• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
هه‌ینی, ته‌مموز 25, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    بیردۆزی بۆشاییگەری دێرین و ئایین؛ ئایا بیردۆزەکە بەستەرەی بەیەکگەیاندنی ئایین و زانستە؟

    ئێراق کەشتییە پۆستکۆڵۆنیاڵیە کونبووەکە لە لێواری نقومبوونی یاساییدایە

    سیاسه‌تی نه‌گۆڕی حكومه‌تی فیدراڵی و دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان

    سیاسه‌تی نه‌گۆڕی حكومه‌تی فیدراڵی و دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان

    ئەمریکا لە هەڵوەشاندنەوەی سۆڤیەتەوە بۆ ڕاگرتنی هەژمونی چین

    ڕێککەوتنی ١٩٧٣ نێوان ئێراق و تورکیا چیە؟

    سەدام و کیمیا بارانکردنى هەڵەبجە

    گۆرانی و مۆسیقای کوردی لەسەردەمی عوسمانیەکان

    هەڵسەنگاندنی پەیوەندی بودجەی نێوان هەولێر و به‌غداد

    هەڵسەنگاندنی پەیوەندی بودجەی نێوان هەولێر و به‌غداد

    درۆنەکان و دەروزەکان

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 113

    ئەمریکا لە هەڵوەشاندنەوەی سۆڤیەتەوە بۆ ڕاگرتنی هەژمونی چین

    ڕۆڵی میدیا لە ئاسایشی نیشتیمانیدا

    ‎ئایا ئەلتەرناتیڤی خەباتی چەکداری هەر چەکدارییە؟

    ڕانانێك بۆ کتێبی (ترس وەک دياری)

    گۆڕینی چەمکی ئیرادەی هێز

  • شــیکار
    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

    ئیسرائیل و درووزەکانی سوریا؛ ستراتیژێکی مەترسیدار و بۆمبێکی تەوقیتکراو

    ئیسرائیل و درووزەکانی سوریا؛ ستراتیژێکی مەترسیدار و بۆمبێکی تەوقیتکراو

    ئاینده‌ی سوریا

    ئاینده‌ی سوریا

    پوختەیەك دەربارەی زیرەكی دەستكرد، بەكارهێنان و سوود و گرفتەكانی

    پوختەیەك دەربارەی زیرەكی دەستكرد، بەكارهێنان و سوود و گرفتەكانی

    ئێراق کەشتییە پۆستکۆڵۆنیاڵییە کونبووەکە لە لێواری نقومبوونی یاساییدایە

    ئێراق کەشتییە پۆستکۆڵۆنیاڵییە کونبووەکە لە لێواری نقومبوونی یاساییدایە

    ئایا سوریا و ئیسرائیل بەرەو ئاشتی هەنگاو دەنێن؟

    ئایا سوریا و ئیسرائیل بەرەو ئاشتی هەنگاو دەنێن؟

    شڕۆڤەیەک بۆ هەڤدەیەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی بریکس

    شڕۆڤەیەک بۆ هەڤدەیەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی بریکس

    ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەزگایەکە بۆ پشکنین یان ئامرازێکى شەڕە؟

    ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەزگایەکە بۆ پشکنین یان ئامرازێکى شەڕە؟

    پێشبڕکێى خۆپڕچەککردن

    پێشبڕکێى خۆپڕچەککردن

  • ئــــابووری
    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى يه‌كه‌م

    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى يه‌كه‌م

    مێژووى نیشتەجێبوونى کورد لە قەفقاز

    مێژووى نیشتەجێبوونى کورد لە قەفقاز

    ڕۆژئاوای کوردستان و هاوکێشە نێوده‌وڵه‌تییەکان

    ڕۆژئاوای کوردستان و هاوکێشە نێوده‌وڵه‌تییەکان

    یادەوەری، ناسنامە و بەرخۆدان، وەك بناغەکانی کوردبوون

    یادەوەری، ناسنامە و بەرخۆدان، وەك بناغەکانی کوردبوون

    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

  • چاوپێکەوتن
    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

سەرەکی هێــزی نەرم کولتوور و مرۆڤسازی

کۆمەڵگا‌ و ئایدیاکانمان

ڕۆژیار خاڵە حەسۆ لەلایەن ڕۆژیار خاڵە حەسۆ
نیسان 8, 2024
لە بەشی کولتوور و مرۆڤسازی
0 0
A A
کۆمەڵگا‌ و ئایدیاکانمان
0
هاوبەشکردنەکان
172
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

کۆمەڵگا‌؛ کۆی مرۆڤانێکە کە ھەمان ئایدیا و کوولتور و ئایین کۆیان دەکاتەوە، ھەر کۆمەڵگایەک بەشدارە لە درووستبوونی نەتەوە و دەوڵەت و دەسەڵاتی سەربەخۆ  . کۆمەڵگا، واتە کۆکەرەوەی تایبەتمەندییە لێکچووەکانی مرۆڤ، جا بە شێوەیەکی بایۆلۆژی بێت یان ئایدیۆلۆژی بێت، لە ناوچەیەکی دیاریکراوە کە ژینگەیەکی تایبەت بەو کۆمەڵگایە دەخوڵقێت، لەو ژینگەیەدا کوولتور و ئایین و ئایدیاکان بە پێی تایبەتمەندی کۆمەڵگاکە سەرھەڵدەدات و دروستبوونی کۆمەڵگاش ویستی مرۆڤ بووە “ژان ژاک ڕۆسۆ” لە بارەی تیۆری  گرێبەستی کۆمەڵایەتییەوە دەڵێت: تاکەکان واز لە ژیانی تاکگەرای خۆیان دێنن و بە گوێرەی گرێبەستەکە کۆمەڵگای سیاسی بنیات دەنێن، ھەریەک لەو تاکانە سازش لە ئازادی سرووشتی خۆی دەکات و لە بەرامبەر دەستخستنی ئازادی مەدەنی نوێ، کە تێیدا پاراستنی کاتەکان و یەکسانی نێوانیان دەستەبەربێت” ھەر بۆیە مرۆڤ کۆمەڵگای درووستکرد. جا گەر کۆمەڵگا لە دۆخێکی  جێگیری ئایدیا بێت، واتا ئایدیاکە لەگەڵ سرووشتی کۆمەڵگاکە بگونجێت یان گونجاوی لە جیاوازی ئایدیاکان ھەبێت ئەوا کۆمەڵگایەکی ئارام و جێگیر بنیات دەنرێت، بەڵام گەر نەگونجانی ئایدیا لە کۆمەڵگا یان ئایدیایەک پێچەوانەی سرووشتی کۆمەڵگاکە بێت، ئەوا بەشدار دەبێت لە سووڕی نوێبوونەوە کە سوڕێکی خۆڕسکی گەردوونییە تێیدا کۆمەڵگاش وەک ھەر سووڕێکی سرووشتی گەردوون لە خۆ نوێکردنەوەدا دەبێت، سەردەم دوای سەردەم کۆمەڵگا لە نوێبوونەوەدایە بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ دۆخی ژیانێکی نوێ و کەشێکی جیاوازتر لە جاران، کە ھەمان ئەو دۆخەیە بەسەر تەواوی کردارەکانی گەردووندا دێت. ئەمە جگە لە دەست تێوەردانی دەسەڵاتە سیاسییەکان، بە تایبەت دەسەڵاتی سیاسیی دراوسێکان لە ناوچەیەکدا کە کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت و سووڕی نوێبوونەوە سرووشتییەکە دوادەخات و دەچێتە دۆخێکی ترەوە، بەڵام دووبارە و بەپێی تێپەڕبوونی کات کۆمەڵگا دەست دەکاتەوە بە خۆ نوێکردنەوە .

سووڕی نوێبوونەوە؛ سووڕێکی سرووشتی گەردوونییە کە بەسەر  تەنەکانی گەردووندا دێت، کۆمەڵگاش وەک بەشێک لەو گەردوونە ھەمان سووڕ لە خۆ دەگرێت. سووڕی نوێبوونەوە وەک دەستەواژەیەکی نوێ بەکاری دێنین تا باشتر لە خۆ نوێبوونەوەی کۆمەڵگا تێبگەین و درک بەوە بکەین کە گونجان یان نەگونجانی ئایدیاکان لەگەڵ کۆمەڵگای کوردی چۆن دەگوزەرێت، تێبگەین کە سووڕی نوێبوونەوە لە کام باردا پێویستە، ئەو کاتانەی کۆمەڵگایەک نەگونجان لە ئایدیایدا ھەیە پێویستی بە خۆنوێکردنەوەیەکی سرووشتییە،  چوونکە خۆنەگونجان وەک بارێکی ناھەموار وایە کە دەبێت دووبارە خۆی نوێ بکاتەوە تا بگونجێت، واتا کاتێک تاکەکان ھەمیشە لە باری یەکتر قبووڵ نەکردندا نەگونجان  دروست دەبێت، لێرەدا باسی خۆ نوێکردنەوەی جیھانی ناکەین کە ئێستا جیھان بەو قۆناغەدا دەڕوا لە جەنگی نێوان (کاپیتالیزم و شارستانییەت) دا کە وەک ھاودژی وایە، بەڵکوو لە بابەتەکەدا جەخت لەسەر خۆ نوێکردنەوەی کۆمەڵگایەکی کوردی دەکەینەوە کە ڕیزبەندییەکانی بەپێی ڕیزبەندە جیھانییەکە نەبڕیوە ئەویش  ڕیزبەندییەکی سەردەمییە لە جیھاندا کە  تێیدا مرۆڤایەتی بە چەند سەردەم و قۆناغێکدا ڕۆیشتووە وەک “کلاسیک، مۆدێرن، پۆستمۆدێرن، پۆسپۆسمۆدێرن” کە ئێستا  جیھان لە سەردەمی پۆسپۆسمۆدێرنە.

کوردستانی گەورە لە ساڵی ١٩٢٣ لە پەیماننامەیەکدا دەکرێت بە چوار پارچە، ھەر پارچەیەک و دەکەوێتە کەشێکی جیای دەسەڵاتداری و خنکاندنی  کوولتور و فەرھەنگەکەی، بە شێوەیەکی نامرۆڤانە کورد لە زمان و فەرھەنگ و کوولتوری خۆی جیادەکەنەوە، واتا لە بۆشاییەک و بەتاڵییەکی فەرھەنگیدا دەیھێڵنەوە و دواتر وردە وردە ئایدیای کوردیان پڕکرد لەوەی کە مەبەستیان بوو، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ ھەرێمێک درووست دەبێت کە تەواوی پارچە داگیرکراوەکەش نییە کە لەلایەن ئێراقەوە داگیرکراوە و بچوکیش دێتە پێش چاو  لە چاو ئەو خاکە گەورەی داگیرکراوە. ئەویش حکومەتی ھەرێمی کوردستانە کە دەبێتەوە ھیوایەک بۆ کوردانی ھەر چوار پارچە، واتا ئەو ھەرێمە ھیوایەک بوو بۆ دووبارە درووستکردنەوەی شارستانییەتێکی کوردیی، بەڵام ئەم ھەرێمە لە کۆمەڵگایەک پێکدێت کە تێیدا ھەندێک لەو قۆناغانەی باسم کرد پێیدا نەڕۆیشتووە، یەکسەر کەوتۆتە سەردەمێک پێی دەگوترێت؛ “پۆسپۆسمۆدێرن” ئەم سەردەمە سەردەمێکی نوێیە بۆ سرووشتی گۆمەڵگای کوردی، خۆگونجاندنی کورد  لەگەڵ ئەم سەردەمەدا تا ڕادەیەک ھاوژدی و ترس و نەگونجانی درووستکردووە، چونکە مرۆڤ گەر بە قۆناغەکاندا نەڕوات توانای قبووڵ کردنی سەردەمێکی نابێت کە زۆر دوورە لێوەی، ناتوانێک لەگەڵیدا سازش بکات، بەڵکوو لە فۆرمێکی ڕواڵەتبازیدا دەمێنێتەوە.

ئەم قۆناغانە وا لە مرۆڤ دەکەن وردە وردە بە گۆڕانکارییەکان ڕابێت خۆی ھەر سرووشتی گەردوون وایە بە پێی کات و وردە وردە کار لەسەر گۆڕانکاری دەکات، بۆیە کۆمەڵگاش  وردە وردە خۆی لە گۆڕانکارییەکان دەبینێتەوە، بەڵام گەر لەناکاو سەردەمێکی جیاواز بۆ کۆمەڵگایەک بێتە پێش ئەوا بەرکەوتەکان زۆر تووندتر دەبنەوە ھاو دژی و لێک نەگەیشتن سازش نەکردن رودەدات شێوە ڕواڵەتخوازییەکەی زیاتر تێدا بەدەر دەکەوێ چونکە ھیچ بنەمایەکی نیە و ھیچ شتێک بەیەکیانەوە نابەستێتەوە بێجگە لەوەی کە توانای قبووڵکردنی یەکتریشیان نابێت و سیستمە دەروونیی و فکرییەکان تێک دەئاڵێن و دەشێوێن، بەھۆی ئەمە سرووشتی کۆمەڵگاکە ناچارە  دەست بکات بە  خۆ گونجاند لەگەڵ دۆخەکە و خۆی لە نوێکردنەوە ببینێتەوە کە تێیدا ئایدیاکان پوچەڵ دەکاتەوە. ئەمە لە کاتێکدا  ڕوودەدات دەسەڵاتە سیاسییەکان ھۆکار نەبن بۆ ڕاگرتنی دۆخەکە لە ھەمان بارودۆخە نەگونجاوەکەدا.

ئایدیاکانمان یان ئایدیا؛ لە فەلسەفەدا ئایدیا شیکاری وردی بۆ کراوە، ھەرچەندە “ئەفلاتوون” بە یەکەم فەیلەسوف دادەندرێت کە باسێکی وردی لە ئایدیا کردووە، ئایدیا بەو وێنەیە دەگوترێت کە لە زەینی مرۆڤ دروست دەبێت لە کاتی بیرکردنەوە، بۆ پۆڵاند و تێگەیشتنە لە دونیادا  بۆیە مرۆڤ ھەموو شیکارییەکانی ژیانی لە ڕێگەی بوونی ئەو ئایدیایانەوە درووست دەبێت ئایدیاش جگە لەوەی بە شێوەیە خۆڕسکی لە ڕێگەی کردار و بەرکەوتەکانی دەوروبەر دروست دەبێت دەتواندرێت بە شێوەیەکی دەستکرد و بەرژەوەندی خوازانە دروست بکرێت و لە کۆمەڵگایەکدا پەرەی پێبدرێت وەکوو ئایدیای چەپەکان کە خۆڕسکانە ھاتە کایەوە، بەڵام لە دواتردا بۆ مەبەستی جیاجیا ھەر وڵاتێک بۆ مەرامی خۆی گۆرانکاری تێداکرد و بەکاری ھێنا، بۆیە دەتوانین بڵێین: مرۆڤ لە دەوروبەریدا توانایەکی وەرگری باشی ھەیە، بە ھەمان شێوە کە وەری دەگرێت دەیداتەوە و شێوازی ئەو وێنایە  بۆی درووست دەبێت بە پێی وەرگرتنەکەیە، واتا کە چۆن ئایدیاکەی وەرگرتووە چۆن بەر ھەست و فکری کەوتووە، بەم شێوەیە ئایدیایەک بۆ مرۆڤەکە درووست دەبێت لەسەر ئەو ئایدیایە دەژێت و ڕاوبۆچوونەکانی دەردەبڕێت. بۆیە تێگەیشتن لە ئایدیا تێگەیشتنە لە کۆمەڵگا و لە سرووشتی کۆمەڵگاکە چونکە دەتوانین بە جۆری ئایدیاکە سرووشتی کۆمەڵگا شارەزابین، ئەمە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە سرووشت کاریگەری ڕاستەوخۆی بەسەر مرۆڤەوە  ھەیە، واتا جوڵە و شێوازی ئاڵوگۆڕی تەنەکانی گەردوون چۆن بن مرۆڤیش بەھەمان شێوەیە کەواتە ئەو کاریگەرییانەی لە ئایدیاوە دەگوازرێنەوە بۆ سرووشتی کۆمەڵگا یان بە پێچەوانەوە دەتوانن ھەمان کاریگەری بخوڵقێنن، وەکوو ئەوەی لە گەردووندا ئەم ئاڵوگۆرییە بۆ ھەموو شتەکان ھەیە، ژیان بەم ئاڵوگۆڕیە دروست بووە کە بەسەر یەکەوە ھەیانە، ئیتر لەمانەوە وردە وردە  جیاکاری  سرووشتی جیا بەرھەم ھاتووە.

گەر بێین خوێندنەوەیەک بۆ ئەو ئایدیایانە بکەین کە لەناو کورددا ھەن و سەرھەڵدەدەن دەتوانین بەمە لە دۆخە ناھەموارەکەی کورد بگەین کە بە ھۆی ئەو ئایدیایانەوە چەندە لە بوونی خۆمان دابڕاوین، واتا کاریگەری ئایدیاکان چۆن زاڵن بەسەر بابەتە گرینگەکانەوە و بە ھۆی ئەوانەوە بابەتگەلی گرینگ فەرامۆشکراوە. کە دەڵێم ئایدیاکان مەبەستم بە گشتی ئایدیا نییە، چونکە ئایدیا ھەمیشە لە کۆمەڵگادا بوونی ھەیە، بەڵکوو مەبەستم ئەوەیە ئەو ئایدیایانەیە کە کاریگەری نەرێنیان ھەیە لەسەر تاکی کورد.

ئایدیا نەرێنییەکان  لە کۆمەڵگای کوردیدا تا چ ڕادەیەک کاریگەرن؟  بە ھۆی نەبوونی بناغەیەکی گشتگیر و کاریگەری کوولتوری فەرھەنگی لە دۆخێکی بەتاڵیدا تاکەکانمان ژیان بەسەردەبەن، واتا کاتێک شارستانییەت بوونی نەبێت مرۆڤ نازانێت چۆن بژێت، بۆیە لە دۆخی وەرگرتندا دەبێت، واتا ھەر ئایدیایەکی پێشکەش بکەی لە دۆخە بەتاڵییەکەی خۆی پێی باشترە و ڕێک دەبێتە وەرگرێکی باش و سۆفییەک بۆی، مەترسی ئەم وەرگرتنە لەوەدایە کە ئایدیاکە بە ھیچ شیکارییەکدا ناڕوات و گرنگی بەوە نادرێت بوونی ئەو ئایدیایە لە کۆمەڵگا تا چ ئاستێک کاریگەری نەرێنی دەبێت، مرۆڤەکە لەو بابەتە دوور دەخەنەوە کە گرینگە بۆی ئەویش نیشتیمانە. نمونەی یەکێک لەمانه‌؛ ئایدیای چەپەکان، چەپ یان چەپگەرایی سەرھەڵدانی دەگەڕێتەوە بۆ “سەردەمی شۆرشی فەرەنسا” کە ناوی “چەپ” ناوی لایەنێک لە دەست و پێوەندەکانی پادشا بوو کە پشتیوانی شۆڕشی فەرەنسا بوون. لە ئەنجامی نایەکسانیدا چەپڕەوی وەک یەکەم ھەنگاوی یەکسانی بە شێوەیەکی ھزری سەریھەڵدا، بەڵام ئایا ئەم جۆرەیان بۆ کەشی کوردستان لەبار بوو؟ کوردستان وەکوو گوتمان بە دۆخێکدا دەڕوا دەبێت ھەمیشە لە کۆکردنەوەیدا بین و دەبێت ئایدیاکانی کۆمەڵگاکەمان بەیەکەوە تەباییان بۆ بڕەخسێنن، تاوەکوو دۆخێکی دەسەڵاتداری نایەکسانی تێپەڕێنێت، بەڵام کوردستان ئەو دۆخەی تێنەپەڕاند و یەکسەر بێ دروستبوونی ماڵە گەورەکە کەوتە بەر درووشمی نایەکسانی، ھەوڵدان بۆ یەکسانی واتا لەناو خۆیدا خۆی کۆ نەکردبۆوە تا بکەوێتە بەر گۆڕانکارییە سرووشتییەکە، بۆیە ئایدیای کورد لە دروستکردنی ماڵە گەورەکە دوورکەوتەوە بۆ چەمکێکی تر کە ئەویش “یەکسانی و ئازادییە”، کە وا دێتە بەرچاو ئازادی لە دونیادا تەنھا دروشم بێت بۆ گۆڕینی دۆخەکە، چونکە شتێک نییە بەناوی ئازادی لەنێو گەردووندا، ھەموو شتێک لەژێر سیستمدا دەڕوات، ئەوەی پێی دەڵێین ئازادی گۆڕانی دۆخی کۆمەڵگایە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر.

دروشمی ئازادیش لە کوردستان ھەنگاوێکی نادیار بوو بۆ دوورخستنەوەی ھزری کورد لە ماڵە گەورەکەی، واتا خاکی کوردستانی گەورە و گۆڕانی دۆخی شۆڕشگێڕیی نیشتیمان بۆ شۆڕشگێڕی ئازادی، یەکەم بەرکەوتەی ئەم زەبرەش کە کاریگەرییان بەسەر کۆمەڵگاوە زۆر بوو ڕۆشنبیران و ھونەرمەندانی کورد بوون، چونکە ڕۆشنبیر و ھونەرمەند پێش کۆمەڵگا لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی جیھاندا دەگۆڕێن و کاریگەرییان بەسەرییانەوە دەبێت، بەڵام چونکە ھونەرمەند و ڕۆشنبیری کورد بناغەیەکی کوردانەی نەبوو و لەنێو شارستانییەکی کوردانەدا نەژیابوو بێ ھەڵسەنگاندنی ئەو دۆخە ڕاستەوخۆ وەریانگرت و بوونە بەشێک لێی، بەڵام سەردەمێکی دیاریکراو  تا ڕادەیەک دروشمی ئازادییان بە ئازادکردنی پارچەکان لەبن دەستی دوژمنان بەستەوە، کەچی ھەر زوو برایەتی گەلان ئەوەی ھەڵوەشاندەوە و ئازادی گرێدایەوە بە تاکەکەس و بەش بەش کردنی بۆ چەند چینێک وەک “ڕەوتی فێمێنیزمی” ئیتر بێجگە لەوەی ھاودژی ئایدیا سەریھەڵداوە، واتا بوونی دوو ئایدیای نەگونجاو و ناپێویست دۆخەکە خراپتر دەکەن وەک “دژبەرەکی ئیسلامی سیاسیی و عەلمانی-یان پیاو ژن یان ناکۆکی نێوان حزبەکان…هتد” ئەمانە دۆخە ھاودژییەکانن کە بوونیان ھیچ سوودێک بە درووسکردنی کۆمەڵگایەکی جێگر ناگەیەنێت، نەبوونیان گونجاوترە، دواتر وردە وردە لە ڕێگای کتێبەکان و وەرگێڕەکانەوە کۆمەڵێک چەمک ھاتنە کایەوە کە تا ئێستا نازاندرێت بوونی ئەم چەمکانە چین، بەڵام دەتوانین بۆ دۆخی ناجێگیری وەرگێڕەکان بیگەڕێنینەوە، چونکە خۆیشیان تا ئێستا دڵنیانین لەوەی کە پێویستە چۆن بن و چی بکەن.

ئێستا دەبێت ئەو سەردەمە بێت کە کوردستان خۆی ئامادە بکات بۆ سووڕی نوێبوونەوە، واتا بە گشتی کوردستان لە ئاڵۆزییەکی فکریدایە لەنێوان چەندان ھاودژییدا و کاریگەری ئەو ھاودژییەش لە ڕواڵەت و دەروونی ھەموو کوردێک دەردەکەوێت. بۆیە بوونی ئەم نوێبونەوەیە دەتوانێت یارمەتی دەربێت بۆ دووبارە بەردەوامی کۆمەڵگایەک کە وەک خاوەن  یەکەم شارستانییەتی جیھان  بژین و ببنە سەرچاوەی مێژوو بۆ جیھان. بۆیە کارکردن لەسەر ڕێکخستنی کۆمەڵگایەکی جێگیر و ئارام لە کوردستانی گەورە ئەرکی سەرشانی ھەموو دەسەڵاتدارێکی سیاسی و ڕۆشنبیر و ھونەرمەندێکە، بەڵام ئایا ئەوان دەتوانن بەسەر ناجێگیری فکری خۆیان و دەروونیان زاڵبن کە بە ھۆی ئەو بەرکەوتە تووندانەی ناو  کۆمەڵگا و ئایدیاکان  توشی بوونە؟

پۆستی پێشوو

سینەمای ئەمریکی و دروستکردنی ترسی جیهانی لە پەتا: به‌شی یه‌كه‌م

پۆستی داهاتوو

پێوەندی بنەماڵەیی کوردانی موکریان و ئورمیه له‌گه‌ڵ مەلیکشاهی ئیلام

ڕۆژیار خاڵە حەسۆ

ڕۆژیار خاڵە حەسۆ

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

لە ستایشی بێدەنگیدا
کولتوور و مرۆڤسازی

لە ستایشی بێدەنگیدا

ته‌مموز 23, 2025
3
بێکاری گەنجان و کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێمی کوردستان
کولتوور و مرۆڤسازی

بێکاری گەنجان و کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێمی کوردستان

ته‌مموز 22, 2025
23
شۆڕشی کانتی؛ ئه‌قڵ و ئەرک و سنووری زانین
کولتوور و مرۆڤسازی

شۆڕشی کانتی؛ ئه‌قڵ و ئەرک و سنووری زانین

ته‌مموز 21, 2025
31

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

نیسان 2024
د س W پ ه ش ی
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930  
« ئازار   مارس »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە