“پێشینه”
ڕۆژی 21ی فێڤرییه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ 2ی ڕه‌شه‌مه له لایه‌ن ڕێکخراوی یوونێسکۆوه وه‌کوو ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی (International Mother language day) دانراوه. ناونان و دیاریکردنی ئه‌م ڕۆژه له کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی ڕێکخراوی یوونێسکۆ له ساڵی 1999دا، به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان و پشتگیری‌کردن له فره‌چه‌شنی و فره‌زمانی و تێڕوانینی پلۆڕاڵ و فره‌ده‌نگ له زمان و که‌لتوور بوو. ڕێکخراوی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش به‌هۆی بایه‌خ و گرینگیی بێسنووری ئه‌م بابه‌ته ساڵی 2008ی وه‌کوو ساڵی جیهانیی زمانه‌کان ڕاگه‌یاند.
هۆکاری ناونانی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1952، واته کاتێک که خوێندکارانی زانکۆ جیاوازه‌کانی شاری “دا‌کا”ی پایته‌ختی ئێستای به‌نگلادیش (که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به پاکستانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوی نرابوو و هێشتا سه‌ربه‌خۆ نه‌بووبوو) له‌وانه خوێندکارانی زانکۆی دا‌کا و کۆلیژی پزیشکی ئه‌و زانکۆیه له پێناو به‌فه‌رمی ناساندنی زمانی به‌نگالی وه‌کوو دووهه‌مین زمانی پاکستانی( له پاڵ زمانی ئوردوو) خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌یان له‌م شاره ڕێکخست. له میانه‌ی ئه‌م خۆپیشاندانه ئاشتییانه و هێمنانه‌یه‌دا، پۆلیس ده‌سڕێژیان به‌سه‌ردا ده‌کات و هه‌ندێکیان لێ ده‌کوژێت. پاش جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی به‌نگلادیش له پاکستان و به داواکاریی ئه‌م وڵاته، بۆ یه‌که‌مینجار ڕێکخراوی یوونێسکۆ له 17ه‌ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1999دا ڕۆژی 21ی فێڤرییه‌ی وه‌کوو ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک ناوبرد و له ساڵی 2000یش به‌م لاوه له زۆربه‌ی وڵاته‌کان ئه‌م ڕۆژه یاد ده‌کرێته‌وه و ڕێزی لێ ده‌گیرێت و کۆمه‌ڵێک ڕێوڕه‌سم و کۆڕ و کۆبوونه‌وه و دانیشتنی په‌یوه‌ست به‌م ڕۆژه‌وه به‌ڕێوه ده‌بردرێت.
“شووناس و زمان”
به‌پێی بیردۆزه جۆراوجۆره‌کان پێوه‌ندی زمان و شووناس پێوه‌ندییه‌کی جه‌وهه‌ریی و پێکه‌وه گرێدراوه، واته زمان شووناس دروست ده‌کات و شووناس زمان په‌ره پێده‌دات. جیا له‌وه‌ی که شووناس و زمان په‌یوه‌ندییه‌کی وه‌ها تووندوتۆڵ و ئه‌مئه‌وێتییان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌کی بزۆزیش له‌سه‌ر یه‌کتر کاریگه‌ری داده‌نێن، که‌سێک که له ڕووی فێربوون و ده‌ربڕینی زمانییه‌وه کێشه‌ی هه‌بێت، بێگومان هه‌مان که‌س نییه که به سه‌ر زمانێکدا زاڵه و که‌سایه‌تیی و بیر و هزر و هه‌ست و سۆزی خۆی پێ مانیفێست ده‌کات. به‌پێی تێروانینی ژاک لاکان؛ فه‌یله‌سووف و ده‌روونناسی فه‌ره‌نسی زمان بنه‌مای شووناسه و نه‌ست و زه‌ینی ناوشیاریش بنه‌مای زمانه! واته په‌یوه‌ندیی زمان و شووناس له زه‌ینی مرۆڤدا به ڕاده‌یه‌ک قووڵ و ئاڵۆز و له‌هه‌مان کاتیش‌دا نه‌ناسراو و له‌بن نه‌هاتووه، که له ڕوانینی ئه‌م بیرمه‌نده‌وه زمان وه‌کوو ناوشیار پێناسه کراوه، زه‌ینی ناوشیار له تێڕوانینی لاکاندا دونیایه‌کی نه‌ناسراو و سه‌ربه‌مۆر و ئاڵۆزه که هیچ یاسا و چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراوی نییه ئه‌گه‌رچی ده‌توانین به‌پێی هه‌ندێک یاسا ئیشی پێبکه‌ین و جۆره فام و درکێکمان له زه‌ینی وشیارماندا له‌باره‌یه‌وه هه‌بێت. جیا له‌وه که زمان له ڕووی فه‌لسه‌فیشه‌وه فیگۆر و خانه‌ی وجوود و بوونی ئێمه‌یه و ده‌مبڵی و که‌وه‌لاڵی له زمان و ده‌ربڕیندا، ده‌توانێت له گێڕانه‌وه‌ی ئێمه له وجوود و بوونماندا کاریگه‌ریی ڕاسه‌ته‌وخۆی هه‌بێت.
له‌م ڕه‌وته‌دا ئێمه کاتێک باسی زمان ده‌که‌ین مه‌به‌ستمان زمانێکه که به شیوه‌ی نۆرماڵ و دوور له هه‌رجۆره سیاسه‌تێکی تواندنه‌وه و داسه‌پاندن هه‌موو ڕه‌هه‌نده شوێن-کاتی، ژێنێتیک، ده‌روونی ،کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌لتووریی و مێژووییه‌کانی زمان له‌خۆ بگرێت، واته به کورتی و پوختییه‌که‌ی زمانی دایک بێت. کاتێک منداڵێک له‌دایک ده‌بێت به چه‌ندین هۆ ئه‌و زمانه‌ی که پێی ده‌ڵێن زمانی دایک زه‌مینه و ڕه‌هه‌ندی زیاتری شوناسی ئه‌و ئاماده ده‌کات، ئه‌گه‌رچی به‌پێی بیردۆزی هه‌ندێک له ده‌روونناسان ده‌کرێ منداڵێک له شوێن و جوگرافیایه‌ک (بۆ نموونه کوردستان و شارێکی وه‌کوو هه‌ولێر) له‌دایک بێت و هه‌ر به منداڵی ببرێت بۆ ئاڵمان له شارێکی وه‌کوو به‌رلین دایک و باوکێکی ئاڵمانی گه‌وره‌ی بکه‌ن، ئه‌و له ڕووی شووناس و زمان و هزرینه‌وه ئیتر ئاڵمانییه. به‌ڵام ئه‌م بیردۆزه‌یه بێگومان شوخت و درزێکی گه‌وره‌ی تێدایه، ئه‌ویش نه‌دیوگرتنی لایه‌نی ژێنێتیکی و کۆنه‌ستی زمانیی ئه‌و منداڵه‌یه. چه‌ند ساڵ پێش ئێستا له ئه‌نقه‌ره پیاوێکی تورک چووه کۆماوه و دوای چه‌ند ساڵ که هاته هۆش به کوردی قسه‌ی ده‌کرد و دواتر ده‌رکه‌وت ئه‌م پیاوه له بنه‌ڕه‌تدا کورد بووه، ئیتر زمانه‌که له هه‌ناویا سه‌رکوت بووه و کپکراوه‌ته‌وه و له کاتی خۆیدا وا ده‌رکه‌وتووه‌ته‌وه و پرشنگ و تیشکه‌که‌ی پرشاندۆته‌وه! ئه‌مه ده‌رده‌خات که کاتێک ده‌ڵێین زمانی زگماکی واته ئه‌و زمانه‌ی که له زک و جه‌سته‌ی دایکدا فێری ده‌بین لایه‌نی بایۆ-سایکۆلژیکی هه‌یه و هه‌ر ئه‌وه نییه هه‌موو شته‌که په‌یوه‌ست بێت به په‌روه‌رده‌وه. ئه‌مانه‌م وت که بڵێم؛ زمانی زگماکی و دایکی له‌م ڕه‌هه‌نده قووڵانه‌وه ده‌شێت ببینرێن و ناکرێت ئێمه له گه‌ڵ به‌شێک له وجوودی زمانی و شوناسی خۆمان( که سرووشت یان خودا پێی داوین و به‌سه‌رماندا سه‌پاندوویه هه‌ڵبێین و بیسڕینه‌وه) بکه‌وینه دژایه‌تییه‌وه، ئه‌مه وه‌کوو ئه‌وه وایه که ئێمه له ئاوێنه‌یه‌کی شکاودا خۆمان ببینن و وابزانین کێشه‌که له ئێمه‌یه.
ناکرێت ئێمه زمانی زگماکی و دایکیمان به نه‌دیو و نزم ببینین و ده‌عیه‌ی ئه‌وه‌مان هه‌بێت زمانی ئینگلیزی یان ئاڵمانی به باشی ده‌خوێنین و قسه‌ی پیده‌که‌ین، خاڵی جێگه‌ی سه‌رنج هه‌ر له‌م ڕه‌وته‌ی فێربوونی زمانه‌کانی دیکه‌شدا ئه‌وه‌یه که بته‌وێ و نه‌ته‌وێ تۆی وه‌رگر و فێرخواز هه‌ر له ڕیگه‌ی زمانی دایک و دونیا و وێنه و میتافۆر و وێنایانه‌ی زمانی دایکه‌وه فێری زمانێکی دیکه ده‌بیت، واته به گشتیی مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی زاتیی زمانمه‌نده و به شێوه‌یه‌کی سرووشتی و بی‌و-سایکۆلۆژیکیش زمانی دایکی دونیا به‌ڕوویدا ده‌کاته‌وه. به‌پێی ئاماره‌کان نێزیکه‌ی نیوه‌ی زمانه‌کانی دونیا به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌ڕۆن، به‌پێی خه‌مڵاندنه‌کانی ڕێکخراوی یوونێسکۆ له‌و 6 هه‌زار زمانه‌ی که تا ئێسته ناسراون، نێزیکه‌ی 3 هه‌زار دانه‌یان به‌ره‌و له‌ناوچوون و کووژانه‌وه ده‌ڕۆن، ئه‌م زمانانه له لایه‌ن گرووپ و که‌مینه‌گه‌لێکی بچووک به‌کار ده‌برێن و تاڕاده‌یه‌کی زۆر هیچ کامیان چانس و به‌ختێکیان نییه له‌م مه‌ترسی و مردنه ڕزگار بن. 96 له سه‌دی زمانه‌کان ته‌نها 4 له سه‌دی خه‌ڵکی دونیا به‌کاریان ده‌هێنن. بۆ نموونه له دوورگه‌کانی پاپووای گینه‌ی نوێ له ئۆقیانووسی ئارام‌دا زیاتر له 800 زمان هه‌یه که هه‌ندێک ته‌نها له لایه‌ن گرووپێکی 200 که‌سییه‌وه قسه‌یان پێده‌کرێت، سه‌رجه‌می دانیشتووانی ئه‌م دوورگانه ناگاته حه‌وت ملیۆن که‌س. هۆکاری ئه‌م مه‌ترسییه گه‌وره‌یه‌ش جۆراوجۆره، به‌شێکی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سیاسته زمانییه‌کانی ده‌وڵه‌تان له هه‌مبه‌ر که‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆیان و به‌شێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چالاکنه‌بوونی ئه‌و زمانه و ئاخێوه‌ره‌کانی و به‌شێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌توانینی ئه‌و زمانه بۆ ڕووبه‌ڕووبوون و په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ دونیای مۆدێڕن و به‌شێکی دیکه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی سیاسه‌تی زمانی و پلانی زمانی ده‌وڵه‌تێک بۆ زمانی وڵاته‌که‌ی خۆی.
“دۆخی زمانی کوردی و چه‌ند سه‌رنجێک”
زمانی کوردی دۆخێکی دانسقه و تایبه‌تی هه‌یه، واته جیا له‌وه‌ی که ئاخێوه‌رانێکی زۆر و زه‌به‌ندی هه‌یه له پێنج پارچه‌ی کوردستان، هه‌ر پارچه‌یه‌ک سیاسه‌تێکی زمانیی و که‌لتووریی تایبه‌ت و دیاریکراوی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و زمانی زاڵ به‌سه‌ردا پیاده بووه و سه‌پێنراوه. ئاڵۆزی و دانسقه‌بوونی دۆخی ئه‌م زمانه کاتێک زیاتر به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه که ئه‌مه‌ش له به‌رچاو بگرین، له هه‌ر پارچه‌یه‌کیش زاراوه و بنزاراوه‌ی جیاواز هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ململانێی یه‌ک ده‌که‌ن که به‌داخه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی سیاسه‌تێکی گشتگیر و سه‌رانسه‌ریی زمانیی، که‌متر به ئاڕاسته‌ی زمانێکی ئیستاندارد جماوه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر چاو له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ین زاراوه‌کانی موکری، ئه‌رده‌ڵانی، جافی، کورمانجی، که‌ڵهوری، هه‌ورامی و لوڕی هه‌یه و ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی نووسینه ڕۆژنامه‌وانی و کتێبه‌کان به سۆرانی و ئه‌و زمانه‌یه که وه‌کوو ئیستاندار له باشوور جێگیربووه، به‌ڵام زاراوه‌کانی دیکه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که لایه‌نی ئه‌رێنی و پته‌وکارانه‌یان بۆ زمانه‌که هه‌یه به‌هۆی سیاسته‌کانی تارانه‌وه ده‌نگۆ و بانگه‌شه‌گه‌لێک دروست ده‌که‌ن که گوایه ئه‌وان زمانێکی دیکه‌ن و جیاوازن له زمانی کوردی و ئه‌وانیش زمانن نه‌ک زاراوه.
له ڕووی زمانناسییه‌وه هه‌ر زاراوه‌یه‌ک وزه و توانستی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ببێت به زمان به‌ڵام چه‌ندین مه‌رجی هه‌یه، دوو له مه‌رجه هه‌ره گرینگه‌کان
1-هه‌بوونی ده‌قی کۆن و نوێ.
2-توانایی هه‌ڵکردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌ناو دونیای مۆدێڕن و له‌گه‌ڵ جیهان و زانستی نوێ‌دا، وه‌ک ده‌زانین هه‌موو زاراوه کوردییه‌کان خاوه‌نی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه نین، سۆرانی له به‌شی زۆری باشوور و به تایبه‌تی ناوچه‌کانی سلێمانی و گه‌رمیان و که‌رکووک که هاوسنووری جوگرافین له‌گه‌ڵ ناوچه کوردنشینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هۆی زۆریی ئاخێوه‌ر و هاوکات و وه‌کوو مه‌رجێکی پێویست به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه کوردییه‌کان له مێژووی نوێماندا له‌م ناوچانه بوون، له چاوه‌ی زاراوه‌کانی دیکه هه‌م ده‌ق و په‌خشان و ڕۆژنامه‌ی زیاتر بووه و هه‌میش بووه به زمانی سیاسه‌ت و زانکۆ و شۆڕش و خه‌بات، بۆیه ده‌بێ وه‌کوو ڕه‌وتێکی لۆژیکی چاوی لێ بکه‌ین که ده‌یان و سه‌دان ڕۆمان به سۆرانی نووسرابێت به‌ڵام به که‌ڵهوڕی به ئه‌ندازه‌ی قامکه‌کانی ده‌ستێک ڕۆمان نابینینه‌وه، ئه‌مه نکۆڵی و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی وزه و توانست و بوونی زاراوه‌کانی دیکه نییه، به‌ڵکوو ئاماژه‌دانه به جۆرێک پاشاگه‌ردانیی که له نه‌بوونی خه‌ریته‌یه‌کی ستراتیژیکی زمانی‌دا به‌ره‌و دۆخێک ده‌مانبه‌ن که ده‌بین به کۆمه‌ڵه‌دوورگه‌یه‌کی زمانی، ده‌شێت سه‌ره‌ڕای هه‌وڵدانی ئاکادیمی و ڕۆشنبیری بۆ دۆزینه‌وه‌ی قه‌دبڕێکی مامناوه‌ندی و دروستکردنی ڕۆحییه‌تێکی هاوده‌نگخوازانه‌ی زمانی له ئاستێکی گشتگیر، له وزه و توانایی و توانستی زاراوه‌کانی دیکه، له‌وانه له خه‌زێنه‌ی وشه‌کان، زاراوه‌سازی، ڕسته‌سازیی، ئیدیۆم و ده‌سته‌واژه، ڕێزمان و…بۆ نه‌هێشتی هیچ بۆشاییه‌ک له پانتای زمانی کوردی‌دا که‌ڵک وه‌ربگرین، به کوردتییه‌که‌ی ده‌شیت وا بڵێین؛ ئه‌م زاراوانه هه‌م وه‌کوو ده‌رفه‌ت ده‌بینرێن و هه‌میش وه‌کوو مه‌ترسی.
مه‌ترسییه‌که له‌و ڕووه‌وه دێته ئاراوه که کۆمه‌ڵێک سووپا و ئه‌رته‌شی سایبێری و غه‌یری سایبێری له دابڕان و دورستکردنی قه‌ڵشت له نێوان ئاخێوه‌ره جۆراوجۆره‌کانی زمانی کوردی له ڕۆژهه‌ڵات به‌رده‌وام چالاکن و درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌ت ده‌ده‌ن که ڕه‌زاشا وه‌کوو یاسا بنه‌ماکه‌ی دانا واتا ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر زمان و زاراوه‌یه‌ک جگه له فارسی، ئه‌گه‌ر له چل ساڵی ڕابردوودا ئه‌و کتێبانه‌ی که له‌باره‌ی به ناو زمانه ئێرانییه‌کانه‌وه چاپ کراون ببینین زۆربه‌ی زۆریان زمانه‌کانی وه‌کوو کوردی، تورکی، عه‌ره‌بی و… وه‌کوو زاراوه‌ی خێڵه‌کی و خۆماڵی ناوده‌به‌ن و به‌ده‌گمه‌ن به‌رگوێی به‌رده‌نگی فارس که‌وتووه که جگه له فارسی زمانانێکی دیکه له جوگرافیای ئێران‌دا هه‌ن، ئه‌مه‌ش وایکردووه زانیارییه‌کی که‌میان له‌باره‌ی ڕاستی و دروستی زمانه‌کانی دیکه‌وه هه‌بێت بۆیه کاتێک باسی خوێندن به زمانه‌کانی دیکه‌ی پانتای جوگرافیای ئێران ده‌کرێت، ئه‌وان به ده‌مارگرژییه‌کیی بێوێنه‌وه ئه‌م مافه به جوداییخوازی و “ته‌جزیه‌ته‌له‌ب”ی ناو ده‌به‌ن و له‌م خاڵه‌دا هه‌موو دژبه‌رانی کۆمار و ده‌سه‌ڵاتی کۆمار و شه‌قامی ئێرانی هاوده‌نگ و کۆکن، بێگومان به‌شێکی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕۆحیه‌ته فاشیستییه‌ی که له که‌ونینه‌گه‌رێتی و خۆگه‌وره‌زانینه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت وه‌کوو ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی که ئه‌م ڕۆژانه بۆ چه‌نده‌مین جار له لایه‌ن موحه‌مه‌د ڕه‌زا شه‌فیعی که‌دکه‌نییه‌وه گیرایه به‌ر و ته‌نها زمانی شایسته و هاوتای زمانگه‌لی وه‌کوو فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی به فارسی ده‌زانێت و به‌س، ئه‌م تێڕوانینه له ناو ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی فارس‌دا مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه و ئێسته به بێباکی و شه‌رمه‌وه له پۆله‌کان و زانکۆکان ده‌یڵێنه‌وه ئه‌گه‌رچی له لایه‌ن چالاکان و نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان و شه‌قامی کوردییه‌وه له ڕۆژهه‌ڵات به شێووه‌ی نووسین و له فۆرمی جوراوجۆردا به‌رپه‌رچ دراونه‌ته‌وه به‌ڵام شتی هه‌ره گرنگ که له قازانجی ئه‌واندا ده‌شکێته‌وه پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی و زۆره بۆ په‌ره‌پێدان و جێگیرکردنی زمانی فارسی.