• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, ئه‌یلول 11, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    لێدانی دەوحە: چی، چۆن، بۆ؟

    نیشتمان و دەسەڵات لەیەکتر جیاوازن: نەوەک لە ئێراق لە ئەفغانستانیش نابێت

    ڕۆڵی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە بەڕێوەبردنی کۆچ لە کوردستان

    سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن

    پاریس پێشوازی لە قارەمانێتی پێشمەرگە دەکات، پەیامێک لە دڵی ئەوروپاوە

    دوژمنی ژیر لە دۆستی نەزان باشترە

    دوژمنی ژیر لە دۆستی نەزان باشترە

    كەسایەتی شۆڕشگێر لە دۆگمایی مەسیحی ئەرێك فرۆمدا

    كەسایەتی شۆڕشگێر لە دۆگمایی مەسیحی ئەرێك فرۆمدا

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    شەڕی ناوخۆ یان برا کوژی

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 116

    سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن

    جیهان لە قۆناغێکی ناجێگیر و پڕ ململانێدا

    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    بۆچی هەموومان سیاسین؟

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    داڕشتنەوەی باج و ڕسومات: دیدگایەکی نوێ

  • شــیکار
    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی سێیەم

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی سێیەم

    ڕێککەوتنی ئازەر و ئەرمەن دەربارەی کۆریدۆری زەنگەزور و لێکەوتەکانی لەسەر ئێران و تورکیا

    ڕێککەوتنی ئازەر و ئەرمەن دەربارەی کۆریدۆری زەنگەزور و لێکەوتەکانی لەسەر ئێران و تورکیا

    قەیرانی ئۆکراین و ئاسایشی خۆراکی جیهان

    قەیرانی ئۆکراین و ئاسایشی خۆراکی جیهان

    بایەخ و جیاوازی سیستمەکانی هەڵبژاردن

    بایەخ و جیاوازی سیستمەکانی هەڵبژاردن

    پێشكەوتنی هەژموونی ئەمریكا لە سوریا و لوبنان چی دەگەیەنێت؟

    پێشكەوتنی هەژموونی ئەمریكا لە سوریا و لوبنان چی دەگەیەنێت؟

    ڕێکخستنی هێزە چەکدارەکان و ڕۆڵیان لە دەوڵەتى فیدڕاڵیدا

    ڕێکخستنی هێزە چەکدارەکان و ڕۆڵیان لە دەوڵەتى فیدڕاڵیدا

    تەکنۆلۆجیای بلۆک چەین چیە؟

    تەکنۆلۆجیای بلۆک چەین چیە؟

    گرووپە چەکدارەکانی ئێراق چ ڕۆڵیکییان هەیە لە هەڵبژاردنەکان؟

    گرووپە چەکدارەکانی ئێراق چ ڕۆڵیکییان هەیە لە هەڵبژاردنەکان؟

    جەنگی دوانزه‌ ڕۆژە؛ شکستێکی تاکتیکی بەڵام سەرکەوتنێکی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیل

    جەنگی دوانزه‌ ڕۆژە؛ شکستێکی تاکتیکی بەڵام سەرکەوتنێکی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیل

    سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟

    سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟

  • ئــــابووری
    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    پەیوەندی کورد و سیستەمی میرنشینی؛ ڕۆڵ و کاریگەرییه‌كه‌ی  

    پەیوەندی کورد و سیستەمی میرنشینی؛ ڕۆڵ و کاریگەرییه‌كه‌ی  

    “حاجی قادری کۆیی” نیشتیمانێک لە تاراوگە

    “حاجی قادری کۆیی” نیشتیمانێک لە تاراوگە

    ئاڵنگارییەکانى بەردەم بیرى نەتەوەیی کوردی لە هەرێمى کوردستان

    ئاڵنگارییەکانى بەردەم بیرى نەتەوەیی کوردی لە هەرێمى کوردستان

    کوشیم؛ یەکەمین ناوی تۆمارکراو لەمێژوودا

    کوشیم؛ یەکەمین ناوی تۆمارکراو لەمێژوودا

    دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی

    دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی

    دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

    دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

    پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

    پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

    گەڕان بەدوای مێژووی فەرمانڕەوایی نەتەوەیەكی خاوەن شارستانییه‌تدا

    گەڕان بەدوای مێژووی فەرمانڕەوایی نەتەوەیەكی خاوەن شارستانییه‌تدا

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

  • چاوپێکەوتن
    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

سەرەکی هێــزی نەرم کولتوور و مرۆڤسازی

لەبارەی ناشرینییەكانمانەوە لە بەكارهێنانی فەیسبووكدا

ڕێبوار سیوەیلى لەلایەن ڕێبوار سیوەیلى
كانونی یه‌كه‌م 3, 2023
لە بەشی کولتوور و مرۆڤسازی
0 0
A A
لەبارەی ناشرینییەكانمانەوە لە بەكارهێنانی فەیسبووكدا
0
هاوبەشکردنەکان
41
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“وتارەكە درێژە، بەڵام تۆ دەتوانیت بە پێی خاڵەكان بیخوێنیتەوە”

  1. هەموومان هەستئەكەین چیتر فەیسبووكەكەمان وەك جاران خۆش و چێژبەخش نییە. بەڵام ڕاستییەكەی ئەوەیە فەیسبووك هیچ نەگۆڕاوە و بگرە خزمەتگوزارییەكانیشی زیاتر كردوون، ئەوەی گۆڕاوە و بۆتە هۆی وەدیهێنانی ئەم ناخۆشبوون و بێ چێژییە، بریتییە لە شێوازی بەكارهێنانی ئێمە بۆ ئەم مینبەرە. فەیسبووك وەك سیستەمێكی پەیوەندیگرتن لە چۆنێتی بەكارهێنانەكانی جیا بكەینەوە، كە هەر یەكەمان وێنەی خۆمانی پێدەبەخشین. ئەوە ئێمەین وەك جاران بەكاری ناهێنین و هەرگیز نەمانتوانی بیكەینە پردێكی پەیوەندیی نێوانمان. ئەگەر شیرینی و چێژ و سوود لە فەیسبووكدا نەماوە، ئەوە خۆمانین كە شیرینیمان لەدەستداوە و وەك جاران خۆش و قۆشمە و هاوڕێ نین. كەواتە پەندێكی كوردی هەیە دەڵێت: “پێشئەوەی سووژنێك بە خەڵكیدا بكەین، پێویستە دەرزیییەك لە خۆمان ڕۆكەین”. ئێشی ئەو دەرزییە بیرخەرەوەی ئێشی ئەو سوژنەیە. من ئەم قسانە بۆ هاووڵاتیانی خۆم دەنووسم كە پێشتریش پرسم پێكردوون و خۆتان هانتان دام دوایین بیركردنەوەكانی خۆم، لە دوای كتێبی (مرۆڤ و ئینتەرنێت)، بۆ ئێوە بنووسم. هەتا پێشم بكرێت ڕوون و ڕاشكاو بم و هەرچی ئەوەی بە سوودی دەزانم بیڵێم، تا ئاشتیی ڕۆحی بۆ هەریەكەمان بگەڕێتەوە. چونكە خراپ بەكارهێنانی فەیسبووك لە ئێستەی كۆمەڵگەی ئێمەدا، نیشانەكانی بیمارییەكی ڕۆحییان پێوەیە و ئەوە ئاشكرا دەكات، مرۆڤی ئێمە هاوسەنگ و ئارام نییە و خۆی لەدەستداوە.
  2. فەیسبووك خۆی لە خۆیدا ناشیرین و جوان نییە. جەوهەری فەیسبووك وەك میدیایەك بریتیە لە پەیوەندیگرتن و سات و سەودا. میدیۆم، یان گۆڕەپانێكە و ئێمە دەتوانین ئەو گۆڕەپانە بكەینە شوێنی پەیوەندی یانژی دابڕان و تێكچوون. ئەوە ئێمەین جوانیی و ناشیرینی بەو شوێنە دەبەخشین. ئێمە حوكمی فەیسبووك دەكەین، نەك بە پێچەوانەوە. ئێمە خاوەنی خودێكین، كە ویست و حەز و هزری هەیە، فەیسبووك نە ویستی هەیە، نە خودی هەیە و نە حەز و نە هزر. ئەو، دەفرێكە ئێمە ناوەڕۆكی بۆ دروستدەكەین. ئێمەش هەر یەكەمان بەپێی ئەوەی چین و كێین و چیمان لە باردایە.
  3. بەڵام فەیسبووك ئێستە وەك ماڵێكی هاوبەشی بەكاربەرانی لێهاتووە. لە هەر ماڵێكدا چەند كەسێك: دایك و باوك و منداڵەكانیان دەژین. پاشان هەر ماڵەی دراوسێ و دەرگابەدەرگای ماڵانی ترە. كەواتە ماڵ شوێنێكی ئاشكرا و ناسراوی ئێمەیە. بگرە ماڵ ئەو شوێنەیە كە ئێمە تێیدا نیشتەجێین و لێوەی پەیوەندییەكانمان ڕێكدەخەین. كەس خۆی لە ماڵی خۆیدا بۆ ناشاردرێتەوە، چونكە سرووشتی ماڵ ئەوەیە ئاشكرامان دەكات: ئەمە ماڵی تۆیە، ئەوە ماڵی منە و ئەوەش ماڵی ئەوانیترە. وەلێ، ماڵ بە كەسەكان و پەیوەندییەكانیانەوە كاراكتەر و و ڕێز و سامی خۆی هەیە. دەرگای ماڵ، پەنجەرەكانی، ڕاڕەوی و گشت ئەو شوێنانەی دیكەی پێكهێنەری ماڵن، ئەگەر بە دروستی بەكارنەهاتن، ماڵیش ئەو سام و شكۆیەی نامێنێت كە بۆ كەسەكانی ناوی پێویستن. بەمجۆرەش، ئەگەر فەیسبووك وەك ماڵێكی هاوبەش تەماشا بكەین، پێویستە شیوازی بەكارهێنانەكەشی بە هەمان گرنگییەوە بێت، كە ماڵەكانمان بەكار دەهێنین. فەیسبووك وەك ماڵێكی ڕاستەقینە نییە، بەڵكو ماڵئاسایە، بەڵام ئەگەر دروست بەكارمان نەهێنا دەتوانێت ماڵی ڕاستەقینەت تێكبدات.
  4. لەم ڕوانگەیەوە، دوای ئەوەی مۆڵەتم لە ئەزیزان وەرگرت، ئەم چەند سەرنجەتان لەبارەی ناشیرین بەكارهێنانی فەیسبووك بیر دەخەمەوە، كە دەبێتە هۆكاری ناشیرینبوونی كەسایەتیمان. وشەی (ناشیرین) لێرەدا بە واتایەكی تایبەت و سنووردار بەكار دەهێنم: زیانگەیاندن بە كەسایەتی خۆمان كە پێچەوانەی ئەوەیە پێوەی ناسراوین، یان لەگەڵ كەسایەتیمان نایەتەوە و لە شیرینیمان كەمدەكاتەوە. كەس بۆخۆی شیرینە، دەشتوانێت هەروا بە شیرینی بمێنێتەوە، كەچی زمانی ئێمە بە پێشخستنی ئەو (نا)یە كارەساتی بۆ كەسێتیمان ناوەتەوە. ناشیرین: سنووری نێوان دوو قۆناغ و ژیانە. ئەمەش دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی دیدێك لەبارەی خۆمانەوە و خۆخستنە ناو قاڵبێكەوە، كە لەمەودوا خەڵك لێوەی كەسایەتیمان دەبینێت و بگرە دەبێتە هۆی بە سووك تەماشاكردنمان، كە هیچمان خۆمانی بەشایانی نازانین و ڕەنگە خەڵكانێكی دڵسۆزی دەوروبەریشمان ئەوە بزانن، بەڵام ڕوویان نایەت پێمان بڵێن، یان لە ترسی ئەوەی لەدەستمان نەدەن، بێدەنگەی لێدەكەن. دۆخێكی ئەوەندە ناخۆشە، كە نزیكترین كەسەكان، بە بۆنی دەم و بنباڵمان قەڵس دەبن، بەڵام بۆ ئەوەی لە دەستمان نەدەن، هەرگیز پێمان ناڵێن كێشەیەكی ئەوتۆمان هەیە. بەكارهێنانی هەڵەی فەیسبووكیش وەك بۆنی بنباڵ و دەمی لێهاتووە، ئەوەندە لێمانەوە نزیكە و ئەوەندەش هەراسانكەرە، كەس پێمان ناڵێت سەرووی چاوت برۆی پێوەیە.
  5. لە زمانەوە دەستپێدەكەم: زمان كەسایەتی ئێمەی پێوە بەندە و بگرە شوناسی سەرەكیی ئێمەیە. زمانی فەیسبووك زمانی نووسینە، كە چەند شتێك دەگرێتەوە (ڕێنووس، خاڵبەندی، داڕشتن و جوانكاری و ڕوونی). مەرج نییە مرۆڤ شارەزای تەواوی لەم بابەتانەدا هەبێت، بەڵام گرنگە لەبیرمان بێت كاتێك لە فەیسبووك دەنووسین، پێویستە ڕەچاوی ئەوە بكەین، زمان وێنەیەكی ڕاستەوخۆمان لەلای خوێنەر و بینەرەكان بۆ دروستدەكات. ئاستی كەسایەتی و هۆشەكی و دنیادیدەیی و خوێندەواری ئێمەی پێوە بەندە و بگرە زمان دەبێتە نوێنەری پسپۆڕی و پیشە و ئەو كەسایەتییەی لە كۆمەڵگەدا هەمانە. من ناڵێم هەریەكەمان بچین كۆرسێكی تایبەت لەمبارەیەوە بخوێنین و ئەوسا فەیسبووك بەكار بهێنین، یان كۆمێنتی تێدا بنووسین. بەڵام ڕەچاوكردنی لایەنی كەمیی ئەم بابەتە: نووسین بە فۆنتی كوردی، بەكارهێنانی تەختەكلیلی كوردی، ڕیكسختنی كوردییانەی ڕستە و دانانی نیشانەكانی خاڵبەندی لە شوێنی خۆیدا بە گرنگ دەزانم و ئەوەش ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی لەسەر خۆمان و یەكتریش هەیە. بە هەمان شێوەی كە لە زمانی قسەدا دەمانەوێت بە ڕوونی و پووختی خۆمان دەرببڕین، لە فەیسبووكیشدا بەكارهێنانی زمانی نووسین، هەمان گرنگی و پێگەی هەیە. زمان هەر تەنیا هۆكاری ناسینەوەی كەسێتی خودی خۆمان نییە، بەڵكو هۆكاری جیاوازیی شوناسی نەتەوەییشمانە. بۆیە هەر كەسێك دەتوانێت لە ڕێگەی زمانەوە، خەبات بۆ شوناسی نەتەوەیی خۆی بكات و بەشداربێت لە شۆڕشێكدا كە هەمیشە بیرمان دەخاتەوە: من/ئێمە كێین!
  6. وێنەدانان: هیچ پێویست ناكات بۆ هەموو پۆستێكی فەیسبووك وێنەیەكی خۆمان دابنێین. وێنەدانانی هەمیشەیی كاریگەریی لەسەر كەسایەتیمان دەبێت. ویست و حەزی خەڵك و هاوڕێیان بۆ بینینمان دەكوژێت. لەبەر چاو دەكەوین، قسەمان دێنێتە سەر و دەبینە مایەی پلارتێگرتنی ڕاست و ناڕاست. ئەوە ڕاستە (كات)ی وێنەدانان خۆمان هەڵیدەبژێرین، بەڵام (كاتی بینینی) بەدەست ئێمە نییە. كێشەكە ئەوەیە، وێنە: گرتەی چركەیەكە لە كەسایەتی ئێمە، بەڵام خۆی واپیشان دەدات ئەوە بۆ هەمیشە هەموو خۆمانین. وێنە لە ساتێكدا گیراوە و ئێمە تیایدا بەشێوەیەك دەرچووین، كەچی خۆی واپیشان دەدات كە ئێمە بۆ هەمیشە واین. پەیوەست بەوەی كێ و لە چ كات و میزاج و دۆخێكدا وێنەكەمان دەبینێت، بەڵام لەسەر ئەو وێنەیەوە بڕیار لەسەر گشت كەسایەتیمان دەدات. بە بڕوای من هەتا دەكرێت وێنەتایبەتییەكانمان لەگەڵ دانانی پۆستەكانمان كەم بكەینەوە.
  7. كۆمێنت: كۆمێنت نووسین ئەگەر لە نەشارەزاییەوە بێت، وەك ئەوەیە چاوتیان بەستبێت و بەسەر كێڵگەی لوغمدا بڕۆیت! بۆیە ئەگەر هەر نەتتوانی خۆت لە نووسینی كۆمێنت بە دوور بگریت، ئەوە پێویستە بزانیت كۆمێنت نووسین شێوازی خۆی هەیە.

یەكەم:- دەستپێكردنی كۆمێنت هەمیشە بە پێزانین و سوپاس دەبێت. بە دەستخۆشیكردن و خستنەڕووی منەتباری. بە كەمكردنەوەی ماندوویی ئەوەی كە پۆستێكی نووسیوە.

دووەم:- خۆت لە پەرچەكردار بەدوور بگرە. هێرش مەكە، شتی ناڕەوا مەنووسە.

سێیەم:- لە بابەتی پۆستەكە دەرمەچۆ، بۆ نموونە ئەگەر كەسێك لە پۆستەكەیدا باسی شتێكی كردووە، هیچ پەیوەندیی بە سیاسەتەوە نییە، باسی دۆڵمە و سەیران دەكات، تۆ مەچۆ كۆمێنتێكی سیاسییانە بنووسیت و لە زەوقی بدەیت. كۆمێنت هەتا كورت و پووخت و ئامانجدار بێت كاریگەریی زیاترە.

چوارەم:- كۆمێنت شیاوی چاككردن، ڕاستكردنەوەو سڕینەوەیە.

ئەگەر زانیت كۆمێنتەكەت شیاوی بەهەڵە تێگەیشتنە، لە دۆخێكی دەروونی نالەباردا نووسیوتە، یان بەهەڵەداچوویت و ناڕاستە، یانژی بەرامبەرەكەت پی بریندار كردووە، یان پێت ناخۆشە كۆمێنتی ئاوات بۆ بنووسرێت؛ دەتوانیت چاكی بكەیت، پێیدا بچیتەوە، یان بیسڕینەوە. ناشیرینترین جۆری كۆمێنت نووسین ئەوەیە، كۆمێنتی نەشیاو بۆ كەسێك بنووسیت (هاوڕێت نەبێت)، لەوەش ناشیرینتر ئەوەیە كۆمێنتی نەشیاو بۆ كەسێك بنووسیت خۆت داوای هاوڕێیەتیت لێكردبێت و كەچی لە پشتەوە پەلاماری بدەیت. بەڵام لە مانەش ناشیرینتر ئەوەیە لە ئەكاونتێكی دیكەی كەسێكی دیكە كۆمێنتی نەشیاو بۆ كەسێك بنووسیت، كە هاوڕێت بێت. لەوانەش هەمووی كە ناشیرینمان دەكات كاتێك بەدرێژایی ساڵان خۆمان كردووە بە (هاوڕێ)ی یەكتر و كەچی یەك كۆمێنتیشی بۆ نانووسین، تا ئەو كاتەی ئەو كەسە گڵۆڵەی دەكەوێتنە لێژی، ئەوسا تۆ وەك دووپشكێك پەیدا دەبیت و پێوەی دەدەی. یان هەرگیز هەر كۆمێنت نانووسیت. لێرەدا دەبێت لە خۆمان پرسین: ئێمە بۆچی خۆمان كردووە بە (هاوڕێ)ی یەكتر؟ دەبێت من لەخۆم پرسم: بۆچی لەلای فڵان و فیسار خۆم كردۆتە هاوڕێ؟ سیفەتم چییە؟ خەریكی چاودێریكردنیم، یان خۆم لەبەرگی هاوڕێیەتیدا مەڵاس داوە. لە هەموو ئەو كۆمێنتانەش ناشیرینتر ئەوەیانە كە كۆمێنتێكی نەشیاو بۆ كەسێك لەسەر پەیجێكی بەربڵاو دەنووسین بەبێ ئەوەی بیناسین یان دوور و نزیك پەیوەندیی بە ئێمەوە هەبێت. لێرەدا بەشدارییی لە كوشتنی كەسایەتی ئەو كەسەدا دەكەین، كە ڕەنگە ڕۆژگارێك ببێتە هاوڕێ و ناسیا و دراوسێمان.

  1. خەڵك تۆماتبار و تاوانبار كردن: فەیسبووك پڕە لە گشتاندن و سەپاندن. پڕە لە ناوبانگ زڕاندن و چوونە سەر سفرەی حەشامات. مەترسیدارترین شت ئەوەیە خۆت هیچ بەڵگەت بە دەستەوە نەبێت لە تۆمەتدانە پاڵ كەسێكی دیكە و شوێن جەماعەت بكەویت. ئەوە زۆر لە كەسایەتیمان دادەبەزێنێت. لە كەسایەتیمان دەخات و خەڵك بە كەمهۆش و ناژیرمان تێدەگات. عالەم هەریەكەی بەپێی تێڕوانینی خۆی بۆ كەسایەتیمان ڕێزمان لێدەگرێت، بەڵام كاتێك دەمانبینێت ئێمەش هەمان شت دەكەین كە عاممە دەیكەن، یەكسەر پێی دەشكێن و لەخۆدادەمێنن. لە خۆیان دەپرسن: چۆن فڵانی وایكرد و شوێن حەشامات كەوت؟ كەی ئەوە ئیشی ئەوە؟ باوەڕ ناكەن من، تۆ و ئەوانیتر كە هەریەكەمان لە كۆمەڵگەدا كەسایەتی خۆمانمان هەیە، وا بكەین. بۆیە گرنگترین شت لە بەكارهێنانی فەیسبووكدا ئەوەیە پەلە نەكەین. پەلە نەكەین لە نووسینی كۆمێنتێك، كە خۆمان ناینووسین بەڵكو حەشامات پێمان دەنووسێت. تۆمەتباركردنی هەر كەسێك واتە تەنیاهێشتنەوەی و ڕێگرتن لەوەی كە بتوانێت بەرگریی لە خۆی بكات. كاتێك هەمووان بە هەمان زمان و شێواز هەمان قسە و كۆمێنت و تۆمەت دووبارە بكەنەوە، چ ئازادییەك بۆ بەرگریكردن لە خۆ دەمێنێتەوە؟ ئێمە بەو كارەمان وای پیشاندەدەین كە ئەم كۆمەڵگەیە لە هێرشكردنە سەر جیاوازیدا چونیەكین. ئەوەش مەترسیدارە كە نەهێڵین كەس لە ئێمە جیاواز بێت. لێرە بەڵگەیەك دەخەینە ڕوو كە ویژدانمان لە كوێیە كاتێك ناتوانین خۆمان بخەینە جێی ئەو كەسەی ڕووبەڕووی هێرشی كۆمەڵایەتی دەكەینەوە؟
  2. پڕۆفایلی داخراو و هاوڕێیەتی: بۆچی دەبێت كاتێك پڕۆفایلی خۆمان داخستبێت، داوای هاوڕێیەتی لەكەسانی دیكە بكەین. ڕەنگە بۆ هەندێكمان ئەمە پاساوی خۆی هەبێت و بە ڕێككەوتن لە نێوان خۆماندا بگەینە دوا بڕیار، ئاخۆ ببینە هاوڕێی یەكتر یان، یانا؟ بەڵام بۆ زۆرینەی كەسەكان ئەمە جێی گومانە: تۆ دەرگات بە ڕووی مندا داخستووە و كەچی دەتەوێ بتكەمە هاوڕێی خۆم! تۆ دەرگا لە من ناكەیتەوە و دەتەوێ من دەرگات بۆ ئاوەڵا بكەم!
  3. لە كۆمێنت نووسیندا بیرمان بێت ئێمە بە چی ناسراوین: با بۆ نموونە شاعیرێك یان باوەڕدارێك وەربگرین:- شاعیر و باوەڕدار یا شاعیر و باوەڕدار نین، یان هەمووكاتێك شاعیر و باوەڕدارن. ناكرێ لە پۆستێكدا مژدەی دوا دیوانمان بڵاو بكەینەوە و لە پۆستێكی دیكەدا هێرش بكەینە سەر كەسێك كە بە دڵی ئێمە ڕەفتاری نەنواندووە و بە ناشرینترین شێوەی زمان بەركارهێنان، بەڵام ناشاعیرانە بنووسین، هەروەكچۆن ناكرێت ئەوپەڕی بانگەشەی باوەڕداری بكەین و پڕۆفایلەكەمان بە ئایەت و فەرموودە ڕازاندبێتەوە و كەچی وەك شاعیرەكە، بە زمانێكی ناباوەڕدارانە هێرش بكەینە سەر كەسانێك كە بە پێچەوانەی باوەڕەكەی ئێمە، یان دژی باوەڕداری ئێمە جوڵاونەتەوە. فەیسبووك شوێنێكە هەم دەتوانین تیایدا شاعیرانە و هەمیش باوەڕدارانە ئامادەییمان هەبێت. ئەگەر نەمانتوانیی، واتای ئەوەیە لە هەردووكیاندا شكستمانخواردووە. بۆیەش ئەم نموونەیەم هێنایەوە، چونكە لە كەسایەتی مرۆڤی ئێمەدا هەردوو كاراكتەرەكە بە توندی ئامادەن: كاراكتەری شاعیر و كاراكتەری باوەڕدار و كەسیشمان نكوڵی لەوە ناكەین كە هەردووكیان كاراكتەرێكی ناوەندگەرا و (معتدل)ن، واتە خاڵی هاوبەشیان ئەوەیە كە دڵفراوان و لێبووردەن. نازانم ئێمەی بەكاربەرانی فەیسبووك كامیانین، بەڵام گرنگە بەو ڕۆحییەتەوە فەیسبووك بەكار بهێنین. ئەوەش دەكەوێتەوە سەر هەر یەكەمان. پێچەوانەی ئەوەی دەمانەوێ پێوەی بناسرێین ڕەفتاركردن و بیركردنەوە، لەلای خەڵك وەك دوو ڕوو و درۆزن دەمانناسێنیت.
  4. گەنجبوونی خۆمانمان بیرنەچێت: گەنجایەتی جوانترین قۆناغی تەمەن و ترۆپكی پیشاندانی كەسایەتیمانە. مەبەستم لە گەنجبوون تەنیا تەمەن نییە، بەڵكو هزرین و بیركردنەوە و جیهانبینییە. جۆری ڕوانین و جۆری تێگەیشتنە لە دنیا و لە مرۆڤەكان و لە ژیان. گەنجبوون سەرمایەیەكی ڕەمزییە، كە دەتوانین بیكەینە سەرمایەی ئابووری و پێگەیی. بۆیە بیرمان بێت وەك گەنج، بەكارهێنانی فەیسبووك مەترسیدارە. ئەوەی سبەی دەبێتە خاوەن كارەكەمان و پێگە و ئەركمان دەداتێ چاوێك لە بەكارهێنانی فەیسبووكەكەمان دەكات. فەیسبووك بۆ خاوەنكارەكان، ئاوێنەی ناخی ئیمە و بۆ دەروونشیكارەكانیش بریسكانەوەی نهێنییەكانمان و ڕاپۆرت لە كەسایەتیمان دەدات. من ناڵێم خۆت مەبە، چونكە گەنجایەتی واتە خۆبوون و یەكڕوو بوون و ڕاشكاوی. لەگەڵ ئەوەشدا گەنجایەتی دەتوانێت شمشێرێكی دووسەر بێت: هەم ئەویتر بپێكیت، هەم خۆمان. لە فەیسبووكدا گەنجایەتی لە ڕاستگۆبوونیدا جوانە، بەڵام ڕاستگۆیی لە كەسایەتی درۆزنانە جیا بكەینەوە. هەندێك وشە و ڕستە هەن، بەكارهێنانیان زیانی ڕاستەوخۆ لە گەنجایەتیمان دەدەن. هێرشكردنە سەر ژنان و خانمان، گەنجایەتیمان ناشرین دەكات با قۆزترین پیاوی دنیاش بین. بۆیە وەك نالی فەرموویەتی: بەكارهێنانی زمان داوێكە و نابێت پێوەی ببین.
  5. ڕەگەزی خۆمان بیر نەچێت: ڕەگەز بەشێكی پێكهێنەری گرنگە لە كەسایەتی ئێمەدا. مرۆڤ لە چوارچێوەی ڕەگەزەكەیدا بیر دەكاتەوە و جەستەی ئەو، گوزارشە لە میزاج و بایۆلۆژیا و شوناسی ئەو. ئێمە كاتێك فەیسبووك بەكار دەهێنین، جەستە و ڕەگەز و خودێتیمان نومایش دەكەین و خۆمان بەو جۆرە دەنوێنین، كە جەستە و ڕەگەزمان دەیخوازێت. زمانی ئێمە پێشئەوەی پەیڕەوی لە دەستووری زمان و لە زمانی فەرمی بكات، پەیڕەوكاری جەستە و ڕەگەزی خۆمانە. ئێمە بە ڕەگەزی خۆمانەوە هەین و مێیینەیی و نێرینەیی لە ئێمەدا ئەو قسانەمان پێدەكات، كە دەیانكەین. هەرچەندە ئەكاونتەكەمان ساختە بێت، وێنەی ڕەگەزی بەرامبەری لەسەر بێت، بەڵام زۆر ڕێگە هەن بۆ ئاشكرابوونی ڕەگەزیمان. زمان لە خۆیدا یەك ڕەهەند نییە و فرە ڕەهەندە، بۆیە گوتراوە: مرۆڤ بە زمانیدا دەناسرێتەوە. لە ئیمامی عەلییەوە تا مێشێل فۆكۆ لەسەر ئەو بڕوایەبوون: مرۆڤ لە زمانیدا خۆی شاردۆتەوە! ڕاستگۆترین بەكاربەری فەیسبووك ئەوەیە، كە گوزارش لە ڕەگەزی خۆی دەكات و ڕێز لە ڕەگەزەكانی بەرامبەری دەگرێت. چەندە ڕێز لە خودی خۆمان بگرین، ئەوەندەش ڕێزمان لێدەگیرێت، پیچەوانەكەشی هەر ڕاستە. ئەمڕۆ زۆر میتۆدی زمانی، ئاخاوتن، گوتارشیكاری، دەروونزانی و دەروونیشكاری هەن، كە ڕاستەقینەی شاراوەكان ئاشكرا دەكەن. هەرگیز بیرمان نەچێت، مرۆڤ كاتیك خەونیش دەبینێت، بێڕەگەز خەون نابینێت..
  6. توندوتیژی ئاشكرا و توندوتیژی شاراوە: فەیسبووك مەیدانی ئاشكرابوونی توندوتیژی شاراوە و پەنهان و نهێنی و گۆڕینیتی بۆ توندوتیژی ئاشكرا. ڕۆژگاری ئەمڕۆ، كەس ناتوانێت توندوتیژی بشارێتەوە و بگرە خودی توندوتیژی لە ڕۆژگاری ئێمەدا نایەوێت خۆی حەشار بدات و بچێتە ئەودیو پەردەوە! ئەی تۆ هەستناكەیت بەبێ ئەوەی بە خۆمان بزانین، توندوتیژتر بووین؟ (لایكێك) و (قاقا)یەك و یەك (هاهاها..)، بەسە بۆ ئەوەی وەك توندوتیژ دەربكەوین. لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و زانایی خەڵكی، ئاستی تێگەیشتنیشیان بۆ زمانی هێمایی و ئاماژەیی بەرز دەبێتەوە. هەموو ئەمەش وامان لێدەكات بە ئاسانی كلیك لەسەر هیچ شتێك نەكەین، تەنانەت دڵ و ئامێز و گوڵیش.. ئاخر كاتێك (قاقا) وەك توندوتیژی و لێدان خۆی ئاشكرا بكات، گەرەنتی چییە بۆ ئەوەی ئاستەكانی دیكەی زمانی ئاماژەش بە هەڵە لێكنەدرێنەوە: كاتیك كەسێك بنووسێت: (ئێستا دایكم كۆچی دوایی كرد و خودا بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات)، چ نیشانەیەكی بۆ دابنێین؟ بە شێوەیەكی ئاسایی خەڵك نیشانەی خەم و فرمێسك دادەنێن، ئەوەش بە واتای هاوبەشی خەمتانین. بەڵام دەتوانین نیشانەی دڵیش دابنێین وەك پەسەندكردنی بەشی دووەمی ڕستەكە: (خودا بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات). بە هەمان شێوە دەكرێت نیشانەی تووڕەییش دابنرێت: بە واتای ئەوەی نەدەبوو هێشتا دایكت بمرێت!
  7. خزمەكان: هەموومان خزم و خوێشمان هەن. بەپێی پەیوەندییەكانی خزمایەتی، خزمان چاوەڕوانییان لەیەكتر هەیە و پێویستە پشتگیری یەكتر و هاندەری یەكتریش بن. بەڵام توێژینەوەكان و ئەزموون ئاشكرایان كردووە، كەمترین كۆمێنت خزمەكان بۆ یەكتری دەنووس و ئیرەیی لە نێوانیاندا زۆرە. چاودێریی یەكتری دەكەن، بەڵام خۆیان لەیەكتری تێناگەیەنن. لە دڵ و ناخەوە یەكتری بەسەر ناكەنەوە و لە شێوازی یەكتری باش تێدەگەن. بۆیە زۆربەی كات ساردییەك لە نێوان خزمە فەیسبووكییەكاندا دروستدەبێت و پاشان دەكشێ بۆ ساردی لە نێوان خزمە ڕاستەقینەكان و پەیوەندییەكان تێكدەچن. هەروەها خزمەكان لە نێوان خۆیاندا قسەت لەسەر دەكەن و هیچت پێناڵێن و ئەمەش تووڕەیی بەرهەم دەهێنێـت. پێشنیار دەكرێت مرۆڤ كەمترین خزمی لە ئەكاونتەكەیدا وەك هاوڕێ هەبێت، یان پاش تاقیكردنەوەیان و چاودێریكردنی هەڵوێستیان، بڕیاری كەمكردنەوەیان بدەین.
  8. خاڵی دیكە بۆ جوانكردنی فەیسبووك و كەسایەتیمان زۆرن، بەڵام ئەمانەی باسمكردن ئەو خاڵانەن كە هەركەس دەتوانێت بەبێ كەمترین زەحمەت كەمیان بكاتەوە و شیرینی بگێڕێتەوە بۆ كەسایەتی خۆی.

پۆستی پێشوو

بایەخی بەشداری مەسرور بارزانی لە کۆنفڕانسی COP28

پۆستی داهاتوو

سکۆرسێزی لەوانە فێر دەبێت کە لە پێش ئەوەوە هاتوون

ڕێبوار سیوەیلى

ڕێبوار سیوەیلى

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

نواندنەوەی مانای جێندەر لە وێنەکانی باربارا کرۆگێر
کولتوور و مرۆڤسازی

نواندنەوەی مانای جێندەر لە وێنەکانی باربارا کرۆگێر

ئه‌یلول 10, 2025
4
ڕۆح و جەستەی ژن لە میدیاکاندا
کولتوور و مرۆڤسازی

ڕۆح و جەستەی ژن لە میدیاکاندا

ئه‌یلول 8, 2025
20
ڕۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئاسایشی تاک و کۆمەڵ
کولتوور و مرۆڤسازی

ڕۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئاسایشی تاک و کۆمەڵ

ئه‌یلول 5, 2025
8

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی یه‌كه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031
« تشرینی دووهەم   کانونی دووهەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە