له به‌شی یه‌كه‌می باسه‌كه‌مان “ئارترۆز”، له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی نه‌نكمه‌وه گوتم: لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی په‌ی به ڕاستییه‌كی سه‌رنجڕاكێش ببه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێشك ده‌كرێت دووچاری “ئارترۆز” ببێت (دووباره ده‌یڵێمه‌وه ئه‌م ناوه وشه‌یه‌كه له زانستی پزیشكیدا نییه). چۆن “ئارترۆز” ده‌بێته هۆی له‌كاركه‌وتن و ڕاوه‌ستانی جوومگه‌كان، واته كارێك كه بۆی درووست بووه له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانى كه چالاكییه، لاواز و په‌ككه‌وته ده‌بێت. ئارترۆزى بیركردنه‌وه‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مێشك له كاره‌كانی په‌ك بخات, كه بیركردنه‌وه و داهێنانه.
ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی ئارترۆزی بیركردنه‌وه بووه، نه‌ك ته‌نیا چێژ له ئه‌ندێشه و ئافراندن وه‌رناگرێت، به‌ڵكوو دووچاری ئازار و په‌شۆكانیش ده‌بێت. ئێستا گه‌ر باشترین و خاوێنترین ئۆتۆمبێلی (50) ساڵ له‌مه‌وپێشت هه‌بێت، هه‌تا كارخانه‌كه‌یشت هه‌بێت، كه‌سێك نییه لێتی بكڕێت، ڕه‌نگه بۆ مۆزه‌خانه یه‌ك دوو دانه‌ت لێ بكڕن به‌ڵام هیچ كه‌س بۆ كاركردن و هاتووچۆكردن له نێو جاده و شه‌قامه‌كاندا، ئاماده نییه ئۆتۆمبێلێكى وا بكڕێت. دروسته له سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی چاكترین بووه، به‌ڵام ئێستا جگه له بڕێك ئاسنه شكاو، زیاتر نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه تایبه‌تمه‌ندیی پیشكه‌ووتووی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی هه‌یه و نه شیكی و چاكی سه‌رده‌مه‌كه‌ی هه‌یه. به‌م حاڵه‌شه‌وه زۆربه‌ی كات ده‌بیستین هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن: “ئۆتۆمبێل، ئۆتۆمبێلی جاران بوو” ئه‌مه‌ش له‌و وتانه‌یه نیشانی ده‌دات خاوه‌نه‌كه‌ی پێده‌چێت دووچاری ئارترۆزى بیركرنه‌وه بووبێت، ده‌ڵێن: “یادی به‌خێر!” ده‌بێت بپرسین و بڵێین: یادی چی به‌خێر؟ ئێستا، ئێستایه، بۆچی یادی شته كۆنه‌كان به‌خێر؟ ئه‌م جۆره نه‌ریت و بیركردنه‌وه و ده‌ربڕینه، یه‌ك هۆكار زیاتری نییه، ئه‌م جۆره كه‌سانه ده‌یانه‌وێت وه‌كوو (50) ساڵ پێش ئێستا بژین. ئێستایان پێ هه‌زم ناكرێت، گه‌ر ئێستا له ده‌ست بده‌ن، پاش (20) ساڵی دیكه له هه‌مبه‌ر ئه‌م ڕۆژگاره ده‌ڵێن: “یادی به‌خێر!”. مرۆڤ له‌نێو دڵی ئه‌شكه‌وته تاریك و سارد و ترسناكه‌كاندا، له‌نێو ئه‌و هه‌موو ئاژه‌ڵه دڕنده و پڕ له دژوارییه‌دا ڕزگاری بووه، ئێستا له‌نێو خانووی پڕ له ئارامی و ئاسایش‌دا ده‌ژی و له‌ژێر ده‌ریادا تونێلی دروست كردووه و ده‌یه‌وێت وێستگه له‌سه‌ر مانگ درووست بكات، هه‌موو ئه‌مانه‌ش نیشانه‌ی “نوێگه‌رییه”، ئه‌و نوێگه‌رییانه‌ی له زه‌مانی خۆیدا له‌لایه‌ن مرۆڤه ئاساییه‌كانه‌وه كه تووشی نه‌خۆشیی ئارترۆزى بیركردنه‌وه بوو بوون، گاڵته‌یان پێ ده‌كرا.
هه‌نووكه‌ش هه‌ر وایه، هه‌ر مرۆڤێك بییه‌وێت به پێچه‌وانه‌ی شته ئاسایی و ڕۆتینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بیرۆكه‌یه‌كی نوێ پێشكه‌ش بكات، ده‌ستبه‌جێ ده‌یخه‌نه به‌ر گاڵته‌جاڕیی و ڕه‌خنه‌ی ڕووخێنه‌ر، ئه‌م كاره‌ش شتێكی سروشتی و چاوه‌ڕوانكراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى مرۆڤه‌كان دووچاری ئارترۆزى بیركردنه‌وه یان بیركۆڵی بوون و مێشكیان وشك بووه. مرۆڤگه‌لێكی خراپ نین، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌یان وه‌ستاوه و له گۆڕانكارى ده‌ترسن. نیشانه‌كانی مێشكێكی ته‌ندروست ئه‌وه‌یه حه‌زی له خوێندنه‌وه و فێربوون و تێكه‌ڵى له‌گه‌ڵ كه‌سانی نوێ و نه‌ناس و گۆڕانكاری و نوێگه‌ری و داهێنانه. هه‌روه‌ها جیاوازییه‌كان قبووڵ ده‌كات و چێژ له جیاوازى و دیتنی جیاوازییه‌كان وه‌رده‌گرێت و خۆشحاڵه. هه‌ر كات دیتت خۆت به‌راورد ده‌كه‌یت و هه‌میشه ڕه‌خنه ده‌گرى و بۆڵه‌بۆڵ ده‌كه‌ی له ژیانت و شوێن و كاره‌كانت و…هتد، پرسیار له خۆت بكه: “ئایا مێشكم تووشی ئارترۆزى بیركردنه‌وه نه‌بووه؟” ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كتێب بخوێنیته‌وه، به‌ڵام تاقه‌تت نییه - با بگوزه‌رین له‌وه‌ی هه‌نێ كات مرۆڤ به ڕاستی ماندووه و حاڵ و حه‌وسه‌ڵه‌ی هیچ كارێكی نییه – به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌گشتی كتێب ناخوێنیته‌وه و په‌یوه‌ندییت له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه نییه و له بنه‌ماوه له‌گه‌ڵ مرۆڤی نوێ تێكه‌ڵ نابیت و… هتد، له خۆت بپرسه: “بۆچى وام به‌سه‌رهاتووه؟” پێ ده‌چێت به خۆت بڵێی “خه‌مۆكم”، به‌ڵام من ده‌ڵێم: “ڕه‌نگه تووشی ئارترۆزى بیركردنه‌وه بووبیت”. خۆشبه‌ختانه ئارترۆزى بیركردنه‌وه شتێكه ئه‌گه‌ر ئێستا بڕیار بده‌ین بۆ نه‌هێشتنی، له‌نێو ده‌چێت. كه‌واته هه‌ر ئێستا بڕیار بده و خۆت له شه‌ڕی ئارترۆزى بیركردنه‌وه ڕزگار بكه و تا ئه‌وكاته‌ی ده‌ژیت ئه‌زموونی ژیان بكه و فێر ببه و فێر بكه، ڕێگاچاره‌ی نوێ بدۆزه‌ره‌وه، هه‌موو جیلێك بۆ گۆڕانكارى و پێشوازی له گۆڕانكارى، ته‌نیا یه‌ك ده‌رفه‌تی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌و كاته‌یه گه‌نجانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌گه‌ن به ته‌مه‌نی باڵقبوون.
ته‌مه‌نی باڵقى، سه‌رده‌م و قۆناغێكه نه‌وه‌ى نوێ ده‌یانه‌وێت بگۆڕێن، ده‌یانه‌وێت داهێنان بكه‌ن، له پۆشاكدا، له ئارایشتی قژیان، له قسه‌كردن و… هتد. هه‌ڵه‌ی زۆربه‌ی ئێمه‌ی باوكان و دایكان و به‌رپرسان ئه‌وه‌یه ده‌مانه‌وێت ببینه له‌مپه‌ڕ له ئاست گۆڕانكارییه‌كاندا. سه‌ره‌نجام هه‌وڵه‌كانمان بێ‌ئاكام ده‌بن. گریمان له‌و هه‌وڵه‌شماندا سه‌ركه‌وتووبووین، به‌ڵام منداڵه‌كانمان كردووه به‌و بوونه‌وه‌ره‌ى كه ئێستا خۆمان به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵینین. ئاشكرایه بۆڵه و ناڵه و مانه‌وه و چه‌قبه‌ستنیش له‌مڕۆدا بۆ دوا ڕۆژ، كه دنیا هه‌موو چركه‌یه‌ك له گۆڕاندایه، كارایی نییه. هه‌ندێ كه‌س به پاساوی وه‌فاداریی و پاراستنی فه‌رهه‌نگ و به‌رزڕاگرتنی میراتی پێشینانیان، ڕێگری له هه‌ندێك ڕه‌فتار و كاری نه‌وه‌ی نوێ و گه‌نجان و لاوان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕۆحی پێشینانمان له خاكدا ده‌له‌رزێ و توره ده‌بن، ئه‌گه‌ر بزانن ئێمه ده‌مانه‌وێت به هه‌مان ڕێچكه و شێوازی ئه‌وان له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا هه‌نگاو بنێین، ئه‌گه‌ر پێشینانمان ڕێچكه‌ى دایكان و باوكانیان بگرتبایه، ده‌بوو ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ له ئه‌شكه‌وته‌كاندا بژیاینایه و له ترسی ئاژه‌ڵان و ڕووداوه سروشتییه‌كان تا به‌ره‌به‌یان له‌به‌ر ئاگردا بووینایه! له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزم بۆ ڕابردووان و پێشینانمان، ئێمه ده‌بێت ئاماده‌ی قبووڵكردن و پێشبینیكردنی گۆڕانه‌كان بین، كه داینه‌مۆن بۆ ژیانێكی باشتر و زۆریش پێویستمان پێیانه. قازانج و نرخ نه‌ك ته‌نیا له “قبووڵكردنی” گۆڕان و پێشهاته‌كاندایه، به‌ڵكوو هه‌ندێ جار له “درووستكردن و ڕه‌خساندن”ی ئه‌م گۆڕانانه‌دایه، نه‌ك به‌رهه‌ڵستی و ڕێگرى له گۆڕانكارییه‌كان. ده‌پرسن: چاره چییه؟
مۆڵه‌تم بده‌ن با به نموونه‌یه‌ك ده‌ست پێ بكه‌م؛ سه‌رده‌مانێك باو بوو پێكه‌وه له به‌رده‌رگا یان له‌سه‌ر بانیژه و پلیكانه‌ی ماڵه‌كانمان دابنیشین و پێكه‌وه چا بخۆینه‌وه و گاڵته و گه‌پ بكه‌ین و په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌مان هه‌بێت و چێژ وه‌ربگرین، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌توانین له كافتریایه‌كدا قاوه و چا بخۆینه‌وه. به‌هه‌رحاڵ، ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه و مه‌به‌ستمانه، پێكه‌وه‌بوون و سه‌ردان و خۆشییه، نه‌ك سانسۆر و سنوورداركردنی خۆمان به نه‌ریت و خووه‌كان. بۆیه ده‌توانین هه‌موو ڕۆژێك شێوازێك و ڕێگه‌یه‌كی نوێ و باشتر و ئاسانتر بدۆزینه‌وه. ئایا ئیدی پێویست ده‌كات هه‌ر كه‌ڵك له شێوازه كۆنه‌كان وه‌ربگربن؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ گه‌نجه‌كانمان له جلوبه‌رگ و ئارایشت و شێوه‌یاندا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا جیاوازن، چ عه‌یبێكی هه‌یه؟ ده‌بێت جیاوازبن، هه‌ڵه‌یه پێیان بڵێین: “بۆچی وه‌ك ئێمه جل له‌به‌ر ناكه‌ن؟” له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه نایانه‌وێت! باشه كێ ده‌ڵێ جلپۆشینی ئێمه دروسته؟ ئێمه ڕاهاتووین ئێمه به‌م جۆره‌وه خوومان گرتووه و پێمان وایه ئه‌و شته‌ی له‌سه‌ری ڕاهاتووین و خوومان پێوه گرتووه، درووسته. ده‌كرێت پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاست بێت، جلپۆشینی منداڵه‌كانم له من باشتر بێت، یان شێوازی قسه‌كردنی ئه‌وان له من باشتر بێت، بۆیه ده‌بێت من له‌وانه‌وه فێربم.
ڕۆژێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م گفتووگۆمان ده‌كرد، هاوسه‌ره‌كه‌م له شێوازى قسه‌كردنی كچه نێونجییه‌كه‌مان ناڕازی بوو، (كیژه‌كه‌مان كۆمه‌ڵێ ده‌سته‌واژه‌ی به كار ده‌هێنا زۆر شایسته و گونجاو نه‌بوون) ئێمه به هۆی ئه‌وه‌ی له كه‌نه‌دا ده‌ژین، كچه‌كه‌م زیاتر به زمانی ئینگلیزى ده‌دوێت، به‌ڵام له ماڵه‌وه به فارسی قسه ده‌كه‌ین، ئه‌ویش هه‌ندێ وشه‌ی به هه‌ڵه ده‌گوته‌وه و هه‌ندێكیشی زۆر به شێوازێكی فارسیی خواروخێچ و هه‌ندێكی دیكه‌ى زۆر به چێژه‌وه ده‌رده‌بڕی، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌م زۆری پێ ناخۆش بوو. به هاوسه‌ره‌كه‌مم گوت: “خانم، ئه‌م منداڵه به جۆرێك خه‌ریكه ڕادێت له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ و زمانی دایكی‌دا، له سه‌ره‌تای دروستبوونی په‌یوه‌ندیدایه، ئه‌گه‌ر لێی بده‌ین و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، ئه‌م په‌یوه‌ندییه ده‌پچڕێت. ئه‌و ئێستا له ته‌مه‌ن و قۆناغێكدا نییه كتێبه‌كانی حافزی شیرازی و سه‌عدی و مه‌ولانا و نیزامی گه‌نجه‌وی یان فیرده‌وسیی بۆ بخوێنمه‌وه. ئه‌گه‌ر بۆیشی بخوێنمه‌وه، ماندوو ده‌بێ و تاقه‌تی به‌سه‌ر ده‌چێت. ده‌بێت هاوكاریی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زمانی دایكى ڕای بهێنین و ئاشتی بكه‌ینه‌وه. ئاشتكردنه‌وه‌ش به‌و شێوه‌یه ده‌بێت كه من و تۆ به زمانی میهره‌بانی و خۆشه‌ویستییه‌وه له‌گه‌ڵی بدوێن و كه‌ڵك له‌م زاراوانه‌ش وه‌ربگرین، ئه‌گه‌ر ئه‌م زاراوانه‌ش كه ئه‌و به‌كاریان ده‌هێنێت، سوودیان هه‌بێت، ده‌بێت من و تۆش كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگرین و به‌كاریان بهێنین.
“هاوسه‌ره‌كه‌م چوونكه خانمێكی ڕۆشنبیره، خێرا قسه‌كانمی په‌سه‌ند كرد. ئێستا له ماڵه‌وه منداڵه‌كان زۆر به باشى به زمانى خۆیان ده‌دوێن، هه‌ڵبه‌ت له‌مه‌ڕ وشه‌گه‌لێك كه زۆر ئه‌ده‌بیان تێدا نییه، ئێمه بۆچوونی خۆمان به‌یان ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین: “به بڕوای ئێمه ئه‌م وشه‌یه باش نییه، به‌ڵام تۆ سه‌ربه‌ستی له به‌كاربردنی یاخوود نا. به ڕاى ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌م وشانه به‌كاربهێنیت، له كار و په‌یوه‌ندییه‌كانت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا زۆر سه‌ركه‌وت و نابیت”. كه‌واته وه‌رن با له‌گه‌ڵ خۆمان ڕاستگۆیانه به‌ڵێن بده‌ین له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه بین، سه‌ره‌تا بزانین له كام لایه‌نه‌دا تووشی بیركۆڵی بووین. كارێك بكه‌ین نه‌خۆشیی ئارترۆزى بیركردنه‌وه‌مان ده‌ستنیشان بكه‌ین. پێده‌چێ بپرسین: چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك بتوانین و بزانین نیشانه‌كانی كامانه‌ن؟ ئه‌وه‌یه حه‌ز له گۆڕان ناكه‌ین، له به‌رانبه‌ر پێشهاتی نوێ‌دا لاوازین و ناتوانین له‌گه‌ڵیاندا خۆمان بگونجێنین و له ده‌ستیان هه‌ڵدێین. داهێنان و تازه‌گه‌ریی كارێكی ئاسان نییه بۆمان. به‌رده‌وام شوێن ڕێگه‌چاره كۆنه‌كان ده‌كه‌وین. كاتێك زانیمان دووچاری ئه‌م نه‌خۆشییه بووین، به هه‌مان شێوه له به‌شی یه‌كه‌می باسه‌كه‌دا “ئارترۆزى بیركردنه‌وه”، به تێروته‌سه‌لی ڕوونم كرده‌وه كه ده‌بێت خێرا و ده‌ستبه‌جێ مێشكمان له كاسه‌ی سه‌رمان ده‌ربێنین و له‌نێو ده‌سته‌كانماندا ماساژی بده‌ین و له دۆخی وشكی و چه‌قبه‌ستوویی بێته ده‌ره‌وه. پاش ئه‌وه‌ی به چاكی نه‌رم و ئاماده بوو، له‌سه‌ر جێگه‌ی خۆی دایبنێینه‌وه و داوای لێ بكه‌ین: ڕێگه‌ی نوێمان پیشان بدات، بیرۆكه‌مان بداتێ، چوونكه ئه‌مه ئه‌و شتانه‌یه كه بۆی درووست كراوین: بیركردنه‌وه و فێربوون و داهێنان و شارستانییه‌ت و پیشه‌سازی و… هتد. زۆرێك له‌و پیشانه‌ی ژیانیان بۆمان ئاسان كردووه، به‌ره‌نجامی تواناكانی مرۆڤه له داهێنان و نوێگه‌ری و چاره‌سه‌ری كێشه ڕۆژانه‌ییه‌كاندا. بایه‌خ و گرنگیی خه‌یاڵ و بیر و هزر، ئه‌و شته‌یه هه‌زاران ساڵه مرۆڤ دركی پێ كردووه، له‌م ڕووه‌شه‌وه شاعیری ناوداری ئێرانی (مه‌ولانا) چاره‌ڕه‌شی و ئاسووده‌یی مرۆڤی به شێوازی بیركردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی كه‌سه‌كانه‌وه گرێداوه و ده‌ڵێت: ئه‌ی براده‌ر تۆ هه‌ر ئه‌و ئه‌ندێشه‌یت كه له سه‌رتدایه/ماباقیی خۆت ئێسك و پرووسكیت.
گه‌ر بیركردنه‌وه‌ت باش بێت، ژیانت گوڵشه‌نێكه، ئه‌گه‌ریش خراپ بێت، ژیانت دۆزه‌خێكه. تا ئێره زانیمان بیركۆڵی چییه و تا چ ئاستێك كێشه‌كانی ژیانمان په‌یوه‌سته به دید و ڕاڤه‌كردنمانه‌وه و په‌روه‌رده و چۆنیه‌تی سوود وه‌رگرتنمان له توانا و خه‌یاڵه‌كانمان. تا له بیركردنه‌وه بێزار بین، كاره ڕۆتینییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، هه‌میشه له ڕێگه‌یه‌كه‌وه هاتووچۆ ده‌كه‌ین، هه‌میشه له یه‌ك چێشتخانه نان ده‌خۆین، له جۆرێكی تایبه‌ت خواردن ده‌خۆین، ڕاهاتووین له‌گه‌ڵ تاقمێك كه‌س و خه‌ڵكی دیاریكراو هه‌ڵسوكه‌ت بكه‌ین و هیچ بۆشمان گرنگ نییه حاڵمان باشه یان خراپ. تا وه‌ختێك هه‌میشه له ڕووی ڕاهاتن و ڕۆتینه‌وه ژیانمان تێ ده‌په‌ڕێت، ده‌بێت گومانمان نه‌بێت له‌وه‌ی تووشی ئارترۆز یان بیركۆڵى بووین. باشتره هه‌رچی زووتره چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه مه‌ترسیداره بكه‌ین. خۆشبه‌ختانه گه‌ر بمانه‌وێ خێرا ده‌رمانی بیركۆڵی بكه‌ین، وه‌ك (ئارترۆز – شه‌له‌لی ئه‌ژنۆ و جوومگه‌كان) نییه كه تاكوو ئێستاش چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. بۆ ڕزگاربوون له نه‌خۆشیی بیركۆڵى، دوو مه‌شق و ڕاهێنان پێشنیاز ده‌كه‌م:
- به‌ڵێن به خۆتان بده‌ن تا له ژیاندان ده‌بێت هه‌میشه شتی نوێ فێر ببن. بۆ نموونه: گه‌ر له سه‌رده‌می لاویمان پلاییسێكمان هه‌بووه، هه‌موو كاره‌كانمان پێ ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام ئێستا نه‌ك ته‌نیا ڕزیوه و پرتووكاوه و به كه‌ڵك نه‌ماوه، به‌ڵكوو پلاییس و ئامێری نوێتر و چاكتریش هاتووه. ئیدى ناتوانین بڵێین: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له باوكمانه‌وه به میرات و مه‌رده‌ڵا بۆمان به‌جێ ماوه، هێشتا ده‌مانه‌وێت به‌كاری بهێنین!”. ئه‌گه‌ر وابڵێین, واته دووچاری بیركۆڵى بووین و داهێنان و گۆڕان و نوێگه‌ریمان قبووڵ نه‌كردووه و پێمان هه‌زم ناكرێت. بۆیه گه‌ر پلاییسه‌كه‌تان (یاخود فڵان و فیساره شتی كۆنتان كه ئیدی كارایی و سوودێكی نییه) خۆشده‌وێت، بیانپێچنه‌وه و له مۆزه‌خانه‌دا بیان پارێزن! به‌ڵام تكایه ئیدی ئامێرێكی نوێتر به‌كار بهێنن و سوودی لێ ببینن، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیلێكی كۆنت هه‌یه و كێشه‌یه بۆت و پێویستی به چاككردن و نوێبوونه‌وه‌یه، به‌ڵام هۆگر و گیرۆده‌ی بوویت و حه‌زناكه‌یت له ده‌ستی بده‌یت، بۆ ئارامی و سه‌لامه‌تیت دانه‌یه‌كی نوێ بكڕه و مه‌ڵێ: “ئه‌م ئۆتۆمبێله تازانه هه‌موویان باغه و پلاستیكن و فڵان و فیسارن”
ئه‌م وتانه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه گۆڕانه‌كان قبووڵ نه‌كه‌ین. له‌مباره‌یه‌وه چیرۆكێكی ڕاستی و وانه‌به‌خشتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه: هه‌ر له سه‌ره‌تای لاویمه‌وه خولیای ئامێره ئه‌لكترۆنییه‌كان بووم، بیرمه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كانی گڵۆپ و لامپدا كاریان ده‌كرد (وه‌ك ئه‌و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنانه‌ی به گڵۆپه بۆشه‌كان كاریان ده‌كرد) ترانزێستۆر یان محاویله‌یان قبووڵ نه‌ده‌كرد، هه‌میشه كه‌مووكورتییان بۆ زیاد ده‌كرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ترانزێستۆر به‌هۆی كاراییه‌وه سه‌ركه‌وت و ڕه‌چه‌ڵكی گلۆپه بۆشاییه‌كان قڕیان تێكه‌وت، هه‌روه‌ها كاتێك (ic ئای سی مه‌داره یه‌كپارچه‌كان) هاتن، ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به ترانزێستۆره‌كانه‌وه گرتبوو، نه‌یان ده‌ویست icقبووڵی بكه‌ن، به‌رده‌وام كه‌موكووڕییان له ic ده‌دۆزییه‌وه و ده‌یانگوت: “ئه‌گه‌ر یه‌ك پارچه‌ی ناوه‌وه‌ی بسووتێت، ئیدی ناتوانین چاكی بكه‌ینه‌وه و له‌م جۆره قسانه! به‌ڵام ده‌بینین جیهان نه‌وه‌ستاوه و ناشوه‌ستێت. ته‌عمیركارانی گڵۆپ له‌نێو چوون، ته‌عمیركارانی ترانزێستۆر نه‌مان، به‌ڵام ترانزێستۆر و ic مانه‌وه. ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌یانه‌وێت
گۆڕانه‌كان قبووڵ بكه‌ن و تووشی بیركۆڵى ببن و له گۆڕان بترسن، له‌نێو ده‌چن و دنیاش كاری خۆی ده‌كات، بۆیه به‌ده‌ر له‌وه‌ی مرۆڤ چه‌ندین هۆگریی هه‌یه (وه‌ك هۆگریی ئامێره كۆنه‌كانى ڕابردوو، له چه‌شنى ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ و ماڵ و باخ و ئۆتۆمبێل و… هتد)، ده‌توانین سه‌رنجیان لێ بده‌ین، به‌ڵام ئه‌م سه‌رنجانه نابێت ببێته ڕێگر له به‌رانبه‌ر گۆڕانكاریى پێویست بۆ ژیانمان، یه‌كێك له‌و گۆڕانكارییانه منداڵه‌كانمانن. بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر نه‌توانم له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم تێكه‌ڵاو بم و دركیان بكه‌م و خۆشحاڵ بم له‌گه‌ڵیان، به‌هۆی ئه‌وه‌ى له نه‌ریت و ڕه‌فتاری نوێ‌دا له من جیاوازن، ئه‌مه لاوازیی منه، نه‌ك ڕێگه‌ی ئه‌وان هه‌ڵه بێت، ڕه‌نگه من هه‌ڵه بم، پێ ده‌چێ نه‌مه‌وێت ڕووداو و پێشهاته نوێیه‌كانی ژیان قبووڵ بكه‌م، بۆیه پێویسته له‌گه‌ڵ گه‌نج و لاوه‌كانمان تێكه‌ڵ بین و بابه‌تی نوێ له‌وانه‌وه فێربین. باوه‌ڕ بكه‌ین ئێمه‌ش ده‌توانن له گه‌نجانه‌وه شت فێربین و ئه‌وانیش له ئێمه‌وه. باوه‌ڕ به‌وه بهێنین فێربوون فه‌رمانێكی دوو لایه‌نه‌یه. پێویسته وازبهێنین له ده‌مارگیرى و هه‌ندێ وته له چه‌شنى: من دنیادیده‌م و له نووخبه و ده‌سته‌ی ڕووناكبیرانم و ئه‌وان بێ ئه‌زموون و “نه‌زانن”. ئه‌م وتانه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه. هه‌میشه به‌رپرس و سه‌رۆكێكی باش ده‌توانێت زۆر شت له كرێكاره‌كانیه‌وه فێر ببێ، به‌و مه‌رجه‌ی ڕێگه بدات. له سیسته‌می ژاپۆن و سیسته‌مه نوێكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاڵوگۆڕ و هه‌ڵخولانی زانیارییه‌كان، دوولایه‌نه‌یه، پله و پایه و به‌ساڵاچوون مه‌رجی دروستی بابه‌ت نییه، هه‌روه‌ك “پیته‌ر داركه‌ر” نووسه‌ری ناوداری په‌رتووكی ڕێبه‌رایه‌تی، ده‌ڵێت: “زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان هه‌ڵده‌كێشن (30) ساڵ ئه‌زموونیان هه‌یه، زیاتر مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه ئه‌زموونى ساڵێكیان (30) ساڵه دووباره‌ى ده‌كه‌نه‌وه، زۆربه‌ی كه‌سه به‌رپرسه‌كان هه‌ڵه ده‌كه‌ن و هه‌ڵه‌كانیش دووباره ده‌بێته‌وه، گرنگیی كاره‌كانیان مه‌رج نییه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه ناكه‌ن”.
- خۆتان ڕابهێنن، ڕاهێنان و مه‌شقى كرداری بكه‌ن، ده‌توانن ڕاهێنانه ساده‌كان ئه‌نجام بده‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی دیكۆری ماڵه‌وه‌تان بگۆڕن، شێوازی پۆشاكتان بگۆڕن، جۆرێك جل و ڕه‌نگی تر (كه ڕانه‌هاتوون له‌سه‌ری) بپۆشن، پێده‌چێت ئه‌م كارانه‌ش جێگای سه‌رنج و نامۆیی بن بۆتان، هه‌ندێ جار پێده‌چێت پێكه‌نیناوی بێت، به‌ڵام چاره‌ی ئارترۆزى بیركرنه‌وه ئه‌وه‌یه ڕاهێنانی كرداری ئه‌نجام بده‌ین، نه‌ك هه‌ر به قسه. ئه‌گه‌ر خه‌مۆكن، ئه‌گه‌ر زیاد پێكه‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ڕێچكه‌ی ژیانتان بگۆڕن. بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر ڕاهاتووى هه‌موو ڕۆژێك له جێگایه‌كی تایبه‌تی ماڵه‌وه‌تان دابنیشیت و یه‌كه‌م كارت سه‌یریكردنى ڕۆژنامه یان ته‌له‌فزیۆنه، ئه‌م خووه‌تان بگۆڕن و كارێكی تازه و شیاو له جێگای دابنێ، ئه‌و كات ده‌بینی ئاستی ژیانت و چۆنیه‌تیی په‌یوه‌ندییه‌كانت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانت چاكده‌بێته‌وه. كارێك ئه‌نجام بده‌ن كه‌مێك جیاوازتر بێ له‌گه‌ڵ كاره‌كانی دوێنێت، ته‌نیا هه‌ر ئه‌م گۆڕانكارییه بچووك و پۆزه‌تڤانه ژیانمان ده‌گۆڕێت و یارمه‌تیمان ده‌دات، نه‌ك ته‌نیا خۆمان خۆشبه‌ختر بین، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵگه‌ش به‌و ئه‌نجامه بگه‌ن هه‌میشه شێوازێكی تازه‌تر و باشتر هه‌یه بۆ به‌خته‌وه‌ریی زیاتر و چاكتركردنی ژیانمان. له كه‌شێكی وه‌هادا ده‌وروبه‌ره‌كه‌شمان هێمنتر و نه‌رمتر ده‌بن و گۆڕانه پۆزه‌تیڤه‌كانیش وه‌رده‌گرن.
ئه‌گه‌ر گه‌شه به‌م ڕه‌وشه بده‌ین، منداڵانێكی باشتر په‌روه‌رده ده‌كه‌ین، دواڕۆژێكی باشتر بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان دروست ده‌كه‌ین، چ بمانه‌وێ و چ نه‌مانه‌وێت، منداڵه‌كانمان له ئێمه‌وه فێر ده‌بن. كاتێك منداڵه‌كه‌م ده‌بینێ باوكى له ته‌مه‌نی 55 ساڵیدا هێشتا كتێب ده‌خوێنێنه‌وه و فیلمى په‌روه‌رده‌یی ده‌بینێ و به‌شداری له خوله‌كانی فێربوونی (كارامه‌یی – مه‌هاره‌ته هه‌مه‌جۆره‌كان) ده‌كات، ڕێچكه‌ی ژیانی به‌ره و چاكتربوون ده‌گۆڕێت و بیروڕای نوێ و دروست و بوونیادنه‌ر په‌سه‌ند ده‌كات و ناچار نابێت به دووباره‌كردنه‌وه‌ی شێوازه كۆنه‌كان و… هتد، ئینجا بڕوا به‌وه ده‌هێنێت: ڕیگای ژیان نه‌رمی و فێربوونه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر له كێشه‌كاندا و له ڕه‌فتاره‌كانمدا و… هتد، ده‌مارگیر بم، ئه‌م شێوه ژیانه فێر ده‌بێت و ئه‌وكات باوه‌ڕ ده‌كات: ڕێگای ژیان ده‌مارگیریی و كه‌لله‌ڕه‌قییه!
به‌ڕاستی ڕێگه‌ى ژیان كامه‌یه؟ ئێستا ئێوه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به ڕوونی ده‌زانن (بیری بهێننه‌وه ئه‌و ئافره‌ته‌ی له به‌شی یه‌كه‌می بابه‌ته‌كه‌مان “ئارترۆزى بیركردنه‌وه”دا وه‌ك نموونه باسم كرد، له خێزانێكی تووندوتیژدا گه‌وره ده‌بێت، كاتێك ده‌یه‌وێت هاوسه‌رگیری بكات له‌گه‌ڵ پیاوێكی تووندڕه و هاوسه‌رگیری ده‌كات، نه‌ك له‌گه‌ڵ پیاوێكی میهره‌بان و كه‌سێك به ڕاستی خۆشی ده‌وێت. ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانمان خۆش ده‌وێت، ئه‌گه‌ر ئاینده‌مان خۆش ده‌وێت، ئه‌گه‌ر وڵات و فه‌رهه‌نگه‌كه‌مان خۆش ده‌وێت -كه خۆشمان ده‌وێت- ده‌بێت به زوویی خۆمان له شه‌ڕی بیركۆڵى ڕزگار بكه‌ین! ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره بكه‌ین، كۆمه‌ڵگه‌كه‌شمان ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌بێت: ڕه‌نگی جۆربه‌جۆر وه‌ك ده‌شته‌كان، وه‌كوو گوڵفرۆشه‌كان، هه‌موو جێگه‌یه‌ك پڕ له ڕه‌نگ ده‌بێت. ئه‌م كاره‌ش به ده‌ستی من و تۆ ده‌كرێت -به‌ڵێ- به‌ڵێ- خودی تۆ كه ئه‌م وشانه ده‌خوێنیته‌وه. – وه‌رن پێكه‌وه كارێك بكه‌ین، به یارمه‌تیی بیركردنه‌وه و ئه‌ندێشه نوێكان، ده‌روونمان هه‌روه‌ك مه‌ولانا ده‌ڵێت بكه‌ین به (به‌هه‌شت) كارێك ئه‌نجام بده‌ین كه بۆی دروستكراوین: فێربوون و ڕاهێنان له‌سه‌ر بابه‌ته نوێكان، داهێنان و بیركردنه‌وه جیاواز و پۆزه‌تیڤه‌كان. ئێوه ده‌توانن و سه‌د جاران چاكتر و ئاسانتر، ته‌نیا هێنده به‌سه ئاماده بن و به ئاسانی فێر بن و ئه‌زموونه‌كانتان به خێرایی له “كرده‌وه‌كانتاندا” نیشان بده‌ن.
نووسین: مەحموود موعەزەمی
وەرگێڕان: شاهۆ لەتیف