“پێشه‌کی”
پێویست به گوتن ناکات، بزووتنه‌وه‌ی فیمینیسم له هه‌موو دنیادا په‌ره‌یه‌کی به‌رچاوی سه‌ندووه و ڕه‌نگه بکرێت بڵێین له پاش شۆڕشی خوێندکاری و، شۆڕشه هاوشێوه‌کانی به داینه‌مۆ و ڕمی گۆڕانکارییه‌کانی وڵاتان به تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نرێت. ئه‌م ڕاستییه له ڕووداوه‌کانی دوو ساڵی ڕابردووی ئێران و ئه‌وه‌ی که به شۆڕشی ژینا ناسراوه ده‌رکه‌وت. بازنه‌ی زه‌خت و ترساندن و تۆقاندنێک که ده‌یان ساڵ بوو له لایه‌ن سیسته‌مێکی ئایینی-پیاوسالاره‌وه هه‌موو سنووره‌کانی ژیانی تاکه‌کانی به‌زاندبوو له لایه‌ن ژنانه‌وه سکێنرا! شتێک که له لایه‌ن زۆرێک له پیاوانی ناو شۆڕشه‌که‌وه به ده‌نگی به‌رز دانی پێدا نرا و بۆ یه‌که‌مجار ئێمه پیاوانێکمان بینی که به ده‌نگی به‌رز ده‌یانوت که ئێمه پێویسته ژن بین! دیاره ئه‌گه‌رچی ئه‌م ده‌ربڕینه بڕێک دروشمئامێز و حهماسهتزهدهیه، به‌ڵام دانپێدانانێکی قاییم بوو به‌و ڕۆڵه‌ی که ژنان له پێشه‌وه‌ی ڕابوونهکهدا گێڕایان و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م دره‌وشانه‌وه‌ی له کوردستانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و دواتر ئێران و ناوچه‌کانی دیکه‌شی گرته‌وه.
به‌ڵام بابه‌ته‌که ته‌نها ئه‌مه نییه به‌ڵکوو ده‌بێت سه‌رنجی ئه‌وه بده‌ین که فیمینیسمی ناوه‌ندته‌وه‌ر یان ئه‌و فیمینیستهی که به خه‌ون و پرسگری ژنانی ناوه‌ن و به زۆریی فارسه‌وه گرێدراوه و ئازار و ڕه‌نجی ژنان له ناو هێڵ و بازنه سه‌پێنراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و په‌راوێزخستن و داگیرکراویدا نابینێت، هه‌موو هه‌ولی خۆیان خستووه‌ته گه‌ڕ تاکوو ئاخێزی ڕاسته‌قینه‌ی ڕابوون و شۆڕشه‌که که کوردستان بووه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌واشه‌کارانه و به ڕووکارێکی نیوهزانستییهوه بشێوێنن و فیمینیسم و ناسیۆنالیزمی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ئێرانی لێک ماره بکه‌ن و له‌م هاوسه‌رگیرییه فاشیستی و نێرسالارانهیهشدا ئه‌وه‌ی که مه‌ترسیی ده‌که‌وێته سه‌ر دیموکراسی، فره‌ده‌نگی و مافی نه‌ته‌وه‌کانی ناو ئه‌و جوگرافیا ساخته‌یه‌یه که ته‌نها به زه‌بری زۆر و میکانیزمی سه‌ربازیی پێکه‌وه لکێنراوه، مه‌ترسییه گه‌وره‌که‌ی فیمینیسم له ئێران‌دا هه‌ر ئه‌مه‌یه واته بوون به پاشکۆی گوتاری ئێرانشاریی و ئێرانییهتێک که حه‌ز ناکات به چاوی سه‌ر و له خه‌ونیشدا باسی مافی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه بێته ئاراوه و ئه‌مه‌ش تا ئه‌م قۆناغه به سه‌دان و هه‌زاران به‌ڵگه بۆمان سه‌لماوه، لێره‌دا من هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌و ئه‌رکانه‌ی وه‌کوو سه‌ره‌تایه‌ک و وه‌کوو ستراتیژێکی گشتیی ده‌بێت فیمینیسمی کوردی یان چالاکانی بواری ژن له ئێران‌دا له‌به‌رچاویان بێت له ڕوانگه‌ی خۆمه‌وه باس بکه‌م. و ئه‌مه‌ش ته‌نها ده‌روازه‌یه‌که بۆ گفتوگۆی زیاتر و ڕاگۆڕینه‌وه نه‌ک پێداگرییه‌کی ڕه‌ها بۆ پراکتیزه‌کردنی ئه‌و شتانه‌ی که لێره‌دا دهورووژین.
“فیمینیزمی کوردی”
ئه‌گه‌رچی ده‌سته‌واژه و لێکدانی “فیمینیزمی کوردی” ڕه‌نگه له ڕوانگه‌ی هه‌ندێ که‌سه‌وه زایه‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌سه‌ن و ڕاسته‌قینه‌ی نه‌بێت و هێشتا ئه‌و زه‌مینه و پێشمه‌رجانه‌ی بۆ شکڵگرتنێکی پته‌و و تۆکمه و دره‌وشانه‌وه‌ی زیاتری پێویستن به باشی و دروستی نهناسرابێتن یان له‌بار نه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌سته‌واژه و، لێکدانێکی وه‌ها به ئاسانی له گوتاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و شوناسمهندانهمان باس بکه‌ین، به‌ڵام ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گری مێژوویی هه‌یه، ئه‌ویش ئاماده‌بوونی ژنانی کورده ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین له زۆربه‌ی جومگه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی ژیان ئه‌وا ده‌توانین بڵێین له به‌شی هه‌ره زۆری سیسته‌می ژیان و ژیار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردییه به شێوه‌ی گشتی. له ڕاستیدا ئێمه بۆ ساغکردنه‌وه و ناساندن و تیۆریزه‌کردنی “فیمینیزمی کوردی” ده‌بێ دوو لق و ڕه‌هه‌ندی مه‌عریفه ڕه‌چاو بکه‌ین و به باشی له خوێندنه‌وه‌ی ژیار و ژیان و مێژووی کورد به گشتی و ژنی کورد به تایبه‌تی که‌ڵکی لێ وه‌ربگرین.
یه‌که‌م:- لق و ڕه‌هه‌ندی کۆمه‌ڵناسانه‌ی ژیانی مرۆڤی کورده به گشتی و ئه‌و پێوه‌ندی و هاوکێشه‌یه‌ی که ژن له ناویدا هه‌ناسه‌ی کێشاوه و له هه‌مبه‌ر جه‌مسه‌ری پیاودا باڵای کردووه یان چه‌وسێندراوه‌ته‌وه یان ته‌قدیس و پیرۆز کراوه و یان هه‌ر جۆره پێناسه‌یه‌کی دیکه که له ده‌ره‌وه‌ی سووژه‌بوون و هێزی ناسینی ژن‌دا به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه. ئه‌م ڕه‌هه‌نده تێڕوانینی گشتیی مرۆڤی کورد بۆ ژن و کۆی ئه‌و هاوکێشه ژیارییه ده‌خاته ڕوو که ئاماده‌یی ژن و شکڵ‌گرتنی که‌سایه‌تیی ژن بۆ ئێمه ده‌نوێنێته‌وه و ده‌یگێڕێته‌وه.
دووه‌م:- ڕه‌هه‌ند و لقی سیاسی و به‌سیاسیبوونی ژینگه‌ی مرۆڤی کورد به گشتی و ژن به تایبه‌تییه. لێره‌دا به‌هۆی سرووشتی کێشه و پرسگری کورده‌وه، ژن وه‌کوو مه‌ڵبه‌ند و پانتاییه‌کی جیاواز له پیاو چ وه‌کوو دایک یان یار و خوشک و هاوسه‌ر، به تایبه‌تمه‌ندیی جیاوازی جه‌سته و هه‌ست و سۆزه‌وه فڕێ ده‌درێته ناو پانتاییه‌ک که دووره له جیهانی ڕه‌سه‌ن و ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و، بۆیه له‌م ڕه‌هه‌ند و لقه‌دا به سیاسیکردن یان به سیاسیبوونی ژنی کورد زه‌ق ده‌بێته‌وه و ژنێتی ژن ده‌که‌وێته ناو کایه‌ی هێزه سیاسییه پیاوسالاره‌کانه‌وه.
به له‌پاڵ یه‌کدانانی ئه‌م دوو ڕه‌هه‌ند و لقه واته ڕه‌هه‌ندی کۆمه‌ڵناسانه و ڕه‌هه‌ندی سیاسی پرسگرهکه به‌رجه‌وه‌ن و سیمای کۆمه‌ڵگای کوردی به گشتی و ژنی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌مان به تایبه‌تی زیاتر بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه. بۆیه فیمینیزمی کوردی ئه‌گه‌ریش تاکوو ئێستا وه‌کوو لق و باڵێکی سه‌ر به مه‌عریفه‌ی ئینسانی ناوی نه‌هاتبێت و تیۆره و بیردۆزی تایبه‌ت به‌خۆی نه‌خستبێته ڕوو ئه‌وا وه‌کوو واقیع و ئاماده‌بوون و خه‌بات و ژنێتی و کوردبوون له سه‌رانسه‌ری مێژوودا (بێگومان به زۆری له ناو هاوکێشه و سیاقێکی پیاوسالارانه‌دا)به‌شێکی گه‌وره و شه‌قڵ نه‌شکاوه بۆ توێژینه‌وه‌ی مه‌عریفی و کۆمه‌ڵناسی و سیاسی و کولتووری، و ئه‌مه‌ش ته‌نها ئه‌رکی مرۆڤی کورد نییه به‌ڵکوو کۆی چالاکانی بواری زانسته مرۆییه‌کان و فیمینیزم له ئاستی ناوچه‌یی و جیهانیدا لێی به‌رپرسن و کوردیش به‌رپرسایه‌تی و ڕۆڵ و ده‌وری خۆی هه‌یه. بۆیه ئه‌گه‌ر ئێسته ده‌سته‌واژه‌ی فیمینیزمی کوردی به‌کار دێنین ده‌شێت دوو مانای لێ هه‌ڵبهێنجین؛ یه‌که‌م ئه‌وه‌یه ئه‌م ئاوه‌ڵناوه یان ئه‌م تێڕوانینه تایبه‌ته به کۆمه‌ڵگای کوردی و له کۆمه‌ڵگایه‌ک به ناوی کوردستانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه واته شوێنگه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و ئاخێزگه‌ی له‌دایکبوونی ده‌لاله‌تی سه‌ره‌کیی گوزارهکهیه که له وشه‌ی “کوردی”دا خۆی نیشان ده‌دات. مانای دووه‌م ئه‌مه‌یه که ئه‌م ئاوه‌ڵناو و ڕێبازه په‌یوه‌سته به کێشه و پرسگرهکانی ژن له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا و له ڕاستیدا هه‌ر دوو ماناکه ته‌واکه‌ری یه‌کتری ده‌بن. ئه‌م تێبینی و سه‌رنجانه ته‌نها پێشزه‌مینه‌یه‌ک ده‌بن بۆ قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتر له زاراوه‌سازیی په‌یوه‌ست به‌و پانتا و مه‌عریفه‌یه‌ی که ده‌په‌رژێنه سه‌ر پرسگرهکانی کۆمه‌ڵگای کوردی و کوردستان که په‌یوه‌ستن به ژنه‌وه. ئه‌م زاروهسازییانه له ڕووی ده‌لاله‌ت و مانا و چه‌مکه‌وه بێکێشه نین و بێگومان زۆر که‌س ده‌توانن بڵێن فیمینیزم دیارده و بابه‌ت و لقێکی مه‌عریفی و کۆمه‌ڵناسیی گشتگیر و یونیڤێرساڵه و گرێ نادرێت به شوێن و نه‌ته‌وه و کۆمه‌ڵگایه‌کی دیاریکراوه‌وه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه ته‌نها یه‌کێک له ڕوانگه‌کانه و ئێمه فیمینیزمی ڕه‌شپێسته‌کانمان هه‌یه و له بواری ناساندن و تیۆریزه‌کردنی کێشه‌ی ژنانی ڕه‌شپێست سه‌لماندوویانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که بابه‌ته‌که شتێکی جیهانییه به‌ڵام هه‌ڵگری زۆر تایبه‌تمه‌ندیی لۆکاڵیی کۆمه‌ڵگاکانه و له کرۆکیشدا شێوه و سیمای پرسه‌کان له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا له سۆنگه‌ی پێکهاته‌کانییه‌وه شکڵ ده‌گرێت و له ئه‌فریقا و واشنتۆن و کوردستان وه‌کوو یه‌ک نین و نابن، ئه‌گه‌رچی هه‌موو ژانی ژنبوونیشیان هه‌ڵگرتووه.
به نیسبه‌ت کۆمه‌ڵگای کوردی له باشوور و ڕۆژهه‌ڵات ئه‌گه‌رچی ژن له دوو پێکهاتی جیاواز به‌ڵام له هه‌مانکاتدا هاوبه‌شدا دۆخه‌که‌ی دیاری کراوه، به‌ڵام پێکهاتی گشتیی کورد وه‌کوو که‌لتوور هاوشێوه‌یی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات له‌ڕووی شوێنگه و پێگه‌ی ژن و ئاماده‌ییان له سه‌رده‌مانی کۆنه‌وه تاکوو ئێستا له ناو ماڵ و کۆمه‌ڵگا و شۆڕش و پانتای گشتی و بازاڕدا دیاری ده‌کات. له کۆمه‌ڵگای کوردی به‌هۆی دۆزی سیاسیی کورد و کوردستان و دابه‌شبوونی ئه‌م وڵاته، هه‌ر پارچه‌یه‌ک بوووه به هه‌ڵگری هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندیی گشتی که یاسای ئه‌و وڵاته له پراکتیکدا جێبه‌جێ ده‌کات و وه‌کوو کولتووریش له هه‌ناوی تاک و کۆمه‌ڵ ڕهگئاژۆی ده‌کات. بۆ نموونه له یاسای کۆماری ئیسلامی‌دا و به‌هۆی سرووشتی ئایدۆلۆژیکی حکوومه‌ته‌که دوو ژن له به‌رامبه‌ر پیاوێکدا وه‌کوو شاهید داده‌نرێت و ڕێکخراوه‌کانی فیمینیستی ناوه‌ند(تاران) پێیان وایه ڕزگاری ژنان به‌شێکی سه‌ره‌کی له ناو ڕیفۆرمکردنی ئه‌م یاسایه و یاساگه‌لی هاوشێوه‌دا ده‌گاته ئه‌نجام، به‌ڵام ناتوانن بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که دۆخ و شوێنگه‌ی ژنی کورد هه‌م له ڕووی ئابووری و هه‌م له ڕووی ئیمکانیات و ئاستی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی له کوردستان(ڕۆژهه‌ڵات) ته‌واو جیاوازه له تاران و شاره گه‌وره‌کانی ئێران، ئێمه ده‌توانین ئێسته‌ش ئه‌و وێنانه‌ی ژنانی سه‌رده‌می قه‌جه‌ر ببینینه‌وه که باڵاپۆشی قایم و تووندوتۆڵیان هه‌یه و هه‌ر له هه‌مان سه‌رده‌میشدا وێنه‌ی ژنانی گوندی و شاری(سنه وه‌کوو نموونه)ببینین که چه‌نده ڕوخسار و جلوبه‌رگێکی کوردانه و ئه‌مڕۆییان و کراوه‌تریان هه‌بووه.
خودی ئه‌مه ده‌رخه‌ری جیاوازیی بنه‌ڕه‌تی و پێکهاتی پرسگری ژنان له کوردستان(ڕۆژهه‌ڵات) و له تاران(ئێران)ه، له ڕاستیدا له ڕووداوه‌کانی دوو ساڵی ڕابردوودا و پاش کوشتنی ژینا ئه‌مینی و ڕابوون و هه‌ستانه‌وه دژی ده‌سه‌ڵات به پێشه‌نگایه‌تیی ژنان، فیمینیزمی ناوه‌ند نه‌یتوانی لاگیر نه‌بێت و نه‌که‌وێته پاڵ ده‌نگه ئێرانچییه‌کان و تایبه‌تمه‌ندی کۆمه‌ڵگا و مێژوو و کو‌لتوور و سیاسیی ژینا وه‌کوو ڕه‌مز به لایه‌وه هیچ بایه‌خێکی نه‌بوو و ئیسته‌ش نییه‌تی و ئه‌وان “ژینا” وه‌کوو “مه‌هسا” واته ڕه‌مزێکی ئێرانی ده‌زانن و هه‌موو مۆته‌که و ترسیشیان ئه‌وه‌یه ژینا وه‌کوو ڕه‌مزی ڕابوونی کوردستان بناسرێت، بۆیه له هه‌موو میدیا و ڕاگه‌یاندنه‌کانیاندا مه‌هسا به‌کار ده‌هێنرێت و مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن یان به مه‌به‌ستێکی دیاریکراو بڵێن ژینا، ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که فیمینیزمی ئێرانی له ناو پێکهاتێکی سیاسیی سه‌رده‌ستدا خۆی ده‌بینێته‌وه، چ وشیار بێت له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چ ناوشیار “که هیچ له بابه‌ته‌که ناگۆڕێت” به‌ڵام حاشاهه‌ڵنه‌گره که تێگه‌یشتنێکی ڕاست و دروست و ته‌نانه‌ت ئینسانی و مه‌عریفییان له پێگه و کێشه‌کانی ژن له کوردستاندا نییه، هه‌ر بۆیه له‌م چرکه‌ساته‌دا ڕۆڵی ژنانی کوردستان ئه‌وانه‌ی که له ژێر ناوی فیمینیزم (کوردی یان کۆمه‌ڵگای کوردی)خۆیان ده‌ناسێنن بۆ وشیاربوون و شیکاری ئه‌م ڕووداوانه و ناسینی ماهییه‌ت و کرۆکی فیمینیزمی ناوه‌ند زیاتر چاره‌نووسساز و مێژوویی ده‌بێت. فیمینزیمی کوردی ده‌بێ به سه‌رنج و تێڕامانی ورده‌وه چاو له دۆخ و پێگه‌ی ژنی کورد و په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵگای کوردی و گوتاری کوردایه‌تی و شۆڕشه‌وه بکات و ژنێتی و کوردبوون پێکه‌وه بخوێنێته‌وه و پرسگره‌کان له هه‌ناوی ئه‌و دوو چه‌مک و بابه‌ته‌دا ههڵهێنجیت و تیۆریزه‌ی بکات.