وەکوو پێشتریش باسم کردووە بۆنەکان لە دنیا ئێمەدا پێیان لەسەر زەمینێکی پتەو واقیعیدا نییە، هۆکاری ئەمە جۆراوجۆرە. ڕەنگە بەدەر لە هۆکاری ئەوەی کە زۆربەی ئەم بۆنانە خۆماڵی و خۆجێی دنیای ئازار و هزر و چێژەکانی ئێمە نین، بتوانین باس لە نەبوونی زەمینەی شیاو و لەبار بۆ بەڕێوەبردنی ئەم بۆنانە بکەین. دیارە زەمینەی شیاو بابەتێکی فرەڕەهەندە و ڕێک بەهۆی ئەوەش کە فرەڕەهەندە و ئێمە لە سەر چەند ڕەهەندی فۆکۆسمان کردووە، دەرئەنجامەکەی بووە بە کۆمەڵێک بۆنەی جیهانیی، نومایشدراو و قورمیشکراو کە ئانوساتیش پاش تێپەڕینی چەند ڕۆژ لە داهاتنی بۆنەکە هەموو شتێکمان سیفر دەبێتەوە، بۆ نموونە لە ڕۆژی زمانی دایکدا ئەم هەمووە ڕەخنە لە تابلۆکانی سەر شەقام و ناو بازاڕ، لە سیاسەتی زمانیی حوکومەت، کەمتەرخەمیی ناوەندە ئەهلی و حوکومەییەکان و سەدان ڕەخنەی ورد و درشتی جیاوازی دیکە دەگیرێت، بەڵام چەند ڕۆژ پاش ئەو بۆنەیە ئێمە لە ناو یاریی هەمان تاس و حەمامدا دەژین!.
وەڵامدانەوە بەم پرسیارە کە بۆچی ئاوەهایە، یان باشتر بڵێم بۆچی کۆمەڵگای ئێمە ئاوەهایە، پێویستی بە ڕژدبوونەوە لە چەند قۆڵی وەکوو سایکۆلۆژی کۆمەڵایەتی، کۆمەڵناسی و سیاسەت و پەروەردە و چەندین تەوەری دیکە هەیە، کە بەدڵنیاییەوە بە من ناکرێت و ئەم جۆرە پرۆژانە زیاتر کارێکی کۆیی و جەمعین و دەبێت هەم پیتۆڵان و پسپۆڕان تێیدا ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و هەم ئەندامانی جڤاکە کولتووری و ڕۆشنبیرییەکان تێیدا بەشدار بن و لە ڕێگەی دانوستانی نێوانیان کۆمەڵێک بڕیاری لە مەعریفە و زانستەوە هەڵقوڵاو بۆ ناو کۆمەڵگا و گرینگتر لەوەش دامودەزگا ئیداری و حوکمڕانییەکانەوە شۆڕ بێتەوە. من نامەوێت ڕەشبینانە چاو لە دۆخی کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیی کۆمەڵگاکەم بکەم بەڵام گەشبینیش نیم و پێم وایە دەبێت لەسەر ئەم پرسیارە لەنگەر بگرین کە لە کۆمەڵگایەکدا کە زیاترین باس لە مافی ژنان دەکرێت بۆچی ڕێژەی ژن‌کوژی هێندە لە سەرەوەیە؟ من لە درێژەی باسەکەمدا و پەیوەست بە هەشتی مارسەوە دیمەنێک دەنەخشێنم کە نەک وەڵامی ئەم پرسیارە بەڵکوو زەمینەخۆشکەرن بۆ بیرکردنەوە لە وەڵام یان ئەو وەڵامانەی بڕیارە بخرێنە ڕوو.
له هه‌شتی مارسدا زۆر شت له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ڕوو ده‌ده‌ن، پیاوان ده‌بن به گه‌وره‌ترین ئازادیخوازانی جیهان، براکان ده‌بن به میهره‌بانترین مرۆڤان بۆ خوشکان و ژنانیان، مێرده‌کان ده‌بن به میراتگرانی ڕاسته‌قینه و دره‌وشاوه‌ی به‌هاکانی سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری و شۆڕشی فه‌ره‌نسه و هه‌موو ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی که به‌ردێکیان له‌سه‌ر به‌ردێک بۆ به‌دیهێنانی یه‌کسانی ژن و پیاو داناوه، ئه‌مانه به دڵنیاییه‌وه له هه‌موو کوردستان به ڕێژه‌یه‌کی دره‌وشاوه و به‌رز ڕوو ده‌ده‌ن به‌ڵام جه‌خار ته‌نها له پانتای تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، دیاره من هێچ کات له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره ئاڵۆز و هه‌ستیارانه نه بڕیاری ڕه‌ها ده‌رده‌که‌م و نه باوه‌ڕیشم به هیچ بڕیارێکی ڕه‌ها و لێبڕاو هه‌یه، و دڵنیاشم پیاوان ڕێژه‌یه‌ک له یه‌کسانیخوازی و ڕێزلێنان و مافخوازیی له‌هه‌مبه‌ر ژنانیان تێدایه و که‌میش نین ئه‌و ژنه تێکۆشه‌ر و چالاکانه‌ی که له‌م ڕێگایه‌دا و بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ده‌سکەو‌ته‌ی لێکتێگه‌یشتنی نێوان ژن و پیاو به‌ره‌و یه‌کسانی ده‌یان قۆرت و کۆسپیان تێپه‌ڕاندووه، له ده‌یان ته‌شه‌ر و لۆمه خۆیان نه‌بان کردووه و سه‌ربه‌رزانه ڕه‌نجی ماندووبوونی خۆیان بینیوه به بێ ئه‌وه‌ی سینگی خۆشیان ڕانێن و فه‌خرمان پێ بفرۆشنه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا من هه‌میشه هه‌وڵم ئه‌وه‌یه ئه‌و شته‌ی که وه‌کوو بینه‌ر ده‌یبینم له کۆمه‌ڵگاکه‌م و جیهانی خۆم وه‌سفی بکه‌م و بیگێڕمه‌وه، ڕه‌نگه که‌سی دیکه به‌شێوه‌ی دیکه ئه‌م شتانه بیگێڕێته‌وه، به‌ڵام له گۆشه‌نیگای منه‌وه ئه‌و دیمه‌نه خه‌یاڵی و ئه‌فسووناوییه له کوردستاندا زیاتر مه‌جازه‌ن هه‌یه و ئه‌مه‌ش به‌م مانایه نییه ژن و پیاو له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا له فۆرمی جۆراوجۆردا جۆره ته‌بایی و لێکتێگه‌یشتن و پێکه‌وه‌هه‌ڵکردنیان له‌نێواندا نییه.
من ده‌زانم به‌شێکی زۆری ئه‌و دیمه‌نه فانتازیاییه ته‌نها ئه‌و ئاره‌زووه پیاوانه‌یه ده‌یجووڵێنێت که له نێوان هه‌ستی خۆشه‌ویستی و هاوکات جووتبوون له‌لایه‌ک(زۆرجار ته‌نها جووتبوون) و فیگۆر و ژێستی ڕۆشنبیرانه و سه‌رده‌میانه بوون له لایه‌کی دیکه خۆی ده‌بینێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ده‌کرێت لایه‌نی دووهه‌م وه‌کوو ته‌کنیک و ده‌مامکێک بۆ ئه‌و لایه‌نه دوو ڕه‌هه‌نده‌که‌ی دیکه ببینین، که ئه‌مه باسێکی سه‌ربه‌خۆی دیکه هه‌ڵده‌گرێت و له هه‌ل و ده‌رفه‌تی تردا دێمه‌وه سه‌ری. به‌ڵام بۆچی من ئه‌و دیمه‌نه خه‌یاڵی و سه‌رابئاسایه‌ی هه‌شتی مارس وا به ته‌نز و هاوکات توانجه‌وه ده‌خه‌مه ڕوو؟ ئایا ڕێگه‌ی لۆژیکیی خستنه‌ڕووی ئه‌م توانجه‌م هه‌یه؟ به‌ڕای خۆم هه‌مه چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له‌م ڕۆژه‌دا ئه‌م هه‌موو ڕۆمانسییه‌ت و زین و له‌یلی په‌ره‌ستییه هه‌یه، به‌ڕاده‌یه‌کی زۆریش ژنان قه‌یران و سه‌خڵه‌تییان له کۆمه‌ڵگای کوردستان و له ناوه‌ندی ئه‌م شۆ و نومایشه پێرفێکت و بێخه‌وشه‌دا هه‌یه، بێگومان من کاتێک باسی کوردستان ده‌که‌م مه‌به‌ستم هه‌م باشووره و هه‌میش ڕۆژهه‌ڵاته، چونکه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت به‌هۆی په‌یوه‌ندیی نێزیکی فره‌ڕه‌هه‌ند و هاوکات په‌یوه‌ندیی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و هاوبه‌شێتیی کۆمه‌ڵگای کوردی وه‌کوو پێکهات له هه‌ر دوو دیودا زۆربه‌ی قه‌یرانه‌کان ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هاوشێوه ئه‌وا ده‌شیت بڵێین زۆر لێک نزیکن و به‌زۆری له سێکسیزم و پیاوسالاریی هه‌میشه‌ییه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن!.
دیاره به‌شێک که ڕه‌وایی ده‌دات به‌م تێڕوانینه‌ی من جیاواز له پێکهات و مێژوو و خه‌یاڵدانی هاوبه‌ش وه‌کوو یه‌ک نه‌ته‌وه جیهانیبوونی کێشه‌ی ژنانه، سێکسیزم له هه‌موو شوێنێکدا هه‌یه، ته‌نها شێواز و تۆخی و کاڵبوونه‌که‌ی جیاوازه، پیاوسالاری له هه‌موو قوژبنی دنیادا هه‌یه ته‌نها ڕوخسار و سیما و سمێڵ و ڕدێنیان جیاوازه و هه‌تا دوایی، من پێم وایه ئه‌م باسه به ڕه‌وا و دروست هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و ئێسته من ته‌نها بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ده‌لاله‌تی وشه‌ی کوردستان ئه‌م چه‌ند دێڕه‌م خسته ڕوو. ئێسته ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئالنگارییه‌ک که په‌یوه‌ست به‌م ڕۆژه و واقیعی فانتازیایی ئه‌م ڕۆژه له کوردستان ئه‌وا ده‌ڵێم قه‌یرانه‌کان به‌ڕاده‌ی ئه‌وه به‌رز و قووڵن که خودی ئه‌م خه‌یاڵئامێزی و نومایشه سورریالییه به نیشانه‌یه‌کی به‌راوه‌ژووی خودی قه‌یرانه‌که بزانین که به‌م شێوه‌یه ده‌یه‌وێت خۆی بشارێته‌وه، واته باشترین ڕێگه‌ی شاردنه‌وه‌ی قه‌یرانێک کردنێتی به نومایشێکی سه‌رتاسه‌ریی جوان و مه‌کیاجکراو! واته ئه‌م ڕۆژه له ژێر دنیایه‌ک ڕسته‌ی ڕۆمانسی و وێنه‌ی گوڵ و دڵ و ده‌سته‌واژه‌ی یاسایی و ئینسانی و ئه‌ده‌بیدا خۆی نومایش ده‌کات، ئه‌م چرکه‌ساته وه‌کوو ئه‌و ساته‌یه که ئه‌کته‌رێک پێش ئه‌وه بڕواته سه‌ر شانۆ تێرتێر گریابێت و دواتر ده‌بێت بڕوات نومایشێکی کۆمێدی و پێکه‌نیناوی پێشکه‌ش بکات، ئه‌کته‌ری ناوبراو جیاواز له‌وه‌ی که پێویستی به مه‌کیاج و سوورا و سپیاو بۆ ڕوخسار و هه‌موو ده‌موچاوی هه‌یه، ده‌بێت ڕۆح و خه‌رمانه و زمانی ڕوخساریشی به‌پێچه‌وانه‌وە بخاته گه‌ڕ و یاری پێ بکات، واته چاوان ده‌بێ گریانه‌که‌یان له پشت په‌رده جێهێشتبێت و ئێسته تریسکه‌یان بێت، لووت ده‌بێت جێگه‌ی گه‌شانه‌وه‌ی خۆی به‌و تۆپه‌ڵه سه‌ره خه‌مبار و گریاناوییه‌وه بگرێته‌وه! هه‌روه‌ها گۆنا و لاجانگ و ته‌نانه‌ت برۆش.
ئه‌مه ئه‌و ئه‌کته‌ره سورریاله‌ی شانۆی هه‌شتی مارسه له ناخی هه‌مووماندا و هه‌موو پیاوانی دانیشتوو و بینه‌ریش له‌م نومایشه ئه‌فسووناویدا ده‌توێنه‌وه و ئیمانیان به‌و بزه و تریسکه هه‌یه و هاوکات ده‌شزانن له پشت په‌رده چ ڕووی داوه، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها ئه‌کته‌ره‌که‌یه به ئه‌زموون و پێست و خوێن و ئێسقان ده‌زانێت له پشته‌وه‌ی په‌رده و دوای کۆتایی نواندنه‌که گریان و هه‌گبه‌یه‌ک له ژنێتی و خه‌م چاوه‌ڕوانی ده‌کات، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها ڕه‌هه‌ندێکی هاوکێشه‌که‌یه که ده‌شێت وه‌کوو ڕه‌هه‌ندی واقیعی بیناسێنین، ڕه‌هه‌ندی ناواقیعی و ژێره‌وانکێی ئه‌م بابه‌ته له هه‌ناو و زه‌ینی ناوشیاری ئێمه‌دا یان ئه‌و ئه‌کته‌ره سورریاله‌ی ناخماندا زۆر سامناکتره، ئه‌م ئه‌کته‌رە ڕه‌نگه ورده‌ورده، به کاوه‌خۆ و له ژێر کاریگه‌ری ئازار و ڕه‌نجی تاقه‌تپڕووکێندا ئالووده ببێت به‌و نومایش و نوانده ناواقیعی و سورریاله‌وه، ئه‌م ئه‌کته‌ره باوه‌ڕ بهێنیت به‌و پێکه‌نینه ساخته و ده‌سکرده و واز له‌و خه‌مه ڕاسته‌قینه و ڕندۆکه ته‌ڕه واقیعیانه بهێنێت، ئه‌مه ئه‌و چرکه‌ساته‌یه که ئێمه هه‌موومان وه‌کوو کۆمه‌ڵگا ده‌که‌وینه یاریکردن له‌گه‌ڵ یه‌کدی و له شۆیه‌کدا به‌شدار ده‌بین که هه‌موومان ده‌زانین که ده‌بێت ده‌مامکمان هه‌بێت، هه‌موومان ده‌زانین له پشت ئه‌و ده‌مامکه‌وه ڕوخساری دیکه و نیگای دیکه و لێو و لاجانگ و سه‌مای دیکه خۆی حه‌شار داوه، ئێمه به‌م شێوه‌یه له پانتای واقیعدا باز ده‌ده‌ین و ده‌چینه دۆخێکی ده‌روونیی سورریالی ده‌سته‌جه‌معی که تێیدا کێشه‌کان ورده‌ورده خه‌ریکن چاره‌سه‌ر ده‌بن، پیاوان ئه‌وپه‌ڕی ڕێزیان له ژنان گرتووه و ده‌گرن، خۆشه‌ویستییه‌کان دوور له ده‌سدرێژی و سووکایه‌تی و به‌کارهێنانه‌وه‌ن، ماچه‌کان هه‌ڵگری ئه‌خلاق و به‌رپرسیارێتین، به‌ڵام دیسان مه‌خابن ئه‌مه‌ش ته‌نها له شانۆیه‌کی سورریالی و دواتر له پانتای تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا.