• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
یه‌ك شه‌ممه‌, ته‌مموز 13, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا

    ‎ئایا ئەلتەرناتیڤی خەباتی چەکداری هەر چەکدارییە؟

    ڕانانێك بۆ کتێبی (ترس وەک دياری)

    گۆڕینی چەمکی ئیرادەی هێز

    گەمەیەکی خراپ!

    گەمەیەکی خراپ!

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    تابلۆی هاوشێوە

    تابلۆی هاوشێوە

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 112

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    کورد لە کوێی هاوکێشەکەدایە؟

    گەرووی هورمز؛ کلیلی ئابوریی جیهان

    گەرووی هورمز؛ کلیلی ئابوریی جیهان

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    ئیسرائیل ئێران: چی رویدا، چی ڕودەدات؟

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

  • شــیکار
    ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەزگایەکە بۆ پشکنین یان ئامرازێکى شەڕە؟

    ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەزگایەکە بۆ پشکنین یان ئامرازێکى شەڕە؟

    پێشبڕکێى خۆپڕچەککردن

    پێشبڕکێى خۆپڕچەککردن

    لە شمشێرەوە بۆ درۆن

    لە شمشێرەوە بۆ درۆن

    کورد لە دووڕیانی ئایندەیەکی تاریک و هەڵپەسێردراوی ئێراق؛ خوێندنەوەیەکی کوردستانیانە

    کورد لە دووڕیانی ئایندەیەکی تاریک و هەڵپەسێردراوی ئێراق؛ خوێندنەوەیەکی کوردستانیانە

    گەڕی دووەمی لێدانی ئێران

    گەڕی دووەمی لێدانی ئێران

    هەڵپساردنی ئەندامێتی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم؛ هۆکار و لێکەوتەکان

    هەڵپساردنی ئەندامێتی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم؛ هۆکار و لێکەوتەکان

    جەنگی ئێران و ئیسرائیل؛ کێ براوە و دۆڕاو بوو؟

    جەنگی ئێران و ئیسرائیل؛ کێ براوە و دۆڕاو بوو؟

    جەنگی زانیارییەکان

    جەنگی زانیارییەکان

    دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

    دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

    ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

    ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

  • ئــــابووری
    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    یادەوەری، ناسنامە و بەرخۆدان، وەك بناغەکانی کوردبوون

    یادەوەری، ناسنامە و بەرخۆدان، وەك بناغەکانی کوردبوون

    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

  • چاوپێکەوتن
    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

سەرەکی بـــیر و ڕا

توندوتیژیی لە سەردەمی جهانگیریی‌دا

سالار فەتاح لەلایەن سالار فەتاح
تشرینی یه‌كه‌م 2, 2023
لە بەشی بـــیر و ڕا
0 0
A A
توندوتیژیی لە سەردەمی جهانگیریی‌دا
0
هاوبەشکردنەکان
27
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

توندوتیژیی چییە؟

مه‌به‌ست له‌ ڕه‌فتارێکه‌ که‌ ئازارێکی جه‌سته‌یی یا ده‌روونیی به‌ مرۆڤ بگه‌یه‌نێت.

جۆرەکانی توندوتیژیی کامانەن؟

توندوتیژیی جۆری زۆره‌. توندوتیژیی جەستەیی و دەروونیی؛ دوو جۆری سەرەکین.

هەڵبەت بۆ یەکەمجار توندوتیژیی له‌ سروشته‌وه‌ خوڵقێنراوه‌ و گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ مرۆڤ. توندوتیژیی کۆمەڵایه‌تی، هه‌موو ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ مرۆڤه‌کان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ده‌بێته‌ مایه‌ی ئازاردانی مرۆڤه‌کانی تر.

ئایا توندوتیژیی زیادی کردوە؟

ناتوانین بڵێین له‌ ئیستادا توندوتیژیی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌ره‌و‌ زیاتر دەچێت،‌ بەڵکو له‌ئیستادا توندوتیژییه‌کان زیاتر د‌رکیان پێ ده‌کرێت، جاران درککردن به‌رامبه‌ر به‌ توندوتیژیی که‌م بوو. ڕاده‌ی سه‌پاندن زۆر بوو، چه‌مکی گوێرایه‌ڵی و ملکه‌چی باڵاده‌ست بوو. گه‌رچی خودی باڵاده‌ستی و سه‌پاندن، توندوتیژین. بەڵام خەڵکی نه‌یده‌زانی ئه‌وانه‌ توندوتیژیین. هه‌روه‌ها ئامڕازەکانی گه‌یاندن که‌م بوون، تا به‌ئاگا بێینەوە، له‌وه‌ی بزانین چی توندوتیژییه‌کە دەکرا و له‌ گۆشه‌یه‌کی بچووکدا قڕو قه‌پی لێ ده‌کرا.

ده‌شکرێت بڵێین فۆرمه‌کانی توندوتیژیی له‌ سه‌رده‌مێکه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مێکی تر ده‌گۆڕدرێن و میدیا ئامڕازێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ گۆڕین و ئاڵوگۆڕی فۆرۆمه‌کانی توندوتیژیی. مرۆڤ له‌ زهنی خۆیدا توانای داهێنانی وێنه‌ی نوێی هه‌یه،‌ هه‌ر به‌و جۆره‌ی هونه‌رمه‌ند وێنه‌یه‌کی نوێ به‌رهه‌م دێنێ، مرۆڤی توندوتیژیش ده‌توانێت بیر له‌ داهێنانی شیوازی نوێ بکاته‌وه‌ بۆ نواندنی توندوتیژییه‌که‌ی. له ‌هه‌موو بواره‌کاندا، داهێنه‌ره‌کان که‌ من، بەڵام لاساییکه‌ره‌وه‌کان زۆرترن، بۆ لاساییکردنه‌وه‌ش ئامڕازه‌کانی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ڕۆڵ و کاریگه‌رییان زۆره‌.

یه‌کێک له‌ ده‌رکه‌وته‌کانی جهانگیریی به‌هۆی ئامڕازه‌کانیه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ هاوشیوه‌یی و وەکیەکی دروست ده‌کات. هه‌ر به‌و جۆره‌ی کاڵا بازرگانییه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌ دابونه‌ریته‌کانیش له‌گەڵ خۆیدا بڵاو ده‌کاته‌وه‌. هه‌ر به‌و جۆره‌ی دابونه‌ریته‌ کۆمەڵایه‌تیه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه‌ ده‌رهاویشته‌کانی خودی ئه‌و دابونه‌ریته‌ تازانەش بڵاو ده‌کاته‌وه‌. بۆیه‌ جیهانگیریی خۆی هۆکاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ توندوتیژیی بناسین، بزانین چی توندوتیژیی بووه‌ چی توندوتیژییه.‌ هاوکات هۆکاریشه‌ بۆئه‌وه‌ی فۆرمه‌کانی تازه‌ی توندوتیژیمان پێببه‌خشێت.

له‌نێو جهانگیریدا و به‌ئامڕازه‌کانی گه‌یاندن، به‌ خێرایی ئه‌و کاریگه‌ریانه‌ دانراون. بۆیه‌ هه‌ر دیمه‌نێکی نوێی پێشتر نه‌بینراوی ناو میدیا کاریگه‌ریی ئەرێنی و نەرێنی خۆی هه‌یه‌ چ بۆ گواستنه‌وه‌ی شێوازی توندوتیژیی چ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش زیاتر هه‌ست به‌وه‌ بکه‌ین که‌ توندوتیژیی ڕووده‌دات، چ بۆ ئه‌وه‌ش بارێکی ده‌روونیی وا ده‌خوڵقێنێ که‌ که‌سه‌کان نائارام ده‌بن و دوچاری توندو تیژیی ده‌بن چ خۆشیان وه‌ک فیتنه‌ له ‌ماڵدا ڕۆڵ ده‌گێرن بۆ ڕوودان و تێکدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی خێزان و کۆمه‌ڵگه‌ به‌گشتی. هاوکات ڕۆلی ئەرێنییش ده‌گێڕن، بەڵام ئه‌وه‌ به‌ته‌نها ئه‌وان لێی به‌رپرسیار نابن له‌په‌نای میدیادا ده‌بێت کار و دامه‌زراوه‌ی تر هه‌بێت پێبه‌پێی میدیا کار بکات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی دەرهاویشتە نەرێنیەکانی میدیاکان و جیهانگیریی به‌گشتی یا بۆ زیاتر کردنی دەرهاویشتە ئەرێنییەکان.

نەریــت و ئـــاین

نه‌ریت و ئایین خۆیان دوانه‌یه‌کی ته‌واوکه‌ری یه‌کن و زۆر جاریش دژ به‌ یه‌کن، له‌ کاڵکردنه‌وه‌ یا تۆخکردنه‌وه‌ی فۆرمه‌کانی ژیاندا. هیچ ئایینێک نییه‌ و‌ هیچ رێبازێکی تری سیاسیش نه‌بووه‌ نه‌ک هه‌ر ئایین که‌ توانیبێتی ته‌واوی نه‌ریته‌کانی کۆمەڵگەکه‌ی خۆی ڕەد بکاته‌وه‌ و توانیبێتی درێژه‌ به‌مانی خۆی بدات، بەڵکو له‌سه‌ر به‌شێکی نه‌ریته‌کان ژیاوه‌ دژ به‌ به‌شێکی تریان کاری کردووه‌.

له‌ توندوتیژییشدا به‌هه‌مان شێوەیە‌. گه‌رچی بۆ توندوتیژیی، پێم باشه‌ نه‌ڵێین ئایین دروسترە بڵێین ده‌مارگیریی یا بڵێین ئه‌و ڕێبازانه‌ی که‌ نرخی ژیانی مرۆڤ ده‌به‌ستنه‌وه‌ به‌ شتێکه‌وه‌ کە پێیانوایه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک خاوه‌نی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ نه‌بوو، مافی ژیانی نیه. نابێت به‌ته‌نها بڵێین دین، چونکه‌ دینیش هه‌یه‌ فێری لێبورده‌یی و نا توندوتیژیمان ده‌کات، به‌گشتی هه‌ر ئایدیایەک به‌ شێوازی ڕه‌ها خۆی ئاڕاسته‌ بکات، هه‌ر بیروبۆچونێک ببێته‌ باوه‌ڕێک و خۆی له‌ ژیانی مرۆڤ به‌نرختر بزانێت، ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆکار بۆ زیادکردنی توندوتیژیی. ته‌نانه‌ت زانستیش مه‌ترسی دروست ده‌کات ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ له‌بیر بکات که‌ له‌پێناو ژیان و پاراستنی ژیانی مرۆڤدا خوڵقاوه‌ و خۆی به‌پیرۆزتر بزانێت له‌ ژیانی که‌سێک که‌ نازانستیانه‌ بیر ده‌کاته‌وه‌ هۆکاردەبێت بۆ توندوتیژی.

گرنگه‌ له‌هیچ شتێکدا پەڕگیری نه‌نوێنین،، ته‌نانه‌ت له‌ بواری کۆمەڵایه‌تیشدا په‌ڕگیری مه‌ترسی که‌متر نابێت له ‌پەڕگیرییه‌کانی تری وه‌ک پەڕگیریی سیاسی یا ئایینی. هه‌موو ئه‌و فاکته‌رانه‌ی که‌ هه‌ر له ‌منداڵییەوە‌ وا مرۆڤ په‌روه‌رده‌ ده‌که‌ن که‌ (مرۆڤ نرخی ژیانی به‌نده‌ به ‌خەسڵەتێکه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئەو‌ خەسڵەتەی نه‌بوو، شایسته‌ی ڕێز یا ژیان نیه)ئه‌وا زه‌مینه‌ خۆش ده‌کات که‌ به ‌هه‌موو شێوازێک بکه‌ره‌کانی کۆمەڵگە سوکایه‌تی به‌وانه‌ بکه‌ن که‌ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌یان تێدا نییه‌. هه‌روه‌ها هۆکاری تری وه‌ک تۆڵه‌کردنه‌وه‌.

هاوکات به‌رژه‌وه‌ندی ماڵیی سیاسیی و سه‌دانی تر فاکته‌رن بۆ توندوتیژیی. هەروەها پشووکورتی هۆکاره‌ بۆ توندوتیژیی، نه‌زانینی فره‌ ڕه‌هه‌ندی واته‌ کاتێک که‌سێک ده‌یه‌وێت به‌مه‌به‌ستێک بگات، یا ته‌نانه‌ت په‌یامێک بگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر بیرته‌سک بوو خۆی تاک ڕه‌هه‌ند بوو، نه‌یزانی شێوازی دیکەی ژیان هه‌یه‌ بۆ گه‌شتن به‌ مه‌به‌ست یا بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌ست، ئه‌وا خێراترین ڕێگه ‌که‌‌ هەڵده‌بژێرێت و به‌ناجاریش له‌ژێر فشاری ده‌روونییدا هەڵیده‌بژێرێت، چونکه‌ تاکڕه‌هه‌ندی وا ده‌کات مرۆڤ به‌رده‌وام هه‌ست به‌ فشار بکات له‌ به‌رانبه‌ر نه‌خێره‌کانی ژیاندا. بۆیه‌ زیاتر ئه‌و که‌سانه‌ توندوتیژیی ده‌نوێنن که‌ ڕه‌قن که‌سێتییان نه‌رم نییه‌، بۆیه‌ په‌روه‌رده‌کردنی ڕه‌ق سیسته‌می تاکڕه‌هه‌ند و بیری تاکڕه‌هه‌ند، کۆمەڵگه‌ی تاکڕه‌هه‌ند هۆکاری گه‌وره‌ن بۆ زیاتر کردنی توندوتیژیی.

کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بووه‌ به‌درێژای مێژو بێبه‌ش نه‌بوه‌ له‌ توندو تیژی، به‌ڵام ئێمه‌ چاوه‌روانیمان له‌ په‌روه‌رده‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ند به‌ به‌نده‌کانی مافی مرۆڤ کار پێ بکات، به‌ڵام ئه‌م کاره‌ به‌و مامۆستایانه‌ ناکرێت که‌ خۆیان قوربانی ده‌ستی توندوتیژین مێژوو کرده‌که‌ی کۆمه‌ڵگه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی هیوامان به‌وه‌ هه‌بێت پیویستمان به‌ کاتی زیاتر و به‌ ده‌ستکاری کردنی تێکڕای سیسته‌م هه‌یه‌.

گرنگه‌ بزانین ئێسته‌ ئێمه‌ له ‌نێوان کۆمه‌‌ڵگه‌یه‌کی نەریتی و زانستیداین، هه‌ردوو ئاڕاسته‌که‌ دامه‌زراوه‌یان هه‌یه‌ و کاریگه‌ریان له‌کۆمەڵگەدا هه‌یه،‌ بەڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که‌ دامه‌زراوه‌ زانستیه‌کانیشمان، هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی تێدا هەڵده‌سوڕێن که‌ هێشتا نەریت و بیر و هێزی نه‌ریتی وا کاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌یه ‌و ئاڕاسته‌یان ده‌کات که‌ پڕاوپڕه‌ له‌ بیری پەڕگیرانه‌ له‌و بیرانه‌ی که‌ خاڵییه‌ له ‌تاکگه‌رایی خاڵییه‌ له ‌ئازادیی تاکه‌ که‌سی، خاڵییه‌ له‌ ڕێژه‌ باوه‌ڕی، له‌ ئێستادا به‌ پێی ئه‌و بارودۆخه‌ی هه‌مانه‌ جیاوازییه‌کی که‌م له ‌نێوان دامەزراوه‌کانی ئاشتەوایی خێڵەکیی و دامه‌زراوه‌کانی تری کۆمەڵایه‌تیدا هه‌یه‌، چونکه‌ دامه‌زراوه‌کانی تری کۆمەڵایه‌تیش هێزی نەریتی و خێڵەکیی کۆمەڵگە به‌ ئاسانی ملی پێنه‌داون. ته‌نانه‌ت له‌م هه‌رێمه‌دا، خۆ دامه‌زراوه‌کانی یاساش به‌ ته‌واوی واتا به‌ ئه‌لفوبێی یاسا کار ناکه‌ن و هێزی دیکە به‌سه‌ریانه‌وه‌ باڵاده‌سته‌، بۆیه‌ مه‌کته‌به‌ کۆمه‌لایه‌تییه‌کان به‌شی خۆیان ڕۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ دامرکاندنه‌وه‌ی کێشه‌‌ی کۆمەڵایه‌تیدا، بەڵام ڕۆڵیان نه‌بووه‌ له‌ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و فاکته‌رانه‌دا که‌ ده‌بنه‌ هۆکاری توندوتیژیی.

گه‌رچی خودی مه‌کته‌به‌کان هێمان بۆ ئه‌وه‌ی که‌ هێشتا هێزی نه‌ریتی له‌م هه‌رێمه‌دا کاریگه‌ری خۆی هه‌یه. مه‌کته‌به‌ کۆمەڵایه‌تییه‌کان کێشە چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن، نەک کار له‌سه‌ر هۆکاره‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ی کێشه‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کان بکەن، که‌ گۆڕینی ئه‌و فاکته‌ره‌ کەلتووریانه‌یه‌ ده‌بنه‌ هۆکاری خودی ئه‌و کێشانه.‌ بۆیه‌ دواتر به‌ جۆری تر له‌لای که‌سی تر سه‌ر هەڵده‌داته‌وه‌. هاوکات بوونی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ ئاماژه‌یه‌کی تره‌ که‌ ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌ نه‌ریتییه ‌و به‌و جۆره ‌و له‌و ڕێیه‌وه‌ ده‌توانی مامەڵه‌ی له‌گەڵ بکه‌یت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ ئه‌رکی یه‌که‌می یاسا و په‌روه‌ده‌یه‌ که‌ ده‌ست له‌نێو ده‌ست بنێن بۆئه‌وه‌ی هزرێکی ناتوندوتیژ و لێبوردەیی له‌نێو کۆمەڵگه‌دا برەو  پێبدات ‌و بچەسپێنێت.

هه‌ر به‌وجۆره‌ی جارنامه‌ی مافی مرۆڤ له‌ گیران و سزادان له‌م هه‌ریمه‌دا به‌مانا ڕاسته‌قینه‌که‌ی له‌به‌رچاو نه‌گیراوه،‌ لێبووردنه‌ گشتیه‌کانیش له‌کاتی ده‌رکردنیاندا زانستی تاوانناسی و پره‌نسیپه‌کانی چاکسازیان له‌به‌رچاو نەگرتووه. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌رکێک له‌ ئه‌رکه‌کانی سزادانه ‌یاساییه‌کان بۆ سڵه‌مینه‌وه‌ی گشتی بێت ئه‌وا لێبوردنی گشتی ئه‌و سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ که‌م ده‌کاته‌وه‌.

پێشنیار ده‌که‌م 

به‌ کرده‌یی کار بۆ به‌سیسته‌م کردنی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ بکرێت به‌ جۆرێک له‌ هه‌مو سێکته‌ره‌کانی ژیاندا ڕه‌نگی دابێته‌وه‌.

دواجار پێشنیار ده‌که‌م ڕۆژێک ته‌رخان بکه‌ین بۆ دانپێدانانی گشتی له‌و ڕۆژه‌دا هه‌مووان دان به‌وه‌دا بنێین که‌ توندوتیژییمان نواندووه‌ و له‌و ڕۆژه‌دا داوای لێبوردن له‌ یه‌کدی بکه‌ین

سه‌رکرده‌ له‌ هاونیشتمانییه‌کانی، ژن و پیاو لەیەکتری، گەورەکان لە مناڵەکان، بەڕێوه‌به‌ر له‌ فه‌رمانبه‌ره‌کان، مامۆستا له‌ قوتابیه‌کان، منداڵه‌کانیش له‌ پشیله ‌و سه‌گه‌ به‌رەڵاکانی کۆڵان له‌ چۆله‌که‌ ته‌زیوه‌کانی گوێسه‌بانەکان هه‌ر که‌سه‌ بڵێ من توندوتیژییم نواندووه‌ بمبورن له‌مه‌ودوا واده‌که‌م توندو تیژ نه‌بم.

زۆر سوپاس بۆ هاوڕێی ئازیزم مامۆستا ساڵح بێچار بەڕێنوس و داڕشتنەوەی دیدارەکەدا چوەوە وەک بابەتێک بۆی ناردمەوە، چونکە دیداربو لەگەڵم ئەنجامدرابو

ئەم وتارە دید و بۆچونی تایبەتی نووسەرەکەیەتی

پۆستی پێشوو

کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان لە سیاسەتی پارتیدا

پۆستی داهاتوو

بۆقی ناو بیرەکە: ئایا بۆچی بیرناکەینەوە؟

سالار فەتاح

سالار فەتاح

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

بـــیر و ڕا

‎ئایا ئەلتەرناتیڤی خەباتی چەکداری هەر چەکدارییە؟

ته‌مموز 12, 2025
25
ڕانانێك بۆ کتێبی (ترس وەک دياری)
بـــیر و ڕا

گۆڕینی چەمکی ئیرادەی هێز

ته‌مموز 10, 2025
9
گەمەیەکی خراپ!
بـــیر و ڕا

گەمەیەکی خراپ!

ته‌مموز 6, 2025
29

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

تشرینی یه‌كه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  
« ئیلول   تشرینی دووهەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە