زمانی کوردی، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین تاقه سه‌نگه‌ری به‌رگری کورد ئه‌وا ده‌شێت بڵێین وه‌کوو یه‌کێک له سه‌نگه‌ره هه‌میشه پته‌و و قاییمه‌کان بووه، چ له‌و کاتانه‌دا که هێزی سیاسییه کوردییه‌کان له پارچه جیاجیاکانی کوردستاندا شه‌ڕی چه‌کداری و ده‌سته‌ویه‌خه‌یان له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ردا کردووه و چ له دۆخانێکیشدا که که‌شێکی ئاشتی به شێوه‌ی کاتی له کوردستاندا هه‌بووه، واته ده‌توانین بڵێین زمان چه‌کی له‌سه‌رشان و سه‌نگه‌ری نه‌گیراو و ڕۆحی دهستهمۆنهبووی هه‌ر کوردێکی وشیار بووه، هه‌ر بۆیه‌ش له‌م ئاسته وجوودییه شۆڕشگێڕانه‌یه‌دا هێنده گرینگ ده‌بێت بۆ ئێمه. ئه‌گه‌ر له ڕووی کۆمه‌ڵناسییه‌وه زمان ئامرازی پێوه‌ندیی و له ڕووی زمانناسییه‌وه کۆمه‌ڵه نیشانه‌یه‌ک بێت به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامێک و له ڕوانگه‌ی زانستی فیزیکیشه‌وه شه‌پۆلێکی ده‌نگی بێت بۆ دروستکردنی شتێکی بیستراو و له ڕووی فه‌لسه‌فییه‌وه خانه‌ی بوون بێت و له ڕووی ده‌روونناسییه‌وه بنه‌ما و کرۆکی ناوشیاریی مرۆڤ بێت، ئه‌وا هه‌موو ئه‌م ڕوانگه و پێناسانه ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌که‌ن زمان چه‌نده بابه‌تێکی ئاڵۆز و گرینگ و پێناسهههڵنهگره، چ بۆ مرۆڤ وه‌کوو بوونه‌وه‌رێکی ئاخێوه‌ر و چ بۆ مرۆڤ وه‌کوو بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یان سووژه‌یه‌کی بیرکه‌ره‌وه و ئاوه‌زمه‌ند.
له پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا ئه‌گه‌ر دۆخی سیاسیش زیاده بکرێته سه‌ر ئه‌و پێناسانه و زمان ببێت به ڕووبه‌ری ململانێ و ئه‌کتێک بۆ مانه‌وه و ڕووبه‌رێک بۆ به‌رگری و پێداهه‌ڵشاخان به سیسته‌می تۆتالیتا‌ر و فاشیستی‌دا ئه‌وا ئه‌و زمانه له کرۆکدا هه‌م ده‌بێت به ئامراز و هه‌میش ده‌بێت به ئامانج. زمانی کوردی چونکه زمانی ئه‌و ئاخێوه‌ره ناڕازی و سه‌رکێش و شۆڕشگێڕه بووه که هیچ کات نه‌زمی داسه‌پاوی سیاسی و ژیۆپۆله‌تیکی و کولتووری و ته‌نانه‌ت ئابووریشی په‌سه‌ند نه‌کردووه، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی واقیعێکی سیاسی بووه‌ته‌وه که‌واته زمانی کوردی له مێژه له ناو که‌شێکی سیاسی‌دا ده‌ژی واته سه‌رکه‌وتن له ململانێی سیاسی و خه‌باتی زمانی‌دا سهرکهوتنێکیشه له پانتای مێژوو و جوگرافیا و ته‌نانه‌ت ئه‌و بوونه ده‌روونییه‌ی که ساڵانێکه ئێمه به دوای وێناکردنیدا ده‌گه‌ڕێین. “سۆران حه‌مه ڕه‌ش” له کتێبی “کورد کێیه؟” دا له ڕێگه‌ی به‌راوردکاریی زمانه جیهانییه‌کانه‌وه و له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یدا ده‌ریخستووه زمانی کوردی و سۆمه‌ری زۆر له یه‌ک نێزیکن و ڕه‌نگه یه‌ک ڕه‌گ و ڕیشه‌ش بن و نموونه‌ی زۆری بۆ ئه‌م ئیده‌عا و بانگه‌شه‌یه‌ش هێناوه‌ته‌وه، ئه‌مه له حاڵێکدایه که لێکۆڵینه‌وه مێژوویی و شوێنهوراناسانه و زمانناسانهکان تا ئێستا زمانی سۆمه‌رییان وه‌کوو زمانێکی مردوو ڕاگه‌یاندووه، ئه‌م حاڵه‌ته ئینکارکهرانه و لێکۆڵینه‌وه نیوه‌چڵ و نوقسانانه سه‌رتاپای مێژوویه‌کی ته‌نیوه که په‌یوه‌سته به کورده‌وه.
کاتێک ئیمه کتێبی”ماده‌کان” له نووسینی جۆرج ڕاڤلینسۆن ده‌خوێنینه‌وه ئه‌مه ده‌بینین که ئه‌گه‌رچی تا ڕاده‌یه‌ک به ئینساف و ئامانه‌ته‌وه باسی مێژوو ده‌کات به‌ڵام قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئیمپراتۆریی ماد و کاریگه‌ریی و هه‌یمه‌نه‌یان و زمانه‌که‌یان ده‌خاته ژێر سێبه‌ری هێز و ئیمپراتۆر و شارستانییه‌ته کۆنه گه‌وره‌کانی دیکه‌ی وه‌کوو ئاشوور و بابێل و هه‌خامه‌نشییه‌کان، ئه‌مه له ڕوویه‌که‌وه ده‌رگای ڕه‌خنه له کتێبه‌که‌ی “ڕاڤلینسۆن” ده‌کاته‌وه و له ڕوویه‌کی دیکه‌وه دیسان ده‌مانباته‌وه سه‌ر هه‌واری پڕ هاواری ئه‌م ڕسته‌یه که “مێژوو له لایه‌ن براوه‌کانه‌وه ده‌نووسرێت” به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش به ته‌واوی به دروست دابنێین ئه‌ی یه‌کگرتنی ماد و بابیل بۆ ڕووخاندنی ئیمپراتۆری شهڕئاشۆ و شه‌ڕه‌نگێز و خوێنڕێژی ئاشوور و سه‌رکه‌وتنی ماد به‌سه‌ر ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌ته بۆچی پێگه و جێگه‌یه‌کی وه‌های له باس و شیکاریی و گێڕانه‌وه مێژوویه‌کاندا پێ‌نادرێت؟ ئه‌مه له ڕاستیدا ڕه‌خنه‌یه‌که نه‌ک ته‌نها ڕووبه‌ڕووی مێژوونووسێکی وه‌ک ڕاڤلینسۆن (1812-1902) ده‌بێته‌وه به‌ڵکوو زیاتر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه‌یه له‌گه‌ڵ میتۆدێک له مێژوونووسیی که ڕاڤڵینسۆن و مێژوونووسانی وه‌کوو ئه‌و پێڕهوهیان کردووه و ده‌یکه‌ن واته قسه‌کردن له‌و شتانه‌ی که هه‌یه له ژێر تیشکی نه‌بوونی شتانێکی دیکه‌دا بوون و هه‌ژموونیان سه‌لماوه. یان کاتێک که کتێبی “ئێرانی که‌ونارا” له نووسینی “م.م دیاکۆنۆف” که ساڵی 1945ی زاینی نووسراوه، ده‌خوێنینه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که پرۆسه‌یه‌ک له سڕینه‌وه و پشتگوێخستن به نسیبه‌ت ماد و شوێنه‌وار و گێڕانه‌وه‌کانیان ده‌بینرێت، هه‌موو ئه‌و قه‌ڵه‌مڕه‌و و جوگرافیایانه‌ی که ماده‌کان له سه‌رده‌می کۆن و میدیای گه‌وره‌دا ده‌سه‌ڵاتیان تێدا هه‌بووه هیچ به‌ڵگه و شوێنه‌وارێکی بۆ نابینرێته‌وه به‌ڵام بۆ هۆزه کۆچه‌ره‌کانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیای بچووک وه‌کوو باکتێریا و به‌ڵگه و ئاسه‌وار ده‌بینرێته‌وه، ئایا ئه‌مه جێگه‌ی گومان و هاوکات سه‌رسووڕمان نییه؟ له‌و دوو کتێبه‌ی ئاماژه‌م پێداوه له چه‌ندین شوێن هه‌ر دوو نووسه‌ر دان به‌وه‌دا ده‌نێن که زۆر شوێن هه‌یه که ده‌شێت شتی به‌نرخ و به‌ڵگه‌ی زۆر له سه‌ر ماده‌کانی تیدا ببینرێته‌وه؛ به‌ڵام کاریان له‌سه‌ر نه‌کراوه چونکه که‌شی سیاسیی ڕێگره له‌و کارکردنه.
ئه‌مه ڕاستییه‌که که ئه‌وان له سه‌ده‌ی نۆزده و بیستدا ئاماژه‌یان پێداوه و ئێمه له مێژه هه‌ست به‌م پێوار و غیابه ده‌که‌ین، واته ئێمه سیاسییانه لێمان ڕوانیوه و بۆمان ڕوون بووه و ئه‌وان مێژوونووسانه، جا ئه‌گه‌ر سیاسه‌تیشیان له بن هه‌گبه‌ی مێژوونووسییهکهدا شاردبێته‌وه و ڕه‌هه‌ند و لایه‌ن و ئاڕاسته‌کردنیان نه‌دیتبێ، ئه‌وا باج و تێچووه‌که‌ی کورد داویه‌تی، بۆیه به ڕوونی ده‌رده‌که‌وێت که بوونی ئێمه له مێژووی که‌وناراشدا سیاسی بووه و به ده‌ربڕینێکی دیکه سیاسیبوونی زمانمان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسیبوونی بوونمان له ژیۆپۆله‌تیک و ناوچه‌یه‌کی مه‌زن به ناوی میدیای گه‌وره که دیاریکردنی قه‌ڵه‌مڕه‌و و ڕووبه‌ره‌که‌ی و ڕووداوه باسکراوه‌کان و هاوکێشه و هه‌وراز و نشێوه‌کانی مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه‌ی من نییه. مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه بڵێم که زمانی ئێمه هه‌ر له مێژه له دۆخێکی سیاسی‌دا بووه و تا ئێسته‌ش له به‌رگری و ڕاسان و مانه‌وه نه‌که‌وتووه و هه‌ر به‌م پێیه‌ش داگیرکه‌رانی کوردستان پلان و پیلانیان له پارچه جیاوازه‌کانی کوردستاندا جیاوازه. له تورکیا هه‌موو بوونی کورد و زمانه‌که‌یان ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه و ده‌کرێن به تورکی کێوی و زمانهکهیانیش به لقی کێویی زمانی تورکی ناو ده‌به‌ن، چونکه ده‌زانن زمان هه‌ڵگری نه‌ریته، هه‌ڵگری یاده‌وه‌ری و فه‌نتازیا و خه‌ونی کۆنی باوباپیران و مێژووی کۆن و نوێیه، مرۆڤ ده‌کوژرێت، ده‌مرێت به‌ڵام هه‌موو ئه‌و چرکه‌ساته تراژیکانهی به زمانی دایکیی خۆی ئه‌زموون ده‌کات، هه‌موو ئه‌وانه وهردهگێڕیته سه‌ر زمانێک که دایکی لایه‌لایه‌ی بۆ کردووه و یه‌که‌مین هه‌ست و ده‌نگ و وێنه و چێژ و ترسه‌کانی پێداوه.
له هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ها ناوه‌ند و ناوکێکی وجوودیدا تورکیا تیۆره‌ی “زمانی خۆری” خسته ڕوو که به‌و پێیه هه‌موو زمانه‌کانی جیهان له تورکییه‌وه بهشاونهتهوه و کوردیش لقێکی بچووکی کێویله‌یه له‌و زمانه، دوای نیو سه‌ده زیاتر ئه‌م پرۆژه مێژوونووسییه درۆزنه که له زانستگا و ئه‌کادیمیای سه‌ربازی و سیاسییانه‌وه نگره تاکوو هێرشی تانک و تۆپ و مووشه‌ک هاوکاربوون له پیاده‌کردنی شکستی هێنا، چونکه زمانی کوردی ئامێرێکی میکانیکی و ده‌سکرد نه‌بوو تاکوو به ئاسانی له سه‌ر زاران لایبه‌ن، یاده‌وه‌ری و خه‌ون و فانتازیاکان که به‌ستراوه به‌و زمانه‌وه چۆن له‌ناو ده‌چێت؟ وه‌کوو هانس گیۆرگ گادامێر؛ فه‌یله‌سووفی ئاڵمانی ده‌ڵێت: “زمان له کرۆکدا هه‌ڵگری نه‌ریته”، و نه‌ریت له‌خۆگری شێوه ژیانێکه که ئینسان له ماوه‌یه‌کی له‌مێژینه‌وه تاکوو ئێستا خه‌ریکه ئه‌زموونی ده‌کات. له ئێران‌دا ئه‌م پرۆژه‌یه به شێوه‌ی دیکه پیاده کرا، ئێران وه‌کوو تورکیا به ڕاسته‌وخۆ په‌لاماری زمانه‌که‌ی بۆ نه‌درا و مێژووسازیی زۆره‌ملی و ره‌قی بۆ نه‌کرا و به‌و تووندی و خه‌ستییه‌وه له ده‌می ئاخێوه‌رانی نه‌دا. له ئێران سیاسه‌تێکی نه‌رمی تواندنه‌وه و ئاسیمیلاسیۆن پێڕه‌و کرا که هه‌ر له سه‌رده‌می ڕه‌زاشای میرپهنجهوه واته سه‌رده‌می په‌هله‌وی یه‌که‌مه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه.
کۆی ئه‌م ڕه‌وته دوور و درێژه نه‌ک سڕینه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ئاشکرای زمان به‌ڵکوو تواندنه‌وه و هه‌ڵلووشین و په‌راوێزخستن و سووککردنی زمانی کوردییه به نه‌رم و نیانی. نموونه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته له هه‌موو ئه‌و دراما و سینه‌ماییانه‌ی که ئێران به تایبه‌تی پاش شۆرشی گه‌لان له 1979 زاینی به‌رهه‌می هێناون، ده‌رده‌که‌وێت. له فیلمی سینه‌مایی گلها و گلوله‌ها، کاڵێ، چ، و…هتد، ئه‌و که‌سانه‌ی که به کوردی قسه ده‌که‌ن یان خائینن یان زه‌بوون و مه‌زڵووم و له‌وێش له ڕێگه‌ی له‌حن و پێگه‌ی ئه‌کته‌ر و به به‌رده‌نگ و بینه‌ر ده‌ڵێن که له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی دیرۆکی و کۆچه‌ری ناو ئه‌و شاخانه‌دا ڕووبه‌ڕوون که زمانێکیان هه‌یه هه‌ر فارسییه، به‌ڵام شکاوه و زمانێکی جیڕه و وه‌کوو فارسی نهرمونۆڵ و نیان نییه، ئه‌مه له هه‌موو ئه‌و فیلمانه‌ی که سینه‌مای فه‌رمیی کۆماری ئیسلامی ده‌نوێننه‌وه ده‌رده‌که‌وێت. له فیلمێکی وه‌کوو “سه‌رداری جه‌نگه‌ڵ” به ده‌رهێنه‌ری ئه‌میری قهویدل له ساڵی 1985دا ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌گه‌ڵ خاڵۆ قوربانن و قسه ده‌که‌ن له هه‌ندێ شوێندا ته‌نها وه‌کوو گیاندارێکی کێوی ده‌نه‌ڕێنن و وشه و پیت به کار ناهێنن، به‌ڵام سه‌ر و فه‌ساڵ و جلوبه‌رگیان کوردانه و کوردییه، ئه‌مه پێناسه و ئاڕاسته‌ی کۆماری ئیسلامییه بۆ بوونی کورد له ناو زماندا و له ئاستی ئاکادیمی و ڕه‌سمی و ژورنالیزیمیشدا زۆربه‌ی جار باسی زاراوه‌کانی ئێران ده‌کرێت نه‌ک زمانه‌کان، ئه‌و زمانه‌ی که له ئێران‌دا له سه‌رووی هه‌موو زمانه‌کانی دیکه وه‌کوو به‌لووچی یان تورکی یان ته‌نانه‌ت تورکه‌مه‌نی هێشتا قیت و قۆز و به پێوه ڕاوه‌ستاوه زمانی کوردییه چونکه هێشتا له ڕووبه‌ره سیاسییه‌که‌دا وه‌ده‌ر نه‌کراوه و نه‌بووه به به‌شێک له ئه‌ندامی سیسته‌م و ههڵنهلووشێنراوه، به‌ڵام ئه‌و ئاسته‌نگ و ته‌گه‌رانه‌ی له زه‌ینی گشتی و یاده‌وه‌ری خه‌ڵکیدا چهقاندوویه ئه‌مه‌یه که ئه‌م زمانه هاوته‌ریبه به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر زمانی فارسی وه‌کوو ئه‌و شته‌ی مامۆستایه‌کی زانکۆ به ناوی شه‌فیعی که‌دکه‌نی چه‌ند ساڵ پێش ئێستا باسی کرد و وه‌کوو ئه‌و بڕیاره‌ش ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له باره‌ی زاراری محه‌مه‌دی؛ مامۆستا زمانی کوردی فێرگه‌یه‌کی فێرکاریی زمانی کوردی‌دا بینیمان.
ئه‌م سیاسه‌ته‌ی تواندنه‌وه و هه‌ڵلووشانی زمانه‌کانی دیکه بۆ ژێر سێبه‌ری زمانی فارسی و خه‌ساندنیان وه‌کوو وتم ده‌مێکه کاری پێده‌کرێت و له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به پێی ناوچه کاریگه‌ریی جیاوازی هه‌یه بۆ نموونه له‌و ناوچانه‌ی که شاخاویترن و ڕێگه‌ی هاتوچۆیان که‌متره و نێزیکن له سنوور واته هاوسنوورن له‌گه‌ڵ باشووری کوردستان کاریگه‌ریی زمانی فارسی زۆر که‌مه وه‌کوو سه‌رده‌شت و مه‌ریوان و بانه و و له‌و ناوچانه‌ش که ڕێگه‌ی هاتوچۆی ستراتیژیکن وه‌کوو سنه و کرماشان کاریگه‌رییه‌که زۆر خه‌سته و له کرماشان و ئیلام به هۆی فاکته‌ری ئایینییه‌وه و شیعه‌بوونی ئه‌م ناوچانه کاریگه‌ریی و ئاسیمیلاسیۆنهکه جیاوازتر و قووڵتره. بۆیه ساڵانێکی زۆره کۆماری ئیسلامی به هه‌موو هێز و توانای میدیاییه‌وه و له ڕێگه‌ی نووسه‌ره مزبگیرهکانییهوه زاراوه‌یه‌کی ناحه‌ز و په‌شێو و ناته‌ندرووستی به ناوی “فارسی کرماشانی” په‌ره پێداوه و ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که خودی زاراوه‌ی که‌لوڕی که زاراوه‌یه‌کی زمانی کوردییه که‌م که‌م و له ناو به‌شێک له بنه‌ماڵه‌کاندا شوێن پێی له‌ق بووه و دایکان به فارسی له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیان قسه ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌ر به کوردی له گه‌ڵ یه‌ک ده‌دوێن، نموونه‌یه‌ک له فارسی کرماشانی: “بشت بگم” یانی پێت بڵێم، واته به کهڵوڕییهکهی ده‌بێته: بووشمه پیت، ئه‌مه‌ی که لێکدانی فارسی کرماشانی خۆی ده‌بێته باس و به شیوه‌یه‌ک قسه‌کردنی گاڵته‌ئامێز و سووکه‌وه ده‌لکێندرێت خه‌ریکه ئه‌م واتایه بگه‌یه‌نێت که کرماشان شێوه‌ی زمانێکی هه‌یه که فارسییه و به‌ره‌به‌ره کوردی ته‌واو جێپێی له‌ق بێت و ئه‌م پلان و پرۆژه‌یه تاڕاده‌یه‌کی زۆریش سه‌رکه‌وتوو بووه.
یادکردنه‌وه‌ی ڕۆژی زمانی کوردی بیرخستنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسی و کاره‌ساتانه‌یه له سه‌ر زمانی کوردی له هه‌موو پارچه‌کاندا. بیرخستنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌یه که زمان ئێسته ئامانج و ئامرازه له یه‌ک کاتدا، و ئه‌م ئامانج و ئامرازه له ده‌ستی هه‌ڵگری ڕاسته‌قینه و ڕه‌سه‌نی خۆی واته دایکان و ژنانه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان که‌لتوور و کایه‌ی زمانی سه‌رده‌ست وه‌ربگرن ئه‌وا زمانیش ده‌که‌وێته مه‌ترسی ڕاسته‌قینه‌وه. ئه‌رکی ئێمه وه‌کوو کورد وشیاری زیاتری دایکان و ژنانی کۆمه‌ڵگای کوردییه و پاراستنی ناسکی و ورده‌کاریی زمانه‌که‌مانه له هه‌مبه‌ر هه‌یمه‌نه و هێرش و ده‌سدرێژیی سیسته‌ماتیکی زمانی سه‌رده‌ست.
ژێده‌ره‌کان؛
1-مادها، جورج راولینسون؛ ترجمهی هاشم کرمی، تهران، پانیز، 1394
2-ایران باستان، م.م. دیاکونوف، ترجمه روحی ارباب