“خوێندنه‌وه‌ی ڕووداوی خانمه یاساناسه‌که”
له ڕۆژانێکه‌وه که کۆمه‌ڵگا و جڤاکه سه‌ره‌تاییه‌کان شکڵیان گرتووه و یاسا له سه‌ره‌تاییترین و به‌ده‌ویترین حاڵه‌تی خۆیدا بووه، تاکوو زاڵبوونی سیسته‌م و حوکمڕانیی یاسایی له ده‌وڵه‌ت-شاره کۆنه‌کان و ئاکرۆپۆلیسهکانی جیهانی که‌ونارا و تا ئه‌و ساته‌ش له چاخی ڕۆشنگه‌ری بیرمه‌ند و یاساناسی فه‌ره‌نسی، واته مونتسکیۆ “روح القوانین”ی نووسی پێبه‌ندی مرۆڤ به یاسا و پاراستنی و ههورهتر لادان و شکاندنی وه‌کوو دوو خواستی مه‌ده‌نیی مرۆڤ ده‌رکه‌وتووه و تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه. له‌ڕاستیدا یاسا ته‌نها یه‌ک ئه‌رکی نییه، ڕه‌نگه بکرێت بڵێین؛ جومگه سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تییه‌کی شارستانییه‌تی مرۆڤ له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا له‌سه‌ر کۆڵه‌که‌ی یاسادا خۆی ده‌رخستووه و کرۆکی پێکهاتی شارستانییه‌ته‌کان له‌سه‌ر گرێژه‌نه‌ی یاسادا خۆی ساغ کردووه‌ته‌وه.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه یاسا ته‌نها کۆمه‌ڵیک بکه و مه‌که و ئه‌مر و نه‌هی نییه، که هاووڵاتییان به‌پێی میکانیزمه‌کانی جێبه‌جێکردن له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه پێڕه‌وی لێ بکه‌ین یان لێی لا بده‌ن، به‌ڵکوو یاسا پێناسه‌ی مانا و بوونی مرۆڤ و هاووڵاتی و شارستانییه‌ت و ماف و هه‌موو ئه‌و گرێدراوانه‌ی دیکه‌ی مرۆڤ له ساحه‌ی مێژوودایه که وه‌کوو جیهانبینی ده‌خرێته ڕوو، وه‌کوو کۆمه‌ڵێک ڕێوشوێنی یاسایی له لایه‌ن حکوومه‌ته دیموکرات یان دیکتاتۆره‌کانه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت، مه‌رج نییه حکوومه‌ته دیکتاتۆره‌کان حه‌تمه‌ن سه‌رچاوه یاساییه‌کانیان به‌تاڵ بێت له بڕگه و کڵاوڕۆژنه دیموکراتیکه‌کان و مه‌رجیش نییه له وڵاته دیموکراتیکه‌کانیشدا ئه‌گه‌ری فیچقه‌کردنی خوێندنه‌وه‌ی دیکتاتۆرانه و سه‌رپه‌ڕانه بۆ یاسا له ئارادا نه‌بێت. به‌م تێڕوانینه یاسا و بڕگه یاساییه‌کان له سه‌رتاپای مێژوودا هه‌ڵگری ڕاڤه و ته‌ئویلی جۆراوجۆرن و پێبه‌ندبوون و هاوکات لادان لێی وه‌کوو دیارده‌یه‌کی ئاسایی ده‌خوێنرێته‌وه و له ڕاستیدا راز و داینه‌مۆی گه‌شه و زیندووبوونی کۆمه‌ڵگاکان هه‌ر ئه‌مه‌یه، که به نیسبه‌ت یاساوه که ڕێوشوێنه‌کانی ژیان و ئابووری و سیاسی و…یان دیاری ده‌کات بێلایه‌ن و که‌مته‌رخه‌م نه‌بن و به داکۆکی یان ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵوێستی مه‌ده‌نی و هاووڵاتییانه‌ی خۆیان بخه‌نه ڕوو.
له‌بیرمان نه‌چێت یه‌کێک له سه‌رپێچییه گه‌وره‌کان له یاسا لادانه‌کانی فه‌یله‌سووفی گه‌وره‌ی یۆنانی سوکرات بوو که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دۆخه باوه‌ی عورف و یاسا (به‌پێی وته‌ی ئه‌وانه‌ی سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمارکردبوو) له‌گه‌ڵ گه‌نجاندا ده‌که‌وته ڕاگۆڕینه‌وه له سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتییه‌کان و به نیسبه‌ت ئه‌و شته‌ی که دهعیهیان هه‌بوو ده‌یزانن، جههلیانی خۆ‌یا ده‌کرد و به‌و شێوه‌یه خزمه‌تی به مه‌عریفه ده‌کرد! ئه‌گه‌رچی مێژووی مرۆڤ هیچ کات له‌وانه نابوورێت که بڕیاری کوشتنی سوکراتیان به کۆمه‌ڵێک پاساوی بێبنه‌ماوه ده‌رکرد، به‌ڵام ناکرێت له‌مه‌ش چاو کلا بکه‌ین که جۆره ناباوی و دژهباوییهک هه‌بوو له چالاکیی فه‌لسه‌فیی سوکراتدا! و به‌داخه‌وه سزاکه‌ی به‌و شێوه نامرۆڤانه و دڕندانه‌یه که‌وته‌وه. یاساکان پێناسه‌که‌ری جیهانبینیهکن بۆ مرۆڤ و جیهان و کۆمه‌ڵگا و خودا. له هه‌موو قۆناغه‌کانی ده‌رکه‌وتنی یاسادا ئه‌م چوار جه‌مسه‌ره به ماناکانی سه‌رده‌می خۆیان ڕۆڵیان گێڕاوه. له ئێسته‌دا تێڕوانین و جیهانبینیی سه‌له‌فیزم له ئه‌فغانستان واده‌کات یاسای باڵاپۆشی و وانه نه‌خوێندنی ژنان و ده‌رنه‌که‌وتنیان به ته‌نیا له شوێنه گشتییه‌کان زاڵ بێت، چون پێناسه‌ی ئه‌و یاسایه واته گریمانه‌کانی بۆ مرۆڤ له سه‌ر کۆڵه‌که‌کانی گوناه، شه‌هوه‌ت، شه‌یتان و…ڕۆنراوه، ئه‌مه له حاڵێکدا به‌هۆی جیاوازیی له تێڕوانین و جیهانبینی ئه‌م یاسایه بۆ ژن له فه‌ره‌نسه، که خۆی بێشکه‌ی شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لسه‌فییه‌کانه، ته‌واو و سه‌د له سه‌د جیاوازه له‌وه‌ی ئه‌فغانستان، بزووتنه‌وه‌ی ژینا له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران له‌ڕێگه‌ی ئه‌کتێک و نیشانه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی (لابردنی سه‌رپۆش و باڵاپۆشیی زۆره‌ملی) بۆ پێناسه و تێروانین و جیهانبینی بۆ ژن و کۆمه‌ڵگا و جیهان و خودا، ئێسته‌ش ته‌نگی به دامه‌زراوه یاسایی و نایاساییه‌کان هه‌ڵچنیوه!
به‌گشتی دژایه‌تیی مه‌ده‌نی دژی یاسا و پاراستنی خودی یاسا هه‌ر دووکیان ده‌کرێت وه‌کوو کرده‌ی ئاوه‌زمه‌ندانه و پاساوهه‌ڵگر بخوێنرێنه‌وه و مێژووی وڵاتان پڕه له‌م ململانێ و کێشمه‌کێشه که له دواجاردا له خزمه‌ت پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی و گۆڕانکاریی سیاسی و دادپه‌ره‌وه‌ری بووه. ئه‌مه دیمه‌نه ئاوه‌زمه‌ندانه گشتییه‌که‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی تاکه‌کانه به یاساته‌وه‌ر و دژهیاساوه له مێژووی مرۆڤدا، به‌ڵام ئێمه نابێت هه‌ر جۆره لادان له یاسا به ئاوه‌زمه‌ندانه بخوێنینه‌وه و له‌ڕاستیشدا له ڕووی لۆژیکییه‌وه شتی وا هه‌ر مومکین نییه. له‌م ڕۆژانه‌دا خاتوونێک له ناو سه‌یاره‌که‌یدا که پێشوه‌خت و پلان بۆ داڕێژراو ڤیدیۆی مۆبایله‌که‌ی کردووه‌ته‌وه و له بازگه و سهیتهرهیهک نێزیک ده‌بێته‌وه (من کارم به‌وه نییه سه‌یته‌ره‌که کوێیه، پێشتر ده‌رهه‌ق به‌م خانمه کاری نایاسایی کراوه یان هه‌ر شتێکی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌وه) که داوای ههوییهکهی لێ ده‌که‌ن هه‌ویه‌ی ته‌سلیم ده‌کات و دواتر( به وته‌ی خۆی!) ئه‌فسه‌ره‌که لێی ده‌پرسێت کوردی یان عه‌ره‌ب و ئه‌ویش هه‌ڵده‌کوتێته سه‌ریان که بۆیان نییه ئه‌وه‌ی لێ بپرسن، و یاسایی نییه، ئه‌و ئێراقییه و ته‌واو! با له هه‌موو ده‌لاله‌ته دژه نیشتیمانییه‌که‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌م هاووڵاتییه تێپه‌ڕین، ڕه‌نگه ئه‌و ئازاد بێت دژه کوردستانیش بێت! (له سایه‌ی سه‌ری به‌ناو دیموکراسییه‌کی خوار و خێچ که ته‌نها هه‌ر له کوردستان هه‌یه! شانازی‌کردن به ئێراقی و ئێرانی‌بوون وه‌کوو بۆتۆکس و فیله‌ری لێ هاتووه!) و بێینه سه‌ر ئه‌مه‌ی که بۆ پرسیارکردنی کوردی یان عه‌ره‌ب ده‌شێت نایاسایی بێت؟
ئایا دۆخی ئه‌منیی و ئاسایشی کوردستان هێنده بێ دوژمنه و له لایه‌ن داگیرکه‌ر و ناحه‌زی ناوخۆییه‌وه ده‌وره نه‌دراوه که ئێمه ئه‌و پرسیاره بکه‌ین؟ ئایا پرسیاری عه‌ره‌ب یان کورد بوون به‌شێکه له کرده‌یه‌کی نایاسایی؟ ئه‌گه‌ر نایاساییه ئه‌و هه‌موو لێخوڕین و قیژه‌قیژ و تێخوڕینهی ئه‌و بۆ ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی که ڕه‌نگه مووچه‌ی سه‌ری مانگیشیان له کاتی خۆیدا نه‌گات یاساییه؟ ئه‌گه‌ر یاساییه ئایا ئه‌خلاقیشه؟ لێره‌دایه سنووره‌کانی نیوان لادانی ئاوه‌زمه‌ندانه له یاسا و ڕه‌خنه‌گرتن لێی له ده‌مهه‌راشی و بۆڵه‌بۆڵ و بێئه‌خلاقیی دژی کۆمه‌ڵگا و چوارچێوه یاساییه‌کان جیا ده‌بنه‌وه و ئێمه تێده‌گه‌ین کێ هاووڵاتییه‌کی دهرهوهسته و کێ خۆی له سه‌رووی هه‌موو شتێکه‌وه ته‌نانه‌ت یاساش ده‌بینێت!
ئه‌مه جگه له وه‌همێکی باو له ناو هه‌ندێ چین و توێژی یاساشکێندا هیچی دیکه نییه، با وای دانێین هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌م به‌ڕێزه ئه‌نجامی دا یاسایی و له جێی خۆیدا بووه، به‌ڵام بۆچی دوای دوو کاتژمیر ڤیدیۆیه‌کی دیکه له تۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه و به ئیهانه و سووکایه‌تیکردنه‌وه له‌باره‌ی هه‌رچی یاسا و به‌ڕێوه‌به‌ر و کێ و کێی دیار و نادیار قسه ده‌کات، ئه‌مه بێڕێزییه‌کی ته‌واوه به جومگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگا و هاووڵاتی کوردستان و حه‌ق وایه بۆ ڕوونبوونه‌وه‌ی کۆی بابه‌ته‌که و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه سکاڵایه‌کی یاسایی له لایه‌ن دادوه‌ری گشتییه‌وه له‌سه‌ر تۆمار بکرێت تاکوو هه‌ر که‌سێک بۆی نه‌بێت به ده‌م بنێشت خواردنه‌وه سووکایه‌تی و ئیهانه بکات به‌وانه‌ی که خزمه‌ت به‌م نیشتیمانه ده‌که‌ن! بێگومان ئه‌وه‌ش ڕوونه ئه‌گه‌ر سبه‌ی ڕۆژ ده‌رکه‌وت هه‌ڵه‌یه‌ک له لایه‌نی به‌رامبه‌ر بووه ده‌بێت دیسان ڕێزی یاسای هه‌ریمی کوردستان بگیرێت! بێ ئهخلاقیکردن له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌گرتن له یاسا ئاسمان و زه‌مینیان فه‌رقه!