بابه‌شێخی سه‌یادی؛ سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری كوردستان
“ژیان و به سه‌رهاتی حاجی بابه‌شێخی سه‌یادی؛ سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری كوردستان” مێژووی هه‌ر گه‌لێك به‌شێكی بریتییه له پێناسه‌ی فكر‌و ئه‌ندێشه‌ی كهسایهتێكانی، خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی مێژووی فكر‌و ده‌ووری ئه‌و كه‌سایه‌تییانه، چرای دۆزینه‌وه‌ی ڕێبازی تازه‌ن، یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه له زۆربه‌ی ڕووداوه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسێكانی سه‌رده‌می خۆیدا ده‌وورو كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌بووه حاجی بابه‌شێخه، ئه‌و ته‌واوی ته‌مه‌نی له پێناو خزمه‌ت به خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی تێپه‌ڕ كرد‌و تا كۆتایی ژیانی به‌رده‌وام بوو. ڕه‌نگه زۆر كه‌س وه‌ك “سه‌ره‌ك وه‌زیرانی كۆماری میللی كوردستان”ناوی حاجی بابهشێخیان بیستبێ، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا ساڵێكه له چالاكی سیاسی ئه‌و گه‌وره پیاگه، “حاجی بابه‌شێخ”له سه‌رده‌می خوێندنی و له هه‌ڕه‌تی لاوی‌دا داخڵی حیزبه ڕۆشنبیرو نوێ خوازه‌كانی ئه‌و كاتی دونیای ئیسلام بووه وه‌ك حزبه‌كانی ئیتحاد‌و ته‌ره‌قی و ئیتحادی ئیسلام، دواتر به سه‌رۆكی حیزبی ناوبراو هه‌ڵبژیردرا. له ته‌مه‌ن سی ساڵی به‌ره‌و ژوور، تا كۆتایی ته‌مه‌نی له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای كورده‌وارییه‌وه ڕێزێكی تایبه‌تی لێگیراوه.
ژیان و به سه‌رهاتی خانه‌واده‌كه‌ی:
حاجی بابه شێخ كوڕی “سه‌ید عه‌بدولكه‌ریم كوڕی شێخ عه‌بدولره‌حمانه”، بابی له یه‌كێك له گونده‌كانی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه له دایكبووه، باپیری خه‌لیفه‌ی شێخ عه‌بدولره‌حمانی تاڵه‌بانی بووه. له ده‌وورانی ژیانیدا “سه‌ید عه‌بدولكه‌ریمی زه‌نبیل” كه‌سایه‌تێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی بووه، ڕۆڵی ئاشته‌وایی له چه‌ندین ئاریشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا گێڕاوه،سه‌ید عه‌بدولكه‌ریم ساڵی 1912 له گوندی جه‌میان فه‌وتی كردووه، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی ده‌به‌نه‌وه زه‌نبیل و له پای خانه‌قای زه‌نبیل ئه‌سپه‌رده‌ی خاك ده‌كرێت.
“حاجی بابه شێخ” ساڵی 1883له گوندی جه‌میان له دایكبووه، ئه‌و گونده سه‌ر به گه‌وره‌دێی تورجانه له نێوان شاره‌كانی (بۆكان و سه‌قز). بابه شێخ به دوازده پشت ده‌چێته‌وه سه‌ر زانا‌و خواناسی پایه به‌رز سه‌ید ئه‌بوبه‌كری موسنیفی چۆڕی. له ڕێگای ژن و ژنخوازییه‌وه له ته‌ك شێخانی نه‌قشبه‌ندیدا خزمایه‌تیان هه‌بووه، به تایبه‌ت “شێخ عوسمانی سیراجه‌دین” خاڵۆی بووه. له نێوان پێنج براو سێ خۆیشك حاجی بابه‌شێخ منداڵی دووه‌میان بووه.
خوێندن:
حاجی بابه‌شێخ ده‌وورانی منداڵی له گوندی جه‌میان تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام بۆ خوێندن ڕوو له خانه‌قای زه‌نبیل ده‌كات، ئه‌و خانه‌قایه “سه‌ید عهبدوكهریم”ی بابی بناغه دانه‌ری بووه، له‌وێ له كن؛ مه‌لا عه‌بدوڵڵا ی شیلاناوی قورئان، سه‌رف، نه‌حو و، زمانی فارسی ده‌خوێنێت. دواتر ڕوو له گوندی تورجان ده‌كات و لای ئیبن و (القزڵجی) به‌شێك له زانسته دینێكان و ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی ده‌خوێنێت، ئه‌مجا ڕوو له گوندی سه‌ردار ئابادی ناوچه‌ی بۆكان ده‌كات و لای مه‌لا سالح مه‌نتیق، ئاداب و به‌لاغه ده‌خوێنێ، به‌ڵام بۆ خوێندنی بیركاری، ئه‌ستێره‌ناسی، فیقه و ئسوڵ دۆڵ پێچ ده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زهنیل، له كۆتاییدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای خاڵۆی “شێخ حسامه‌دین” له ته‌وێڵه، ئه‌ویش له كن “ئه‌سعه‌د ئه‌فه‌ندی” موده‌ڕیسی فێرگه‌ی خانه‌قا دایده‌مه‌زرێنێت، له خانه‌قاو بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ وانه‌كانی حیكمه‌ت، كه‌لام، ته‌فسیرو فیقهه ده‌خوێنی، له كۆتاییدا هه‌ردوو ئیجازه‌ی ئاینی و عیرفانی به ده‌ست دێنێت. له‌وسه‌روبه‌نده‌دا تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت ده‌بێت و له ته‌ك حیزبی “ئیتحادی ئیسلامی” ئاشنا ده‌بێت و به‌رپرسیاریتی حیزب له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، هاوكات له‌و ماوه‌یه‌دا داخل به حیزبی ئیتحاد‌و ته‌ره‌قی عوسمانێكانیش بووه.
چالاكی سیاسی:
“حاجی بابه‌شێخ” له‌و كاته‌وه‌ی په‌ڕیوه‌ی وڵاتی ئێراق بووه له نێوان ساڵانی “1904 ـ 1906″ ده‌ست و په‌نجه‌ی له ته‌ك سیاسه‌تدا نه‌رم كردووه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه بووه، ئه‌و ده‌م والی به‌غداد له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه دیاریده‌كرا، هه‌ر له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه دوو ڕێكخراو به ناوه‌كانی” جه‌معیه‌تی ئیتحادی ئیسلام و جه‌معیه‌تی ئیتحاد‌و ته‌ره‌قی” سه‌ریان هه‌ڵدا، چالاكی سیاسی خۆیان له وڵاتی ئێراق په‌ره‌پێدابوو، حاجی بابه‌شێخ ئه‌ندامی حیزبی ئیتحاد و ته‌ره‌قی بووه، چونكه حیزبی ناوبراو خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سوڵتانی عوسمانی بوو، دوای سێ ساڵ توانیویانه سوڵتان عه‌بدولحه‌مید له ده‌سه‌ڵات دوور بخه‌نه‌وه، حیزبی ئیتحادی ئیسلامی ساڵی 1890 به مه‌به‌ستی لێكدابڕانی فیرقه ئیسلامێكان، هاوكات یه‌كێتی و یه‌ك ده‌نگی له دونیای ئیسلامدا دروستكرا, كهسایهتێكانی وه‌ك سه‌ید جه‌ماله دینی ئه‌فغانی، عه‌بدولره‌حمان الكواكبی ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌ری بوون، ئه‌فسوس له “ئێران” نه حه‌وزه‌ی قوم نه حكومه‌تی قاجار پشتوانیان لێ نه‌كرد، به‌ڵام چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك میرزا كوچك خانی جه‌نگه‌ڵ، سه‌ید حه‌سه‌نی موده‌ڕیس و میرزا تاهیری بوونه ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه، ساڵی 1914كاتێك جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م هه‌ڵایسا له 17 ئۆكتۆبه‌ری هه‌مان ساڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی بڕیایدا بچێته پاڵ ئه‌ڵمانیا، پێشتر‌و له ساڵی 1890 سواره‌ی عوسمانیان پێكهێنابوو له‌و كاته‌دا به‌گژ ئهرمهنێكاندا كران، له باشووری كوردستانیش شێخ محمودیان ڕه‌وانه‌ی شوعێبه كرد به هیوای ئه‌وه‌ی به‌ر به ئینگلیز بگرێت، له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش خۆیان بۆ جه‌نگ دژ به ڕووسه‌كان ئاماده‌كردبوو. كۆمه‌ڵگای كوردهواری ئه‌وده‌م له دوو ده‌سته‌ی شێخ و عه‌شیره‌ته‌كان پێكهاتبوو لایه‌نگرانیان له عوسمانێكان كرد. عوسمانێكان له هه‌مووان زیاتر حاجی بابهشێخیان ده‌ناسی و پێشتریش ئاگاداری كار و چالاكێكانی بوون، گشت ئه‌و هێزه مادی و مه‌عنه‌وییه هۆكاربوون “حاجی بابه‌شێخ” به ڕه‌ئیسی موجاهیدین هه‌ڵبژێردرێ، وه‌ك له كتێبی “ژیاننامه‌ی شێخ حوسامه‌دین” دا هاتووه، له شه‌ڕی میاندواودا سه‌ركرده‌ی شه‌ڕه‌كانی كردووه، دواتر له نوسراوێكدا له لایه‌ن سوڵتانی عوسمانیوه ڕێزی لێ ده‌گیرێت.
كه‌سایه‌تی زانستی و پێگه‌ی مه‌عنه‌وه‌ی حاجی بابه‌شێخ:
ته‌نها له بواری سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تییدا ناسراو و نێو به ده‌ر نه‌بووه، له زۆربه‌ی گیروگرفت و گۆڕانكاره كۆمه‌ڵایه‌تێكانی ناوچه‌كه‌دا ڕوویان لێ ناوه‌و هاوكاریان لێ ویستووه، ته‌نانه‌ت له بواری زانستی ئاینیشدا له ڕیزی زانایانی خاوه‌ن فه‌توا هه‌ژماركراوه، هه‌روه‌سا چه‌ندین كتێبی نوسیووه وه‌ك:
1. ته‌نقیدی هه‌یئه‌تی جه‌دید له ئه‌ستێره ناسیدا. حاجی بابه‌شێح ئه‌م كتاوهی له ساڵی 1950 دا نوسیووه، وه‌ڵامی ئهستیڕهناس كیپلروفه لاماریۆندا داوه‌ته‌وه‌و ڕه‌خنه له بۆچونه‌كانی ده‌گرێت، بابه‌ته‌كانی كتێبه باس له وهرزهكانه ساڵ، كورتی و درێژی شه‌و و ڕۆژ و شێوه‌ی هه‌ڵسوڕانی زه‌وی به ده‌وری زه‌ویدا ده‌كات. بۆ چاپی كتێبه‌كه‌ش نامه‌ی بۆ سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئه‌وكات “عه‌لی مه‌نسور” نوسیووه، له وه‌ڵامدا گوتوویانه به هۆی نه‌مانی ئیعتبار بۆ كتێبی غه‌یری ده‌رسی له چاپی كتێبه‌كه مهعزورین.
2. نامیلكه‌یه‌ك له سه‌ر داهێنانی “قاعیده‌ی تهعیدول ئیعداد” بۆ حه‌لی مهسئهلی جه‌وهه‌ره له بواری ڕیازیاتدا.
3. نامیله‌كه‌یه‌ك له زانستی حروف و ته‌وافق وموڕهبهعی كه‌بیر.
4. په‌راوێز له سه‌ر كتێبی توحفه‌ی ئیبنوالحهجهر و …هتد، به گشتی هه‌شت په‌رتوكی نوسیووه.
به پێچه‌وانه گه‌له‌ك له وڵاتانی بسڵمان، دوو سه‌د ساڵێك به‌ر له ئێستا شێخانی ته‌ریقه‌ت له كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا ناسراو و ناوبه‌ده‌ر بوون نه‌ك مه‌لاكان، به‌ده‌گمه‌ن مه‌لایه‌ك خاوه‌ن كه‌سایه‌تیكی مه‌عنه‌وی بووبێت، شایه‌د لێره‌و له‌وێش تاك و ته‌را مه‌لایه‌ك هه‌ڵكه‌وتبێت به هۆی بنه‌ماڵه‌یه‌كی عه‌شیره‌تی یان موڵكدارییه‌وه.
“حاجی بابه‌شێخ” زۆر جار ده‌وڵه‌ت و میلله‌ت ده‌سته‌و دامێنی ده‌بوون بۆ ناوبژیوانی عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌كان، هۆكاره‌كه‌شی بریتی بوو له:
1.شاره‌زایی له بواری دین و مه‌زهه‌ب.
2.سیاسه‌توانی و شاره‌زایی مامه‌ڵه له‌ته‌ك چین وتوێژه‌كانی خه‌ڵك.
3. بوێری ونه‌ترسان.
4. یه‌ك ڕووی بێ غه‌ره‌زی.
له بابه‌ت ئومه‌تی ئیسلام وموسڵمانهوه؛ ئه‌و كات له ژێر كاریگه‌ری سه‌ید جه‌ماله‌دین، محه‌مه‌د عه‌بده و ڕه‌شید ڕه‌زادا بووه، بیروباوه‌ڕی ئه‌و ڕۆژگاره‌یان جه‌خت كردنه‌وه بووه له سه‌ر یه‌ك ڕیزی و یه‌كێتی موسڵمانان، به لادا خستنی ناكۆكی ناته‌بایی نێوانیان. ئه‌وكات پێچه‌وانه‌ی مه‌لا خه‌لیلی كۆڕومهڕ فه‌توای ده‌كرد و گووتی: به له به‌ركردنی شه‌ڵوارو كڵاوی عه‌جه‌م كه‌س كافر نابێت، هه‌روه‌ها دانیشتن له ته‌ك “ئایه‌توالله مه‌ردۆخی” له مهر ده‌ست كێشانه‌وه‌ی له نوسینی كتێبێك له دژیاتیكردنی مه‌زهه‌بی شیعه. هاوكات ناردنی سه‌ید عبدالعزیزی كوڕه گه‌وره‌ی بۆ قوم و دانیشتن و گتووبێژی له ته‌ك ئایهتووالله بروجێردی سه‌باره‌ت به بێڕێزی مه‌زهه‌بی شیعه به ئه‌هلی ته‌سه‌نوون. ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له كۆچی دوایی بابه‌شێخ به چه‌ند ساڵێك.
جێگا‌و پێگه‌ی حاجی بابه‌شێح له ده‌ورانی ڕه‌زا شادا
له ساڵه‌كانی كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی قاجاره‌كان و هاتنه سه‌ركاری ڕه‌زاشا، ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند به سه‌ر ناوچه سنووری و دووره ده‌سته‌كاندا كز‌و لاوازبووه، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كاره سه‌رهه‌ڵدان و به‌هێز بوونی ده‌سه‌ڵاتی عه‌شیره‌تی و خێله‌كان بووه، سه‌رباری ئه‌و ناكۆكیانه شا ده‌ستی به چه‌ندین گۆڕانكاری ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی كرد، بهمكارانه گه‌ره‌كی بوو ئێران له كۆمه‌ڵگایه‌كی سونه‌تییه‌وه بگۆڕێت بۆ كرمه‌ڵگایه‌كی مۆدێرن، تان وپۆی كۆمه‌ڵگای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كوردستان له سه‌ر دوو لایه‌ن ساغ ده‌بووه‌وه، ده‌سه‌ڵاتداره ناوچه‌ییه‌كان كه سه‌ره‌ك هۆزه‌كان بوون، ده‌سه‌ڵاتداره مهعنهوێكان زانا ئاینی وعیرفانێكان بوون. “حاجی بابه شێخ” وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی دیار له كوردستاندا زۆر زوو له لایه‌ن حكوومه‌تی ڕه‌زا شاوه ڕێزی لێ گیراوه و خۆیان لێ نزیك كردۆته‌وه، هه‌ر بۆیه بۆ چاره‌سه‌ری ئاریشه‌كان په‌نایان بۆ هێناوه، پێشی به ده‌یان كێشه‌ی گه‌وره‌و بچووك گرتووه یانژی كۆتایی پێ هێناون. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه هیچكات ده‌سه‌ڵات و نفوزی خۆیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌كارنه‌هێناوه، مێژووش به‌نهێنی به ته‌نیشتی ئهمكارانهدا تێ په‌ڕیووه! بۆ نمونه جارێك له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه داوی لێ ده‌كرێت ببێت به وه‌زیری مه‌عاریف “ڕۆشنبیری” له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت؛ بۆ من له نێو خه‌ڵك بم باشتره و ده‌توانم خزمه‌تیان پێ بكه‌م، دواتر پێشنیاری “به‌رپرسی باز ڕه‌سی ئێران” ی پێ ده‌كرێت ئه‌وكات ده‌ڵێ؛ ئه‌و كاره به پشكنین و توێژینه‌وه له كاری كار به ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ده‌زانم كاری زانای ئاینی نییه.
شا هه‌ولێداوه هه‌ردوو گوندی “تهغیاواو شیناوا” كه موڵكی خالیسی ده‌وڵه‌ت بوون پێشكه‌ش به حاجی بابه‌شێخ بكات، به‌ڵام ئه‌و پێشنیاره ده‌داته دواوه و شا ده‌ڵی؛ له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ر سه‌خته هیچ ناكری, هه‌ڵبه‌ت “حاجی بابه‌شێخ” دوو جار له لایه‌ن شاوه عه‌سای جه‌واهێر نیشانی پێشكه‌ش كراوه، شێوه‌و ڕه‌سمی ڕه‌زا شا بووه له سه‌ر تا سه‌ری ئێران‌دا كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كان به‌و جۆره ڕێزیان لێ گیراوه. له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین هه‌وڵی ئاشته‌وایی داوه وه‌ك پێش‌گرتن به شه‌ڕی چه‌ند تایه‌فه‌یه‌كی بانه‌یی، شه‌ڕی چه‌كدارانی گه‌وره و تایه‌فه‌ی موئمین و ڕازیكردنی پشت دهرێكان به جێ هێشتنی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و …هتد.
په‌یوه‌ندی حاجی بابه‌شێخ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه كوردستانێكاندا
“حاجی بابه‌شێخ” په‌یوه‌ندی له ته‌ك سمكۆی شكاكدا هه‌بووه، زیاتر مه‌سه‌له‌ی مه‌سڵه‌حه‌ت و ئاشته‌وایی قسه‌یان كردووه‌و نامه‌یان گۆڕیوه‌ته‌وه، سه‌ید مسته‌فا سه‌یاده‌ت ده‌یگوت: حاجی بابه‌شێخ به پیاوێكی جێ متمانه‌ی خۆی كه “حه‌مه شێخ عارف” بوو نامه‌ی ده‌نارد بۆ سمكۆو ئه‌ویش به هه‌مان كه‌سدا نامه‌كانی ده‌گه‌یانده “حاجی بابه‌شێخ”. هه‌روه‌سا نامهوگۆڕینهو ه په‌یوه‌ندیشی له ته‌ك مه‌لیكی كوردستان شێخ محمودا هه‌بووه، ساڵی 1943 دوو ساڵ به‌ر له پێكهێنانی كۆمار، شه‌وێك سێ سوار پێش به ده‌ركه‌ی ماڵی حاجی بابه‌شێخ ده‌گرن، دوای ئاشكرابوونیان ده‌رده‌كه‌وێت مه‌لا مستهفاو دوو كه‌سی دیكه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بارزانێكان هاتوون، دوای ڕۆژێك دوو كه‌سه‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سوله‌یمانی، مه‌لا مسته‌فا ده‌مێنێته‌وه، له سه‌ر پێشنیاری حاجی بابه‌شێخ به ناوی مه‌لا عه‌بدوڵلا ده‌یناسێنێت. دواتر له بنه‌ماڵه‌ی قازی و ئه‌شرافی ئه‌و ده‌ڤه‌ره په‌نجاو پێنج هه‌زار تمه‌ن كۆمه‌ك بۆ بارزانێكان كۆده‌كه‌نه‌وه كه پاره‌یه‌كی كه‌م نه‌بووه بۆ ئه‌و ڕۆژگاره.
حاجی بابه‌شێخ و حكومه‌تی میللی كوردستان
دامه‌زراندنی “حكومه‌تی میللی كوردستان” له ناوچه‌ی موكریان یه‌كێكه له ڕووداوه گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی مێژووی نوێی كورد، په‌یوه‌ندیی “حاجی بابه شێخ” له ته‌ك مه‌لیكی كوردستان و مه‌لا مسته‌فای بارزاندا ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خات كه هه‌ستی كوردایه‌تی حاجی بابه‌شێخ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له دروستبوونی كۆمار، پێشه‌وا بوونی حاجی بابه‌شێخی له دروست كردن‌و پێكهێنانی كۆماردا به پێویست زانییوه، دوای سه‌فه‌ری دووه‌می پێشه‌وا بۆ “باكۆ”، واته چه‌ند مانگێك به‌ر له پێكهێنانی كۆمار، چه‌ند جارێك په‌یك ده‌نێرێت بۆ لای حاجی بابه‌شێخ و داوای هاوكاری لێ ده‌كات، له پێكهێنان و دامه‌زراندنی كۆماردا، له ده‌ستپێكی كۆماردا محه‌مه‌د ڕه‌زا شای په‌هله‌وی “یه‌مین له شكری ” هه‌وشار كه دۆستی حاجی بابه‌شێخ بوو ده‌نرێته لای و، خزمه‌تی حاجی بابه‌شێخ به وڵات و هاوڕێیه‌تی له ته‌ك ر”ِهزا شا” وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه له وه‌ڵامدا به كورتی بۆ شا ده‌نوسێت: ئه‌و هاوڕێیهتیو په‌یمانه نه‌مان. یه‌كه‌مین هه‌نگاوی “حاجی بابه‌شێخ” دوای هاتنی له شكری سوور له ته‌ك وه‌فدێكی نۆزده كه‌سیدا سه‌ردانی باكۆ ده‌كات، مه‌حمودی مه‌لا عیزه‌ت له كتێبی جمهوریه‌تی كوردستاندا ده‌نوسێت: باقڕۆف باسی بارودۆخی دنیای بۆ وه‌فده‌كه كردوو، كه‌م و زۆر باسی كوردی نه‌كرد، سه‌ره‌تا قازی محه‌مه‌د هاته جواب و داوای مافی میلله‌تی كوردی كرد، پاشان حاجی بابه‌شێخ توند تر له پێشه‌وا هاته گۆ و داواكارییه‌كانی دووپات كرده‌وه. بۆ پێكهێنانی كۆماریش پێشه‌وا حاجی ڕهخمان ئاغای موهته‌دی و هه‌ژار ده‌نێرێت بۆ تورجان تا له پێكهێنانی كۆماردا ده‌ستباری قازی بێت، به بیانوی ناساغی، ته‌مه‌نی زۆر و سه‌رقاڵی ژیان ئه‌و داوایه ده‌داته دواوه، به‌ڵام بۆ جاری دووه‌م به هه‌مان كه‌سانی پێشوودا به داواكارییه‌كه‌وه ده‌ركه به حاجی بابه‌شێخ ده‌گرن، ته‌نانه‌ت حاجی ڕه‌حمان ئاغا ڕوو ده‌كاته حاجی بابه‌شێخ و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكارییه په‌سه‌ند نه‌كه‌یت له به‌رانبه‌ر مێژوودا به‌رپرسیار ده‌بیت، ئه‌مجاره‌یان مل ده‌دات و له ئه‌یلولی 1945 دا ماڵی ده‌باته سابڵاخ، له 25ئه‌یلولی 1945 حیزب كۆنگره ده‌به‌ستێت و حاجی بابه‌شێخ به سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی میللی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت، له‌م باره‌وه مامۆستا هێمن ده‌نووسێت: حزب كۆڕێكی به ناوی هه‌یئه‌تی ڕه‌ئیسه‌ی میللی هه‌ڵبژارد ئه‌ندامی ئه‌و هه‌یئه‌ته بووم، حاجی بابه‌شێخ سه‌رۆك منیش سكرتێر، چه‌ند مانگێك له‌و كۆڕه‌دا كارم كرد، ئه‌ركێكی گران، حاجی بابه‌شێخ ئه‌وه‌نده‌ی له سه‌ر بوو هه‌رچی من ده‌ینوسم واژۆی بكات، كه‌چی له‌گه‌ڵ زه‌وقی مندا ڕێك نه‌ده‌هات.دواتر له زۆر ڕووداهكانی كۆماردا خاوه‌ن قسه‌و هه‌ڵوێست بووه، له كاتی هه‌ره‌سی كۆماردا به یاوه‌ری “قازی محه‌مه‌د” پێشوازی له هومایۆنی ده‌كات به هیوای به‌رگریكردن له كوشتاری خه‌ڵك و كه‌م كردنه‌وه‌ی زه‌ره‌و زیانه‌كان.
سه‌رده‌می زیندان، كۆتایی ژیانی
دوای داڕمانی كۆمار، حاجی بابه‌شێخ و ده‌یان كاربه‌ده‌ستی دیكه‌ی كۆمار ڕه‌وانه‌ی حه‌پسخانه كران و نزیكه‌ی سالێك له به‌ندیخانه مایه‌وه، لاوێكی چاپوك به ناوی ” محه‌مه‌د سالح” كه خه‌ڵكی تورجان بووه جواب ده‌نێرێت كه ده‌توانێت حاجی بابه‌شێخ له زیندان ده‌ربكات و دوڵپچێی ئێراقی بكات، له وه‌ڵامدا حاجی بابه‌شێخ ده‌ڵێت: ئافه‌رین، هه‌زار ئافه‌رین حاجی بابه‌شێخ ئه‌و پیاوه نییه له زیندان هه‌ڵبێت! كۆتایی ته‌مه‌نی به ته‌واوكردنه كاروباری ڕۆژانه‌ی له گونده‌كانی (جه‌میان و تورجان) به‌سه‌ر بردووه، هه‌رتك دێ موڵكی خۆیی بوون، سه‌رئه‌نجام له ڕۆّی 23ئۆكتۆبه‌ری 1959 بۆ هه‌میشه چاوه‌كانی لێك دهنێتو له پاش خۆیی سێ كوڕ‌و سێ كچ به‌جێده‌هێلێت.
سه‌رچاوه:
ڕۆڵ پێگه‌ی حاجی بابه‌شێخی سه‌یاده‌ی