“ئاماژه‌ی گشتی”
به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌له‌فییه‌ت له کوردستان له‌و بابه‌تانه‌یه تاکوو ئێسته له‌باره‌یه‌وه توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌نجام نه‌دراوه، تۆژه‌ر پێی خستۆته ڕێگایه‌که‌وه که تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له چاوه‌ی دیارده‌کانی هاوشێوه‌یدا لێڵاوی و جیاوازه، ده‌شێت بڵێین؛ زیاتر له هه‌ر شتێک ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌پێی پێناسه‌ی ئیسترابێرگ خوێندنه‌وه‌یه‌کی شوێندۆزانه و کهیسیانهیه. “حه‌ریری” له زاری یینهوه خوێندنه‌وه‌ی که‌یسیانه به‌م شێوه‌یه پێناسه ده‌کات “خوێندنه‌وه‌ی که‌یسیانه به‌پیی پێناسه‌یه‌ک که یین ده‌یخاته ڕوو(1994) توێژینه‌وه‌یه‌که دیارده‌یه‌کی هاوچه‌رخ له زه‌مینه و به‌ستێنی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیدا، به تایبه‌تی له هه‌لومه‌رجێکدا سنووره‌کانی نێوان دیارده و به‌ستێنی سه‌رهه‌ڵدان به ته‌واوه‌تی ڕوون نییه، ده‌خاته به‌ر توێژینه‌وه”. سه‌له‌فییه‌ت ئه‌گه‌رچی دیارده‌یه‌کی جیهانییه، به‌ڵام سه‌له‌فییه‌کانی کوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌و لێکچوونانه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌له‌فییه جیهانییه‌کان به‌پێی به‌ستێنی سه‌رهه‌ڵدانی خۆیشیان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌یان هه‌یه، ئه‌م ڕه‌وته له‌گه‌ڵ ڕه‌وته هاوشێوه‌کانیان جیا ده‌کاته‌وه. ئه‌م ڕه‌وته ناکرێت به بێ سه‌رنجدان به تایبه‌تمه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کوردستان لێک بدرێته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی به‌ستێن و زه‌مینه‌ی خۆی بخوێنرێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکرێت.
کۆمه‌ڵگا به‌رئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌موو کورده سونییه سه‌له‌فییه‌کانی دانیشتووی سێ پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان و کوردستانن له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. هه‌ر بۆیه له‌م نووسینه له هه‌ر شوێنێکدا ناوی کوردستان هێنرا، مه‌به‌ست پارێزگای کوردستان نییه، به‌ڵکوو هه‌موو ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه و کوردستان به‌و مانایه‌یی؛ خه‌ڵک لێی تێده‌گات مه‌به‌سته نه‌ک ئه‌و پێناسه‌یه‌ی که ده‌وڵه‌ت بۆی کردووه و هه‌یه‌تی. له به‌دواداچوونه زۆر و زه‌به‌نده‌کان بۆ توێژینه‌وه و بینین و وتووێژ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ناوچه‌که، ده‌رکه‌وت سه‌له‌فییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌شێت به سه‌ر چوار ده‌سته‌دا دابه‌ش بکرێن، بریتین له جیهادیی ڕادیکاڵ، جیهادیی میانه‌ڕۆ، غه‌یری جیهادیی نه‌ریتی و غه‌یری جیهادی پارێزکار یان کۆنسێرڤاتیڤ. به‌م پێیه نموونه‌گرتن بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له هه‌ر چوار گرووپه‌که به شێوه‌ی ئامانجدار و که‌یسه ڕه‌مزییه واقیعییه‌کان بووه. “نموونه‌گرتن له که‌یسه ڕه‌مزییه واقیعییه‌کان یانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و که‌یسانه‌ی که له باری دیارده‌ی بهرتوێژینهوه به ڕه‌مز و سیمبولی واقیعی داده‌نرێت”. له‌و ڕووه‌وه که زۆربه‌ی سه‌له‌فییه‌کانی کوردستان له سه‌له‌فییه جیهادییه‌کان پێک دێن، هه‌وڵ درا به ڕاکێشانی سه‌رنج و به‌ده‌ستهێنانی متمانه و دڵنیاییان، زۆربه‌ی لێداون و تووێژه‌کان له‌م گرووپه بێت.
“مانا و ڕهوگوڕیشهی سه‌له‌فییه‌ت”
“سه‌له‌فییه‌ت” به پێی پێناسه‌کان (ئه‌لبوتی، 1988؛ ئهلسیلی 1993)، سه‌له‌فی له ده‌قه دینییه‌کاندا به موسڵمانێک ده‌گوترێت که پێڕه‌وکاری گه‌وره‌کانی ئایینی خۆیانن له ڕابردوودا. ئه‌و گه‌ورانه‌ی که بۆ کاروباری دینی ڕۆشتنووته لایان و ڕاوێژیان پێکردوون. بۆ پێناسه‌کردنی کۆمه‌ڵناسانه‌ی سه‌له‌فیگه‌ری له بیروڕاکانی رۆڤا که‌ڵک وه‌رگیراووه؛ سه‌له‌فییه‌ت وه‌کوو ڕه‌وتێکی نوێ بناژۆخواز پێناسه کراوه که به پێداگریی له سه‌ر ته‌وحید و بێزاریی له شیرک و کوفر مه‌به‌ستێتی هه‌موو عه‌قیده‌کان، کردار و ڕه‌فتاری خۆی به پێی تێگه‌یشتنێکی به‌رته‌سک له قورئان و سوننه‌ت ڕێک بخات و خۆی ناخاته چوارچێوه‌ی هیچ کام له مه‌زهه‌به ئیسلامییه‌کان و هه‌ڵگری که‌لتوورێکه که به ته‌واوه‌تی و تا پێست و ئێسقان دژایه‌تیی ڕۆژئاوا ده‌کات. ناکرێت ئه‌م ڕه‌وته به شێوه‌یه‌کی ته‌واو په‌یوه‌ست به ڕابردوو بزانین، وه‌کوو دیارده‌یه‌کی نه‌ریتی ناوی لێ بنێین، به‌ڵکوو دیارده‌یه‌که تایبه‌ت و په‌یوه‌ست به جیهانی ئێستا که له ده‌سکه‌وته‌کانی مۆدێڕنیته بۆ ئامانجه‌کانی خۆی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.
سه‌له‌فییه جیهادییه‌کان؛ سه‌له‌فییه جیهادییه‌کان به‌و ده‌سته له سه‌له‌فییه‌کان ده‌گوترێت که هیچ کام له حکومه‌ته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی جیهانی ئیسلام به ئیسلامی نازانن و هه‌موویان به تاغووت ده‌زانن و جیهاد له دژیان به ڕه‌وا و واجیب ده‌زانن. بیرکردنه‌وه‌ی سه‌له‌فییه جیهادیه‌کان له غه‌یری جیهادییه‌کان پێکهاتێکی ئاڵۆزتر و هاوکات ڕێک و پێکتری هه‌یه و له سه‌ر بنه‌مای ئیماره‌ت بونیاد ده‌نرێت.
سه‌له‌فییه غه‌یری جیهادییه‌کان؛ به‌و سه‌له‌فییانه ده‌وترێت که له زه‌مه‌نی ئێستادا جیهاد به مه‌سڵه‌حه‌ت نازانن و ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک له حکومه‌ته‌کانی جیهانی ئیسلام به تاغووت ده‌زانن، دانوستان و په‌یوه‌دنی له گه‌ڵیان نه‌هی ناکه‌ن و بۆ نموونه له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ده‌که‌ن(ڤیکتۆر یوز، 2010؛ رۆڤا، 2004؛عه‌لیار، 1383).
“جۆره جیاوازه‌کانی گرووپه دینییه‌کان له کوردستان”
جۆره‌کانی گرووپه دینییه چالاکه‌کان له کوردستان؛ له پۆلێنبه‌ندییه‌کی گشتیدا ده‌کرێت جۆره‌کانی گرووپه ئایینییه چالاکه‌کان له کوردستان بکه‌ین به سێ گرووپه‌وه؛
1- گرووپه نه‌ریتییه‌کان که زیاترین پێداگرییان له سه‌ر پاراستنی ئه‌حکامه ئیسلامییه‌کان و شه‌ریعه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودایه و که‌متر خۆیان له کاروباری سیاسی هه‌ڵده‌قورتێنن و باوه‌ڕیان به چاکسازیی که‌س و تاکه‌کان له ڕێگه‌ی ده‌عوتی تاکه‌که‌سی هه‌یه. له‌م گرووپانه ده‌توانین ئاماژه به ده‌روێشه‌کان و جه‌ماعه‌تی ته‌بلیغ بکه‌ین له کوردستاندا.
2- گرووپی دووهه‌م خۆیان به جه‌ماعه‌ت ناوده‌نین، به‌ڵام زیاتر به شیوه‌ی حیزب به‌ڕێوه ده‌برێن. پێشینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانیان له کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه‌کانی پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران، به زۆری باوه‌ڕیان به به‌شداری له کاروباری سیاسی وڵات‌دا هه‌یه و هه‌ندێ جار به به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌ڕله‌مان هه‌وڵیان داوه بگه‌نه ناو ده‌سه‌ڵات به‌مانه ده‌ڵێن ئیسلامگه‌را سیاسییه‌کان. له‌م گرووپانه ده‌توانین ئاماژه به مه‌کته‌ب قورئانی کوردستان و جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسڵاحی ئێران بکه‌ین.
3- گرووپی سێهه‌م ده‌توانین به پێی وته‌ی ڕۆڤا(1994،2002) به نوێ بناژۆخواز ناوزه‌د بکه‌ین. ئه‌مانه باوه‌ڕیان وایه که موسوڵمانه‌کان ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئیسلامی سه‌له‌ف(به مانای ڕابردووان مه‌به‌ستیان سه‌دری ئیسلامه). هه‌روه‌ها ئه‌م گرووپه هه‌موو حکوومه‌ته ئیسلامییه‌کانی ئیستا مه‌حکووم ده‌که‌ن و ئاماده نین دانوستانیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و زیاتر خه‌ڵک به شێوه‌ی تاکه‌که‌سی و فه‌رده‌ی ده‌عوه‌ت ده‌که‌ن و له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌ستوور و فرمانه‌کانی قورئان و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر زۆر تووندوتۆڵن. ئه‌و سه‌له‌فییانه‌ی که له کوردستان هه‌م به شێوه‌ی جیهادی و هه‌م غه‌یری جیهادی چالاکی ده‌که‌ن، له‌مانه‌ن.
له‌م نێوانه‌دا ته‌نها مه‌کته‌ب قورعان گرووپێکی خۆماڵی هه‌ژمار ده‌کرێت و درێژه‌ده‌ری هیچ حیزب یان لایه‌ن و گرووپێک له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان نییه. هه‌روه‌ها ته‌نها گرووپێکه پانتای چالاکییه‌کانی زیاتر کوردستانه و ئه‌ندامه‌کانی زۆربه‌یان کوردن. گرووپه‌کانی دیکه ئاخێزگه و شوێنگه‌ی سه‌رهه‌ڵدانیان کوردستان نه‌بووه و زیاتر باڵێک له گرووپێکی گه‌وره‌ترن که له دونیادا هه‌یه. هه‌موو گرووپه‌کان جگه له سه‌له‌فییه‌کان باوه‌ڕیان به ئاماده‌یی و بوونی ژنان له پانتای کۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌یه و بۆ به‌جێگه‌یاندنی چالاکییه دینییه‌کان هانیان ده‌ده‌ن. چالاکی ژنان له هه‌ندێک له گرووپه‌کان وه‌کوو مه‌کته‌ب قورعان و ده‌عه‌وت و ئیسڵاح زۆر دیار و به‌رچاوه.
“چۆنێتی هاتنی سه‌له‌فییه‌کان بۆ کوردستان”
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تا سه‌ره‌تاکانی ده‌یه‌ی هه‌شتا، تاقهگرووپێکی ئایینی چه‌کدار که چالاکییان هه‌بووه، گرووپێک بووه به ناوی “بزاڤی ته‌وحیدیی ئه‌هلی سوننه‌ت”. ئه‌م گرووپه پێکهاتوو له نێزیکه‌ی سه‌د و په‌نجا که‌س له مه‌لا و مامۆستا ئایینییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوون و ڕێبه‌رایه‌تیی ئه‌مانه له ئه‌ستۆی که‌سێک بووه به ناوی “مه‌لا عه‌بدولکه‌ریم ته‌وحیدی”. به‌ڵام ئه‌مانه به هۆی بهرتهسکبوونی پانتا و ناوچه‌ی جوگرافیایی چالاکی و که‌مبوونی ئه‌ندامه‌کان، نه‌یانتوانی ببن به خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریی به‌هێز و ئێستا وه‌کوو گرووپێکی که‌متر ناسراو و نه‌ناسراو له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دان.
سه‌له‌فیگه‌ری تایبه‌ت نییه به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌ڵکوو ئه‌م ڕه‌وته پێش شکڵگرتن و سه‌رهه‌ڵدانی له کوردستان، له شوێنه‌کانی دیکه له دونیای ئیسلامدا سه‌ری هه‌ڵدابوو. خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان یه‌که‌مجار له ڕێگه‌ی کورده‌کانی باشووره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه ناسیاوه‌تییان په‌یدا کرد. له ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی شه‌ستی هه‌تاوی. له‌میانه‌ی پێکدادانی گرووپه دژبه‌ره‌کانی به‌عس له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ئه‌وکاتی ئێراق، ئه‌م گرووپانه و له‌وانه‌ش گرووپی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی که ده‌کرێ بگوترێت باڵی سه‌له‌فیی جیهادییه، ڕووییان کرده “ئێران” و له خاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان درێژه‌یان به چالاکیی خۆیان دا. پاش هێرشی ئامریکا بۆ سه‌ر ئێراق له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی نه‌وه‌دی زاینی و ئۆتۆنۆمیی باشووری کوردستان، هه‌موو گرووپه دژبه‌ره‌کانی حکوومه‌تی ئێراق گه‌ڕانه‌وه باشووری کوردستان. ئه‌وان له درێژه‌ی ئاماده‌بوونیان له “ئێران” له ڕووی فیکرییه‌وه کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات دروست نه‌کرد. پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باشوور و کرانه‌وه‌ی فه‌زا و دۆخه‌که بۆ بانگه‌شه‌ی فیکر و هزر، نه‌واره ده‌نگی و سی دییه‌کانی وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ گرووپه لائیک و سیکوولارهکان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڵاو کرایه‌وه و خه‌ڵکی ناوچه‌که له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌کانی سه‌له‌فییه‌تدا ناسیاوه‌تییان په‌یدا کرد. به‌ڵام تا کاتی شه‌ڕی ئێراق له گه‌ڵ ئامریکا و هاوپه‌یمانانی له ساڵی 2003ی زاینی، ڕه‌وتی سه‌له‌فییه‌ت له ئێران‌دا سه‌ری هه‌ڵنه‌دابوو. له‌م کاتانه‌دا موجاهیدینی “ئه‌نسار و لئیسلام” له خاکی ئێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاییه‌کان و حیزبه سیکوولاره کورده‌کان که ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستانیان له‌ده‌ستدا بوو، که‌وتنه شه‌ڕی چه‌کدارییه‌وه و برینداره‌کانیان ڕایان کرد به‌ره‌و ئێران. خه‌ڵکی ناوچه سنوورییه‌کان به بینینیان وه‌کوو کوردانی موسوڵمانێک که ئه‌مریکا لێیانی داوه و بریندار بوون هاتن به هانایانه‌وه و ماوه‌یه‌کی زۆر میوانداریی ئه‌م گرووپه‌یان کرد. هاتنی ئه‌م که‌سانه سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ هاتنی ڕه‌وتی سه‌له‌فییه‌ت له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی هه‌شتای هه‌تاوی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
“جۆری پهرتوبڵاویی جوگرافیی سه‌له‌فییه‌ت له کوردستان”
ئه‌م ڕه‌وته له سێ پارێزگای ئه‌هلی سوننه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی واته ئازه‌ربایجان، کوردستان و کرماشان زۆر په‌رشوبڵاون. به‌هۆی ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕیان به هیجره‌ت و کۆچ هه‌یه، زۆربه‌ی کات به بچووکترین هه‌ستکردن به حاڵه‌تی نائه‌منی ده‌گوازنه‌وه بۆ شارێکی دیکه و هیجره‌ت ده‌که‌ن. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ناکرێت ناوچه‌گه‌لێکی دیاریکراو به شێوه‌یه‌کی جێگیر و چه‌سپاو به شوێنی گردبوونه‌وه‌یان بزانین. سه‌له‌فییه‌کان یه‌که‌م جار له دوو شاری سنووریی (مه‌ریوان و سه‌رپێڵی زه‌هاو) چالاکیی خۆیان ده‌ست پێ کرد، “مه‌ریوان” له شاره‌کانی پارێزگای کوردستان و سه‌رپێڵی زه‌هاو له شاره‌کانی پارێزگای کرماشانه. به‌ڵام ئێستا له شاره‌کانی (کرماشان، سنه، مه‌هاباد، بۆکان، سه‌قز، بانه و…) ئاماده‌بوونیان دیار و به‌رچاوه. به‌پێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌م ئه‌نجامه ده‌س که‌وت که ناکرێت هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له ژێر ناوی سه‌له‌فییه‌تدا پێناسه ده‌کرێت بخرێنه یه‌ک گرووپه‌وه، چوون سه‌ره‌ڕای بنه‌مای بیردکردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش، جیاوازیگه‌لێکی تیۆریک لێکیان جودا ده‌کاته‌وه. هه‌ربۆیه، به‌پێی ئه‌م جیاوازییانه ده‌کرێت چوار ده‌سته‌ی سه‌ره‌کی له نێوا ئه‌م گرووپه لێک جودا بکه‌ینه‌وه. زۆرترین جیاوازییه‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ چوار بابه‌تی پێوه‌رییه‌وه؛ جیهاد، تاغووت، ته‌کفیر و ژن. جیهاد دیارترین تایبه‌تمه‌ندییه‌که که له هه‌موو پۆلێنکردنهکاندا ئاماژه‌ی پێ ده‌کرێت. زۆرێک له تۆژه‌ران سه‌له‌فییه‌کان به‌سه‌ر دوو ده‌سته‌ی جیهادی و غه‌یری جیهادی دابه‌ش ده‌که‌ن. جیهادییه‌کان باوه‌ڕیان وایه ئه‌مڕۆکه کارامه‌ترین ئامرازی ڕاگه‌یاندن، جیهاد (قیتال)ه و له له دۆخێک‌دا که کافره‌کان به هه‌موو هێز و ته‌کنه‌لۆژیایانه‌وه، هێرشیان کردۆته سه‌ر وڵاته ئیسلامییه‌کان و هێناویانه ژێر ڕکێفی خۆیان، ناکرێت له ڕێگه‌یه‌کی دیکه‌وه جگه له جیهاد ئیسلام بپارێزرێت. به‌ڵام غه‌یری جیهادییه‌کان باوه‌ڕیان وایه بارودۆخ بۆ جیهاد هێشتا له‌بار نییه و پێویستییه‌ک نابینرێت، له ئێستادا جیهاد بکرێت. له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستانیش ئه‌م دوو ده‌سته‌یه ده‌بینرێن، به‌ڵام به‌پێی قسه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که و چاودێران ژماره‌ی جیهادییه‌کان زیاتره له غه‌یری جیهادییه‌کان. سه‌له‌فییه غه‌یری جیهادییه‌کان له‌ڕووی باوه‌ڕ و عه‌قیده‌وه زیاتر وه‌کوو سه‌له‌فییه‌کانی سهعوودییهن.
جیهاد ته‌نها تایبه‌تمه‌ندیی و جیاکه‌ره‌ی نێوان سه‌له‌فییه‌کان نییه. تاغووت دووهه‌مین تایبه‌تمه‌ندیی جوداکهرهوهیه، چه‌مکی تاغووت یه‌کێک له چه‌مکه باسکراوه گرینگه‌کان له قورئانه و موسوڵمانان له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌مکه‌دا ئاشنان. به‌ڵام ئه‌م چه‌مکه له‌م قۆناغه زه‌مه‌نییه‌دا بۆ هه‌ندێک له سه‌له‌فییه‌کان زۆر زه‌ق و به‌رجه‌سته بۆته‌وه. تاغووت بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به جیهاد نییه چه‌مکێکی زه‌ق و باس هه‌ڵگر نییه و هیچ پێداگرییه‌کی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ناکه‌ن. له حاڵێکدا بۆ سه‌له‌فییه جیهادییه‌کان بابه‌تێکی گرینگه و هه‌ڵوێسته‌کانیان له‌هه‌مبه‌ر هه‌موو حکوومه‌ته‌کانی ناوچه‌که دیاری ده‌کات.
سه‌رچاوه؛
منصوره اعضم آزاده، هاوژین بقالی، تحلیل جامعهشناختی سلفیگری به مثابه‌ی یکی از منابع هویت ساز در کردستان ایران، پژوهشگاه علوم انسانی و مطالعات فرهنگی