(14/8/2024) ناوەندی چاوی كورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی، پانێڵێكی سازكرد بۆ بەڕێز خاتوو(پەیمان عیزەدین) یاساناس و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، بەناونیشانی (هەمواركردنی یاسای باری كەسێتی لەلایەن پەرلەمانی ئێراقەوە، سەرنج و تێبینیەكان).
لە پانێڵەكەدا دەستەبژێرێك لە ئەندامانی پەرلەمانی ئێراق ویاساناس و مامۆستایانی زانكۆ و پارێزەران وچالاكوانانی بواری مافەكانی مرۆڤ ئامادەی بوون، تیایدا بەوردی تیشكخرایە سەر بابەتی هەمواركردنی یاسای باری كەسێتی لەلایەن پێكهاتەی شیعەوە لە پەرلەمانی ئێراق، بەوردی باسی پاشخانی مێژوویی و هۆكارەكانی ئەو بابەتە كرا، باسی لێكەوتە كۆمەڵایەتی و یاساییەكانی كرا لەئەگەری پەسەندكردنی هەموارەكەدا لەسەر كۆمەڵگا و خێزانی ئێراق، وە باس لەو پارێزبەندیە دەستوریانە كرا كە هەرێمی كوردستان دەتوانێ لە زیانەكانی ئەم هەموارە سودی لێ ببینێت و خۆی بپارێزێت، هەروەها باس لە مەترسیەكانی ئەم هەموارە لەسەر مافەكانی مرۆڤ ومافی مناڵان و مافەكانی ئافرەتان كرا.
لە كۆتاییدا لەلایەن ئامادەبوانەوە گفتوگۆی وردی بابەتەكە كرا و سەرنج و تێبینی پڕبایەخ خرانە ڕوو