1- پلانی ڕاگەیەنراوی ئێستای ئیسرائیل نەهێشتنی حەماس و دروستکردنی بەفەرێک دابڕێک و نەهێشتنی پەیوەندییە لەروی خزمەتگوزاریی و دەرفەتی کار و هاتوچۆوە.
2- هێشتا بە تەواوی نازانرێت بۆ ئیسرائیل هێرشە وشکانییەکەی دوا دەخات، هۆکاری زۆر دەخرێتە ڕوو، سەختی شەڕی ناو شار، پڕ چەک بونی حەماس، نەبونی پشتیوانی ئەمریکی، ترسی فشاری نێودەوڵەتی، ئەگەری کردنەوەی بەرەی تر.
3- پلانی کۆچ پێکردنی دانیشتوانی غەزە.
4- ئایا ئێران چۆن دۆخەکە دەخوێنێتەوە: ئەگەر حەماس لە ناوچێت، ئەوا سەرەی ئەوانە، بۆیە نابێت لەناو بچێت، یان ئەوەی حەماس کردی بۆ حەماسیش خۆی چاوەڕوان نەکراوبوو، بۆیە دەکرێتە قوربانی خۆپاراستنی ئێران، یان هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی سەرکردەکانی دەرەوە. سایتێکی نزیک لە زەریف هەواڵی ئەوەی بڵاوکردوەتەوە کە خالید مشعەل پلانی سەردانی بەغدای هەبوو لە ٧ی ئەم مانگە، بەڵام لە بەر هێرشەکەی حەماس هەڵوەشێنرایەوە. ئەگەر ئەمە ڕاست بێت مانای وەهایە کە مشعەل بێئاگابوە لە پلانەکەی غەزە، یان ئەمە هەوڵی ئێرانە بۆ جوداکردنەوەی سەرکردەکانی حەماس لە پێناو هێشتنەوەیان و هەروەها هەوڵی دانوستان بۆ لە ناونەچونیان.
5- نەتانیاهو پلانی لێدانی ئێرانی هەیە. ئایا ئەم دۆخە ئەو پلانەی خێرا تر کرد یان درەنگ هێشتا ڕون نیە.
6- ئایا ئەمریکا دێتەوە بۆ ناوچەکە، پاش ئەمە بە دووری دەزانم.
7- ئایا ئەمریکا بە سیاسەتی شلکردن بۆ ئێران لە پێناوی ئەوەی کە کاری خراپ نەکات، کۆتایی دەهێنێت.
8- وەک لە دیدارەکەی خالد مشعەل لە العربیە دەرکەوت بێزارییەکی زۆری سعودییەکان هەیە لە حەماس، ئایا ئەم دۆخە هێندەی تر خراپی دەکات، بەوەی لە بەرژەوەندی ئێران دژ بە کەنداو ئەم کارەیان کرد.
9- ئایا چ ئیسرائیلێکی نوێ دێتە ئاراوە، دەوڵەتێک بە مامەڵەی باش لە گەڵ کەناری خۆرئاوادا یان زیاتر توندڕەوە؟
10- ئایا کوردی باشور لە خۆبادانی فەیسبوک واز دەدەن!!