زۆرجار بڕیارده‌ده‌ین هه‌ندێك كار ئه‌نجامبده‌ین له كۆت و به‌ندی هه‌ندێك باوه‌ڕ و نه‌ریتی كۆن ئازاد ببین و نه‌ریتی نوێ له خۆماندا دروستبكه‌ین، به‌ڵام كه‌متر سه‌ركه‌وتوو ده‌بین، ڕه‌نگه هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌بێت چۆنیه‌تیى سیستمى كاری هزرى خۆمان وه‌ك پێویست نه‌ناسین و ته‌نیا بمانه‌وێت بهتووندوتیژى كاره‌كانمان بسه‌پێنین، بۆ نموونه ده‌مانه‌وێت ڕه‌وشتێكی نوێ له منداڵه‌كانماندا یاخود هاوسهرهكهماندا درووستبكه‌ین، یان بسڕینه‌وه سه‌ركه‌وتوو نابین بۆیه سهرهنحام ناكۆكی پێش دێت، ده‌مانه‌وێت به‌زۆر كاره‌كان ئه‌نجامبده‌ین، چونكه به‌هه‌ڵه لامانوایه هێز و گوشار ته‌نیا ڕێگای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى داواكانمانه و كرده‌یه‌كه ئاسانتر و خێراتر ده‌مانگه‌یه‌نێت به ئامانجه‌كانمان.
له یادمه له كۆڕێكدا له خزمه‌تی مامۆستاكه‌ماندا بووین، كه‌سێك قسه‌یه‌كى نه‌شیاوی كرد، به‌تێگه‌یشتنی ئه‌و، ئێرانییه‌كان تا گوشاریان له‌سه‌ر نه‌بێت كاره‌كانیان ئه‌نجامناده‌ن، مامۆستاكه‌مان به‌قسه‌كانى ئه‌و براده‌ره زۆر شڵه‌ژاو و هه‌راسان بوو، به‌هۆی شاره‌زایی و ناسینی كولتوورى ئێران و ئێرانی، ئه‌م وته‌ی زۆر به دوور له ڕاستی و بێویژدانى ده‌زانی.. گوتی: “به چ به‌ڵگه‌یه‌ك شتی واده‌ڵێیت؟” ئه‌و كه‌سه‌ش له وه‌ڵامدا گوتى: “ئاشكرایه, گوشار و هێزت هه‌بێت كارئهنجام ده‌درێت و هێزیشت نه‌بێت كار ناكرێت، كرێكار، كارمه‌ند..هتد، به‌كورتی ده‌بێت گوشار و هێزت به‌سه‌ر هه‌مووانه‌وه هه‌بێت” مامۆستا هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی كرد و ڕووی كرده هه‌مووان و گوتی: “ده‌مه‌وێت داواتان لێبكه‌م هه‌ر ئێستا جلهكاتان دابكه‌نن و ڕووت ببنه‌وه” هه‌مووان به‌و وتهیهیهى مامۆستا پێكه‌نین، سه‌رمان سوڕما ئه‌مه چ قسه‌یه‌كه؟! مه‌گه‌ر ده‌كرێت؟ نه‌خێر، ئه‌م كاره هه‌رگیز دروست نییه، مامۆستا گوتی: “نه‌فه‌ری سه‌د تمه‌نتان پێده‌ده‌م ئه‌م كاره بكه‌ن” (له‌و سه‌رده‌مه سه‌د تمه‌ن پاره‌یه‌كی زۆر بوو) هه‌مووان ده‌یانگوت: “مامۆستا گاڵته ده‌كه‌یت! ئه‌م قسانه چییه؟” مامۆستاش گوتی: “باشه، نه‌فه‌ری هه‌زار تمه‌نتان پێده‌ده‌م” هه‌مووان دیسان وایانده‌زانی مامۆستا گاڵته ده‌كات، بۆیه ڕه‌وشى كۆڕه‌كه‌ش كه‌مێك ئاڵۆز و گرژ بوو، له پڕ مامۆستا ده‌سته‌كانی وه‌كوو تفه‌نگ لێ‌كرد و گوتی: “له‌گه‌لأ ئێوه‌مه، جله‌كانتان دابكه‌نن ئه‌گه‌ینا ته‌قه‌تان لێ ده‌كه‌م!” هه‌موومان پێكه‌نیین و كه‌مێكیش سه‌رمان سوڕمابوو له‌و گه‌مه‌ی ئه‌نجامیدا، گوتمان: “ئه‌م كارانه بۆ چییه؟!” گوتى: “گریمان ئه‌مه تفه‌نگێكی ڕاستییه، گه‌ر فیشه‌كێك به هه‌وادا بته‌قێنم، یان قاچى یه‌كێكتان بریندار بكه‌م, ئایا خۆتان ڕووت ده‌كه‌نه‌وه یان نا؟” هه‌موومان گوتمان: “بێگومان ناچارین كه ڕووت ببینه‌وه، له‌ترسی چه‌ك و تفه‌نگ هه‌ر كارێك بڵێی ده‌یكه‌ین” مامۆستا گوتی: “ئایا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، ده‌توانم به‌و ده‌رئه‌نجامه بگه‌م كه ده‌بێت هه‌ر زۆرتان له‌سه‌ربێت بۆئه‌وه‌ی گوێ له قسه‌ى حه‌ق بگرن؟ ئایا ئه‌مه كارێكى دروسته؟” درێژه‌ی پێدا و گوتی: “كه‌واته ئه‌م كاره له بنه‌ماوه هه‌ڵه‌یه، ئاخر چ پێویست ده‌كات من داواتان لێبكه‌م جلهكاتان دابكه‌نن؟ نه له داب و نهریتتاندا هه‌یه، نه كارێكی درووست و شیاوه، نه ئێره‌ش جێگه‌ی كارێكى له‌م شێوه‌یه‌یه”.
جا خۆشه‌ویستان، زۆر جار ئێمه‌یش داوا له كه‌سانێك ده‌كه‌ین كارێك ئه‌نجامبده‌ن كه نا دروسته یان كارێكمان له‌كه‌سێك ده‌وێت كه له سنووری تواناكانیدا نییه و ناتوانێت ئه‌نجامی بدات، چونكه ناتوانێت ئه‌نجامی بدات یان حه‌زی پێی نییه، گوشارى بۆ دێنین تا له ترسا و پێچه‌وانه‌ی مه‌یلى خۆى، ئه‌و كاره بكات و داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێبكات، پاشان ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه هه‌ر ده‌بێت زه‌بروزه‌نگ و گوشار هه‌بێت، تا كاره‌كان ڕاییبكرێن، نوكتهیهكیش له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه كه باسكردنی سوودبه‌خشه: كه‌سێك سواری فڕۆكه‌یه‌ك ده‌بێت و هه‌رچۆن بێت خۆی ده‌گه‌یه‌نێته لای فڕۆكه‌وانه‌كه و ده‌ڵێت: “تكایه چیت پێده‌ڵێم به قسه‌م بكه، ئاراستهكهت بگۆڕه به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ى من پێتى ده‌ڵێم” فڕۆكه‌وانه‌كه‌یش ده‌ڵێت: “شتی وانابێت، فه‌رموو بگه‌ڕێوه شوێنى خۆت و دانیشه” كه‌سه‌كه‌ش ده‌ڵێت: “تكا ده‌كه‌م” دووباره وه‌ڵامی فڕۆكه‌وان نه‌رێنییه، كه‌سه‌كه دیسان ده‌ڵێت: “داوات لێده‌كه‌م” دووباره فڕۆكه‌وان سه‌رپێچی ده‌كات و خۆبه‌ده‌سته‌وه نادات، به‌كورتی كه‌سه‌كه هێنده پێداگریده‌كات تا فڕۆكه‌وان توڕه‌ده‌بێت و ده‌ڵێت: “له ده‌ره‌وه كه‌سێك هه‌یه هاودهستت بێت؟” كه‌سه‌كه‌ش ده‌ڵێت: “نه‌خێر”. فڕۆكه‌وان ده‌پرسێت: “چه‌كت پێیه؟” كه‌سه‌كه‌ش ده‌ڵێت: نه‌خێر! فڕۆكه‌وان ده‌ڵێت: “بۆمبت پێیه؟” وه‌ڵامی كه‌سه‌كه‌ش دووباره نه‌خێره، فڕۆكه‌وان ده‌ڵێت: “ده‌ى كه‌وابوو ئیتر گوێ له قسه‌كانت ناگرم، بۆیه تكایه بگه‌ڕێوه شوێنه‌كه‌ت” ئه‌و كه‌سه‌ش به لووتهلایهكهوه ده‌ڵێت: “هه‌ر ده‌بێت زۆرتان له‌سه‌ر بێت تا كارێك ئه‌نجام بده‌ن؟” خۆشه‌ویستان، ئێمه‌ش كاتێك داخوازیى كارێك له كه‌سێك ده‌كه‌ین سه‌ره‌تا دهێت بزانین:-
1- داواكه‌مان دروست و ڕه‌وایه؟
2- له سنووری ویست و تواناكانی كهسهكهدایه؟
3- حه‌ز و خولیای ئه‌م كاره‌ی هه‌یه و له به‌رژه‌وه‌ندیدایه كارێكى وا ئه‌نجام بدات؟
4- ئایا ئێستا كاتێكی گونجاوه بۆ پێشنیازى داواكانمان و ئه‌نجامدانی له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه؟
پاش فه‌راهه‌مكردنی ئه‌م حاڵه‌تانه، ئینجا ده‌توانین ویسته‌كانمان ده‌رببڕین، ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌ته‌كێتی ده‌ربڕین و پێشنیازی خواسته‌كانمان فێرببین. زۆر كه‌س لێم ده‌پرسن: بۆ گۆڕینی نه‌ریت و باوه‌ڕه‌كانمان پێویسته چى بكه‌ین؟ یه‌كێك له ڕێگاكان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، گرتنه‌به‌ر و ئه‌نجامدانى هه‌مان ڕێچكه‌ی منداڵییه كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌ریت و باوه‌ڕه‌كان له ناوماندا بچه‌سپێن، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به‌هۆشیاری و تێگه‌یشتن و لێهاتوییه‌وه، باوه‌ڕ و نه‌ریته دروست و به‌نرخه‌كان له خۆماندا بچێنین. ڕێگه‌مبده‌ن ئه‌م شێوازه به‌نموونه‌یه‌كی به‌ناوبانگ، زیاتر ڕوون بكه‌مه‌وه: پێده‌چێت زۆربه‌تان وشه‌ی “مهرجداركردن” تان بیستبێت، ئه‌م وشه‌یه له‌وه‌وه دێت كه “پابلۆف”ى ده‌روونناسی ڕووسى، سه‌گێكى هه‌بوو هه‌ركات پابلۆف گۆشتی نیشانی سه‌گه‌كه ده‌دا, لیك به‌ده‌می سه‌گه‌كه‌دا ده‌هاته خواره‌وه، دواتر هه‌ر وه‌ختێك گۆشتی نیشان ده‌دا، زهنگێكیشی بۆ لێده‌دا، چه‌ندین جار ئه‌م كاره‌ی دووپات كرده‌وه، ئینجا ته‌نیا زه‌نگی بۆ لێده‌دا، سه‌گه‌كه ته‌نیا به ده‌نگی جهڕهسهكه لیك له ده‌مى ده‌ڕژا! به‌مه‌ش گه‌یشته ئه‌نجامێك كه پێیده‌گوترێت “مهرجداركردن” یان (conditioning) “واته ئه‌گه‌ر دوو كارتێكه‌ر هاوكات كاریگه‌رى له‌سه‌ر هزری بوونه‌وه‌رێك دابنێن، له دوای چه‌ندجار دووپاتبوونه‌وه، به‌لابردنى كارتێكه‌رى سه‌ره‌كی، به‌ته‌نیا كارتێكه‌ری دووه‌م ده‌بێته هۆی دروستبوونى هه‌مان په‌رچه‌كرداری كه كارتێكه‌ری یه‌كه‌م له بوونه‌وه‌ره‌كه‌دا درووستیكردبوو” هه‌روه‌ك چۆن سه‌گه‌كه به‌بێ گۆشت و ته‌نیا به‌ده‌نگی جهڕهسهكه لیك به ده‌میدا ده‌هاته خواره‌وه، ئێمه‌ی مرۆڤیش هه‌ر به‌م چه‌شنه فێرده‌بین، گریمان من ده‌مه‌وێت خولێكی په‌روه‌رده‌یی ببینم، یان به‌رنامه‌ڕێژی بۆ كاره‌كانم بكه‌م، یاخود ئامێرێكی موزیك فێرببم, هیچ بیرتان كردووه‌ته‌وه چۆن له‌كاره‌كانماندا فێرده‌بین و پێش ده‌كه‌وین؟ بۆنموونه هاتنه‌گۆ و قسه‌كردنی منداڵ له‌به‌رچاو بگرین، كاتێك منداڵێك ده‌ڵێت: “ب ب ب…” دایك و باوكی ده‌یبزوێنن و هانی ده‌ده‌ن: “ئافه‌رین، ئافه‌رین” چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن، له‌باوه‌شی ده‌گرن، ماچی ده‌كه‌ن، له‌ئه‌نجامدا منداڵه‌كه تێده‌گات ئه‌گه‌ر ئه‌م وته‌یه دووپات بكاته‌وه، پاداشت و خه‌ڵات ده‌كرێت، ئه‌وه‌نده ئه‌م كاره دووپات ده‌بێته‌وه، تا له ئه‌نجامدا منداڵ فێرده‌بێت به‌ته‌واوی بڵێت: “دایه – بابه”. منداڵ به‌هۆى پاداشته‌وه قسه‌كردن فێرده‌بێت، ئه‌گینا ئه‌م وتانه له ڕۆژی یه‌كه‌مدا له هزری ئه‌ودا هیچ واتایه‌كیان نییه، له‌پاشاندا واتا په‌یدا ده‌كات، منداڵ به‌هۆی پاداشته‌وه فێرده‌بێت، پاشان پیته‌كان ڕێكده‌خات، ئه‌مه باوكه، ئه‌مه دایكه، ئه‌مه خاڵه، ئه‌مه مامه..تاد، هه‌موو كاره‌كانی دیكه‌ش به هه‌مان شێوه‌ن، له فێربونی موزیكدا وه‌هان ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه نۆته‌كان به‌كاربهێنین، پاداشت وه‌رناگرین، ئه‌گه‌ر دروست به‌كاریان بهێنین، پاداشت وه‌رده‌گرین، كه‌واته ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت له‌ژیانی خێزانی، هاوسه‌رگیریی، په‌روه‌رده‌ی منداڵان، له‌شوێنی كار، كارخانهكهماندا، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، دراوسێكانمان..تاد، سه‌ركه‌وتوو بین، پێویسته سوود له‌م شێوه‌یه وه‌ربگرین، هه‌ركات كه‌سێك كارێكى بۆ ڕاپهڕاندین، پاداشتی بده‌ینه‌وه، ئه‌م پاداشته‌ش ده‌شێت پاداشتێكی فیزیكی بێت، وه‌ك كڕینى شیرینی، گوڵ، دیارییه‌ك، یاخود پاداشتێكى واتایی بێت، وه‌ك: وته‌یه‌كی خۆش، نهرمهپێكهنین، له‌مسكردن، سوپاسكردن، وه‌سفكردن.. هه‌ركات كه‌سێك كارێكى بۆكردیت، پێى بڵێ: “تۆ كه‌سێكى هۆشیارى، زوو له مه‌به‌ستم تێگهشتى!”
كه‌واته: هه‌میشه سوپاسگوزاربه، سوپاسكردن له‌و پاداشتانه‌یه مرۆڤه‌كان هه‌م پێویستیان پێیه‌تى و هه‌م زۆریش پێی خۆشحاڵده‌بن و زۆر به‌خێرایش وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا كه‌م خه‌رج و ئاسانه. به سهرنجبه، هه‌میشه به سهرنجبه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان و هاوسه‌ره‌كه‌ت، گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت دره‌نگ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆماڵ، له‌بری ئه‌وه‌ی ببۆڵێنی و بڵێیت: “ئه‌مه چ وه‌خته دێیته‌وه؟” ئارامبگره، خواردنه‌كه‌ى بۆ دابنێ، ڕۆژێك به هه‌ر هۆیه‌ك بووه زوو هاتووه‌ته‌وه، خۆشحاڵى بكه و بڵێ: “چه‌ند خۆشحاڵم له‌م كاته‌دا له ماڵه‌وه ده‌تبینم” به‌چه‌شنێك پێیبڵێ تێبگات زوو گه‌ڕانه‌وه پاداشتى هه‌یه، كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌ماڵ ده‌ڕواته ده‌ره‌وه, هه‌وڵ بده ڕه‌وانه‌ی بكه‌یت, چ ژن بی چ پیاو, جیاوازیی نییه. پاداشتدهر به، گه‌ر منداڵه‌كه‌تان كارێكی چاكی ئه‌نجامدا، پاداشتی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر كارێكی باشى ئه‌نجامدا و له‌به‌رده‌مت ڕاوه‌ستا و گوتى: “دایه، سه‌یركه من ئه‌م كاره‌م كردووه” به‌بێزارى مه‌ڵێ: ” باشه، دوایی سه‌یرى ده‌كه‌م” له بری ئه‌وه، به‌سه‌رنج و شه‌وقه‌وه بڵێ: “ئافه‌رین! چۆن ئه‌م كاره‌ت كردووه؟ ده‌كرێت بۆم باس بكه‌یت؟” بهێڵه منداڵه‌كه‌ت قسه بكات, تا خۆشحاڵ بێت و چێژ وه‌ربگرێت, تا له هزریدا بمێنێته‌وه: “ئه‌وه‌تا دایكم خۆشیده‌وێم!” هه‌موو شه‌وێك له بری ئه‌وه‌ی به زۆر بیبه‌یته ناو نوێنهكهى, بڵێ: “ئازیزم وه‌ره، ده‌مه‌وێت چیرۆكێكی جوانت بۆ بگێڕمه‌وه!” ئه‌وكات چیرۆكی بۆبگێڕهوه, پاداشتی بكه, نازى هه‌ڵبگره, له‌باوه‌شی بگره، تكایه له پاداشتكردن كه‌مته‌رخه‌م مه‌به‌ن به‌ڵام پاداشتی كارى درووست بكه‌ن، گه‌ر منداڵێك قسه‌یه‌كى ناشیرین بكات و ئێمه‌ش قاقا پێبكه‌نین و ئافه‌رینى بكه‌ین, فێرده‌بێت قسه‌ی ناشیرین ده‌كات، چونكه ئێمه پاداشتى كاره نهشیاوهكانیمان كردووه، دواییش نیگه‌ران ده‌بین بۆچی منداڵه‌كه‌مان بێ په‌روه‌رده‌یه! خاڵی گرنگ لهپاداشتپێدان ئه‌وه‌یه، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ له دوای ڕه‌فتاری گونجاو پاداشت بكرێت، كارى باش هه‌میشه ده‌بێت پاداشت بكرێت.
هه‌ڵه‌یه‌كی تر له په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانماندا كه دووچارى ده‌بین, ئه‌وه‌یه په‌یامی “ئاڵۆز –mixed message ” ده‌نێرین، گریمان من كارێك ئه‌نجام ده‌ده‌م, ئێستا تۆیش خۆشحاڵیت و پاداشتم ده‌كه‌یت, یان هیچ ناڵێیت، جاری دووه‌م كه ئه‌م كاره ده‌كه‌م، تۆش جه‌وت نییه و شه‌ڕم له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت! مێشكم ئاڵۆز و گێژ ده‌بێت ئه‌م كاره بكه‌م یان نه‌یكه‌م؟ بۆیه من و تۆ وه‌كوو دایك و باوك، پێویسته چه‌ند بنه‌مایه‌ك بۆ خێزانه‌كه‌مان دیاری بكه‌ین و خۆیشمان ئه‌و بنه‌مایانه په‌یڕه‌و بكه‌ین. منداڵ ده‌بێت بزانێت ئه‌گه‌ر قسه‌ى باش بكات, هه‌میشه پاداشت ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر قسه‌ى خراپ بكات, پێویسته بێده‌نگ بین, یان بڵێین: “ئه‌م قسه‌یه‌ت باش نییه” تێی بگه‌یه‌نین ئه‌و منداڵێكی خراپ نییه، به‌ڵكوو ته‌نیا ئه‌م كاره‌ی نه‌شیاوه و به‌دڵمان نییه، كاتێك منداڵ سڵاو ده‌كات, پاداشتی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر سڵاوی نه‌كرد, ئێوه سڵاوی لێ بكه‌ن، فێری بكه‌ن سڵاوكردن له ژیاندا بنه‌مایه‌كی گرنگه, چه‌شنێكی په‌یوه‌ندیه‌كانه و ڕه‌وشتێكى باشه، گرنگتر له‌مانه، ئه‌وه‌یه خۆیشمان ده‌توانین پاداشت به‌خۆمان بده‌ین!
ئه‌و كه‌سانه‌ى من ده‌ناسن, ده‌زانن ئه‌گه‌ر كارێكی باش بكه‌م, پاداشتى خۆم ده‌كه‌م! چونكه زۆر هۆگری بهستهنیم, خێرا بهستهنییهك بۆ خۆم ده‌كڕم! ده‌توانن دیارى بۆ خۆتان بكڕن, ئافه‌رین به‌خۆتان بڵێن, بهتهماشاكردنى فیلمێكی خۆش, گوێگرتن له مۆسیقایه‌كى خۆش, خواردنێكی به‌چێژ..تاد، خۆتان پاداشت بكه‌ن، كه‌سانی نزیك له من ده‌زانن, من چه‌ندینجار ماچی خۆم ده‌كه‌م (به‌ده‌ستم ماچێك ده‌نێمه سهرگۆناكانم), یان خۆم له ئامێزده‌گرم! هه‌رئه‌وه‌نده‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی بێت به مێشكم دا, یاخود ڕه‌فتارێكی چاك بكه‌م, خێرا خۆم له‌مس و نه‌وازش ده‌كه‌م و به خۆم ده‌ڵێم: “ئافه‌رین، ده‌ستخۆش!” به‌م چه‌شنه مێشكم فێرده‌كه‌م هه‌میشه ئه‌م كارامهییهم بۆ بپارێزه و یارمه‌تیم بده، هه‌میشه هه‌وڵبده‌ن شتى تازه فێرببن، ئێمه زۆربه‌ی كارامهییه گرنگه‌كانى ژیانمان له ڕێگه‌ی (گه‌مه و وێناكردنه)وه فێرده‌بین، فێرخوازی به‌رایی بن، ڕێگه‌م بده‌ن با به نموونه‌یه‌ك له خۆمه‌وه ده‌ستپێبكه‌م:
سه‌رده‌می لاویم كاتێك ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرتم, زوو توڕه و چه‌واشه ده‌بووم, كۆنترۆڵى خۆمم له‌ده‌ست ده‌دا, ههڵدهشاخام، یان ده‌تۆرام و خه‌مبار ده‌بووم، كاتێك ته‌كنیكی (فێرخوازی به‌رایی) فێربووم, چاك له‌یادمه سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕین بوو له دووكانێك كارم ده‌كرد, خاوه‌ن كارێكمان هه‌بوو ئه‌گه‌رچی مرۆڤێكی خراپ نه‌بوو، به‌ڵام قسه‌كانی جه‌رگبڕ بوون، جارێكیان ڕه‌خنه‌ى لێگرتم, وه‌ك هه‌میشه ده‌مویست هه‌ڵشاخێم, له‌پڕ به‌خۆمم گوت: “ئه‌مه ڕاهێنانێكه بۆ من، ئه‌گه‌ر هۆشمه‌ندانه ڕهفتاربكهم, ئه‌وه ده‌توانێت هۆكارێك بێت تا ئه‌م ڕفتاره ئازاربهخشهم بگۆڕم، بابهێڵم ئه‌م ده‌رد و ڕه‌نجه‌ی من ببێت به‌گه‌نجی من” به‌م هۆیه‌وه كاتێك شه‌و له نێو پێخهفهكمدا ڕاكشابووم, پێش ئه‌وه‌ی بنووم, چاوه‌كانم داخست و وێنامكرد: “خه‌ریكم ده‌چمه ناو دووكانه‌كه‌وه، بۆ نموونه: كاتژمێر هه‌شت و ده خووله‌كه و ئه‌ویش ده‌یه‌وێت سهركۆنهم بكات بۆچی دره‌نگ هاتووی؟ منیش ده‌مه‌وێت توڕه‌ببم و هه‌ڵشاخێم به‌ڕوویدا، به‌ڵام له‌م كاته‌دا من ئارام ده‌بم، له خۆم ده‌پرسم ڕه‌فتاری درووست چییه؟ ئینجا به‌نه‌رمی پێده‌كه‌نم و ده‌ڵێم: سوپاستدهكهم بیرت خستمه‌وه، حه‌ق به‌تۆیه, من هه‌وڵی خۆم ده‌ده‌م سبه‌ینێ زووتر بێم.. هه‌روه‌ها گه‌ر مۆڵه‌تم بده‌یت ده‌مه‌وێت پێشنیازێك بكه‌م: كاتى هاتن و چوونم با له نێوان هه‌شت تا هه‌شت و نیو بێت، ئه‌گه‌ر له هه‌شت و نیو دواكه‌وتم، هه‌ڵوێستت هه‌بێت” چه‌ند شه‌وێك ئه‌م ڕاهێنانهم ئه‌نجامدا, بڕواتان هه‌بێت پاش ئه‌وه‌ی ڕۆیشتمه ناو دووكانه‌كه‌وه (به‌ئه‌نقه‌ست دره‌نگ ڕۆیشتم بۆئه‌وه‌ی بیرمبخاتهوه و سهركۆنهم بكات) هه‌ر كه خاوه‌نكار سه‌ركۆنه‌ی كردم, یه‌كه‌م كاردانه‌وه نیشانمدا زه‌رده‌خه‌نه بوو، واته هه‌مان ئه‌و شته‌ی له‌كاتی ئارامیدا به‌ر له‌نووستن وێنام كردبوو! مێشكم ڕاهێنابوو ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌یان لێگرتم, یه‌كه‌م كار بیكه‌م زه‌رده‌خه‌نه و سوپاسكردن بێت (ئێستا ئه‌م كۆمه‌ڵه ئه‌زموونه له‌خۆیدا بووه‌ته دوو خولی پێكه‌وه گرێ‌دراو, به‌ناوه‌كانی (هونه‌ری قسه‌كردن و سڕینه‌وه‌ى شه‌رم) و (قبووڵی ڕه‌خنه و كه‌سێتى پۆڵاین) له‌م خولانه‌دا كه پڕن له شادی و خۆشی, ئه‌زموون و تاقیكراوه‌كانی خۆم و كه‌سانی دیكه‌م كۆكردووه‌ته‌وه و به شێوه‌یه‌كی ساده و كاریگه‌ر ده‌یانخه‌مه خزمه‌تی ئاره‌زوومه‌ندان، به‌چه‌شنێك به‌شداربووان له‌م په‌روه‌رده و ڕێنماییانه‌وه فێرده‌بن چۆن یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌یان له‌به‌رانبه‌ر ڕه‌خنه‌دا, له‌بری هه‌ڵشاخان و توڕه‌بوون یان خه‌مۆكی, ته‌نیا زه‌رده‌خه‌نه و سوپاسكردن بێت.
من و تۆ ده‌توانین به‌ڕێوه‌به‌ری خۆمان بین، بۆنموونه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت جگه‌ره ته‌رك بكه‌یت, هه‌موو شه‌وێك پێش ئه‌وه‌ی بخه‌ویت یان نیوه‌ڕوان، (پازده خولهك) چاوه‌كانت دابخه, بیهێنه پێشچاوت كه حه‌زت له جگه‌ره‌یه, ده‌ستت به‌ره‌و لای جگه‌ره‌كه ببه و بیگره به‌ده‌سته‌وه, بۆنی بكه و پاشان هه‌موو زه‌ره‌ر و نه‌خۆشییه‌كانی, كێشه و دهردیسهرییهكانی, وێناى بكه هه‌موو ئه‌و لایه‌نه خراپانه‌ی كه به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه تووشی ده‌بیت.. ده‌مت بۆن ده‌گرێت, ددانه‌كانت خراپ ده‌بن, هاوسه‌ر و دۆسته‌كانت بێ‌زیان له‌بۆنی ده‌مت ده‌بێته‌وه, نهخۆشدهكهویت, تووشی شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه ده‌بیت, دڵ و سیه‌كانت ته‌نگ ده‌بن, منداڵه‌كه‌شت فێرده‌بێت و نه‌خۆشده‌كه‌وێت ..تاد، هه‌موو ئه‌مانه وێنا بكه، پاشان بیهێنه پێشچاوت ده‌ته‌وێت جگه‌ره بكێشیت, له هه‌مانكاتدا به‌خۆت بڵێ: “نه‌خێر, من شادی و سه‌لامه‌تی هه‌ڵده‌بژێرم!” ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه ئه‌م دێڕه دووپاتبكهیتهوه تا ئه‌نجامه سهرسوڕهێنهكهی ببینیت! كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی جگه‌ره هه‌مان ئه‌م كاره‌یان به چه‌شنی پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵتان كردووه و ده‌یكه‌ن، ئه‌وان هیپنۆتیزمیان كردوون تا حه‌ز بهجگهرهكێشان بكه‌ن، جگه‌ره ده‌هێنن له‌گه‌ڵ خانمێكی جوان, بهماشینێكی شیك, یان هونه‌رمه‌ندێكی ناودار و سه‌رنجڕاكێش به‌سواری ئه‌سپێكه‌وه جگه‌ره‌یه‌كی ناوه به‌لێویه‌وه.. (باش وایه بزانیت هه‌مان هونه‌رمه‌ندى ئه‌سپسوار كه ڕیكلامی بۆ جگه‌ره ده‌كرد, تووشی شێرپه‌نجه‌ی سی بوو و مرد، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته هیچ كام له ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاویان نه‌كرده‌وه) بۆیه ئه‌وان كاریان ئه‌وه‌یه تۆ مهرجداربكهن، جگه‌ره‌یان مهرجداركردووه به‌سێكس, به‌جوانی, به هێز و ناوبانگ, به‌هۆى ڕیكلامه‌كانى ئه‌وانه‌وه منى (خووگرتوو به جگه‌ره‌وه) بێئه‌وه‌ی ئاگام له خۆم بێت، فێرده‌بم ئه‌گه‌ر جگه‌ره بكێشم مرۆڤێكی به‌هێز و به‌ناوبانگم, ده‌بمه جێگه‌ی سه‌رنجی ئافره‌تان و پیاوان, له كاتێكدا ئه‌مانه هه‌مووی پووچ و بێناوهرۆكن و ڕاستییه‌كان به پێچه‌وانه‌وه‌ن، به‌ڵام به كاریگه‌ریی ئه‌و گه‌مه هزرییانه‌ی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانى جگه‌ره و مه‌شرووب بۆتانی ده‌ڕه‌خسێنن, مێشكی ئێوه‌ش ئه‌و دڕدۆنگییانه به هه‌موو زه‌ره‌ر و زیانه‌كانه‌وه, به‌ڕاست ده‌زانێت! چونكه: مێشك, جیاوازى له نێوان (وێناكردن – تجسم) و (ڕاستییه‌كان – واقعیت) ناكات، مێشكی ئێمه دنیای ده‌وروبه‌ریشمان ته‌نیا به (وێنه – تجسم) د‌رك ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی پتر ئه‌م باته ڕوون بكه‌مه‌وه, ئه‌و كاتانه به‌یادبهێننه‌وه له‌خه‌ودا بوویت، پێش ئه‌وه‌ی بچیته خه‌وێكی قووڵه‌وه, ماسولكه‌كانت شل ده‌بن و هه‌ستده‌كه‌یت خه‌وی كه‌وتنه
خواره‌وه له دۆڵێكی قووڵ ده‌بینیت، هه‌ندێجار به‌ترس و شڵه‌ژانه‌وه له‌خه‌و ڕادهپهڕێیت, به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌بینیت له‌نێو نوێنه گه‌رم و نهرمهكهتدایت! كه‌وابوو هه‌رشتێكى باش كه حه‌زت لێیه, به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنى وێنای بكه, هه‌ر شتێكیش كه‌ده‌ته‌وێت له‌خۆتی دووربخه‌یته‌وه, به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنى وێنای بكه.. مێشكی ئێمه “وێناكردن” و “ڕاستییه‌كان” وه‌كوو یه‌ك ده‌بینێت، چونكه هه‌ر وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا, حه‌قیقه‌ت و ڕاستییه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی وێناكردنه‌وه د‌رك ده‌كات، ئێوه‌ش ده‌توانن كۆنترۆڵی نه‌ستى خۆتان بكه‌ن و به به‌رنامه‌ڕێژیی درووست بۆ سه‌ركه‌وتنتان ئاماده‌ى بكه‌ن، سه‌رله‌نوێ خۆتان به‌رنامه‌ڕێژی بكه‌نه‌وه! ئه‌گه‌ر خه‌مۆكن و خوازیارن شادبن, بۆنموونه: وه‌رزش بكه‌ن. ده‌تانه‌وێت به‌یانیان بۆ وه‌رزشكردن له خه‌وهه‌ستن، به‌ڵام بۆتان سه‌خته، وێنای ئه‌وه‌بكه‌ن ده‌تانه‌وێت هه‌ستن, به‌ڵام ماندوون و بێ حه‌وسه‌ڵه‌ن، پاشان وێنای ئه‌وه بكه‌ن كه وه‌رزش ده‌كه‌ن, گورجوگۆڵ و چالاك ده‌بن, ڕه‌نگ و ڕووتان ده‌كرێته‌وه, لاى ئه‌وانى دیكه خۆشه‌ویست ده‌بن! هه‌مان ئه‌و كاره‌ی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی جگه‌ره و مه‌شرووب له‌گه‌ڵتاندا ده‌یكه‌ن, ئێوه‌ش ده‌توانن بۆ خۆتان ئه‌نجامی بده‌ن به‌ڵام له ڕووه باشه‌كه‌یه‌وه، بڵێ: ئه‌گه‌ر وه‌رزش بكه‌م، سه‌رنجى ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ر ڕاده‌كێشم, لاى هاوڕه‌گه‌زه‌كانم خۆشهویستدهبم, ئینجا ده‌بینیت به‌یانیان زوو له‌كاتی خۆیدا, مێشكت یه‌كسه‌ر فه‌رمان ده‌دات: (هه‌سته!) ئێستا له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌موو شتێك به‌رفراوانه, با سوود له زانست و ته‌كنیكه‌كانی ده‌روونناسی وه‌ربگرین بۆ درووستكردنی خۆمان, بۆ درووستكردنی خووه باشه‌كان و سڕینه‌وه‌ی خووه خراپه‌كان، ئێوه ئێستا ئه‌م كارامهییانه فێربوون، ته‌نیا پێویسته (به‌كردار خۆتان ڕابهێنن) له یادتان بێت كه‌سێك به‌ڕاستی به‌توانایه، بتوانێت به‌درووستی و به‌خێرایی زانین و فێربوونهكانی خۆى له كرده‌وه‌كانیدا به‌رجه‌سته‌بكات و به‌كاریان بهێنێت.. (ناڵێم مه‌ترسه, بترسه و هه‌نگاو بنێ!) هه‌نگاو پردێكه له‌نێوان دنیای ده‌روون و دنیای ده‌ره‌وه‌دا، هه‌نگاو كاریگه‌رترین له‌ناوبه‌ری ترسه، هه‌ر ئێستا ده‌ستپێبكه‌ن! “ئه‌بوئه‌لقاسم فیرده‌وسی” ده‌ڵێت: “به‌توانایه، هه‌ركه‌س زانایه!” به‌مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له به‌ڕێز “فیرده‌وسى” ئه‌م هۆنراوه به‌مجۆره ده‌گۆڕم و ده‌ڵێم: “به‌توانایه، هه‌ركه‌س مه‌شق و ڕاهێنان بكات!”.
نووسینی؛ مەحموود موعەزەمی
ورگێڕانی؛ شاهۆ لەتیف