• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
شه‌ممه‌, حوزه‌یران 21, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    دەربارەی ساختە هەواڵ

    ئەگەر جەنگی ئەتۆمی بەرپا بێت، مرۆڤایەتی چی بەسەر دێت؟

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

        سیناریۆکانی بەردەم ئایندە: ئێمە بەرەو کوێ دەچین!؟

    لەبارەی میناکانی بەسرەو گەرووی هورمزەوە؛ دەرفەتێکی تر بۆ کورد

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 111

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    بۆچی ئێران بەم ڕۆژە گەیشت؟

    ئێران و ئیسرائیل؛ لە ململانێ و هەڕەشەوە بۆ جەنگی ڕاستەقینە

    ئێران و ئیسرائیل؛ لە ململانێ و هەڕەشەوە بۆ جەنگی ڕاستەقینە

    بەغدای دوێنێ و بەغدای ئیمرۆ؟؟؟

    بەغدای دوێنێ و بەغدای ئیمرۆ؟؟؟

    ئەمریکا و هەرێم؛ هاوپەیمانییەکی ستراتیژی یان پەیوەندییەکی کاتی؟

  • شــیکار
    پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

    پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا  لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

    لوتکەی عەرەبی ئێراق؛ کێشەی ناسنامە لە نێوان قووڵایی نەژادیی و ئایینزایی

    لوتکەی عەرەبی ئێراق؛ کێشەی ناسنامە لە نێوان قووڵایی نەژادیی و ئایینزایی

    ئێراق سەرزەمینى دیکتاتۆرەکان و نیشتیمانى گۆڕە بەکۆمەڵەکان

    ئێراق سەرزەمینى دیکتاتۆرەکان و نیشتیمانى گۆڕە بەکۆمەڵەکان

  • ئــــابووری
    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كورد برای منن

    كورد برای منن

  • چاوپێکەوتن
    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

سەرەکی توێژینەوەی میدیایی

میدیا و سنووره‌كانى ڕه‌خنه‌گرتن له‌ ئایین

دکتۆر کارزان محەمەد لەلایەن دکتۆر کارزان محەمەد
تشرینی یه‌كه‌م 21, 2023
لە بەشی توێژینەوەی میدیایی
0 0
A A
میدیا و سنووره‌كانى ڕه‌خنه‌گرتن له‌ ئایین
0
هاوبەشکردنەکان
110
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“پێشەكی”

رێزگرتن لە ئایین و پیرۆزییەكانی میللەتان، لەو مەسەلە هەستیارانەیە كە لە یاساكانی هەر دەوڵەتێكدا وەك بنەمایەك بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی و ئامرازێك بۆ داكۆكی لە مافە مەعنەوییەكانی مرۆڤ، جەختی لەسەر كراوەتەوە. ئەم بابەتە لەناو گەلانی رۆژهەڵات و بەتایبەت نەتەوەی كورد كە خاوەنی مێژووییەكی دێرینی ئایینە، بەتایبەت كە كوردستان یەكێكە لەو وڵاتە دەگمەن و دێرینانەی هەر لە سەرەتای مێژووی مرۆڤایەتییەوە خوداپەرست بووە، تەنانەت هیچ بتێ لە كوردستانیش نەدۆزراوەتەوە و لە چاخەكانی تاریكیشدا هەر یەكتاپەرست بووە، ئەمەش مایەی شانازی و تێڕامانە بە بەراورد لەگەڵ هەندێ میللەتیتر كە تا دواپەیامبەری مرۆڤایەتی (د.خ) هاتۆتەخوارێ و ئایینی پیرۆزی ئیسلامی هێناوە، سەرقاڵی جۆرەها بتپەرستی بوون.

ئه‌مڕۆ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا؛ په‌یڕه‌وانی چه‌ندین ئایین و مه‌زهه‌بی جۆراوجۆری تێدایه‌، به‌پێی یاسا ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر هاووڵاتی و دامه‌زراوه‌یه‌كه‌ به‌تایبه‌ت میدیاكان و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌پێناو ڕێزگرتن له‌ مافی مرۆڤ، ڕه‌چاوی سنووره‌كانی ئازادی راده‌ربڕین بكات كه‌ دیارترینیان مامه‌ڵه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئایین.

“ماف و ڕێوشوێنه‌كانی ڕه‌خنه‌ له‌ ئایین”

لە هەرێمی كوردستاندا ئایینی جۆراوجۆر (ئیسلام، مەسیح، یەزیدی) و ئایینزا و ته‌ریقه‌ت و ڕێچكەی ئایینی (كاكەیی، هەقە، نەقشبەندی، قادری) تێدایە، مافی ڕه‌خنه‌گرتن له‌ ئایینه‌كان به‌ئامانجی ریفۆرم و گونجاندنیان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی، به‌بنه‌مایه‌كی ئازادی راده‌ربڕین هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌بڕوای (د.سامان فه‌وزی) پسپۆڕی یاسا، بایه‌خی ڕه‌خنه‌گرتنه‌كه‌ش له‌وه‌دایه‌‌: ئه‌و تێڕوانینه‌ی ‌ لای وایه‌ نابێ ڕه‌خنه‌ و قسه‌ی جیاواز له‌سه‌ر ئایین و سیمبوله‌كانی بكرێت، تێڕوانینێكی هه‌ڵه‌یه‌و زیانێكی گه‌وره‌ش له‌ خودی ئایینه‌كه‌ ده‌دات و كۆمه‌ڵگاش له‌ دواكه‌وتوویی و زۆرجاریش له‌نێو خورافیات و نه‌گبه‌تی و بۆچوونی هه‌ڵه‌و ناڕاست ده‌هێڵێته‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی پیاوانی كه‌نیسه‌ له‌ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا به‌بیانووی پاراستنى ئایینی مه‌سیحی كردیان كه‌ دواتر ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌ مێژوودا به‌سه‌رده‌می تاریكی ناوبرا. (فه‌وزی،2019، لا161-162).

لایه‌نێكیتری ئه‌رێنی له‌ ڕه‌خساندنی مافی ڕه‌خنه‌گرتن، بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ پیرۆزیی ئایین و ئاینزاكان و پشتیوانی یاسا لەو پیرۆزییە، هەندێكجار بۆتەمایەی خراپ به‌كارهێنانی ئایین و سه‌رهه‌ڵدانی دیاردەی زیانبەخش وه‌ك: گەورە بە گچكە لە پرۆسەی ژنهێنان، فرەژنی، نوشتە و جادوو…هتد، یاخود كه‌سانێك پێگه‌ ئایینییه‌كانی خۆیان بۆ مه‌به‌ستی نه‌شیاو به‌كاربهێنن، هه‌ربۆیه‌ ڕه‌خنه‌ فاكته‌رێكه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و بنه‌بڕكردنی ئه‌م دیارده‌ زیانبه‌خشانه‌.له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، بنه‌مای سه‌ره‌كی یاساكان و بڕوای زۆرینه‌ی دانیشتوان له‌سه‌ربنه‌مای ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌كاتى ڕه‌خنه‌گرتندا بۆئه‌وه‌ی ‌ئامانجی ڕه‌خنه‌كه‌‌ بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا بێت و هه‌م ڕووبه‌ڕووی گرفتی یاسایی نه‌بێته‌وه‌، پێویسته‌ كۆمه‌ڵێك خاڵی گرنگ ڕه‌چاو بكرێت:-

  • ئایین موڵكی تاكه‌كه‌سێك نییه و میراتی مرۆڤایه‌تییه‌‌، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك له‌كاتی وتووێژ له‌سه‌ر ئایینه‌كه‌ی، پێویسته‌ به‌وریاییه‌وه‌ وشه‌و ده‌سته‌واژه‌كانی هه‌ڵببژێرێت تا بتوانێ په‌یامه‌كه‌ی وه‌ربگرن، نه‌ك ڕووبه‌ڕووی گرفتی گه‌وره‌ ببێته‌وه‌. بۆنمونه‌ له‌بری گاڵته‌ به‌كه‌سانێك كه‌ بۆ چاكبوونه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ك سه‌ردانی مه‌زارێكی پیرۆز ده‌كه‌ن، ده‌شێ به‌زمانێكی شیرین و دڵسۆزانه‌ پێشنیازی پزیشك و داوده‌رمانی بۆ بكه‌یت و بڵێ ئه‌و رێگایه‌ش تاقیبكه‌ره‌وه‌. یاخود بانگخوازێكی ئایینی له‌بری په‌لاماردانی ئافره‌تێك كه‌ جلوبه‌رگی شیاو نییه‌، ده‌شێ به‌زمانێكی ڕێزدارانه‌ پێشنیازی جلوبه‌رگی شیاوی بۆ بكات، واتا پێویسته‌ ئامۆژگارییه‌ ئاینییه‌كان شیرین بكرێت.
  • شوێنكه‌وتووانی ئايين و مه‌زهه‌ب و ته‌ریقه‌ته‌كان، ئه‌ركی سه‌رشانیانه‌ ڕێز له‌ پێكەوەژیان و بۆچوونی یه‌كتر بگرن، چونكه‌ ده‌توانرێ له‌ڕێگه‌ی ڕێز و نه‌وازشه‌وه‌ پێكه‌وه‌ژیان بێته‌دی و ته‌نانه‌ت كه‌سانێكیش به‌ئارامی قه‌ناعه‌تی پێبهێنرێ بۆ نمونه‌ ‌ئیسلام هه‌ڵببژێرێت، به‌ڵام هه‌رگیز به‌هۆی سوكایه‌تی و هاندان بۆ توندوتیژی و خوێنڕشتن، ئایینه‌كان ناتوانن بگه‌نه‌ ئه‌نجام. به‌مانایه‌كیتر، ڕه‌چاوكردنی دیالۆگ له‌نێوان ئایین و شارستانییه‌ته‌كان، ئه‌ركی سه‌رشانی مرۆڤایه‌تییه‌.

یه‌كێك له‌ نمونه‌ دزێوه‌كان، بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كاریكاتێر بوو له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (د.خ) له‌ رۆژنامه‌یه‌كی دانیماركیدا، ناوه‌رۆكی كاریكاتێره‌كان سووكایه‌تی و به‌زاندنی سنووری ڕه‌خنه‌ بوو، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی فراوانى له‌سه‌رئاستی جیهان لێكه‌وته‌وه‌، ته‌نانه‌ت زیانی به‌ ئابووریی دانیماركیش گه‌یاند، كه‌واته‌ ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ پێویسته‌ خودی ده‌وڵه‌تانیش ڕێگه‌ی لێبگرن تا به‌هۆی سوكایه‌تییه‌كه‌وه‌، زیانی گه‌وره‌ به‌ر شكۆ و ئابووری وڵاته‌كه‌یان نه‌كه‌وێت. له‌هه‌مانكاتدا ڕه‌خنه‌یه‌كی دڵسۆزانه‌شم له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ئه‌وه‌ بوو كه‌ له‌بری سووتاندنی ئاڵای وڵاته‌كه‌، ده‌بوایه‌ لۆبی موسوڵمانان به‌شێوازێكی مه‌ده‌نی و له‌ڕێگه‌ی تۆماركردنی سكاڵای یاساییه‌وه‌، ڕووبه‌ڕووی سزادانیان بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ رۆژنامه‌نووسێك تاوانی كردووه‌ نابێ میلله‌تێ به‌وهۆیه‌وه‌ باجه‌كه‌ی بدات، هه‌روه‌كچۆن هه‌ڵه‌ی موسوڵمانێكیش نابێت ببێته‌هۆی سوكایه‌تیكردن به‌ ئایینه‌كه‌ی.

  • لە كۆمەڵگای كوردیدا، گوێڕایەڵی بۆ ئایین لە ئاستێكی بەرزدایە، پێویسته‌ ئایین بكرێته‌ ئامرازێكی گرنگ بۆ هاندانی خەڵك تا پابەندی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت و یاسا بن، ئه‌مه‌ش رێژه‌ی تاوان زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

زۆر جێگه‌ی بایه‌خه‌ به‌جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: (مسقاڵێ گوناه ون نابێ) (وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ- سورة الزلزلة – الآية 7) هانی موسوڵمان بدرێت تا له‌ژێر هیچ پاساوێكدا گوناه نه‌كات له‌هه‌مبه‌ر هاوئایینه‌كانی خۆی یاخود دینه‌ جیاوازه‌كان، تا بتوانین مرۆڤێكی نمونه‌یی به‌رهه‌م بهێنین. به‌مانایه‌كیتر، ئایین ڕێوشوێنێكی گرنگە بۆ پارێزگاری لە ڕێزی مرۆڤایەتی و پەیڕەویی لە یاسا، چونكە كەسانێكی زۆر هەن لە ترسی خودا و ئایین تاوان ناكەن نەك لە ترسی یاسا، ئەمەش دەچێتە خانەی خزمەت بە یاسا و مرۆڤایه‌تییه‌وه.

“تاوانی سوكایه‌تی به‌ ئایین و ئاستی سزادانی”

مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی یاسا وێرای فەراهەمكردنی زەمینەی ئازادی رادەربڕین، ئامانجێكی گرنگیشی هه‌یه‌ كه‌ پاراستنی ئاسایش و ئارامی كۆمەڵگایە، لەم روانگەیەوە رەخنە و شرۆڤەی هەر بابەتێكی هەستیار بەتایبەت ئایین و مەزهەبەكان، پێویستە بەشێوازێك بێت كە لە گەیاندنی پەیامەكەیدا، نەبێتەمایەی رووشاندنی شعوری خەڵك و بزواندنیان بۆ پێكدادان و نائارامی.

“بنه‌ماكانی تاوان”

چەمكی تاوان لە یاسادا پێناسی جۆراوجۆری بۆ كراوە، دەشێ بڵێین: ئەنجامدانی رەفتارێكە یاسا قەدەغەی كردووە، یاخود ئەنجام نەدانی رەفتارێكه‌ كە یاسا بە ئەرك هەژماری كردووە. له‌ تاوانی سوكایه‌تی به‌ ئایینه‌كانیشدا، یاسا شه‌نوكه‌وی بنه‌ماكانی تاوان ده‌كات و به‌و پێوه‌ره‌ش جۆرو ئاستی سزادانی دیاری ده‌كرێت.

1- بنەمای ماددی:- مادده‌ی (28)ی یاسای سزادانی ئێراقیدا ئاماژه‌ی پێداوه‌، مه‌به‌ستیش له‌م بنه‌مایه‌ شرۆڤەی كردار و ڕەفتاری مرۆڤە، كاتێك كەسێك هەڵدەستێ بەئەنجامدانی ڕەفتارێك یا بەجێنەهێنانی ئەركێك كە بەپێی یاسا بەتاوان دادەنرێت. (الراعی، 2009، ص 100) بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌رچه‌نده‌ نییه‌تی له‌سه‌ر ئایینێك خراپ ‌بێت، هه‌تا نییه‌ته‌كه‌ له‌ قسه‌ و ڕه‌فتار و مامه‌ڵه‌كانیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بێت، به‌تاوان دانانرێت.

2-بنه‌مای مه‌عنه‌وی:- لە بڕگەی (1)ی  ماددەی (33)ی یاسای سزادانی ئێراقی ژمارە (111ی 1969)دا، جه‌خت له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌عنه‌وی كراوه‌ته‌وه‌. كاتێك تاوان ئه‌نجام بدرێت، یاسا شرۆڤه‌ی نییه‌ت و هۆكاره‌كانی پشت ئه‌نجامدانی ده‌كات، ئایا كه‌سه‌كه‌ خۆویستانه‌ ئه‌نجامی داوه‌؟ ئایا زانیویه‌تی تاوانه‌؟. هه‌رچه‌نده‌ نه‌زانین پاساو نییه‌ بۆ ئه‌نجامدانى تاوان، به‌ڵام تا ئاستى هۆشیاریی كه‌سه‌كه‌ به‌رزتر بێ به‌دڵنیاییه‌وه‌ سزاكه‌شی قورستر ده‌بێت. بۆنمونه‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی باڵا سوكایه‌تی به‌ئایین بكات، به‌رپرسیارێتی سزایی قورستره‌ له‌ كه‌سێكی نه‌خوێنده‌وار، ئه‌م بۆچوونه‌ به‌پێودانگی ئایینیش هه‌ر راسته‌، گوناهی زانایایه‌ك له‌ نه‌زانێك سه‌ختتره‌.

3-بنه‌مای یاسایی:- بنەمایەكی گشتی یاسایی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە: هیچ شتێك بەتاوان دانانرێ تەنها بەپێی یاسا نەبێت (ئه‌مه‌ش  به‌پێی ماددەی یه‌كی یاسای سزادان). هه‌ر تاوانێك زیان به‌ڕێز و شكۆی ئایینه‌كان و شوێنكه‌وتووه‌كانی بگه‌یه‌نێت، پێویسته‌ به‌پشتبه‌ستن به‌مادده‌یه‌كی یاسایی، جۆری تاوان و ئاستی سزادانه‌كه‌ی دیاری بكرێت كه‌ دواتر ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ین.

4-بنه‌مای ئاشكرایی:- بڵاوكردنەوەی بابەتێك لە یەكێك لە دامەزراوەكانی میدیا یاخود تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان، بە مانای بەخشینی خەسڵەتی ئاشكراییە بەو بابەتە، كه‌واته‌ ڕۆژنامەنووس تا پەیامەكەی بڵاونەكاتەوە ئەوا بەرپرسیارێتیشی ناكەوێتە ئەستۆ. كاتێك خەسڵەتی ئاشكرایی بە بابەتێك بەخشرا، بەرپرسیارێتی یاسایی ڕۆژنامەنووسەكە و دامەزراوە میدیاییەكەش زیاتر دەبێت، بەپێی یاسای ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستانیش سزاكەی دەبێتە دوو هێندە، لەبەر ئەم فاكتەرانە:-

–زۆرترین كەس بابەتەكە دەبینێ.

–زیاتر خەڵك متمانە بە مەسەلەیەك  دەكەن كە بڵاوبكرێتەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەو ساتەی هێشتا مەسەلەكە هەر لەنێو چەند كەسێكدایە.

–كاریگەریی زیاترە لەسەر جەماوەر.

–بڵاوبوونەوەی هەر وێنە و بابەتێك لە میدیاكاندا، دەچێتە ئەرشیفەوە. خوێنەر یا بینەر دەشێ دوای دەیان ساڵ ئەو بابەت و وێنانەی ڕاگەیاندن ببینێتەوە، تەنانەت بكرێنە سەرچاوەی مێژووش بۆ هەڵسەنگاندنی كەسێك یاخود لایەنێك. (محه‌مه‌د، 2022، لا79)

بۆ رێگه‌گرتن له‌ خراپ به‌كارهێنانی ئازادی تا بۆ شكاندن و پەلاماردانی ئایین و پیرۆزییه‌كان بەكارنەهێنرێ، هەردوو چەمكی رێزگرتن له‌ (بیروباوەڕو ئایین) لەیاساكانی هه‌رێمی كوردستاندا چه‌سپێنراوه‌. بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە (سوكایەتی بەئایین و ئایینزاكان) و جیاكردنەوەی (ڕەخنە) لە (تۆمەت و ناوزڕاندن)، هەردوو یاسای سزادانی عیراقی ژمارە (111)ی ساڵی (1969ز) و یاسای ڕۆژنامەگەری ژمارە (35)ی ساڵی (2007)ی هەرێمی كوردستان جەختیان لەسەر سزادانی سوكایەتی بە ئایین كردۆتەوە. لە بڕگەكانی (ا،د،هـ)ی ماددەی (372)ی یاسای سزادانی عیراقی ژمارە (111)ی ساڵی (1969ز)دا هاتووە: “سزای بەندكردن بە مەرجێ لە سێ ساڵ زیاتر نەبێ و غەرامەیەك لە (1) ملیۆن دینار زیاتر نەبێ، بەسەر ئەو كەسەدا دەسەپێنرێ:-

ا- بەڕێگایەك لە ڕێگا ئاشكراكان دەستدرێژی بكاتەسەر بیروباوەڕی گروپێكی ئایینی یاخود سروتەكانیان بشكێنێ.

د- هەڵبستێ بەچاپكردن و بڵاوكردنەوەی كتێبێكی پیرۆزی گروپێكی ئایینی بەشێوازێك دەقەكەی بەئانقەست بگۆڕێت كە بیێتەهۆی گۆڕانی ماناكەی یان سوكایەتیكردن بەحوكمێكی یان بەشێك لە پەیامەكەی.

هـ- بەشێوازێكی ئاشكرا سوكایەتی بەرەمز و كەسایەتییەكی پیرۆز و بەڕێزی گروپێكی ئایینی بكات”.

هەروەها لە هەردوو بڕگەی (2،3)ی ماددەی (9) نۆیەمی یاسای ڕۆژنامەگەریدا، جەختی لەسەر سزادانی سوكایەتی بە ئایین كردۆتەوە، لە بڕگەی دووەمدا هاتووە:”سوكایەتیكردن بە بیروباوەڕو ڕێوڕەسمە ئاینییەكان” و لە بڕگەی سێیەمیشدا هاتووە:”سوكایەتیكردن بەسیمبول و پیرۆزییەكانی هەر ئایین و ئایینزایەك و لەكەداركردنیان” قەدەغەن. سزای بەزاندنی ئەم دوو بڕگە یاساییەش، تەنها غەرامەكردنی داراییە كە سزای ڕۆژنامەنووسەكە لەنێوان (1 تا 5) ملیۆن دیناری ئێراقیدایە. سزای دەزگا ڕاگەیاندنەكەش غەرامەیەكە كە لە (5) پێنج ملیۆن دینار كەمتر و لە (20) بیست ملیۆن دینار پتر نەبێت.

بەمشێوەیە یاسای ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان ڕێگای لە سووكایەتی بە ئایین گرتووەو سزای دارایی بۆ داناوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەك ئاماژەی بۆ داخستنی ڕۆژنامە یان گۆڤارو سزای زیندانی بۆ ڕۆژنامەنووس و نووسەران نەكردووە، هەر داواكارییەكی لەو چەشنەش دەچێتە دەرەوەی بازنەی یاسا.

“مافی وه‌ڵامدانه‌وه و تۆماركردنی سكاڵا”‌

ديالۆگ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئایین، مافێكی ڕه‌وایه‌ له‌ بواری میدیادا. له‌هه‌مانكاتدا له‌كاتی بوونی ڕای جیاوازیشدا مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌و ڕاستكردنه‌وه‌ به‌پێی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستاندا پارێزراوه‌. دامه‌زراوه‌كانی میدیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چه‌ند ئه‌ركێكیان له‌ئه‌ستۆدایه‌:-

-ڕاستكردنەوە:– پێویستە ڕاستكردنەوەی هەر بابەتێك كە لەسەر بابه‌ت و كەس و لایەنەكان بڵاوكراوەتەوە، لەهەمان شوێن و بەهەمان پیت لەو جێگایەدا دابنرێ كە بابەته‌ ناڕاستەكەی تیادا بڵاوكراتەوە، هه‌روه‌ك لەبڕگەی یەكەمی ماددەی شەشەمی یاسای ڕۆژنامەگەریدا هاتووە: “ئەگەر ڕۆژنامە زانیاریی نادروستی بڵاوكردەوە، ئەوا ئەو كەسەی بابەتە بڵاوكراوەكەی پێ پەیوەستە، یاخود یەكێك لە میراتگرانی، یان ئەوەی لە رووی یاساییەوە جێگریەتی بۆی هەیە داوای راستكردنەوەی بكا‌ت و وەڵامی هەواڵ، یان وتارەكە بداتەوە. پێویستە سەر نووسەریش راستكردنەوە، یاخود وەڵامدانەوەكە لە یەكێك لە دوو ژمارەی دوای مێژووی گەیشتنی وەڵامەكە لەهەمان جێ و بەهەمان پیت و هەمان ئەو قەبارەیەی كە پێی بڵاوكراوەتەوە بڵاوبكاتەوە”. دەزگا ڕاگەیاندنەكان لە هەندێ دۆخدا، دەتوانن ڕاستكردنەوەی كەس و لایەنەكان بڵاونەكەنەوه‌،  سەبارەت بەم مەسەلەیەش، لە بڕگەی سێیەمی ماددەی شەشەمی یاسای ڕۆژنامەگەریدا هاتووە:”سەرنووسەر بۆی هەیە وەڵامدانەوەكە… لەم حاڵەتانەی خوارەوە بڵاونەكاتەوە:-

ا- ئەگەر ڕۆژنامەكە بەر لەگەیشتنی وەڵام یان ڕاستكردنەوەكە، بابەتە بڵاوكراوەكەی بەشێوەیەكی وردو تەواو ڕاستكردبۆوە.

ب- ئەگەر وەڵامدانەوە، یان ڕاستكردنەوەكە بەناوێكی خوازراوەوە بێ، یان بەزمانێكی جیا لە زمانی بابەتە بڵاوكراوەكە نووسرابوو.

ج- ئەگەر ناوەڕۆكی وەڵامدانەوەو ڕاستكردنەوە پێچەوانەی یاسا بێ.

د- ئەگەر وەڵامدانەوە یان ڕاستكردنەوە دوای (90) نەوەد ڕۆژ لە بڵاوكردنەوەی هەواڵ، یان وتارە وەڵامدراوەكە گەیشت.

-مافی تۆماركردنی سكاڵا:- هه‌ر بابه‌تێك ئه‌گه‌ر گومانی سوكایه‌تی به‌كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی لێبكرێت، ئه‌وا كه‌سایه‌تییه‌كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ژیاندا مابێت، خۆی یاخود میراتگرانی مافی تۆماری سكاڵایان هه‌یه‌. هه‌ركه‌سێك یا دامه‌زراوه‌یه‌كیش له‌كاتی ڕه‌خنه‌گرتندا، ئه‌و بابه‌ته‌ی باسی ده‌كات پێویسته‌ سێ مه‌رجی تێدا بێت (ڕاست بێ، توانای سه‌لماندنی ڕاستییه‌كه‌ی هه‌بێت، خێروبه‌رژه‌وه‌ندی گشتیشی تێدا بێت)، ئه‌گه‌رنا سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكرێت، بابه‌ته‌كه‌ی به‌تاوان داده‌نرێت.

هه‌روه‌ها تاوانی میدیایی‌ ده‌رهه‌ق به‌ ئایین یان مه‌زهه‌بێكی فه‌رمی كرا، داواكاری گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك داكۆكیكارێك له‌ ئایین كه‌ موڵكی گشتییه‌، ئه‌ركی سه‌رشانییه‌تی سكاڵا تۆمار بكات.

كه‌سایه‌تی و گروپه‌ ئاینییه‌كان واباشتره‌ له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و پشتبه‌ستن به‌لۆژیك و بنه‌ما شه‌رعییه‌كان، بابه‌ته‌كان یه‌كلابكه‌نه‌وه‌، له‌كاتی تاوانیشدا دژ به‌ئایین، واشیاوتره‌ ‌داواكاری گشتی بجوڵێنن تا بیسه‌لمێنن كه‌ شوێنكه‌وتووانی ئایینه‌كه‌، شێوازی مه‌ده‌نی ده‌گرنه‌به‌ر.

سه‌رچاوه‌كان:

*كتێب (به‌كوردی)

1-د.سامان فه‌وزی: بنه‌ماكانی یاسای ڕاگه‌یاندن، له‌ بڵاوكراوه‌كانی كتێبخانه‌ی یادگار، چاپی دووه‌م، 2019ز.

2-د.كارزان محه‌مه‌د: ڕۆژنامەنووس و تاوانەكانی ڕاگەیاندن، له‌ بڵاوكراوه‌كانی سایتی چاوی كورد، سلێمانی، چاپ سێیه‌م 2022،

*به‌زمانی عه‌ره‌بی

 أشرف فتحی الراعی: جرائم الصحافە و النشر، دارالثقافة و النشر، الطبعة الاولی، عمان، 2009

*یاساكان:

-یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ (35)ی 2007.

-قانون العقوبات العراق، رقم 111 لسنة 1969.

پۆستی پێشوو

دەبێ کەرەستەکانی توێژینەوە چۆن بن؟

پۆستی داهاتوو

جەنگی ئیسرائیل-حەماس، کاریگەرییە خێراکانی لەسەر وزە

دکتۆر کارزان محەمەد

دکتۆر کارزان محەمەد

رۆژنامەنووس و مامۆستای زانکۆ

پەیوەندیداری بابەتەکان

ئاوا ژۆرنالیستەکان درۆ دەکەن
توێژینەوەی میدیایی

ئاوا ژۆرنالیستەکان درۆ دەکەن

حوزه‌یران 15, 2025
24
زمانەوانیی کۆمپیوتەر
توێژینەوەی میدیایی

زمانەوانیی کۆمپیوتەر

ئایار 6, 2025
46
میدیا لە نێوان ڕۆشنگەری و ژاوەژاودا
توێژینەوەی میدیایی

میدیا لە نێوان ڕۆشنگەری و ژاوەژاودا

نیسان 27, 2025
58

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

تشرینی یه‌كه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  
« ئیلول   تشرینی دووهەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە