ژن له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا هه‌م وه‌کوو دانه‌ر(شاعیر، نووسه‌ر و…هتد) ئاماده بووه و هه‌میش وه‌کوو وێنه و میتافۆڕ له پانتای ئه‌ده‌بی پیاواندا، که‌س ناتوانێت نکوڵی له‌وه بکات که ڕێژه‌ی زاڵ و به‌هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌ده‌بی کورد(چ ئه‌و ده‌قانه‌ی له لایه‌ن پیاوانه‌وه به‌رهه‌م هاتوون و چ ئه‌وانه‌ش ژنان له پشت به‌رهه‌مهێنانیان بوون و دانه‌ریان بوون) به‌ر پیاوان که‌وتووه و تا ئێسته‌ش هه‌ر وایه، ئه‌گه‌رچی به ڕاده و ئاستێکی که‌م و کورت‌تر. هۆکاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کو‌لتوور و مێژوویه‌کی دێرین نه‌ک هه‌ر له کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ڵکوو له سه‌رانسه‌ری گۆی زه‌ویدا که پیاوان له سۆنگه‌ی دۆخ و قۆناغه جیاجیاکانی مێژووی گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤه‌وه ڕۆڵی بکه‌ر و ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌کییان گێڕاوه، له ڕاستیدا ده‌شێت له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره هه‌ڵوێسته بکه‌ین و بڵێین بۆچی ژنان نه‌بوون به بکه‌ر؟ ئایا هه‌ر هه‌یمه‌نه و گوتار و ئاناتۆمی و پێکهاته‌ی فیزیۆلۆژی، پیاوان ئه‌و ڕۆڵه‌ی بکه‌ری داوه به پیاوان و ڕۆڵی به‌رکاری داوه به ژنان یان نه‌خێر ژنان هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و جیاوازییه پێکهاته‌ییانه‌وه له ژێر کاریگه‌ریی کۆمه‌ڵێک باوه‌ڕ و به‌هادا کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ بهرکاربوون یان به ده‌ربڕینێکی دیکه‌ی نه‌ریتی بهرکاربوون به‌و شیوازه کۆنباوه مه‌تبه‌خیییه نه‌بووه؟
بێگومان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره ده‌بێت چه‌ندین فاکتۆر له‌به‌ر چاو بگرین که لێره‌دا ڕۆڵ ده‌گێڕن. ژنان هه‌ر له یه‌که‌م نیگار و هه‌ڵکۆڵراوه‌ی سه‌ر ئه‌شکه‌وته‌کان له هه‌زاران ساڵ پێش ئێستاوه له ژێر ناوی په‌یکه‌ره‌کانی ڤێنووسدا ناویان هاتووه، له کتێبی مێژووی وێنه‌یی دونیای که‌ونارا له دانانی شا‌رلۆت هێردمه‌ن، فیلیپ ئیستیل و ڕیچارد تامس ده‌خوێنینه‌وه که له سه‌رده‌می چاخی به‌ردیندا واته 23 هه‌زار ساڵ پێش زایین کۆمه‌ڵێک هه‌ڵکۆڵراو دۆزراونه‌ته‌وه که ئێسته له ژێر ناوی په‌یکه‌ره‌کانی ڤینۆسدا ده‌یانناسین و ته‌عبیر له تیڕوانین ئه‌فسووناوی و جۆرێک جوانیناسی مرۆڤی چاخی به‌ردین ده‌کات بۆ ژن. بۆیه ناکرێت حاشا له‌وه بکه‌ین که هێڵی گه‌شه و پێشکه‌وتنی مرۆڤ به زۆری هێڵێکی ڕیشه‌داره و به ناو مێژوویه‌کی دیاریکراودا هاتووه و له کانگایه‌کی تایبه‌ته‌وه هه‌ڵقوڵاوه. ئه‌و وێنه‌یه‌ی که له سه‌ده‌ی نۆزده و بیست له ئه‌ورووپا بۆ ژن خرایه ڕوو ده‌رهاوێشته‌ی مێژوویه‌ک له گۆڕانکاریی له ئه‌ورووپای قۆناغی مۆدێڕنه و، ڕۆشنگه‌ری بوو که مایه و ئامیانی بیرکردنه‌وه‌کانی خۆیان له یۆنانی که‌وانارا وه‌کوو یه‌کێک له گه‌وره‌ترین و دره‌وشاوه‌ترین شارستانییه‌ته کۆنه‌کان هه‌ڵگۆست، واته ئه‌گه‌ر له باتی شارستانییه‌تی یۆنانی که‌ونارا شارستانییه‌تی میسریان بکردایه به پێوه‌ر و پاڵپشتی بیرکردنه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی بیر و هزری کۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان، ڕه‌نگه ئه‌نجامه‌که هه‌ر ئه‌مه نه‌بایه‌ت که ئه‌مڕۆ ده‌یبینین له ئه‌ورووپادا.
واته هه‌ڵقوڵانی ئه‌و کولتووره‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌ورووپادا گه‌یشتووه‌ته ته‌شق و ته‌نانه‌ت چاکسازی و هه‌ندێک نیشانه‌ی داڕمان و قه‌یرانیش هه‌ر پشتقاییم بووه به‌و که‌لتووره‌ی که ئێمه وه‌کوو که‌لتووری هیلینی و فه‌یله‌سووفان و بیرمه‌ندانی ئیۆنی ده‌یناسین. به‌رکاربوونی ژن له کۆمه‌ڵگا جیاوازه مرۆییه‌کان و له شارستانییه‌ته کۆنه‌کاندا به ڕێژه و پله‌ی جیاواز له یه‌کدی هه‌ر له ئارادا بووه، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆچی ژن تازه به تازه له وڵاتێکی ئه‌فغانستان له خوێندن مه‌نع ده‌کرێت، به‌ڵام له پاریس ده‌توانێت له هه‌ر جۆره ئازادییه‌ک(له نه‌شیاوترین و ناباوترین تا مه‌ده‌نیترین وئاوه‌زمه‌ندانه‌ترین)ی به‌رهه‌مه‌ند بێت؟ هۆکاری چییه له ئێران به‌بۆنه‌ی سه‌رپۆش به‌سه‌ردا نه‌دان کچه کوردێک ده‌کوژن و شۆڕشێکی بوونیاد ڕووخێنه‌ر ئه‌و وڵاته و جیهان ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام له تورکیا باڵاپۆش و بێ پاڵاپۆش له ئاستێکی که‌می قه‌یراندا پێکه‌وه ده‌ژین و به‌رکه‌وته‌یه‌کی که‌میان پێکه‌وه ده‌بێت؟
وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌مانه که‌م تا زۆر له‌و ڕه‌گوڕیشه مێژوویانه‌وه هه‌ڵده‌هێنجرێن که ئه‌و کو‌لتوورانه به سه‌ریاندا زه‌مه‌نیان تێپه‌ڕاندووه و پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تی و کو‌لتوورییه‌کانیان پێ ئاو داوه و له دواجاردا سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و سیاسی‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه، ده‌کرێت بڵێین سیاسه‌ت سێبه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو جووڵه و ڕیتمه‌کاندا له سه‌رده‌می ئێستاماندا خستووه. واته لێره‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌و مێژووه هێڵ پێوانه و ڕاسته‌وخۆ هاتووه کۆمه‌ڵێک فاکته‌ر و بگۆڕی ناسرووشتی و ده‌سکردیش ده‌توانن له چاکسازی یان ده‌ستێوه‌ردان له پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و دیاریکردنی ڕۆڵی چین و ڕه‌گه‌زه‌کاندا ده‌ور بگێڕن. به‌ڵام دیسان ئێمه ده‌چینه‌وه سه‌ر ئه‌م پرسیاره که ئه‌م سیسته‌مه سیاسییه که ده‌ڵێین له‌م ڕه‌وته‌دا ڕۆڵ ده‌گێڕێت خۆی چۆن له دایک ده‌بێت و به‌دیهاتنی له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟ هه‌موو ئه‌م پرسیارانه په‌یوه‌ستن به یه‌که‌وه و له وه‌ڵامه سه‌ره‌کییه‌که و دیمه‌نه گشتییه‌که نزیکمان ده‌خه‌نه‌وه، له درێژه‌ده باسی ئه‌وه ده‌که‌م که فاکته‌ری سیاسه‌ت له گه‌شه‌ی هێڵییانه‌ی مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی وڵاتاندا چه‌نده به خه‌ستی ڕۆڵی گێڕاوه. کۆمه‌ڵگاکان به‌شیوه‌ی گشتی به‌شێوه‌یه‌کی سرووشتی و هێڵپێوانه ڕه‌وتی ئۆرگانیکی خۆیان بڕیوه و به ناو قۆناغه‌کانی نه‌ریتگه‌رایی، قه‌یران، چاکسازیی، دره‌وشانه‌وه و له دواجاردا شکستدا تێپه‌ڕیون، که به داخه‌وه که‌م کۆمه‌ڵگایه‌ک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین توانیویه ئه‌م منداڵه‌ی گۆڕانکاریی و، مۆدێڕنیته به ته‌ندروستی بهێنێته دونیاوه و گه‌وره‌ی بکات و وه‌کوو بکه‌رێک بیهێنێته پانتای مێژووه‌وه، به‌ڵام هۆکاری ئه‌مه‌ش که ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه نه‌یتانتوانی خودی سیاسه‌ت وه‌کوو ڕه‌وتێکی ئۆرگانیکی و سرووشتپێوانه ئه‌زموون بکات چییه؟
جیاواز له میکانیزمه چه‌قبه‌ستوو و داخراوه‌کانی هه‌ر کو‌لتوور و پێکهاتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، شافاکته‌ر و هۆکارێک که ده‌توانین ئاماژه‌ی پێ بده‌ین سیاسه‌ت له‌و دیو سنووره‌کانه‌وه‌یه واته دروستکردنی سیاسه‌ت له لایه‌ن وڵاتانێک که به‌ره‌باب و نه‌وه‌ی کو‌لتووری هیلینی و ئیۆنیا بوون و ئه‌مه‌ش یه‌کێک له تاریکترین سه‌رده‌مه‌کانی زاڵبوونی تاریکی و بوغز و ڕقه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به گشتی و دونیاش. که ئه‌ویش چرکه‌ساتی له‌دایکبوون وباڵاکردن و گه‌یشتنه ترۆپکی کۆلۆنیالیزم و داگیرکاریی ڕۆژئاواییه. ده‌وڵه‌تسازیی له ڕۆژهه‌ڵات له لایه‌ن زلهێزانی ڕۆژئاواییه‌وه گه‌شه و نوێبوونه‌وه‌ی ئۆرگانیک و سرووشتیی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ی خسته ژێر کاریگه‌رییه‌وه و به داخه‌وه که ئێسته ئاوڕ له‌و ڕابردووه ده‌ده‌ینه‌وه ده‌بینین لایه‌نه ڕه‌ش و تاریکه‌که‌ی مۆدێڕنه‌ی ڕۆژئاوایی خه‌سارێکی زۆری به‌م پرۆسه‌ی گه‌شه‌کردنه له ڕۆژهه‌ڵات گه‌یاندووه. له میژوودا ده‌خوێنینه‌وه کاتێک یه‌که‌مجار کاره‌با هاته وڵاتێکی وه‌کوو ئێرانه‌وه که‌س ئاماده نه‌بوو به‌کاری بهێنێت چونکه موفتی و ئاخونده شیعه‌کان وایان باس کردبوو که ئه‌م دیارده‌یه دیارده‌یه‌کی شه‌یتانییه‌وه ئه‌و شته خڕه که ناوی گڵۆپه و نووری لێ دێته ده‌ره‌وه شه‌وانه ده‌سدرێژیی ده‌کاته سه‌ر شه‌ره‌ف و نامووسی موسڵمانان، بۆیه لانیکه‌م ده ساڵی ده‌یه‌ی خایاند تاکوو کاره‌با وه‌کوو بابه‌تێک داهێنراو و ده‌سکردنی مرۆڤ له‌و وڵاته وه‌ربگیرێت.
ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه ده‌رئه‌نجامی ئه‌قڵیه‌تێکی دواکه‌وتووی ئایینی بوو که له‌و سه‌رده‌مه‌وه تا ڕاده‌یه‌کی زۆریش تاکوو ئێستا له‌م وڵاته زاڵ بووه و له زاکیره‌ی خه‌ڵکیشدا له‌و سه‌رده‌مه ئاوه‌ها سێبه‌رێکی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه لایه‌نی ئه‌مپه‌ڕه‌که‌یه‌تی لایه‌نی ئه‌وپه‌ڕه‌که‌شی ئه‌مه بوو کاتێک له سه‌رده‌می ڕه‌زاشادا و به به‌رنامه‌ی ئینگلیزییه‌کان پرۆژه‌ی به‌مۆدێڕنه‌کردنی ئێران ده‌ستی پێ‌کرد ده‌وڵه‌تی پاشایه‌تی هاتن به زۆر ڕووبه‌ڕووی دیارده نه‌ریتییه‌کانی کۆمه‌ڵگا بو‌وه‌وه و ویستی له‌ڕێگه‌ی زه‌بر و زه‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌وه کۆمه‌ڵگا له ڕووی ڕواڵه‌ته‌وه بکات به ڕوخسارێکی ڕۆژئاوایی هه‌ر بۆیه له سه‌ر پلان و پرۆژه‌ی ئینگلیز وه‌کوو کۆلۆنیالیستی مه‌زنی سه‌رده‌می پێش ئه‌مپریالیزم فه‌رمانی لابردنی حیجاب له لایه‌ن ڕه‌زاخانه‌وه ده‌رکرا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی تووندئاژۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێکهاته نه‌ریتی و باوه‌ڕداره ئیسلامییه‌ی کۆمه‌ڵگا هاته ئاراوه، ئه‌مه‌ش لایه‌نی ئه‌مپه‌ڕه‌که‌یه‌تی که هه‌ر دووکیان له گه‌شه‌ی سرووشتیی و ئۆرگانیکی کۆمه‌ڵگا پێشگرییان ده‌کرد، هه‌ر بۆیه له حاڵه‌تی یه‌که‌مدا کو‌لتووری داخراوی ئیسلامی و ئایدۆلۆژیای شیعه‌گه‌رێتی تا ئێسته‌ش ڕۆڵی نه‌رێنی و، کاریگه‌ری خۆی له ژیانی خه‌ڵک و سیاسیی وڵاتی ئێران‌دا ده‌گه‌ڕێت و له‌م لاوه‌ش مۆدێڕنیته‌ی هاورده و، ده‌سکردی ڕۆژئاوا وایکرد که شوناسه جۆراوجۆره‌کانی پانتای جۆگرافیی ئێران بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و له دواجاردا ده‌یان شۆڕش له کوردستان و چه‌ندین ناوچه‌ی دیکه که فارس نه‌بوون هاتنه ئاراوه، به‌ڵام له لایه‌ن هێزی سه‌ربازیی پڕچه‌کی ڕه‌زاشاوه به خویناویترین شێوه سه‌رکوت کران.
ئه‌م پرۆسه‌یه ته‌نها له‌مه‌دا نه‌مایه‌وه و کورد له سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا کۆماری کوردستانی دامه‌زراند و یه‌که‌م هه‌وڵی کرداریی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی و تێکدانی سنووره ده‌سکرده‌کان نواند، به‌ڵام هه‌مدیس له لایه‌ن ڕژێمی پاشایه‌تییه‌وه به دڕندانه‌ترین شێوه له هه‌مبه‌ری وه‌ستانه‌وه، ئه‌م جۆره ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه هه‌مان ئه‌و لایه‌نه دڕ و ڕه‌شه‌ی مۆدێڕنه‌یه که ده‌یه‌ویست له ژێر چاودێریی ئینگلیزییه‌کان و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وان وڵاتێک به یه‌ک ده‌وڵه‌ت، یه‌ک ئاڵا و یه‌ک زمان دروست بکات، دوای زیاتر له سه‌ده‌یه‌ک مێژووی خه‌باتی کورد سه‌لماندوویه‌تی هیج هێزێک ناتوانێت ده‌ره‌قه‌تی ئیراده‌یه‌کی خۆڕسک و سرووشتیی مێژوویی بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م مۆدێڕنه‌یه دوور بایات له لایه‌نی کۆلۆنیالیستی ئینگلیزییه‌کان و ده‌رئه‌نجامی گه‌شه‌یه‌کی خۆکرد و ئۆرگانیی کۆمه‌ڵگای ئێرانی بایا، ده‌بوو وه‌کوو هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی که چه‌ندین نه‌ته‌وه‌یان تێدایه مافی که‌مینه ئاینییه‌کان و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه له جوگرافیای وڵات‌دا پارێزراو بێت هه‌ر بۆیه ئه‌م دژوازییه له مۆدێڕنه‌ی ڕؤژئاوایی، یان باشتر وایه بڵێم ئه‌م نیوه‌چڵی و سه‌روگوێکردنی کو‌لتووری نوێی ڕۆژئاوایی به ده‌ستی کۆلۆنیالیسته چه‌وسێنه‌ره‌کانه‌وه هۆکاری به‌دیهێنانی چه‌ندین ئاژاوه و شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئایدۆلۆژیک له ناوچه‌که‌دا بوون که ئه‌گه‌ر له سۆنگه‌ی کۆلۆنیالیزمناسییه‌وه چاوی لێ بکه‌ین ته‌نها و ته‌نها خۆیان ئێسته‌ش لێی قازانج ده‌به‌ن و ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاشی مێژووی ئه‌م ڕۆژهه‌ڵاته به خوینی گه‌نجانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان ده‌گه‌ڕێت و ئێسته‌ش هه‌ر به‌و خوێنه و به‌و شمشێره ئه‌هریمه‌نیانه‌وه ده‌گه‌ڕێت و ده‌سووڕێت.
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م پرسیار و سه‌رنجانه‌ی که له سه‌ره‌وه تا ئێره باسم کرد لانیکه‌م په‌رده له سه‌ر واقیعێک لا ده‌ده‌ن یان با بڵێم به ڕاشکاوانه‌تر له سه‌ر بابه‌تێک ده‌وه‌ستن که ڕۆشنبیرانی ئێمه جگه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی که‌متر هه‌ڵوێسته‌یان له‌سه‌ر کردووه، زۆربه‌ی فه‌زای گوتاری ڕۆشنبیریی ئێمه (هه‌ڵبه‌ت بێگومان به ڕه‌وا) ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده نه‌ریتی و پێشنه‌که‌وتووه‌کا‌نی ئایین و کۆمه‌ڵگا گرتووه و به‌شێک سه‌رکه‌وتنیشی بۆ خۆی تۆمار کردووه به‌ڵام دوای سی ساڵ زیاتر له ڕاپه‌ڕین و هاتنه‌ئارای چه‌ندین شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی و فیکری له عاله‌م و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئێمه، ئێسته به باشی ده‌توانین سه‌رنجی ئه‌وه بده‌ین که به‌شێکی زۆری هه‌وڵه ڕۆشنبیرییه‌کانی ئێمه نه‌یانتوانی قووڵایی قه‌یرانه‌کان به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانییه‌وه بناسێنن و ڕێگه‌چاره و ستراتیژی بۆ بخه‌نه ڕوو. ڕاسته له ماوه‌ی ئه‌م سی ساڵه‌دا که تێمانپه‌ڕاندووه زۆر خاڵی گرنگ له ڕووی کو‌لتووری و نه‌ته‌وه‌یی و شوناسه‌وه تۆمار کراون به‌ڵام له حاڵه‌ته گشتییه‌که‌یدا به‌هۆی هاوکێشه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که و فه‌زای دووجه‌مسه‌ریی سیاسیی له کوردستان به ئاسانی ده‌توانین کاریگه‌ریی نه‌رێنی و ڕه‌شی قه‌یران له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا بناسینه‌وه، له سه‌ر کو‌لتوور و زمان و جێنده‌ر و شێڵته‌ره جیاجیاکان بناسینه‌وه، ئه‌مه ڕه‌نگه هه‌مان پرۆسه بێت که ڕۆشنبیری ئێمه به هه‌ر دوو باری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوادا ته‌لسیم ده‌کرێت، له لایه‌ک تووڕه‌یی و ڕقی کو‌لتووری ڕۆژهه‌ڵاتی له زۆر به‌ها و بنه‌مای کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی ڕقئاویی ده‌کات و ده‌یبوغزێنێت و پرۆژه‌ی ڕه‌خنه‌کردنه‌کانی ئاقارێکی سه‌رپه‌ڕانه و ڕه‌ها ده‌گرنه به‌ر و له باره ڕۆژئاواییه‌که‌شیدا به زۆری لایه‌نه جوان و مه‌کیاجکراوه‌که‌ی ڕۆژئاوا ده‌بینێت، ئه‌و ڕووه ختووکه‌ده‌ره‌ی که له ناوشیاری مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتیدا وه‌کوو خه‌ون و ئایدیالێک ده‌بینرێت(دیاره مه‌رج نییه ته‌نها بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ندیدار به ئازادی جه‌سته و تاکه‌که‌سییه‌وه بێت)ئه‌م دیمه‌نه گشتییه به ئێمه ده‌ڵێن نه هه‌رێمی چه‌قبه‌ستووی ڕۆژهه‌ڵات به موتڵه‌قی ده‌روازه‌ی پێشکه‌وتن و ڕزگاریمان پیشان ده‌دات و نه بورج و پاردێ کریستاڵی و شووشه‌ییه‌کانی ڕۆژئاوا دیمه‌نێکی ته‌واو ڕاستمان له دۆخی ئێمه ده‌داتێ.
ئه‌وه‌ی هه‌یه و ده‌شێت به دوای هه‌رێم و دیمه‌ندا بگه‌ڕێت ئیراده و خواستی مرۆڤانی ئه‌م کۆمه‌ڵگا به ژن و به پیاوه‌وه بۆ به‌دیهێنانی دنیایه‌ک که نه چه‌قبه‌ستوویی هه‌ناسه‌ی بیر و ئاوه‌ز و ئازادی بوکوژێت و نه نائومێدیی و سه‌رلێشێواویی ڕۆژئاوایی له‌و ئومێده ئوستووره‌ییه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌مان دوور بخاته‌وه.