“پێشه‌کی”
گۆڕان چه‌مکێکی فره‌ڕه‌هه‌ندییه و له ئێستادا هێنده‌ی وه‌کوو زه‌رووره‌ت و پێویستییه‌ک له دونیادا ده‌بینرێت هیچ کاتێکی دیکه وا نه‌بووه، ڕه‌نگه زۆرێکمان قسه به‌ناوبانگه‌که‌ی فه‌یله‌سووفی گه‌وره‌ی ئاڵمانی واته “کارل مارکس”مان له خه‌یاڵدا بێت که وتی فه‌یله‌سووف و بیرمه‌نده‌کان هه‌میشه باسی جیهانیان کردووه، به‌ڵام ئێسته کاتی ئه‌وه هاتوو جیهان به کردار بگۆڕین. له‌و چرکه‌ساته‌وه تاکوو ئێسته که “مارکس” و ده‌یان بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووفی پاش ئه‌و له‌سه‌ر گۆڕان قسه‌یان کردووه، گۆڕانه‌کان به‌رده‌وام ڕوو ده‌ده‌ن، له ژینگه و دۆخی ئابووریی جیهانییه‌وه بگره تاکوو پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیا و زیره‌کیی ده‌سکرد و بچووکتربوونه‌وه‌ی گونده جیهانییه‌که‌ی “مارشال مه‌ک لۆهان” و گۆڕینی ڕژێم و سیسته‌مه سیاسییه‌کان و ده‌یان و سه‌دان ته‌وه‌ر و بابه‌تی په‌یوه‌ست به کۆمه‌ڵگای مرۆیی له سه‌رانسه‌ری گۆی زه‌ویدا، به‌ڵام پێم وانییه هه‌ستێکی گشتی که ئێمه وه‌کوو مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی گۆی زه‌وی و به‌تایبه‌تی وه‌کوو کورد به نیسبه‌ت چه‌مک و پلانی گۆڕانه‌وه چ له ئاستی جیهانی و، چ له چوارچێوه‌ی جوگرافیاکه‌ی خۆماندا هه‌مانبێت، هه‌ستێکی ڕه‌زامه‌ندانه بێت، له ڕاستیدا ئه‌م هه‌سته خۆی ده‌لاله‌ت له‌وه ناکات دۆخه‌که خراپتر بووه به نیسبه‌ت پێشووه‌وه، به‌ڵام ده‌لاله‌ت له‌وه‌ش ناکات که ئه‌و شتانه‌ی که ئێمه وه‌کوو پێویستی و حه‌وجه‌ی گۆڕانکاریی له دونیای خۆمان و ده‌وروبه‌رماندا ده‌بوو ئه‌نجاممان بدایه، ئه‌نجام دراون.
له‌ڕاستیدا به‌شێک له گۆڕانه‌کانی جیهان و ناوچه‌که به ئاقاری گۆڕانی نه‌رێنی و خراپ‌دا ڕۆشتوون و هه‌ر دوای ده‌سپێکردنی هیرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆکراینا جه‌مسه‌ربه‌ندی و سه‌نگه‌ربه‌ندییه‌کی ئایدۆلۆژی-سه‌ربازی به‌شێوه‌ی زیاتر له پێشوو زه‌ق بووه‌ته‌وه، مه‌ترسیی هه‌ژاری و کوژرانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و دۆخی خراپی منداڵان و ژنان و ده‌یان کاره‌ساتی دیکه ته‌نیا له ئۆکرایندا نه‌ماوه‌ته‌وه و به‌ره‌و غه‌زه‌ش شۆڕ بووه‌ته‌وه، گرژییه‌کانی ناوچه‌که خه‌به‌ری کۆمه‌ڵێک ڕووداوی گه‌وره‌یان پێیه، پێده‌چێت ئه‌رێنی بشکێنه‌وه و پێده‌چێت دۆخێکی ئاڵۆزتریش بهێنێته ئاراوه، له هه‌ر کام له‌م حاڵه‌تانه‌دا ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ست به ئێمه‌یه باوه‌ڕ به گۆڕانی ئه‌رێنییه و هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی گۆڕانه له ژینگه‌ی ده‌وربه‌رماندا، چ له شارێکی کوردستان بژین یان له قه‌واره‌یه‌کی سیاسیی وه‌کوو هه‌رێمی کوردستان یان وڵاتێکی ئه‌ورووپی، ڕه‌نگه ئه‌مه ئه‌و سه‌رزه‌مینه ئینسانییه بێت که ئێمه ده‌بێت بۆ پێش‌گرتن له کاره‌سته نه‌هاتووه‌کان یان بۆ خۆئاماده‌کردن بۆ ڕۆژان و ساڵانی داهاتووی پڕقه‌یران ده‌بێت تێیدا نیشته‌جێ بین، بێگومان کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه لانیکه‌م له باشووری کوردستان به‌شێکی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی به هه‌موو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و چه‌رمه‌سه‌رییه‌کانه‌وه ئه‌زموون کردووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه بووستم ڕێژه‌ی سه‌رکه‌وتن و ئاستی شکسته‌که‌مان چۆنه، ده‌بێت زیاتر و زیاتر باس له خودی گۆڕان وه‌کوو چه‌مکێکی فره‌ڕه‌هه‌ند و خواستێکی گشتگیری جیهانی و کوردستانیش بکه‌م. ئه‌گه‌رچی بێگومان خواستی گۆڕان له کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ڕاده‌یه‌کی بنه‌مایی له گه‌ڵ ئه‌و خواسته‌ی گۆڕان له جیهان و ناوچه‌که‌دا به شێوه و زایه‌ڵه‌ی جۆراوجۆر ده‌رده‌بڕێت، جیاوازیی هه‌یه به‌ڵام له هه‌ندێ ئاستی گشتییش به‌تایبه‌ت له ئاستی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ست به چه‌مکه‌کانی دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانییه‌وه ته‌واو گرێدراوی ئه‌و به‌ها جیهانیانه‌یه.
گۆڕان له درێژه‌ی نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م و تا قۆناغی ئێستا له کۆمه‌ڵگای کوردستان هه‌م له فۆرمی (شۆڕش و شاخ) و هه‌میش له فۆرمی (حوکمڕانی و شار)دا ده‌رکه‌وتووه و خۆی مانیفێست کردووه. له فۆرمی یه‌که‌مدا گۆڕان سه‌ره‌که‌یترین خواستی شۆڕشی کوردی به ئاڕاسته‌ی پێناسه‌کردن و ده‌سته‌به‌رکردنی شوناسێکی نه‌ته‌وه‌ی و کیانێکی سیاسی نیشتیمانی بوو، واته گۆڕان له‌و قۆناغه‌دا لێدان بوو له “ئه‌ویدییه‌کی داپڵۆسێنه‌ر و داگیرکه‌ر” به ناوی به‌عس، گۆڕان له‌و فۆرمه‌دا واته شۆڕش دژی ئه‌و به‌هایانه‌ی که فاشیزم و نارسیزمی عه‌ره‌بییان به‌رهه‌م هێنا و نه‌ک ته‌نها ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و ده‌یان کاره‌ساتی دیکه‌یان بۆ کورد به دیاری هێنا، به‌ڵکوو بوونه هۆی کاره‌ساتی گه‌وره‌ش بۆ وڵاتانی ئێران و کوه‌یت و ته‌نانه‌ت هاونیشتمانیی خۆیان له دوجه‌یل و به‌سره و که‌ربه‌لا و…هتد. کورد له‌م فۆرمه‌دا تێچوویه‌کی زۆری بۆ گۆڕان وه‌کوو خواست و کرده‌وه دا و ئه‌وه‌شی له هه‌مبه‌ر تێچووه‌کانیدا له لایه‌ن وڵاتانی زلهێز و ئێراقدا پێشکه‌شی کراوه وه‌کوو پووشێکه له خه‌رمانێک، بۆیه خواستی گۆڕان له‌م فۆرمه‌دا هێشتاش به‌رده‌وامه و به‌شێک له سووژه و زه‌ینییه‌تی کوردی عه‌وداڵی دۆزینه‌وه‌ی تڵته‌کان و داروپه‌ردووه ڕووخاوه‌کانی ڕژێمی سه‌دام و به‌عسیزم و بنه‌بڕکردنیانه و به ئه‌قڵێکی ره‌خنه‌کارانه هه‌وڵی لیدان و بنه‌بڕکردنی ده‌ده‌ن. گۆڕان له فۆرمی دووهه‌مدا واته قۆناغی حوکمڕانی و شار خواستی باشترکردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیاسی و چاککردنی دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و جێبه‌جێکردنی ئه‌و به‌ها واڵایانه‌ی سیسته‌می دیموکراسی به‌پێی نه‌ریته گونجاوه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی بووه و تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
ڕه‌نگه ئاماده‌یی چه‌مکه‌کانی چاکسازی و ده‌رکه‌وتنی ڕه‌وتێکی سیاسی له پانتای کایه‌ی سیاسی باشووری کوردستان به‌ناوی گۆڕان ده‌رخه‌ری ئه‌و که‌ڵکه‌ڵه‌یه‌ی کورد بن بۆ گۆڕان وه‌کوو چه‌مک و واقیعێک، وه‌کوو جێبه‌جێکردنی خه‌ون و ئایدیالێک، باسکردن له‌م بابه‌ته خۆی ته‌وه‌ر و هه‌لێکی جیاوازی ده‌وێت، ئه‌وه‌ی لێره‌دا من ده‌یخه‌مه ڕوو وه‌رگێڕانی پاژێکه له کتێبێ هه‌ندێک گێڕانه‌وه له‌باره‌ی گۆڕان و چۆنێتی گۆڕان له نووسینی دوو بیرمه‌ند و دوو که‌سی خاوه‌ن ئه‌زموون واته جان سی. مه‌کسول و ڕاب هاسکینزن که به شێوه‌ی مه‌یدانی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگای خۆیان بینیوه و له هیچ شتێک بۆ چاره‌سه‌رکردنیان سڵیان نه‌کردۆته‌وه. بێگومان ئه‌م جۆره هه‌وڵانه ته‌نها تایبه‌ت نین به کۆمه‌ڵگا و که‌سانی بیانییه‌وه ئه‌وه‌ی کتێبی ئۆقیانووسێک له تاوانی خه‌نده جه‌زای خوێندبێته‌وه تێده‌گات که که‌سانی به په‌رۆش بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی زۆرن و گۆڕانی ئه‌رێنی له پشت کرده‌وه و کرداریاندا به‌رده‌وام ئاماده بووه. به‌ڵام ئه‌م باسه‌ی که لێره‌دا وه‌رمگێڕاوه باس له گۆڕان وه‌کوو ڕایه‌ڵه‌یه‌کی فره‌سه‌ر و فره‌جه‌مسه‌ر ده‌کات، ستراتیژ و رێگاکانمان بۆ ده‌ستنیشان ده‌کات، هه‌ل و هه‌ڕه‌شه‌کان ده‌خاته ڕوو و ئه‌زموونی خۆیان له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌کوو ئه‌مریکادا به وردی بۆ ئێمه ده‌گێڕنه‌وه، ئه‌وان پێمان ده‌ڵێن گۆڕان خواست و ئاره‌زووه به‌ڵام هاوکات هیوا و کرداریشه، گۆڕان له ده‌ره‌وه‌ی کردار و هیوا ته‌نها ده‌بێت به مانشێتی میدیاکان و قسه‌ی ڕۆژانه و بنێشته‌خۆشه‌ی بێسوودی سه‌رزاران، گۆڕان هه‌میشه هه‌بووه و هه‌میشه‌ش ده‌بێت، هێنده‌ی له ئاسته کۆمه‌ڵایه‌تی و کو‌لتوورییه‌که‌یدا پێویسته ئاستانی دیکه ئاتاجییان پێی نییه، ڕه‌نگه هه‌ندێ که‌س بڵێن ئه‌ی ئاستی سیاسه‌ت؟ بێگومان سیاسه‌تیش. به‌ڵام کاتێک ئێمه باسی کو‌لتوور و کۆمه‌ڵگاش ده‌که‌ین واته مه‌به‌ستمان ڕه‌هه‌ندی سیاسیشه، ئه‌ی هه‌ر کۆمه‌ڵگا و پێکهاتی کولتووری نییه که سیاسه‌ت و ڕێچکه و تێروانینه‌کانی دیار و ئاڕاسته ده‌کات؟ بێگومان وه‌ڵامه‌که ڕوونه، ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت گۆڕان و گۆڕانکاریی له کۆمه‌ڵگادا به‌دیبهێنین ته‌نها مه‌رج نییه بگرین به لایه‌ن و ڕه‌هه‌ندی سیاسییه‌وه و ئه‌ویش له قه‌واره‌ی دوو یان چه‌ند حیزبێک کورت بکه‌ینه‌وه، به‌ڵکوو ئێمه پێویستمان به گۆڕانکاریی قووڵ له ئاسته کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یدا هه‌یه، ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رچاوه ڕه‌سه‌نه‌که، ئه‌م باسه‌ی به‌رده‌م هه‌ندێک چاوساغمان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی که گۆڕان چۆن به‌دی دێت و چۆنچۆنی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رچاوه بێگه‌رد و ڕه‌سه‌نانه‌نه‌ی که گۆڕانی ئه‌رێنیمان بۆ به‌دیاری ده‌هێنن؟
“ناتوانین چاوه‌ڕوانی گۆڕانکاری بین”
هیوا وه‌کوو بابه‌تێکی مرۆیی دوو کچی زۆر جوانی هه‌یه. یه‌کیان تووڕه‌یی و ئه‌وی دیکه‌یان بوێرییه. تووڕه‌یی له دۆخی ئێستاکه و بوێریی بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی که دۆخه‌که هه‌میشه به‌م شێوه‌یه نامێنیته‌وه و له دواجاردا گۆڕانێک دێته ئاراوه.
“ئاگوستینی قیددیس”
من و ڕاب زۆر خۆشحاڵین به‌وه‌ی که ئێوه ئه‌م وشانه ده‌خوێننه‌وه و ده‌مانه‌وێت هه‌ر له‌م سه‌ره‌تایه‌وه شتێکتان پێ بڵێین ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که ئه‌م بابه‌ته بۆ ئێوه نووسراوه، بۆ ئێوه‌یه‌ک که ده‌تانه‌وێت جیهانی خۆتان بگۆڕن.
له دووتوێی ئه‌م باسه‌دا ئێوه له‌باره‌ی ئه‌م که‌سانه‌ی خواره‌وه ده‌خوێننه‌وه:-
میسی: ئه‌و که‌سه‌ی که به‌شێوه‌یه‌کی خۆبه‌خش له قوتابخانه‌یه‌کدا ئیشی ده‌کرد و دواتر که‌سێک داوای لێکرد تاکوو به‌شه سێوه‌که‌ی که وه‌کوو خواردن وه‌ریگرتبوو له‌گه‌ڵی دابه‌ش بکات، ئه‌و به‌م شێوه‌یه منداڵه برسییه‌کانی دۆزییه‌وه، له ناو گه‌راژه‌که‌یدا خواردنی بۆ منداڵان ده‌پێچایه‌وه و ده‌یخسته ناو کۆڵه‌کانیانه‌وه و به‌م شێوه‌یه پلان و پرۆگرامێکی وه‌ڕێ خست و ئه‌نجامه‌که‌شی بوو به‌مه‌ی که ئێستاکه نان و پێخوری 87هه‌زار منداڵی هه‌ژار دابین ده‌کات. به‌م شێوه‌یه میسی جیهانی خۆی گۆڕی.
برایان: ئه‌و که‌سه‌ی که له‌ڕێگه‌ی به‌یادهێنانه‌وه‌ی قه‌یران و ئازاره‌کانی سه‌رده‌می منداڵی‌دا هه‌وڵیدا شوێنێکی ئه‌مین و ئارام بۆ ئه‌و منداڵانه دروست بکات که له‌ڕووی سێکسییه‌وه خه‌ساریان به‌ر که‌وتبوو، تووشی ناته‌ندروستی بووبوون، ئامانجه‌که‌شی ئه‌مه بوو که ئه‌و منداڵانه بتوانن به هیوا و سه‌ربه‌رزی و خۆشه‌ویستییه‌کی بێمه‌رج و ئه‌گه‌ره‌وه ژیانیان درێژه پێ بده‌ن و به‌هۆی ئه‌و ئازارانه‌وه ژیان و داهاتوویان نه‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه. و به‌م شێوه‌یه برایان جیهانی خۆی گۆڕی.
ئیتان: ئه‌و قوتابییه‌کی ساڵی سێیه‌می دواناوه‌ندی بوو که ده‌ستی خسته سه‌ر دڵی و پرسیاری کرد: “ئایا له ناخی دڵه‌وه هه‌ست ده‌که‌ی ده‌ته‌وێت یارمه‌تی که‌سانی دیکه بده‌یت و گۆڕانکاری دروست بکه‌یت؟” و به‌م شێوه‌یه ئیتان تازه به تازه گۆڕینی جیهانی خۆی ده‌ست پێ کردووه.
ئه‌م بابه‌ته بۆ ئێوه نووسراوه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت جیهانی خۆتان بگۆڕن و له ده‌وروبه‌ر و ژینگه وکۆمه‌ڵگاکه‌تاندا گۆڕانکاری به‌دی بهێنن. ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م که‌سانه‌ی خواره‌وه بخوێننه‌وه به دڵنیاییه‌وه یان پرسۆ‌ی گۆڕان له ده‌روونتاندا ده‌ست پێ ده‌کات یان گۆڕانتان به‌سه‌ردا دێت:-
چارلی: قوتابییه‌ک بوو که بێ ئه‌وه‌ی ئامانجێکی له ژیانیدا هه‌بێت وازی له خوێندنی دواناوه‌ندی هێنا، بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ له‌گه‌ڵ منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت و هه‌ژار له کۆڵانه هه‌ژاره‌کانی ئه‌فریقادا ژیانی به‌سه‌ر برد و وتی: “دوای ئه‌م ئه‌زموونه من وه‌کوو مرۆڤێکی به‌ته‌واوه‌تی جیاواز گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵه‌وه”. چارلی گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و ئێستاش خه‌ریکه ژینگه و جیهانی ده‌وروبه‌ری خۆی له ئاستێکی به‌ربڵاودا ده‌گۆڕێت.
ڕینه: پیاوێک له مه‌کزیکه‌وه که بۆ ماوه‌ی ده ساڵ به دوای بکوژی براکه‌یدا گه‌ڕا تاکوو تۆڵه‌ی لێ بکاته‌وه، به‌ڵام بایه‌خ و به‌های لێبوردنی له کۆبوونه‌وه و کۆڕبه‌نده‌کانی بواری گۆڕانکاریدا بینییه‌وه و بڕیاری دا له‌و پیاوه بکوژه ببوورێت و به‌م شێوه‌یه مێژووی بنه‌ماڵه‌که‌ی گۆڕی.
یومیلا: ژنێکی گه‌نج و ترسنۆکی خه‌ڵکی گواتیمالا بوو. کاتێک تێڕوانینی ئه‌رێنیی بۆ جیهان وه‌کوو ڕێچکه‌یه‌ک گرته به‌ر توانی بوێری و متمانه‌به‌خۆبوونی خۆی وه‌رگرێته‌وه به‌ڵکوو ئیشێکی باشتر بدۆزێته‌وه و له‌دواجاردا ئێسته له گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ری ماڵه‌که‌ی خۆی یارمه‌تی که‌سانی دیکه ده‌دات. یومیلیا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و خه‌ریکی یارمه‌تیدانی که‌سانی دیکه‌یه، ئه‌م بابه‌ته بۆ ئێوه نووسراوه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت به‌شێک بن له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانکاری.
ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م که‌سانه‌ی که کورته به‌سه‌رهاتی ژیانیانمان خسته ڕوو و له درێژه‌شدا به‌شیکیان ده‌خه‌ینه ڕوو هه‌ڵوێسته بکه‌ن ئه‌وا به‌دیهێنانی گۆڕانکاریی هێنده‌ش سه‌خت و ئه‌سته‌م نابێت.
سه‌م: خاوه‌نی کۆمپانیایه‌ک بوو که مۆبڵی بۆ فه‌زاکانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ده‌ستی کرد به دروستکردنی شیڵد(ئامرازێکی پارێزه‌ری ده‌موچاو و روخسار) بۆ فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌کان که خه‌ریکی ململانێ له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و گشتگیربوونی کۆڤیدی 19 واته کۆرۆنا بوون. سه‌م له‌ڕێگه‌ی دروستکردنی گۆڕانکارییه‌که‌وه توانی که‌سه‌کان له کۆمه‌ڵه و بازنه بچووکه‌که‌ی خۆی کۆ بکاته‌وه. به‌م شێوه‌یه سه‌م یارمه‌تی که‌سانی دیکه‌ی دا تاکوو له شاره‌که‌ی خۆیاندا بزووتنه‌وه‌یه‌ک درووست بکه‌ن.
سێرڤ پورتنۆ: یه‌کێک له خۆشه‌ویستترین تیپه پرۆفیشناڵه‌کانی یاریی تۆپی پێی وڵاتی پاراگوای، که له‌گه‌ڵ کێبه‌ڕکێکاره‌که‌ی خۆی واته یانه‌ی وه‌رزشیی ئولیمپییا بوو به شه‌ریک تاکوو به‌ها باشه‌کان له هه‌موو ئاسته‌کانی دامه‌زراوه‌که‌دا فێری یاریزانه‌کان بکه‌ن و ئێسته ئه‌م فێرکاری و ڕاهێنانه له نێوان تیپه‌کانی دیکه‌شدا بڵاو بووه‌ته‌وه، خه‌ریکه ژیانی یاریزانانێکی زۆر ده‌گۆڕێت. تیپێک یارمه‌تیی تیپێکی دیکه‌ی دا و بزووتنه‌وه‌یه‌کیان له کۆمه‌ڵگای خۆیاندا دروست کرد.
ڕۆی: ئه‌و که‌سه‌ی وا یارمه‌تیی کوڕه‌که‌ی دا؛ کوڕه‌که‌ی ده‌یه‌ویست خۆی بکوژێت چونكه ناحه‌قییان ده‌رهه‌ق کردبوو. کاتی یارمه‌تیدانی کوڕه‌که‌ی تێگه‌یشت که دایکان و باوکانی دیکه و هه‌روه‌ها منداڵانی دیکه‌ش پێویستیان به یارمه‌تیدان هه‌یه. هه‌ر بۆیه ڕێکخراوه‌یه‌کی دامه‌زراند که ئێسته یارمه‌تی ده‌گه‌یه‌نێته ملیۆنان منداڵ له 42 ویلایه‌تدا. ڕۆی به‌شێکه له بزووتنه‌وه‌یه‌ک که خه‌ریکه وڵاته‌که‌ی ده‌گۆڕێت. ئێوه‌ش ده‌توانن له ڕێگه‌ی ده‌سپێکردنی بزووتنه‌وه‌یه‌که‌وه له لایه‌ن خۆتانه‌وه، گۆڕانکارییه‌ک بهێننه ئاراوه.
“ئیوه ده‌توانن جیهانتان بگۆڕن”
من و ڕاب ژیانمان بۆ دروستکردنی گۆڕانکارییه ئه‌رێنییه‌کان له ژیانی مرۆڤه‌کاندا ته‌رخان کردووه. ئێمه ئه‌م بابه‌ته‌مان نووسیوه تاکوو ئێوه هان بده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وه شته‌ی وا پێویسته، هه‌روه‌ها پڕچه‌کتان که‌ین تاکوو ببنه هۆکارێک بۆ دروستکردنی گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له جیهانتاندا، واته چ له ناو بنه‌ماڵه‌تاندا، چ له سه‌ر ئیش و چ له ناو کۆمه‌ڵگاکه‌شتتاندا. ئه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا خه‌ریکی دروستکردنی گۆڕانکاریی له جیهانی خۆتان دان، هیوادارین ئێمه‌ش بتوانین یارمه‌تیدان بده‌ین تاکوو له‌م ڕێچکه و ڕێبازه‌دا باشتر بجووڵێنه‌وه. ئه‌گه‌ر هێشتا دروستکردنی گۆڕانکاریی باش و ئه‌رێنیتان له ژیانی ئه‌وانی دیکه‌دا ده‌ست پێ نه‌کردووه، هیوادارین بتوانین ئێوه هان بده‌ین تاکوو پرۆسه‌ی گۆڕانکاری ده‌ست پێ بکه‌ن و ده‌خوازین ئێوه له سه‌ر ئه‌مه ڕابهێنین که چۆن به‌و په‌ڕی حه‌زه‌وه، به‌های ژیانی مرۆڤه‌کان زیاتر بکه‌ن، چونکه هه‌ر که‌سێک له هه‌ر شوێنیکدا بێت، ده‌توانێت گۆڕانکارییه‌ک له جیهان و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری دروست بکات.
ڕه‌وت و پرۆسه‌ی گۆڕانی جیهان له ژیانی ئێمه‌دا ته‌نها یه‌کجار دێته ئاراوه. ئێمه به‌رپرسیارین له‌وه‌ی که یارمه‌تی که‌سانێکی وه‌کوو ئێوه بده‌ین تاکوو هه‌وڵ و کرده‌وه‌کان ببن به ترووسکه‌یه‌کی هیوا له ناو کۆمه‌ڵگاکه‌تاندا. تاکوو ئێستا هه‌زاران خۆبه‌خش بوون به به‌شێک له هه‌وڵه‌کانی ئێمه به ئاڕاسته‌ی گۆڕانکاریدا و خه‌ریکی یارمه‌یدانی که‌سانی پێداویست و موسته‌حه‌ق و شیاون. تاکوو به‌ها باشه‌کان فێر بن و به‌پێی ئه‌و به‌هایانه بژین. له زۆرێک له وڵاتانی دونیادا، ئه‌م که‌سانه خه‌ریکی دروستکردنی گۆڕانکاری له چوارچێوه‌ی هه‌شت جه‌مسه‌ری کاریگه‌ر واته “ده‌وڵه‌ت، په‌روه‌رده، کار‌و که‌سابه‌ت، ئایین، میدیا، هونه‌ر، وه‌رزش و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌کان.”دان. من و ڕاب وێنای ڕۆژێک ده‌که‌ین که خه‌ڵک به هه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌ک و له هه‌ر وڵاتێک‌دا به‌ها و بایه‌خی زیاتر بۆ مرۆڤه‌کان به‌دی بهێنن و که‌رامه‌تیان زیاتر بباته سه‌ره‌وه، وێنای چرکه‌ساتێک که مرۆڤه‌کان به هه‌ر باوه‌ڕ و ئه‌ندێشه‌یه‌که‌وه گۆڕانکاری دروست بکه‌ن و به‌شێوه‌ی بنه‌مایی جیهان و ژینگه‌که‌یان بگۆڕن. ئه‌و ڕۆژه کاتێک دێته ئاراوه و ده‌بێت به واقیع که ئێوه‌ی به‌رده‌نگ و خوێنه‌ر و که‌سانی وه‌کوو ئێوه به‌نیسبه‌ت بابه‌تی گۆڕانکاری و شێوازه‌کانی به‌دیهێنانی ده‌ره‌وه‌ست و به‌رپرس بن.
“چ شتێک پێویستی به‌گۆڕانکاری هه‌یه؟”
به چاولێکردن له جیهانمان، به ئاسانی ده‌توانین ببینین که چ شتانێک بۆ باشتربوون پێویستیان به گۆڕانکاری هه‌یه. به‌ڕای ئێوه وا باشتر نییه خوێندنگای باشترمان هه‌بێت؟ گه‌ڕه‌کی باشتر و جوانتر؟ شوێنی ئیشی گونجاوتر؟ ئایا حه‌ز ناکه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌کی یه‌کگرتوو و یه‌کانگیرتان هه‌بێت؟ کۆمه‌ڵگایه‌ک ببینن که خه‌ڵک تێیدا پێکه‌وه هه‌ڵبکه‌ن و گونجاو بن و هه‌مووان به‌ئاڕاسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی یه‌کدیدا بجووڵێنه‌وه؟ ئایا ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان ڕێزێکی زیاتر بۆ یه‌کدی دابنێن، پێکه‌وه یه‌کگرتووتر بن و هه‌مووان باشتر و ئه‌رێنی ده‌رکه‌ون، جیهان نابێت به شوێنێکی باشتر؟به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه هه‌سته‌کانتان پێتان ده‌ڵێن که له سه‌ردێڕی ڕۆژنامه‌کان به زۆری چ شتێک نووسراوه. ئێمه بۆ داکۆکیکردن له‌م وته‌یه که جیهانمان پێویستیی به‌وه‌یه که ببێت به شوێنێکی باشتر به‌ڵگه و هۆکارمان هه‌یه:-
– بنه‌مای خێزانه‌کان له ئه‌مه‌ریکا خه‌ریکه لێک هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، له حاڵێکدا له ساڵی 1960دا، ته‌نها 9 له سه‌دی بنه‌ماڵه‌کان له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتێکی زگورت و ڕه‌به‌ن به‌ڕێوه ده‌برا. له ساڵی 2014 ئه‌م ژماره‌یه بۆ 26 له‌سه‌د به‌رز بوویه‌وه.
– له‌ساڵی 2014 نزیکه‌ی 5/2 ملیۆن منداڵ له ئه‌مریکا بێ لانه و وانه که‌وتن.
– چالاکیی مه‌ده‌نی و کاره خۆبه‌خشه‌کان، دوو تا‌یبه‌تمه‌ندیی که سه‌رده‌مێک خاڵی به‌هێزی ئه‌مه‌ریکییه‌کان بوو، له په‌نجا ساڵی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌کی سه‌یر دابه‌زیوه و که‌م بووه‌ته‌وه.
– له ساڵی 2015، نزیکه‌ی 3/3 ملیۆن که‌س بوون به قوربانیی تاوانه تووندئاژۆ و تووندوتیژییه‌کان له ئه‌مه‌ریکادا.
– به‌تازه‌یی ڕێکخراوی ئابووری و ئاشتی مه‌زه‌نده‌ی کردووه که تووندوتیژیی 6/13 تریلیۆن دۆلار له ساڵێکدا بۆ ئابووریی جیهانیی تێچووی ده‌بێت.
– کێشه‌کانی ته‌ندروستی زه‌ین به‌ره‌و زیادبوون و قووڵبوونه‌وه ده‌چن.
– گه‌نده‌ڵی کێشه‌یه‌کی جیهانییه.
– خه‌مڵێندراوه که 40 ملیۆن مرۆڤ له هه‌موو دونیادا قوربانیی کۆیلا‌یه‌تی مۆدێڕنن.
ده‌توانین درێژه به‌م پێڕست و بڕگانه بده‌ین، به‌ڵام پێویست ناکات. ئه‌و کێشانه‌ی که ده‌توانین چاره‌سه‌ریان که‌ین و یارمه‌تیده‌ر بین بۆ چاره‌سه‌رکردنیان له هه‌موو شوێنێکدا هه‌نه. دڵنیاین ئێوه هه‌ر ڕۆژ له ده‌ورووبه‌ری خۆتان شتانێک ده‌بینن که ئاواتتان ده‌خواست بریا وا نه‌بایات و دۆخه‌که باشتر له‌مه ده‌بوو. به‌ڵام بوار مه‌ده‌ن که سه‌رنه‌گرتن و ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌م ئاواته ئێوه دڵ‌سارد یان هه‌راسان بکات، ئایا ده‌تانزانی گۆڕانکارییه ئه‌رێنییه‌کان به حه‌تم ده‌پۆڕێن و ده‌کرێن؟ ته‌نانه‌ت گۆڕانکارییه زۆر گه‌وره‌کان؟ کاتێک له سه‌ر نووسینی ئه‌م بابه‌ته کارمان ده‌کرد ڕاب هه‌ندێک زانیاری دامێ که به بیستنی به‌ته‌واوه‌تی سه‌رم سووڕما. له ساڵی 2013دا، ڕاپرسییه‌ک له‌باره‌ی هه‌ژاریی ڕه‌ها-واته ژیان به که‌متر له 90/1 دۆلار له ڕۆژێکدا-به‌م پرسیاره ئه‌نجام درا: “ئایا له 30 ساڵی ڕابردوودا ڕیژه‌ی حه‌شیمه‌تی جیهان که له هه‌ژاریی ڕه‌هادا به‌سه‌ریان بردووه، چووه‌ته سه‌ره‌وه، هه‌ر وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه یان که‌متر بووه‌ته‌وه؟” وه‌ڵامه‌کانی خه‌ڵک به‌م شێوه‌یه بووه:-
– 55 له‌سه‌دی خه‌ڵک وتیان که هه‌ژاریی ڕه‌ها زیادی کردووه.
– 33 له سه‌د گوتیان هه‌ر وه‌کوو خۆی ماوه‌ته‌وه.
– 12 له سه‌د گوتیان که‌می کردووه.
مه‌زه‌نده و بۆچوونی ئێوه چییه؟ کاتێک زانیم ڕێژه‌ی هه‌ژاریی ڕه‌ها که‌م بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو، هه‌م شۆک بووم، هه‌میش خۆشحاڵ. به‌پێی ئامار و خشته‌کان ڕێژه‌ی هه‌ژاریی ڕه‌ها له ساڵی 1800ه‌وه تاکوو ئێستا به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام که‌م بووه‌ته‌وه و به ئاسانی تێده‌گه‌ین که له ده‌یه‌ی 1950دا چه‌نده دابه‌زیوه.
ڕێژه‌ی هه‌ژاریی ڕه‌ها له ساڵی 1800ه‌وه تاکوو ئیستا و که‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاریی هێشتا درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌مه هه‌واڵێکی زۆر باشه به‌ڵام به‌زۆری شتێک له‌باره‌یه‌وه نابیستین. به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی برۆکینگز له ساڵی 2018 ڕووداوێکی زۆر گرینگ و گه‌وره‌ی جیهانگیر به‌ڕێوه‌یه و ته‌قریبه‌ن هیچ که‌سێک سه‌رنجی ناداتێ. له ده هه‌زار ساڵ پێش ئێستاوه، کاتێک شارستانییه‌ت بۆ یه‌که‌مین جار له‌سه‌ر بنه‌مای کشتوکاڵ ده‌ستی پێ‌کرد، زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان ئیدی له هه‌ژاریدا ناژین یان له به‌ر مه‌ترسی و ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ژاریدا نین، به‌پێی لێکدانه‌وه‌کانی ئێمه هه‌ر له‌م مانگه‌دا به‌ته‌نها زیاتر له 50 له سه‌دی حه‌شیمه‌تی جیهان، یان نزیکه‌ی 8/3 بیلیۆن مرۆڤ، له ناو بنه‌ماڵه‌گه‌لێکدا ده‌ژین که تێچووه ناپێویسته‌کانیان به‌ڕاده‌ی خۆیان هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌ک ده‌کرێت ئه‌وان وه‌کوو چینی ناوه‌ڕاست یان چینی ده‌وڵه‌مه‌ندی کۆمه‌ڵگا هه‌ژمار بکرێن. ته‌قریبه‌ن به هه‌مان ڕاده‌یش مرۆڤانێک هه‌ن له بنه‌ماڵه‌گه‌لێکدا ده‌ژین که هه‌ژار یان له‌به‌رده‌م مه‌ترسی و ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ژاریدان. هه‌ر بۆیه سێپته‌مبه‌ری 2018 خاڵێکی وه‌رچه‌رخانی جیهانیی پیشان ده‌دات. له‌مه به‌دواوه بۆ یه‌که‌مین جار، هه‌ژاره‌کان و ئه‌وانه‌ی وا له به‌رده‌م مه‌ترسی و ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ژاریدان، ئیدی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی جیهان پێک ناهێنن. ئه‌گه‌ر پاشه‌کشێی ئابووریی جیهانیی له ڕووی بێبه‌ختییه‌وه نه‌یه‌ته ئاراوه، شایه‌تی ده‌سپیکردنی قۆناغێکی نوێین که چینی ناوه‌ڕاست ده‌بن به زۆرینه.
ئه‌مه هه‌واڵێکی زۆر باش و هیوابه‌خشه بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ. ئێمه باوه‌ڕمان وایه ئه‌گه‌ر هه‌ژاریی ڕه‌ها، یه‌کێک له کێشه‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تیی بووه، ئه‌وا ئێسته ئیدی گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، هه‌ر بۆیه کێشه‌کانی دیکه‌ش، چ گه‌وره و چ بچووک، ده‌کرێت گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێت. جیهان ده‌توانێت شایه‌تحاڵی گۆڕانێکی ئه‌رێنی بێت و مرۆڤانێکی وه‌کوو ئێوه و ئێمه ده‌توانن هۆکاری ئه‌م گۆڕانکارییه بن.
“که‌سێک کارێک ئه‌نجام بدات”
ئه‌گه‌ر گۆڕانکاری ده‌لوێ و ده‌پۆڕێت، بۆچی کارێکی زیاتر بۆ گۆڕینی جیهانمان ئه‌نجام ناده‌ین؟ لائوتسه؛ فه‌یله‌سووفی چینی ده‌ڵێت: “ئاراسته‌ی ژیانتان به‌ره‌و هه‌ر لایه‌که، ئه‌گه‌ر خۆتان بڕیار نه‌ده‌ن بۆ گۆڕینی، له دواجاردا ده‌گات به هه‌مان مه‌به‌ست و شوێن که به‌شێوه‌یه‌کی ناوشیار به‌و ئاراسته‌یه‌دا له جووڵه و بزووتندان.” ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی ئێمه چاوه‌ڕوانین که‌سێکی دیکه بۆ ئه‌و کێشانه‌ی که هه‌مانه قۆڵ هه‌ڵماڵێت و بۆ چاره‌سه‌رکردن و گۆڕانیان ئه‌و بجووڵێته‌وه. ئێمه ده‌مانه‌وێت بگۆڕێین، به‌ڵام هیوادارین که‌سێک له شوێنیکه‌وه کارێک بکات تاکوو ئه‌م گۆڕانه بێته ئاراوه. ئێمه به گشتی:-
- چاوه‌ڕوانی ده‌وڵه‌تین تاکوو کارێک ئه‌نجام بدات.
- ده‌مانه‌وێت سیسته‌می چاودێریی ته‌ندرووستی به ئاڕاسته‌ی گۆڕاندا کارێک بکات.
- باوه‌ڕمان وایه سیسته‌می په‌روه‌رده کارێک ئه‌نجام ده‌دات.
- چاوه‌روانی که‌رتی کار و پیشه‌سازین تاکوو کارێک ئه‌نجام بده‌ن.
- واتێده‌گه‌ین که میدیا کارێک ئه‌نجام ده‌دات و به‌ره‌و گۆڕان هه‌نگاو هه‌ڵده‌هێنێت.
- هیوامان وایه که هونه‌ر یان خۆخڵافاندن گۆڕان به‌دی بهێنێت.
- وا بیر ده‌که‌ینه‌وه وه‌رزش ده‌بێته هۆی ئه‌نجامدانی کارێک به‌ره‌و ئاقاری گۆڕان.
هیوادارین دامه‌زراوه ئاینییه‌کان کارێک ئه‌نجام بده‌ن. به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئێمه ناتوانین له چاوه‌ڕوانیی گۆڕانکاریدا بمێنینه‌وه. ڕاسته که ئه‌م دامه‌زراوه و ڕێکخراوه کاریگه‌رانه‌ی که له سه‌ره‌وه ڕیزمان کردن، هه‌موویان سوودبه‌خشن، به‌ڵام ناکرێت و نابێت ئه‌وانی دیکه‌شمان له گۆشه‌یه‌ک ده‌ست به ئه‌ژنۆ دانیشین و هیچ نه‌که‌ین. ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت جیهانمان ببێت به شوێنێکی باشتر و هیوامان وایه دۆخ و هه‌لومه‌رجی ناله‌بار و که‌موکورتییه‌کان له جیهاندا باشتر بێت، که‌واته ده‌بێت بگۆڕێین. ده‌بێت کارێک به ئاقاری گۆڕان و گۆڕیندا بکه‌ین.
ڕاب و من ژیانمان له پێناوی یارمه‌تیدان به مرۆڤه‌کان و ڕێبه‌ریکردنی ئه‌و ڕێکخراوانه‌دا ته‌رخان کردووه، که ئامانجیان زیادکردنی به‌های ژیانی مرۆڤه‌کانی دیکه و گه‌ڕاندنه‌ی که‌رامه‌تی مرۆییه بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ی به هۆکاری جۆراوجۆر به‌ر خه‌سار و زیانی ڕۆحی و ده‌روونی و ته‌نانه‌ت مادی که‌وتوون. ئێمه به هه‌موو دونیادا گه‌شت و سه‌فه‌رمان کردووه، له هه‌موو کیشوه‌ره‌کان و له‌گه‌ڵ هه‌موو کو‌لتووره زۆر و زه‌به‌نده‌کاندا له دانوستان بووین و له یه‌ک شت سه‌داسه‌د دڵنیاین: گۆڕانکاری بۆ هه‌ر که‌سێک که ئاره‌زووی هه‌یه فێری به‌ها نوێکان بێت و به‌پێی ئه‌وانه بژێت، و به‌های مرۆڤه‌کان زیاد بکات و به مه‌به‌ستی دروستکردنی به‌ها کو‌لتوورییه ئه‌رێنییه‌کان له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه‌دا هاوکاریی بکات، به ته‌واوه‌تی پۆڕاو و لواوه و شتێکی مه‌حاڵ و دووره‌ده‌ست نییه. ئه‌مه به‌و مانایه‌یه که ئێوه ده‌توانن جیهانی خۆتان بگۆڕن، پێویست ناکات مرۆڤێکی ده‌وڵه‌مه‌ند بن، پێویست ناکات ناودار بن، پێویست ناکات بۆ وڵاتێکی دیکه گه‌شت بکه‌ن، پێویستان به خوێندن نییه. پێویستتان به ڕێکخراوێکی دیکه نییه و به‌دڵنیاییه‌وه پێویستان به ئیزن وه‌رگرتن له که‌سێکی دیکه‌ش نییه. ته‌نها ده‌توانن ئیزن له خۆتان وه‌ربگرن. ئێوه ده‌توانن خۆتان و جیهانی ده‌ورووبه‌رتان بگۆڕن. به وته‌ی ماهاتما گاندی: “ئێوه ده‌توانن جیهان به ئارامیی ڕاته‌کێنن”. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ڕوو بدات ده‌بێت بگۆڕێن.
“سه‌ره‌تا بیرکردنه‌وه‌کانتان بگۆڕن”
له‌م دواییانه‌دا کتێبێکم له ڕێزاموند ئیستۆن زانده‌ر و بینجامین زانده‌ر له ژێر ناوی “جیهانی ئه‌گه‌ر” خوێندوه. ئه‌وان له‌م کتێبه‌دا ئاماژه‌یان دا به پازێلێک به نۆ هێڵه‌وه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ک که بۆم ئاشنا بووم. له ڕاستیدا من له‌م پازێله وه‌کوو حاڵه‌تێکی به‌رهه‌ست له ژێرناوی “په‌روه‌رده‌کردنی ڕێبه‌ری ده‌روون” که‌ڵکم وه‌رگرتووه؛ به‌ڵام ئه‌م دوو نووسه‌ره پازێله‌که‌یان به میتۆد و شێوه‌یه‌کی نوێ لێک داوه‌ته‌وه که به‌ڕای من ئه‌م میتۆده بۆ پیشاندنی گرینگیی گۆڕینی بیرکردنه‌وه‌کان له‌م باسه‌دا زۆر سوودمه‌نده.
ئایا توانیتان پازێله‌که بخه‌ن به لایه‌کدا؟ زۆربه‌ی که‌سه‌کان له په‌یداکردنی ڕێگه‌چاره‌ی ئه‌م پازێله‌دا کێشه‌یان هه‌یه. بۆچی؟ چونکه ئه‌وان به‌شێوه کۆن و به‌رته‌سکه‌کان بیر ده‌که‌نه‌وه؛ به‌ڵام ته‌نها ڕێگه‌چاره‌ی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌م پازێله ئه‌وه‌یه که شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌تان بگۆڕن و له شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی خۆخوازانه و به‌رته‌سکه‌وه بێنه ده‌ره‌وه. زاندێره‌کان ده‌ڵێن: چوارچێوه‌یه‌ک که زه‌ینی ئێمه دروستی ده‌کات یان دایده‌هێنێت ڕوانگه‌مان دروست ده‌کات و به‌رته‌سکی ده‌کاته‌وه. هه‌ر کێشه، هه‌ر قه‌یران یان بونبه‌ستێک که له ژیاندا له‌گه‌ڵیدا ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه ته‌نها له‌ناو چوارچێوه یان ڕوانگه‌یه‌کی تایبه‌تی ئێمه‌دا چاره‌سه‌رهه‌ڵنه‌گر دێته به‌رچاو. به گه‌وره‌کردنی چوارچێوه‌ی زه‌ین یان داهێنانی چوارچێوه‌کانی دیکه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌یتاکان، کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بن و هه‌لی نوێ ده‌رده‌که‌ون.
ئه‌گه‌ر وا بیر ده‌که‌نه‌وه که ناتوانن جیهان بگۆڕن ئه‌وا بزانن گریمانه‌کانی ئێوه، ده‌تانخاته ناو چوارچێوه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه. زاندێره‌کان ده‌ڵێن که وێناکانی ئێمه به زۆری بیرکردنه‌وه‌کانمان به‌رته‌سک و سنووردار ده‌که‌نه‌وه و له ئه‌نجامدا هه‌له به‌رده‌سته‌کان به‌رته‌سک و که‌م ده‌بنه‌وه؛ به‌ڵام ئه‌م دوو نووسه‌ره به ئێمه‌یان وتووه که چۆناوچۆن ده‌توانین بگۆڕێین: ئێوه ده‌توانن چوارچێوه‌ی بیر و باوه‌ڕه‌کانتان بگۆڕنه سه‌ر چوارچێوه‌یه‌ک که تێیدا وێناکانی پێشووی زه‌ینتان بوار بدات دۆخه خوازراو و ئایدیاله‌کان ده‌رکه‌ون و ئاشکرا بن. بوار به بیر و کرده‌وه‌تان بده‌ن بێنه ناو چوارچێوه‌یه‌کی نوێوه و ببینن ئه‌وکات چ ڕوو ده‌دات. زۆربه‌ی کات وێناکانمان بیرکردنه‌وه‌کانمان به‌رته‌سک و سنووردار ده‌که‌ن و له دواجاریشدا ده‌رفه‌ت و هه‌له‌کانیشمان سنووردار ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر هێشتا وه‌ڵامی پازێله‌که‌تان نه‌بینیوه‌ته‌وه وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌مه‌یه؛ ڕه‌نگه به پێداگرییه‌وه هه‌وڵتان داوه خاڵه‌کان گه‌مارۆ بده‌ن له حاڵێکدا ده‌بێت هێڵه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی خاڵه‌کان بکێشن. ده‌بێت شێوازی بیرکردنه‌وه‌تان بگۆڕن.
گاندی ده‌ڵێت: “بۆ ئه‌وه‌ی شتێک بگۆڕدرێت، سه‌ره‌تا ده‌بێت ئێمه بگۆڕێین.” گۆڕانی جیهانتان پێویستی به گۆڕانێکی هاوشێوه له بیرکردنه‌وه‌کانتاندا هه‌یه. ئێوه ده‌بێت وێناکانتان یه‌كانگیر بکه‌ن؛ یانی ده‌بێ جیهانتان له وێناکانی “من ناتوانم” یان “نابێت” بگۆڕنه سه‌ر “ده‌توانم” و “ده‌بێت”. ده‌بێ باوه‌ڕتان هه‌بێت که ده‌توانن بۆ ئه‌و کێشانه‌ی که ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه کارێک ئه‌نجام بده‌ن. ده‌بێت باوه‌ڕتان هه‌بێت که ده‌توانن گۆڕانکارییه‌ک دروست بکه‌ن؛ هه‌ر که‌سێک که هه‌ن، له هه‌ر شوێنێک که هه‌ن و له‌ڕێگه‌ی هه‌ر شتێک که هه‌تانه ئێوه ده‌بێت هیواتان هه‌بێت.هه‌ربۆیه له هێزی هیواداربوونی خۆتان سوود وه‌رگرن. ئێوه نابێت گرینگی هیواداربوونی ڕاسته‌قینه و چالاک بۆ گۆڕینی جیهان به که‌م ببینن. جاناتان ساکس له کتێبی “شکۆی جیاوازی”دا ده‌نووسێت: “یه‌کێک له گرینگ‌ترین جیاوازییه‌کان که له سه‌رده‌می بیرکردنه‌وه له‌سه‌ر میژووی جووه‌کان فێر بووم جیاوازی‌دانان له نێوان گه‌شبینی و هیوا بووه. گه‌شبینی باوه‌ڕێکه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که دۆخه‌که باشتر ده‌بێت. هیوا ئیمانێکه که پێکه‌وه ده‌توانین بارودۆخه‌که به ئاراسته‌یه‌کی باش‌دا بگۆڕین”
گه‌شبینی فه‌زیله‌تێکی ناچالاکه ئه‌مه له حاڵێکدایه که هیوا فه‌زیه‌تێکی چالاکه. گه‌شبینی پێویستی به بوێری نییه، به‌ڵام هیوا پێویستی به بوێرییه‌کی زۆر هه‌یه. زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان ده‌زانن که گه‌شبینی له ڕه‌شبینی باڵاتره؛ به‌ڵام ده‌بێ بزانن که هیوا زۆر باڵاتره له گه‌شبینی. ده‌مانه‌وێت داواتان لێ بکه‌ین تاکوو به‌ره‌و ئاستێکی باڵاتر له بیرکردنه‌وه بجووڵێن. ئاستێک سه‌رووتر له گه‌شبینی یان ڕه‌شبینی. داوه‌تتان لێ ده‌که‌ین تا ببن به که‌سێکی پڕ له هیواداری. ده‌مانه‌وێت یارمه‌تیتان بده‌ین تاکوو ببن به که‌سێک که ڕێژه‌یه‌کی زۆری ناڕازیبوونی ئه‌رێنی هه‌یه، باوه‌ڕی وایه که ده‌توانێت جیهان بگۆڕێت و ده‌زانێت که ئێوه ده‌توانن به‌شێک له‌م گۆڕانکارییه بن. ده‌مانه‌وێت ئێوه به‌ره‌و ئه‌م باوه‌ڕانه‌ی خواره‌وه هان بده‌ین:
- هیواتان هه‌بێت.
هه‌بوونی ئیمان به خوتان هه‌ستێکی زۆر به‌هێزه. ئالێن جی لانگێری ده‌روونناس، له‌باره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ک که کاریگه‌ریی باوه‌ڕ و ئیمان پیشان
ده‌دات ئاوه‌ها ده‌ڵێت: ئێمه شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی مرۆڤه‌کانمان به سه‌رنجدان به توانایی و هێزی بینایی فڕۆکه‌وانه‌کانی هێزی ئاسمانی لێک داوه‌ته‌وه. له هه‌موو به‌شداربووان تاقیکردنه‌وه‌ی بیناییمان ئه‌نجام دا. دواتر داوامان له یه‌کێک له گرووپه به‌شداره‌کان کرد تاکوو ڕۆڵی فڕۆکه‌وانانی هیزی ئاسمانیی بگێڕێت. جلوبه‌رگی فڕۆکه‌وانیمان پێدان و له گه‌شتێکی ئاسمانیی هاوشێوه‌کراودا داماننان. داوامان لێکردن تاکوو پیته‌کانی سه‌ر باڵی فڕۆکه‌ی ته‌نیشتیان بخوێننه‌وه، که له ڕاستیدا ئه‌م پیتانه به‌شێک له خشته و چارتی هه‌ڵسه‌نگاندنی بینایی بوون. ئه‌و به‌شداربووانه‌ی که شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌وانانیان به‌کار هێنا بوو و ختووکه درابوون که ده‌بێت وه‌کوو فڕۆکه‌وانان هێزی بینایی باشیان هه‌بێت پیشانیان دا که هێزی بیناییان زۆر باشتره له به‌شداربووانێک که ته‌نها داوایان لێکرابوو تاکوو له هه‌مان مه‌وداوه چارتی هه‌ڵسه‌نگاندنی بینایی بخوێننه‌وه. ده‌مانه‌وێت ئێوه‌ش ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه به‌کار بهێنن: “دونیا‌م بگۆڕم” توانایی ئێوه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر کێشه‌کاندا زۆر زۆره؛ سه‌رووتر له‌وه‌ی وا وێنای ده‌که‌ن و به خه‌یاڵتاندا دێت، به‌ڵام ده‌بێت هیوادار بن و ئیمانتان به خۆتان هه‌بێت.
ئایا ده‌زانن چ شتێک ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که به‌شێوه‌یه‌کی شێلگیرانه پێتان بڵێم ده‌بێت ئیمانتان به‌خۆتان هه‌بێت، هیواتان هه‌بێت و دڵنیا بن که ده‌توانن گۆڕانکاریی ئه‌رێنی دروست بکه‌ن؟ چون خۆم گۆڕانکارییم به ئاراسته‌ی ئه‌رێنیدا ئه‌زموون کردووه. هه‌مووان من وه‌کوو پسپۆڕی ڕێبه‌رایه‌تیکردن ده‌ناسن، به‌ڵام ئاڵۆزترین مرۆڤێک که تا ئێستا ڕێبه‌رایه‌تیم کردووه خۆمم. به‌خته‌وه‌رانه من گه‌شه‌م کردووه. ئیسته باشتر ده‌زانم ده‌بێ چ کارێک ئه‌نجام بده‌م، چ کاتێک چ کارێک ئه‌نجام بده‌م و پاڵنه‌ره دروسته‌کان بۆ ئه‌نجامدانی کارێک چین. هه‌مووان ده‌توانن گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێت. به‌درێژایی ساڵه‌کان تێگه‌یشتووم که مرۆڤه‌کان له کاتی ڕوودانی یه‌ک یان چه‌ند ڕووداودا گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت:-
ئه‌لف: کاتێک به‌ڕاده‌یه‌ک خه‌ساریان به‌ر که‌وتبێت ناچارن گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێت.
سه‌ره‌کیترین پاڵنه‌ری گۆڕان ئازاره. له کاتێکدا که له سه‌رده‌می منداڵی‌دا ده‌توانین بڕیار بده‌ین به‌شێوه‌یه‌کی سرووشتی و غه‌ریزی له ئازار خۆمان به‌دوور بگرین؛ به‌ڵام په‌رچه‌کرداری دروست له هه‌مبه‌ر ئازار ئه‌وه‌یه که بگۆڕێین تاکوو ئازار و ڕه‌نجه‌کانمان له‌وه زیاتر خه‌سارمان پی نه‌گه‌یه‌نن. هیوادارین ئه‌م بابه‌ته ڕێگه‌یه‌کی ئه‌رێنی پیشان بدات و ئه‌گه‌ر ئازار ده‌چێژن هیواتان بۆ به‌دی بێنیت.
ب: کاتێک به‌ڕاده‌ی پێویست شتیان دیبێت گۆڕانکاری وه‌کوو ئیلهام ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
سه‌ره‌تا که ده‌ستم به کار کردبوو، کاتێک بینیم مرۆڤه له حاڵی گه‌شه‌کان، له پله‌ی ڕێبه‌ردا چ کاریگه‌ریگه‌لێکی ئه‌رێنی دروست ده‌که‌ن ئیلهامێکی زیاترم له کاره‌که‌م وه‌رگرت. که‌شف و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ی که هه‌ر شتێک له بابه‌تی ڕێبه‌رایه‌تی، هه‌وراز و نشێوی خۆی هه‌یه، شێوازی بیرکردنه‌وه، ئیش‌کردن و دانوستانمی له گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه گۆڕی. ڕه‌نگه ئێوه‌ش که‌وتبنه ژێر کاریگه‌ریی شتێک که بووه به مایه‌ی ئیلهام بۆتان. ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌یه که زۆر باشه، ئه‌گه‌ریش نا. له کاتێکدا که ئه‌م دێڕانه ده‌خوێننه‌وه، له‌گه‌ڵ چیرۆکی ئه‌و که‌سانه ئاشنا ده‌بن که ژیانێکی باشتریان هه‌بووه یان داهاتوویه‌کی دره‌وشاوه‌یان بۆ ده‌وروبه‌رییه‌کانیان بینیوه‌ته‌وه و کارانێکیان ئه‌نجام داوه تا هۆکارێک بن بۆ گۆڕانکاری. تکایه بوار بده‌ن نموونه‌کانی ئه‌وان ئێوه بجووڵێنن و چاوتان به‌ڕووی پێویستییه‌ک بکاته‌وه که ڕه‌نگه ته‌نها ئێوه توانایی بینینی ئه‌و پیویستی و حه‌وجێیه هه‌یه.
پ: کاتێک به‌ڕاده‌ی پێویست فێر ده‌بن، ده‌یانه‌وێت بگۆڕێن.
کاتێک باوه‌ڕتان وابێت که ناتوانن هیچ کارێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن دڵ‌سارد و ناهومێد ده‌بن، به‌ڵام کاتێک فێر بن که چۆن ده‌توانن بۆ دروستکردنی گۆڕان هه‌نگاو هه‌ڵێنن، ده‌که‌ونه هه‌وڵ و ته‌قه‌لا تاکوو کارێک ئه‌نجام بده‌ن. من و ڕاب باوه‌ڕمان وایه که ئێوه هه‌ر ئێستاش توانست و ئاره‌زووی ئه‌مه‌تان هه‌یه که ببنه به که‌سایه‌تییه‌ک بۆ دروستکردنی گۆڕان. ڕه‌نگه پێشتر گۆڕانتان ده‌ست پێ کردبێت و ده‌تانه‌وێت کاریگه‌رییه‌کانی خۆتان زیاتر بکه‌ن. چ باسه‌که ئه‌مه بێت، چ هێشتا ده‌ستان نه‌کردبێت به دروستکردنی گۆڕان ئه‌وا ئه‌م تێڕوانینه ڕێگه‌چاره‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ و ساده ده‌خاته ڕوو تاکوو هه‌نگاوه پێویسته‌کان بۆ دروستکردنی گۆڕانکاریی ئه‌رێنی هه‌ڵگرن.
ت:کاتێک به‌ڕاده‌ی پێویست داهاتێک وه‌رده‌گرن که بتوانن گۆڕانکاریی دروست بکه‌ن.
جیهان ئیدی پێویستی به خه‌ونداڕێژیی نییه، به‌ڵکوو پێویستی به‌و که‌سانه‌یه که خه‌ونه‌کان ده‌که‌ن به واقیع. بێرد مانتیگۆ؛ داهێنه‌ری گرته ڤیدیۆییه‌کان و به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنیی “سه‌رۆککۆماری منداڵ” به ڕاشکاویی ده‌ڵێت: “له خه‌ون و خه‌یاڵ هۆنینه‌وه مه‌ترسن به‌ڵام تکایه به کرده‌کی کارێکیش ئه‌نجام بده‌ن؛ چون خه‌ونداڕێژه‌کان زۆرن به‌ڵام پیاوانی کرده‌وه که‌من.” له حاڵێکدا که خه‌ریکن ئه‌م دێڕانه ده‌خوێننه‌وه و ده‌چنه پێشه‌وه، قۆڵ له‌کارێک هه‌ڵماڵن و هه‌ر شتێک فێر ده‌بن مه‌شق و موماره‌سه‌ی که‌ن. له ئه‌نجامدا ده‌بینن که چۆناوچۆن خۆتان و ئه‌و که‌سانه‌ی که ژیانیان به هۆی ئێوه‌وه جووڵه‌یه‌کی تێ که‌وتووه گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت و یارمه‌تی که‌سانی دیکه ده‌ده‌ن تاکوو خه‌ن و خه‌یاڵه‌کانیان بکه‌ن به واقیع. ئه‌مه هه‌مان ئه‌و کاره‌یه که برایان جارێت ئه‌نجامی داوه: یارمه‌تی که‌سانی دیکه‌ی داوه تاکوو هه‌ر شتێک که پێویسته بیگۆڕن و بتوانن خه‌ونه‌کانیان بکه‌ن به واقیع. جارێت له دۆخێکی بنه‌ماڵه‌یی خراپ‌دا له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی گونده‌کی و کشتوکاڵ، له باشوور گه‌وره بوو. باوکی، جار نا جار، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ یان چه‌ند حه‌وته ون و نادیار ده‌بوو تاکوو له دواجاردا ئیتر نه‌گه‌ڕایه‌وه. ئه‌و له نه‌بوونی باوک‌دا بوو به قوربانیی ده‌سدرێژییه سێکسییه‌کان له لایه‌ن یه‌کێک له ئه‌ندامانی پله دووی بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه. ئه‌و له مێرمنداڵییه‌وه خواردنی ماده کحوولییه‌کانی ده‌ست پێ‌کرد تاکوو له‌گه‌ڵ هه‌ستی نامۆ و سه‌یری ده‌ستدرێژیی سێکسی و ڕه‌تکردنه‌وه له لایه‌نی باوکییه‌وه ڕابێت. به‌ڵام له دواجاردا ئیمانی خۆی دۆزییه‌وه و که‌وته پرۆسه‌ی چاکبوونه‌وه‌وه. برایان جارێت بڕیاری ئانوساتی دا تاکوو یارمه‌تی که‌سانی دیکه بدات، به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی پشتگوێ ده‌خرێن و به‌دبه‌خت و شکستخواردوو بوون. نزیکه‌ی سی ساڵ پێش ئێسته، کاتێک ده‌ستی کرد به یارمه‌تیدان، کارانێکی زۆری بۆ گه‌نجه‌کان ئه‌نجام دا. ئه‌و له‌باره‌ی ده‌ستدرێژی و خراپ به‌کارهاتنی سێکسی له سه‌رده‌می منداڵی‌دا که ئازاری لێی بینیبوو، قسه‌ی کرد و وتی: “کاتێک پرۆسه‌ی چاکبوونه‌وه‌م ده‌ستی پێ‌کرد، به‌ره‌به‌ره هه‌ستم به ئازادی کرد تاکوو له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته قسه بکه‌م. هه‌میشه ئه‌م قسه‌یه ده‌ڵێمه‌وه: مشکه‌کان و قالۆنچه‌کان له تاریکیدا یاری ده‌که‌ن و کاتێک هه‌موو شوێنیک ڕووناک بوویه‌وه به دوای شوێنێک ده‌گه‌ڕێن تاکوو خۆیانی تێدا بشارنه‌وه.”
جارێت ده‌ڵێت: “کاتێک توانیم له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه قسه بکه‌م، هه‌ستی ئازادیم بۆ هات. کاتێک چیرۆکه‌که‌م گێڕایه‌وه، زانیم که هه‌زاران منداڵ له‌گه‌ڵ چیرۆکه‌که‌ی من په‌یوه‌ندییان وه‌رگرتووه و دواتر به‌شوێن که‌سانی زۆرتردا گه‌ڕام که دانیان به‌مه‌دا ده‌نا که ڕووبه‌ڕووی ده‌سدرێژیی سێکسی بوونه‌ته‌وه.”
دڵی جارێت دێته که‌ف و کوڵ و بڕیار ده‌دات کارێک بۆ ئه‌م کێشه‌یه بکات. جارێت و هاوسه‌ره‌که‌ی دامه‌زراوه‌ی “کێڵگه‌ی کۆتره بێکه‌سه‌کان” داده‌مه‌زرێنن تاکوو یارمه‌تیی چاره‌سه‌رکردن و تیماری ئه‌و که‌سانه بده‌ن که ڕووبه‌ڕووی ده‌سدرێژیی سێکسی بوونه‌ته‌وه. زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی که جارێت و هاوسه‌ره‌که‌ی هێنایانه‌ته ژێر چه‌تری پشتگیریی خۆیانه‌وه له دایه‌نگه‌کاندا ده‌ژیان. جارێت ده‌ڵێت: “من نیازم نه‌بوو که له منداڵانی دایه‌نگه‌کانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌م، به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی که ده‌سدرێژیی سێکسییان کرابوویه سه‌ر و زیانیان به‌رکه‌وتبوو، له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می دایه‌نگه زۆر سه‌خته. زۆربه‌ی منداڵانی دایه‌نگه‌کان به‌هۆی جۆرێک ده‌سدرێژیی له دایه‌نگه‌کاندا نیشته‌جێن که زۆربه‌شیان په‌یوه‌ندیدارن له‌گه‌ڵ ده‌سدرێژی سێکسی. ئێمه دامه‌زراوه‌ی کێڵگه‌ی کۆتره بێکه‌سه‌کانمان له ساڵی 2015 دامه‌زراند تاکوو یارمه‌تی ئه‌و منداڵانه بده‌ین وا له ڕووی سێکسییه‌وه خه‌ساریان به‌رکه‌وتبوو و ده‌سدرێژییان کرابوویه سه‌ر. ئه‌م کاره له ئازار و ڕه‌نجی خودی خۆمه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.”
هه‌ر حه‌وته ئه‌م دامه‌زراوه‌یه مێوانداریی په‌نجا منداڵ ده‌کات که له ڕێگه‌ی 150 مرۆڤی گه‌وره‌وه پێشوازییان لێده‌کرێت و مێواندارێتی ده‌کرێن و زۆربه‌شیان به شێوه‌ی خۆبه‌خش ئاماده ده‌بن. جارێت ده‌ڵێت: “پێویستیی ئه‌م منداڵانه، ج له ڕووی سۆزداری و چ له ڕووی زه‌ینی و ته‌نانه‌ت له ڕووی فیزیکیشه‌وه، ناکۆتا و بیسنووره” خۆبه‌خشه‌کان له‌م دامه‌زراوه‌یه‌دا یارمه‌تی منداڵان ده‌ده‌ن و به شێوه‌یه‌کی بێ به‌رامبه‌ر خزمه‌تیان ده‌که‌ن.
نووسه‌ران: جان سی. مه‌کسول و ڕاب هاسکینز
پێشه‌کی و وه‌رگێڕان: موحسین عه‌لیڕه‌زایی