• EnglishEnglish
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
چوار شه‌ممه‌, ئه‌یلول 27, 2023
چاوی کورد
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    خه‌سڵه‌ته‌كانی مرۆڤی سیاسی

    خه‌سڵه‌ته‌كانی مرۆڤی سیاسی

    چۆن کورد وئەمریکا دەبن بەهاوپەیمان؟

    ناسنامەی ڕاستەقینەی كەركووك

    چۆن میدیا بەگەڕ بخرێت؟

    ڕیفراندۆم و دەوڵەت

    پەروەردە چییە؟

    ترسی پۆپۆلیستییانە

    ترسی پۆپۆلیستییانە

    ئەمه‌ریکا وەک نێوەندگیر

    ڕیفراندۆم وەک هەنگاوێکی چارەنوسساز بۆ جیابوونەوەی چارەساز

    ڕێکخستنەوەی‌ بازاڕەکانی‌ کوردستان

    چین، لەسەر مانگەوە

    چین، لەسەر مانگەوە

    توندوتیژی بەرانبەر ئافرەتان، سیما وهۆکارەکانی

    توندوتیژی بەرانبەر ئافرەتان، سیما وهۆکارەکانی

    ترس لە هەرێم

    ترس لە هەرێم

  • شــیکار
    ئایا ده‌كرێت به‌غداد ڕاسته‌وخۆ مووچه‌ بدات به‌‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم؟

    ئایا ده‌كرێت به‌غداد ڕاسته‌وخۆ مووچه‌ بدات به‌‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم؟

    شەڕی ساردی چین و تایوان

    شەڕی ساردی چین و تایوان

    زانستی پەروەردەی ڕەخنەیی

    زانستی پەروەردەی ڕەخنەیی

    ته‌ڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی یاسای بودجه‌ی ئێراق كه‌ی دانرا؟

    ته‌ڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی یاسای بودجه‌ی ئێراق كه‌ی دانرا؟

    بۆچی کورد پێویستی بەخۆداچوونەوەی خێرا هەیە؟

    بۆچی کورد پێویستی بەخۆداچوونەوەی خێرا هەیە؟

    چارەسەر چی یە؟ ئایا دەرفەتێک ماوەتەوە بۆ ئەوەی بازێک بدەین؟

    چارەسەر چی یە؟ ئایا دەرفەتێک ماوەتەوە بۆ ئەوەی بازێک بدەین؟

    لوبنان، دەوڵەتێکی قەیراناوی لەژێر کاریگەری سیاسەتە جیهانی و ناوچەییەکاندا

    لوبنان، دەوڵەتێکی قەیراناوی لەژێر کاریگەری سیاسەتە جیهانی و ناوچەییەکاندا

    نەزمی نوێی جیهانی لە ڕووانگەی چینەوە

    نەزمی نوێی جیهانی لە ڕووانگەی چینەوە

    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و ئێراق لەمەشدا بەدناوترینە

    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و ئێراق لەمەشدا بەدناوترینە

    چین، سەرکەوتن بەسەر هەژاریدا

    چین، سەرکەوتن بەسەر هەژاریدا

  • ئــــابووری
    گرفتەکانى پاکتاوى دارایى لەنێوان هەولێرو بەغداد

    گرفتەکانى پاکتاوى دارایى لەنێوان هەولێرو بەغداد

    ئایندەى نەوتى هەرێمى کوردستان

    ئایندەى نەوتى هەرێمى کوردستان

    جیۆپۆڵەتیکی گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان: چەقبەستن یان دیدگایەکی نوێ؟

    جیۆپۆڵەتیکی گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان: چەقبەستن یان دیدگایەکی نوێ؟

    ڕێگای ئاوریشم، چین دەكات بەگەورەی دونیا

    ڕێگای ئاوریشم، چین دەكات بەگەورەی دونیا

    لێکەوتەکانى ڕێكکەوتنى نێوان هەرێم و بەغداد سەبارەت بەیاساى بودجە

    لێکەوتەکانى ڕێكکەوتنى نێوان هەرێم و بەغداد سەبارەت بەیاساى بودجە

    کۆچ وەک هۆکارێک بۆ گەشە کردن و خۆشگوزەرانى وڵاتان

    کۆچ وەک هۆکارێک بۆ گەشە کردن و خۆشگوزەرانى وڵاتان

    بودجەی سێ ساڵە: بەشی دووەم و کۆتایی

    بودجەی سێ ساڵە: بەشی دووەم و کۆتایی

    بودجەی سێ ساڵە: بەشی یەکەم

    بودجەی سێ ساڵە: بەشی یەکەم

    دیوه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی یاسای بودجه‌ی ئێراق

    دیوه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی یاسای بودجه‌ی ئێراق

    ڕۆڵی بانكە ئیسلامیەكان لە گەشەكردنی كۆمەڵایەتییدا

    ڕۆڵی بانكە ئیسلامیەكان لە گەشەكردنی كۆمەڵایەتییدا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    بنەچەی کورد: به‌شی یه‌كه‌م

    بنەچەی کورد: به‌شی یه‌كه‌م

    ريفراندۆم و چەن سەرنجێک

    ريفراندۆم و چەن سەرنجێک

    بزاڤی شارستانی لە کوردستانی ئێراق لە ماوەی ماندێتی بەریتانیا: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

    بزاڤی شارستانی لە کوردستانی ئێراق لە ماوەی ماندێتی بەریتانیا: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

    شوناسی دزراوی شوێنه‌کان

    شوناسی دزراوی شوێنه‌کان

    بزاڤی شارستانی لە کوردستانی ئێراق لە ماوەی ماندێتی بەریتانیا:  به‌شی یه‌كه‌م

    بزاڤی شارستانی لە کوردستانی ئێراق لە ماوەی ماندێتی بەریتانیا: به‌شی یه‌كه‌م

    پێوه‌ره‌کانی کوردبوون کامانه‌ن؟

    پێوه‌ره‌کانی کوردبوون کامانه‌ن؟

    بەسەرهاتى بەرەنگاربوونەوەى دادوەرێکى کورد لەگەڵ بەعسییەکاندا

    بەسەرهاتى بەرەنگاربوونەوەى دادوەرێکى کورد لەگەڵ بەعسییەکاندا

    ڕەگ و ڕیشەی زمان و خەت و نووسین: به‌شی دووه‌م وکۆتایی

    ڕەگ و ڕیشەی زمان و خەت و نووسین: به‌شی دووه‌م وکۆتایی

    ڕەگ و ڕیشەی زمان و خەت و نووسین: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕەگ و ڕیشەی زمان و خەت و نووسین: به‌شی یه‌كه‌م

    ستراتیژی سەدەی کوردستانی

    ستراتیژی سەدەی کوردستانی

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی سێ و کۆتایی

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی دوو

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كورد برای منن

    كورد برای منن

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

  • چاوپێکەوتن

سەرەکی هێــزی نەرم کولتوور و مرۆڤسازی

ڕۆژی جیهانی گەنجان و تیشكێك لەسەر گەنجانی هەرێم

سه‌ركۆ یونس لەلایەن سه‌ركۆ یونس
ئاب 12, 2023
لە بەشی کولتوور و مرۆڤسازی
0 0
A A
ڕۆژی جیهانی گەنجان و تیشكێك لەسەر گەنجانی هەرێم
0
هاوبەشکردنەکان
29
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر

نەتەوەیەكگرتووەكان، 12 ئابی هەموو ساڵێكی بە ڕۆژی جیهانی گەنجان ناساندووە و ساڵانە لەم ڕۆژەدا بۆنە و ئیڤێنت و چالاكی سەبارەت بەكێشە و گرفتەكانی بەردەم گەنجان ئەنجام دەدرێت. گەنجان شادەماری كۆمەڵگان و كۆڵەكەی سەرەكی گەشەپێدان و بەرەوپێشچوونی ئابووری و كۆمەڵایەتی و سیاسی كۆمەڵگەن. هەرچەندە تائێستا پێناسەیەكی گشتگیری نێودەوڵەتی بۆ توێژی گەنجان نییە، بەڵام نەتەوەیەكگرتووەكان بەمەبەستی ئامار پێناسەی گەنجان دەكات بە هەموو ئەوكەسانەی كە تەمەنیان لەنێوان (15-24) ساڵیدایە بەهەردوو ڕەگەزەوە، هەندێ‌ پێناسەی تر هەیە، كەتەمەنی گەنجان تا 29 ساڵی ئەژماردەكرێن. لە تایبەتمەندییەكانی ئەم توێژە، ووزەیەكی مرۆیی بەهێزی پڕ گروتینی هەیە، لەگەڵ ئارەزووی خۆدەرخستن و گەڕان بەدوای زانیندا. هەروەها گەنجی قۆناغێكی گرنگی ژیانە، ئەم قۆناغە بە قۆناغی بونیادنانی كەسایەتی ئابووری وسیاسی و كۆمەڵایەتی دەناسرێت. قۆناغی پلاندانانە بۆ داهاتوو، لەو ژینگە ئابووری و كۆمەڵایەتی و سیاسیەی تێدا دەژین.

ئامارەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، لەجیهاندا زیاتر لە (1.8) ملیار كوڕ و كچی گەنج بوونیان هەیە، كە تەمەنیان لەنێوان (10-24) ساڵدا دەبن. لە ڕاستیدا ئەم ژمارەیە گەورەترین ژمارەی گەنجانە بەدرێژایی مێژووی جیهان. هەروەها لەكۆی 8 ملیاری دانیتشوانی گۆی زەوی ڕێژەی 25%  تەمەنیان لەخوار 25 ساڵیدان. لەڕاستیدا دۆسیەی گەنجان لەدۆسیە ستراتیژی و گرنگەكانە، پەیوەستە بەژیانی سەرجەم تاكەكانی كۆمەڵگاوە، كاریگەری ڕاستەوخۆی بە داهاتووی هەر كۆمەڵگایەوە هەیە، لەبەرئەوە پێویست دەكات لەسەر خاوەن ئەقڵ و خەمخۆران بە وردی لێكۆڵینەوە لەكێشەو داواو و ئاستەنگەكانی بەردەمی پێشەوەچوونی گەنجان بكەن و هەوڵی چارەسەری بنەڕەتی و ڕیشەیی بدەن، چونكە تێكچوونی ژیانی گەنجان، لێكترازان و تێكچوونی كۆمەڵگای بەدوادا دێت.

قەیران و كێشەكانی گەنجان هەمیشە بەردەوام لەنوێ بوونەوە و زیاد بووندایە، لەزۆربەی وڵاتاندا گەورەترین گرفت و قەیران لەبەردەم حكومەتەكاندا، پەیوەست و پەیوەندارین بەچینی گەنجانەوە بە هەردوو ڕەگەزەوە، لە ڕەخساندنی هەلیكار و دامەزراندن و گۆڕانكارییەكانی ژیان و بژێویی و یەكەی نیشتەجێ بوون و پێویستییە تایبەتەكانی ئەم چینە. لەبەرئەوە قەیرانی یەكەم و دیار لەزۆربەی كۆمەڵگاكاندا، كێشەكانی گەنجانن،  گەنجانن سەركردایەتی جوڵانەوەكان دەكەن و گۆڕینی كۆمەڵگا و تەنانەت رۆڵیان هەیە لەگۆڕینی دەستەڵاتی سیاسی و حكومڕانیدا، هەربۆیە پێویستە یاساكان و ستراتیژییەكان بەشێوەیەك دابڕێــژرێنەوە كە بگونجێن لەگەڵ پێویستی و داواكارییەكانی گەنجاندا، خواست و خولیای لەگەڵ واقعی ژیان و گوزەران و بارودۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی و سیاسی كۆمەڵگادا یەكبگرنەوە.

لەلایەكی ترەوە پرسی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی، پرسێكی هەستیار و بەربەستێكی گەورەیە لەبەردەم بەرەوپێشچوونی دۆسیەی گەنجاندا، هەندێ لەگەنجان دەرئەنجانی دەیان كێشەی كۆمەڵایەتی و ئابوری دووچاری بارێكی دەروونی تایبەت بوون ئەوەش لە ئەنجامی دووری مەودای واقیع و پێویستییەكانی گەنجان. لەكاتێكدا چەندین ناوەند و شوێن و سەنتەری هۆشیاری و گەشەپێدان تایبەت بە گەنجان بوونیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا بەداخەوە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕێژەی دووچاربوونی گەنجان بە ماددەهۆشبەرەكان ڕوو لەهەڵكشانە، ئامارەكان لەو بارەوە  مەترسیدارن، هەر ئەمەش دەخوازێت كە پلان و بەرنامەی هەمە چەشنەی هۆشیاری كۆمەڵایەتی بەرفراوان دابنرێت لەنێو بودجەدا پشكی تایبەتی بۆ تەرخان بكرێت، تا نەوەكانی داهاتوو لەدەرئەنجامە خراپەكانی مادەی هۆشبەرو جۆرەكانی پارێزراوبن.

گومانی تێدانیە فاكتەری ئابووری ڕۆڵێكی پاڵپشتی گرنگ دەگێڕێت لە پرۆسەی هۆشیاركردنەوەی گەنجان لە پرسی كات و بایەخی كاتە بەتاڵەكانی، چونكە ئەمرۆی واقیعی كوردەواری و ئەو بارودۆخە ناسازەی كە تێی كەوتووە بووەتە كاتكوژی گەنج و لەدەستچوونی گەورەترین شوناسی ئەو كە كات و تەمەنیەتی و لەدەستچوونی تەمەنیەتی بەخاڵی بەوەی كاتێكی بەتاڵی زۆری بۆ دابین كردووە، كێشەی بێكاری بۆ دروستكردووە، گەنج دەبێت هوشیار بكرێتەوە لەوەی كە كات (كاتەكانی: بێكاری، پشوو، كاركردنی….) بنەمای بنچینەیی گەشەكردن و گەشەسەندنی كۆمەڵایەتی هەر كۆمەڵگایەكن. كاتەكانی كاركردن ئەو كاتەیە كە دەستكەوتی ماددی و جۆرێك لە سەربەخۆیی ئابووری بەدەست دەهێنین، كە دەتوانرێت وەبەرهێنان بكرێت لە پەرەپێدانی سەرچاوەكانی بەرهەم و دابینكردنی بواری زیاتری كار، لەپاڵیشیدا گەشەكردنی گەنجان لەڕووی جەستەیی و دەروونی و مەعریفی و پیشەییەوە.

ژیان لە هەموو سەردەمێكدا بێبەش نەبووە لە ئاڵۆزی و كێشە، ڕەگوڕیشەی لەهۆكارە ئابووری و كۆمەڵایەتییەكانەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەمەش كاریگەری نەرێنی لەسەر توانا و دەروونی گەنجان هەیە. لەم سەردەمەی ئێستادا پرسی كات بەفیڕۆدان بووەتە كێشەیەكی واقیعی ژیانی ڕۆژانەی گەنجانی ئەمرۆ، لەم لایەنەوە گەنجانی هەرێم لەگەورەترین كێشەی پڕكردنەوەی كاتەكانیانن، كەبەداخەوە بەهۆی نەبوونی كارەوە، كافێ‌ و قاوەخانە و كافتریاكان پڕن لەگەنجانی بێكار، كەزۆربەیان خاوەن بڕوانامەی زانكۆیین. لە گەشەپێدانی ئابووریدا، زیاترین چین و توێژێك پەیوەست بن بەو پرسەوە (گەشەپێدانی ئابووری) گەنجانن، لەلایەك هەر خۆیان پێویستین و لەلایەكی ترەوە بەشداری كاران لە پرۆسەكەدا، چونكە گەنجان بەووزە و دەرامەتی مرۆیی بنچینەیی دادەنرێن لە پرۆسەی گەشەپێدان و بەرەوپێشچوون، هەر گەنجانن بەهێزی بازوو و بیری زانستی دەتوانن گەشەپێدان بەدەستبهێن، بەمەرجێك ژینگەی ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتی گونجاوی لەباریان بۆ فەراهەم بكرێت. گەنجان داینەمۆی بەرهەمهێنان و گۆڕینی شێوازی ژیان و بارودۆخی كۆمەڵگان لەكۆمەڵگایەكی بەكاربەرەوە بۆ كۆمەڵگایەكی بەرهەمهێنەر. مەخابن! كوردەواری بەهۆی قەیرانە یەك لەدوای یەكەكانیەوە نەتوانراوە ئەو ژینگە لەبار و گەنجاوە، بۆ گەنجانی فەراهەم بكرێت لەپێدانی پێشینەی كارو پرۆژەكانەوە بەتایبەت پرۆژەی بچوك.

“كێشە و گرفتەكانی بەردەم گەنجان”

بەشێوەیەكی گشتی، ئەو كێشانەی ڕووبەڕووی گەنجان و كارایی گەنجان لە واقیعی كوردەواریدا بوونەتەوە، ئەمانەی خوارەوەن:-

1- بێكاری.

2- هەژاری.

3- نایەكسانی و نادادپەروەری.

4- ترس لەئایندە و لەژیانی دواڕۆژ.

5- پەراوێزحستنی گەنجان، بەوەی كە لەبەرچاو ناگیرێن لەكۆمەڵگادا و گوێ لەداوا و بۆچونیان و بیریان ناگیرێت و لەكایەی سیاسی و ئابورییەكاندا بەركەنار خراون.

6-  لێكترازانی خێزانی.

7- دواكەوتنی هاوسەرگیری.

8- شەڕو كێشە سیاسیەكان و ناكۆكی و دووبەرەكی ئایینی و مەزهەبی.

9-  هاتنەناوەوەی كولتوورە جیاوازەكان و شارستانی ڕۆژئاوایی.

10-  هاوڕێی خراپ.

11-  هەستنەكردن بە گرنگی كات.

12- كەمی پلانی نوێ بۆ ژیانی داهاتوو، نەبوونی ئامانج لەلای گەنجان.

“داتاكان”

نیوەی دانیشتوانی گۆی زەوی لەتەمەنی 30 ساڵی و بەرەو خوارەوەیە، پێشبینی دەكرێت تاكۆتایی 2030 ڕێژەكەی بگاتە 57%..، ئامارەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، لەجیهاندا زیاتر لە (1.8) ملیار كوڕ و كچی گەنج بوونیان هەیە، كە تەمەنیان لەنێوان (10-24) ساڵدا دەبن. لەڕاستیدا ئەم ژمارەیە گەورەترین ژمارەی گەنجانە بەدرێژایی مێژووی جیهان. هەروەها لەكۆی 8 ملیار دانیشتوانی گۆی زەوی ڕێژەی 25%  تەمەنیان لەخوار 25 ساڵیدان.

لەڕاپرسییەكدا دەركەوتووە؛ ڕێژەی67% لەخەڵك بڕوایان بەداهاتوویەكی باشتر هەیە. ئەو كەسانەیشی كەتەمەنیان لەنێوان 15 -17 ساڵدا، ئەمانە زیاتر گەشبینترن. ڕێژەی ئەندامانی پەرلەمانەكان كەتەمەنیان لەخوار 30 ساڵدایە تەنها 2.6%. هەروەها ژنانیش ڕێژەی 1% ڕێژەی ژنانن لە كۆی ئەندامانی پەرلەمانەكانی جیهانن.

“گەنجانی هەرێم”

گەنجانی تەمەن 15-29 ساڵ رێژەی 28%ی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان پیكدەهێنن و ئەمەش 1ملیۆن و 727 هەزار و 903كەس دەكات. ئەمە بێجگە لەوەی كە 35%ی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان لە خوار تەمەنی 15 ساڵییەوەن كە  2 ملیۆن و 159هەزار و  879كەس دەكات.

“هەرێم و كێشەكانی گەنجان”

ئەوەی پەیوەندی بەڕەوشی گەنجان لە هەرێمی كوردستان هەیە، بەداخەوە گەنجان بە بارودۆخێكی سەختی ئابووری  و كۆمەڵایەتی و دەروونی و پەراوێزخستنی سیاسییدا گوزەر دەكەن، بێ هیوایی لە ئێستا و ترس ئایندەیان گەورەترین كێشەی گەنجانە، بە گشتی و جگە لە ڕێژەیەكی كەم زۆربەیان بەدەست بێ كاری و نەبوونی هەلی كار و نەبوونی داهاتی تاكەكەسەوە دەناڵێنن. ئەگەرچی جیاوازییەكی ئەوتۆ نییە لە نێوان هەردوو ڕەگەزدا، بەڵام وا دەردەكەوێت تا ڕادەیەك رەگەزی نێر لەڕەگەزی مێ‌، باشترو لەپێشتر بن، ئەوەش بەهۆی تایبەتمەندی كولتووری و كۆمەڵایەتی كوردەواریەوە. بەداخەوە دەرفەتەكانی كاركردن بۆ كچان لە بازاری كاری هەرێمدا لەوپەڕی لاوازیدایە، زۆربەی هێز و توانای كچان بە شاراوەیی قەتیس دەبێت لەنێو خێزانەكاندا، بەشداریكردنی ڕەگەزی مێ‌ لەتوێژی گەنجان لە كاروباری ئابووری و سیاسیدا لەوپەڕی لاوازیدایە.

لەناو توێژی گەنجانی كوردەواریدا، ئەمرۆ خاوەن بڕوانامەكان زیاتر كڵۆڵتر و بێ هیواترن، چونكە بازاڕی كاری هەرێم سەرەڕای كەموكوڕییەكانی لەگەڵ ئەم توێژەدا ناگونجێن. خاوەن بڕوانامەكان ناگونجێن لەگەڵ ئەو دەرفەتانەی کە بازاڕی كاری هەرێم دەیڕەخسێنێت، جگە لەجیاوازی پسپۆرییەكان، لاوازی كارامەیی و لێهاتوویی دەرچووان سیمای زۆربەی دەرچووانە، كە ئەوەش بەشێكی هۆكارەكەی بۆ نەگونجانی پڕۆگرامی خوێندنی زانكۆكان لەگەڵ بازاڕی ئەمڕۆییە، ئەوەی دیكە پەیوەستە بە خودی گەنجانەوە، هەگبەی زانستی و ئەكادیمیان لاوازەو زیاتر بە لای چالاكییە كەیفسازییەكانەوەن، بە بەراورد بە گەڕان بە دوای زانست و كەڵك وەگرتن لە پیشەوەری وئەزموونی ژیان.

لە هەرێمی كوردستان دەرئەنجامی هەندێ قەیران و گرفتی گەورە رووی لەكەرتی گشتی فەرمی كردووە، لەساڵی 2014 ەوە تائێستا دامەزراندن لەوكەرتەدا نەبووە، ئەگەر هەشبێت كەم بووە، ساڵانە زیاتر لە (٥٠)  هەزار كچ و كوڕ لەزانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم بڕوانامە بەدەست دەهێنن، بەرامبەردا جگە لە سێ یەكەمی سەر ئاستی هەر بەشێك ئەوەش زۆر بەكەمی ئەوەی دیكە دانەمەزراوە. هەروەها بەهۆی سیستی و لاوازی كەرتی تایبەت لە ئابووری هەرێمدا، نەتوانراوە دەرفەتی گونجا و بۆ گەنجان بدۆزرێتەوە، بەڵام دەتوانین بڵێین بەشێكی لەوانەی لە زانكۆكان دەردەچن دەرفەتی كاریان دەست دەكەوێت لە كەرتی تایبەت وەك مووچە خۆر، كە بەپێی دوا ئاماری  نافەرمی زیاتر لە (200) هەزار كەس دەبن، لە پاڵ ئەوانەشدا بەشێكی دیكەی گەنجان لە كەرتی ئازاد خاوەنی پڕۆژەی بچووكی تایبەت بە خۆیانن كە تا ئێستاش ئاماری فەرمی لەبەر دەست نیە كە ئاماژەی پێ بكەین، بەڵام ئەگەر بە شیكردنەوەیەكی سەرپێی سەیری بكەین دەبینین ژمارەیەكی ئێجگار زۆر لەو پڕۆژانە گەنجانن بەڕێوەی دەبەن، ئیتر ئەمە سەرەڕای كێشەوگرفتەكانی بەردەم پرۆسەی پەروەردە و فێركردن، كەبەداخەوە ساڵ لەدوای ساڵ بەرەو لاوازی و سستی دەچێت، هەروەها گرفتە دەروونییەكانی ئەمڕۆی گەنجان، یەكێكی ترە لەدیاردەكانی كۆمەڵگای كوردی. ڕاپۆرتە پزیشكییەكان لەئێستادا نەخۆشی دەروونی بەگرفتێكی مەترسیدار دەبینن لەسەر ئایندەی هەرێم.

هەموو ئەمانە هۆكاری سەرهەڵدانی قەیرانی بێ كارین لەهەرێمدا، كەبەداخەوە ڕێژەكە ساڵ لەدوای ساڵ گەورەتر دەبێت بەپێی داتاكان، باس لەوە دەكرێت قەبارەی  بێ كاری زیاتر 22% ی كۆمەڵگای هەرێمە، بەڵام ئەو رێژەیە لە پارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەكی دیكە جیاوازە، لەتەك ئەو ئامارەشدا وەزارەتی پلادانانی هەرێمی ئاماری دیكە لەو بارەیەوە بڵاوكردۆتەوە كە ئاماری راستەقینەنین و لەو رێژەیە زۆر كەمترە. هەموو ئەم كێشە و دیاردە و قەیرانانە، ئەوە دەخوازێت كە دڵسۆزانی خاك و نەتەوە، بەجدی بیر لە پلان و بەرنامەی پەرەپێدان و گەشەسەندن و هەلی كاری گونجا و بۆ گەنجان بەگشتی و گەنجانی خاوەن بڕوانامەكان بەتایبەتی بكەنەوە. چونكە بەداخەوە حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە وەك پێویست سوود و كەڵك لەتوانای مرۆیی كەنجان وەربگرێت،  ئەو هێزە شاراوانە بخاتە خزمەت پێشكەوتنی ئابووری و كۆمەڵایەتی هەرێمەوە. بۆیە تێبینی دەكەین ساڵانە بەسەدان گەنج لەپاش نائومێدبوون لە دۆزینەوەی كار لە هەرێمدا، ملی ڕێگای هەندەران دەگرنەبەر بەهیوای بەدەستهێنانی ژیانێكی مسۆگەر و ئارام.

لە كۆتاییدا؛ گرنگینەدانی بڕیاربەدەستان بە هەموو پێكهاتە و ڕەنگەكانیانەوە لە ڕەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجان لە ئەنجامدا هەڵوێستی نەرێنی لە سەر ئینتیمای نیشتیمان و خاك ونەتەوە و دواتر ناڕازیبوون لێیان سەرهەڵدەدات. بۆیە باش وایە گرنگیدان بەگەنج و هۆشیاركردنەوەی زیاتری گەنج لەمەڕ كێشەكانی كاری لەپێشینەیان بێت و دۆزینەوەی هەلی كار و دەرفەتی یەكسان بێ‌ جیاوازی بخرێتـە كاری لەپێشینەی حكومەتەوە، واتە هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەستن بەگەنجانەوە بخرێتە لیستی ئەو پلان و پرۆژانەی كەگرنگن بۆ گەشەپێدان و بەروەپێشچوونی كۆمەڵگاوە.

پۆستی پێشوو

داعش لە سووڕی متبووندایە

پۆستی داهاتوو

هەناردەکردنی بەروبوومی نێوخۆیی بۆ دەرەوە

سه‌ركۆ یونس

سه‌ركۆ یونس

ئابووریناس

پەیوەندیداری بابەتەکان

نووسین له‌ نێوان ڕه‌سه‌نایه‌تی و سووککردندا
کولتوور و مرۆڤسازی

نووسین له‌ نێوان ڕه‌سه‌نایه‌تی و سووککردندا

ئاب 19, 2023
59
هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ر تووندوتیژیی دژی ژنان
کولتوور و مرۆڤسازی

هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ر تووندوتیژیی دژی ژنان

ئاب 7, 2023
22
ڕێنیسانسی کوردی که‌ی ده‌ست پێ ده‌کات؟
کولتوور و مرۆڤسازی

ڕێنیسانسی کوردی که‌ی ده‌ست پێ ده‌کات؟

ئاب 2, 2023
36

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئاب 2023
د س W پ ه ش ی
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031  
« تەموز   ئیلول »
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • EnglishEnglish
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە