• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, ئه‌یلول 11, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    لێدانی دەوحە: چی، چۆن، بۆ؟

    نیشتمان و دەسەڵات لەیەکتر جیاوازن: نەوەک لە ئێراق لە ئەفغانستانیش نابێت

    ڕۆڵی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە بەڕێوەبردنی کۆچ لە کوردستان

    سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن

    پاریس پێشوازی لە قارەمانێتی پێشمەرگە دەکات، پەیامێک لە دڵی ئەوروپاوە

    دوژمنی ژیر لە دۆستی نەزان باشترە

    دوژمنی ژیر لە دۆستی نەزان باشترە

    كەسایەتی شۆڕشگێر لە دۆگمایی مەسیحی ئەرێك فرۆمدا

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    شەڕی ناوخۆ یان برا کوژی

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 116

    جیهان لە قۆناغێکی ناجێگیر و پڕ ململانێدا

    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    بۆچی هەموومان سیاسین؟

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    داڕشتنەوەی باج و ڕسومات: دیدگایەکی نوێ

  • شــیکار
    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی سێیەم

    ڕێککەوتنی ئازەر و ئەرمەن دەربارەی کۆریدۆری زەنگەزور و لێکەوتەکانی لەسەر ئێران و تورکیا

    قەیرانی ئۆکراین و ئاسایشی خۆراکی جیهان

    قەیرانی ئۆکراین و ئاسایشی خۆراکی جیهان

    بایەخ و جیاوازی سیستمەکانی هەڵبژاردن

    بایەخ و جیاوازی سیستمەکانی هەڵبژاردن

    پێشكەوتنی هەژموونی ئەمریكا لە سوریا و لوبنان چی دەگەیەنێت؟

    ڕێکخستنی هێزە چەکدارەکان و ڕۆڵیان لە دەوڵەتى فیدڕاڵیدا

    تەکنۆلۆجیای بلۆک چەین چیە؟

    تەکنۆلۆجیای بلۆک چەین چیە؟

    گرووپە چەکدارەکانی ئێراق چ ڕۆڵیکییان هەیە لە هەڵبژاردنەکان؟

    جەنگی دوانزه‌ ڕۆژە؛ شکستێکی تاکتیکی بەڵام سەرکەوتنێکی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیل

    سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟

  • ئــــابووری
    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    پەیوەندی کورد و سیستەمی میرنشینی؛ ڕۆڵ و کاریگەرییه‌كه‌ی  

    “حاجی قادری کۆیی” نیشتیمانێک لە تاراوگە

    “حاجی قادری کۆیی” نیشتیمانێک لە تاراوگە

    ئاڵنگارییەکانى بەردەم بیرى نەتەوەیی کوردی لە هەرێمى کوردستان

    کوشیم؛ یەکەمین ناوی تۆمارکراو لەمێژوودا

    کوشیم؛ یەکەمین ناوی تۆمارکراو لەمێژوودا

    دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی

    دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

    پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

    گەڕان بەدوای مێژووی فەرمانڕەوایی نەتەوەیەكی خاوەن شارستانییه‌تدا

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

  • چاوپێکەوتن
    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

سەرەکی هێــزی نەرم کولتوور و مرۆڤسازی

هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ر ژن له‌ گوتاری سه‌له‌فییانه‌دا

عادل قادری لەلایەن عادل قادری
ئایار 12, 2023
لە بەشی کولتوور و مرۆڤسازی
0 0
A A
هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ر ژن له‌ گوتاری سه‌له‌فییانه‌دا
0
هاوبەشکردنەکان
54
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

گوتاری سه‌له‌فییانه‌ له‌ کوردستان به‌ره‌و گه‌شه‌کردن و پته‌وکردنێکی تازه‌باو په‌ل ده‌هاوێت، دۆخێک که‌ ئه‌م گوتاره‌ له‌ ناو کۆمه‌ڵگای کوردیدا هه‌یه‌تی، ته‌نها ئه‌نجام چالاکی خۆی و هه‌بوونی زه‌مینه‌یه‌کی مێژوویی-کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌پێی ئه‌وه‌ش به‌هره‌مه‌ندبوونی له‌ تریبۆنی مزگه‌وت و شوێنه‌ ئایینییه‌کان نییه‌، به‌ڵکوو ئه‌نجامی به‌ریه‌ککه‌وتن و پێکدادانی چه‌ندین هێز و جه‌مسه‌ری دیکه‌یه‌ که‌ به‌دیاریکراوی پاش ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 91 له‌ باشوور هاته‌ ئاراوه‌، ده‌توانین بڵێین نه‌توانین و ده‌رقه‌ت نه‌هاتنی گوتاره‌کانی دیکه‌ به‌پیی زه‌رووره‌ت و پیویستییه‌ مێژووییه‌-کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ وایکردووه‌ سه‌له‌فییه‌ت بکه‌وێته‌ په‌له‌قاژه‌ و هه‌وڵی نوێ، ئه‌م په‌له‌قاژه‌کردنه‌ به‌ده‌ر نه‌بووه‌ له‌ کاریگه‌ری و پێشوازیی له‌ کتێبه‌کانی مه‌لا کرێکار ده‌کرێت، وه‌کوو ئاماژه‌یه‌کی دیار له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین.

له‌ پاش ڕاپه‌ڕین و ئازادبوونی به‌شێک له‌ باشووری کوردستان گوتاری سیکۆلاریزم و عه‌لمانییه‌ت به‌شێوه‌ی پراکتیک له‌ ناو شار و ئیداره‌دانی مه‌ده‌نیانه‌دا خۆی مانیفێست کرد، ئه‌گه‌رچی زه‌مینه‌ی ئه‌م گوتاره‌(گوتاری کوردایه‌تی وه‌کوو ده‌رکه‌وته‌یه‌کی سیکۆلاریزم) له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا به‌ درێژایی شۆڕشه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م نامۆ و تازه‌زاو نه‌بووه‌، به‌ڵکوو به‌هۆی دۆخی دانسقه‌ی کورد و شۆڕشه‌که‌ی و به‌شداربوونی زۆرچه‌شن له‌ شۆڕشدا و سه‌رێتی و ئه‌وبه‌رتربوونی به‌های ئازادی و ڕزگاری به‌ نیسبه‌ت هه‌ندێ چه‌مکی دیکه‌ی ئه‌خلاقیی که‌ له‌ کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییه‌ شارییه‌ ئایینییه‌کاندا باو بووه‌، جۆره‌ لادان و ڕچه‌شکێنییه‌ک هاته‌ ئاراوه‌ که‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ مرۆڤ و ماف و جومگه‌کانی ژیان و بوونی زۆر جیاوازتر بوو له‌و پێناسه‌یه‌ی که‌ نه‌ریت و ئایین له‌ کۆنتێکسته‌ ڕادیکاڵ و پێشنه‌که‌وتووه‌که‌یدا له‌ جومگه‌که‌کانی بوون و ژیانی مرۆڤی کورد هه‌یانبوو، دۆخی ئاوارته‌ و دانسقه‌ی کورد له‌ ئه‌زموونی شۆڕشدا وای کرد خۆبه‌خۆ سیسته‌مێک له‌ به‌ها به‌رهه‌م بهێنرێت که‌ پێش ئه‌وه‌ی چاوی هیوا ببڕێته‌ ئاسمان و له‌ خودا و ڕزگارکه‌ره‌کانی بپاڕێته‌وه‌، پێش ئه‌وه‌ی وه‌کوو بوویه‌کی شه‌رمن و گوناهبار له‌ سووچه‌ ته‌نگه‌به‌ر و ته‌سکه‌کانی حوجره‌ و ژوورۆچکه‌ ئایینه‌ییه‌کاندا بۆ ڕزگاربوون له‌ ئاگری دۆزه‌خ و له‌ناوچوونی دونیای کوفر و ئیلحاد و بێئه‌خلاقیی له‌ خودا بپاڕێته‌وه‌ و بۆنی کۆنی لاپه‌ڕه‌ی کتێبه‌ کۆنه‌کان هه‌ڵمژێ، چاو ببڕێته‌ شاخه‌کان و له‌ هه‌یوه‌ت و ترسی دوژمنێکی خونکار و پڕچه‌ک به‌ تانک و تۆپ و ئایه‌ت و حه‌دیس ڕوو بکاته‌ چیا که‌ونارا و که‌ونینه‌کانی خۆی، ناچاربوو خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕزگارکردنی تاک و کۆی کۆمه‌ڵگاکه‌ی بخاته‌ ڕوو و به‌ ئاراسته‌ و ئاسۆی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌دا ترووسکاییه‌ک به‌دی بێنێت که‌ زمان و کولتوور و بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ به‌ر نه‌فره‌تی ماکیاڤیلیسمی ڕۆژهه‌ڵاتی و ئوستووره‌ی ئایینی ئیسلامی که‌وتووه‌ (به‌ خوێندنه‌وه‌ و شێوه‌ به‌عسییه‌که‌ی) پراکتیزه‌ بکات.

هه‌ر له‌م ڕووه‌وه‌ ئه‌ندێشه‌ی مارکسیزم و لینینیزم و مائوئیزم له‌ ناو ڕیکخراوه‌ مۆدێڕنه‌کاندا ده‌رکه‌وت و گه‌شه‌ی کرد، به‌ تایبه‌تی دوای شۆڕشی ئه‌یلوول و دامه‌زراندنی ڕێکخراو و پێکهاتی نوێی سیاسی-ئایدۆلۆژیی، سیمای ئه‌م گۆڕانکارییه‌ مێژووییه‌ زیاتر ده‌رکه‌وت. ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ نوێیه‌ یان با بڵێین ئه‌م مانیفێستبوونه‌ تازه‌یه‌ی ڕۆحی کورد جیا له‌وه‌ی که‌ پێویستی و زه‌رووره‌تێکی مێژوویی بوو زیاتر له‌ ئاسته‌ سیاسی و حیزبییه‌که‌یدا مایه‌وه‌ و به‌ هه‌موو ئه‌و هه‌وراز و نشێوانه‌ی که‌ له‌ شاخ و تاراوگه‌ و ئاواره‌یی و هه‌ڵاتن و فڕکان فڕکاندا ئه‌زموونی کرد دوای کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی به‌شێک له‌ شاره‌کان به‌ڕاده‌ی پێویست نه‌یتوانی گوتاری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌هێز و پته‌و بکات و ئه‌و تێڕوانینه‌ گشتی و بنه‌ماییه‌ی که‌ له‌ ناو کۆمه‌ڵگادا بۆ پرس و جه‌مسه‌ره‌ سه‌ره‌کی و سه‌ره‌تاییه‌کانی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک هه‌یه‌، ده‌سکاری بکات، به‌ ئاستێک که‌ ئێمه‌ به‌ ئاسانی شایه‌تی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناپێشکه‌وتووانه‌ و سه‌له‌فییانه‌ی گوتاری سه‌له‌فییانه‌ی کوردی نه‌بین.

دیاره‌ مه‌به‌ست له‌ گوتاری سه‌له‌فییانه‌ ته‌نها هێزه‌ ئایینییه‌ تووندئاژۆ و بناژۆخوازه‌کان نیین، به‌ڵکوو کو‌لتوور و نه‌ریتی کۆنباوی کوردیش که‌ دونیا له‌ ده‌لاقه‌ی به‌ها کۆنه‌ ئه‌خلاقییه‌کانه‌وه‌ ده‌بینێت و له‌گه‌ڵ چه‌مکه‌کانی ئازادی و مافی مرڤ و بوونی ئینسان وه‌کوو کائین و سووژه‌یه‌کی بیرکه‌ره‌وه‌ و ئازاد، کۆنباو و سه‌له‌فییانه‌ ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه‌، بۆ نموونه‌ ڕه‌خنه‌گرتنی چه‌په‌کان له‌ گێڕانه‌وه‌ ئایینییه‌کان هه‌میشه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری فه‌توا و حوکم له‌ ژێده‌ر و مه‌رجه‌عه‌ ئایینییه‌کان بووه‌ یان بابه‌تێکی جیهانگیر به‌ ناوی خۆشه‌ویستی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌میشه‌ ئه‌وا زۆربه‌ی کاته‌کان له‌ ده‌لاقه‌ی ئه‌قڵی نه‌ریتی کوردییه‌وه‌ به‌ بێشه‌ره‌فی و ئه‌تککردن خوێندراوه‌ته‌وه‌ و کوشتنه‌کان له ‌سه‌ر شه‌ره‌ف ئێسته‌ش له‌ کوردستان له‌ به‌ده‌ویترین حاڵه‌ته‌کانی خۆیاندا به‌رده‌وامن. ئه‌م سه‌له‌فیبوونه‌ ته‌نها تایبه‌ت نییه‌ به‌ هێزی ته‌قلیدیی ئایینی و هێزیی ته‌قلیدیی کو‌لتووریی به‌ڵکوو خودی ڕه‌وته‌ چه‌په‌کانیش بێبه‌ری نه‌بوون له‌م بناژۆخوازی و ڕادیکاڵیزمه‌ی که‌ ده‌رگای وتووێژ و گۆڕینی به‌شێنه‌یی و به‌خشکه‌ی کۆمه‌ڵگای داده‌خست.ئه‌مه‌ش زیاتر ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ تێروانینی به‌رده‌وام شۆڕشگێڕانه‌ی ڕه‌وته‌ چه‌په‌کان و گۆڕانکاریی شێنه‌یی و بنه‌مایی و درێژخایه‌نی له‌ پێڕستی ئامانجه‌کانیدا له‌به‌رچاو نه‌گرتبوو.

هه‌ر چه‌ند که‌س ناتوانێت حاشا له‌وه‌ بکات که‌ ده‌سکه‌وتی چه‌په‌کان له‌ ڕوی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ زیاتر و کاریگه‌رتر بووه‌ و هه‌ر به‌وانی دیکه‌ به‌راورد ناکرێت. بۆیه‌ لێره‌وه‌ ده‌توانین باس له‌ سه‌له‌فیزمی پێکهاته‌یی بکه‌ین واته‌ سه‌له‌فیزمێک که‌ زیاتر له‌ شێوه‌ڕوانینی گوتار و هه‌ڵگرانی گوتاره‌کانی سووژه‌ی ئێمه‌دا ده‌رده‌که‌وێت نه‌ک ناوه‌رۆکیان. بۆ نموونه‌ له‌ ناوه‌رۆکی هه‌ر سێی ئه‌م گوتارانه‌دا ژن ڕووبه‌رێکی فراوان و هه‌ڵبه‌ت جیاوازی داگیرکردووه‌. ژن له‌ گوتاری یه‌که‌م(ئایینیی-سه‌له‌فی)دا وه‌کوو هه‌مووان ده‌زانین و بیستوومانه‌ سه‌رچاوه‌ی شه‌هوه‌ت و گوناه و ملنان به‌ره‌و دۆزه‌خه‌ بۆیه‌ گوتاری یه‌که‌م کۆڵه‌که‌کانی قه‌ڵای خۆی له‌سه‌ر شانی ژنی گوناهبار و فریوده‌ر و هاوپه‌یمانی ئه‌هریمه‌ن ڕۆ ده‌نێت (هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ به‌و واتایه‌ نییه‌ که‌ ژن مانا و ده‌لاله‌تی باشه‌ و جیاوازی دیکه‌ی له‌ ده‌قی ئایینیدا نه‌دراوه‌تێ به‌ڵکوو ده‌کرێ بڵێین ئه‌م ده‌لاله‌ته‌ له‌ میتۆدی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م گوتاره‌دا به‌شێوه‌ی ره‌ها و تاکده‌لاله‌ت ده‌رکه‌وتووه‌) له‌ گوتاری دووهه‌م(نه‌ریتی سه‌له‌فییانه‌)دا ژن کوانووی خێزان و ڕووبه‌ری پیرۆز و پانتای ئابڕوو و شه‌ره‌فه‌، هه‌ر جۆره‌ لادانێک له‌ ڕێڕه‌وه‌ باوه‌که‌ی  ژیان به‌ پیی نۆرمه‌ کۆن و باوه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕووبه‌ڕووی کوشتن و سزادان ده‌بێته‌وه‌، ئه‌م تێڕوانین و خوێندنه‌وه‌یه‌ش ئه‌گه‌رچی ئامرازی ته‌فسیر و ڕاڤه‌کانی ئایینی نیین، به‌ڵام به‌پێی نۆرم و عورفی کۆمه‌ڵایه‌تیین و هه‌ر به‌و پێیه‌ش له‌ ئایینیش بۆ جێخستن و ڕه‌واییدان به‌م پێناسه‌یه‌ که‌ڵک وه‌رده‌گرن.

له‌ گوتاری سێهه‌م یان چه‌پدا به‌ پێچه‌وانه‌ی دوو گوتاری دیکه‌ ژن ئیتر ئه‌و ناوه‌نده‌ پیرۆز و جیاواز و قودسییه‌ نییه‌ که‌ کێشه‌کانی ئاسمان و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ له‌ لایه‌ک و ئالنگارییه‌کانی عورف و کۆمه‌ڵگا و و نه‌ریت له‌ لایه‌کی دیکه‌ بیته‌نن و هه‌ر جۆره‌ ئیراده‌گه‌رێتییه‌کی لێ وه‌رگرن، به‌ڵکوو لێره‌دا ئیراده‌یه‌کی گوتاری هه‌بوو که‌ ژن له‌ ئاسته‌ مرۆییه‌که‌یدا بهێنیته‌ پێشه‌وه‌، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ هه‌نگاوێکی جاره‌نووسساز و مێژوویی بوو، به‌ڵام هه‌نگاوێکی سه‌ره‌تایی بوو تاکوو ئێمه‌ له‌ ته‌نگژه‌ و ئالنگارییه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م ڕه‌وته‌ تێبگه‌ین. له‌م گوتاره‌دا ژن هه‌ڵکێشرایه‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ ئاستی پیاو(هه‌ڵه‌یه‌کی میتۆدیک و مه‌عریفه‌ناسانه‌ که‌ گوتاری پیاوسالاری کوردی ئێسته‌ تازه‌ به‌ تازه‌ خه‌ریکه‌ ده‌سته‌ویه‌خه‌ی ده‌بێته‌وه‌) و پێناسه‌ و پێگه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی درایه‌، به‌ڵام به‌ دوو هۆکاری”دۆخی دانسقه؛ شۆڕش و خه‌باتی مان و نه‌مان” و “زاڵبوونی ڕۆحی پیاوسالار به‌ شێوه‌ی وشیار یان ناوشیار” ئه‌م خاڵه‌ گرینگ و چاره‌نووسسازه‌ی ڕزگاریی و ئۆتۆنۆمبوونی ژن نه‌پێکرا، بۆیه‌ سه‌رجه‌م ئه‌م گوتارانه‌ به‌ هه‌موو جیاوازییه‌کانیانه‌وه‌ نه‌یانتوانی ئه‌و ئه‌رکه‌ مێژووییه‌ی ڕزگاریی ژن به‌ ئاڕاسته‌ و ئاسۆیه‌کی گه‌ش و دره‌وشاوه‌دا ببن و بیگه‌یه‌ننه‌ هه‌وارێکی هێمن و بزۆز. ئه‌گه‌رچی دووره‌ له‌ ویژدان گه‌ر نه‌ڵێین گوتاری سێهه‌م ژنی شۆڕشگێڕ و خه‌باتکار و باوه‌ڕمه‌ندی دروست کرد و له‌ ئاستێک له‌ ئاسته‌کاندا کردی به‌ پێشه‌نگ و ئاڵاهه‌ڵگر، به‌ڵام وه‌کوو وتم به‌هۆی ئه‌و دوو هۆکاره‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ تیشکم خسته‌ سه‌ری ئه‌م دره‌وشانه‌وه‌یه‌ش زۆر ڕووناکایی و ترووسکایی به‌دی نه‌هێنا.

گرێپووچکه‌ی ئه‌م سێ گوتاره‌ غیابی ژنناسی و قبووڵکردنی ژن وه‌کوو بابه‌ت و بوونێکی سه‌ربه‌خۆ بوو، یان ئه‌م کائینه‌ له‌ سۆنگه‌ی هێزێکی ئاسمانییه‌وه‌ پێناسه‌ ده‌کرا یان له‌ گۆشه‌نیگای سووپێر ئیگۆیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ یان ئه‌رکێکی مێژوویی له‌ ده‌ره‌وه‌ی بوونی سه‌ربه‌خۆی خۆی وه‌کوو سه‌پێنرواێکی مێژوویی و سیاسی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌، هه‌وڵدان بۆ ده‌ربازبوون له‌م سێ ته‌ڵزگه‌ و ته‌لیسمه‌ش ته‌نها به‌ هاتنه‌گۆی ژن و مانیفێستبوونی لۆژیک و بوونی ژنانه‌ی خۆیان به‌ هه‌موو دونیای واقیعی و خواسته‌کانیانه‌وه‌یه‌ که‌ بێگومان ده‌شێت له‌ تێروانینێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌شه‌وه‌ بگوورێن و هه‌ڵبقوڵێن، دێته‌ ئاراوه‌.

پۆستی پێشوو

ڕۆڵی سیاسی و كارگێڕی سەید تەهای نەهری

پۆستی داهاتوو

ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی یەکەم

عادل قادری

عادل قادری

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

نواندنەوەی مانای جێندەر لە وێنەکانی باربارا کرۆگێر
کولتوور و مرۆڤسازی

ئه‌یلول 10, 2025
4
ڕۆح و جەستەی ژن لە میدیاکاندا
کولتوور و مرۆڤسازی

ڕۆح و جەستەی ژن لە میدیاکاندا

ئه‌یلول 8, 2025
20
ڕۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئاسایشی تاک و کۆمەڵ
کولتوور و مرۆڤسازی

ڕۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئاسایشی تاک و کۆمەڵ

ئه‌یلول 5, 2025
8

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئایار 2023
د س W پ ه ش ی
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031  
« نیسان   حوزەیران »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە