“به بۆنه‌ی هه‌شتی مارس”
“پێشه‌کی”
راسته له ڕۆژی هه‌شتی مارسدا به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر کۆمه‌ڵگای ئێمه به باشوور و ڕۆژهه‌ڵاته‌وه واته په‌یکه‌ره‌ی یه‌کانگیریی کولتورریی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خۆیان به‌نیسبه‌ت ئه‌مڕۆژه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، یان باشتره بڵێم خۆیان ده‌گێڕنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک که‌س ده‌یڵێن؛ که گوایه ئه‌مه زیاده وتن و جۆره نومایشکردنێکه له لایه‌ن پیاوانه‌وه بۆ ژنان، من باوه‌ڕم وایه ئه‌مه ڕووداوێکی زۆر باشه و ده‌بێت به هه‌ند وه‌ریبگرین، له‌م ڕۆژه‌دا هه‌رچییه‌ک له چاکه و خراپه، له یاری و هه‌ڵوێستی ڕاسته‌قینه، له ئه‌خلاق و بیرکردنه‌وه به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌مه خۆی ده‌توانێت کۆمه‌ڵێک فاکت و ده‌یتای زۆر گرنگ بخاته به‌رده‌ستی ئێمه تاکوو هه‌ڵوێست و بیرکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان له‌م باره‌یه‌وه باشتر لێوه دیار بێت و به‌پێی میتۆد و ده‌یتا بتوانین کێشه‌کانی په‌یوه‌ست به ژن و ئالنگارییه‌کانیان له کۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆڵ و پێگه‌یه‌ی که پیاوان له ناو ئه‌م هاوکێشه‌یه‌دا ده‌یگێڕن، ده‌ستنیشان که‌ین، بۆیه هه‌موو هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌م ڕۆژه بۆ من جێگه‌ی سه‌رنج و بههاپیدان ده‌بن و تا ئه‌و شوێنه‌ش بۆم بلوێ وه‌کوو کۆمه‌ڵیک ده‌یتای کۆمه‌ڵناسانه بۆ ناسین و خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌م و به‌رکه‌وته‌ی پیاو و ژن له‌م کۆمه‌ڵگایه به‌کاری ده‌هێن. لێره‌دا و به‌م باکگراونده‌وه خوێندنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی خۆم له پرسگری ژنان ده‌خه‌مه ڕوو.
“ژنان له ڕۆژهه‌ڵات و کێشه‌کانی په‌روه‌رده”
پرسگری ژنان له کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان له دوو پانتای گشتیدا ده‌رده‌که‌وێت:-
- پانتایه‌کی جێگیر و پته‌و و پشتقاییم به نه‌ریت و سیسته‌می زاڵی پیاوسالار.
- پانتایه‌کی تازهخۆگرتوو و لاواز و ده‌ڵه‌مه که ئه‌کتی ژنانی وشیار و نیوه‌وشیار له‌خۆ ده‌گرێت.
ململانێی ئه‌م دوو پانتاییه و ڕووبه‌ره له زۆربه‌ی حاڵه‌ت و که‌یسه‌کاندا دۆخێکی بێئه‌نجام و بێدهرهاوێشتهی لێ ده‌که‌وێته‌وه. له نموونه‌ی یه‌که‌مدا؛ ئێمه ده‌توانین ئاماژه به‌و هه‌موو کولتووره شهرهفپهرهست و خۆته‌وه‌ره بده‌ین که پشتقاییمن به نهریتگهلی کۆن و نائه‌مڕۆیی و هه‌روه‌ها ئه‌و بنه‌ما و ئامۆژگارییه ئایینییانه که به ڕووکه‌شه‌وه ده‌گیرسێنه‌وه و ژن وه‌کوو تابۆ و فۆبیا و “گوناح” ده‌بینن و له ئه‌گه‌ری بچووکترین هه‌ڵه‌دا ده‌بێ به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان قوربانی بکرێت، تاکوو جیهانی شه‌ره‌ف و تابۆ و پیاوسالار ئارامی و هێوریی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
ده‌گێڕنه‌وه ساڵانێکی نه فره دوور له یه‌کێک له گونده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کچێکی تازهباڵقبووگ وه‌کوو نه‌ریتی گوندانه‌ی کوردان به لای مه‌ڕ و بزنهکانهوه ده‌بێت تاکوو برا گچکه‌که‌ی دواتر بچێت به دوایدا و بیههنێرێتهوه بۆ ماڵه‌وه، کوڕه‌ی منداڵکار ده‌چێت و ده‌بینێت له ژێر داوێنی کچه‌ی خوشکیدا دڵۆپگهلێکی خوێن تکاوه و کچه‌ش ده‌گری، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێک له ورده‌کاریی ڕووداوه‌که فام بکات له چرکه‌یه‌کی شێت ئاسایانه‌ی ده‌روونیدا پاڵ ده‌نێت به کچه‌ی خوشکییه‌وه و له کێوه‌که ده‌که‌وێته خواره‌وه و ملی ده‌شکێت، دواتر که پرسیاری لێده‌که‌ن له هۆکاری کرده‌وه‌که‌ی ده‌ڵێت؛ له نیوه‌ی ڕێگادا فڵانیم بینیوه و کاتێ هاتوومه‌ته سه‌ری خوشکه‌که‌م خوێنه‌که‌ی ڕژاوه و په‌رده‌ی کچێنی نه‌ماوه بۆیه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتم که ده‌ستدرێژی کراوه‌ته سه‌ر و نه‌متوانیوه ته‌حه‌مولی ئه‌م خه‌فه‌ت و خوارییه بکه‌م، دواتر کاشف به عه‌مه‌ل هات و کچه‌یان له پزیشکی یاسایی نه‌شته‌رگه‌ری کرد و ده‌رکه‌وت که شتی وا له ئارادا نه‌بووه و کچه ته‌نها بۆ یه‌که‌مجار که‌وتووه‌ته سووڕی مانگانه‌وه.
ئه‌م کاره‌ساته ئه‌م ڕاستییه‌مان بۆ ئاشکرا ده‌کات که نه کچه خۆی زانیارییه‌کی له‌باره‌ی سووڕی مانگانه‌وه هه‌بووه و نه براکه‌شی ئاگاداری حاڵه‌تێکی وا له ژنان و کچاندا بووه، و ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی بووه به‌م ڕووداوه تراژیکه! که ده‌شێت نیچه گوته‌نی ناوی “جه‌هلی پیرۆز”ی لێ بنێین. ڕاسته ئه‌م ڕووداوه بۆ قۆناغی ئێسته‌ی زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان و کۆمه‌ڵگای کوردی به‌تایبه‌تی شتێکی باوه‌ڕنه‌کراو و سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌نوێنێت، به‌ڵام ڕاستیی ئه‌م ڕووداوانه به سه‌رنجدان به ئه‌و تابۆیه‌ی له‌سه‌ر ژن و جه‌سته‌ی ژن و چه‌مکی شه‌ره‌ف و ئابڕوو هه‌یه حاشاهه‌ڵنه‌گره، ده‌توانین ئه‌م حیکایه‌ته زاره‌کییه وه‌کوو گێڕانه‌وه‌یه‌کی سه‌مبوولی و هێمایین ببینین له‌وه‌ی که سیسته‌مێکی خاوه‌ن مه‌عریفه‌ی په‌روه‌رده له ڕه‌هه‌ندی جێنده‌ری و جه‌سته‌ییه‌که‌وه به نیسبه‌ت ژنان بوونی نییه و زیاتر له‌مه‌ش خواستی پیاوسالار نایه‌وێت ئاوه‌ها مه‌عریفه‌یه‌ک هه‌ر بوونی هه‌بێت واته هه‌مان “جه‌هلی پیرۆز” و موقه‌ده‌س که له‌م حاڵه‌ته‌شدا پرسیاره سه‌ره‌کییه‌که ده‌بێت به ئه‌مه که بۆچی کوڕێکی منداڵکاری ئاوه‌ها له‌سه‌ر چه‌مکی شه‌ره‌ف و خوێنی په‌رده‌ی کچێنی ئاگادار بێت، به‌ڵام هیچ وێنه و تێگه‌یشتنێکی له‌سه‌ر سووڕی مانگانه‌ی ژنان نییه و ده‌بێته هۆی هاتنه ئارای کاره‌ساتێک که ئێمه‌ی ژنان له‌گه‌ڵی ئاشناین؟ خودی ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕوانینه تابۆته‌وه‌ر و بڤهئامێزهیه که سیسته‌می زاڵی پیاوسالار به هاوده‌ستیی نه‌ریته پیاوسالاره کۆنه‌کان و بنه‌ما توونده ئایینییه‌کان له هه‌ست و نه‌ستی منداڵانی ئێمه‌دا ده‌یچه‌قێنێت، منداڵێک که هیچ تێگه‌یه‌کی ڕوونی له دونیا و هیچ ئه‌زموونێکی قووڵی له مه‌عریفه ئه‌زموونکراوه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ نییه، ئاوه‌ها تووشی کوشتن و قه‌تڵێک ده‌بێت، لێره‌دا نابێ و ناکرێت ئێمه به شوێن تاوانبار و خهتاکاردا بگه‌ڕێین ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی حیکایه‌ت و ڕووداوه‌که ده‌ستمان ده‌که‌وێت ئه‌مه‌یه که هه‌ردووکی ئه‌و منداڵانه قوربانیی شێوه په‌روه‌رده‌یه‌کی هه‌ڵه و ده‌مارگرژانه و دوور له عه‌قڵ و ئاوه‌زن.
دیاره کچه له ڕێگه‌ی دایک یان بنه‌ماڵه و ئه‌و که‌ش و پێکهاته کولتووری و په‌روه‌رده‌ییه‌ی ده‌ورووبه‌ری له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی خۆیدا ناسیاوه‌تییه‌کی وای په‌یدا نه‌کردووه تاکوو تێبگات یه‌که‌م سووڕی مانگانه‌ی چییه و چۆنه و نیشانه و لێکه‌وته‌کانی چین؟ کوڕه‌ش له ناو هه‌مان سیسته‌می به‌رته‌سکبینی تابۆته‌وه‌ر و پیاوسالاردا به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکات له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ی ده‌یبینێت خۆی به حاکمی بڕیار ده‌بینێت و ئاوه‌ها کاره‌ساتێک ده‌خولقێنیت، دیاره ئێمه کاتێک باسی شهرهفپهرهستی ده‌که‌ین مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه سنووره‌کانی به‌ها و ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵگا دیارینه‌کراو و لێڵ و پێڵ بێت و ژنان وه‌کوو هه‌ندێک ده‌ڵێن به‌شێوه‌یه‌کی تێکده‌رانه بجووڵێنه‌وه له‌گه‌ڵی به‌ڵکوو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه له ئاوه‌ها ده‌روازه‌یه‌کی ته‌سک و ته‌نگه‌وه بڕیاری کوشتن به سه‌ر ڕه‌گه‌زی مێدا ده‌رنه‌کرێت و به بێ تاوان خوێنی ئه‌و هه‌موو کچ و ژنه نه‌ڕێژرێت. ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌یه ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که ئه‌گه‌رچی کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌م له باشوور و هه‌م له ڕۆژهه‌ڵات به نیسبه‌ت پرس و مه‌سه‌له‌ی ژنان هه‌ندێ گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا هاتووه؛ به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م گۆڕانکارییانه ئه‌وه‌نده‌ی که ڕواڵه‌تی و ده‌مامکدارن ئه‌وه‌نده قووڵ و ڕیشه‌یی و ڕهگاژۆکراو نین و ئه‌و ڕوانینه سێکسی و ئیرۆتیکه هه‌ر بۆ جه‌سته‌ی ژنان به‌رهه‌م ده‌هێنرێته‌وه، هه‌ربۆیه ئێمه له کتێبی “ئۆقیانووسێک له تاوان” نووسینی “خه‌ندان جه‌زا” که به هاوکاری ڕێکخراوی هاوکاریی جیهانی-ئه‌ڵمانی و ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی خانزاد وه‌کوو توێژینه‌وه‌یه‌کی ئه‌کادیمیی خراوه‌ته ڕوو له لاپه‌ڕه‌ی 24دا و له گریمانه‌ی شه‌شه‌مدا ده‌خوێنینه‌وه: “کڕیاره‌کانی له‌شفرۆشی له کوردستاندا زیاتر بریتییه له خه‌ڵکی خوێنه‌وار و ڕۆشنبیر، ئه‌وه‌ش به ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌رزتر له خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌وار”.
ئه‌مه خۆی ده‌رگای پرسی دیکه‌ش ده‌کاته‌وه و باسی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام به نیسبه‌ت مه‌سه‌له‌ی ژنه‌وه ئه‌مه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که هێشتا ژن وه‌کوو جه‌سته‌یه‌ک و هه‌ڵگری ده‌لاله‌تی مانایی سه‌پێنراوی پیاوان و کولتووری پیاوسالارانه ده‌بینرێت و وادیاره ئه‌م پیاوه پێناسه‌کراوه له ناو سیسته‌مێکی پیاوسالاردا به نسیبه‌ت ژنه‌وه له حاڵه‌ته گشتییه‌که‌یدا جیاواز نییه که که‌سێکی نه‌ریتی و ئایینی بێت یان که‌سێکی خوێنده‌وار و مۆدێڕن، پانتای دووه‌می ده‌رکه‌وتنی پرسگری ژنان و چالاکییه‌کانیان هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و ماندووبوونانه‌ی ژنانی کورد ده‌گرێته‌وه که له پانتای گشتیدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی لانیکه‌م توانست و مافی هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ژیان و بیرکردنه‌وه‌ی خۆیان ده‌رده‌که‌وێت که به‌داخه‌وه ئه‌گه‌رچی که‌سانێکی زۆر له پانتای گشتیدا و له بوارگه‌لی جۆراوجۆری مافه‌کانی ژنان و بواری ژنان و ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری و…هتد. بۆ ئه‌م بابه‌ته چالاکییان کردووه و ئه‌زیه‌ت بوون و تێچووی زۆریان داوه، به‌ڵام له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نه‌ی سه‌دان ساڵه‌ی کولتووری تابۆپهرست و خۆته‌وه‌ری پیاوسالاردا سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆیان به ده‌ست نه‌هێناوه، دیاره هه‌رگیز مه‌به‌ست ئه‌وه نییه ڕۆڵی ئه‌و هه‌موو چالاکه پایه‌به‌رز و دڵسۆزانه له ڕێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به ژنان و مافی ژنان(له ناوخۆ و ده‌ره‌وه) که به شێوه‌ی کۆیی یان تاکه‌که‌سی خزمه‌تیان کردووه به ژن و جیهانی ژن و دۆخی داپڵۆساوی ژنان نه‌دیو بگرین، به‌ڵکوو مه‌به‌ست هێز و ههیمهنهیهکه له ڕۆحی سیسته‌می پیاوسالاردا که هه‌ر سووچیکی لێ ده‌گری له سووچ و که‌لێنێکی دیکه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌و حیکایه‌ته‌ی که گێڕامه‌وه ئاماژه‌یه‌ک بێت بۆ بوونی ژن و پارێزگاریی له شه‌ره‌فی ژنان له سیسته‌مێکی بچووک و گوندهکیی چه‌قبه‌ستووی پیاوسالارانه‌دا، ئه‌وا ده‌رکه‌وتنی ژنان و خانمان له ناو ئه‌و هه‌موو میدیا زه‌رده فان و کاتکوژهی باشوور بۆ سه‌ما و گۆرانیوتن و دابه‌زاندنی وجوود و بوونی ژن بۆ جه‌سته‌یه‌کی کایهپێکراو و نومایشکراو ئه‌ودیوی دراوه‌که‌یه و هه‌مدیسان هیچ له بابه‌ته‌که نه‌گۆڕدراوه، ڕاسته له‌مه‌ی دووه‌میان مۆدێڕنه‌یه‌کی ڕووکه‌ش و ده‌مامکدار و لاواز هه‌یه و پێمان ده‌ڵێ ئه‌وه‌تا ژنان و کچان ئازادن چ جلێک له‌به‌ر ده‌که‌ن و چی ده‌پۆشن و چۆن ده‌جووڵێنه‌وه، به‌ڵام کاره‌ساته گه‌وره‌که هه‌ر ئه‌م دابه‌زاندن و که‌مکردنه‌وه‌یه‌ی بوونی ژنه بۆ جه‌سته‌یه‌کی داتاشراو و نومایشکراو و مه‌کیاجکراو نه‌ک بینینی ژن وه‌کوو سه‌رچاوه‌ی ئه‌کتی کۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌کوو سووژه‌یه‌ک که توانستی به‌شداریی له کایه فیکری و ئه‌ده‌بی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵگادا هه‌یه، به داخه‌وه ئێمه له سه‌ر شاشه‌کان و له لایڤه‌کاندا نموونه‌ی ژیانی تاقیکراوه‌ی هاوسه‌رگیری یان ژیانی دۆستایه‌تیی ئه‌و خانمه مۆدێل ده‌بینین که به‌ره‌که‌ی بووه به پێکه‌وه‌بوونێکی کاتی و دابڕانێکی پڕ کاره‌سات که له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش بڵاو ده‌کرێته‌وه و په‌ره‌ی پێده‌درێت و کاریگه‌ریی نه‌رێنیش به‌جێدێڵێت، ئێمه ده‌بینین به‌و هه‌موو ئازادی و دهستڕۆیشتووییهشیانهوه له‌ڕووی مادییه‌وه دیسان دۆخی ئه‌وان له قه‌یرانێکی کوشنده دایه و له بازنه‌ی شووناسێکی شێوێنراو و سه‌رگه‌رداندا خۆیان ده‌بینینه‌وه، ڕه‌نگه ناڕه‌وا نه‌بێت بۆ سه‌لماندنی باسه‌که‌ی خۆم ئه‌م پرسیاره بکه‌م کام یه‌ک له‌وانه ژیانێکی هاوسه‌رایه‌تی که کۆڵه‌که‌ی خێزان و کۆمه‌ڵگایه به بێ ئه‌و په‌راوێزانه‌ی سیسته‌می پیاوسالار زاڵی کردووه به‌شێوه‌ی دروست و ڕێک و پێک پێکه‌وه ناوه و شکستی نه‌خواردووه و دواتر هه‌ر ئه‌م شکسته‌ی نه‌کراوه، یان نه‌کردووه به ده‌هۆڵ و زۆڕنا له میدیا زه‌رده‌کاندا؟
دیاره هه‌مدیس ئه‌وان ده‌توانن وه‌کوو وه‌رگرتنی کۆپییه‌ک له سیسته‌مه ئایدۆلۆژیک و تیۆره ڕۆژئاواییه‌کان بڵێن ئێمه مافی خۆمانه ژیانی هاوسه‌رگیریش پێک نه‌هێنین، ڕه‌نگه تا ئێره‌ش هه‌ر بتوانین مافی ڕاستی و ڕه‌وایی ئه‌وه قسه‌یه‌یان بده‌ینێ به‌ڵام ئایا هه‌موو بوونی ئه‌وان له ناو گۆرانی و میدیا و هه‌ڵپه‌ڕكێ و ژیانێکی کاتی و تێپه‌ڕی نومایشکراوی سه‌ر شاشه و ناو شه‌قام کورت ده‌بێته‌وه؟ ئایا هه‌موو بوونی ژن ته‌نها کایه‌ی جه‌سته و جلوبه‌رگ و ئاڵتوون و خۆنومایشکردنه؟ تێڕوانینی ئه‌وان بۆ ژیان و جیهان و پرسگره‌کان له‌سۆنگه‌ی لایه‌ن و ڕه‌هه‌ندی سۆزداریی له بابه‌ت هاوسه‌ر، دایک چییه و چۆنه؟ یان ئه‌م تێڕوانینه وه‌کوو تێڕوانینی تاکێکی ئازادی ئه‌م کۆمه‌ڵگا پڕکێشه‌یه ده‌که‌وێته کوێی ئه‌م شێوه ژیان و خۆنواندن و نومایشکردنهوه؟ هه‌م دیسان ئه‌وه‌ی که جه‌سته و جوانی نواندن له جیهانی ژناندا بابه‌تێکه په‌یوه‌ست به ژنێتی و ئاساییه شتێکی حاشاهه‌ڵنه‌گره، به‌ڵام دووباره دێینه‌وه سه‌ر هه‌واری هه‌مان پرسیار ئایا ئه‌مه تاقه ڕه‌هه‌ندی وجوود و ده‌رکه‌وته‌ی ژنانه؟ پێم وایه ئێمه‌ی ژنان ئه‌گه‌ر به ڕوانینێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه نه‌ڕوانینه ئه‌م دۆخه‌ی بهشهرهفکردنێکی جاهیلانه (وه‌کوو له حیکایه‌ته‌که‌دا گێڕامه‌وه) و دواتر بهکاڵاکردنهوه هه‌موو یادکردنهوهیهکمان وه‌کوو نومایشکردنێکی کاتیی و بۆنه‌یی ده‌مێنێته‌وه و ته‌نها شێوه‌یه‌کی ناسک و مه‌کیاجکراوی فه‌رامۆشییه که به ناوی یادکردنه‌وه‌وه میدیاکان بۆمانی بڵاو ده‌که‌نه‌وه تاکوو هه‌م خۆمان و هه‌م پیاوانیش زیاتر له ناو دونیایه‌کی وانوێنراو و مه‌جازی و بهکاڵاکراودا نغرۆ ببین.