یادکردنه‌وه‌ی “ڕاپه‌ڕین” دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له سێ ده‌یه به سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌دا، هه‌مان ده‌لاله‌تی نابێت که له به‌ستێنی شۆڕش و ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌عس و جێبه‌جێکردنی ئه‌نفال و هه‌موو جۆره هه‌وڵێکی فاشیستی ئه‌و حیزبه به سه‌ر کوردستاندا بوو، ڕاستتر وایه بڵێم ئه‌و تێڕوانینه‌ی ئێسته ڕاپه‌ڕین ده‌خوێنێته‌وه و یادی ده‌کاته‌وه و به شێوه‌ی دیکه و له به‌ستێنی دیکه‌دا ده‌یخوێنێته‌وه تووشی جۆرێک له فه‌رامۆشی و شۆکی ناو دۆخی ئێستا بووه، واته نه‌وه‌ی پاش ڕاپه‌ڕین نه به ته‌واوی وانه‌کانی ڕاپه‌ڕینیان پێگه‌یشت و نه ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه‌ی که بۆیان نه‌خشێندرابوو هاته دی، بۆیه ئاسایی ده‌بێت ڕاپه‌ڕین وه‌کوو ئه‌کتێکی ڕزگاری و شۆڕشگێڕانه ده‌لاله‌ته‌که‌ی لاین له‌ق بێت و جۆره دژکرده‌وه‌یه‌کی ڕادیکاڵ که بێ به‌ری نییه له ڕوانینی ڕه‌خنه‌گرانه له هه‌مبه‌ریدا بنوێنرێت، ئه‌مه ده‌رخه‌ری قۆناغێکی نوێیه له چاوه‌ڕوانی تاک و هاووڵاتی کورد و به هه‌مان ئه‌ندازه‌ش مهوداگرتنێکه له جیهان-ژینی سه‌رده‌می شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی و به پێی ئه‌وه‌ش ڕاپه‌ڕین.
ده‌بێ له خوێندنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین و ده‌لاله‌ته‌کانی چه‌ند خاڵمان له‌به‌رچاو بێت تاکوو بتوانین ڕه‌خنه‌یه‌کی دروست و له‌جێ ئاڕاسته‌ی ڕاپه‌ڕین و ئاڕاسته‌ی خواست و ئامانجه‌کانی و به گشتی دۆخی ئێستای کوردستان بکه‌ین.
یه‌که‌م:- ڕاپه‌ڕین ئه‌کتێکی له‌ناکاو به‌هه‌ڵکه‌وت نه‌بوو که له 5ی ئازاری ساڵی 91 و له کاژێر 9ی به‌یانی له ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین واته ڕانییه ده‌ست پێ بکات، به‌ڵکوو ئێمه له‌و ڕۆژه‌دا ته‌نها لایه‌نه کرده‌کیی و پراکتیکییهکهیمان بینی و ئه‌نجامه‌که‌شی گشتگیربوونه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین و ئازادبوونی هه‌موو کوردستان له ماوه‌یه‌کی که‌می 16 ڕۆژه بوو واته له 5ی ئازار تا 21ی ئازار هه‌موو داموده‌زگاکانی ڕژێمی به‌عس به پێشه‌نگی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو و هێزی پێشمه‌رگه و به‌ره‌ی کوردستانی له هه‌موو ناوچه کوردنشینه‌کان وه‌ده‌رنران. بۆیه لێره‌دا ده‌بێ بۆ زیاتربینینی ڕه‌گوڕیشه‌کانی”ڕاپه‌ڕین” و هه‌ڵوێسته‌کردن له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده ناکردهکی و ڕۆحی و شوناسمهندهکهی، لایه‌نی ده‌روونی و مێژوویی خواستی ڕزگاری و ئازادی خه‌ڵکی کوردستان و هێزه کوردستانییه‌کان و ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی کوردیشمان له‌به‌رچاو بێت ئه‌م لایه‌نه ده‌روونی و مێژووییه ته‌واوکه‌ری لایه‌نی پراکتیکی و کرده‌کی ڕاپه‌ڕینه، به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م دووه خوێندنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین نیوه‌چڵ و خواروخێچ ده‌بێت.
دووهه‌م:- ده‌بێ دان به‌م ڕاستییه‌دا بڵیین که ئه‌کتی ڕاپه‌ڕین له ماوه‌ی ساڵانێکی درێژی سه‌رکوتکردن و چه‌وساندنه‌وه‌دا ناکرێت له پله‌ی ئه‌کتێکی ڕه‌سه‌ن و ته‌واو پێناسه بکرێت، به‌ڵکوو ده‌شێت وه‌کوو په‌رچه‌کردارێک دژی جه‌للاد و داگیرکه‌ر بیبینین که له گه‌ڵ خواستی ئازادی و ڕزگاری هه‌ڵپێکراو و گرێدراوه. بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له‌م باسه ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت که ڕاپه‌ڕین سێ ساڵ دوای ئه‌نفاله شوومه‌که ڕووی دا. لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که خوێندنه‌وه و هه‌ڵوێسته‌کردن له سه‌ر ڕاپه‌ڕین به بێ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌نفال و پرۆژه و پرۆسه‌ی قڕانکردنی کورد و نه‌ته‌وه‌ی کورد دیسان خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناواقیعییه و ده‌که‌وێته داوی تێڕوانینێکی به‌رته‌سکی حیزب و خێڵ و تاقم و دهستهوگرووپی سیاسییه‌وه. هه‌ر پێناسه‌یه‌کمان بۆ ئه‌نفال هه‌بێ به‌و پێوه‌ره‌ش له ڕاپه‌ڕین و په‌یام و چاوه‌ڕوانییه‌کانی ده‌گه‌ین، ئه‌گه‌ر تا ئێسته ئه‌نفال نه‌بووه به لقێکی لێکۆڵینه‌وه‌یی له زانکۆکانی کوردستان و لایه‌نه قووڵ و نادیار و خۆحه‌شارده‌ره ده‌روونییه‌کانی نه‌خراونه‌ته ڕوو ئه‌وا ڕاپه‌ڕینیش به هه‌مان ئه‌ندازه که‌وتۆته ناو لێڵی و بێ په‌یامی و به‌تاڵبوون له ناوه‌رۆک و کاکڵه‌که‌ی ورده‌ورده به‌ره‌و پووکان ده‌ڕوات. به ده‌ربڕینێکی دیکه خوێندنه‌وه‌ی قووڵ و ئه‌خلاقیانه‌ی ئه‌نفال ده‌کرا هه‌م په‌یامه‌کانی راپه‌ڕین قووڵتر پیشان بدات و هه‌م ئاڕاسته‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کۆمه‌ڵگای باشووری کوردستانیش به‌ره‌و ئاقارێکی هێورتر و پته‌وتر و شوناسمهندانهتر به‌رێت.
سێیه‌م:- له‌و دوو تێڕوانینه‌ی سه‌ره‌وه ده‌کرێ به‌م ئه‌نجامگیرییه بڕۆین که ڕاپه‌ڕین مێژوویه‌کی ناوه‌کی هه‌یه و مێژوویه‌کی ده‌ره‌کی. خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر کام له‌م مێژووانه گرێدراوه به تێگه‌یشتن له هۆکاره‌کانی ڕاپه‌ڕینی و ڕاسانی کورد له گرینگ‌ترین چرکه‌ساتی ڕاپه‌ڕینه‌که واته ڕۆژی 5ی ئازاری ساڵی 91. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که به‌ده‌ر له‌م لۆژیکه مێژووییه خوێندنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین ئیتر خوێندنه‌وه نابێت، به‌ڵکوو به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی په‌یام و مێژووی مافخوازیی و خه‌باتی کورد و ته‌نانه‌ت کاره‌ساتی ئه‌نفالیشه.
چواره‌م:- وه‌ک ده‌زانین ماوه‌یه‌کی کورت دوای ئازادبوونی هه‌موو ناوچه کوردستانییه‌کان به ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ر و هێزی پێشمه‌رگه و پلانی به‌ره‌ی کوردستانی، پاش شکست و گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس له شه‌ڕی که‌نداوی یه‌ک، تانک و تۆپ و فڕۆکه و هێزه‌کانی گاردی کۆماری په‌لاماری کوردستانیان دا و “کۆڕه‌و” هاته ئاراوه، وردبوونه‌وه له‌م زنجیره‌ی هۆکارێتیانه بۆ بینینی واقیعی ڕاپه‌ڕین وه‌کوو خواستێکی ڕه‌سه‌نی جه‌ماوه‌ری و خه‌باتگێڕی و شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لی کورد گرینگه، ئه‌گه‌ر وه‌کوو پێوه‌ندییه‌کی هۆکارێتی(عیلی) چاو له زنجیره‌ی ڕووداوه‌کان بکه‌ین ئه‌وا تێده‌گه‌ین که ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕین نه‌بایه کۆڕه‌و نه‌ده‌بوو، با بۆ ڕوونتربوونه‌وه‌ی زیاتری هۆکارێتی له بابه‌ته‌که بگه‌ڕێینه‌وه دواتره‌وه، ئه‌گه‌ر داگیرکاری و دابه‌شکردن و زوڵم و سته‌م و چه‌وسانه‌وه و ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه نه‌بایه ڕاپه‌ڕین و شۆڕش ڕووی نه‌ده‌دا و ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕین نه‌بایه کۆڕه‌ویش نه‌ده‌هاته ئاراوه. هه‌ر بۆیه کۆڕه‌ویش به درێژه‌ی تێچوو و قوربانیدانی ڕۆحی ڕزگاریخوازی و شۆڕشگێڕانه‌ی کورد پێناسه ده‌کرێت، به‌ڵام له ئاسته بێکه‌س و مهزڵوومانهکهیدا، لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌گه‌ر ئازادی باشووری کوردستان ببه‌ستینه‌وه به کۆڕه‌وه‌وه که‌واته ته‌نها له گۆشه و کونایه‌کی بچووک و به‌رته‌سک قه‌تاره‌ی ئاواره‌یی و بێ ماڵ و حاڵی و ترس و تۆقان و مه‌رگ و قوربانیبوونی خه‌ڵکمان بینیه‌وه، دانانی کۆڕه‌و وه‌کوو هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی ئازادکردنی کوردستان له ڕاستیدا له ده‌ره‌وه‌ی مێژوو و ڕووداوه‌کانی ناو جوگرافیای سرووشتی و سیاسی کوردستان مانا وه‌رده‌گرن، ئه‌وه بۆ زلهێزه‌کان و ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌ورووپی و ئامریکا و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بوو که کۆڕه‌و وه‌کوو کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی مرۆیی هۆکار بوو و ناچار به هه‌ڵوێستی کردن تاکوو بۆ پێش‌گرتن له هاتنه‌ئارای قه‌یرانی گه‌وره‌ی مرۆیی ناوچه‌ی دژه‌فڕین به پانایی 36 پله دابنێن.
ئه‌وان شاشه و میدیا و ڕای گشتی جه‌ماوه‌ری جیهانیان بینی نه‌ک ئه‌نفال و قه‌ڵاچۆکردن و ته‌عریب و قڕکردنی کورد، ئایا ئاگادار نه‌بوون له ئه‌نفال؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاگادار بوون و بۆیان گرینگ نه‌بوو خۆ ئێمه ئاگادارین و ئه‌نفالکراین، چۆن ده‌بێ به لۆژیکێکی به‌رته‌سک ئه‌و ڕه‌نج و ئه‌زموونه کاره‌ساتاوییه بخه‌ینه پشت گوێوه؟ ئه‌وان به لۆژیکی یاسای فه‌رمی وڵاتان و هاووڵاتییه‌کی ئێراقی چاویان له کورد و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال کرد و هه‌موو ئه‌مانه‌یان به کێشه‌ی نێوخۆیی سه‌دام و ئێراق ده‌زانی تا کاتێک به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان که‌وته مه‌ترسییه‌وه و ڕژێمی ئێراق په‌لاماری کوه‌یتی دا. بۆیه لۆژیکی قرتاندنی ڕاپه‌ڕین و زه‌قکردنه‌وه‌ی تهنهاوتهنهای کۆڕه‌و وه‌کوو هۆکاری هاتنه ئارای ئازادی به‌شێک له باشووری کوردستان هه‌ر هه‌مان لۆژیکی نیوه‌چڵ و ناته‌واوه که دانانی ناوچه‌ی دژه‌فڕین و ده‌سه‌ڵاتێکی فیدراڵ به ئازادی و ڕزگارکردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌زانێت، له ڕاستیدا ئێمه ده‌بێ سنوورێکی ورد و پته‌و له نێوان ڕۆحی مێژوویی خۆڕاگری و خه‌باتی کورد له‌گه‌ڵ تێڕوانینی سیاسی و ژیۆپۆله‌تیکی وڵاتانی ناوچه‌که و به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌کان دابنێین و جیایان که‌ینه‌وه و نه‌هێڵین ئه‌و لۆژیکه بخۆر و هه‌ڵلووشه خواست و ئاره‌زوویه‌کی دێرین و له مێژینه بباته ناو ایهکانی خۆیه‌وه، ئێمه ده‌بێ خواستی ئازادی و ڕزگاری له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی ناوچه‌یه‌کی جوگرافیایی بچووک و به‌رته‌سککراو به ناوی دژه‌فڕین جودا بکه‌ینه‌وه، ئازادی کوردستان ئه‌نجامی ساڵانێکی زۆر خه‌بات و خوێن و فیداکاری و گیانبازی بوو، ئه‌نجامێک که به ناوی کۆمه‌ڵێک نسکۆ و سه‌رکه‌وتن و خه‌یانه‌ت و شه‌رم و شکست و قوربانیدان و نه‌سره‌وتن و سه‌ربه‌رزی و گه‌نده‌ڵی و کۆڵنه‌دان و ناڕه‌زایه‌تی و ڕه‌خنه‌گرتن و دڵسۆزی و خۆنه‌ویستی وشه‌هیدبوون دا هاتووه و هێشتاش زۆری به به‌ره‌وه ماوه.
پێنجه‌م:- ئه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین هاته ئاراوه نابێت ته‌نها له ڕووبه‌ر و ئاسۆیه‌کی زه‌مه‌نی بچووکدا بخوێنرێته‌وه، کۆمه‌ڵگای دوای ڕاپه‌ڕین کۆمه‌ڵگایه‌ک بوو که ڕزگاری به‌ده‌ست هێنابوو، له ژێر پۆستاڵی زوڵم و هه‌تک و ده‌سدرێژی و سه‌رکوت و سووکایه‌تیپێکردن ئازاد ببوو، به‌ڵام ئه‌م ڕزگارییه بریتی نه‌بوو له دۆخێکی ئاماده و ئارام و پڕ ئاسووده‌یی که خه‌ڵک بێت و له‌سه‌ری دا‌نیشێت، کۆمه‌ڵگای دوای ڕاپه‌ڕین و کۆڕه‌و کۆمه‌ڵگای جه‌نگی چه‌ندین ساڵه، کۆمه‌ڵگای پاش ئه‌نفال، کۆمه‌ڵگای پاش شاخ و کۆمه‌ڵگای پاش جه‌نگه زۆر‌و زهبهندهکانیشه، بۆیه ئه‌گه‌ر له لۆژیک و ئاسۆیه‌کی زه‌مه‌نی ئاوه‌هادا ڕه‌وتی خه‌بات و ئازادی و ڕزگاری نه‌خوێنینه‌وه ئه‌سته‌مه له‌و دۆخه‌ی که ئێستا هاتۆته ئاراوه تێبگه‌ین، ئه‌سته‌مه له سیسته‌می حوکمڕانی کوردیی که له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک قه‌یرانی جیدی‌دا ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه و خه‌ڵک له‌وپه‌ڕی زه‌ختی ئابووری و گوزه‌رانی ژیاندا ده‌ژی، تێبگه‌ین. هه‌رچه‌نده نابێ ئه‌مه‌ش له‌به‌رچاو نه‌گرین که به‌شێک له‌و دۆخه‌ی که ئێسته له هه‌رێمی کوردستان ته‌نگی به خه‌ڵک هه‌ڵچنیوه، ئه‌و سیاسه‌ته نایه‌کگرتوو و حیزببازییه ناته‌ندرووسته‌یه که ڕۆحی به‌رخۆدان و شۆڕشگێڕانه‌ی ڕاپه‌ڕینی لاواز و نه‌زۆک کردووه. له ڕاستیدا ئه‌م دۆخه گرێدراوییه‌کی توندوتۆڵی به داهاتووی کورد و مانای شووناسی کورد و خواست و چاوه‌ڕوانییه‌کان له‌و پارچه‌یه و ته‌نانه‌ت پارچه‌کانی دیکه‌ش هه‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کورد به گشتی و حیزبه‌کوردییه‌کان به کۆ ستراتیژێکی دیاریکراو و پته‌ویان بۆ ئه‌مه نه‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه دره‌نگ یان زوو تووشی شکستی کرده‌کی گه‌وره ده‌بنه‌وه و بێ به‌ری نابن له پزیسکه سووتێنهرکانی ڕۆحی ڕاپه‌ڕیو و شۆڕشگێڕانه‌ی مێژوویی کورد.
“ده‌لاله‌تی ڕاپه‌ڕین بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان”
له ڕاستیدا گۆشه‌نیگای ئێستای به‌شێک له خه‌ڵکی باشوور، واته ئه‌و به‌شه‌ی که له دۆخی ئێسته‌ی باشوور ناڕازین و له ململانێی حیزبیشدا تا شوێنیک ڕۆیشتن که خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم بوون، له‌گه‌ڵ تێڕوانینی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کورد له ڕۆژهه‌ڵات بۆ ئه‌زموونی حوکمڕانی و ئازادی له کوردستانی باشوور یه‌کناگرێته‌وه و زۆرجار ئه‌م ڕوانینه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان له به‌رگریکردن له حکومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و نموونه‌ی گچکه‌یه‌ی ئازادیی کوردستان به ساویلکه‌یی و نه‌زانین ناوزه‌د ده‌کرێت، له ڕاستیدا ئه‌م تێروانینه‌ی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ ڕاپه‌ڕین، تا ئه‌زموونی ئازادیی له هه‌رێمی کوردستان له فه‌زا و کۆنتێکستێکدا هه‌ناسه ده‌کێشێت که قۆناغی پێش ئازادییه، قۆناغی داگیرکراوی و له ژێرپۆتساڵبوونی ڕۆژهه‌ڵاته، قۆناغی هاووڵاتی پله‌دوو و پله چه‌ندبوون و دۆخی زاڵبوون و هه‌ژموونی یه‌ک زمان و کولتووره، سیاسه‌تی سڕینه‌وه‌ی نه‌رمی شوناسی کوردییه، دۆخی دزی و گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ی ناو سیسته‌می حوکومڕانی کۆمار و هیچ به‌ر کورد نه‌که‌وتنه به شێوه‌ی گشتی ئه‌مه دۆخێکه هاوشێوه‌ی دۆخی باشوور له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس له په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزه‌کانی نێوان سه‌رده‌ست و ژێرده‌ست.
دۆخێکه به زه‌مینه و کۆنتێکست و ڕووداو و مێژووی خۆیه‌وه. بۆیه کوردانی ڕۆژهه‌ڵات له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه باشوور بۆیان نه‌ک سیسته‌می ململانێی حیزبی و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌کی یه‌کنه‌گرتوو به‌ڵکوو کڵاوڕۆژنه‌ی ئازادی و ڕزگاری و داهاتووی وێنه و خه‌ونێکه که به شێوه‌ی گشتی بۆ خۆی وێنای کردووه، له پاڵ ئه‌وه‌دا که هه‌ڵه و که‌مووکوڕییه‌کانی باشوور ده‌بینێت و ڕه‌خنه‌شی ده‌کات. لێره‌دا باس له‌سه‌ر جیاکردنه‌وه‌ی دوو لۆژیکه که ده‌که‌ونه به‌رامبه‌ری یه‌کدییه‌وه، له حاڵێکدا ئه‌م دوو لۆژیکه ده‌توانن به دیالۆگ و ڕاگۆڕینه‌وه ئه‌و لێڵی و لێکتێنه‌گه‌یشتنه لا ببه‌ن و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی شوناسی کوردی له‌هه‌ر دوو پاڕچه‌که هاوکار و یارمه‌تیده‌ر بن. لۆژیکی ڕۆژهه‌ڵات گه‌نده‌ڵی و حوکمڕانیی نایه‌کگرتوو و پشێوی و زه‌خت و ناله‌باری ژیانی خه‌ڵک و باشوور ده‌بینێت، به‌ڵام ئه‌رکیان ئه‌وه نییه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه بوه‌ستن چوون ته‌نها ئه‌و خاڵانه دۆخ و کیانی ده‌سه‌لاتی باشوور مانیفێست ناکه‌ن، له پاڵ ئه‌وه‌دا بووژانه‌وه‌ی شوناس و زمانی کوردی، ڕێزی هێما و ڕه‌مزه‌کانی کوردایه‌تی، دروستبوونی مێژوویه‌ک له ئه‌زموونی سیاسی و خه‌بات و به گشتی نۆستالێژییهک بۆ کوردبوونێکی ئازاد به شێوه‌ی نیوه‌چڵ و ناته‌واو ده‌بینن، لۆژیکی هاوڕێیانی باشووریش ئه‌م سۆز و هۆگرییه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان ده‌خه‌نه ناو کایه و ململانێی حیزبییه‌وه و بڕیار و حوکمی نه‌زانین بۆ ئه‌و لۆژیکه شوناسخوازه ده‌رده‌که‌ن که دابڕان و کپکردنی دیالۆگ له نێوان ئه‌م دوو لۆژیکه درێژه‌ی هه‌مان ڕووبه‌ری ئازادیکوژی و ململانێی ناته‌ندروستی حیزبییه که ناکرێت لۆژیکی ڕوانینی دۆستانی ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌نها به پێی ئه‌و پێوه‌ره هه‌ڵبسه‌نگێنرێت.