دكتۆر ئەحمەد ئەلكوبەیسی، یەكێك لە كەسایەتییە گەورەكانی سوننە لە ئێراق و ناوچەكەدا، نەك هەر پێی وایە دەوڵەتێكی كوردی دادەمەزرێت، بەڵكو پێی وایە تەواوی پێكهاتەی عەرەبی سوننەش دێنە ژێر ڕكێفی ئەو دەوڵەتەوە.
ئەو كەسایەتییە ئاینی و كۆمەڵایەتی و ئەكادیمییە، پێی وایە شانشینێكی كوردی ئەنجامێكی حەتمی ئەو ڕووداوانەیە كەلەناوچەكە ڕوودەدەن.
كوبەیسی دەڵێت: ئێراق دابەشدەبێت، بارزانییەكانیش شانشینێكی بەهێز دروست دەكەن و سوننەكان دێنە ژێر ڕكێفی ئەو دەوڵەتە.
لەبەرگرنگی ئەو بیروڕایە، چاوی كورد لێدوانەكانی كردە كوردی.