ـ تایبه‌تمه‌ندییه‌كى دیكه‌ى ئامانجى باش ئه‌وه‌یه بتوانیت به‌سه‌ر ئامانجه بچووكه‌كاندا دابه‌شی بكه‌یت. بۆ نموونه ده‌ته‌وێت بچیت بۆ سه‌ر شاخ، یان بچیت بۆ ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیارى، چی ده‌كه‌یت؟ سه‌ره‌تا ته‌له‌فۆن بۆ هاوڕێكانت ده‌كه‌یت، خۆت كۆ ده‌كه‌یته‌وه، هه‌ندێ شت ده‌كڕی، بڕیار ده‌ده‌یت به‌یانی سه‌عات چه‌ند له خه‌و هه‌ڵسیت، شوێنێك دیارى بكه‌ن كه پێكه‌وه كۆ ببنه‌وه و له‌وێوه به‌ڕێ بكه‌ون. پاشان به ڕێگه‌یه‌كدا به‌ره‌و شوێنه‌كه ده‌ڕۆن، ئه‌گه‌ر بۆ شاخ بڕۆن، هێواش هێواش سه‌ره‌تا یه‌كه‌مجار ده‌چنه دامێنى چیاكه، پاشان قه‌دپاڵى چیاكه، دواتر ورده ورده سه‌ر ده‌كه‌ون، ئه‌م قۆناغبه‌ندییه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ست بكه‌ی له ڕێگه‌دایت و خه‌ریكه ده‌گه‌یته شوێنی مه‌به‌ست و ون نه‌بوویت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیر له ڕێگاكه بكاته‌وه، به‌م قۆناغانه‌شدا ده‌ڕوات و هه‌میشه‌ش ماندووه، هه‌ر ده‌پرسێ كه‌ی ده‌گه‌ین؟ نه‌گه‌یشتین؟ له كاتێكدا ئه‌و كه‌سه‌ی قۆناغ به قۆناغ هاتووه، بۆ هه‌ر قۆناغێك پاداشتێكی وه‌رگرتووه و خۆشحاڵه.
لێره‌دا چیرۆكێكی خۆمتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه: من مه‌له‌وان بووم، به‌رده‌وام كوڕه‌كانی تیپه‌كه‌مان ده‌یانگوت: موعه‌زه‌می تۆ بۆ ئه‌وه‌نده زۆرمان لێ ده‌كه‌یت؟ منیش ده‌مگوت: كه‌ی زۆرم لێ كردوون! بۆ نموونه ڕاهێنه‌ره‌كه‌مان پێى ده‌گوتین 700 مه‌تر مه‌له بكه‌ن، من له كۆتاییه‌كه‌یدا باشتر و به‌هێز تر مه‌له‌م ده‌كرد، له كاتێكدا ئه‌وان ماندوو ده‌بوون، ده‌یانگوت: تۆ خێرا مه‌له ده‌كه‌یت، ئێمه‌یش ده‌بێت خێرا مه‌له بكه‌ین، ماندوو ده‌بین، په‌له‌مان چییه، ڕاهێنه‌ره‌كه‌مان پێمانده‌ڵێت دووباره مه‌له بكه‌نه‌وه؟ دواتر بۆم ده‌ركه‌وت كه جیاوازییه‌ك له نێوان من و هاوڕێكانمدا هه‌یه، من ده‌مگوت 700 مه‌تر ئه‌گه‌ر درێژیی حه‌وزه‌كه 25 مه‌تر بێت، چوار جار ده‌كاته سه‌د مه‌تر، واته 28 جار ده‌كاته 700 مه‌تر، ئێمه ده‌بوو 28 جار به درێژیی حه‌وزه‌كه مه‌له بكه‌ین. من كاتێك مه‌له‌م ده‌كرد، به‌م شێوه‌یه ده‌مژمارد (28، كاتێك ده‌گه‌شتمه ئه‌وبه‌ر ده‌مگوت 27، ده‌گه‌ڕامه‌وه 26، 25… هه‌رچی له كۆتایی نزیك ده‌بوومه‌وه، ژماره‌كان كه‌متر ده‌بوون، ده‌گه‌یشتمه سێ، دوو، یه‌ك، كاتێك ده‌گه‌یشتمه یه‌ك، خێراتر ده‌بووم، به‌ڵام هاوڕێكانم كه له ژماره یه‌كه‌وه ده‌ستیان پێ ده‌كرد، ده‌گه‌یشتنه 24، 25، 26. ئیتر ماندوو ده‌بوون، ده‌یانگوت 26 جار ڕۆشتووین ئیتر ناتوانین. بۆیه ژماره‌ی پێچه‌وانه بۆ ئامانجه‌كانت دابنێ، تا سه‌ركه‌وتنت نیشان بدات نه‌وه‌ك كۆتایی ڕێگاكه، چهندێكت ئه‌نجام داوه، چه‌ندێكی ماوه، كاتێك ده‌زانى هیچی نه‌ماوه، هه‌ر ئه‌م ستراتیژه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه چێژ له كاره‌كه‌ت وه‌ربگریت.
ـ یه‌كێك له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئامانجى چاك ئه‌وه‌یه بنووسرێته‌وه. زۆر گرنگه ئامانجه‌كانتان تۆماركراو و نووسراو بن، ئامانجه نه‌نووسراوه‌كان له ئاره‌زوویه‌ك زیاتر نین! من تا ئێستا زیاتر له ده جار ئه‌م بابه‌ته‌م به‌شێوه‌ى سیمینار پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام دیسان ده‌ینووسمه‌وه. كاتێك نووسیت، له دنیادا تۆمار ده‌كرێت، دنیاش ئه‌ركی سه‌رشانییه‌تی خواسته‌كانت به‌دی بهێنێت، بۆیه هه‌میشه بینووسن. ته‌كنیكێك هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی بده‌ن، له كاره‌كانتاندا سه‌ركه‌توو ده‌بن. ئه‌م ته‌كنیكه مامۆستاكه‌م (خوا لێی خۆش بێت) فێری كردم. وتی هه‌ركاتێك چووی بۆ لای به‌ڕێوه‌به‌ر یان به‌رپرسه‌كه‌ت، كاغه‌ز و قه‌ڵه‌مێك له‌گه‌ڵ خۆت ببه و هه‌رچی وت بینووسه. بڵێ: فه‌رمووت ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌م؟ باشه به‌سه‌ر چاو. كارێكی دیكه‌ت نییه ئه‌نجامی بده‌م؟ مامۆستاكه‌م ده‌یگوت: كاتێك به‌رپرسه‌كه‌ت ده‌بینێ قسه‌كانى ده‌نووسی، هانی ده‌ده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی كاری زیاترت پێ بدات، كه كاری زیاتریشت پێ بدات، ده‌بێت به‌رپرسیارێتیی زیاترت پێ بدات، كاتێك به‌رپرسیارێتیی زیاتری پێدایت، ده‌سه‌ڵاتی زیاترت پێ ده‌دات، به‌و شێوه‌یه پێش ده‌كه‌ویت.
ـ خاڵێكى دیكه هه‌یه زۆر گرنگه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه (بۆ گه‌یشتن به ئامانج، پشت به هیچ كه‌س جگه له خۆتان مه‌به‌ستن). ته‌نیا خۆت ده‌بێت به‌رپرسیاری ئامانجی خۆت بیت. تۆ بڵێیت “ئه‌گه‌ر ئه‌م وای كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕازی بوو، ئه‌گه‌ر دایكم ویستی، ئه‌گه‌ر باوكم پێی خۆش‌بوو، ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت”، ئه‌وا هه‌ر له ئێستاوه پێت ده‌ڵێم كه ناكرێت، بۆیه ده‌ست هه‌ڵبگره له‌و قسانه، ته‌نیا خۆت. تایبه‌ت به‌م بابه‌ته چیرۆكێكى سه‌رده‌مى منداڵیم وه‌بیر هاته‌وه كه به‌م شێوه‌یه‌یه “باڵنده‌یه‌ك له‌ناو گه‌نمى جووتیارێكدا هێلانه ده‌كات، كه گه‌نمه‌كه پێده‌گات و كاتى دروێنه نزیك ده‌بێته‌وه، ڕۆژێك یه‌كێك له بێچووه‌كانى دێت و به دایكى ده‌ڵێت: جووتیاره‌كه ده‌یه‌وێت دره‌و بكات، بۆیه هێلانهكهمان تێكده‌چێت.
دایكه‌كه‌یش پێى ده‌ڵێت: چۆن ده‌زانی؟ ده‌ڵێت: گوێم لێ بوو جووتیاره‌كه به دراوسێكه‌یانی ده‌گوت به‌یانی دره‌و ده‌كه‌م وه‌ره یارمه‌تیم بده. دایكه‌كه وتی: نا، خه‌متان نه‌بێ دره‌و ناكات. جارێكى دیكه بێچووهكههاتهوه و وتی: جووتیاره‌كه به خزمه‌كانیشی وت كه دره‌و ده‌كات. دایكه‌كه وتی: نا، خه‌متان نه‌بێ دره‌و ناكات. پاش چه‌ند ڕۆژێك كه درهوهكه نه‌كرا، بێچووه‌كه گوێى له جووتیاره‌كه بوو كه به ژنه‌كه‌ی گوت: كه‌س نه‌هات بۆ هاوكاریمان، ده‌بێ خۆمان قۆڵی لێ هه‌ڵماڵین. كه بێچووه‌كه ئه‌وه‌ى بۆ دایكى گێڕایه‌وه، ئیتر دایكه‌كه وتی: خۆتان كۆبكه‌نه‌وه با بڕۆین، ئه‌مڕۆ دێن دره‌و ده‌كه‌ن”. ناوه‌رۆكى ئه‌م چیرۆكه ئه‌وه‌یه، خۆت ده‌بێت به‌رپرسیارێتی ژیانت له ئه‌ستۆ بگریت، سووكانه‌كه به‌ده‌ست خۆته‌وه بێت. ئه‌گه‌ر له شوێنێكی سووكانى ژیانت به ده‌ست خۆته‌وه نییه، لێی وه‌ره ده‌ره‌وه، چونكه به ئه‌گه‌رى 99% كات به فیڕۆ ده‌ده‌یت.
ـ ئامانج ده‌بێت ئاگایانه بێت، نووسین و بوونی كۆنترۆڵ له ده‌ستی خۆماندا ئه‌مه ڕوون ده‌كاته‌وه، ئه‌گینا هه‌ر پێی ده‌گه‌یت، به‌ڵام هه‌ست به پووچی ده‌كه‌یت. ده‌ڵێیت: باشه ئه‌م هه‌موو پاره‌یه‌م خه‌رج كرد، له‌گه‌ڵ فڵاندا زه‌واجم كرد، یان فڵان شتم كڕی، چیم ده‌ست كه‌وت؟! بۆیه ده‌بێت ئامانج ئاگایانه بێت، بزانیت چی ده‌كه‌یت. ئه‌و ئامانجانه‌ی دیاری ده‌كه‌ن ئه‌مه مه‌رجه‌كانی بوو. بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه كۆبهندییهك، ده‌مه‌وێت ڕێگه‌چاره‌یه‌كی ساده‌تان پێ بڵێم، شێوازێكه به ناوی (شێوازی سمارت).
۱ـ سمارت smart له شێوازی سمارتدا، ده‌بیت،(سپێسفیك -spesfic بیت، واته به دیاریكراوی بزانیت چیت ده‌وێت. بۆ نموونه: بڵێ من تا كۆتایی ئه‌م مانگه یه‌ك ملیۆن دینارم ده‌وێت، پاره‌م ده‌وێت، زێڕم ناوێت، یان تا كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌بێت ئه‌م خانووه بكڕم، تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌بێت ئه‌م كۆمپانیایه دابنێم، له‌م بواره ده‌بێت ئه‌م كاره خێره ئه‌نجام بده‌م، واته به وردی بزانی ده‌ته‌وێت چی بكه‌یت، زۆر به وردی دیاریكراو بێت.
۲ـ مێژهرهبڵ measurable بێت، واته شایه‌نی ئه‌ندازه‌گرتن بێت. بۆ نموونه: پاره‌یه، هه‌زار دیناره، خانووه، دوو سه‌د مه‌تره، له كوێیه، نهۆمی چه‌نده‌مه، قه‌باره‌ی چۆنه، شێوه‌ی چۆنه؟ هه‌رچییه‌كت ده‌وێت ده‌بێت ئه‌ندازه‌ی دیارى بكه‌یت.
۳ـ ئهچیڤهبڵ achievable بێت، واته شیاوی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن بێت. واته چی؟ خوایه یارمه‌تیم بده تا ته‌واوی خه‌ڵكی دنیا خۆشبه‌خت بكه‌م. وه‌ڵامی مێشكت بۆ ئه‌م دوعایه گاڵته كردنه، پێت پێده‌كه‌نێت. ئه‌مه چییه ده‌یڵێیت! خۆت گیرتخواردووه و قسه له‌سه‌ر هه‌موو دنیا ده‌كه‌یت! له‌م به‌شه‌ی جێجه‌جێ كردن‌دا نابێت (دۆن‌كیشۆت) بیت، ده‌بێت واقعبین بیت. هه‌روه‌ها دابه‌شی بكه بۆ قۆناغی بچووكتر: یه‌كه‌مجار ئه‌مه ده‌كه‌م، دووه‌م جار ئه‌مه ده‌كه‌م، سێیه‌م جار ئه‌وه ده‌كه‌م… ئه‌وسا پێی ده‌گه‌یت و مێشكت باوه‌ڕت پێ ده‌كات.
٤ـ به‌رپرسیارێتی responsible به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی خۆتدا بێت. خۆت به‌رپرسیاریت نه‌ك كه‌سێكی تر. ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ت كرد، سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت. ئه‌مه شێوازی (سمارت) بوو، شێوازێكی زۆر هۆشمه‌ندانه‌یه.
هه‌روه‌ها
۵ـ كات time boundكاتی ده‌سپێك و كاتی كۆتایی. كاتێك ئامانجێكت هه‌یه، پێویسته له خۆت بپرسى ده‌بێت كه‌ی ده‌ست پێ بكه‌یت؟ سبه‌ینێ، شه‌ممه، سه‌ری مانگ هه‌ر ئێستا؟ ئێوه به‌رنامه‌ی سه‌ركه‌وتنتان له كه‌یه‌وه داناوه؟ له‌و كاته‌ی بیرتان له‌وه كرده‌وه بێن بۆ كڕینى ئه‌م كتێبه. كاتێك هاتوون، پاره‌تان داوه، كاتتان ته‌رخان كردووه، هه‌موو ئه‌مانه هه‌نگاون. من هه‌میشه به خۆم ده‌ڵێم: (do it now)، هه‌ر كارێكم پێ ده‌ڵێن یان ئێستا ئه‌نجامی ده‌ده‌م یان ئه‌نجامی ناده‌م، له یادی ده‌كه‌م، ده‌یده‌م به یه‌كێكی تر ئه‌نجامی بدات. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌ركه‌وتوو بیت، هه‌ر ئێستا ئه‌نجامی بده.
جارى وا هه‌یه هه‌ندێك له‌و هاوڕێیانه‌ی له‌گه‌ڵ من كار ده‌كه‌ن، ده‌پرسن: به‌ڕێز موعه‌زه‌می كه‌ی ئه‌مه‌ت بۆ بهێنین؟ ده‌ڵێم: دوێنێ!! پرسیارى ناوێت، هه‌ر ئێستا. قسه‌یه‌كى باو و هه‌ڵه هه‌یه كه ده‌ڵێت: “هه‌ر (كات) زۆره”. نه‌خێر ئه‌وه هه‌ڵه‌یه، شتی وا نییه. یان كه‌سى وا هه‌یه ده‌ڵێت: “كاكه ئه‌مڕۆ نه‌كرا، سبه‌ینێ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین”. ئه‌وه هه‌ڵه‌یه، سبه‌ینێ ڕۆژێكی تره و به‌وه‌ش تۆ بیستوچوار سه‌عاتت له ده‌ست داوه. نابێت دڵهڕاوكێت هه‌بێت، سوود له كات وه‌ربگره، ئه‌و كاره‌ی ده‌توانی ئێستا ئه‌نجامی بده‌یت، ده‌بێت هه‌ر ئێستا ئه‌نجامی بده‌یت. بیرتان نه‌چێت زۆرجار پێویستت به كاته تا به ئامانجێك بگه‌یت. به‌ڕێوه‌به‌رێكی فرۆشتن هه‌بوو به ناوی كیڤین. ڕۆژێكیان هات پێی وتم: “مه‌حموود نزیكه‌ی ساڵێكه له‌گه‌ڵ ئێوه كار ده‌كه‌ین و هیچتان نه‌فرۆشتووه”. وتم: “هه‌ر وایه كه تۆ ده‌یڵێیت، ئێمه به ڕواڵه‌ت هیچ جیاوازییه‌كمان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه نییه كه هاتوون، به‌ڵام له ڕاستیدا جیاوازییه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه”. وتی: “جیاوازیتان چییه؟” وتم: “له ئامانجه‌كه‌مان نزیكبووینه‌ته‌وه”. واته ئه‌گه‌ر شوێنى مه‌به‌ست ده هه‌نگاوه بێت و بارانێكی به‌خوڕیش ببارێت، من خه‌ریكم هه‌نگاو ده‌نێم و هه‌ر هێنده‌ی ئه‌و كه‌سه ته‌ڕ ده‌بم كه ڕاوه‌ستاوه، به‌ڵام جیاوازیی من له‌گه‌ڵ ئه‌و چییه؟ ئه‌وه‌یه یه‌ك هه‌نگاوی تر بنێم ده‌گه‌م به ئامانج، هه‌ر به ڕاستییش وا بوو، دوای چه‌ند مانگێك فرۆشمان ده‌ستی پێ كرد.
له بیرتان بێت زۆربه‌ی جار ئه‌و تۆوه‌ی كه ده‌یچێنن، هه‌ر له‌وێدا سه‌وز نابێت، ده‌بێت ئارام بگرن. ئه‌و تۆوه‌ی له دڵی سه‌رمادا چاندووته، خه‌ریكه ڕه‌گ دادهكووتێت، خه‌ریكه خۆی ئاماده ده‌كات، جیاوازیی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆوه‌ی كه له به‌هاردا دهیڕوێنیت، ئه‌م زووتر گه‌شه ده‌كات. ئارامتان هه‌بێت، ژماره‌ی پێچه‌وانه‌ش پێتان ده‌ڵێت دوو هه‌نگاو، یه‌ك هه‌نگاو، ئامانج، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ڵێت یه‌ك، دوو… ئاه هێشتا هه‌ر باران لێم ده‌دات، ڕه‌نگه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كۆتایی نه‌نێت، جیاوازییه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه.
چی بكه‌ین تا خێراتر به خواسته‌كانمان بگه‌ین؟ ئامانج و تایبهتمهندییهكانیت ده‌ستنیشان كردووه و هه‌موو شتێك ڕه‌چاو ده‌كه‌یت، ئێستا چه‌ند خاڵێكت پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی خێرا پێی بگه‌یت. من ڕسته‌یه‌كم هه‌یه، ده‌ڵێم: “هیچ ناوقهدبڕێك بوونی نییه”. له دنیادا ناوقهدبڕ بوونی نییه، ڕێگاكان یان ڕاستن یان هه‌ڵه‌ن. ڕه‌نگه كه‌سێك بڵێت: “چۆن ناوقهدبڕ نییه، ئێمه له‌م ڕێگه‌یانه‌وه بڕۆین ده سه‌عاتمان پێ ده‌چێت، له‌مه‌ى دیكه‌یانه‌وه بڕۆین پێنج سه‌عاتمان پێ ده‌چێت!!” منیش ده‌ڵێم: “ده‌ی ئه‌م ڕێگه‌یان دروسته و ئه‌وه‌یان هه‌ڵه‌یه”. كه‌چى ئه‌و ده‌ڵێت: “ئاخر ئه‌گه‌ر به‌فر و سه‌رما و ڕێبه‌ندان بێت، ناتوانین به‌م ڕێگه‌یه‌دا بڕۆین”. منیش ده‌ڵێم: “كه‌واته ئه‌و ڕێگه‌یه‌ى دیكه‌یان بۆ زستان ڕێگه‌ى ڕاسته”. بۆیه دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه شتێك نییه به ناوى (ناوقهدبڕ)ه‌وه، ڕێگه‌كان یان ڕاستن، یان هه‌ڵه‌ن. ناوقهدبڕ، كه‌سێك پێیدا ده‌ڕوات، كه ده‌یه‌وێت به‌هاكه‌ی نه‌دات، كاتێكیش بههاكهیت نه‌دا، كڵاوت كردووه‌ته سه‌رى خۆت، له شوێنێكى دیكه‌وه باجه‌كه‌ى ده‌ده‌یت كه ڕه‌نگه خۆت ئاگات لێى نه‌بێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌دوای شتی به‌لاشدا ده‌گه‌ڕێن، هه‌موویان له منداڵی‌دا ده‌ژین. منداڵه‌كانیش ده‌بێت منداڵ بن، ئه‌وانی تر به‌ڕێوه‌یان به‌رن، تكایه به‌شوێن شتی به‌لاشدا مه‌چن. هه‌رچه‌نده ئێمه له‌سیمیناره‌كاندا برۆشۆرێكتان بێ به‌رانبه‌ر پێ ده‌ده‌ین هی ئامانجه ئایا بێ به‌رانبه‌ره؟ نه‌خێر. ئه‌ى به‌هاكه‌ی چییه؟ ده‌بێت ئه‌و فۆڕمه پڕ بكه‌نه‌وه. ناو و ناونیشان و ته‌له‌فۆن و ئیمهیل و هه‌موویمان پێ بده‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تان به ئێمه دا، ئێمه‌یش نامیلكه‌یه‌كی ڕاهێنانه‌كانی ئامانجتان بۆ ده‌نێرین به ئیمهیل یان فاكس. ئێمه شتی به‌لاشمان نییه، ناو و ناونیشان و ژماره ته‌له‌فۆنی ئێوه‌مان لایه و كاتێك ویستمان په‌یوه‌ندیتان پێوه بكه‌ین ئیتر بۆ كۆ كردنه‌وه‌تان پێویست ناكات دوو هه‌زار، سێ هه‌زار خه‌رج بكه‌ین، ئه‌وه به‌هاكه‌یه‌تی، واته نه ئێمه هیچمان بێ به‌رانبه‌ر ده‌ست كه‌وت، نه ئێوه.
هه‌ر كه وتت فڵانه شت به‌لاشه، هه‌ندێك ده‌ڵێن واووو!! به‌ڵام هیچ شتێك له‌م دنیایه‌دا به‌لاش نییه، هه‌ر كاتێك پێتوابوو به‌لاشه، تكایه كه‌مێك وردبه‌ره‌وه بزانه له كوێدا به‌هاكه‌ی ده‌ده‌یت.
بۆ ئه‌وه‌ی خێرا به ئامانجه‌كه‌ت بگه‌یت:-
۱ـ بینووسه و دیاری بكه كه چیت ده‌وێت.
۲ـ هه‌نگاو بنێ.
۳ـ ڕاوه‌سته و پێدابگره.
ته‌واوی به‌رنامه‌كه‌مان له‌م سێ خاڵه‌دا كورت ده‌بێته‌وه:- ئامانجه‌كه‌تان بنووسن، جورئه‌تی ههنگاونانتان هه‌بێت، پێ‌داگر بن، پێ‌داگر بن، پیداگر بن. دوو ده‌سته له گه‌یشتن به خواسته‌كانیاندا زۆر سه‌ركه‌وتوون:- یه‌كه‌م خانمه‌كان و دووه‌م منداڵان. یه‌كێك له هاوڕێكانم كه پێشتر به‌شداریی سیمیناری ئامانجی كردبوو، ده‌یوت: چونكه پێشتر به‌شداریى ئه‌م سیمیناره‌م كردبوو، تاقیم كرده‌وه. وتی كچه‌كه‌م ناوی مه‌هسایه، به هاوسه‌ره‌كه‌مم وت كه داوای شتێكی كرد مه‌یده‌رێ بزانین چی ده‌كات، پێتان وایه چه‌ند جار داوای كرد؟ سه‌د و په‌نجا و یه‌ك جار وتوویه‌تی: دایه؟ بابا؟ وتی ئێمه بێزار بووین ئه‌و هه‌ر ده‌یوت بابا، دایه، دواجاریش ماندوو بوو خه‌وی لێكه‌وت. سه‌د و په‌نجا و یه‌كجار منداڵێك داواكه‌ی دووباره كرده‌وه. خوشكان، برایان، زۆربه‌ی جار من و ئێوه بیركردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌رماندا هه‌یه ته‌نانه‌ت باسیشی ناكه‌ین، ده‌ڵێین نابێت! بیر له مه‌هسا خانم بكه‌نه‌وه، بیر له ئه‌دیسۆن بكه‌نه‌وه، بیر له ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه بكه‌نه‌وه كه ملیۆنان سه‌عات كاتیان سه‌رف كردووه تاكو من و تۆ له‌ژێر ڕووناكی‌دا بین، ده‌رمانی گونجاومان هه‌بێت، خوێندنمان هه‌بێت، هه‌ر ئێستاش خه‌ریكن ئیش ده‌كه‌ن، پێداگرن. به‌یتێك شیعر هه‌یه ده‌ڵێت:-
تا نا كۆتا ده‌ست له داوا هه‌ڵناگرم تا به مرادی دڵ ده‌گه‌م.
یاخود ده‌گه‌م به یار یاخود گیان پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
كه‌سى وا هه‌یه ده‌ڵێت:- ده جار پێموت هه‌ر گوێ ناگرێت. كه‌سێك هه‌بوو به ده كه‌س پێیان نه‌ده‌وێرا، پاشان یازده كه‌س هاتن لێیان دا. تۆش ده جار وتت، ده‌ی یازده جار بیڵێ. كۆبه‌ندی كۆتایی. به‌ڕێزان ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی بۆم باسكردن، به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك و ڕێكخراو یه‌ك چه‌مكیان هه‌یه، چه‌مكه‌كانی له چیرۆكه‌كان، شیعره‌كان، كه له به‌سه‌رهاته‌كان و فیلمه‌كاندا هاتووه و ئێستا بیرتان ده‌خه‌مه‌وه. ئه‌میر ئه‌رسه‌لانی نامدار، شیرین و فه‌رهاد، له‌یل و مه‌جنوون، ئه‌مانه چین؟ ئه‌مانه به وردی مانای زیندووی ئامانجدارین، فه‌رهاد، شیرینی ده‌وێت، زڵێخا، یوسفی ده‌وێت، سه‌رنج بده‌ن، بۆ نموونه شیرین نییه سیمینه، فه‌رهاد گیان ئه‌م سیمین خانمه له شیرین جوانتره، ده‌ڵێت من شیرینم ده‌وێت. به مه‌جنوون ده‌ڵێن له‌یلا ڕۆیشت با بڵێین مه‌یلا هاتووه، ئه‌ڵێ نا، من هه‌ر له‌یلام ده‌وێت، ده‌ڵێن له ڕاستیدا له‌یلا زۆریش جوان نه‌بووه، ده‌ڵێت كێشه نییه ئه‌وه‌ی كه من ده‌یبینم له‌و جوانتر نییه. ئامانجه‌كه‌ی دیاریكراو بووه، به شوێن له‌یلادا گه‌ڕاوه، به شوێن یوسف‌دا گه‌ڕاوه، به شوێن شیریندا گه‌ڕاوه، زانیویه‌تی چی ده‌وێت، منیش هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێم، ده‌بێت بزانیت چیت ده‌وێت.
یه‌كێك له‌و شتانه‌ى پێشنیازی ده‌كه‌م بۆتان كه په‌یدای بكه‌ن و ته‌ماشاى بكه‌ن فیلمی (حه‌سه‌نه كه‌چه‌ڵ)ه، كه به‌رهه‌می (عه‌لی حاته‌مى)یه. ئه‌م فیلمه من كڕیومه و نیشانی منداڵه‌كانمم داوه. ئه‌م فیلمه نموونه‌یه‌كی زۆر زۆر جوانى ئامانجدارییه. چیرۆكه‌كه به‌و شیوه‌یه‌یه كه كه‌سێك به ناوی حه‌سه‌نه كه‌چه‌ڵ كه موو به‌سه‌ریه‌وه نه‌بوو، ئاشقی (چل پرچ) ده‌بێت، واته زۆر قژی پڕ بووه، ده‌رهێنه‌ر له‌و فلمه‌دا به وردی ناكۆكی و دژیه‌كییه‌كان نیشان ده‌دات. پاشان حه‌سه‌نه كه‌چه‌ڵ ده‌چێت بۆ داوای چل پرچ، پێى ده‌ڵێن تۆ و چل پرچ، گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن. ئه‌ویش ده‌ڵێت چی بكه‌م تا به چل پرچ بگه‌م؟ ده‌ڵێن تۆ ده‌بێت بخوێنیت، وانه فێر ببیت، شیعری ئاشقانه بڵێیت. ده‌چێت بۆ قوتابخانه، له‌به‌ر ئه‌وه نا كه فێری شیعر بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به چل پرچ بگات. ده‌چێته سه‌ر شه‌قامه‌كان گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن، سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن حه‌سه‌نه كه‌چه‌ڵ ئاشقی چل پرچ بووه! چ شتێك ئه‌م توانایه له‌م پیاوه‌دا به‌دی ده‌هێنێت كه داوای ئه‌م كچه بگات؟ چی؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی با لای خۆتان بێت، دواتر پێتان ده‌ڵێم چ شتێك ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه بڕوا بۆ قه‌ڵایه‌ك، كه قه‌ڵاكه زۆر به‌رزه و دێوێكیش خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی، كه‌چى ده‌ڵێت شاخی دێوه‌كه ده‌شكێنم.
یه‌كێك دێت یارمه‌تیی ده‌دات، پێی ده‌ڵێت من هاوزادی تۆم، به مه‌رجێك یارمه‌تیت ده‌ده‌م به چل پرچ بگه‌یت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاتێك پێی گه‌یشتی گیانت بده‌ی به من تاكو له‌و دنیاوه بتوانم بێمه ئه‌م دنیاوه، حه‌سه‌نه كه‌چه‌ڵ چی بڵێ؟ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕاست بكه‌یت ده‌تده‌مێ باشه. چ شتێك ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م گیانی دابنێ تا به چل پرچ بگات؟ ڕۆژێك هاوزادهكهی ده‌یبات بۆ لای كچێكى جوان، پێی ده‌ڵێت سه‌یركه ئه‌مه جوانه، ناسكه، سپییه، حه‌سه‌نه كه‌چه‌ڵ ده‌ڵێت نا، من ئه‌مه‌م ناوێت، چل پرچم ده‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه نا كه ناشیرینه، من چل پرچم ده‌وێت. ئه‌و كه‌سه‌ی به‌دوای ئه‌سڵدا ده‌گه‌ڕێ، ڕێز له خۆی ده‌گرێت، ده‌زانیت چی ده‌وێت. له‌و ڕێگه‌یه‌ی پێیدا ده‌ڕۆن، ساخته‌ی زۆر ده‌خه‌نه به‌رده‌متان، ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێز له خۆیان ناگرن و باوه‌ڕیان به خۆیان نییه، ساخته‌كه هه‌ڵده‌گرن. دنیا فۆڕمێكی زۆر سه‌یری هه‌یه، ئه‌گه‌ر به كه‌متر له‌و شته‌ی كه ده‌ته‌وێت، ڕازی نه‌بیت، ناچاره ئه‌و شته‌ت پێ بدات. حه‌سه‌نه كه‌چه‌ڵ ده‌چێته پشت دیواری قه‌ڵاكه و ده‌نگی چل پرچ ده‌بیستێ و تاسه‌ی زیاتر ده‌بێت. ده‌رگای قه‌ڵاكه ده‌كه‌نه‌وه و ده‌چێته ناو قه‌ڵاكه‌وه، له‌ناكاو دێوه‌كه ده‌ره‌كه‌وێت به گورزهكهیهوه، له‌و كاته‌دا ئه‌گه‌ر حه‌سه‌نه كه‌چه‌ڵ كه‌سێكی ئاسایی بێت، چی ده‌كات؟ ڕاده‌كات، بۆچی؟ چونكه ده‌ڵێت نالۆژیكییه من شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بكه‌م! ڕاسته‌كات گورزه‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌یه و پێی ناوێرێت، به‌ڵام چی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌م دێوه ڕاوه‌ستێ؟ چ شتێك ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بڕوات و له حه‌وزی ئاوه‌كه‌دا شووشه‌ی ته‌مه‌نی دێوه‌كه هه‌ڵبگرێت؟ شووشه‌ی ته‌مه‌نی دێوه‌كه هه‌ڵده‌گرێت بیشكینێت، پێی ده‌ڵێ مه‌یشكێنه، ده‌ڵێ دهیشكێنم، ده‌یشكێنێت و دێوه‌كه ده‌بێت به هه‌ڵم و نامێنێت. هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی له‌سه‌ر ڕێگهتاندایه، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی به‌ربه‌ست و ڕێگرن، دیوارن، دێون، له‌مپه‌رن، هه‌موو ئه‌وانه له به‌رانبه‌ر شتێك‌دا چۆك داده‌ده‌ن، (عاشقبوونی ئامانج).
ئاشقبوون خه‌رجی ده‌وێت، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه سه‌ركه‌وتوون، گیانیان بۆ داوه، كاتیان بۆ داناوه، كاریان كردووه، هه‌وڵیان داوه، ورده ورده بوونیادیان ناوه. تۆ ئه‌گه‌ر له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ڤانكوڤهردا یان هه‌ر شارێكی دیكه‌دا شتێك فڕێ بده‌یت، هه‌ڵیده‌گرنه‌وه و ئاگادارت ده‌كه‌نه‌وه، شه‌ڕت له‌گه‌ڵ ناكه‌ن، به‌ڵام ئاگادارت ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك خراپ شۆفێری بكات، ژماره‌كه‌ی ده‌گرن و ده‌یده‌ن به پۆلیس. یه‌كێك له هاوڕێیانم له وڵاتی ئه‌ڵمانیایه، وتی: “ڕۆژێكیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌ڕۆیشتین كیسه‌یه‌ك خشت و خۆلمان پێ بوو، ئه‌و كیسه خۆله‌ی پێم بوو كردمه ناو سه‌به‌ته‌یه‌كی خۆڵه‌وه، دوای چه‌ند ڕۆژێك نامه‌یه‌كمان بۆ هات، چونكه به ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا ده‌یانزانی ماڵت له كوێیه، وتیان وه‌ره بۆ بنكه‌ی پۆلیس، چووم بۆ بنكه‌ی پۆلیس، وتیان تۆ كیسه‌یه‌كی خۆڵت له ته‌نیشت سه‌تڵێكی خۆڵه‌وه داناوه، وتم نا من كردوومه‌ته ناو سه‌تڵی خۆلهكهوه، وتیان نا ڕاپۆرتیان داوه كه نهتكردووته ناو سه‌تڵه‌كه‌وه، ئه‌وه‌ش سزاكهته”. نموونه‌یه‌ك هه‌یه هی سی، چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ره: كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌نجێك شتێكی فڕێ دابوو، پیرهژنێكیش له‌رزه له‌رز به‌دوای گه‌نجه‌كه‌دا ڕایكردووه و گۆچانێكى به سه‌ریدا كێشاوه، گه‌نجه‌كه ئاوڕی داوه‌ته‌وه و وتوویه‌تی چییه، بۆ واده‌كه‌ى؟! پیره‌ژنه‌كه پێى وتووه: “من گه‌نجێتیم له‌پێناو بنیاتنانى ئه‌ڵمانیا سه‌رف كردووه، مافی ئه‌وه‌ت نییه پیسی بكه‌یت، بڕۆ هه‌ڵیبگره‌وه”. گه‌نجه‌كه هه‌ڵیگرتووه‌ته‌وه و خستویه‌تیه ناو سه‌تڵه‌كه‌وه. ئه‌وان ئاوا ئه‌ڵمانیایان دروست كردووه!
ده‌بێت به‌رپرسیارێتی قبووڵ بكه‌ین، ئه‌شقمان بۆ ئامانجه‌كانمان هه‌بێت. له بیرتان بێت ئاوه‌دانكردنه‌وه و دروستكردن كارێكی قورس نییه، هه‌ر كه‌س هه‌وڵ بدات بوونه‌وه‌رێكی باشتر بێت، ئه‌مه گه‌وره‌ترین ڕێگه‌ی خزمه‌ته به وڵات. ته‌نیا هه‌وڵبده كه‌مێك باشتر بیت، هه‌ر ئه‌وه، به كه‌مێك یارمه‌تیی تۆ، دنیا ده‌بێته شوێنێكی باشتر. هێنده قورس نییه، كاتێكیش ئه‌م كاره ده‌كه‌یت كه خۆتت خۆش بووێت، كاتێك سه‌ركه‌وتوو دبیت كه خۆت به شایسته بزانیت. لێره‌دایه كه ئه‌م ڕاهێنانه موعجیزه ئاسایه‌ی مه‌كته‌بی كه‌ماڵ دێته ئاراوه، به ته‌سبیحێك كه ئامرازێكی ساده و به‌رده‌سته، هه‌موو ڕۆژێك به‌یانی به‌ر له‌وه‌ی له جێگه‌ت بێیته ده‌ره‌وه، نیوه‌ڕۆ، شه‌و به‌ر له‌وه‌ی كه بخه‌ویت، بڵێ (من خۆمم خۆش ده‌وێت، من خۆمم خۆشده‌ویت…). حه‌سه‌نه كه‌چه‌ڵ خۆیی خۆش ده‌ویست كه عاشقی چل پرچ بووبوو، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خۆیی خۆشنه‌ویستایه، خۆیی به شایه‌نی چل پرچ نه‌ده‌زانی.
ڕۆژی سه‌د جار به خۆت بڵێ، من خۆمم خۆش ده‌وێت، كاتێك له‌وه ته‌واو بوویت، بڵێ (من خۆشه‌ویستم، من خۆشه‌ویستم، من خۆشه‌ویستم… ). كاتێك خۆت به شایسته زانی، كاتێك باوه‌ڕت به خۆت كرد، ئامانجه‌كانیشت له‌گه‌ڵیاندا ده‌گۆڕێن. ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی خۆشناوێت خۆی به شایسته‌ی سه‌ركه‌وتن نازانێت. هه‌ر مرۆڤێك ته‌نیا یه‌ك ده‌رفه‌تی هه‌یه كه پێی ده‌ڵێن ته‌مه‌ن، یه‌ك وزه‌ی هه‌یه و یه‌ك بیركردنه‌وه‌ی هه‌یه. هه‌میشه به خۆتان بڵێن: “من ته‌نیا یه‌ك بیركردنه‌وه و یه‌ك وزه و یه‌ك ده‌رفه‌ت یان كاتم هه‌یه”. ئه‌مه‌یه. له بیرتان نه‌چێت ئه‌گه‌ر له سه‌رتاندا وتتان كاكه گیان ئاخر ده‌زانی فڵان وڵات وا ده‌كات، فیسار وڵات ئه‌مه ده‌كات، فاتیحه بۆ بیركردنه‌وه و كات و وزه‌ت بخوێنه، چۆن ده‌ته‌وێت به ئامانجه‌كه‌ت بگه‌یت كاتێك هیچت نییه؟ هه‌ر كاتێك جگه له بیری مه‌عشوقه‌كه‌ت، بیرێكی تر هاته سه‌رته‌وه، هه‌ر كاتێك هزر و ڕه‌فتارێك جگه له خواسته‌كه‌ت هاته بوونته‌وه، له ئامانجه‌كه‌ت دوور ده‌كه‌ویته‌وه. ته‌نیا یه‌ك ڕێگه هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئامانج، به‌یانی تا شه‌و، شه‌و تا به‌یانی، له تاسهیا بسووتێیت، ته‌نیا بیر له ئامانجه‌كه‌ت بكه‌ره‌وه، ته‌نیا به‌م شێوه‌یه به خواسته‌كه‌ت ده‌گه‌یت.
یه‌ك ده‌رفه‌تت هه‌یه، هه‌ندێك كه‌س به یه‌ك ده‌رفه‌ت، به به‌رزترین پله‌كانی ژیان و خۆشبه‌ختی ده‌گه‌ن، هه‌ندێك كه‌سیش هه‌ر به‌و یه‌ك ده‌رفه‌ته تا كۆیایی ته‌مه‌ن حه‌سره‌ت ده‌خۆن و شه‌و و ڕۆژ دڵه‌ڕاوكێیانه. مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆشبه‌خت نین، كه‌سانێكی خاوه‌ن هزر نین؟ به‌ڵى هه‌ن، به‌ڵام به هه‌ڵه بیر ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و هێز و ده‌سه‌ڵاته له ده‌ستی من و تۆدایه، كه‌واته ئه‌و یه‌ك بیركردنه‌وه و یه‌ك وزه و یه‌ك ده‌رفه‌ته‌ت دابنێ بۆ مه‌عشوقه‌كه‌ت، بۆ خواسته‌كانت، بۆ ئه‌و ئامانجه كه نوسیووته. جگه له ئامانجه‌كه‌ت، بیر له هیچ شتێكی تر مه‌كه‌ره‌وه. من كه به‌یانی له خه‌و هه‌ڵده‌ستم، به‌و نیازه‌وه له خه‌و هه‌ڵده‌ستم كه مه‌كته‌بی كه‌ماڵ په‌ره پێ بده‌م، شه‌ویش كه ده‌خه‌وم بیر له هیچ شتێكی تر ناكه‌مه‌وه، هه‌ر كارێكی تریش كه ده‌یكه‌م بۆ گوزه‌رانی ژیانمه بۆ ئه‌وه‌ی زووتر به‌م خواسته‌م بگه‌م. هه‌موو كه‌سه سه‌ركه‌وتووه‌كان له یه‌ك شت‌دا هاوبه‌شن، ئه‌ویش (خۆبه‌ده‌سته‌وه نه‌دان)ه. هه‌رگیز ته‌سلیم نابن تا به خواسته‌كانیان ده‌گه‌ن. له بیرتان نه‌چێت مه‌به‌ست هه‌نگاونانه، مه‌به‌ست ڕێگه‌یه، تۆ ڕێگه‌كان نازانی، به‌ڵام ده‌بێت به ڕێگادا بڕۆیت، ڕێگه خۆی پێت ده‌ڵێت كه چۆن بڕۆیت، گرنگ ئه‌وه‌یه كه پلیكانه‌ی یه‌كه‌م ببڕیت، گرنگ نییه چه‌ند پلیكانه ده‌چیته سه‌ره‌وه، پلیكانه‌ی یه‌كه‌م ببڕه.
ئێستا ئیشی بۆ بكه و مه‌ترسه، مه‌ترسه له‌وه‌ى سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت یان نا. ده‌ڵێن (ئه‌وه‌ی ڕه‌نج نه‌كێشێت، گه‌نجی ده‌ست ناكه‌وێت)، من باوه‌ڕم به‌م قسه نییه، ڕهنجێك له ئارادا نییه، به‌و مه‌رجه‌ی كارهكهتت خۆش بووێت. مه‌جنوون ڕه‌نجی نه‌ده‌كێشا، هه‌مووی چێژ بوو، حه‌سه‌نه كه‌چه‌ڵ چێژی له سه‌فه‌ره‌كه‌ی وه‌رده‌گرت و پرسیاری ده‌كرد و ڕێگه‌ی ده‌دۆزییه‌وه، كاتێكیش مه‌عشوقه‌كه‌ی ده‌دۆزێته‌وه، ده‌ڕوات بۆ گۆڕستان و ده‌ڵێت من ئاماده‌م بمرم، هاوزادهكهی پێی ده‌ڵێت تۆ شایسته تریت، تۆ ده‌بێت له دنیادا له‌گه‌ڵ چل پرچ بمێنیته‌وه. هه‌میشه هه‌ر وایه، هه‌میشه كێشه‌كان خۆیان به گه‌وره نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام باوه‌ڕ بكه‌ن هه‌موویان به‌تاڵن، زه‌ینی ئێمه‌یه كه كێشه‌كان دروست ده‌كات. مه‌ترسن له كێشه‌كان، كێشه‌كان له ناوه‌رۆكدا به‌تاڵ و پووچن. ئه‌و شته سه‌یر و ترسناكه یه‌ك ساته، ده‌بێت پێیدا تێپه‌ڕی، ئه‌مه‌ش ته‌نیا ئه‌شق پێتان ده‌ڵێت. ئه‌شق هیزێكی نه‌بڕاوه‌یه كه ئێمه به خواسته‌كانمان ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌شقی ئامانج، ئه‌شقی ئه‌و كه‌سه‌ی كه مه‌به‌ستمانه، ئه‌شقی ئه‌و بابه‌ته‌ی مه‌به‌ستمانه، ئه‌و عه‌شقه‌ی له خۆمانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
یه‌كێك له‌و ئازیزانه‌ی كه مامۆستای سه‌ره‌تایی من بوو، ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كه‌م تامی ئه‌شق و دڵنیایی پێ چه‌شتم، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و كه‌سم له‌ده‌ست دا، ئه‌ویش دایه‌گه‌وره‌م (سوهرا خه‌لیلی) بوو. ئه‌مڕۆ كه ئێوه لێره‌ن، بزانن كه ئاكامی ڕه‌فتاری ئه‌و له منداڵیمدا، ئه‌م (مه‌حموودی موعهزهمى)یه‌ى دروست كردووه. له بیرتان نه‌چێت هه‌مووتان ده‌توانن (سوهرا خه‌لیلى)یه‌ك بن بۆ چوارده‌ورتان، ته‌نیا بڕیار بده‌ن ئه‌م جیاوازییه به‌دی بهێنن، ئه‌مه‌ش كاتێك ده‌ست پێ ده‌كات كه باوه‌ڕ به خۆت بكه‌یت، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به خۆت بكه‌یت، تۆ ده‌توانیت دنیا به‌ره‌و پێش ببه‌یت و له‌م باوه‌ڕه هه‌ڵه‌یه بێیته ده‌ره‌وه كه من له بنی چاڵهكهدام و مه‌زڵوومم و ئه‌وانیتر زاڵم. ئه‌و وانه‌ی ئازایه‌تیی فێر كردم، عه‌شقی پێدام له كاتێكدا كه من له ئۆقیانووسی پڕ شه‌پۆلى ژیاندا بووم، وه‌ك دوورگه‌یه‌كی بچووك منی خسته سه‌ر ده‌ستی خۆی و هه‌ستی خۆشه‌ویستیی پێدام. كاتێك ته‌مه‌نم بوو به شه‌ش ساڵ، بردمی بۆ قوتابخانه، وانه‌ی پێدام و فێری عه‌شقی كردم. ئه‌مه‌تان له‌و رووه‌وه پێ ده‌ڵێم كه بزانن له پشت سه‌ری هه‌موو كه‌سێكی سه‌ركه‌وتووه‌وه ملیۆنان مرۆڤ هه‌ن، نه‌ك ته‌نیا هاوسه‌ره‌كه‌ی، نه‌ك ته‌نیا باوكی یان دایكی، ملیۆنان مرۆڤ هه‌ن، هه‌ندێكیان ده‌ناسین و هه‌ندێكیان ناناسین. ده‌توانن هه‌ر كارێك بكه‌ن، ئه‌گه‌ر من توانیومه له شیرینی فرۆشتن و گه‌نمه‌شامی برژاندنه‌وه بگه‌م به‌وه‌ی بچم بۆ كه‌نه‌دا و له‌وێ كۆمپانیا دابنێم و ئێستاش له خزمه‌تی ئێوه‌دام، كه‌واته هه‌موو كارێك ده‌كرێت، ته‌نیا شتێك كه له‌م دنیایه‌دا مه‌حاڵه، خوودی مه‌حاڵه.
نووسینی؛ مەحموود موعەزەمی
وه‌رگێڕانی شاهۆ لەتیف