بیرمه‌ندێک ده‌ڵێت: کو‌لتوور له مه‌رگ و ژیانیش به‌هێزتره. گریمانه‌ی پشت ئه‌م ڕسته قووڵه ئه‌مه‌یه که ئه‌مه کو‌لتووره که مه‌رگ و ژیانیش مانا ده‌کاته‌وه. واته هه‌موو دیارده‌کان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان کو‌لتوورین. پێناسه‌کانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان بۆ بابه‌تی جۆراوجۆری وه‌کوو مردن، ژیان، ئه‌سپه‌رده‌کردن، شادی، چێژ، دڵداری و ئایین له سه‌ر بنه‌مای کو‌لتوور قاییم بوون و خانه‌ی وجوودی و فۆرمی زه‌ینیی خاوه‌نانی هه‌ر کو‌لتوورێکیان به جیاجیا و به‌پێی بگۆڕه جیاوازه‌کان دروست کردووه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین ته‌مه‌نی کو‌لتوور به ئه‌ندازه‌ی ته‌مه‌نی ئافراندن و ژیانی مرۆڤه. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ کتێبه پیرۆزه‌کان له هه‌موویاندا فرمانه‌کانی خودا یان به شیوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندیی هێزێکی بانده‌ست له‌گه‌ڵ به‌نده و مرۆڤدا به پیی کۆمه‌ڵێک ئامۆژگاریی و ڕێوشوێنی پێویست و ورد بۆ به‌ڕیکردنی ژیان ده‌بینینه‌وه، زۆربه‌ی زۆری ئه‌م ئامۆژگارییانه‌ش هه‌ڵگری بنه‌ما و دیسیپلینی ئه‌خلاقیی بوونه هه‌ر به‌م پێیه‌یه که له هه‌ندێ ئاییندا له‌وانه جوو حه‌وت گوناهی دیاریکراوی بڤه هه‌یه و له بودائیسم دا 101 گوناه هه‌یه که مرۆڤ ده‌بێت خۆی لێ لا بدات.
بێگومان باسی من ورده‌کاریی ئه‌خلاقگه‌رایانی ئایین نییه، به‌ڵکوو باسم له‌پێشینه‌بوون و مێژینه‌بوونی کو‌لتوور ته‌نانه‌ت له فۆرمه ئایینی و باوه‌ڕدارانه ئاسمانییه‌که‌شی دا. واته وه‌کوو فرۆید ده‌ڵێت ئایین به‌شێکه له کو‌لتوور. واته له هه‌ر گۆشه‌یه‌که‌وه چاوی لێ بکه‌ین کو‌لتوور ئه‌و فۆرم و شکڵه سه‌ره‌کی و ڕه‌سه‌نه‌یه که هه‌ر له سه‌ره‌تاکانی ژیانی مرۆڤه‌وه چاوساغ و ڕێنیشانده‌ری ژیان و دیاریکه‌ری جۆری بیرکردنه‌وه‌ی بووه. بێگومان ئه‌مه به‌و واتایه‌شه که تایبه‌تمه‌ندیی زمانی، جوگرافی، که‌ش و هه‌واو، ڕووداوه سرووشتییه‌کان و زۆر شتی دیکه له کو‌لتووردا کاریگه‌ر بووه و دواجار که‌لتوور شتێکی مێژووکرد و ئینسانییه. هه‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دنیای ده‌روونیی مرۆڤه و هه‌میش نوێنه‌ر و ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی هزر و زه‌ینی خودی مرۆڤه واته له یه‌ک کاتدا کو‌لتوور هه‌م بکه‌ره و هه‌میش به‌رکار. هه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ره و هه‌م به‌رهه‌مهاتوو. جۆری مامه‌ڵه‌کردنی مرۆڤ له‌گه‌ڵ خودی کو‌لتوور وه‌کوو ڕینیشانده‌ر و چاوساغ ده‌توانێت یان شارستانییه‌ت و ژیارێکی مه‌زن دروست بکات یان ئه‌و ژیار و شارستانییه‌تانه‌ی که پێگه‌یشتوون به‌ره‌و داڕمانی به‌رێت، ڕه‌نگه ئه‌م ڕسته‌یه که ده‌ڵێت هیچ شارستانییه‌تێک له ده‌ره‌وه له ناو ناچێت، به‌ڵکوو زه‌مینه‌کانی له ناوه‌وه‌ی خۆی فه‌راهه‌م ده‌بن پشتڕاستکه‌ره‌وه‌ی ئه‌م ڕاستییه بێت که کو‌لتوور خۆی له خۆیدا ده‌توانێت چ ڕۆڵێکی بنه‌مایی و یه‌کلاکه‌ره‌وه بگێڕێت، به‌ده‌ر له‌وه‌ی که ئێمه ناتوانین حاشاکه‌ری پێوه‌ندی و دانوستانی نێوان کو‌لتووره‌کان بین.
مێژووی کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی دێرینی دانیشتوونی میزۆپۆتامیا و نێوان ڕووباران به‌هۆی شه‌ڕ و شؤڕی ئیمپراتۆرییه‌ته‌کانی جیهانی کۆن(سه‌فه‌وی و عوسمانی و…) و زلهێزه نوێکان (ئه‌مریکا و یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و به‌ربه‌ندییه‌کانی پاش شه‌ڕه جیهانییه‌کان) هه‌م شێوێندراوه و هه‌میش به هه‌وڵێکی چڕ و پڕی مێژووسازی و به‌ناو مێژوونووسی هه‌وڵی داگیرکردنی دراوه. به‌شی زۆری شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه کوردییه‌کان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م تا ئێسته‌ش له هه‌موو کوردستان به‌ده‌ستهێنانی مافه کو‌لتووری و سیاسییه‌کانی بووه. واته له پاڵ ئامانج و خه‌باتی سیاسی، خه‌ون و خولیای سیاسیش به‌رده‌وام ئاماده بووه، ده‌توانین بڵێین هیچ ڕه‌وتێکی سیاسیی به بێ پشتقاییمبوون به مێژوویه‌ک له کو‌لتوور و پێشینه‌یه‌ک له ڕه‌سه‌نایه‌تیی کو‌لتووری ناتوانێت هیچ ده‌عیه‌یه‌کی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌ی خۆ نووسین و سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێت. مێژووی خه‌باتی شاخ و سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوول به ڕوونی ئه‌مه پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی توانییان به هه‌زار چه‌رمه‌سه‌ری خۆیان بگه‌یه‌ننه شاخه‌کانی کوردستان و وه‌کوو ڕؤژنامه‌نووس یان وێنه‌هه‌ڵگر شۆڕشی کوردیان بۆ ڕۆژئاوا له وێنه و ڕاپۆرت و بیره‌وه‌ری وگه‌شتنامه‌دا ده‌گواسته‌وه دانیان به‌م ڕاستییه ناوه که کورد سه‌ره‌ڕای خواسته سیاسییه‌کانی و خه‌باتی بێوچانی بۆ ڕزگاری کو‌لتوورێکی جیاوازیشی به نیسبه‌ت ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که له ڕێگه‌ی هێزی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه ده‌ستیان به سه‌ر کوردستاندا گرتووه، هه‌یه.
“تۆرد ڤالیسترۆم” له کتێبی ته‌نها چیاکان دۆستی ئێمه‌ن له به‌شی “ئایا باسی له‌یلایان بۆ کردووی؟” له گه‌شته‌که‌ی بۆ ناوچه‌ی بادینان و چۆمان و له کاتی شۆڕشی ئه‌یلوولدا ده‌گێڕێته‌وه: داوام کرد بمبنه‌وه سه‌ر سنوور، پییانم وت که من ده‌بێ ڕیپۆرتاژه‌که‌م له‌وێوه ده‌ست پێ بکه‌م. دوێنێ ئێمه زۆر به په‌له له‌وێوه تێپه‌ڕین به‌ڵام من له گشت لایه‌ک ئاواره‌م بینین که له چادر و کۆخی سکاردا ده‌ژیان: من دیمه‌نێکی ناڕوونی ئه‌و خه‌ڵکه‌م له پێش چاوانه، ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه و به ته‌واوی دڵنیا بم. ئه‌م دیمه‌نه دڵته‌زێنه‌ی خه‌ڵکی ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره که له ئینجیل‌دا باسی ده‌کرێ. ئه‌بێت سه‌رده‌می مووساش هه‌روا بووبێت. ئه‌حمه‌د یه‌کێک له خوێندکاره گه‌نجانه‌ی وه‌زاره‌تی زانیاریی له‌گه‌ڵم دێت بۆ سه‌ر سنوور. ئه‌و ته‌مه‌نی 23 ساڵه و خورتێکی زۆر تێگه‌یشتووه. “ئه‌حمه‌د” ده‌ڵێ: ئێستا زیاتر له نه‌وه‌د له سه‌دی خوێندکاره کورده‌کانی به‌غدا لێره‌ن. ئێمه‌ش هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به‌شی خۆمان یارمه‌تی بزاڤه‌که بده‌ین، ئێمه له دژی چه‌ته و باندیته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێراق خه‌بات ده‌که‌ین. ئه‌رێ به‌ڕاست تۆ له‌م ماوه‌یه‌دا له‌یره‌ست باسی له‌یلایان بۆ کردوویت؟ ئه‌و کچێکی 21 ساڵ بوو، له مانگ ئه‌پریلی ئه‌مساڵدا له به‌غدا ده‌سگیر و ئه‌شکه‌نه‌جه کرا و دواتر ئیعدام کرا.” که‌م گێڕانه‌وه‌یه‌دا نه‌ک ته‌نها خواستی سیاسی به‌ڵکوو خواستی جه‌ماوه‌ریی له ئاسته جۆراوجۆر و جیاوازه‌که‌ی(خوێندکار؛ کوڕ و کچ له به‌غدا و کوردستان و…)دیار و ئاشکرایه به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها لایه‌نی جیاوازی کورد و شۆڕشه‌که‌ی نییه له نه‌ته‌وه دراوسێ و ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی به‌ڵکوو به‌شداریی و خواستی شۆڕشگێڕانه‌ی ژنان له دۆخێک‌دا که ده‌یانتوانی ژیانێکی خۆش ڕابوێرن، به‌ڵام په‌لکێشی شۆڕش بوون له شۆڕشی کوردی‌دا و ئه‌مه‌ش به‌وپه‌ڕی وشیاریی و ده‌ره‌وه‌ستییه‌وه بووه، بۆیه له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی گێڕانه‌وه‌که‌ی ئه‌م ڕؤژنامه‌نووسه سویدییه‌دا ده‌خوێنینه‌وه: کاتێک من ده‌گه‌مه سه‌ر سنوور هیچ که‌س کۆنترۆڵی پاسپۆرته‌که‌م ناکات و بێ کێشه له‌و دارچناره که وه‌ک سپه‌ر و پێشگر له تێپه‌ڕینی خه‌ڵک دانراوه تێده‌په‌ڕین. دوای ئه‌وه ده‌ڕۆین بۆ یه‌کێک له ئوردووگای ئاواره‌کان که به دیوی ئێران‌دا که له به‌رزاییه‌که‌وه هه‌ڵکه‌وتووه. شارێک به کۆمه‌ڵێک چادر له پاڵ یه‌کتردا و زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی ژن، منداڵ و پیره پیاون.
لێره‌دا من “زه‌کییه ئیسماعیل” سه‌رۆکی فیدراسیۆنی ژنانی کوردستان و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتیم بینی. ئه‌و نوێنه‌رێکی دیاری ژنانی کوردستانه، ژنێکی زۆر تێگه‌یشتووه، جوان و وریایه. ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌شداری شۆڕش بووه، ساڵی 1939 له به‌گدا له دایک بووه، ساڵی 1957 بڕوانامه‌ی پارێزه‌ریی وه‌رگرتووه و له‌و ده‌مه‌وه تا ئێستا وه‌ک پارێزه‌ر کار ده‌کات. زه‌کییه له‌و که‌سانه‌یه که پاش پیگه‌یشتوون به‌ڵام هه‌ر له 1963 به دڵ و به‌گیان خه‌ریکی کاری شۆڕش بووه و له پێناو ئه‌وه‌شدا زیندانی کراوه. بۆ خی له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: من به‌هه‌ر سێ مناڵه‌که‌مه‌وه ماوه‌ی دوو مانگ له زیندان دا مامه‌وه، بچووکترینی مناڵه‌کانم ته‌نیا 40 شه‌و ته‌مه‌نی بوو و سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشبوونی هیچ پێڕاگه‌یشتن و عه‌لاجێکیان بۆ نه‌ده‌کرد. زه‌کییه پێش ده‌سپێکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له 11ی مارسی 1974 به‌غدای به‌جێ هێشت و هات بۆ کوردستان به‌ڵام مناڵه‌کانی هه‌ر له‌وێ مابوونه‌وه و له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ دا هه‌موو هه‌وڵێکی بۆ په‌یوه‌ندی گرتن پێیانه‌وه ناکام مابوو. ” مه‌به‌ستی من له هێنانه‌وه‌ی ئه‌م گێڕانه‌وه ڕۆژئاواییه له‌سه‌ر جیاوازبوون کو‌لتووری سیاسی و کو‌لتووری جه‌ماوه‌ریی کوردی ئه‌وه نییه که ته‌نها کورد ئه‌م نه شۆڕشگێڕ و خه‌باتکار و ده‌ره‌وه‌ستانه‌یان تێدا هه‌ڵده‌که‌وێت، به‌ڵکوو ڕژدبوونه‌وه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌مه‌یه که چ شتێک ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه‌یه‌ک به هه‌موو بارێک‌دا لیی درا بێت و له سه‌رده‌می کۆن و نوێوه تا ئێسته په‌رته‌وازه بکرێت و یه‌ک له دوای یه‌ک پوازی بۆ بتاشن و له نه‌بوونی په‌روه‌رده‌یه‌کی شایسته و شیاوی نیشتیمانی و کو‌لتووریدا ئاوه‌ها ده‌ره‌وه‌ستی خه‌بات و خه‌ونی نیشتیمانی و ئازادی خه‌ڵک و خاکه‌که‌یان بن؟
بێگومان حه‌ز ناکه‌م وه‌ڵامێکی کڵێشه‌یی دووپاته به‌م پرسیاره بده‌مه‌وه، به‌ڵام به‌ڕای پێوه‌ندییه‌کی قووڵ له نێوان له‌یلاکان و زه‌کییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و کو‌لتووره دێرینه هه‌یه که کورد له نه‌سته‌وه‌ری و زه‌ینی ناوشیاری خۆیدا هه‌ڵیگرتووه، چ شتێکی دیکه (سه‌ره‌ڕای گوتاری کوردایه‌تی و ڕزگاریخوازیی له پێگه و ئاسته سیاسییه‌که‌یدا) له ئاسته ده‌روونی و جه‌ماوه‌رییه‌که‌یدا ده‌یتوانی ئه‌م سۆز و خواسته بۆ شۆڕش و خاک و وڵات دروست بکات؟ من پێم وایه ئه‌م ده‌رکه‌ته ده‌روونییه ناوشیارانه‌یه (سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به هۆی کۆمه‌ڵێک پلانی ستراتیژی ده‌ره‌کی و پواز و ناپاکیی ناوخۆییه‌وه) ئێسته‌ش له کو‌لتووری کوردی و به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی که ژنان خاوه‌ندارێتیی ده‌که‌ن و به‌وان ده‌ناسرێته‌وه هه‌ر ئاماده‌یه. بۆ تێرامان و پشتڕاستکردنه‌وه با بپرسین له ماوه‌ی چل ساڵ زیاتر جگه له کچێکی کورد به ناوی ژینا بۆچی هیچ کچ و ژن و کوڕ و پیاوێک له نه‌ته‌وه‌کانی دانیشتووی جوگرافیایه‌ی که پێی ده‌ڵێن ئێران نه‌بووه هۆی وه‌له‌رزه‌که‌وتنی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می سیاسی، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه په‌یامه‌که به ڕاده‌یه‌ک قووڵ و ڕه‌مزی بوو که سنووره‌کانی ڕؤژهه‌ڵاتی ناوینیشی بڕی و په‌یامی خۆی خه‌ریکه هێشتا ده‌گوازێته‌وه؟ بۆیه به‌م شیکارییه‌وه ده‌شێت بڵێین که‌لتووری کوردی هه‌مان ڕۆحی ناوشیاری ڕزگاری و خه‌بات و قبووڵنه‌کردنی ژێرده‌ستییه، ئیستاتیکا و جوانیناسیی ئازادی و سه‌ربه‌ستیه و ئه‌گه‌ر پلانێکی سه‌رتاسه‌ریی گشتگیرمان بۆ کو‌لتووری کوردی له کوردستان گه‌وره‌دا هه‌بێت سنووره ده‌سکرده‌کان ته‌نها وه‌کوو کۆمه‌ڵێک سه‌یته‌ره و خاڵی پشکنین ده‌مێننه‌وه و جومگه ساخته‌کانی داگیرکاریی سه‌ر سنوور ده‌بن به تۆز و له هه‌وادا ون ده‌بن.