“ڕانانێک بۆ فیلمی شتە هەژارەکان”
یۆرگۆس لانتیمۆس ئێستا بووەتە “فیگەرێک” لە بواری هونەری سینەمادا، ئەمڕۆ جیهان پێشوازی لە بیرۆکەکانی دەکات. ئەویش کلیلی ئەو دەرگایانە دەکاتەوە، کە ئاڵنگاری دەنووێنن و دەڵێن؛ هیچ شتێک لە سینەمادا مەحاڵ نیە. ئەو هەندێک فیلمی دروستکرد دەربارەی ڕەتکردنەوەی شتە سواو و دووبارەکانی ناو کۆمەڵگا. هونەری سینەمای پەمپدا تا بچێتە شوێنی فراوانتر و مەودای ڕووبەرێکی گەورەتر، ئینجا بینەرانی هاندا کە خۆیان کاپتنی بۆ کەشتیەکانیان بکەن. بیرکرنەوانەکانی دواتر دەچن گۆڕاپەنێک تیایدا زووتر دەستیان لێ هەڵدەگیرێ، بەوەدا هەمووان دەزانین ئیدی بە پێی خواستی ئەو سەردەمە دەنگونجێت چۆن لەو گۆڕەپانەدا بیر بکەینەوە، یانیش بیر لەوە بکەینەوە چی بە کەڵکمان دێت و چی دەبێت فڕێ بدەین. بەو شێوەیە یۆرگن هاتە ڕیزی پێشەوە و زیاتر وەبەرهێن و کۆمپانیاکان هاتنە بن کڵێشەی. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەواڵە سەرنج ڕاکێشەکە ئەوەیە، ئەو تا ئەم ساتەش دەست بەرداری هەستە داهێنەرەکانی خۆی نەبوو. ئەوەش بە پێچەوانەی زۆرێک لە دەرهێنەرانی پێش خۆی، ئەوان هەموو شتێکیان لەدەستدەدا کاتێک لە پەراوێزەوە دەچوونە دەستەی سەرەکی. هۆڵیوودییەکان لانتیمۆسان لە وڵاتی یۆنان دزی، بەڵام نەیانتوانی خۆی لە فانتازیا و وەسوەسەکانی بدزن، بەردەوامە لە پراکتیزەکردنی ئازادی، بەردەوامە لەسەرفکردنی بودجەیەکی زەبەلاح و کار کردن لەگەڵ ئەکتەرە ناودارەکان، ئەو خاوەنی هەستیێکی سەرگەرمە، بە هرەمەندی ئەودیوی زەریای ئەتڵەسی جیا دەکرێتەوە، ئەو بە کانێکی زێڕ دادەنرێت کە هیچ کەسێکی ئەقڵانی ناتوانێت پشتگوێی بخات.
بەرهەمە نوێکەی بە ناوی”شتە هەژارەکان” لەگەڵ ئەوەی بووە براوەی خەڵاتی شێری زێرین لە هەشتەمین ڤیستڤاڵی ڤینیزدا، لەگەڵ ئەوەی بووە براوەی چەندان خەڵاتی تر و کاندید بوونیان لەڤیستڤاڵە گەورەکانی تر، کەچی هێشتا ناتوانم بڵێم ئەمە باشترین نەخشی ئەوە، یا بڵێن لەم فیلمەدا زیاتر هەستەکانی لەکاتی نەخۆشی و گێژاو دڵەڕاوکێکدا گواستۆتەوە، چونکە بینەرانی بەم بەزمە ڕاهێناوە، ئەوەی کە نەختێک جیاوازە ئەوەیە لێرەدا پێشنیازی فێمینیزمێکی تازە دەکات. دەرهێنەرە یۆناینیەکە فیلمەکەی لە ڕۆمانێکی نووسەری سکۆتلەندی ئەلێکساندەر گرای وەرگرتووە، ڕۆمانەکە بەشدارییەکی زۆری لە سەرکەوتنی نایابی فیلمەکەدا کردووە. ئێمە ڕووبەڕووی بەرهەمێکی فانتازیای سوریال و زانستی-خەیاڵی دەبینەوە، کە سەرقاڵی گێڕانەوەیە بە ووتنی قسە و باسەکانی خواستەکانی هەڵدەگرێتەوە، پێکڕا هەموو ئەمانە بە مێژووی سینەمایەکی دیاریکراوەوە دەبەستێتەوە. سینەمایە لە بوونەوەرە شێواو و نهێنی و دڵە گەورەکان پێکهاتووە. لانتیمۆس بە شێوەیەکی زۆر وورد هێڵکاری و دەمارەکانی چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە. تا ڕێز لە ئەقڵی بینەر بگرێت، بۆیە ئێمەش خۆمان نوقم دەکەین لە وردەکارییە ورووژێنەرە زۆرەکانیدا، تەنانەت دوای دەرچوون لە هۆڵەکەش هیچ دەربازبوونێکی بەرچاو لەسەر کاریگەرییە پەستاندارەکەی نیە، چیرۆکەکە بێ قسەی بێمانا و ئاڵۆزییە، بە دڵنیاییەوە هیچ ڕێکەوتێک نییە، بەو پێیەی لێکچوونێکی گەورە لە نێوان ڕۆمانەکە و ئەو کەشوهەوا و وردەکاری و بیرۆکەیەدا هەیە کە لانتیمۆس لە فیلمەکانی ڕابردوویدا هەمان شتی پێشکەش کردووە.
باکستەر “ویلیم دافۆ” پزیشکێکی ناشرینە بەدەست نارێکی ڕووخسارییە دەناڵێنێت، کە دەیکاتە ئەهریمەن. چیرۆکەکە بە وەرگرتنەوەی تەرمی ژنێک “ئیما ستۆن” دەست پێدەکات کە خۆی لە لوتکەی پردێکەوە فڕێدابوو بۆ ئەوەی لە دەستی هاوسەرەکەی هەڵبێت. سەیرترین بەشی درێژەپێدەری چیرۆکەکە؛ پزیشکەکە مێشکی ئەو کەسەی ناوی دەنێت بێلا بە مێشکی کۆرپەلەیەک دەگۆڕێت، تا لەو داهێنانەوە بیگێڕێتەوە بۆ ژیان. گرێکە لەدواکەوتنی دەروونییەوە تووند دەبێت، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی چەند کاتژمێری، بێلای ئەقڵ منداڵ دێتە ژیان کە دەرئەنجامی داهێنانێکی زانستی شێتانەیە، دواتر وردە وردە دەبێتە کەسێکی نوێ خاوەن بڕیار لە ئازادی خۆی، یا لە هەڵبژاردنەکانی ژیانیدا، ئەمەش وای لێدەکات بچێتە پاریس، لەوێشدا خۆی ڕادەستی ئارەزووە سێکسییەکانی دەکات، تا زیاتر خۆی ڕزگار بکات، فیلمەکە زیاتر لەگەڵیدا ڕزگاری نیشاندەدات، لە ڕووی فرەیم و ڕەنگەکانەوە لە هەموو ئاستەکاندا وازی لەڕەنگی ڕەش و سپی دەهێنت. بەرژەوەندی خۆی لە ڕەنگی کراوە و دڵخۆشکەردا دەبینێت. بەرژەوەندی. ئەمەش دەبێتە بەڵگەیەک بۆ ئەوەی لانتیمۆس جارێکی دیکە وەسوەسە فەرمیەکەی پشتڕاست بکاتەوە. میراتی بینراوی کوبریک لە سینەماکەیدا زۆر ئامادەیە، بەتایبەتی لە بەکارهێنانی زوومدا.
ئەو جیهانەی ڕووداوەکان تێیدا ڕوودەدەن، لە خەیاڵێکی نەبڕاوە بەرهەم دەهێنرێتەوە، بە ڕەنگەکانی و جوانیناسی و پەیوەندییەکی نزیک بە چیرۆکە ئەفسانەییەکانەوە یان تەنانەت چیرۆکە کۆمیکییەکانەوە، ئەگەر ناوی هەندێک شوێنیشیان پێبدرێت وەک لەندەن یان ئەسکەندەریە، لیشبۆن یان پاریس، ئەوان ئەو شارانەن کە بێلا تێیدا نیشتەجێ دەبێتەوە. سەبارەت بەو تۆنەی کە لانتیمۆس فیلمەکەی پێ داڕشتووە، فیلمێکە لە نێوان کۆمیدی و سوریالیزمدا دوودڵت دەکات، هەروەها جۆرێکە لە فیلم حەز دەکات وێناکردنی ڕیخۆڵەی مرۆڤ و پارچەپارچەکردنی ئەندامەکانی جەستە بە ئەنجامدانی سەیرترین نەشتەرگەری نیشانبدات، نیشاندانەکەی بەبێ هیچ ڕەچاوکردنێک بۆ ئەوانەی لاوازن دڵیان هەیە. یانی فیلمەکە جیاوازییە لە نێوان ئاستێکی کۆمیدی و ئاستێکی دیکەدا. جۆرێکە لە نزیکبوونەوە بۆ سرووشتی مرۆڤی تاریک، فیلمەکە جوانی و ڕەنگینیی خۆی وەردەگرێت، بەو پێیەی تێکەڵەیەکە لەم و لەو، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەمەش ڕێبازێکە بۆ ئەوەی ڕەخنەگران زیاتر پێی سەرسام بن، بە تایبەت کە پاکجێکی ڕیترۆریک نییە و ڕۆحێکی جیاوازی لەگەڵدایە.
کاتێک ژن لە جیهانی پیاو دەترازێت، ڕەنگە تووشی بێ نا-سنامەیی بێت، لەڕاستیدا ئەمەش گرفتە، چونکە ئیدی دیدگا فەلسفەییەکەی ژن لەژێر ئاڵای فێمینزیمدا لەکار دەکەوێت، ژن کاتێک دەتوانێت باوەڕی فێمینیزمی هەبێت، کە باوەڕی پیاو سالاری هەبێت، ئەوەش دوانەیەکن پێکەوە دەیان کرێت.. بۆیە لانتیمۆس بەو پيشنیازەی بۆ ژنی دەکات، لەوانەیە لەنیگای یەکەمدا سەرنج ڕاکێش دەرکەوێت، چونکە گۆڕهپانێک دەکاتەوە “ژن”چی بوێت دەیکات، بەڵام هەر ئەو هزرە پیاو سالارییەی کە ڕێ و شوێن بۆ ژن دەدانێت بۆ خۆی مەترسیدارە، ژن بەوە ئازاد نابێت پیاو پێی بڵێت ئازاد بە. ئەمە هرزێکی تراسیدێنتاڵییە لەسەر ژن، تێڕوانینێکی ئادەمییە، لە کۆنەوە ژنان بە نزیکەی لەهەموو سەردەم و قۆناغێکدا خۆیان دژی ئەو تێڕوانینە باوە وەستاونەتەوە، بۆیە لە نیگای دووەمدا فیلمەکدا کێشە بۆ خۆی دەنێتەوە، خۆی کۆڵەوار دەکات. ئازادی ژن تەنیا لە بەرکارهێناری داخوازی سێکیسی و گەڕان و ئارەزووی خواردندا نیە، بەڵکو لە تێڕوانین و تێفکرین دایە، ژن پڕۆژەیەکی سیاسیە، پڕۆژەیەکی فیکرییە. نەک پڕۆژەیەکی ئارەزووی. ژن خۆی ژیانی بێ پیاوی بۆ چییە؟ ئەو لەگەڵ کێدا تێکەوێت و لەگەڵ کێدا شەڕ بکات ژن بە پیاوی خۆی تەواو دەکات. چونکە پڕۆژەیەکی نیوە ناچڵە بە پێ پیاو. هەر بۆیە لانتیمۆس و ئەلیکساندەر لەوەدا دەکەونە هەڵەوە کە چی لە گوتارەکە بکەن، ئەوان بەوە ژن ئازاد دەکەن کە ئەقڵی لێ وەرگرنەوە، بێلا وەک مناڵێک هەڵسوکەوت دەکات. گوێ ناداتە جەستەی، کەی بیەوێت سەما دەکات و سێکس دەکات.
چەند جارێکە دەرهێنەرە یۆنانییەکە لەبارەی” ئازادی ژن” دەکەوێتە هەڵەوە، دەکرێت هەڵەش نەبێت. ئەگەر هەڵە بوایە ئەوا بە تووندی پارێزگاری لێنەدەکرد. ئەو بەو دەربڕینە کار دەکات “هی ئەوە”، مەبەستی لە جیهانی ئەوە، ئەو سەر بە قوتابخانە تراسیدیدێنتاڵییە کانت ڕوونیدەکاتەوە، میراتەکە لە ئادەمەوە بە جێ ماوە، خودا لە شوێنکدا بە ئادەم دەڵێت جیهانی بۆ ئەو ئافراندووە، هەموو ئەوەی هەیە و هەبووە لە خزمەتی تۆدان بە شەیتانیشەوە، دەبێت شەیتانیش سوجدەت بۆ ببات، ئیتر شەیتان سوجدە نابێت و کێشەی مرۆڤ و شەیتان لەمەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەم فیکرەی کانت باسی کردووە؛ دەمێکە لەلایەن نیتچەوە دراوەتە بەر ڕەخنە ئەو بەو دێرە بە ناوبانگەی کە دەڵێت “شەیتان قووڵترین دیدگای هەبووە لەسەر خوا، بۆیە ئەوەندە لێی دووربووە” دەکەوێتە دژایەتی ئەو جیهانە خاوەندارێتییە، نیتچە شەیتان دەکاتە هاوڕێی حیکمەت، بەوەش تەواوی ئەو ئایینە ئیبراهیمییەکان سەرکۆنە دەکات، کە بانگەشەی ئەوە دەکەن جیهانی لەلایەن خواوە بە وەرەسە دراوە بە پیاو “ئادەم” هەر لەبەر ئەمەشە ژن هەر شتێک بکات، هەرچییەک بکات، یانژی هەرچۆنێک بجوڵێتەوە بەو بەهایەنە هەڵدەسەنگێنرێت وا پیاو دایناوە. یان ئەنجامگیرییەکە بە شێوەیەک دەبێت بۆ ئەوەی لەبەرژەوەندی پیاو تەواو بێت، بە گوێرەی نیتچە یانی ئێمەی پیاوان بۆ یەکەمجار “خراپە” ناو دەنێنین.
هەندێک دیمەنی فیلمەکە کۆمیدیا دێتە پێشچاو تەنانەت لەشوێنک بەرچاوم کەوت دەیانووت لەکاتی نمایشی ڤیستڤاڵی ڤێنیزدا بینەران بە درێژای دوو دانە کاتژمێری فیلمەکە خنکا بوون لە پێکەنیندا، چونکە کاتێک ژن لە جیهانە کۆمەڵایەتییەکەی پیاو دادەبڕێت، ژنان لە ئارەزوو و ئەشق ناکەون، بێلا لە فیلمەکەدا گەرچی نازانێت سێکس چیە! بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نغرۆی ڕابواردنەکانی دەبێت، لێرەوەیە گوتاری فیلمەکە بەرەو کۆمیدیایەکی ڕەش دەڕوات، ئەوەش بۆچوونێکی دژە-فۆڕمە سەبارەت بە ژن چونکە سێکس لە ژندا دەکاتە ئەولەوییەت. ئینجا نوکتەکە لێرەوەیە ئەسڵهن بۆ سێکس لە ژندا ئەولوییەت نەبێت؟ بۆ مەگەر کێشەیە؟ مەگەر ئەمەش دیسان باوەڕی پیاو نیە بۆ “سێکس-خراپە؟” بۆ لە پیاودا سێکس پەیوەستە بە ئەخلاقەوە!ـ کەوابوو ئێمە دیسان دژە فۆرمانە لە بێلامان ڕوانی و بەو بەهایانە کارمان کرد کە لەدەرەوەی فیلمەکە دامنابوو.
جیاواز لە گوتاری فیلمەکەش پێوستە هەموو جارێک کە باس لەو فیلمە کرا، لە پاڵیدا ستایسی ئیما-ستۆن بکرێت بۆ ڕۆڵبینینە جوانەکەی، لەبەر ئەوەی بۆی ئاسان نەبوو دەرکەوتنەکانی لە پێش کامێرا و بەدرێژایی دوو کاتژمێری بەردەوام قورسایی گێڕانەوەی چیرۆکەکەی لەسەر شانبوو، ئەمە جگە لەوەی بۆ هەر دیمەنێک بەقەد یەک تاڵە مووی مابوو، کە ڕۆڵەکەی لەگەڵ کچێکی شێتدا لێ تێکەڵ بێت، بەگشتی تەواوی ئەکتەران باشبوون و نامەوێت سەنگی خۆم لەم مشتومەڕەدا درێژ بکەمەوە، بەڵام باسی وەسفی ئیما بکەم چونکە لە کۆتاییدا ئەمە فیلمێکە دەربارەی ژنێک، چۆن دەمرێت و زیندوو دەبێتەوە، چۆن خۆی لە داروپەردوو و پاشماوەی ئەو شتەی کە بووە دروست دەکاتەوە، چۆن کۆنترۆڵی ژیانی خۆی دەکاتەوە و چۆن بەختەوەری و ئارەزووی دەناسێتەوە. بەڵام لەبری ئەوە لانتیمۆس فێمینیزم بە شێوەیەکی ناشرین بەرەوپێش دەبات و ڕێگەیەک دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بیخاتە ناو جیهانەکەی خۆییەوە و بە قسەی خۆی قسە بکات. سەبارەت بە ئیما ستۆن کە لێرەدا وزەی کۆمیدی چاوەڕواننەکراوەکەی دەدۆزینەوە (هەروەها بەرهەمهێنەری فیلمەکەیە)، ئەو وەک ئەکتەرێک ئازادە، ئەوەندەش کارەکتەرەکەی ئازادە. توانای تێکەڵکردنی منداڵییەکی هەیە لە قۆناغە یەکەمەکانی، ئەوەش زۆر باش لە دۆزینەوەی هەستەکاندا نیشان دەدات، بەڵام لە ڕزگاربوونی سێکسی وەک ژنێک، شکشت دەهێنێت و بە ناچاری لە “قوتابخانە” یە دەمێنێتەوە، ماوەتەوە ئەم پرسیارە لەو دێڕەی نیتچە دەربێنین و بۆ بابەتەکەمانی زیاد بکەین گەر ژن خۆبەخۆ لەجیهانی خۆیدا دەستبەرداری ئارەزووەکانی نەبێت و سێکس بکات و شەیدای ئازادی بێت، کەواتە دەبێت بپرسین چ شتێک هاوتایە بە ژن؟
سەرچاوەکان؛
- Poor things, 2023 movies..Director: Yorgos Lanthimos
- What is Femnism according Britanica definition…
- Transcendental Idealism in the Critique of Pure Reason..https://iep.utm.edu/kant-transcendental-idealism/
- Basic Writings of Nietzsche (ed. Random House LLC, 2000)..