ڕه‌نگه ئێمه بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌کناسیی دونیای سه‌ربه‌خۆ و جیاوازی ژنان، یان باشتر وایه بڵێم که‌شف و دۆزینه‌وه‌ی وشیارانه‌ی ژنێتی خۆمان زیاتر له هه‌ر شتێک بگه‌ڕێینه‌وه بۆ کتێبی “ڕه‌گه‌زی دووه‌م”ی سیمون دێ بوڤوار؛ نووسه‌ر و بیرمه‌ند و ئه‌دیبی فه‌ره‌نسی و هاوبه‌شی ژیانی “ژان پۆل سارته‌ر” فه‌یله‌سووفی ئیگزیتالنسیالیستی فه‌ره‌نسی. ئه‌و له ساڵی 1949دا کتێبه ناوداره‌که‌ی واته (ڕه‌گه‌زی دووه‌م)ی نووسی و بڵاوی کرده‌وه، که تاکوو ئێسته‌ش وه‌کوو یه‌کێک له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌کی و ژێده‌ره ناوه‌ندییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له جیهاندا هه‌ژمار ده‌کرێت. ئه‌م کتێبه له دوو به‌رگدا چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه، له به‌رگی یه‌که‌مدا دێ بۆڤوار ویستوویه‌تی مێژووی جیهان له ڕوانگه‌یه‌کی فیمینیستییه‌وه هه‌ڵکۆڵێت و بیگێڕێته‌وه، تاکوو ڕازی ژێر ده‌سته‌بوونی ژنان له کۆمه‌ڵگادا ئاشکرا بکات و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره بکات، که بۆچی ژنان ئه‌م پێگه ژێرده‌سته و کۆیله‌یه‌تییه‌یان قبووڵ کردووه، ئه‌مه سه‌ردێڕه گشتییه‌کانی به‌رگی یه‌که‌می کتێبه‌که‌یه‌تی، له به‌رگی دووه‌مدا ئه‌و واقیعه‌کانی ژیانی ژنانی هاوچه‌رخی لێک داوه‌ته‌وه.
“سیمون دێ بوڤوار” له ڕه‌گه‌زی دووهه‌مدا به‌م ئه‌نجامه گه‌یشتووه که له بنه‌مادا هیچ پاساو و هۆکارێک بۆ ئه‌م کرداره نادادپه‌روه‌رانه‌یه له گه‌ڵ ژنان به درێژایی مێژوو نابینرێته‌وه. به‌ڵکوو ئه‌م کڵێشه ئاکاراییانه و ئه‌م نۆرمه سێکسیزامانه سه‌رچاوه‌یان له ئه‌فسانه کولتوورییه‌کان وه‌رگرتووه، ئه‌و ئه‌فسانانه‌ی که له هه‌موو جیهاندا هه‌ن و تێیدا ژن به که‌مترین ڕاده له پله‌ی یه‌که‌م یان هاوسان له‌گه‌ڵ پیاودایه بۆیه زۆربه‌ی زۆری خوداکان له ئه‌فسانه‌کاندا پیاو و له ڕه‌گه‌زی نێر بوون و، ئه‌گه‌ریش ژنان وه‌کوو شاژنه خودایه‌ک ده‌رکه‌وتوون ئه‌وا دیسان له ژێر سیبه‌ری هه‌مان کڵێشه و هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌فسانه‌یی پیاوان و پیاوانی ئه‌فسانه‌ییدا بوون. به‌گشتیی کتێبی ڕه‌گه‌زی دووهه‌م کتێبێک بوو که به بێ چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه گه‌وره‌یه‌ی فیمینیسم له ئاستی جیهاندا نه‌ده‌هاته ئاراوه. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها لایه‌نێکی که‌ڵکه‌ڵه و دونیای ژنانه‌ی ئه‌م ئینسانه‌یه، ئه‌و چه‌ندین چیرۆک و ڕۆمان و بیۆگرافی و کتێبی بیره‌وه‌ریی هه‌یه که هه‌ر کامه‌یان به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت و جیاواز ته‌عبیر له دونیای خه‌ون و ئاوات و هیواکانی ژن له قۆناغێکی دیاریکراوی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌که‌ن و ئاسۆی ئومێده‌کانی ژن وه‌کوو مرۆڤ بۆ داهاتوو و دادپه‌وره‌ری و ئازادی ده‌نه‌خشێنێت.
به گه‌شتی ده‌مه‌وێت بڵێم: ژیانی یه‌کێک له کاریگه‌رترین و زیندووترین ژنانی سه‌ده‌ی بیسته‌م چه‌ندین لایه‌نی جیاوازی هه‌بووه و سه‌ره‌ڕای بیرکردنه‌وه و تێڕامانه جیاوازه‌کانی و ئیش‌کردنی له دونیای ئه‌بستراکت و تیۆره و نووسین به شێوه‌ی کرداریش و له ژیانی تاکه‌که‌سی خۆیدا فه‌لسه‌فه‌یه‌کی پێشکه‌ش کردووه که ڕێنیشانده‌ری نه‌ک ته‌نها ژنان به‌ڵکوو هه‌موو مرۆڤه‌کان به پیاو و ژنه‌وه بێت، ئه‌و جیاواز له‌وه‌ی که له‌سه‌ر پرس و مافه‌کانی ژن و پێناسه‌یه‌کی نوێ بۆ ژن ئیشی کردووه و به تایبه‌تی په‌یوه‌ندیی ژن و ئازادی و مافه‌کانی شی کردووه‌ته‌وه له ژیانی ڕۆژانه‌شیدا باوه‌ڕێکی ته‌واوی به ئازادیی به مانا ئیگزیستانسیالیستییه‌که‌ی هه‌بووه واته ئازادییه‌کی بێ‌سنوور و بێ که‌وشه‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ماف و سنووری که‌سانی دیکه و ئازادی مرۆڤه‌کانی دیکه نه‌به‌زێنیت و پێشێلی نه‌کات.
هه‌ر به‌م هۆیه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌ی واته ژان پۆل سارته‌ر ئه‌گه‌رچی تا کاتی مه‌رگی ئه‌و له ساڵی 1980دا هه‌ر خۆشه‌ویستانه ده‌ژیا، به‌ڵام به‌هۆی باوه‌ڕی قورس و قاییمی هه‌ر دوو لا به ئه‌و ئازادییه ئیگزیستانسیالیسته‌ییه‌ی که ڕێبازی فه‌لسه‌فه‌ی ژیانیان بوو، هه‌ر دووکیان هه‌م له په‌یوه‌ندی جیاواز له گه‌ڵ ژنان و پیاوانی دیکه‌دا بوون و هه‌میش ڕێزێکی زۆریان بۆ یه‌کدی و بیرکردنه‌وه‌کانیان هه‌بوو، پێم وایه ڕه‌نگه به ئاگاداربوون له‌م بابه‌ته له ڕسته‌ی “سۆز و خۆشه‌وسیتیی ئه‌و دوانه زیاتر بۆ بیرکردنه‌وه و تێڕامانه‌کانی یه‌کتر بوو تاکوو بۆ شتانی دیکه” تێده‌گه‌ین، له ڕاستیدا ئه‌مه ڕه‌نگه بۆ کو‌لتووری فه‌ره‌نسه که که‌سانی وه‌کوو “مارکی دوو ساد” ده‌یان ساڵ پێش شۆڕشی ڕه‌گه‌زی و سێکسیزیمیان تێدا دروست کرد و هه‌روه‌ها بۆ فه‌ره‌نسه‌ی شۆڕشی ساڵی 1799 و فه‌ره‌نسه‌ی یاسا و بیرکردنه‌وه و ئه‌ده‌ب و لانکه‌ی ئازادی، ئاسایی و له هه‌مان کاتدا دره‌وشاوه بێت، به‌ڵام بۆ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی و به تایبه‌تی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتیی ئیسلامیی که به کو‌لتوورێکی کۆن و نه‌ریتییه‌وه ژیانیان به‌ڕێده‌که‌ن و ژیانی دونیایان له گیرۆده‌ی ژیانی قیامه‌تیان دایه و ئه‌مه‌ش له ناو که‌وانه‌یه‌کی بچووک و به‌رته‌سکدا ده‌بیننه‌وه، بابه‌ته‌که زۆر قورس و گرانه و به ئاسانیی ناکرێت شێوه‌ژیانێکی وه‌کوو سیمون بژین.
به‌گشتیی ده‌مه‌وێت بڵێم “سیمون دێ بوڤوار” له کو‌لتوورێکی تابۆشکێن و فه‌لسه‌فه ته‌وه‌ردا گه‌یشتووه به‌م شێوه ژیان و بیرکردنه‌وه‌یه و، ڕه‌نگه له ئه‌فریقاوه بۆ ئه‌فغانستان و ئێران و کوردستان ئه‌م ڕایانه‌ی په‌سند نه‌بن، به‌ڵام به‌شدارییه‌کی ئینسانی و هیومانیستییه له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی کو‌لتووری مرۆیی، به‌شدارییه‌کی جیاوازه له پێشخستنی کۆمه‌ڵگای خۆی و زیادکردنی ڕه‌هه‌ندێکی نوێیه به ژیاری ئینسانیی و کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی. ئێمه له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا و پاش جه‌نگی جیهانیی دووهه‌م به ژن و پیاومانه‌وه له نیشتمانی خۆماندا به نائه‌منی و ئاواره‌یی ژیاوین، ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و کۆڕه‌و و ده‌یان کاره‌ساتی دیکه‌مان به‌سه‌ردا هاتووه، له هه‌موو ئه‌م وێستگه تراژیدیانه‌دا ژنان ئه‌رکی پارێزگاریی له ماڵ و مناڵ و په‌روه‌رده (ئه‌گه‌ر بکرێت بڵێین له ژێر بۆردومانی تۆپ و تانک و کیمیاویدا په‌روه‌رده‌یه‌ک له ئارادا بووه!) له ئه‌ستۆ بووه، ئێمه ئێستاش به‌شیکی زۆر له ژنانی هه‌ڵه‌بجه‌مان هه‌یه، که له ناو ترۆما و پی تی ئێس واته شۆکی دوای ڕووداوی ناخۆش ده‌ژین و هیچ ڕێکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی و ناوخۆیی به گوێره‌ی پیویست ئاوڕیان لێ نه‌داونه‌ته‌وه، زۆرێک له ژنانی ئێمه به‌هۆی ئه‌و کیمیاوییه‌وه ناتوانن منداڵدار بن و نه‌زۆک بوون، ئایا به کوشتنی ئه‌م ژنێتی و ژنانه‌بوونه ده‌بێت چاوڕوانیی وامان له خۆمان هه‌بێت که نموونه‌ی وه‌کوو سیمونمان لانیکه‌م لایه‌نه بیرمه‌ندانه و چالاکانه‌که‌یمان تێدا هه‌ڵکه‌وێ؟
ئه‌مه له ڕاستیدا سه‌رێکی ئه‌م هاوکێشه‌ی گیرخورادووییه مێژووییه تراژیکه‌یه و سه‌رێکی دیکه‌شی ئه‌وه‌یه که ده‌بێ بپرسین ئایا گوتاری پیاوساری و هه‌یمه‌نه‌ی پیاو له کوردستاندا هێنده دراوه‌ته به‌ر ڕه‌خنه که بوونی ژن وه‌کوو کائینێکی سه‌ربه‌خۆ به دونیایه‌کی جیاواز له خه‌ون و ختووره و ئێش و چێژ و ژانه‌وه قبووڵ بکات؟ بێگومان وه‌ڵامه‌که نه‌رێنییه و ئه‌مه‌ش به‌شێکی وه‌کوو ڕه‌خنه له سه‌ر پیاوانه به‌شێکی دیکه‌شی ڕووبه‌ڕووی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و کو‌لتووریی مرۆیی و جیهانیی سه‌رده‌مه، مادام ئێمه له ناو پارادایمێکی جیهانگیری سه‌رتاسه‌ریدا ده‌ژین و له “سیمون دێ بوڤوا”ر و سارته‌ری فه‌یله‌سوف و ژن و بیرمه‌ند قسه ده‌که‌ین نه‌ک سیمون و سارته‌ری فه‌ره‌نسیی په‌تی که‌واته کۆی ڕه‌وت و گوتار و پارادایمه سیاسی و کو‌لتوورییه‌کانی جیهان له‌م دۆخه تراژید‌ییه‌ی ئێمه‌دا به‌رپرسیارن، تاکوو ئێسته نه‌یبیستن و پشتگوێی بخه‌ن و له‌و وڵات و شوێن و کو‌لتوورانه‌ش که دۆزی کوردیان بۆ ڕوون بووه‌ته‌وه هه‌نگاوێکی کرداریی هه‌ڵنه‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌مانه ئالنگارین و په‌یوه‌سه‌ته به‌وانیشه‌وه. هه‌م ژنانی کورد وه‌کوو کائینانێکی ئاواره و هه‌ڵگری خێزان و ماڵ و مناڵ و هه‌م پیاوانی ئێمه وه‌کوو به‌رخۆده‌ر و پێشمه‌رگه و پارێزه‌ری ژیان و هه‌ناسه‌کێشان له ناو بونبه‌ست و که‌وانه‌یه‌کی سیاسی-مێژوویی‌دا که ڕووداوه‌کان و شه‌ڕه‌کانی پێش جه‌نگه جیهانییه‌کان و به‌دواداهات و پلان و نه‌خشه کۆلۆنیالیستییه‌کانی پاش جه‌نگی جیهانیی دووهه‌م بوونه و ئه‌م دۆخه داگیرکراوه‌ییه‌یان به‌سه‌ر ئێمه به ژن و پیاوه‌وه سه‌پاندووه و ئه‌و دۆخه کوشنده و نامرۆڤانه‌یه‌ی بۆ ئێمه دروست کردووه، که ده‌شێت پێی بڵێین دۆزی کورد، واته دۆزی کوردبوون هه‌م ژنی ئێمه‌ی له ژنێتی داته‌کاندووه و هه‌م پیاوی ئێمه‌ی له پیاوێتی داته‌کاندووه، ژنێتی هه‌ر مناڵداربوون و عیشوه و ناز و لار و له‌نجه نییه، به‌ڵکوو جیهانێکی نه‌ناسراوه له خه‌ون و خه‌یاڵ و مه‌عریفه‌ی تایبه‌ت به خود و پیاوێتیش هه‌ر شان و پیلی به‌ردین و چه‌کدارێتی و به‌رپرسیارێتی ده‌ره‌وه‌ی خێزان نییه، به‌ڵکوو ئه‌ویش جیهانێکی جیاواز و بێوێنه‌یه که له دانوستان و دیالیکتیک له‌گه‌ڵ ژنێتیدا گه‌شه ده‌کات و پێش ده‌که‌وێت و پێکه‌وه ده‌توانن کو‌لتوورێکی ته‌با و دادپه‌روه‌رانه دروست بکه‌ن.
له ڕوانگه‌ی ده‌روونناسی کارل یۆنگه‌وه ئانیما و ئانیموس واته ژنێتی و پیاوێتی هه‌م له پیاودا و هه‌م له ژن‌دا دوو ڕه‌هه‌ندی ئاماده‌ن واته هه‌م پیاو ژنێتی هه‌یه و هه‌میش ژن پیاوێتی و پێم وایه ئه‌مه تێڕوانینێکی دروست و هاوسه‌نگه و ده‌بێ له ناو چوارچێوه‌یه‌کی دروستدا بخوێنرێته‌وه و وه‌کوو ڕه‌مزیانه‌ش بیخوێنینه‌وه مانا‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌م دووه یه‌کتری ته‌واو ده‌که‌ن، ئه‌مه باسێکی جیایه و من زۆر له‌سه‌ری ناڕۆم به‌ڵام ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ستم بوو باسی بکه‌م گه‌مارۆدران و له‌بنبه‌ستخستنی ئه‌و پیاوێتی و ژنێتییه‌ی ئێمه‌ی پیاو و ژن له کۆمه‌ڵگای کوردییه که دۆزی کوردی دروست کردووه، دۆزێک که تاکوو له ئازار و ڕه‌نج و مه‌ینه‌تییه‌کانی نه‌په‌ڕینه‌وه و ده‌ستی داگیرکه‌ره له شێواندنی گه‌شه و بەرەوپێشچونی کۆمه‌ڵایه‌تی و کو‌لتووری و تاکه‌که‌سیماندا دانه‌بڕێنین به‌رده‌وام ده‌بێت و له ئاوه‌ها دۆخێک‌دا نه ژان پۆل سارته‌رێک له‌دایک ده‌بێت و نه سیمون دێ بوڤوارێک!