• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, تشرینی یه‌كه‌م 2, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 118

    جیهان و جەمسەرگیریی

    ماناو ڕەهەندەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

    سیستەمی هیچوپووچی

    ئاونگ و ئاورنگ

    ڕێکەوتنی نەوت و کۆتایی گەمارۆی ئابووری

    ڕێکەوتنی نەوت و کۆتایی گەمارۆی ئابووری

    بۆچی ناتانیاهو داوای کاراکردنەوەی “سناپباک” ی کردەوە؟

    بۆچی ناتانیاهو داوای کاراکردنەوەی “سناپباک” ی کردەوە؟

    ئایندەی کورد لە سوریا

    پرسی دانپێدانانی فه‌ڵه‌ستین

    سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن

    ئەو هەقیقەتانەی دوای ڕیفراندۆم دەرکەوتن

    ئایندەی کورد لە سوریا

    ئایندەی کورد لە سوریا

    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    موسوڵمانی زایۆنیی

    با ئارامی میدیایش تاقی بکەینەوە

    جەنگی ئیرادەو بەردەوامی ئاوەدانی

  • شــیکار
    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی پێنجەم

    ساڵێک بەبێ نەسروڵڵا؛ ئەو پیاوەی باوەڕی بە ئەفسانەی خۆی هەبوو   

    ساڵێک بەبێ نەسروڵڵا؛ ئەو پیاوەی باوەڕی بە ئەفسانەی خۆی هەبوو  

    لە کۆمێنتەوە بۆ قەیرانی متمانە؛  شێوازەکانی دزەکردنی سایبری ئێران لەنێو کۆمەڵگەی کوردستان

    لە کۆمێنتەوە بۆ قەیرانی متمانە؛  شێوازەکانی دزەکردنی سایبری ئێران لەنێو کۆمەڵگەی کوردستان

    فشارەکانی ئەمریکا و ئێران لە بارەی حەشدی شەعبی، داهاتووی سیاسی ئێراق بەرەو کوێ دەبەن؟

    فشارەکانی ئەمریکا و ئێران لە بارەی حەشدی شەعبی، داهاتووی سیاسی ئێراق بەرەو کوێ دەبەن؟

    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی چوارەم

    هێزی تیژ لە کایەیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا

    هێزی تیژ لە کایەیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا

    سیاسەتی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە کورد بە بەردەوامی نەرێنی بووە

    سیاسەتی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە کورد بە بەردەوامی نەرێنی بووە

    چیپی مێشکی Neuralink چییە و چۆن کار دەکات؟

    چیپی مێشکی Neuralink چییە و چۆن کار دەکات؟

    پێشهاتە سیاسییەکانی فەرەنسا دوای دەستلەکار کێشانەی سەرۆک وەزیران

    پێشهاتە سیاسییەکانی فەرەنسا دوای دەستلەکار کێشانەی سەرۆک وەزیران

    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی سێیەم

  • ئــــابووری
    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەری لەسەر لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

    پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەری لەسەر لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

    کوردەکانی خوراسان   

    کوردەکانی خوراسان  

    میتانییه‌كان

    میتانییه‌كان

    چیرۆکی دۆڕاوەکان و براوەکانی مێژوو

    چیرۆکی دۆڕاوەکان و براوەکانی مێژوو

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌ نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    پەیوەندی کورد و سیستەمی میرنشینی؛ ڕۆڵ و کاریگەرییه‌كه‌ی  

    پەیوەندی کورد و سیستەمی میرنشینی؛ ڕۆڵ و کاریگەرییه‌كه‌ی  

    “حاجی قادری کۆیی” نیشتیمانێک لە تاراوگە

    “حاجی قادری کۆیی” نیشتیمانێک لە تاراوگە

    ئاڵنگارییەکانى بەردەم بیرى نەتەوەیی کوردی لە هەرێمى کوردستان

    ئاڵنگارییەکانى بەردەم بیرى نەتەوەیی کوردی لە هەرێمى کوردستان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

  • چاوپێکەوتن
    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

سەرەکی هێــزی نەرم کولتوور و مرۆڤسازی

شه‌ڕ و ئه‌هریمه‌ن

سپێدە ساڵحی لەلایەن سپێدە ساڵحی
ئه‌یلول 30, 2024
لە بەشی کولتوور و مرۆڤسازی
0 0
A A
شه‌ڕ و ئه‌هریمه‌ن
0
هاوبەشکردنەکان
50
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“پێشه‌کی”

بابه‌تی شه‌ڕ یان خراپه‌ له‌ زمانی ئینگلیزیدا هاوتای (Evil) دێت که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌یر و سه‌رنجڕاکێش هاوشێوه‌ی وشه‌ی (Devil) یان هه‌مان ئه‌هریمه‌ن یان شه‌یتانه‌. ئه‌گه‌ر ڕوونتر و وردتر بیڵێین شه‌یتان یان ئه‌هریمه‌ن له‌ زمانی ئینگلیزیدا یه‌ک پیت واته‌ (D)یی له‌ وشه‌ی شه‌ڕ زیاتره‌. دیاره‌ به‌ هه‌ر بارێکدا لێکی ده‌ینه‌وه‌ له‌ کولتووری هه‌موو مرۆڤایه‌تیی هێزی تاریک و شه‌ڕ هه‌بووه‌ و تا ئێسته‌ش به‌ شێوه‌ی جۆراوجۆر و له‌ شکڵ و قه‌لافه‌تی جۆراوجۆر و جیاواز له‌ ژیانی شارستانیی هه‌نووکه‌ و ژیاری مرۆڤدا هه‌ر به‌رهه‌م هاتووه‌ته‌وه‌.

ڕه‌نگه‌ ئه‌م تێڕوانینه‌ بۆ بابه‌تی شه‌ڕ و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ جیهانی ئه‌هریمه‌ن به‌هۆی پێشکه‌وتنه‌ زانستی و، ته‌کنه‌لۆژییه‌کان هه‌ر له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی پیشه‌سازیی و ڕینیسانسه‌وه‌ تا ئێسته‌ په‌راوێز خرابێتن و، دیاریکردنی شه‌ڕ وه‌کوو ماک و دیارده‌یه‌کی مادیی ئه‌هریمه‌نیی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی جیهانی فانتازیا و ترس و وه‌همه‌کانی مرۆڤ هه‌بێت و واقیعی بێت، ئیتر وه‌کوو هه‌وڵێکی نه‌زۆک و خورافیی ده‌رکه‌وتبێت، به‌ڵام له‌ هه‌ر حاڵه‌تێکدا به‌شێک له‌ ژیان و ژیاری مرۆڤ له‌ گه‌ڵ بابه‌تی شه‌ڕ(جه‌نگ) و خراپه‌(شه‌ڕ) ده‌سته‌ویه‌خه‌ بووه‌ و تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه‌ و هه‌رچی بابه‌تێک که‌ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ به‌زاندنی تابۆ و سنووره‌کانی ژیان و ژیاری مرۆڤ هه‌بێت وه‌کوو بابه‌تێکی دژه‌خێر و دژه‌ چاکه‌ له‌ کولتووریی مرۆییدا بینراوه‌، ئه‌م یاسا نووسراو یان نه‌نووسراوه‌ گشتییه‌ی ژیاره‌ جۆراوجۆره‌کانی سه‌ر گۆی زه‌وی تا کاتێک فراوانبوون و جیهانگیریی خۆی پاراست که‌ بابه‌ته‌که‌ نه‌کرا به‌ مایه‌ی شه‌ڕی میتافیزیکی و ئوستووره‌یی نێوان ئایین و مه‌زه‌و و کو‌لتووره‌کان، کاتێک بابه‌ته‌که‌ به‌ره‌و ئه‌م ئاراسته‌یه‌ هات هه‌ر کو‌لتوور “ئایین، مه‌زه‌و، ژیار و…هتد” خۆی به‌ ناوه‌ندی پیرۆزیی و قودسییه‌تی جیهان ناساند و بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه‌ش قۆڵی هه‌ڵکرد بۆ ڕشتنی خوێنی هه‌ر که‌سێک که‌ نکۆڵیی له‌م ڕاستییه‌ی باوه‌ڕ و بنه‌مای کولتووره‌ پیرۆزه‌کانی ئه‌وان بکات.

بۆیه‌ شه‌ڕه‌کانی ئێسته‌ وه‌کوو جیهانی کۆن شه‌ڕی نێوان خێر و شه‌ڕ یان چاکه‌ و خراپه‌ نین و شه‌ڕی دوو به‌ره‌یه‌ که‌ هه‌ردووکیان خۆیان به‌ چاکه‌ و خێر ده‌زانن به‌ڵام له‌ ژیر پۆستاڵه‌کانی هه‌ر دوولا خوێنی بێتاوانان و منداڵان و خه‌ڵکانی بێ دیفاعی مه‌ده‌نی چۆراوگه‌ی به‌ستووه‌! و ته‌نانه‌ت به‌م دیمه‌نه‌شه‌وه‌ هه‌ر به‌ره‌یه‌ک له‌سه‌ر به‌رهه‌قبوونی کرده‌ و خوێنڕستنه‌کانی خۆی زیاتر و زیاتر مکوڕ ده‌بێت و گوڕێکی دیکه‌ بۆ خوێنڕشتن و درێژه‌دان به‌ شه‌ڕ وه‌رده‌گرێت! به‌داخه‌وه‌ ئیسته‌ی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ نه‌رم و ڕه‌قه‌کانی جیهانی ئێمه‌ ئاوایه‌ و پێده‌چێت ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌م ئاقاره‌دا بڕوات ئاسۆیه‌کی تاریک و لێڵ بۆ کۆی شارستانییه‌تی مرۆڤ و ژیان له‌ گۆی زه‌ویدا ببینینه‌وه‌. لێره‌دا من به‌ شێوه‌یه‌کی کورت و سه‌رپێیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنم و به‌رگرییه‌کی ئینسانیی بچووک له‌ خوێنی ئه‌و قوربانیانه‌ ده‌که‌م که‌ نه‌ له‌ سیاسه‌ت تێده‌گه‌م و نه‌ له‌ مه‌زه‌و! به‌ڵکوو ته‌نها ده‌یانویست پڕ به‌ گه‌روو و سییه‌کانیان هه‌وای زه‌وی هه‌ڵمژن و دڵه‌ غه‌مباره‌کانیان دڵته‌نگانه‌ به‌ کێشی ژیان لێ بدات.

“فه‌له‌ستین و ئیسرائیل؛ ئایدۆلۆژیا و جه‌نگی پیرۆز”

له‌ حاڵێکدا هێرشه‌که‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل و هاوکات وه‌ڵامدانه‌وه‌ و هێرشی چروپڕی ئیسرائیل بۆ غه‌ززه و هه‌رێمه‌کانی فه‌له‌ستین و له‌وێشه‌وه‌ بۆ باشووری لوبنان و لێدان له‌ حیزبوڵلا،‌ خه‌ریکه‌ نزیک ساڵێک ده‌که‌وێته‌وه‌ و دۆخی جه‌نگی و حاڵه‌تی نائاسایی بۆ خه‌ڵکی مه‌ده‌نی گه‌یشتووه‌ته‌ کاره‌ساتاویترین ئاستی خۆی و هه‌ر ڕۆژه‌و ڕووی قێزه‌ونی شه‌ڕه‌که‌ زیاتر ده‌رده‌که‌وێت، زۆر گرووپ و هێز و لایه‌نی ئایدۆلۆژیی جیهانی ئیسلامی و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌باتی قۆڵ هه‌ڵماڵین بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕه‌که‌ و پێشیگرتن له‌و کاره‌ساتانه‌ی که‌ ئیسرائیل به‌سه‌ری منداڵ و ژن و په‌ککه‌وته‌ی خه‌ڵکی غه‌ززه‌دا ده‌یهێنێت به‌ فووکردنی له‌ ئاگری شه‌ڕی مه‌زه‌وی، شه‌قامی ئایدۆلۆژیک و ده‌رمارگرژ زیاتر ده‌ورووژێنن و ئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نها هیچ سوودێکی بۆ هێزێکی وه‌کوو حه‌ماس و ڕه‌وته‌ به‌ ناو ئیسلامییه‌کانی فه‌له‌ستین نییه،‌ به‌ڵکوو له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و میدیاییدا کڵپه‌ی شه‌ڕه‌که‌ زیاتر و زیاتر فراون ده‌کات و هه‌روه‌ها بیانووی زیاتر ده‌دات به‌ سوپا و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل تاکوو ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی پێ قانیع بکه‌ن که‌ له‌گه‌ڵ چ هێزێکی تیرۆریست و دڕنده‌دا ڕووبه‌ڕوون،  ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌ ڕێگه‌خۆشکردن بۆ مه‌رگی زیاتری خه‌ڵکی مه‌ده‌نیی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل هیچ ئه‌نجامێکی دیکه‌ی نابێت.

ڕاستییه‌کی تاڵ هه‌یه‌ و ئه‌ویش ئه‌مه‌یه‌ که‌ ته‌نانه‌ت پێش سه‌رهه‌ڵدانی داعه‌ش تێڕوانینی تووندئاژۆی ئیسلامیی له‌ڕێگه‌ی گرووپه‌ ڕێکخراو و نیمچه‌ڕێکخراوه‌کانی (پێشتر له‌وانه‌ ئایدۆلۆژیای وه‌هابییه‌ته‌وه)‌ گه‌یشتبووه‌ گوێ و زه‌ینی ڕۆژئاوا و پاش سه‌رهه‌ڵدانی داعه‌ش و بینینی ئه‌و هه‌موو تووندوتیژییه‌ ڕێکخراو و دژه‌ مرۆڤانه‌یه‌ ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌ موسوڵمانانیش لێی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ و ئه‌مه‌ له‌ ڕووی ئایدیۆلۆژیی و هاوسۆزی و هاودڵی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ و له‌ سۆنگه‌ی سایکۆلۆژیی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ شکست و له‌ناوچوونی داعه‌شی به‌دوای خۆیدا هێنا، با بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ مێژوو و چاوێک له‌ دوو ڕه‌وتی توندئاژۆی ئیسلامی واته‌ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و سه‌ربه‌خۆیخوازیی چیچان و داعه‌ش بکه‌ین و له‌وێشه‌وه‌ به‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ڵ حه‌ماس و کرده‌وه‌کانی پاش هێرشکردنه‌که‌ی و به‌دواداهات و لێکه‌وته‌ کوشنده‌ و ماڵوێرانکه‌ره‌کانی بۆ خه‌ڵکی بێتاوان و مه‌ده‌نیی غه‌زه‌ و فه‌له‌ستین.

بیست ساڵ پێش ئێستا ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و سه‌ربه‌خۆییخوازی چیچان له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی بارمته‌گرتنی سامناک و تۆقێنه‌ردا هه‌زار منداڵی قوتابی و دایک و باوکانیان له‌ شاری بێسلان له‌ باشووری ڕووسیا وه‌کوو بارمته‌ گرت. داواکاریی ئه‌م گرووپه‌ پاشه‌کشێ و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و هێزه‌ سه‌رباز‌ییه‌کانی له‌ خاکی چیچان بوو. ئه‌وان به‌ دڵڕه‌قییه‌کی زۆره‌وه‌ ده‌یان منداڵی قوتابییان به‌شێوه‌یه‌کی دڕنده‌ کوشت. ئه‌م بارمته‌گرتنه‌ دڕندانه‌یه‌ له‌ ڕوانگه‌ی زۆربه‌ی پسپۆڕان و شاره‌زایانه‌وه‌ خاڵی کۆتایی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی چیچان بوو؛ بزووتنه‌وه‌یه‌ک که‌ لانیکه‌م بۆ ماوه‌ی پانزه‌ ساڵ دژی حکوومه‌تی ڕووسیا ده‌جه‌نگا. له‌ ڕاستیدا دڕنده‌یی و دڵڕه‌قی بارمته‌گیران به‌ڕاده‌یه‌ک بوو که‌ جه‌وهه‌ری ئامانجی چیچانییه‌کانی بۆ هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له‌گۆڕ ناو و نوقمه‌ساری کرد. هه‌ر ئه‌و کاته‌ یه‌کێک له‌ ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌که‌ ڕایگه‌یاند: “هیچ ڕووداوێک به‌ ڕاده‌ی ئه‌م بارمته‌گرتن و کوشتنه‌ی بارمته‌کان نه‌یده‌توانی خه‌سار به‌ر ئێمه‌ بخات و به‌ره‌و خه‌ره‌ندمان به‌رێت. پاش ڕووداوه‌که‌ی بێسلان خه‌ڵکی دونیا وا ده‌زانن که‌ مادام چیچانییه‌کان ده‌توانن ئاوا منداڵ و ژنان بکوژن و ئه‌نجن ئه‌نجنیان بکه‌ن، ده‌ی که‌واته‌ ئه‌وان کۆمه‌ڵێک خێو و گیانله‌به‌ری دڕنده‌ و ده‌شته‌کین”.

به‌ ده‌ربڕینێکی دیکه‌ قه‌تڵوعامکردنی منداڵان له‌ بێسلان به‌شێوه‌یه‌ک کاره‌ساتاوی بوو که‌ خاڵێکی کۆتایی بۆ چالاکیی و جمووجووڵه‌کانی شامیل باسایۆف؛ ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی چیچان دانا و هه‌موو ڕه‌وایی و هه‌قبوونی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی له‌ناو برد. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م کاره‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی چیچان و وه‌کوو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک “ڤیلادیمیر پووتین” به‌ هه‌موو توانا و هێزی سه‌ربازییه‌وه‌ شاری گرۆزنی پایته‌ختی چیچانی بۆردومان و خاپوور کرد. توندوتیژی و دڵڕه‌قیی پووتین هه‌ر وه‌کوو ئه‌وه‌ی باسایۆف بوو، به‌ڵام چونکه‌ له‌ چوارچێوه‌ی شه‌ڕی کلاسیکی سه‌ربازیدا بوو به‌ به‌راورد له‌گه‌ل دڵڕه‌قی و کاره‌ستاویبوونی کرده‌وه‌ی باسایۆف و بزووتنه‌وه‌که‌ی، که‌متر جێگه‌ی لۆمه‌ بوو. نموونه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌م دڵڕه‌قی و تووندوتیژییه‌ی شه‌ڕ ئه‌و بازنه‌ دڵڕه‌قانه‌ و توندئاژۆیانه‌ بوو که‌ زۆرێک له‌ بزووتنه‌وه‌ ئیسلامییه‌کان که‌وتنه‌ ناوییه‌وه‌ و ناوی داعه‌ش بوو. ئێمه‌ ئاگادار بووین که‌ داعه‌ش پاش سه‌رهه‌ڵدانی، زۆرێک له‌ ڕه‌وت و بزاڤه‌ ئیسلامییه‌ شۆڕشگێڕانه‌کانی به‌ره‌و خۆی ڕاکێشا بوو، به‌ڵام ئه‌نجامدانی کاری تووندتیژانه‌ واته‌ سه‌ربڕینی خه‌ڵکی به‌ بارمته‌گیراو و ده‌سدرێژیکردنه‌ سه‌ر ژنان و کچان و به‌ تایبه‌تی کاره‌ساتی شه‌نگال و کۆمه‌ڵکوژیی کوردانی ئێزیدی و به‌غه‌نیمه‌گرتنی ژنانیان و، له‌ کرده‌وه‌دا بوو به‌هۆی نه‌فره‌ت و بێزلێهاتنه‌وه‌ له‌ داعش له‌ ئاستێکی جیهانی و ته‌نانه‌ت ئیسلامیشدا و ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ ئاوابوونی ئه‌و هێزه‌ ڕه‌ش و تاریکپه‌رسته‌.

ئه‌گه‌ر تۆزێک له‌و نموونه‌ مێژووییانه‌ ورد بینه‌وه‌ و چاو له‌ کرده‌وه‌کانی حه‌ماس بکه‌ین که‌ له‌ ژێر ناوی “تۆفانی الاقصی” ئه‌نجامی دا تێده‌گه‌ین که‌ ئه‌وانیش له‌ ژێر هه‌ر ناو یان پاساوێکه‌وه‌ له‌وانه‌ شه‌ڕی ئه‌رزی پیرۆز، شه‌ڕی به‌رگری، شه‌ڕی ئایینی یان هه‌ر شتێکی دیکه‌ بوونه‌ته‌ هۆی ڕه‌شۆداماڵینی هێزی سه‌ربازی و سوپای ئیسرائیل و کۆمه‌ڵیک تاوان دژ به‌ خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ئه‌نجام دراون، که‌ بکه‌ره‌که‌یان ئیسرائیل و هه‌ڵخڕێنه‌ره‌که‌ی حه‌ماس و وڵاتانی پشتگیر و چه‌پڵه‌لێده‌ری  به‌شێوه‌ی بوێرانه‌ و ئاشکرا یان ترسنۆک و ژێره‌وانکێی بوون. بێگومان ئیسرائیل ناتوانێت له‌ ژێر باری هه‌ر کرده‌یه‌کی تاوانبارانه‌ خۆی بدزێته‌وه‌ و هه‌م له‌ ڕای گشتیدا و هه‌م له‌ ناو مێژوودا کرده‌وه‌کانی تۆمار ده‌کرێن، به‌ڵام له‌و لاشه‌وه‌ پێگه‌ی حه‌ماس له‌ زه‌ینی خه‌ڵکی دونیا و ته‌نانه‌ت له‌ زه‌ینی وڵاتانی موسڵمانیشدا هه‌ڵخڕێنه‌ر و ئاشۆدانه‌رانه‌یه‌، ڕه‌نگه‌ به‌شێکی زۆر له‌ موسوڵمانان له‌ ئێسته‌دا به‌هۆی ئایدیۆلۆژیی و لۆژیکی “قودسی پیرۆز” و قیبله‌ی یه‌که‌می موسڵمانان هه‌ر چاو و مێشکیان به‌سه‌ر ئه‌مه‌ داخرا بێت که‌ حه‌ماس به‌ر له‌وه‌ی هێزێکی ئایینی بێت هێزێکی سیاسیی و میلیشیا و بازرگانه،‌ به‌ڵام له‌و لاوه‌ش ئه‌گه‌ر دونیا حه‌ماس وه‌کوو به‌رپرسێکی سه‌ره‌کیی ئه‌م شه‌ڕه‌ نه‌زانێت ئه‌وا وه‌کوو لایه‌نێکی کاریگه‌ری ئه‌م هاتنه‌ئارایه‌ی کاره‌سات و ئاوا‌ره‌یی و کوشتنانه‌ ده‌بینێت.

بۆیه‌ هه‌موو ئه‌و هێز و لایه‌نه‌ ئایدۆلۆژیک و به‌رچاوناڕوونانه‌ی پشتگیری ئیسرائیل یان حه‌ماس ده‌که‌ن، ده‌بێت به‌ر له‌وه‌ی که‌فوکوڵی خاو و خلیچکی خۆیان ده‌رببڕن و له‌ تریبۆنه‌ پیرۆزه‌کانه‌وه‌ خه‌ڵکی بۆ شه‌ڕ و کوشتن هان بده‌ن، ده‌بێ به‌ خۆیاندا بچنه‌وه‌ و بزانن گاڵته‌کردن به‌ عه‌قڵی خه‌ڵک و خۆڵکردنه‌وه‌ چاویان باییه‌که‌ی کوشتن و له‌ناوچوونی گیان و ماڵ و حاڵی خه‌ڵکی بێتاوان له‌ وڵاتانی دوورده‌ستی وه‌کوو فه‌له‌ستینه‌.

پۆستی پێشوو

دەرچوون لە ئێراق: بەشی 94

پۆستی داهاتوو

سرووشتی سیستەمی سیاسی لە پڕۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستان

سپێدە ساڵحی

سپێدە ساڵحی

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

جادوو، ئایین و ژن
کولتوور و مرۆڤسازی

جادوو، ئایین و ژن

ئه‌یلول 30, 2025
8
زانکۆ لە ئاسۆی سی ساڵی داهاتوو
کولتوور و مرۆڤسازی

زانکۆ لە ئاسۆی سی ساڵی داهاتوو

ئه‌یلول 18, 2025
62
نواندنەوەی مانای جێندەر لە وێنەکانی باربارا کرۆگێر
کولتوور و مرۆڤسازی

نواندنەوەی مانای جێندەر لە وێنەکانی باربارا کرۆگێر

ئه‌یلول 10, 2025
47

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئه‌یلول 2024
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30  
« ئاب   تشرینی یەکەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە