پیشه‌كی
ئه‌گه‌ر رۆژگاریكی زوودا نكۆلی لیكرابووبێت ئه‌وا له ئێستادا وه‌ك هیزیكی كاریگه‌ر له مه‌یدانی كاروچالاكیه‌كان له پێناوی ماف و خواستی ئافره‌تان چ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی چ له‌سه‌ر ئاستی ولاَت و ههریمهكاندا ده‌بیندریت.
بۆیه له‌چوارچیوه‌ی راپورتهكهمان له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه‌یه:-
یه‌كه‌م/ فیمینزم:-
فیمینزم وه‌ك ئایدولوژیا و بزتنهوهیهك ده‌یه‌ویت كۆتایی بهههژموونگهری ڕه‌گه‌زی پیاو بهینیت ده‌رهه‌ق به‌ئافره‌تان له‌كایه‌كانی( خوێندن و كاركردن و بوارداهینانه مه‌عریفیه‌كان و دهسهلاَت و حكومه‌ت و ئاین و ئه‌ده‌ب و زانست، یان هه‌ر بواریكی تر) كه ئافره‌تان لی دووخرابیتهوه، هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ زامنكردنی ژیانیك كه تیدا ڕیز له تاكه‌كانی كۆمه‌لگا بگیری. به‌شیوه‌یه‌كی یه‌كسان و جیاكاری ڕه‌گه‌زی نه‌بیته هۆی چه‌وساندنه‌وه و ده‌رده‌سه‌ری.
ئه‌گه‌ر سه‌یری سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌ریم له ساڵی 1992 و بكه‌ین هه‌رچه‌نده هیشتا كه‌م وكورتی زۆریش هه‌ن بهلاَم له زۆر بواردا گورانكاری به‌خویدا بینیوه ، وه‌ك به‌رده‌وام بوونی پیشكه‌وتن و مسۆگه‌ركردنی مافی هاولاتیان به‌گشتی ومافی ئافره‌تان به‌تایبه‌تی، چونكه له دوایی راپه‌رینی 1991 ریكخراوه‌كانی ئافره‌تان هه‌وله‌كانیان بۆ داخوازیه‌كانی ئافره‌تان بووه. ویستویانه هوشیاری گشتی ده‌رباری مافه‌كانی ئافره‌تان بلاوبكه‌نه‌وه. وه لیره‌دا پرسیاریهك دیته پیشمان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ره‌وشی فیمینزم له هه‌ریمی كوردستان چوون و وه ئه‌و فاكته‌رانه چین بووه هۆكاری گهشهنهسهندی فیمینزم له‌هه‌ریمی كوردستان؟وه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر پیگه‌ی سیاسی ئافره‌تان له هه‌ریمی كوردستان چی بووه ؟
فیمینزم له هه‌ریمی كوردستان له دوایی سالاَنی نه‌وه‌ته‌كان له ناو بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌ییدا گه‌شه‌ی كردووه وزیاتر وه‌ك دیاره‌ده‌یه‌كی كۆمهلاَیهتی هه‌ست پیكراوه له‌وه‌ی سیاسی بیت. به حوكمی جیاوازی چینگه و باكگراوندی میژووی و كلتوری و ئابوری و سیاسی ولاَتانی تازه پیگه‌یشتوو له‌وانه كوردستانی باشور له‌گه‌ل ژینگه‌ی رۆژژئاوا كه فیمینزم تیایدا سه‌ریهه‌ڵداوه جیاوازی له‌یه‌كتری. بۆ نموونه له شه‌پولی یه‌كه‌م فیمینزم له‌سه‌ر داوای مافی خویندن و ده‌نگدان بووه و پهروهرهدهیهكی یه‌كسان بۆ ئافره‌تان له‌گه‌ل پیاوان كردووه (وه‌ك نیوزیلندا 1893، مافی ده‌نگدان).
بهلاَم له هه‌ریمی كوردستان له‌یه‌كه‌م هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌م هه‌ریمه ئافره‌ت وه‌ك هاولاتیان مامه‌له‌ی له‌گه‌ل كراوه ومافی ده‌نگدان و خویندن پێ دراوه. بهلاَم له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئاماده‌نه‌بوونی ئافره‌تان له ناوه‌ندانه بوونی هه‌یه بۆیه لیره‌دا هه‌ول ده‌ده‌ین ئه‌و فاكته‌رانه بخه‌ینه روو كه ئاسته‌نگ بوونه له‌به‌رده‌م گه‌شه‌نه‌سه‌ندنی بزوتنه‌وه‌ی فیمینزم له‌هه‌ریمی كوردستان له دوایی ساڵی 1992.
دووه‌م: فاكته‌ره‌كانی گهشهنهسهندی بزوتنه‌وه‌ی فیمینزم له هه‌ریمی كوردستان له دوایی ساڵی 1992:
1.فاكته‌ره سیاسیه‌كان:
دوخی سیاسی ناله‌بار ده‌بێته هۆی دروستكردنی دۆخیكی گشتی ناله‌بارتر بۆ هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌لگا. گه‌لی كورد به‌حوكمی زولمهكانی رژیمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عراق. ئه‌و ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی كورد تاوه‌كو سالی 1991 ودوای دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌ریم هه‌نگاوی ئازادی ریگه خوشكهر بوون بۆ ئافره‌تان تاوه‌كو زیاتر به‌شداری كاری سیاسی بكه‌ن، بهلاَم هه‌موو ئه‌مانه به‌ده‌ر نبوون له كه‌م كورتی و چهوسانهندوی ئافره‌تان هه‌رچه‌نده هه‌ول دهرا له‌لایه‌ن ریكخراوه‌كان سه‌ر به ئافره‌تان و مه‌ده‌نیه‌كان بهلاَم له ئاستدا نه‌بوو به‌تایبه‌تی له دوای شه‌ری ناوخوی حزبه‌كان دروست بوونی دوو ئیداری وناله‌باری باری ئابوری، بۆیه دروستكردنی حكومه‌تی هه‌ریم به‌س نه‌بوو بۆ ئافره‌تان بحه‌سینه‌وه.
كه‌واته ئه‌وه‌نده به بابه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و زولم سته‌می سیاسی به‌عس و ناكوكیه‌كانی نیوان هه‌ردوو حزب ئه‌وه‌نده گرنگی به‌پرس و مافی ئافره‌تان نه‌بوون. چونكه ئافره‌تان ئه‌وه‌نده سه‌رقالی بژیوی ژیان ومال ومندال بوون ئه‌وه‌نده بیر له مافه‌كانیان خۆیان نه‌ده‌كردووه. وه له دوایی نه‌مانی رژیمی به‌عس له ساڵی 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و گرنگی به‌بنه‌ماكانی دیموكراسی و هۆكاریهك بوو بۆ تاراده‌یه‌ك به گه‌شه‌سه‌ندنی فیمینزم و تیكوشانی ئافره‌تان ئه‌گه‌ر به‌ریژه‌یه‌كی نزمیش بیت بهلاَم له ناو پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی لاواز بیگومان به‌شیوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه ناكات.
2.فاكتهرهكۆمهلایهتیهكان:
هه‌رچه‌نده ئافره‌تانی كورد پیگه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌بوو له میژوودا بهلاَم مانای ئه‌و مانای ئه‌وه نیه كه ئه‌م ئادمیزاده به‌بی به‌به‌رست بووبیت به‌لكه هه‌بوو، له رووی په‌روه‌رده‌ی خویندن یان خیزان بیت وه‌ك ده‌زانین نهخوینداوری ئافره‌ت ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر خودی ئافره‌ت نیه به‌لكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر پهرودهكردنی مندال و دواجار كۆمه‌لگادا هه‌یه. بۆیه ئافره‌تان كورد كوتووته ژیر كاریگه‌ری ده‌ره‌كی و ناوخویی خیزان كه تیروانینی كۆمه‌لگا بۆ ئافره‌تیكی ئازاد، بۆ نموونه تیروانین بۆ به‌هاكانی ئاكاری ئافره‌ت و له‌كه‌داركردنی.
كه‌واته ئه‌م دهرئهنجامانی لی كهوتوتهوه:-
أ. دروست بوونی جیاوازی له‌رووی په‌روه‌رده‌یی له‌گه‌ل كوران.
ب. له رووی هاوسه‌رگیری.
ت. بوونی ریكخراوه‌كان زیاتر تركیز بوونه به‌لایه‌نی كومه‌لایه‌تی و ته‌ندروستی وه گرنگی نه‌دان به‌لایه‌نی سیاسی (ئه‌نجوومه‌نی بالای خانمان).
3.فاكته‌ره ئابوری:
نه‌بوونی ئابورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئافره‌تان هۆكاره بۆ ژیر ده‌سته‌یی وملكه‌چی ئافره‌تان، كاتیك ئافره‌تان خاوه‌ن دارایی خویان بن وه پیشه‌ی خویان بن ئه‌وه هۆكاریكه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی دهسیلاَت و سهربهخویان و ئازادییان.
كه‌واته گرنگی دان به‌لایه‌نی بژیوی ژیانیان گرنكتره دست به گرنگی فیمینزم بدریت.
هه‌رچه‌نده هه‌ندیك گورانكاری رووی داوه بهلاَم هیشتا كاریگه‌ری نه‌بوونی ئافره‌تان بازرگان و خاوه‌ن داهات و دارایی كه‌مه، چونكه هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه پالنهریهك بۆ ئافره‌تان بۆ یارمه‌تی دانی یه‌كتر (به‌تایبه‌تی ریكخراوه ئافره‌تاكان پیویستیان پییه).
4- فاكته‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به ئافره‌تان به‌خودی خۆیان:
هه‌ندیك هۆكاری تر هه‌یه كه په‌یوه‌سته به‌بزوتنه‌وه‌ی فیمینزم یان خود ئافره‌ت خودی خۆی وه‌ك: بزوتنه‌وه‌ی ئافره‌تان كاتیك ده‌ست پیده‌كات به ناكوكی نیوان ئه‌ركی نه‌ریتی و ئه‌ركی مودیرنی كۆمه‌لیك روو رووده‌دات، چونكه ده‌بێته هۆكاریه كه ئافره‌تان له گومهلگای ئێمه له نه‌ریتی كۆن داببریت و نه‌ریتی نویش پی هه‌زم ناكات وئاسان نیه پهیرهوكردنیان. بزوتنه‌وه‌ی فیمینزم له هه‌ریمی كوردستان نه‌یتوانیوه لهسهرپییهكانی خۆی رابوه‌ستیت و ئافره‌ت لهسیبهریدا بگه‌ریت و به دوای دۆزینه‌وه‌ی خوی‌دا وه‌ك ئافره‌ت دوور له فورم و دارشتینكی پیاوانه‌وه. زۆربه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان مافی ئافره‌تان وه‌ك دروشم بۆ مه‌رامه‌كانی خۆیان به‌كار ده‌هینن وئافرهتانش به‌م درووشمه رازین.
كه‌واته ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامانه:
- ئافره‌تان فیری به‌زه‌یی هاتنه‌وه هاتوون یان بوونه.
- ئافره‌تان هه‌ول ده‌ده‌ن خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌ك بن خۆیان بخه‌نه ناو چوارچیوه‌یه‌ك له خواستی و داواكارییهكانین بن، مه‌به‌ست لیره‌دا ئه‌وه‌یه دورخستنه‌وه‌ی ئه‌وانی ده‌رباری ئافره‌ت كه له رووی ئاقل كردنه‌وه هه‌یه.
- چالاكوانه‌كانی بواری مافی ئافره‌تان له‌لای ئیمه خۆیان به ئه‌و نیشانده‌وه به‌لاسایی كردنه‌وه‌ی كویرانه‌ی میژوو وئه‌زموونی خور ئاوا.
سیێه‌م: ئاراسته‌كانی فیمینزم له هه‌ریمی كوردستان:
- ئاراسته‌ی ئیسلامی.
- ئاراسته‌ی ناسیونالیستی
- لیبرالی
- كۆمونیستی-
چواره‌م : كاریگه‌ری فیمینزم له هه‌ریمی كوردستان له‌سه‌ر ریژه و رٍۆڵی ئافره‌تان له ناو پارته سیاسیه‌كان و داموده‌زگاكانی هه‌ریم دا:-
یه‌كه‌م: ریژه‌ی ئافره‌تان له ناو پارته سیاسیه‌كان:
أ. پارتی دیموكراتی كوردستان:
×ریژه‌ی ئافره‌تان له ناو پارتی دیموكراتی كوردستان به‌پیی گونگره‌ی (یازده و سیزده)
ب. یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان:-
×ریژه‌ی ئافره‌تان له ناو یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان به‌پیی گونگره‌ی (سییه‌م و چواره‌م)
ج. بزتنه‌وه‌ی گوران:
×ریژه‌ی ئافره‌تان له ناو یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان به‌پیی گونگره‌ی (یەکه‌م)
ه. یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان:
ریژه‌ی ئافره‌تان له ناو ییكگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌پیی گونگره‌ی (یه‌كه‌م-حهفهتهم)
و. كۆمه‌لی دادهگهری كوردستان:-
ریژه‌ی ئافره‌تان له ناو دادهگهری كوردستان به‌پیی گونگره‌ی (یه‌كه‌م و سییه‌م و چواره‌م)
ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامی هوكارهكانی ریگر له به‌رده‌م ئافره‌تان له ناو پارته‌كان:
- خه‌ریكبوونی ئافره‌تان زیاتر به‌كاری مال ومندال.
- كه‌م بوونی ئه‌زموونی پیشوو ئافره‌تان له پۆست و پایه.
- زۆربه‌ی ئه‌وانی كه پله‌ی حزبیان هه‌یه یان كاری سیاسی ده‌كه‌ن میردهكانیان یان برا و باوكیان كاری سیاسی ده‌كه‌ن و یان پله‌ی حزبیان هه‌یه.
- بوونی بارودۆخیكی سه‌خت بۆ ئافره‌تان.
- پیاوان خاوه‌ن ئه‌زموونیكی زیاترن.
- ئه‌و ریكخراوهانهی كه هه‌ن زیاتر كاری كۆمه‌لایه‌تی وته‌ندروستی ده‌كه‌ن له سیاسی.
- پالپشتی نه‌كردنی ته‌واوه‌تی یاسا پشتگیری ده‌وله‌ت له میانه‌ی به‌شداری سیاسی ئافره‌تان.
دووه‌م : ریژه‌ی ئافره‌تان له په‌رله‌مانی كوردستان:-
1.نوینه‌رایه‌تی كردنی ئافره‌تان له ناو په‌رله‌مانی كوردستان:
– خولی چواره‌م په‌رله‌مان:
-خولی پینجه‌م په‌رله‌مان:
ب. ریژه‌ی به‌شداری ئافره‌تان له ناو لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی ناو په‌رله‌مان له خۆلی پینجه‌م:-
– له كۆی 19 لیژنه, ته‌نها چوار لیژنه ئافره‌ت سه‌رۆكی لیژنه‌یه
سیێه‌م: ریژه‌ی ئافره‌تان له ناو دام ده‌زگه‌كانی حكومه‌تی هه‌ریم (فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریم بۆ نموونه):
ئه‌م فه‌رمانگه‌یه له ساڵی 2006 دامه‌زراوه له ژیر روشنایی بریاری تایبه‌ت ژماره(143) سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه په‌یكه‌ری فه‌رمانگه به‌م شیوه‌یه:-
1-نووسینگه‌ی به‌رپرسی فه‌رمانگه.
2- له‌هه‌شت بهریوبهرایهتی پیك هاتووه به‌م شیوه‌یه:
-بهریوبهرایهتی په‌یوه‌ندییه نیوده‌وله‌تیه‌كان.
-بهریوبهرایهتی نووسینگه‌كانی حكومه‌تی هه‌ریم له ده‌ره‌وه.
-بهریوبهرایهتی ریكخراوه نیوده‌وله‌تیه‌كان.
-بهریوبهرایهتی پرۆتۆكۆل وشاندهكان.
-بهریوبهرایهتی كاروباری یاسایی.
-بهریوبهرایهتی راگه‌یاندن.
-به‌ریوه‌به‌رایه‌تی كارگیری و دارایی.
-به‌ریوه‌به‌رایه‌تی دلنیای جۆری.
3- سه‌باره‌ت به نوینه‌رایه‌تی كردنی ئافره‌تان له ده‌ره‌وه‌ی ولاَت
له ساڵی 2014 له (14) ولاَت دوو نوینه‌ری ئافره‌ت هه‌یه ئه‌ویش:-
-له‌ولاتی ئیتالی – ولاَتی ئه‌مریكا
-هه‌روه‌ها له ئیستادا له (14) ولاًت هه‌ر ته‌نها دوو نوینه‌ر ئافره‌ت هه‌ن.
-وه له‌ناوخوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه به‌م شێوه‌یه:
– له چوار راویژكار ته‌نها یه‌ك ئافره‌ت هه‌یه.
– وه له هه‌شت (8) به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ته‌نها (یه‌ك) ئافره‌ته ئه‌ویش به شیوه‌ی كاتی (به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ریكخراوه نیوده‌وله‌تیه‌كان.
وه له كوتایی ئه‌م پرسه‌دا سه‌باره‌ت به ریژه‌یی ئافره‌تان گه‌یشتینه ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه:-
– كۆمه‌لگای كوردی خاه‌ون داب و نهریتكی كۆمهلاَیهتیه هۆكاره بۆ جیاكاری له نیوان ئافره‌ت و پیاو.
– ناجیگری سیسته‌می سیاسی و بنه‌ماكانی دیموكراسی.
– بنه‌مای دامه‌زراندن له‌سه‌ر بنه‌مای حزب و خزمایه‌تی.
— ئاستی هوشیاری روشنبیری كۆمه‌لگا ولایه‌نه پهیوهندیهكاران لاوازه بیجگه له خۆدی ئافره‌ت.
– داگیركردنی بلنتایی سیاسی له‌لایه‌ن پیاوان.
– یاساكان له خزمه‌تی ئافره‌تان نین به جوریك نه‌بووته په‌ناگه‌ی و هانده‌ری ئافره‌تان.
پیشنیار و راسپارده‌كان:
- ریكخراوی ئافره‌تان ده‌بێت سه‌ربه‌خویی ئابوریان هه‌بیت و گرنگی بدریت وه هه‌وره‌ها گرنگی به‌لایه‌نی سیاسی ئایدلوژیهوه بدریت.
- ریك خستنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی فیمنیستی كوردی له‌سه‌ر داواكاری و خواست راسته‌قینه‌ی ئافره‌تان بیت.
- دانانی سیته‌می كوتا له ناو حزبه‌كان و دام ده‌زگاكان.
- ئالوگوركردنی پوستهكان له نیوان ئافره‌تان له و پوست و پایی كه هه‌یانه له ناو حزب و دام ده‌زگاكان زیار بكریت.
سه‌رچاوه‌كان
1.ماسته‌ر نامه:
شه‌له صالح عبدالله، رۆلی فیمینیزم له‌به‌شداری سیاسی ژنان له هه‌ریمی كوردستان/ عیراق، زانكۆی سه‌لاحه‌دین، كۆلیژژی یاسا وزانستهسیاسیهكان، 2010.
1.مالپه‌ره‌كان:
– مالپه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان.
– مالپه‌ری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریم.
– مالپه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان.
– مالپه‌ری یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان.
– مالپه‌ری گوران.
– مالپه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی.