یه‌كێك له‌خه‌مه‌كانی مرۆڤ هاوسه‌رگیرییه. ده‌وترێ “سوقرات” به‌و هه‌موو توانا و بلیمه‌تییه‌وه، هه‌میشه له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كێشه‌ى هه‌بووه و له‌وه‌ی كه ڕێك نه‌كه‌وتوون ناڵاندویه‌تی، ئێمه‌ی مرۆڤ بۆچی هاوسه‌رگیریی ده‌كه‌ین؟ چێژی هاوسه‌رگیریی چیه؟ تا ئێستا له خۆتان پرسیوه بۆچی ئێمه هاوسه‌رگیریی ده‌كه‌ن؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه زۆر لایه‌ن دێنێته گۆڕێ، بۆ نموونه: ئه‌شق جیابوونه‌وه له ماڵه باوان، هه‌ستی سه‌ربه‌ستی، فێربوونی شتی نوێ و…تاد. ئه‌مانه‌ش هه‌موویان به‌جێ و دروستن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی پاڵنه‌رى سه‌ره‌كى هاوسه‌ر گیرییه,، “وه‌چه” خستنه‌وه‌یه. ده‌ته‌وێت بڕوا بكه ناته‌وێت مه‌یكه! ئه‌سڵی زه‌واج بۆ ئه‌وه‌یه كه “نێر و مێ” وه‌چه بخه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زیان له نێو نه‌چێ. غه‌ریزه مرۆییه‌كان له واده‌ی خۆیاندا هه‌ندێ جازیبه له ژن و پیاودا دروست ده‌كه‌ن تا ئه‌و دوو كه‌سه به‌یه‌كبگه‌ن و منداڵێكیان بێت و ڕه‌گه‌زیان بمێنێته‌وه. ئه‌وكه‌سانه‌ی كه به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت هاوسه‌رگیریی ناكه‌ن، وه‌چه و ڕه‌گه‌ز و جیناته‌كانیان له‌نێو ده‌چێت. جیناته‌كان هێزێكی مه‌زنیان بۆ كۆپی و مانه‌وه هه‌یه. به‌شێوه‌یه‌كی هۆشمه‌ندانه له‌ماوه‌ی ملیۆنان ساڵ دا فێر بوون كه چۆن به شێوه‌ی هه‌مه‌جۆر بمانبزوێنن تا جوت ببین و وه‌چه بخه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له قه‌فه‌سی جه‌سته‌ی ئێمه بۆ جه‌سته‌یه‌كى جوانتر و پایه‌دار تر بگوازنه‌وه. كه‌وابوو ئه‌گه‌ر ڕاسگۆیانه سه‌یر بكه‌ین: یه‌كه‌مین بزوێنه‌ر له هاوسه‌رگیریی دا، “خستنه‌وه‌ی وه‌چه”یه. بۆ مانه‌وه‌ی جیناته‌كانمان.
به‌ڵام بۆ مرۆڤی ئه‌م ڕۆژگاره، هاوسه‌رگیریی ته‌نیا بۆ مه‌یلی سێكسی و وه‌چه خسنه‌وه كافی و به هێز نییه، تا دوو مرۆڤ ساڵانێك له كه‌ناری یه‌كتر ڕابگڕێت و بژین. كه‌واته له كاتی هاوسه‌رگیریی، پێویسته دیقه‌ت بكه‌ین كه ته‌نیا ئاشقی چاوو برۆ و به‌ژن و باڵا و پیشه و پله‌وپۆست نه‌بین. پێویسته مه‌یل و بزوێنه‌ری به هێز تر و پایه‌دار تر بێنه‌گۆڕێ تا هاوسه‌رگیرییه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوو بێت. بۆیه پێش هاوسه‌رگیریی پێویسته به وردی بیر بكه‌یته‌وه، لێكۆڵینه‌وه بكه، بخوێنه‌وه، سه‌ره‌تا خۆت بناسه كه چیت ده‌وێت؟ له خۆت بپرسه: هاوسه‌ری نموونه‌یی من شێوه‌ی چۆنه؟ پیشه‌ی چییه؟ كه‌سایه‌تى چۆنه؟ بۆچی من له شوێن كه‌سێكى وا ده‌گه‌ڕێم؟ بۆچى كه‌سێكى وا به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌م ده‌وێت؟ له‌وانه‌یه ئه‌م كاره‌ش له سه‌ره‌تاوه دژوار بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیری لێ بكه‌یته‌وه، ده‌بینیت هێنده‌ش سه‌خت نییه. كه‌وایه گرنگ ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردنه‌كانمان (ئاگایانه)بێت. وا نه‌بێت كه به یه‌كه‌م نیگا كوێرانه بكه‌وینه داوی خۆشه‌ویستی و ئه‌شقه‌وه!
له یادمان بێت كه ئه‌شقی ڕاسته‌قینه، ده‌ره‌نجامی (ناسین)ه. پێویسته فێڵى غه‌ریزه‌كانمان بناسین و بزانین كه ئه‌وان هۆكارێكن بۆ خسنه‌وه‌ى وه‌چه، نه‌ك بۆ هاوسه‌رگیرییه‌كی به هێز و پایه‌دار. له‌به‌ر ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریی بكه‌یت وا بزانه كه شۆفێری ئوتۆمبیلێكیت كه ده‌ته‌وێت كه‌سێكی دیكه سوار بكه‌یت، یان ده‌ته‌وێت سوار ئوتۆمبێلی كه‌سێكی دیكه بیت. سه‌ره‌تا بزانه مه‌قسه‌دتان یه‌كه یان نا؟ قه‌ت بۆ مه‌قسه‌دی كۆتا به‌رنامه‌ڕێژی مه‌كه. بزانه ئایا ڕێگه‌كه‌شتان یه‌كه، به‌تایبه‌ت ڕێگه و ئامانجه بڵنده‌كانتان یه‌كه یان له یه‌كتر نزیكن؟ ئایا له‌گه‌ڵ یه‌كدی هاو مه‌وج و هه‌ماهه‌نگن؟ هه‌ندێ ئسوڵی بنه‌مایی له ژیاندا هه‌ن كه پێویسته له باره‌یانه‌وه هاوڕابن یان ڕێك بكه‌ون. بۆنموونه ژن و پیاوێك كه یه‌كێكیان زۆر مه‌زهه‌بیه و یه‌كێكیان زۆر پاپه‌ند نییه به ئه‌نجامدانی كاری دینی و مه‌زهه‌بى، كاتێك ده‌توانن پێكه‌وه ژیانێكی شادومانه بژین كه پێكه‌وه ڕێككه‌وتبن و كاریان به‌سه‌ر كاری یه‌كتره‌وه نه‌بێت و یه‌كتری نه‌خه ژێر فشار كه وه‌كوو یه‌ك وا بن. به‌ڵام به گشتی، ژن و پیاوێك بۆ نموونه ئاشقی وه‌رزشن, چانسیان زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌رگیریی بكه‌ن. چونكه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ بچن بۆ شاخ، هه‌ردووكیان حه‌زیان بۆ ئه‌م كاره هه‌یه. یان ئه‌گه‌ر ژن و پیاوێك حه‌زیان له خوێندنه‌وه بێت، چانسی هاوسه‌رگیریان زۆرتره. ژن و پاوێك كه حه‌زیان له سه‌فه‌ر و گه‌شتوگوزاره, خوێن گه‌رمن، حه‌ز به تێكه‌ڵی خه‌ڵكی تازه ده‌كه‌ن, ئیمكانی به‌رده‌وامی ژیانیان زیاتره تا دوو كه‌س كه یه‌كیان گۆشه‌گیر و ئارامه و یه‌كیان كۆمه‌ڵایه‌تییه و حه‌زی له ده‌ره‌وه‌یه.
له‌هه‌مان كاتدا؛ ڕاوێژ كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا زۆر زۆر یارمه‌تیتان ده‌دات. به‌ڵام له بیرتان بێت بۆلای ڕاوێژكار نه‌چن كه “په‌سه‌ندی وه‌بگرن”، به‌ڵكوو بڕۆن بۆ ئه‌وه‌ی “ڕێنمایی وه‌ربگرن و شتی نوێ فێر ببن”. له بیرتان بێت بۆ ئه‌وه ده‌چن بۆلای ڕاوێژكار تا بۆچوونی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و بزانن، كه مومكینه ڕێنماییه‌كانی به مه‌یلی ئێوه نه‌بێت, به‌ڵام پێویسته كه به وردی ده‌رباره‌ی بیر بكه‌نه‌وه. كه‌واته پێش هاوسه‌رگیریی، توێژینه‌وه بكه‌ن لانی كه‌م له ئوسوڵدا هاوبه‌ش بن، هه‌روه‌ها له بیرتان بێت كه له جوزئیاتدا هیچ كات دوو كه‌س ناتوانن پێكه‌وه چوونیه‌ك بن. كه‌سێك لێی پرسیم: “له سه‌ره‌تاوه ئێمه ژیانمان زۆر خۆش بوو، ئه‌ی بۆچی دواتر خراپ بوو؟” پێم وت: “هه‌موو كه‌سێ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه له باشترین دۆخیش دا, جیاوزییه‌كی بچووكی هه‌یه (چونكه هیچ كات دووكه‌س وه‌كوو یه‌ك نین”. ئه‌گه‌ر خاڵی (الف) خاڵی ده‌سپێك بێت. گریمان یه‌كێك له هه‌ڵه‌كان هی ژنه و ئه‌وی دیكه‌یان هی پیاوه كه جیاوازی زاویه‌یه‌كی بچووك له نێوانیاندایه. ئه‌وان پێكه‌وه ده‌ژین و مه‌ودای نێوانیشیان له سه‌ره‌تاوه باشه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به تێپه‌رینی كات ئه‌و مه‌ودایه دیسان له یه‌كتر نزیك نه‌كه‌نه‌وه چی به سه‌ردێ؟ پاش ده ساڵ پیاوه‌كه له خاڵی (ب)یه و (ژن)ه‌كه‌یش، له خاڵی (ج). ئه‌سڵه یه‌كتری نا بینن، ئیتر یه‌كتر د‌رك ناكه‌ن. بۆیه ده‌بێت به درێژای ژیانی هاوبه‌شی، جار به جارێك دووباره خاڵی ده‌سپێك پێكه‌وه پێناس بكه‌ین و دووباره له یه‌ك نزیك ببینه‌وه تا دیسان به هه‌مان جیاوازییه ناچیزه‌كانی سه‌ره‌تاوه به‌رده‌وام بین. به‌م ورده‌كارییه، به تێپه‌ڕبوونى كات مه‌ودای ئه‌م زاوییه هێنده له یه‌ك دورناكه‌ونه‌وه كه ئیتر نه‌توانن یه‌كتر ببینن.
به ئیحتیمالی زۆر به‌ڵام نه‌ك (له سه‌دا سه‌ت) كاتێك خانمێك ده‌یه‌وێت ده‌ستنیشانی هاوسه‌ر بكات بۆ هاوسه‌رگیریی، كه‌سێك له شێوه‌ی باوكی یان برای هه‌ڵ ده‌بژێرێت. هه‌روه‌ها كاتێك پیاوێك ده‌شنیشانی خانمێك ده‌كات بۆ هاوسه‌رگیریی هاوشێوه‌ی دایكی یان خوشكی هه‌ڵده‌بژێرێت. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش تا ڕاده‌یه‌ك ئاساییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانین سه‌ربه‌ست بین له كاتی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر, هه‌ڵبژاردنی دیكه له‌به‌ر چاو بگرین, كارێكی ژیرانه‌مان له خۆمان نیشاداوه. خاڵێكی دیكه كه زۆر گرنگه پێویسته له كاتی یه‌كتر ناسی و ده‌سگیرانداریدا، به ڕاشكاوی و به ئه‌ده‌به‌وه قسه و دواكانتان بخه‌نه ڕوو. نابێ بترسن، شه‌رم مه‌كه‌ن! من زۆرێك له‌و كیژانه‌م دیوه كاتێك له گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌ی خۆشیان ده‌وێت ئاشنا ده‌بن، خێرا خۆیان ده‌كه‌ن به قوربانی و خۆیان له بیر ده‌كه‌ن، هه‌رچی كوڕه بیڵێ لایان جوانه و له وه‌ڵامدا هه‌ر (به‌سه‌رچاو) ده‌ڵێن. تا ماوه‌یه‌ك ئه‌م جۆره ژیانه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام هه‌میشه وا نامێنێته‌وه. چاوه‌ڕوانیش سنووری هه‌یه چونكه خانم فێرنه‌بووه (نا) بڵێت و خواسته‌كانی به‌یان بكات، ماندوو ده‌بێت و ڕۆژێك ده‌نگی هه‌ڵده‌بڕێت. مێرده‌كه‌یشی له‌م كاره‌ی سه‌ری سوڕ ده‌مێنێ و ده‌ڵێت: (ژنه‌كه‌م بێ فه‌رمانی ده‌كات!) ژیانیان تێك ده‌چێت له كاتێك دا كه هۆكاره‌كه‌ی خۆیان بوون. ژن یان پیاو ڕۆژی یه‌كه‌م كاتێك ده‌یتوانی قسه بكات, نه‌یكردووه و ئێستا ئیتر هه‌موو ئه‌و قسه و ئاره‌زووه ده‌رنه‌بڕاوانه, وه‌كوو چیایه‌كی سه‌خت و نكوڵی لێ نه‌كراو به‌رچاو ده‌كه‌ون.
هاوسه‌رگیریی، هاوڕه‌نگی، ئه‌شق و دۆستی، واتای ئه‌وه نییه كه لایه‌نێكیان بوونی خۆی نادیده بگرێت و خۆی به قوربانی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی بكات. ئه‌شق واته ئه‌بێ (من) هه‌بم و (ئه‌و)یش، واته (من) و (تۆ) ببین به (ئێمه). (ئێمه) واته (من) و (تۆ). (ئێمه) نه (من)ه به ته‌نیایی و نه (تۆ)یه به ته‌نیایی، هه‌ردووكمان (پێكه‌وه) ده‌بین به (ئێمه). له ئه‌شقدا بۆنموونه خانمێك به مێرده‌كه‌ی بڵێت: (هه‌رچی تۆ بیڵێیت من قه‌بووڵمه)، ئه‌مه هه‌رگیز پێی ناوترێت (ئه‌شق!) به‌ڵكوو (سڕینه‌وه)یه، (فه‌رامۆش كردنی خود)ه، (نامۆ بوونه به خود). ئه‌م سڕینه‌وه‌یه‌ی خودیش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ژیانه به‌رده‌وام نه‌بێت و ببێته مایه‌ی به‌دبه‌ختی بۆ هه‌ردوولایان. پێش ئه‌وه‌ى بچینه پڕۆسه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌وه، پێویسته ته‌مرینى ئه‌شق بكه‌ین. چه‌ند بابه‌تى گرنگ هه‌ن كه پێویسته له یادمان بێت. له به‌شى دووه‌مى ئه‌م بابه‌ته: “په‌یوه‌ندییه‌كانى هاوسه‌رگیریی” سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركرنى كێشه و ناكۆكییه‌كان، چه‌ند خاڵێكى گرنگتان بۆ ڕوون ده‌كه‌مه‌وه. به‌ڵام له ئێستادا پێویسته له یادمان بێت كه خۆمان نه‌سڕینه‌وه و نه‌شمانه‌وێت به‌رانبه‌ره‌كه‌مان بسڕینه‌وه. چێژى ژیان و ئه‌شق، له‌وه‌دایه كه دوو كه‌س به دوو بیركردنه‌وه و دوو دنیابینى جیاوازه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌شق و ڕێز، خاڵی هاوبه‌ش و پایه‌دار دروست بكه‌ن و پێكه‌و بژین. سیسته‌مێك دروست بكه‌ن كه ئه‌و سیسته‌مه به‌هاى باڵا تر بێت له‌م و له‌و. له ئه‌شقدا، دووكه‌ڕه‌ت دوو پێویست ناكات بكاته چوار. به‌ڵكوو گرێدراوه به‌وه‌ى كه تا چه‌نده ئه‌و دووكه‌سه له‌گه‌ڵ یه‌كتر هاودڵ و كۆكن. له یادمان بێت كه هاوسه‌رگیریی دروست، هه‌نگاوێكى زۆر جوان و باشه. زۆر زۆر ئاسووده ده‌بین، له یادمان بێت هاوسه‌رگیریی نه‌مامێكه ئێمه ده‌یچێنین. هاوسه‌رگیرى، سه‌ره‌تاى ئه‌شقه، ئه‌شق به هاوسه‌رگیری ته‌واو نابێت. ئه‌وه‌ى كه ته‌واو ده‌بێت چێژى سێكسه. بۆچى؟ چونكه سێكسیش وه‌كوو كه‌باب وایه، كه زۆر بخۆین دڵمان تێك ده‌چێت. پێویسته هه‌میشه له یادمان بێت كاتێك نه‌مامێك ده‌چێنین، ئه‌و نه‌مامه وه‌كوو هه‌موو نه‌مامێكى تر پێویستى به چاودێرى تایبه‌تى خۆى هه‌یه: ئاو و هه‌وا و كوتى ده‌وێت، پێویستى به بژارى دڕك و داڵ هه‌یه. هه‌ردوولا (ژن و پیاو) پێویسته چاودێری نه‌مامى ئه‌شقه‌كه‌یان بكه‌ن. خزمه‌تى یه‌كتر بكه‌ن، تا نه‌مامى ئه‌شقه‌كه‌یان به‌رهه‌مى زیاترى هه‌بێت.
خۆشه‌ویستان! مۆڵه‌تم بده‌ن ڕاستییه‌كتان پێ بڵێم. له دواى چه‌ندین ساڵ كه به‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كه‌مدا تێپه‌ڕیوه، قۆناغ به قۆناغ زیاتر و قوڵتر هاوسه‌ره‌كه‌مم ناسیوه، زیاتر خۆشم ده‌وێت و پێشم وایه له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌ویش ڕێز و ئه‌شق و په‌یوه‌ندیی بۆ من زیاتر بووه. ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وت و به‌رهه‌مى ژیانمانه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌و واتایه نییه كه ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كتر جیاوازى دنیابینی و كێشه‌مان نییه. بۆچى نا، له‌سه‌ر كێشه جیاوازه‌كان به دیدى جیاوازه‌وه ده‌ڕوانیین، ئه‌م جیاوازیانه قبووڵ ده‌كه‌ین و به به‌شێك له كار و چالاكیی ژیانى ده‌زانین. پێكه‌وه داده‌نیشین و چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ین و چێژ له ژیانمان وه‌رده‌گرین. به‌هۆى ئه‌م چالاكیانه‌وه هه‌موو ڕۆژێك په‌یوه‌ندیمان پته‌و تر ده‌بێت. (مۆڵه‌تم بده‌ن له‌م كه‌وانه‌یه‌دا ئه‌م خاڵه ڕوون بكه‌مه‌وه. به بڕواى من باشتر وایه له برى وشه‌ى (ناكۆكى سه‌لیقه) یان (ناكۆكیى بۆ چوون) له (جیاوازى سه‌لیقه) و (جیاوازى بیر و بۆ چوون) كه‌ڵك وه‌ربگرین. هه‌ر ئه‌م گۆڕینه ساده‌ى وشه‌كان ده‌توانێت زۆر یارمه‌تیمان بدات تا كێشه‌كانمان له دیدگایه‌كى جیاوازه‌وه ببینین. ئه‌گه‌ر سه‌لیقه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌م له زه‌مینه‌یه‌كه‌وه له من جیاواز بێت، به‌و واتایه نییه كه ئێمه (ناكۆك)ین، به‌ڵكوو به‌و واتایه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئێمه له دوو دنیابینى جیاواز و واقیعییه‌وه سه‌یرى كێشه‌یه‌ك ده‌كه‌ین. كاتێك ئه‌مه بزانین، زۆر ئاسانتر ده‌توانین له‌سه‌ر بیروبۆچونه‌كانمان گفتوگۆ بكه‌بن و شتى زۆر تریش له یه‌كترییه‌وه فێر ببین. هه‌ر ئه‌م (جیاواز)یانه‌شه كه ژیان شیرین و جوان و ڕه‌نگا و ڕه‌نگ ده‌كات. ئه‌گه‌ر من و هاوسه‌رم له‌باره‌ى هه‌موو شتێكه‌وه هاوڕابین ئه‌وكات ژیان زۆر بێ تام و پڕووكێنه‌ر ده‌بێت. یه‌كێك له خۆشترین چێژه‌كانم له ژیاندا ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م پیاسه بكه‌ین و پێكه‌وه سه‌باره‌ت به ژیانمان, به‌رنامه‌كانمان، ئاینده‌ى خۆمان و منداڵه‌كانمان… تاد. قسه بكه‌ین. هاوسه‌ره‌كه‌م یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى كه زۆر هانده‌رم بووه و هه‌یه كه چالاكییه په‌روه‌رده‌ییه‌كانم له (مه‌كته‌بى كه‌ماڵ) درێژه پێ بده‌م. ئه‌و هه‌میشه پێم ده‌ڵێت: كاره‌كانى دیكه‌ت پشتگوێ بخه و له‌م كاره‌یانت به‌رده‌وامبه، ئه‌م كاره‌یانت له هه‌موو كاره‌كانی دیكه‌ت به نرختره. ئه‌مه‌ش به‌هۆى (ناسین)ه‌وه‌یه، ناسینى ئه‌شق و گرنگى پێدانى.
كه‌واته كاتێك هاوسه‌رگیریی ده‌كه‌ین، پێویسته له یادمان بێت كه:-
- ئه‌شقه‌كه‌مان نه‌مامێكه پێویسته خزمه‌ت بكرێت.
- له یادمان بێت كاتێك مرۆڤه‌كان لێكتر نزیك ده‌بنه‌وه، له یه‌كترى ده‌ڕه‌نجێن.
دوو ئاشق و مه‌عشوق زیاتر له یه‌ك ده‌ڕه‌نجێن تا دووكه‌س كه یه‌كتر ناناسن. كه‌واته ئه‌گه‌ر دڵمان له یه‌كتر بڕه‌نجێن ئاساییه, به‌ڵام ده‌بێت ڕه‌نجه‌كانتان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. له بیرمان بێت له په‌یوه‌ندى سێكسی‌دا زیاده ڕه‌وى نه‌كه‌ین، چونكه زیاده‌ڕه‌وی له هه‌ر كارێكدا به تایبه‌ت سێكس، خێرا ده‌بێته هۆى دڵ تێكچوون. دڵ تێكچوونیش ده‌بێته هۆى جیابوونه‌وه‌ى فیزیكیی، واته ئیتر من نامه‌وێت په‌یوه‌ندیم هه‌بێت. ئه‌م كاره‌یش زۆر سرووشتییه، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ى خۆمان هه‌ستی پێ بكه‌ین پێمان وایه ئیتر من و هاوسه‌ره‌كه‌م یه‌كتریمان خۆشناوێت. بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ش، دیسان لێك نزیك ده‌بینه‌وه تا نیشانى بده‌ین كه یه‌كتریمان خۆش ده‌وێت. به‌ڵام ئه‌م كاره دڵ تێكچوون زیاتر ده‌كات و دۆخه‌كه خراپتر ده‌كات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رنامه‌یه‌ك پێویسته له په‌یوه‌ندى هاوسه‌رگیری و “سێكس”دا هه‌بێت، تا هه‌میشه ژن و پیاو بۆ یه‌كترى سه‌رنجڕاكێش بن و به واتایه‌كى دیكه “تینوو” بن. ئه‌گه‌ر ڕه‌چاوى ئه‌م سێ خاڵه بكه‌ین، زیاتر بۆ یه‌كترى سه‌رنجڕاكێش ده‌بین و هه‌میشه ده‌توانین له ته‌نیشت یه‌كترى هه‌ست به ژیان بكه‌ین و چێژ وه‌ربگرین. دووباره بیرتان ده‌خه‌مه‌وه كه پێویسته سه‌ردانى ڕاوێژكاران و پسپۆڕانى خێزان و شاره‌زایانى بوارى سێكس بكه‌ن. ئه‌وان كه‌سانێكن له‌وانه‌یه بتوانن باشترین شێوه‌كانى په‌یوه‌ندى گرتنتان فێر بكه‌نن. چ په‌یوه‌ندى گوفتارى و ڕه‌فتارى یان سێكسی. پێتان وانه‌بێت ئه‌مانه شتانێكن كه پێویسته له ڕووى غه‌ریزیه‌وه فێریان ببین، به پێچه‌وانه‌وه، زۆرشت هه‌ن كه پێویست فێریان ببین. كه‌سانى پسپۆڕ ده‌توانن یارمه‌تیتان بده‌ن تا ژیانتان گه‌رم و شیرین و خۆشتر بێت. ئه‌و منداڵانه‌ى له خێزانێكى له‌م شێوه‌یه‌دا په‌روه‌رده ده‌بن، له‌و ئه‌شق و خۆشییه به‌هره‌مه‌ند ده‌بن و چێژ وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ها فێر ده‌بن چۆن هاوسه‌رگیریی بكه‌ن, چۆن هاوسه‌ر هه‌ڵبژێرن، چۆن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان باشترین په‌یوه‌ندى دروست بكه‌ن. پێویست ناكات له‌م باره‌یه‌وه زیاد قسه‌یان بۆ بكه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌ى كه خۆتان (خۆشبه‌خت) بن، ئه‌وانیش خۆشبه‌ختى فێر ده‌بن و مه‌شقى ده‌كه‌ن.
هاوسه‌رگیری؛ هه‌نگاوێكى ئه‌رێنییه به مه‌رجێك به بیركردنه‌وه‌ى دروست و ڕه‌فتارى دروست ئه‌نجام بدرێت، به‌و مه‌رجه‌ى یاساكانى بزانین و وا بیرنه‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو شتێك ده‌بێت به غه‌ریزى بیزانین. ئه‌و دایك و باوكانه‌ى كه به‌دبه‌ختن، منداڵانى به‌دبه‌خت په‌روه‌رده ده‌كه‌ن، ئه‌و دایك و باوكانه‌ى كه زیاد پێكه‌وه ناكۆكن و مقۆمقۆیانه، منداڵه‌كانیشیان فێرده‌بن كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیاندا زیاد ناكۆك بن و ده‌مه‌بۆڵه بكه‌ن. به‌ڵام پێویسته ئه‌م بازنه شوومه له جێگه‌یه‌دا ببڕین. ئه‌گه‌ر دایك و باوكى من پێكه‌وه نه‌ده‌گونجان، مه‌رج نییه بۆ ئه‌وه‌ى كه من له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌گونجێم. من پێویسته فێر ببم، خۆم په‌روه‌رده بكه‌م و به‌ڵێن به خۆم بده‌م ئه‌وه‌ى فێرى ده‌بم به‌كارى بهێنم، تا ژیانم باشتر بێت. پێویسته باوه‌ڕ و نه‌ریته كۆنه‌كانى وه‌ك (ئافره‌ت زه‌عیفه، نابێت ڕووى پێ بده‌یت…تاد.) فڕێ بده‌ین و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م به جۆرێك ڕه‌فتار بكه‌م كه شایسته‌ى دوو مرۆڤى عاشق و هۆشیار و به ئاگان. زۆر گرنگه له ژیاندا عه‌شقمان هه‌بێت, عه‌شق بنه‌ما و پایه‌ى ژیانێكى هاوبه‌ش و سه‌ركه‌وتووه. له بیرمان بێت كه “ئه‌شق” له‌گه‌ڵ “گوێڕایه‌ڵى” جیاوازه. نابێت چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌مان له هاوسه‌ره‌كانمان هه‌بێت كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئێمه‌یان خۆش ده‌وێت، له به‌رانبه‌ر خواسته‌كانماندا هه‌رچى ئێمه گوتمان بڵێن: “به‌سه‌رچاو”. ئه‌وه كۆیلایه‌تییه، ده‌ته‌وێت كۆیلایه‌تى بكه‌یت یان هاوسه‌رداریی؟ ده‌ته‌وێت له ماڵه‌وه كه‌نیزه‌كت هه‌بێ یان هاوسه‌ر؟ كه‌نیزه‌ك هاوسه‌ر نییه، نۆكه‌ریش هاوسه‌ر نییه. هاوسه‌رى چاكیش ئه‌وه‌نییه هه‌رچى تۆ بیڵێت ئه‌ویش: بڵێ “به‌سه‌رچاو”. هاوسه‌رى باش ئه‌وه‌یه كه به‌ڕێزه‌وه دیدگاى خۆى به تۆ بڵێت، تۆیش گوێى لێ بگریت و پێكه‌وه ڕێك بكه‌ون. هیچكات كۆیلایه‌تى نه‌كه‌ین، كۆیلایه‌تى به هیچكوێمان ناگه‌یه‌نێت. خۆشه‌ویستان، نه كه‌نیزه‌ك بن، نه غولام بن. وه‌كوو ژن و پیاو پێكه‌وه بژین تامنداڵه‌كانیشتان وه‌كوو خۆتان سه‌ركه‌وتوو بن، بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ته‌ندروستترمان هه‌بێت، پێویسته هاوكاریی ئه‌وكه‌سانه بكه‌ین كه ده‌توانن بڕیارى دروست له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان بده‌ن. من و تۆ ده‌توانین گۆڕانكارى دروست بكه‌ین، به مه‌رجێك بڕوامان به خۆمان هه‌بێت و بۆ دروست كردنى گۆڕ‌انى ئه‌رێنى، هه‌نگاو بنێن.
نووسین: مەحموود موعەزەمی
وەرگێڕان: شاهۆ لەتیف