“پێشه‌کی”
کۆمه‌ڵگای کوردی به قۆناغێکی ئاڵۆزی و چه‌ند ڕه‌هه‌ندیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و، به‌داخه‌وه له سۆنگه‌ی ئه‌و هه‌موو قه‌یران و ده‌رکه‌وته نامۆیانه‌ی که له کۆمه‌ڵگادا ده‌یبینین؛ بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که به‌ڕاده‌ی پێویست نوخبه و ئاکادیمییه‌کانی ئێمه و به‌پێی ئه‌مه‌ش داموده‌زگاکانی ئێمه نه‌یانتوانیوه نوێ ببنه‌وه و ده‌ره‌قه‌تی کێشه و قه‌یرانه‌کان بێن. ئێمه نه‌ک له پاش ڕاپه‌ڕین به‌ڵکوو پێش ڕاپه‌ڕینیش و هه‌ر له کاتی هاتنه‌سه‌ر کاری به‌عس زیاتر ڕووبه‌ڕووی ده‌رکه‌وته‌کانی جیهانی مۆدێڕن بووینه‌وه و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م ده‌رکه‌وتانه ده‌شێت وه‌کوو ده‌رکه‌وته تاریکه‌کانی جیهانی مۆدێڕن ببینین، واته دنیایه‌ک له ئامراز و پرۆژه و چه‌ک که کۆمه‌ڵگای کوردیی له باشوور سه‌ر له به‌ر هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
گونده‌کانی خاپوور و چۆڵ کرد و به‌شیکی زۆری له شارنشینانی گواسته‌وه بۆ ئۆردوگا سه‌ربازییه‌کان و کولتووری شارنشینی و ژیانی شاریی له قاڵب دا و ئه‌زموونێکی پڕ ترس و دڵه‌ڕاوکێی به ناو یادگه‌ی مه‌ده‌نیی کۆمه‌ڵگادا بڵاو کرده‌وه. ئه‌م ده‌رکه‌وته تاریکانه‌ی مۆدێڕنه جۆرێک ئه‌ته‌کێت و میتۆدی هه‌ڵسووکه‌وت له‌گه‌ڵ دیارده‌کانی له ناو کۆمه‌ڵگادا دروست کردووه که له‌باتی ئه‌وه‌ی ئامرازه‌کان خزمه‌تی کۆمه‌ڵگا بکه‌ن ئه‌وا کۆمه‌ڵگایه که وه‌کوو ئۆبژه و به‌رکارێک که‌وتووه‌ته خزمه‌ت مه‌کینه‌ی تاریکی مۆدێڕنه. ئه‌م دۆخه گشتییه وای کردووه کۆمه‌ڵگایه‌ک ببینین که پڕ بێت له شڵه‌قاوی و لێک هه‌ڵوه‌شان به بێ ئه‌وه‌ی ئامرازی دژبه‌ری تاریکیمان هه‌بێت تاکوو له ماڵه‌کاندا ئه‌گه‌ر نه‌توانین چرایه‌ک داگیرسێنین ئه‌وا مۆمێک هه‌ڵبکه‌ین. له درێژه‌دا باسی دۆخی ده‌روونیی کۆمه‌ڵگای ئێمه و تاک ده‌که‌م و پیویستیی هه‌بوونی بنکه ته‌ندروستیی ده‌روونییه‌کان یان باشتر وایه بڵێین ئهپدهیترکردنی ناوه‌نده دهروونناسانهکان به‌پێی ئاماری مه‌یدانی و میتۆدی زانستییه‌وه واته سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر واقیعی کێشه و قه‌یرانه‌کان و هاکات ئامرازانێک به‌کار بهێنین که پڕ به پێستی چاره‌سه‌ریی کێشه‌کان بن.
“کۆمه‌ڵگای زڕه مۆدێڕن و کێشه نه‌ریتییه‌کان”
ئێسته که‌م شوێن له چوار قوڕنه‌ی گۆی زه‌وی هه‌یه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان پریشکی مۆدێڕنه‌ی به‌رنه‌که‌وتبێت. مه‌گه‌ر تاک و ته‌را خێڵه به‌ده‌وییه‌کانی ناو دارستانه‌کانی ئامازۆن یان هه‌ندێ خێڵه چیایی ئه‌فریقیا. دیاره ئێمه کاتێک باسی گلۆبالیزم ده‌که‌ین باسی گشتگیربوونی جیهانی مۆدێڕن به هه‌موو ده‌رکه‌وته‌کانی له ئاستی دنیادا ده‌که‌ین. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که تاکوو ئێستا سه‌دان و بگره هه‌زاران شیکاری و خوێندنه‌وه‌ی دژبه‌یه‌ک و جۆراوجۆر بۆ مۆدێڕنه و مۆدێڕنیزم هه‌یه، به‌ڵام هه‌مووان له سه‌ر ئه‌وه کۆکن که مۆدێڕنه واته ئه‌قڵی مۆدێڕن یه‌کێک له قۆناغه هه‌ره دره‌وشاوه‌کانی گه‌شه‌ی مێژووی ژیار و هزری مرۆڤه و هه‌موو ئه‌و ڕوانگه ڕهخنهگرانانهی دواتریش تاکوو ئێستاش به مۆدێڕنه و لێکه‌وته و باڵه‌کانییه‌وه سه‌رقاڵن. به‌ڵام ئایا مۆدێڕنه وه‌کوو پرۆژه و نه‌خشه‌یه‌کی پێسخستنی کۆمه‌ڵگا و دنیای کۆن له هه‌موو وڵاته‌کاندا به یه‌ک شێواز ده‌رکه‌وتووه؟ بێگومان هه‌مووان ده‌زانن وه‌ڵامی ئه‌مه نه‌خێره به‌ڵام له وه‌ڵامه‌که گرنگتر هۆکار و بۆچییه‌کانی پشت ئه‌م وه‌ڵامه‌یه. بۆ نموونه کۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بییه‌کان به زۆری مۆدێلێک له مۆدێڕنهیان وه‌رگرتووه که ته‌واو ئامرازیانه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و به‌و هه‌موو ئامرازه پێشکه‌وتووانه‌وه ئه‌قڵییه‌تێکی خێڵه‌کی له پشت شێوه‌ژیانی زۆربه‌ی زۆری ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه ده‌ژی. بۆ نموونه بازاڕه‌کان و بازرگانیی له دوبه‌ی به‌ر له‌وه‌ی کۆریدۆر و ڕایه‌ڵه‌یه‌کی په‌یوه‌ندیی له‌سه‌ر بنه‌مای قازانجی بازاڕ بێت.
شووشهبهندێکه بۆ ده‌رخستنی هه‌موو ئه‌و قه‌ده‌غه و ناکامییه ده‌روونییانه‌ی که کولتووری ئیسلامی-عه‌ره‌بیی نه‌رێتی به سه‌ریاندا سه‌پاندوویه و ده‌رئه‌نجامیش کۆی بازاڕ ده‌بێت به ململانێی ئاره‌زوو و شه‌ڕی تێرکردنی ئاره‌زووه‌کان به‌مانا ده‌روونییه‌که‌ی و، له‌و سه‌ره‌وه‌ش مافیابازی و هێزی سێبه‌ری ناو بازاڕ له ده‌ره‌وه یاسا یان له پشت یاسا! یاسایه‌ک که به‌رده‌وام به‌پێی ئه‌م هێزانه‌ی بازاڕ و ئه‌و خواست و ئاره‌زوویانه کاژ ده‌خات و ناجێگیره، دۆخێک که خۆی ڕیک دژی جه‌وهه‌ری جێگیریی یاسایه بۆ دادوه‌ریکردن و بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگا و تاکه‌کان. بێگومان ئه‌م ئارهزووتهوهری و مافیاگهرێتییه به‌شیکی خۆی سرووشتی بازاڕ و ڕۆحی کاپیتالیسم و سه‌رمایه‌دارییه، به‌ڵام ههمدیش ئه‌وه‌ش نابێت له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی یاسا بێت، ئێسته‌ش له کۆمه‌ڵگا نه‌ریتی و نامۆدێڕنهکان دادگا ئه‌گه‌ر ڕۆڵێکی که‌متر له عه‌شایه‌ر نه‌گێڕێت ئه‌وا هه‌ر به‌ڕاده‌ی عهشایهریزم و به‌هاکانی ئه‌وان له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و سوڵح و سهڵاحهتدا ڕۆلی هه‌یه! که‌واته مۆدێڕنه ته‌نها ڕووکه‌ش و ئامرازیی هاتووه و کێشه‌کانیش یان له ڕێگه‌ی سه‌رۆک خێڵ چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن یان حه‌واڵه‌ی ده‌ستی قه‌ده‌ر و باریته‌عالا ده‌کرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئێمه له شوێنێکی وه‌کوو دوبه‌ی هه‌م دیسکۆی ئازاد ده‌بینین و هه‌م خانه‌ی پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریی سێکسی و هه‌م زۆر شتی دیکه که له‌گه‌ڵ کو‌لتوور و باوه‌ڕی ئیسلامی‌دا یه‌ک نایه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌رچی هه‌وڵی شێخه‌کانی ئه‌وێ ئه‌مه‌یه که هه‌موو ئه‌م ده‌رکه‌وته و کرده‌وانه به بڕگه‌یه‌کی شه‌رعی یان فه‌توایه‌کی ئایینییه‌وه وه‌پێچن و زه‌مینه‌ی هه‌رجۆره ڕه‌خنه و بۆڵه‌بۆڵێکی ناوخۆیی یان ده‌رکه‌ی ده‌موده‌ست کوێر که‌نه‌وه. بێگومان ئه‌م دۆخه‌ی مۆدێڕنه له وڵاتانی دیکه‌ی وه‌کوو ئه‌فغانستان، ئێران، ئێراق و تورکیا و زۆر وڵاتی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی وه‌رگرتووه، مۆدێڕنه له ئێراقی ئه‌وسا و ئێستاش دۆخی پڕچه‌کبوون و عه‌سکه‌رتاریکردنی تاک و کۆی کۆمه‌ڵگای ئێراقی بوو، بابه‌تێک که له تورکیا به شێوازی دیکه پراکتیزه کراوه و له هه‌ردوو وڵاته‌که‌شدا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م کورد بووه، دیاره که باس له‌و دۆخه دژی کورد ئه‌که‌ین باس له دۆخێکیش ئه‌که‌ین که دژی مۆدێڕنه واته پێکه‌وه‌ژیان و دیموکراسی و پێدانی مافی مرۆڤ و مافی دیاریکردنی چاره‌ی خۆنووسینه! کاتێک مۆدێڕنه به‌و هه‌موو ئامراز و شۆڕشه زانستی و مه‌عریفه بێسنوورانهوه له فۆرمێکی نه‌ریتیی وه‌کوو سه‌رۆکی خێڵ یان چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا مۆنۆپۆل ده‌کرێت و ئه‌گه‌ر و ئیمکانیاته‌کانی به شێوه‌ی دڵخوازی ئایدۆلۆژیای ده‌وڵه‌ت فۆرمووله ده‌بێت ئه‌وا کێشه‌کان نه‌ک ته‌نها چاره‌سه‌ر نابن، به‌ڵکوو بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی بێده‌نگییان لێ ده‌کرێت یان سه‌رکوت ده‌بێت و دواتر به هه‌موو هێزه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه و کۆی ئه‌و هاوکێشه و نه‌زمه ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی ڕه‌وایه‌تیی و مه‌شرووعیه‌ت ده‌کاته‌وه وه‌کوو زیاتر له په‌نجا ساڵه له ناو چوار وڵاتی داگیرکه‌ری کوردستاندا ئه‌م دۆخه ده‌بینین. بۆیه به داموده‌زگاکردنی نه‌ریته کۆنه‌کان له ناو قاوغه مۆدێڕنه‌کان واته کردنه‌به‌ری ئاره‌زووه کۆنه پاشکه‌وته‌کان به ده‌رکه‌وته نوێ و جیهانییه‌کاندا ئه‌م ده‌ریا خوێناوییه‌ی لێ به‌رهه‌م دێت که ئێمه له غه‌زه‌وه تاکوو کوردستان و تاران و کابول ده‌یبینین.
کۆی ئه‌م هاوکێشه سته‌مکارانه و تاریکه به‌سه‌ر کوردستان و تاکی کورد وای کردووه به‌م قه‌ناعه‌ته بگه‌ین که کێشه و قه‌یرانه‌کانی هی ئه‌مڕۆ و هه‌نووکه نین به‌ڵکوو ڕهگوڕێشهیهکی قووڵتر و دێرینتریان هه‌یه و هێنده‌ش له لایه‌ن ئاره‌زووه‌کانی داگیرکه‌ره‌وه ده‌سکاری و ئاڕاسته کراوه گه‌شه و پیگهیشتنێکی سرووشتیی به هه‌موو که‌موکورتییه‌کانییه‌وه نه‌کردووه، بۆیه پێم وایه ئه‌و به‌شه له تووندوتیژیی له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ته‌نها ده‌رئه‌نجامی دۆخێکی ئاسایی ڕۆژانه‌یی نییه هێنده‌ی که ده‌رئه‌نجامی مێژوو و هاوکێشه‌یه‌کی تاریکی ئه‌و ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگا و هێزانه‌یه که کوردستان وه‌کوو تاقیگه‌ی ئامراز و ئاره‌زووه مۆدێڕنه‌کانی خۆیان ده‌ستنیشان کردووه و ده‌یکه‌ن. ڕاسته ئێمه له ئاستی سیاسی و هه‌روه‌ها ئابووریدا وه‌کوو کۆمه‌ڵگا کێشه و قه‌یرانی مێژوویی و بهسهرداسهپێنراومان زۆره، به‌ڵام بێگومان ئه‌گه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه چاوی لێبکه‌ین هیچیان به‌ڕاده‌ی ئه‌و دۆخه‌ی که له ڕووی ده‌روونییه‌وه تووندوتیژییه‌کی خۆکوژانه‌ی له ئێمه‌دا په‌ره پیداوه سامناک و کاریگه‌ر و هاوکات گرینگ نین. بۆیه بابه‌تێک که به نیسبه‌ت کایه مه‌عریفی و ڕۆشنبیرییه‌کانی ئێمه‌وه که‌مترین ئاوڕی لی دراوه‌ته‌وه بابه‌تی ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روون_ده‌رمانکردنه‌وه که خۆی پشتی به ده‌روونناسی و ده‌روونشیکاریی به‌ستووه. ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی خێرا له ئێسته ئه‌و وتار و کتێبه ده‌روونناسی و دهروونشیکاریانه بده‌ینه‌وه به ئاسانی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که گوتاری کوردی هێشتا هه‌ر له‌گه‌ڵ فرۆید و لاکان و ئه‌و بابه‌تانه‌ی که زیاتر ڕه‌هه‌ندی زه‌ینی و تیۆریکن ده‌سته‌ویه‌خه‌یه و هێشتا ئه‌م گوتاره نه‌ک ته‌نها نه‌یپرسیوه بۆچی تووندوتیژی له کۆمه‌ڵگای ئێمه به‌م چارت و خشتانه‌وه به‌رهه‌م دێت به‌ڵکوو هه‌ر وه‌ڵامیشی پێ نییه هێنده‌ی که ڕوونکردنه‌وه ناپه‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که و قسه‌ی تیۆریک و هاوکات هه‌ندێ ئامۆژگاریی حه‌کیمانه و ئایینی ده‌خه‌نه ڕوو! که ئه‌مه هه‌مدیس به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه سواو و ئیکسپایهرهی عه‌قڵێکی نه‌ریتخوازه له ده‌مامکی مۆدێڕنه‌دا و دادی هیچ تاکێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه نادات، ئه‌گه‌ر دادی بدایه ئێمه دووپاتبوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌م ڕێژه‌یه و له‌م ئاسته‌دا نه‌ده‌بینی.
“ناوه‌نده دهروونناسانهکان له کوردستان”
ئه‌گه‌ر ئێسته له تاکێکی ئاسایی یان ته‌نانه‌ت خوێنده‌وار و خوێندکاریش بپرسی ناوه‌نده ده‌روونناسییه‌کان یان ناوه‌نده‌کانی ته‌ندروستیی ده‌روونیی له کوردستان له کوێن و چه‌نده کاریگه‌رن و ئایا له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه ڕه‌وایی و کاریگه‌رییان هه‌یه له ناو کۆمه‌ڵگادا ڕه‌نگه نه‌زانێت به وردی مه‌به‌ستمان چییه! له به‌ر ئه‌وه‌ی خودی ئه‌م بابه‌ته واته شوێنێک، ناوه‌ندێک یان چوارچێوه‌یه‌ک که خه‌ڵک به‌گشتیی کێشه ده‌روونییه‌کانی بباته ئه‌وێ له خه‌یاڵدان و ڕای گشتیدا زۆر په‌سه‌ند نه‌کراوه چونکه ئه‌م ناوه‌ندانه ناوه‌ند و شوێنی مۆدێڕنن بۆ کێشه کۆنه ده‌روونییه‌کانی مرۆڤ که له فۆرمی تازه و جیاجیادا خۆیان به‌رهه‌م هێناوه‌ته‌وه یان به هۆکاری جۆراوجۆر به‌رهه‌م هێنراونه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌و دهروونانهی که ده‌شێت سه‌ردانی ئه‌م شوێنانه بکه‌ن به‌زۆری وای به باش ده‌زانن که یان کێشه‌کانیان سه‌رکوت و کپ که‌ن یان بیده‌نه ده‌ست قه‌ده‌ر و داهاتووی لێڵ یان هه‌ر کێشه‌کانیان نه‌بینن. هۆکاری ئه‌مه‌ش له سه‌رێکه‌وه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌و به‌ناو ناوه‌ندانه‌ی( بێگومان مه‌به‌ستم هه‌موویان نییه به‌ڵام زۆرینه‌یان ده‌گرێته‌وه) که له ژێر عینوان و سه‌ردێڕی جۆراوجۆری په‌یوه‌ست به ده‌روونناسی و ده‌روون-دهرمانکاریدا ئیش ده‌که‌ن و کردوویانه چونکه ئه‌مانه نه‌ک ته‌نها نه‌یانتوانی ده‌روونناسی و ده‌روونشیکاری وه‌کوو زانستێکی متمانهپێکاو بهێننه ناو کۆمه‌ڵگا و متمانه‌ی ده‌روونیی بده‌ن به تاکه‌کان تاکوو کێشه‌کانی خۆیان بگه‌یه‌ننه گوێی ده‌روونناسه‌کان به‌ڵکوو بوون به میحرابی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئامۆژگاریی و نه‌سیحه‌تی کۆنی کوردیی بێ کاریگه‌ر و هه‌روه‌ها ئه‌حکامی نائهمڕؤیی شه‌رع و کتێبه نازانستییه‌کان.
له سه‌رێکی دیکه‌شه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ینییه‌تی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه هێشتا بابه‌تی زانست و ئیمان یان ئیراده و عه‌قیده و…بۆ لێک جیا نه‌کراوه‌ته‌وه و ڕۆژانه ده‌که‌وێته ناو شه‌ڕ و ململانێیه‌کی ئایدۆلۆجیاکان له ساحه‌ی سۆشیال میدیا و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، ئه‌م دوو سه‌ره کاتێک یه‌ک ده‌گرن له زانستێک به ناوی ده‌روونناسی ته‌نها چه‌ند پیت و وشه ده‌بینرێ و ده‌بیسترێ به بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به مانا و زه‌مینه واقیعی و مێژووییه‌که‌یه‌وه هه‌بێت. بێگومان بۆ تێكشکاندنی ئه‌م هاوکێشه سامناکه پێویستمان به ڕۆشنگه‌رییه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه و ئهپدهیتکردنێکی به‌هێزی گوتار و مه‌عریفه‌ی ڕۆشنبیری و میدیاییمان هه‌یه و، له سه‌رووی هه‌مووشه‌وه ئه‌وانه‌ی که به‌ناوی ده‌روونناس یان ڕاوێژکاری خێزانی یان هه‌ر عینوانێکی دیکه که په‌یوه‌سته به‌م زانسته‌وه ده‌بێت ڕوانگه ومیتۆدهکهیان بگۆڕن و به‌ر له‌وه‌ی وه‌کوو مه‌لا و خه‌تیبێک هاوار بکه‌ن و بۆ ئه‌خلاق و خوداپه‌رستی و…بانگهێشتمان بکه‌ن باسی ڕۆڵی ئیراده و زانستمان له گۆڕینی دۆخه‌که بۆ بکه‌ن.