“پەروەردەی ڕەخنەیی چییە؟”
پەروەردەی ڕەخنەیی بریتییە فەلسەفەیەکی پەروەردەیی، جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەریەکە لە دۆزەکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و دیموکراسی جیانەکرێنەوە لە پرۆسەکانی پەروەردە، فێرکردن و فێربوون، ئهم فهلسهفهیه وایدهبینێت ئهركی گۆرانكاری له دنیایهكی نادادپهروهر و چهوسێنهرانهوه بۆ دنیایهكی باشتر كه لانیكهمی دادپهروهری و شكۆی مرۆڤ تیایدا پارێزراو بێت، ئهركی پهروهرده و فێركردنه، بۆ ئهم مهبهستهش پێویسته پهروهرده رزگاركردنی مرۆڤ بێت له هۆشیاری ساخته و بنەمای گهشهپێدانی هوشیارییهكی ئهقلانی رهخنهگرانه بێت لای تاک، تا له رێگای ئهم هوشیارییهوه بتوانێت رووبهرووی كێشهكانی واقیع ببێتهوه و پلانی چارهسهركردنی ههبێت.
“کێ بە باوکی ئەم فەلسەفەیە دادەنرێت؟”
ئەم فەلسەفە پەروەردەییە لەلایەن فەیلەسوف و پەروەردەکاری بەڕازیلی “پاولۆ فرێری”ەوە دامەزراوە. فرێر لەسەر ئەم بابەتە شاکارێکی نوسراو لە فۆرمی پەرتوکێکدا لە ساڵی ١٩٦٨ دا بڵاوکردەوە بە ناوییشانی “پێداگۆجی چەوساوەکان” کە بە نوسراوی بنەڕەتی ئەم فەلسەفەیە و باوەڕی جوڵانەوەکەی هەژمار ئەکرێت.
“ئامانجی ئەم فەلسەفەیە و جوڵانەوەکەی چییە؟”
ئامانجی پەروەردەی ڕەخنەیی بریتییە لە ڕزگاربوون لە چەوسانەوەی کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی بەهێزکردنی هۆشیاری ڕەخنەیی و بیری رەخنەگرانەی بەرهەمهێن. هۆشیاریی بیری ڕەخنەیی هانی تاکەکان دەدات بۆ بەشداریکردن لە ڕەخنەی کۆمەڵایەتی و کرداری سیاسی بۆ کاریگەری گۆڕانکاری و خۆڕاستکردنەوە و بەرهەمهێنانی تاکی سەرکردە بۆ کۆمەڵگا تەقلیدییە چەوساوەکە، بهمهش ئامانجی پهروهرده تهنها فێركردنی كۆمهڵێك بهها و زانیاری نییه، بهڵكو هاوئاسته لهگهڵ گۆرانكاری ریشهیی ناو ژیانی كۆمهڵایهتی و سیاسی.
“کاریگەری فەلسەفە و جوڵانەوەکانی دیکە لەسەر ئەم فەلسەفەیە”
پەروەردەی ڕەخنەیی لەژێر کاریگەری تیۆری ڕەخنەیی قوتابخانەی فرانکفۆرتدایە، بەتایبەت بیرمەندە ناسراوەکانی قوتابخانەکە وەک هۆکهایمەر و ئادرنۆ، فرانکفۆرت کاریگەری لەسەر زۆربەی ئاڕاستەی توێژینەوە و جوڵانەوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان داناوە، لەم چوارچێوەیەشدا تێزی پەروەردەی ڕەخنەیی کاریگەر بوە بە ڕوانگەی ڕەخنەیی فرانکفۆرت و گەلێک ڕوانگە فەلسەفییەکانی دیکەی، لە ڕاستیدا لە ڕووی ڕەخنەییەوە ئەم فەلسەفەیە کەوتووەتە ژێر هەژموونی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکانی دیکە و بە تایبەت لە چوارچێوە تیۆرییەکانیدا؛ لەوانە مافی مرۆڤ، مافە مەدەنییەکان، تیۆرییە فێمێنیستییەکان، تیۆری فەلسەفییەکانی دوای کۆلۆنیالیزم و تیۆری باوی پارێزی و دژە هاوڕەگەزخوازی لە هەمانکاتدا.
“شێوازی پەروەردەیی”
پەروەردەی ڕەخنەگرانە هانی خوێندکاران دەدات کە بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە بیر لە ئەزموونە پەروەردەییەکانیان بکەنەوە و بیانبەستنەوە بە چوارچێوەیەکی کۆمەڵایەتی فراوانتر. بەمەش تێکەڵبوونێکی بازنەیی لە تیۆری، بەکارهێنان، هەڵسەنگاندن، بیرکردنەوە، و پەرەسەندنی تیۆری زیاتر لەخۆ دەگرێت. لە پەروەردەی ڕەخنەییدا شێوازی پەروەردە تەنها خۆی نابینێتەوە لە وەرگرتنی کۆمەڵێک زانیاری و فێرکردنی کۆمەڵێک ڕەفتار، بەڵکو دروستکردنی هوشیارییەکی زانستیە بۆ تێگەیشتن لە واقعی چەوسانەوە و نادادپەروەری، لەوێشەوە هەوڵدان بۆ گۆڕانکاری
“کەسایەتییە دیار و کاریگەرەکانی ئەم جوڵانەوەیە”
کەسایەتییە دیارەکان لە پەروەردەی ڕەخنەگرانەدا بریتین لە پاولۆ فرێر، هێنری جیرۆکس، بێڵ هوکس، پیتەر ماکلارن کە ڕا وبۆچوون و تێڕوانینی جیاوازیان بۆ ئەم جۆرە فەلسەفەیە هەبووە.
“ڕەخنەکان”
پەروەردەی ڕەخنەگرانە بە تێپەڕبوونی کات گەشەی کردووە، خۆگونجاندنی هەیە لەگەڵ بەرەنگارییەکان و نیگەرانییە هاوچەرخەکان، لەوانە جیهانگیری و کێشە ڕەگەزییەکان، فەلسەفە ڕۆحانییەکان و ئاینییەکان و…تاد. هەندێک لە ڕەخنەگران دەڵێن کە زۆر جەخت لەسەر ئایدۆلۆژیا و چالاکی دەکاتەوە، لەوانەیە ئەمەش لەسەر حسابی پەرەپێدانی شارەزایی کرداریی پیشەیی بێت.
“لە پۆلەکاندا”
لە پۆلەکاندا، پەروەردەی ڕەخنەیی بەرەنگاری میتۆدە نەریتییە باو و تەقلیدییەکانی وانەوتنەوە دەبێتەوە و جەخت لەسەر بەشداریکردنی چالاکانەی فێرخوازان و مامۆستایان دەکاتەوە لە پرۆسەکانی پەروەردە و فێرکردن و فێربوونی ڕاستەقینەدا. هەوڵدەدات خوێندکارەکان بەهێز بکات بۆ ئەوەی ببنە بیرمەند و لیدەری ڕەخنەگر و بریکاری گۆڕان و گۆڕانکارییە ڕادیکالییە ئەرێنیە مەدەنییەکان. خوێندکاران لەوانەیە بەرگری لە پەروەردەی ڕەخنەگرانە بکەن لەبەر هۆکاری جۆراوجۆر، لەوانە جیاوازی ئایدۆلۆژی، ترس لە ڕەخنە لە خود، یان ناڕەحەتی لەگەڵ بابەتە مشتومڕلەسەرەکانی ناو کۆمەڵگە. بۆیە پێویستە مامۆستایان ڕێوشوێنی ستراتیژی بەکاربهێنن بۆ چارەسەرکردنی ئەم ببەرگریکردنەی قوتابیان و بەکەرهێنان لە پێناو ئامانجە پەروەردەییە سەرەکیەکە بە شێوەیەکی کاریگەر.
“پەروەردەی ڕەخنەیی لە پەروەردەدا”
ئەو مامۆستایانەی کە پەروەردەی ڕەخنەیی هەزم ئەکەن و بەکاری دەهێنن لە شێوازی وانەووتنەوەیاندا، پێویستە لەگەڵ خوێندکارەکانیان ببن بە فێرخواز و لە باکگراوندی کولتووری و ئەزموونی خوێندکارەکانیانەوە بزوێنەری تێگەیشتنیان بە ئاراستەی پڕۆسەکان بجوڵێنن. لایەنگری نادیار و تێڕوانینی ئایدۆلۆژی مامۆستایان دەتوانێت کاریگەری لەسەر ژینگەی پۆل و فێربوونی فێرخوازان بە شێوەیەکی ئەرێنیانە هەبێت.
“ڕەخنە لەسەر پەروەردەی ڕەخنەگرانە یان ڕەخنەیی”
پەروەردەی ڕەخنەگرانە ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە بەهۆی تیشک خستنە سەر ئایدۆلۆژیا و ئەگەری پشتگوێخستنی لێهاتوویی لە تواناکانی نووسینی فێرخواز. هەندێک لە شارەزایانی پەروەردە پێیان وایە کە لەوانەیە ئەو پێشینەیەی ئەم فەلسەفەیە دەیداتە بە چالاکییە پەروەردەییەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر چالاکییە پەروەردەیی و فێرکردنەکانی دیکەی وەك زمان و نووسین دروست بکات، کە ئەمەش ڕەنگە زیان بە بەشێک لە توانستە بنچینەیییەکانی دیکەی قوتابیان بگەیەنێت.
“پێشکەوتنەکانی ئەم دواییەی پەروەردەی ڕهخنەیی”
هەندێک لە زانایان کە پێشتر پەیوەندییان بە پەروەردەی ڕەخنەگرانەوە هەبووە، ڕەخنەیان لە بزووتنەوەکە و فەلسەفەی بونیادی بزوتنەوەکە گرتووە بە ئاماژەدان بە کێشەکانی و چەمکە بنچینەییەکانی لە چوارچێوەی پەروەردەی دروستدا.