیا (تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی) خۆی له خۆیدا نا‌بێته هۆی ئاسووده‌یی و هێمنیی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگاکان به‌ڵکوو له ژێر گڕکانی ئه‌م دۆخه‌دا ده‌یان ته‌قینه‌وه و هه‌ڵقوڵانی گڕدار خۆیان حه‌شار داوه و ده‌توانن کۆڵه‌که‌کانی ئه‌م گونده بله‌رزێنن. ئێمه له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا له‌و وڵاتانه‌ی که به‌رهه‌مهێنه‌ری ناو ئه‌م گونده نه‌بوون واته وڵاتانی پێشنه‌که‌وتوو یان وڵاتانی له حاڵی پێشکه‌وتندا {که ده‌توانین وه‌کوو پله‌به‌ندییه‌ک بڵیین له باشوور و خواره‌وه‌ی ئه‌م گونده‌دا نیشته‌جێن،} کۆمه‌ڵێک دیارده‌ی دژواز و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لێکدژمان له‌گه‌ڵ دۆخی ته‌کنه‌لۆژیا و جیهانگیریی بینیه‌وه، سه‌رهه‌ڵدانی داعش به ئایدۆلۆژیایه‌کی بناژۆخواز و دۆگما‌وه که له ئامێر و چه‌که پێشکه‌وتووه‌کانی ڕۆژئاوا که‌ڵکی وه‌رده‌گرت نموونه‌یه‌کی زه‌ق و دیاری ئه‌م دژوازییه‌یه که له فۆرمی ئیسلامی سیاسی‌دا تیۆریزه کراوه.
ئیسلامێکی ڕادیکاڵ و تووندئاژۆ که جیهان ته‌نها و ته‌نها به ساحه‌ی جه‌نگ و جیهاد ده‌بینێت و هه‌ر جۆره پێشکه‌وتنێک (ته‌نانه‌ت ئه‌و ئامرازه پێشکه‌وتووانه‌ش که خۆی خه‌ریکه بۆ ئایدیا کۆنه‌کانی به‌کاری ده‌هێنێت) له‌گه‌ڵ ڕۆحی مه‌عنه‌ویی جیهان و ئیلاهیاتی دونیادا یه‌ک ناگرێته‌وه و ده‌بێت له‌ناو بچێت، ئه‌م تێڕوانینه زیاتر له ئه‌فغانستان و ساڵی 2020 ڕووی دا و ئه‌مریکییه‌کان دوای بیست ساڵ سه‌رمایه‌گوزاری و كولتوورسازی و ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌سازیی شکستی خۆیان به کردار ڕاگه‌یاند و له چرکه‌ساتێکی سه‌یر و سورریالیی مێژوویی‌دا وڵاتی ئه‌فغانستان که‌وته‌وه ده‌ستی تاڵیبان و چوویه‌وه خاڵی سفر. ئه‌مه ململانێی سیاسیی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئامێره مۆدێرنه‌کان به تایبه‌ت ته‌کنه‌لۆژیای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینمان پێ نیشان ده‌دات. له پشت ئه‌م شانۆ ڕه‌ق و خوێناوییه‌وه میدیاش ڕۆڵێکی به‌رچاوی گێڕاوه تاکوو ئه‌م ئایدۆلۆژیا تووندئاژۆیانه که دۆخی نوێی جیهانیان پێ قووت ناچێت تووندوتیژیی و ڕق و ترس بڵاو بکه‌نه‌وه و ئه‌و وێنانه له زه‌ینی بینه‌ران له هه‌موو دونیادا جێگیر بکه‌ن که جیهان ساحه‌ی شه‌ڕ و خوێن و جیهاده و نابێت به ئاسووده‌ییه‌وه سه‌ر بخه‌نه سه‌ر سه‌رین و بخه‌ون، مه‌گه‌ر ئێمه ده‌توانین ڤیدیۆکانی داعش که پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و خه‌ڵکی ئاسایی یان کچانی ئیزه‌دییان تێدا ده‌کوشت به سه‌ربڕین و سووتاندن له بیر بکه‌ین؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئێسته و ئان‌وسات له زه‌ینماندا ئاماده نییه به‌و واتایه‌یه که له زه‌ینی ناوشیاریشماندا سڕاوه‌ته‌وه و ئێمه له‌و شه‌پۆله‌ی تووندوتیژی و تاریکی و ڕق ڕزگارمان بووه؟ بێگومان وه‌ڵامه‌که نه‌خێره. لێره‌دا تێده‌گه‌ین له ململانێی نێوان جیهانی واقیع و ڕووداوه سیاسی و ئایدۆلۆژییه‌کان له لایه‌ک و نواندنه‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌یان له میدیاکان و سه‌رشاشه‌کان و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له لایه‌کی دیکه.
له‌م موعادەله‌یه‌دا دۆخی گوندی جیهانیی وه‌کوو مه‌یدانێکی جه‌نگی لێ دێت که مه‌رج نییه هه‌موو شوێنێکی به لوغمی ڕاسته‌قینه و واقیعی مینڕێژکراو بێت و ئێمه به بینینیان خۆمانیان لێ بدزینه‌وه یان به گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌یان خۆمان له کاریگه‌رییه کوشنده‌کانی دەرباز که‌ین به‌ڵکوو له ڕاستیدا میدیا و تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رزه‌مینی ڕاسته‌قینه‌یان خۆیان گواستووه‌ته‌وه بۆ هه‌ناو و زه‌ین و یاده‌وه‌ریی وێنه‌یی مرۆڤ و هه‌ر له‌و ڕێگه‌یه‌وه تووندوتیژیی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. به‌ربڵاوبوونه‌وه‌ی تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی یان میدیا تاکه‌که‌سییه‌کان (په‌یج و ئه‌کاونت) له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌هۆی نه‌بوونی ئازادییه‌کی ڕاسته‌قینه و پڕ به پێوستی داواکارییه‌کانی ئه‌و وڵاتانه ئه‌م تووندوتیژییه زیاتر له ئارادایه، ئه‌م نه‌بوونی ئازادییه بێگومان له‌گه‌ڵ کرچ و کاڵ بوونی شێوازی به‌کارهێنانی تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له لایه‌ن به‌شی زۆری تاکه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌وه ده‌بنه دوو هۆکاری کاریگه‌ر له به‌رهه‌مهێنانی تووندوتیژییه‌کی زۆر و چونکە هه‌ر دوو هۆکاره‌که‌ش له ساحه و ڕووبه‌ری سیاسی‌دا خۆیان ده‌نوێنن دۆخه‌که یه‌کجار ئاڵۆزتر و تووندئاژۆتر ده‌بێته‌وه. بۆ نموونه ئێمه له کۆمه‌ڵگای خۆمان ده‌یان ساڵه باسی ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌که‌ین، كولتووری کوردیش به‌ڕاده‌ی خۆی هه‌لی بۆ ده‌ربڕین ڕه‌خساندووه، به‌ڵام کاتێک نووسه‌ر یان تۆژه‌ر یان چالاک و ته‌نانه‌ت سیاسییه‌ک له تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵوێستێک ده‌رده‌بڕێت یان قسه‌یه‌ک ده‌کات کۆمه‌ڵێک کۆمێنتی بۆ ده‌ڕوات که نه‌وه‌د له سه‌دی جوێن و ته‌شهیر و قسه‌ی سووک و چرووکه به‌و که‌سایه‌تییه و به ده‌گمه‌ن هه‌ڵده‌که‌وێت تاک و ته‌را ڕه‌خنه‌یه‌کی جیدی بگیرێت.
ئه‌مه تووندوتیژییه‌که که به پێچه‌وانه‌ی پێکهاته كولتووری و ئاینییه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌شه. بۆ نموونە من لە بیرمە ساڵی پار و لە مانگی ڕەمەزاندا، کەسایەتییەک کە ساڵانێکه له‌سه‌ر ئیسلام و مێژووی ئیسلام و ئایات و ئه‌حادیس توێژینه‌وه ده‌کات به‌شێویه‌کی به ئه‌ده‌ب و حورمه‌ته‌وه هاتووه باسی واجب بوون یان نه‌بوونی ڕۆژوو ده‌کات، به‌ڵام هه‌شتا له سه‌دی کۆمێنته‌کان وشه‌ی نه‌شیاویان به‌کار هێنابوو (وه‌کوو که‌ر و زه‌ڕاندن) بێگومان عه‌یبه نییه ئێمه ڕه‌خنه له‌م جۆره تووندوتیژییانه بگرین هه‌ر وه‌کوو چۆن باسی شانازیی و خاڵه گه‌شه‌کانی كولتووری کورد ده‌که‌ین ده‌بێ باسی ئه‌م جۆره ناته‌ندروستییانه‌ش بکرێن که زیاتر وه‌کوو وتم ئایدۆلۆژیا و دۆخی مێژوویی و پێشکه‌وتنی نه‌گونجاو و ناهاوسه‌نگی ته‌کنه‌لۆژیا (ناهه‌وسه‌نگیی له تێگه‌یشتن و پێشکه‌وتن له سیاقه مێژووییه‌که‌یدا) به‌رهه‌می هێناوه، باسکردن له‌م حاڵه‌تانه بۆ گه‌ڕانه به دوای چاره‌سه‌ر، په‌رۆشییه بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتووتر و ته‌با و ڕه‌باترمان هه‌بێت، بێگومان له‌م پرۆسه‌یه‌دا دیسان من وه‌کوو زۆربه‌ی نووسینه‌کانم ته‌ئکید له ڕۆلی خێزان و به‌تایبه‌تی دایک و په‌روه‌رده‌ی خێزانی به‌گشتیی ده‌که‌م، کاتێک کۆڵه‌که‌کانی زه‌ین و هه‌ناوی منداڵ پته‌و و قایم بێت به بوومه‌له‌رزه‌کان ناله‌رێن و ناکه‌وێن به‌ڵکوو بیر له‌وه ده‌کاته‌وه کوێی شل و شلۆکه قایمتر و پته‌وتری بکات. به‌و شێوه‌یه ئێمه ده‌توانین هه‌نگاو هه‌ڵگرین به‌ره کۆمه‌ڵگایه‌ک که پێکه‌وه ژیان و ته‌بایی ئه‌زموون بکات و ئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نها له ڕه‌هه‌نده سیاسییه‌که‌یدا به‌ڵکوو له ڕه‌هه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی و مرۆییه‌که‌یدا و به‌م شێوه‌یه ئێمه ده‌توانین وڵاتێکی ته‌ندروستتر و گه‌شاوه‌تر و سه‌ربه‌رزتر دروست بکه‌ین، پێشکه‌وتن ئاسۆیه‌که که هه‌ر ده‌بێ به‌دوایدا بچین و نه‌یگه‌ینێ تاکوو ده‌گه‌ینه ترۆپکه‌که‌ی، ئه‌مه جه‌وهه‌ری بزۆز و پڕ که‌ماڵی پێشکه‌وتنه و ڕه‌خنه ڕێنیشانده‌ری هه‌میشه‌ییه.