ده‌سدرێژیی سێکسی، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌ویت چ وه‌ک حاڵه‌ت و چ وه‌کوو دیارده شتێکی نامۆ نه‌بوو له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا و، ئێستاش یه‌کێک له دیارده نا ته‌ندروست و نایاسایی و بێزراوه‌کانی کۆمه‌ڵگا مرۆییه‌کانه، خاڵی جێگه‌ی تێڕامان ئه‌وه‌یه بابه‌تی سێکس خۆی له هه‌موو کولتووره‌کاندا وه‌کوو تابۆ و بڤه بینراوه. هه‌ر وه‌کوو “فرۆید” ده‌ڵێت سێکس به‌ڕاده‌یه‌ک له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا تابۆ و په‌چه و په‌رده‌ی شه‌رمی له‌سه‌ر بووه که شانی له شانی مه‌رگ داوه، ئه‌و له وتاری “ئه‌ندێشه‌گه‌لێک شیاوی ڕۆژگاری جه‌نگ و مه‌رگ”دا ده‌ڵێت: سێکس و مه‌رگ به یه‌ک ڕاده تابۆ و شه‌رمنۆکییان له زاکیره و خه‌یاڵدانی مرۆڤدا هه‌ڵگرتووه. به‌ڵام بێگومان چ سێکس و ئاره‌زووه سێکسییه‌کان که “فرۆید” به خواستی ئیرۆس و ژیان ده‌یانبه‌ستێته‌وه و چ مه‌رگ و هاوزا و هاوه‌ڵه‌کانی که به خواست و ویسته ناوی تاناتۆس(مه‌رگ)ه‌و ده‌یانبه‌ستێته‌وه، دوو ویسته، ناو و غه‌ریزه‌ی ئاڵۆزی مرۆڤن و له نیگای فرۆیدیدا جیهان و ژیان و شارستانییه‌ت له نێوان ئه‌م دوو چه‌مکه‌دا خۆی ده‌بینیته‌وه و مانیفێست ده‌بێت.
به‌ڵام چ شتێک ئیرۆس و تاناتوس وه‌کوو دوو ویسته‌ناو به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی ته‌ندروستی خۆی ده‌بات؟ ئایا هه‌ر ژیاندۆستییه‌ک ده‌رکه‌ته‌ی ڕاسته‌وخۆی سێکسیی ده‌بێت یان هه‌ر سێکسیست بوونێک ده‌لاله‌ته بۆ ژیان و ژیاندۆستی؟ یان نا، له شوێنێکدا ئیرۆس و تاناتۆس له هه‌رێمی زۆنگ و زه‌ل و تاریک‌دا ده‌بن به یه‌ک و داڕمان و نابووتی و ڕه‌شێتی ده‌رده‌که‌وێت؟ بێگومان له ڕووی ده‌روونناسی فرۆیدییه‌وه و ته‌نانه‌ت پاش فرۆیدیشه‌وه پێوه‌رگه‌لێک بۆ ته‌ندروست یان ناته‌ندروست بوونی هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ئێمه دیاری کراون ئه‌گه‌رچی ئه‌و پێوه‌رانه هێنده ڕه‌ها نین که ئان‌وسات و ده‌موده‌ست جاڕی لێ ده‌ین و بۆ هه‌مووانی باس بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تۆزێک ده‌روونناسی خوێندبێته‌وه ده‌زانێت ئه‌زموونی ژیانی مرۆڤ ڕێڕه‌وێکی پێناسه‌کراوی بۆ ئیرۆس و سێکس هه‌یه، به هه‌مان شێوه که ڕێڕه‌وێکی دیاریکراویشی بۆ مه‌رگ و تاناتۆس هه‌یه، که‌س نایه‌ت ژیانێک هه‌ڵبژێرێت که هه‌موو ته‌مه‌نی له‌سه‌ر ته‌پۆڵکه‌یه‌ک بژی و بێقه‌راری و نائارامی ڕووی تێکات، به‌ڵکوو غه‌ریزه‌ی ئێمه حه‌زی له پێکه‌وه‌ژیان و هاوبه‌شێتییه و ئه‌مه‌ش یاسا و پێوه‌ری نوێ دێنێته ئاراوه. که‌واته خواستی هاوبه‌شێتی و ئه‌ویدی ویستی بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر خواستێکی ته‌واو سرووشتی و ئاسایی مرۆڤه، به‌ڵام له ناو بازنه‌ی شارستانیی و کو‌لتووری کۆمه‌ڵگا جیاوازه‌کاندا ڕه‌نگه له هه‌ندێ ڕووه‌وه جیاوازییان هه‌بێت و هه‌ر وڵاتێک به‌پیی یاسایه‌ک ناساندوویه‌تی، ئیتر ئه‌م یاسایه یان سه‌رچاوه‌که‌ی له کو‌لتووری ئه‌و وڵاته به تایبه‌تی و کو‌لتووری مرۆیی به‌گشتیی هه‌ڵخێزرابێت یان ده‌رئه‌نجامی تێگه‌یشتنێکی سه‌رده‌میانه و زانستی بێت بۆ ئه‌و جۆره غه‌ریزه‌یه و په‌یوه‌ندییه‌کانی که هێز و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا پراکتیزه و جێبه‌جیی ده‌کات.
بۆ نموونه په‌یوه‌ندی ته‌ندروستی سێکسی هیچ کات له ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی ڕۆحی و سۆزدارانه‌دا نایه‌ته ئاراوه، ئه‌گه‌ر بێته ئاراوه‌ش ئه‌وا ناوی نه ئه‌وین، نه هاوسه‌رگیری و نه چێژی دوو لایه‌نه و …هتد نییه، به‌ڵکوو جۆرێک له‌شفرۆشی (یان وه‌ک کورد ده‌ڵێ سه‌ربه‌سه‌ره) یان ده‌سدرێژییه. له حاڵه‌تی یه‌که‌مدا دوو که‌س له ده‌ره‌وه‌ی یاسا كو‌لتووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌وین، هاوسه‌رگیری، خۆشه‌ویستی و ته‌نها بۆ دامرکاندی حه‌ز و خواستی سێکسییان ده‌که‌ونه په‌یوه‌ندییه‌وه و له کورت ماوه‌دا ڕه‌نگه هه‌ر دوو لایان کێشه‌یان نه‌بێت و پێی ڕازی بن، به‌ڵام له درێژ ماوه‌دا لایه‌نه سۆزداری و عاتیفییه‌که‌ی وه‌کوو بۆشاییه‌ک ده‌رده‌که‌وێت و ئه‌زموونیکی ناخۆش و ناته‌ندروست له په‌یوه‌ندی دوو مرۆڤدا دێته ئاراوه. ئه‌مه جۆرێک له‌شفرۆشی دوو لایه‌نه‌یه، ڕه‌نگه له کۆمه‌ڵگا ئازاده‌کان به‌شێوه‌یه‌ک ئاسایی و بره‌وسه‌ندوو بێت، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵات به پێکهاتێکی تابۆیی و کولتوورێکی ئه‌خلاقته‌وه‌ره‌وه ئه‌مه دووره له ئه‌خلاق و به‌پێچه‌وانه‌ی فیتره‌ت و سرووشتی مرۆڤه.
ڕه‌نگه ئه‌م حاڵه‌ته‌ی له‌شفرۆشی له زۆربه‌ی کولتووره‌کاندا به ڕاده‌ی ده‌سدرێژیی سێکسی سامناک و تۆقێنه‌ر و دڕندانه نه‌بێت. واته حاڵه‌تی دووهه‌م ئه‌گه‌رچی دڕندانه‌ترین و بێ ئه‌خلاقانه‌ترین کارێکه مرۆڤێک ده‌رهه‌ق به مرۆڤێکی دیکه پێی هه‌ستێ، به‌ڵام له هه‌موو کۆمه‌ڵگاکاندا به‌داخه‌وه ڕوو ده‌ده‌ن، تابۆبوون و شه‌ره‌فته‌وه‌ربوونی ئه‌م بابه‌ته وای کردووه زۆرێک له‌م حاڵه‌تانه (که پێده‌چێت له بنه‌وه‌ڕا و له پشت په‌رده‌وه دیارده بێت و ده‌کرێ وه‌کوو دیارده‌ی نهێنی باسی لێوه بکه‌ین) ده‌رنه‌که‌ون و هه‌ر ماوه‌ی که حاڵه‌تێک ده‌رده‌که‌وێت ڕای گشتیی کۆمه‌ڵگا بشڵه‌ژێت و کاریگه‌ریی ناخۆش و ناته‌ندروستیش له سه‌ر شه‌قامی گشتی به‌جێ بهێڵێت. ئێمه نموونه‌ی ده‌سدرێژیی سێکسی له سه‌ر منداڵان له قوتابخانه‌کاندا له هه‌موو جیهان ده‌بینین، به‌پێی ئامارێک هیندستان، ئینگلیس، ئه‌مه‌ریکا و چه‌ند وڵاتی دیکه ئامارێکی نیگه‌رانکه‌ریان له‌م باره‌وه هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت له ئێرانیش دۆخه‌که له‌و بابه‌ته زۆر سامناکه و به‌هۆی ئایدۆلۆژیی سیاسیی ئه‌م شتانه په‌رده‌پۆش ده‌کرێت نموونه‌ی زۆر و زه‌به‌ندی ئه‌م حاڵه‌تانه له ئێران به گه‌ڕانی بچووک له ئه‌نته‌رنێتدا ده‌رده‌که‌وێت له ده‌سدرێژییه‌کانی که‌سێک به ناوی (بیجه) له شارێکی فارسنشین، نێزیکه‌ی بیست ساڵ پێش ئێسته بۆ سه‌ر ده‌یان منداڵ و دواتر کوشتنیان به‌شیوه‌یه‌کی دڕندانه، تاکوو ده‌سدرێژییه سێکسییه‌کانی ناو بنه‌ماڵه‌ی بابه‌کی خوڕه‌مدین ته‌نها دوو حاڵه‌تی سامناک و دڕندانه‌ن که بواری ده‌رکه‌وتنیان له میدیا و ڕای گشتی پێ دراوه.
له‌و نێوانه‌شدا ده‌یان حاڵه‌تی وا له مه‌شهه‌د، باشووری رۆژئاوای ئێران و چه‌ندین شوێنی دیکه ڕووی داوه. به داخه‌وه له ناو ئه‌م قوربانییانه‌دا منداڵان گوناحترین و بێ ده‌سه‌ڵاتترین و مه‌زڵوومترینن، ئه‌وان تێگه‌یشتنێکی وایان له‌و دونیا ئاڵۆز و سه‌یر و تاریکه نییه و له پڕێکدا ڕووبه‌ڕووی شتێکی وا ده‌بنه‌وه نه‌ک ته‌نها له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه تێک ده‌چن، به‌ڵکوو زیاتر له ڕووی ده‌روونییه‌وه ده‌شڵه‌ژێن وه‌کوو زۆربه‌ی ده‌روونناسه‌کان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر دۆخه‌که له ژێر چاودێریی ده‌روونناسه‌کاندا چاره‌سه‌ر نه‌کرێت تا کاتی گه‌وره‌یی و ته‌نانه‌ت مه‌رگیش هه‌ر به‌دواداهاته‌کانی ده‌بێت و که‌سه‌که تووشی تێکچوونی پاش ڕووداو یان پی تی ئێس دی(Posttraumatic Stress disorder) ده‌بێت. ڕووداو‌ی ده‌سدرێژیکردنه سه‌ر کچه منداڵێکی حه‌وت ساڵان له عه‌نکاوه‌ی هه‌ولیر ده‌بێت له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌وه لێی بکۆڵرێته‌وه و نه‌کرێت به خۆراکی خراپی میدیایی و ده‌رخواردی کۆمه‌ڵگا بدرێت و ڕای گشتیی پێ بشێوێنرێت، ئه‌گه‌رچی هێشتا زۆر ورده‌کاریی ئه‌م ڕووداوه دیار نییه به‌ڵام لانیکه‌م ئه‌وه‌ی که ڕوونه ئه‌مه‌یه که مامۆستاکه که مامۆستای وه‌رزش بووه خه‌ڵکی دیمه‌شقه و باوکی کچه‌که ئاڵمانی و دایکیشی مه‌غریبییه. بێگومان ڕووداوه‌که دڵته‌زێنه و پێده‌چێت ئه‌مه هه‌ر به‌سه‌ر ئه‌و کچه‌دا نه‌هاتبێت و لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌سه‌ری به‌رده‌وامن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له سه‌ر ئێمه وه‌کوو تاک پێویسته په‌ره‌رده‌کردنی منداڵانمانه له خێزان له‌سه‌ر زانیاری جه‌سته و هێڵه سووره‌کانی جه‌سته و فێرکردنی بابه‌ته سیکسییه زانستییه‌کانه له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوورییه‌وه‌یه تاکوو هاتوو ئه‌گه‌ری ڕووداو‌ی وه‌ها هاته پێش منداڵ به متمانه‌به‌خۆبوونه‌وه بابه‌ته‌که له‌گه‌ڵ خێزانی باس بکات و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ(له‌م که‌یسه‌دا ساڵێک) نه‌که‌وێته به‌ر ده‌سدرێژیی سێکسی و تووشی خه‌سارگه‌لێک نه‌بێت که ڕه‌نگه له ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییشدا نه‌توانێت له به‌دواداهاته‌کانی ده‌رباز بێت.