له حاڵێکدا، له پاییزی ئه‌مساڵدا وڵاتی ئێران به پێشه‌نگایه‌تی کوردستان ڕابوون و شۆڕشێکی جیاواز و بێ وێنه‌ی ئه‌زموون کرد و، ده‌چوو کۆی جومگه و پێکهاته نه‌رێتی و کۆنباوه‌کانی وڵاتی ئێران له‌ق و لۆق بکات و به‌ره‌و قۆناغێکی مێژوویی په‌لکێشی کات، دیمه‌نێکی دیکه و چه‌ندپاته‌کییانه له کایه‌ی سیاسی و میدیایی هاته سه‌ر شانۆکه‌وه و ده‌یه‌وێت ڕابوون و شۆڕشه‌که به‌ره‌و ئاقارێکی ئایدۆلۆژیک و هه‌لپه‌ره‌ستانه به‌رێت. له ڕاستیدا ڕه‌گ و ڕێشه‌ی ئه‌م ڕابوونه له بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی کوردی جودا نییه، به تایبه‌تی گرینگه ئێمه له‌سه‌ر لایه‌نه کۆمه‌ڵایه‌تی و کو‌لتوورییه‌که‌ی فۆکۆس بکه‌ین. به درێژایی دوو سه‌ده‌ی ڕابردووی مێژووی کورد، ژنانی ئێمه به هه‌موو که‌ند و کۆسپ و بڤه کو‌لتووری و ئایینییه‌کانه‌وه به‌شێک بوون له ده‌رکه‌وتن و چالاکییه‌کانی پانتایی گشتیی و له پشت په‌رده و ناو سووچۆڵکه‌ی خانووه‌کاندا نه‌بوون، به‌ڵکوو به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و خه‌باتی سیاسی و پرسی ئابووریدا به‌شدار بوون، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئاماده‌یی به‌هێزیان له په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خێزان له پله‌ی ژن و دایکدا. نموونه‌ی ئه‌م ده‌رکه‌وتن و ئاماده‌بوونه له باشوور و ڕۆژهه‌ڵات به ڕوونی ده‌بینرێت، ئێمه یه‌کێک له مێژوونووس، شاعیر، عاریف، ڕۆشنبیر و خۆشنووسه‌کانمان خاتوو “ماهـ شه‌ره‌ف خانمی ئه‌رده‌ڵان” یان هه‌مان مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵانه، ئه‌و وه‌کوو یه‌که‌مین ژنی مێژوونووس له هه‌موو جیهاندا ناوی ده‌برێت و هه‌روه‌ها تاقانه ژنێکه که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین کتێبێکی له‌باره‌ی ئایین له ژێر ناوی (عه‌قایدی مه‌ستووره) نووسیبێت.
مه‌ستووره له سه‌رده‌مێکدا له ئاسمانی تاریک و نووته‌کی کو‌لتووری ناوچه‌که‌دا دره‌وشاوه‌ته‌وه که قه‌جه‌ره‌کان له ئێران له‌وپه‌ڕی دواکه‌توویی و دڕنده‌یی و تووندوتیژیدا به‌ره‌و ڕووی هه‌ر جۆره ده‌رکه‌وته‌یه‌ک به تایبه‌ت ده‌رکه‌وته‌ی ژن بوونه‌ته‌وه، له سه‌رده‌می حوکمڕانیی ئاغا محه‌مه‌دخان، فه‌تحه‌لی شا و محه‌مد خانی قه‌جه‌ردا ژنان ته‌نها بۆیان هه‌بوو له ژوورۆچکه‌ی ناوه‌وه واته (اندرونی) دانیشن و به‌شێک بن له خواسته سێکسییه‌کانی پاشا و به‌س. ژیان و ئاماده‌یی که‌ڵه‌ژنێکی وه‌کوو مه‌ستووره زۆر زۆرتره له‌وه‌ی من ته‌نانه‌ت لێره تیشکی بخه‌مه سه‌ر به‌ڵام گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و له ئاسمانێکی تاریکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا واته دوو سه‌د ساڵ پێش ئێسته ده‌رخه‌ری ڕه‌گ و ڕێشه‌ی ڕه‌سه‌نی بوونی ژن له کۆمه‌ڵگای کوردییه، مه‌به‌ست کۆی که‌لتووری کوردییه چ له باشوور و چ له ڕۆژهه‌ڵات، ڕاسته جیاوازیی و خاڵی جیاکه‌ره‌وه‌یان هه‌یه به‌ڵام له یه‌ک سه‌رچاوکه و ئاخێزگه‌وه ئاو ده‌خۆنه‌وه. هه‌ر نموونه‌ی مه‌ستووره که له ساڵی 1805ی زاینی له شاری سنه له دایک بووه، به‌ڵام له 1848 له سلێمانی کۆچی دوایی کردووه و ئه‌مه‌ش نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که سنوورێکی سیاسیی ده‌سکرد له زه‌ینی کوردی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌بووه و ئه‌مه بۆ پێکهات و قه‌واره‌ی که‌لتووریش هه‌ر ڕاسته.
ئه‌گه‌ر بمه‌وێت باسی نموونه‌یه‌کی دیکه بکه‌م بێگومان “له‌یلا قاسم” نموونه‌یه‌کی دره‌وشاوه‌یه له ئاسمانی خه‌باتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و خوێندکاریی کوردی‌دا. ئه‌و نموونه‌یه‌ک له خۆڕاگری و شکۆ و ڕۆشنبیریی ژنانه‌ی ئێمه له سه‌روبه‌ندی شۆڕشی ئه‌یلوول و خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان بوو. یان پێشتر و پاشتر له‌م دوو نموونه‌یه “عادیله خانم”، “به‌یان”ی کچه پێشمه‌رگه‌ی مه‌ریوانی، “خه‌جێ باوه” و ئه‌و هه‌موو ژن و کچانه‌ی له خه‌باتی یه‌ک سه‌ده‌ی دوایی شۆڕشی کوردی‌دا له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان چه‌ک به ده‌ست و خامه هه‌ڵگر شه‌هید بوون و یان چالاکییان نواند و ده‌ینوێنن. مه‌به‌ستی من له‌م پێشه‌کییه ده‌ستنیشانکردنێکی خێرای ڕه‌چه‌ڵه‌کی ڕه‌سه‌ن و ڕیشه‌ی قورس و قاییمی پێگه‌ی ژنان له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا بوو. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ژیانی ڕه‌وه‌ند و ته‌نانه‌ت گوندنشینی و پێش مۆدێڕنی کوردیش بده‌ین له هۆبه و هه‌واره‌کاندا ڕه‌شماڵ و ده‌واره‌کان حیجاب و داپۆشێک نه‌بوون بۆ خێزان و ژنی کورد واته جیهان-ژینی کورد زۆر له‌گه‌ڵ داپۆشین و شاردنه‌وه و سووصۆڵکه‌خزاندن نه‌بووه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که له به‌شی زۆری کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کاندا ده‌بینرێت که ژن له ناو پاشخان و حه‌ره‌مسه‌راکاندا وه‌کوو ئامرازی چێژ و ڕابواردن بینراوه و له‌گه‌ڵی هه‌لسوکه‌وت کراوه.
هه‌موو ئه‌مانه ده‌لاله‌تن له که‌لتووری کراوه و خاوه‌ن پوتانشێلی کوردی و ڕوانینێکی شایسته بۆ ژن، مه‌رج نییه کاتێک ده‌ڵێم ڕوانینێکی شایسته بۆ ژن مه‌به‌ستم ئه‌وه بێت که ژنان هیچ کێشه و توندوتیژییه‌کیان له کۆمه‌ڵگا و قۆناغی پێشمۆدێڕنی کورده‌واریدا ڕووبه‌ڕوو نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵکوو مه‌به‌ستمه بڵێم ڕێگایه‌ک که ژنی کورد له بێ وڵاتی و ئاواره‌یی و زه‌ختی بێ ده‌وڵه‌تیدا بڕیویه‌تی سه‌د قات شایسته‌تر و به‌رزه‌جێتره له‌وه‌ی که له وڵاتێکی وه‌کوو ئێران‌دا ڕووی داوه. وه‌کوو ڕه‌گ و ڕیشه‌ی و ڕه‌چه‌ڵه‌کناسی ئه‌مه واقیعه کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووییه‌که‌یه و به‌ڕای من پشک و ده‌سکه‌وتێکی مه‌عنه‌ویی و بێ وێنه‌یه بۆ ژنی کورد. به‌ڵام راستییه‌کی تاڵی دیکه هه‌یه به نیسبه‌ت دۆخی ئێسته‌ی ژنانی کورد له پانتای چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژنانی فارس یان تورک یان گیله‌ک یان به گشتی ئه‌وانه‌ی که له ناو بازنه‌ی زمانی فارسی و باوه‌ڕیان به وڵاتێکی یه‌ک زمان و یه‌ک ئاڵا و یه‌ک نه‌ته‌وه به ناوی ئێران هه‌یه، ئه‌ویش نه‌بوونی هه‌لی باش و پێویست یان باشتر بڵێم تریبۆن و سه‌کۆی شیاو و به‌هێز بۆ ته‌عبیرکردن له خۆیان و دۆخی جیهانی ژنانه و نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیی و کو‌لتووری و کۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیانه.
من دڵنیام زۆرێک له ژنان و کچانی کورد له زۆر ڕووه‌وه باشتر و سه‌رکه‌وتووترن له‌وانه‌ی وا له میدیا فارسییه‌کاندا جێگه‌یان بۆ ده‌که‌نه‌وه و به‌شێکی زۆریان له خۆڕا ده‌کرێن به بڕه‌ند و به‌رجه‌سته ده‌کرێنه‌وه، ئه‌مه به تایبه‌تی بۆ ژنانی کورد و به‌تایبه‌تیتر بۆ ئه‌وانه‌ی پرسی نه‌ته‌وه‌ییان لا گرینگه و به‌شێک له ئازار و ڕه‌نجه‌کانی ژنی کوردی ده‌بینین و زۆر به تایبه‌تیتر بۆ ژنان و کچان له ڕؤژهه‌ڵاتی کوردستان له‌م دۆخی هه‌ستانه‌وه‌یه‌دا زه‌قتر و به‌رمه‌به‌ستتره، ئه‌مه‌یش له ڕاستیدا نه‌ک کێشه‌ی خودی ژنانی کورد به‌ڵکوو کێشه‌ی به‌شێکی زۆر له‌و ڕه‌هابینی و ڕه‌هاخوازییه‌یه‌ی که گوتاری پیاوسالاریی فارسی ئێرانی به‌رهه‌می ده‌هێنێت و ژنانی به ناو ڕۆشنگه‌ر و زۆرێک له به‌ناو فیمینیسته‌کانیشیان له ناو کایه‌یه‌کی پیاوسالارانه‌ی مۆنۆپۆپلخوازدا به جووته چۆپی هه‌ڵده‌په‌ڕن و کۆمه‌ڵی به‌های مردوو و ڕه‌ها به‌رهه‌م دێنن، که جێگای کوردی تێدا نابێته‌وه. بۆیه ئێمه وه‌کوو ژنی کورد له‌م نه‌بوونه‌ی تریبۆن و سه‌کۆیه‌کی به‌هێز و پڕ بینه‌ردا ئه‌زیه‌ت ئه‌بین و له‌و تریبۆنانه‌ی فارسته‌وه‌ر و ئێرانیخوازدا زۆر جار ده‌بینین که ڕاستییه‌کانی ڕۆڵی ژنی کورد و ژنان به گشتی له هه‌ستانه‌وه و شۆڕشه‌که‌دا بنپێ ده‌کرێت یان به ئاراسته‌یه‌کی سیایی دیاریکراودا ده‌برێت و نیشان ده‌درێت، بۆ ده‌ربازبوونی ژنی کورد له‌م ته‌نگژه‌یه و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی به‌ری ڕه‌نج و ماندووبوون و خه‌بات و خوێنی له ئه‌وانیدیی داگیرکه‌ر پێش هه‌ر شتێک ڕێکخستنی به‌هێزی سه‌رده‌میانه‌مان ده‌وێت، ڕێکخستنێک که بوودجه و پلان و ئامرازی وای به ده‌سته‌وه بێت تاکوو نه‌هڵێڵیت مێژووی کورد و کۆمه‌ڵگاکه‌ی له لایه‌ن نه‌ته‌وه سته‌مکار و چه‌وسێنه‌ره‌کانی دیکه‌وه بشێوێنرێت و به لاڕێدا ببرێت، هیوادارم ئێمه‌ش وه‌کوو ژنی کورد له ڕۆژهه‌ڵات و باشوور و پارچه‌کانی دیکه له ناوه‌و و له ده‌ره‌وه هه‌وڵ بۆ ڕێکخستنێکی سه‌ربه‌خۆ و جیاواز و شایسته بده‌ین و نه‌که‌وینه ناو کایه‌ی گوتاری ئه‌وانه‌وه که خه‌ریکن مێژوویه‌کی کۆن و به‌هاگه‌لێکی مردوو و به‌سه‌رچوو و بۆگه‌نمان له ڕێگه‌ی ژنانی فارسه‌وه بۆ به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه.