• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
شه‌ممه‌, نیسان 18, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 131

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    جەنگی ئێران و کۆتایهێنان بەوەهمی فرەجەمسەری

    دیسانەوە لە خەمی پاراستنی هۆشیاریی ژینگەی گەشتیاری

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    فەرامۆشکردن یان بەکارنەهێنانی وشەکان

    مەترسییە ئاسایشییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    لە ئایدیالیزمی وێڵسنەوە بۆ ڕیالیزمی ترەمپ: قەیرانی شەرعییەت لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    هەرێمی کوردستان و ئەگەری جەنگی ئەتۆمی “ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران”

    کورد وەك کارتی فشار بۆ ئەمریکا لە دژی ئێران

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 130

  • شــیکار
    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    ڕێکخستنەوەی ڕێساکانی نەزمی داهاتووی ناوچەیی لەژێر ڕۆشنایی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران

    سیاسەتە ئاڵۆز و  ناجێگیرەکانی ترامپ و ستراتیژی پێچەوانە

    گەرووی هورمز؛ لە نێوان دڵی ئاسایشی ئابووریی و گۆڕانی هاوکێشەی جیۆپۆلیتیکی جیهانییدا

    پاکستان و ئەنجومەنی ئاشتی؛ بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکان

  • ئــــابووری
    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

    هەڵوێستی مەرجەعه‌كانی شیعە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی دووەم و كۆتایی

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

گوتاری “کوردایەتی” لە نێوان عەزیز شاڕۆخ و حەسەن زیرەکدا

موحسین عەلیڕەزایی لەلایەن موحسین عەلیڕەزایی
شوبات 21, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
گوتاری “کوردایەتی” لە نێوان عەزیز شاڕۆخ و حەسەن زیرەکدا
0
هاوبەشکردنەکان
36
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

پەنجایەمین ساڵڕۆژی مەرگی حەسەن زیرەکمان لە کاتێکدا یاد کردەوە کە ئەمساڵ بەدەر لە شیکاری و ستایشی بەجێ و خستنەڕووی لایەنی دیکەی هونەر و ژیانی ئەم کەڵە هونەرمەندە بووە.

پەنجایەمین ساڵڕۆژی مەرگی حەسەن زیرەکمان لە کاتێکدا یاد کردەوە کە ئەمساڵ بەدەر لە شیکاری و ستایشی بەجێ و خستنەڕووی لایەنی دیکەی هونەر و ژیانی ئەم کەڵە هونەرمەندە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە هونەرمەندی گەورەی گۆرانیبێژ عەزیز شاڕۆخ بڵاو بووەتەوە کە دیارە ڤیدیۆکە زیاترە لەوە و قرتێندراوە، لەو کورتە گرتە ڤیدیۆییەدا هونەرمەند عەزیز شاڕۆخ دەڵێت بۆچی هێندە زیرەک زیرەکتانە و بۆ باسی تایەر تۆفیق و مامۆستا دیلان ناکەن کە قەت لە هەمبەر دوژمن ملیان نەدا و به‌ باڵایاندا هه‌ڵیان نه‌وتووه‌(هەڵبەت من تەنها ناوەڕۆک دەگوازمەوە چون پێم وایە پوختە و کاکڵی قسە و دواتر مەبەستەکەی هەر ئەمە بوو)، دیارە مەبەستی مامۆستا عەزیز وەک لە گرتەیەکی دیکەی ڤیدیۆییدا پاش ئەو گرتەیە باسی کردووە و ڕوونکردنەوەی لەسەر داوە مەبەستێکی ڕەخنەئامێز بووە و وەک پرسیار ئەمەی پرسیوە کە بۆچی زیرەک گۆرانی بە باڵای مەلەک فەیسەڵ و حەمەڕەشادا وتووە کە دەستیان بە خوێنی کورد سوورە؟

خۆی لە خۆیدا هەڵهێنجانی ئەم پرسیارە ڕەخنەئامێز و بەجێیە لە دووتوێی قسەکانی شاڕۆخدا تۆزێک لێوردبوونەوە و هێمنی و ئاوەزمەندێتی دەوێت، بەو مانایەی کە ئێمه‌ ئەمە ببینین کە لە پاڵ هەموو بلیمەتی و هەڵکەوتوویی و بەرزبوونی حەسەن زیرەک، لەپاڵ ئەوەی کە خۆی بە تەنها قوتابخانەیەکی هونەری و بگرە زمانی و ئەندێشەی زارەکیی کوردیشە، لە پاڵ ئەوەی دەشێت وەک سووژەیەکی گەڕاڵ و فلانوێر وەک بنیامین دەڵێت چاوی لێبکەین کە گوند بە گوند و بێستان بە بێستان و قاوەخانە بە قاوەخانەی کوردستان لە ڕۆژهەڵات و باشوور گەڕاوە، لە سەردەشت و شنۆ و بانەوە بگره‌ تاکوو هەولێر و کەرکووک و خانەقین…لە پاوە و کرماشانەوە تاکوو سەقز و سابڵاخ تێکەڵی ڕۆحی و دەنگ و زمان و نەوا و مۆسیقای کورد بووە…بەڵام ئەم پرسیارەش ڕەوایە ڕەوابوونی پرسیارەکە و ڕەخنەگرتن لە حەسەن زیرەک لە قەوارەی ئاوەها پرسیارێکی بەراوردکارانەدا لە ڕاستیدا هیچ لە بڵندی و بەرزیی و مامۆستایەتی حەسەن زیرەک کەم ناکاتەوە بەڵکوو ڕیخۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی کە ئێمە لە دۆزی کورد و دۆزی هونەرمەندانی کورد و دیسکۆرس و گوتاری کوردایەتی و تەکنیک و کایەکانی لە ناو هونەرمەنداندا بڕێک هەڵوێستە بکەین و زیاتر ورد ببینەوە.

لە ڕاستیدا ئەگەر بە شێوەیەکی ورد و بابەتییانە سەرنجی گۆرانی و شیعری بەشێک لە هونەرمەندان و تەنانەت شاعیرانی کورد بدەین جۆرێک دەربڕین و نەوای ستایشئامێز بۆ داگیرکەر و ئەویدیی کوردی تێدا دەبینینەوە و هۆکارەکەشی بەر لەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئەویدیپەرستی و داگیرکەرخوازی هەوڵە بۆ هەڵکردن و بەردەوامبوون لە فەزا و دۆخێکدا کە لە لایەن داگیرکەر و ئەویدی کوردەوە، کایە و هاوکێشەکانی دیاری کراوە ئەمە بەدەر لەوەی کە دیسکۆرسی کوردایەتی لە قۆناغە جیاوازەکاندا هەتا هاتووە زیاتر ڕەهەندی وشیارانەی بەخۆوە بینیوه‌ و گۆڕانکاری و ڕوونکاری زیاتری تێدا کراوە بۆ نموونە شیعر و گۆرانی ئەی نەتەوەی کاوەی دلێر ئەی کوردەکە ئەی بەچکە شێر…ئەی نیشتیمان نیشتیمانی جوان خاکی ئاریان وەتەنی کوردان…لە شوێنی دیکەشدا دەڵێ وەتەنی ئێران…ئەم دیسکۆرسە کە کورد بە ڕەسەنترین دانیشتووی ئێران و خاوەنی ئێران دەزانێت هەتا ئێستەیش هەر باوە و لە لایەن تاقمێک لە کوردانەوە دووپات ده‌کرێت و ئه‌مه‌ش بەرهەمی دیسکۆرسازیی داگیرکەرانی کوردستان بووە و بەشی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ لێڵکردن و شێواندنی مێژوو و خستنەژێر سێبەری سیاسەتەوە، واتە مێژوونووسی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان بەر لە ڕاستبێژی و واقیعی مێژوو و هه‌ڵکۆڵین و خوێندنه‌وه‌ی ئاسەوارەکان لە خزمەت ئەجێندایەکی تایبەت و دیسکۆرسێکی دیاریکراو بووه‌ ئەو ڕوانگەیەی کە کوردی بە ئێرانیی ڕەسەن و پارێزگاری سنوور و جوگرافیای مەترسی لەسەری ئێران ناساندووە، ساڵانێکی دوورودرێژه‌ توانیویه‌تی مێژوو به‌ که‌یفی خۆی بخاته‌ خزمه‌تی گوتارێکی سیاسیی فاشیستییه‌وه‌ بۆ یه‌کده‌ستکردنه‌وه‌ و یه‌کسانکردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگ و نه‌ته‌وه‌کانی ناو جوگرافیای ئێران به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی مۆدێڕنی زۆره‌ملی که‌ نیشانه‌ هه‌ره‌ دیاره‌کانی پڕۆژه‌ و یاسای (که‌شفی حیجاب) یان حیجابداماڵینی سه‌رتاسه‌ریی ئێران و یه‌کده‌سکردنه‌وه‌یان به‌ یه‌ک جلوبه‌رگ و پۆشاک که‌ له‌وانه‌ش به‌ زێڕ و زیو و کڵاوی په‌هله‌وی(نیو سکه‌ی پاله‌وی یان کڵاوی پاله‌وی) له‌ سه‌رده‌می ڕه‌زاخان واته‌ په‌هله‌وی یه‌که‌مدا ده‌ناسرێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها (شۆڕشی سپی) که‌ هه‌مان ئامانجی یه‌کسانسازی و یه‌کده‌سکردنه‌وه‌ی هه‌موو زمان و که‌لتووره‌کانی ناو جوگرافیای ئێران بوو که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی که‌م تا زۆر هێشتا ئه‌م دیسکۆرسه‌ له‌ لایه‌ن زۆر کورده‌وه‌ په‌سه‌ندکراو و قبووڵکراوه‌ و بگره‌ له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ش له‌ باشووری کوردستان ئه‌م ئێرانته‌وه‌رییه‌ لایه‌نگری خۆی هه‌یه‌ بۆیه‌ به‌شێک له‌ هونه‌رمه‌ندان و ته‌نانه‌ت نووسه‌رانی کورد له‌ ناو ئه‌م دیسکۆرسه‌دا ئیشیان کردووه و به‌شێوه‌یه‌ک ناوشیارانه‌ و نه‌زانانه‌ ئاویان ده‌ ئاشی دوژمن کردووه‌‌، دیسکۆرسێک که‌ به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که‌وتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌م دواییانه‌ پاره‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی په‌هله‌وییه‌وه‌ ته‌رخان کراوه‌ تاکوو مێژوونوسانێکی وه‌کوو ڕه‌شید یاسیمی و چه‌ندین که‌سی دیکه‌ له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان کورد و ئێرانی یان ئێرانیبوونی کورده‌کان  بنووسن و به‌ڵگه‌ بخه‌نه‌ ڕوو، یان به‌ زمانێکی دیکه‌ مێژووسازیی بکه‌ن.

بۆیه‌ ده‌لاله‌تی ئێران له‌ گۆرانی حه‌سه‌ن زیره‌کدا له‌وانه‌ ئه‌و گۆرانییه‌ی بۆ کوڕی حه‌مه‌ڕه‌شا خوێندوویه‌ و لێکدانی شازاده‌ی ئێرانی به‌کار ده‌بات یان له‌ سروودی نه‌ورۆزدا به‌ هه‌مان شێوه‌…ده‌رخه‌ری ململانێیه‌کی ئاڵۆز و قورس و قاییمی سیاسیی و دیسکۆرسیڤ بووه‌ که‌ نه‌ک ته‌نها زیره‌کی ئه‌وکات به‌ڵکوو زۆر که‌س و هونه‌رمه‌ندی ئێستاش له‌و لایه‌نه‌وه‌ زه‌ینیان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌ و گوتاری ئێرانیبوونی کورد به‌ مانایه‌کی ئه‌رێنی لێکدده‌نه‌وه‌ و له‌ کایه‌ و هاوکێشه‌ی دیسپۆتیزم و سه‌ره‌وه‌ و ژێره‌وه‌ یان سه‌رده‌ست و ژێرده‌ستی پشته‌وه‌ی گوتاره‌که‌ تێگه‌یشتن و وێنایه‌کی ڕوونیان نییه‌ بۆیه‌ لانیکه‌م له‌م نموونانه‌دا و له‌م ئاسته‌دا چاوه‌ڕوانییه‌کی زیاده‌یه‌ که‌ له‌ زیره‌کی نه‌مر هه‌مانبێت که‌ ئه‌و شتانه‌ی لا ڕوون بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ له‌ پاڵ ئه‌م چه‌ند گۆرانییه‌دا سه‌دان گۆرانیی بۆ پێشمه‌رگه‌ و کوردستان و ته‌نانه‌ت شۆڕشی ئه‌یلوول و که‌لتوور و ئه‌وین و کانیاو و دابونه‌ریتی کورد وتووه‌ خۆی مه‌ته‌رێز و سه‌نگه‌رێکی به‌رگریی قورس و قاییمی پێکه‌وه‌ ناوه‌ و ئه‌و ژماره‌ که‌مه‌ی ده‌لاله‌تی ئێرانگه‌رێتی له‌ گۆرانییه‌کانیدا هه‌ڵگری باوه‌ڕی زیره‌ک به‌ ئێران وه‌کوو سه‌رده‌ست و حاکمی سه‌ر کوردان نابێت، زیره‌کێک که‌ باوه‌ڕی به‌ وێنه‌ و خه‌ون و وێناکانی خاڵۆی ڕێبوار و ڕه‌ش ئه‌سمه‌ر و مریه‌م بۆکانی و سه‌دان ڕه‌مز و نیشانه‌ی ناو که‌لتوور و هه‌ست و نه‌ستی کۆمه‌ڵگای کوردی بووه‌ چۆن ده‌توانێت باوه‌ڕی به‌ ژێرده‌سته‌یی و ستایشکردنی هێز و ده‌سه‌ڵاتێک بێت که‌ پشتی شۆڕشی ئه‌یلوولی شکاند؟ به‌ گشتی ده‌رئه‌نجامه‌که‌ ئاوه‌ها ده‌شکێته‌وه‌ که‌ زیره‌کی نه‌مر له‌ چوارچێوه‌ی (گوتاری مانه‌وه‌)دا ئیشی کردووه‌، که‌س نییه‌ نه‌زانێت ئه‌و بۆ بژێوی ژیان هاتووچۆی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کردووه‌، هه‌میشه‌ تۆمه‌تی سیاسی پێوه‌ لکێنراوه‌، له‌ خانه‌قین گیراوه‌ و به‌ وته‌ی خۆی چه‌ند مانگ له‌ ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ و ته‌عزیبی سازمانی ئه‌منی ئێراق بووه‌ یان له‌ زیندانی قه‌سر له‌ ئێران زیندانی کراوه‌ و…گوتاری مانه‌وه‌ی کورد تا ئێسته‌ش به‌ شێوه‌ی جۆراوجۆر و به‌هۆی دۆخی ژیۆپۆله‌تیک و هاوکێشه‌ سیاسی و ئابوورییه‌کانی ناوچه‌که‌ و جیهان به‌رده‌وامه‌ و یاسای ئیشکردنه‌که‌ش دانوستانه‌، واته‌ شتێک ده‌ده‌ی و شتێک وه‌رده‌گری، وه‌کوو ئه‌وه‌ی مامۆستا هێمن پاش هاتنه‌ سه‌رکاری ڕژێمی کۆماری ئیسلامی له‌ سه‌ره‌تاکانی شۆڕشدا له‌گه‌ڵ قه‌رارگای ڕه‌مه‌زاندا ڕێکه‌وت که‌ له‌ ژێر چاودێری ئه‌واندا گۆڤاری (سروه)  ده‌رکات و به‌ره‌یه‌ک له‌ کوردانی کوردینوس و کوردیخوێنی ڕاهێنا که‌ بوون به‌ داهاتووی ئه‌ده‌بی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پێشکه‌وتنی ڕه‌وتی ژوڕنالیزمی کوردی.

لێره‌دا له‌ ناو گوتاری مانه‌وه‌دا ئیشکردن به‌رهه‌می ئه‌و دۆخه‌ مێژوویی و ژیۆپۆله‌تیکه‌یه‌ که‌ به‌سه‌ر کوردا سه‌پێنراوه‌ به‌ڵام نابێ تاکڕه‌هه‌نده‌ چاو له‌ دۆخه‌که‌ بکه‌ین و ئاڵۆزیی کایه‌ی گوتاری مانه‌وه‌ له‌ قه‌واره‌ی جاش و باشدا به‌ بڕیار و قه‌زاوه‌تێک بۆ هه‌مووان یه‌کلا بکه‌ینه‌وه‌. ئه‌م دۆخه‌ له‌ شیعری هێمنیشدا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ گۆرانیی ته‌حسین ته‌هاشدا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ که‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی به‌ داوه‌تی عه‌بدولکه‌ریم قاسم و له‌ سه‌روبه‌ندی ڕیکه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌وکاتی ئێراقدا بۆ وه‌رگرتنی مافی کورده‌کان، ئاوه‌ها دیسکۆرسێک پێڕه‌و کراوه‌. گوتاری مانه‌وه‌ له‌ هه‌ر حاڵه‌تێکدا بێت قۆناغی نیوه‌چلی نه‌ته‌وه‌سازی و گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگا و بیری کوردایه‌تییه‌ و تێپه‌ڕین له‌م گوتاره‌ به‌ واتای ڕۆحی سه‌ربه‌خۆیی و گوتاری داهێنه‌رانه‌ و ئه‌کتته‌وه‌رانه‌یه‌ که‌ ڕووداوه‌کان ئاڕاسته‌ ده‌کات. ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م سه‌رنجه‌ خێرایه‌ی مامۆستا عه‌زیز شاڕۆخ له‌سه‌ر زیره‌کی نه‌مر ده‌شیت هه‌ڵگری بێت و بیکه‌ین به‌ بابه‌تی خوێندنه‌وه‌ دۆخ و دۆزی کورد و هونه‌رمه‌ندانی کورد له‌ بازنه‌ی کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و ئه‌ویدیدایه‌ که‌ ئه‌گه‌ر به‌ ویژدانه‌وه‌ کۆی دیمه‌نه‌که‌ له‌به‌رچاو بگرین زۆربه‌ی زۆری هونه‌رمه‌ندانی کورد به‌ سه‌ربه‌رزی لێیه‌وه‌ دێنه‌ ده‌رێ ئه‌گه‌رچی ڕه‌خنه‌یان له‌سه‌ر ده‌بێت، ڕه‌خنه‌یه‌ک که‌ به‌ر له‌وه‌ی هوونه‌ر و بلیمه‌تیی ئه‌وان بکاته‌ نیشانه‌ دۆخی کورد وه‌کوو بابه‌تێکی مه‌عریف و جێگه‌ی بیرکردنه‌وه‌ زه‌ق ده‌کاته‌وه‌.  ئه‌و باسه‌ی که‌ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕێک خرا و گوتارێکی جنێوئامێز و ڕه‌ش و سپی و بۆکانی و مه‌هابادیی خسته‌ ڕێ، قوربانیی نه‌ریتێکه‌ که‌ هێشتا نه‌گه‌یشتووته‌ ئاستی تێگه‌یشتن له‌ گوتاری مانه‌وه‌ و به‌رخۆدان و دانوستان که‌ وه‌ک وتم ڕه‌خنه‌شی له‌سه‌ر ده‌بێت، ڕه‌خنه‌یه‌ک که‌ به‌رچاوی ئێمه‌ بۆ دۆخه‌که‌مان ڕوونتر بکاته‌وه‌ نه‌ک ڕه‌مز و هێماکان بکاته‌ نیشانه‌ و کایه‌یه‌ک بخه‌ینه‌ گه‌ڕ که‌ له‌ بنه‌مادا مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی ده‌سه‌ڵاته‌ داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان و گوتاری داگیرکارانه‌ی ئه‌وانه‌.

پۆستی پێشوو

گفتوگۆیەکی نەرم و دۆستانە لەگەڵ هەندێک مامۆستای ئاینی‌

پۆستی داهاتوو

گوتاری مێژوویی ڕەفیق حیلمی

موحسین عەلیڕەزایی

موحسین عەلیڕەزایی

پەیوەندیداری بابەتەکان

ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

نیسان 13, 2026
36
پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

نیسان 11, 2026
58
لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

نیسان 7, 2026
39

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە