یەکێکە لەپاشاکانى مەغریب، لەعەلەوییەکانە و لە بەروارى ١٨ ى ئابی ١٩٢٧ دەسەڵاتى گرتە دەست وتابەروارى کۆچى دوایی کەلە ٢٦ ى شباتى ١٩٦١ بوو لەدەسەڵاتدا مایەوە، ماوەى دەسەڵاتى ناوبراو لەو کاتەدا بوو کە مەغریب لەلایەن فەرەنسییەکانەوە داگیرکرابوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، پەیوەندییەکى پتەوى لەگەڵ هێزە ڕزگاریخوازەکاندا دروستکردبوو بەمەبەستى کۆتایهێنان بەدەسەڵاتى فەرەنسییەکان.
لەساڵى ١٩٥٣ دا لە مەغریب دوور خرایەوە، بەڵام بەهۆى فشارى گەلى مەغریبەوە لە ١٦ ى تشرینى دووەمى ١٩٥٥ سەربەخۆیی مەغریبى ڕاگەیاند، بەوەش یەکەم بنەماى دەوڵەتى نوێی مەغریبى داڕشت.
لەدایکبوون وگەشەسەندنى
محەمەدى کوڕى سوڵتان مەولاى یوسف لە ١٠ ى ئابی ١٩٠٩ لەشارى فاسی مەغریب لەدایک بووە، ئەویش برا بچوکى هەرسێ براکەى دیکەى بووە، منداڵى خۆى لەکۆشکى فاسی پاشایەتى بەسەربردووە، کەلەو کاتەدا، ئەوشارە پایتەختى وڵات بوو، پێش ئەوەى بگوێزرێتەوە بۆ شارى ریبات، لەبارودۆخێکى مەحافەزکارى پاشایەتیدا ژیانى منداڵى بردۆتە سەر.
خویندن وپەروەردەبوونى
سەرەتای منداڵى بەشێوەیەکى خراوەتە بەرخوێندنیکى تەقلیدى، سەرەتا زمانى عەرەبی وچەند وانەیەکى ئایینى خوێندووە، هەروەها بەشیوەیەکى لاوەکى زمانى فەرەنسیش، مێژوونوسی بەریتانى ناوبراو ” رۆم لاندۆ” هۆکارى ئەو سادەییە دەگەڕینێتەوە بۆ ئەوەى کە ناوبراو لەهەموو براکانى دیکەى بچوکتر بووە، هەربۆیە ئامادە نەکراوە بۆ گرتنە دەستى دەسەڵات لەداهاتوودا.
سەرەتا شازادە محەمەد لای یەکیک لەفەقیکان بەناوى محەمەد ئەلعیمەرى دەست دەکات بە خویندن، لەهەمانکاتدا ئەو فەقێیە، وەرگێڕى باوکى شازادەبوو، بەڵام دواتر شازادە بەردەوام دەبێت لەئامادەبوون لەو وانانەى کەلە پەیمانگاى پاشایەتى دەوترانە، ئەو پەیمانگایەى کەلەساڵى ١٩٤٢ دامەزرا، ئەوەش بەشیوەیەکى بەردەوام، ئەم ڕاستییە لەلایەن زاناو مێژوونوسی بەناوبانگ “عەبدولهادى بو تالیب” دوپاتکراوەتەوە، بەتایبەتى کە بو تالیب یەکێک بووە لەو زانایانەى کەلەپەیمانگاکە وانەى وتۆتەوە.
ئەزمونى سیاسی
چیرۆکى محەمەد لەگەڵ تەختى پاشایەتیدا، چیرۆکیکى چاوەڕوان نەکراو بوو، لەبەر ئەوەى کەناوبراو پاڵیوراو نەبووە بۆ جێگرتنەوەى باوکى مەولاى یوسف کەلەهاوینى ساڵى ١٩٢٧ دا کۆچى دوایی کرد.
لەماوەى نەخۆشى باوکیدا، شازادە ئیدریس کە کوڕە گەورەبوو، ئامادە دەکرا بۆ گرتنە دەستى دەسەڵات، بەڵام ئەم بۆچوونە هەریەک لە نشینگەى گشتى حامییەى فەرنسى وسەدرى ئەعزەم ” محمد ئەلقورا” ەوە، رەد دەکرایەوە، سەرەڕاى ئەوەى چەند خانەدانێک دژایەتى بڕیارەکانیان دەکردن، بەڵام، دواتر ویستى لایەنى بەهێز سەرکەوت ومحەمەدى پینجەم لە ١٨ ى حوزەیرانى ١٩٢٧ دەسەڵاتى گرتە دەست.
لەو کاتەدا ناوبراو هەژدەساڵى تەواو نەکردبوو، هەندێک لە مێژوو نوسان پێیان وایە کە پەسەندکردنى فەرەنسا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ناوبراو ئەزمونى سیاسی نەبوو، هەروەها دەتوانرا بەئاسانى کۆنتڕۆڵ بکریت.
بەلام پێدەچێت کە فەرەنسییەکان بەهەڵەدا چووبن، چونکە شا محەمەدى پینجەم – کە نازناوى لە سوڵتانەوە گۆڕا بۆ پاشا – تەواوى دەسەڵاتەکانى خۆى لەژێر چاودێرى حامییەى فەرەنسیدا پەێرەوکرد، زیاتر لەوە، بەربەرکانێ ى دەسەڵاتەکانى فەرەنساى کرد وپەیوەندى کرد بەهیزە رزگاریخوازەکانەوە.
بۆیە سەرەتا داواکارییەکانى پشتگیرى تەواوەتى لێکرا، دواتر ئەو پشتگیرییە گۆڕا بۆ داواکردنى سەربەخۆیی، ئەوەش دواى واژۆکردنى پەیماننامەیەک کەزۆربەى سەرکردە نیشتمانییە ڕزگاریخوازەکان لە ١١ ى کانونى دووەمى ١٩٤٤ دا، واژۆیانکرد.
بەوەش بەردەوام سیاسەتى هەڵکشان وداکشان لەنیوان شا محەمەدى پینجەم ودەسەلاتى فەرنسادا بەردەوام بوو، بەتایبەتى کە سیاسەتەکانى ناوبراو بەردوام ڕووەو سەربەخۆیی بوون هەنگاوى دەنا.
ئەم بابەتە لەمیانەى وتاریکیدا زیاتر بەدەرکەوت کەلە ٩ ى نیسانى ١٩٤٧ لەشارى تەنجەى باکورى وڵات – کەلەو کاتەدا لەلایەن دەسەڵاتیکى نێودەوڵەتییەوە بەڕیوەدەبرا – پیشکەشى کرد، لەوتارەکەیدا بەردەوام جەختى لەسەر یەکپارچەیی خاکى مەغریب دەکردەوە.
پێشتر ئەم بابەتە بەئاشکرا باس دەکرا، چونکە لەکاتیکدا کە ناوبراو لەمانگى حوزەیرانى ساڵى ١٩٤٥، لەلایەن سەرۆکى فەرەنساوە “شارل دیغۆل” ەوە بانگهێشتى فەرەنسا کرا، بەمەبەستى ئاهەنگگێران بەهۆى کۆتایی هاتنى جەنگى جیهانى دووەمەوە، هەروەها بەمەبەستى بەخشینى نیشانەى “هاوڕێى ئازادی” بەناوبراو، لەمیانەى گفتوگۆکانیدا داواى سەربەخۆیی ولاتەکەى کرد.
سەرەڕاى ئەو جیاوازییانەى کەوەک مۆرکیک وایە بەسیاسەتەکانى نیوان شا محەمەد وفەرەنسا، بەڵام ناوبراو بەردەوام هەوڵى دەدا کەپشتگیرى هەڵوێستە سیاسییەکانى “پارتى سەربەخۆیی” بکات، هەرلەو هەڵوێستانەشدا، ئامادە نەبوو کەئەو یاسایانە واژۆ بکات کەبەشیوەیەکى لاوەکى بەناوى پاشاوە دەردەکران، ئەمەش بووە هۆى ناڕەزایی فەرەنسییەکان وهاوکارە مەغریبییەکان لەمەغریب.
بەوەش سەرەتاى فشارەکان وپلانەکان لەدژى پاشا دەستى پێکرد، هەربۆیە لە٢٠ ى ئادارى ١٩٥٣، ژمارەیەک لەپیاوماقوڵان وپاشا کەسایەتییە تەقلیدییەکان لە مەراکیش کۆبونەوەیەکیان سازکرد بەسەرۆکایەتى بەهێزترین پیاوى هاوپەیمانى فەرنسا لەکاتەدا بەناوى ” ئەلتوهامى ئەلکەلاوى”، مەبەست لەو کۆبوونەوەیە، سەندنەوەى ڕەوایەتى ئایینى بوو لەپاشا، ئەوەش دەبووە سەرەتایەک بۆ هەرەسهێنانى دەسەڵاتەکانى.
بەردەوام فشارەکان بەرەو هەڵکشان دەچوون، بەتایبەتى کەماوەى سەرۆکایەتى نوێنەرى ئینتدابی فەرەنسا بەناوى ” ژەنەڕاڵ گیوم”، لەو کاتەدا، لەبەروارى ٢٠ ى ئابی ١٩٥٣، بڕیاردرا بەدوورخستنەوەى پاشا بۆ دورگەى “کۆرسیکا”، دوارتر لە ٢ ى کانونى دووەمى ١٩٥٤، دوور خرایەوە بۆ ” مەدغەشقەر”.
دواتر دەسەڵاتى ئینتدابى فەرەنسی هەوڵى دا کە”ئیبن عورفە” – کە یەکیک لەناودارە عەلەوییەکان بوو- بکات بەپاشا، بەڵام ئەم بڕیارە لەلایەن هێزە نیشتمان پەروەرەکان و تەواوى گەلەوە رەدکرایەوە، دواتر لەژێر فشارى جەماوەرى وخۆپیشاندانەکاندا، جارێکى دیکە، محەمەدى پینجەم لە ١٦ ى تشرینى دووەمى ١٩٥٥ گەڕایەوە بۆ وڵات.
بەمەبەستى دەربازبوون لەوقەیرانە، لەنیوان فەرەنسییەکان ودەستەى نیشتمانى مەغریبى – کەلە ٣٧ کەسایەتى نیشتمان پەروەر پێکهاتبوون – دەست کرا بەگفتوگۆکردن، لەئەنجامدا “ئیبن عورفە” لەدەسەڵات دوور خرایەوە وحکومەتێکى نیشتمانى پێکهێنرا.
بۆ ئەم مەبەستە شا محەمەدى پێنجەم “ئەمبارک ئەلبەکای” کاندید کرد بۆ پێکهینانى حکومەت، ئامانجى سەرەکى حکومەت بریتی بوو لەبەردەوامیدان بەگفتوگۆکانى نێوانیان لەگەل فەرەنسا بەمەبەستى بەدەست هێنانى سەربەخۆیی یەکجارەکى، ئەو سەربەخۆییەى کەلە ٢ ى ئادارى ١٩٥٦، لەڕیگاى پەیماننامەى سەربەخۆییەوە بەدى هات.
بەڵام بەرەکى نوێ لەتێکۆشانى مەغریبدا سەرى هەڵدا، ئەوەش بەمەبەستى بەدەست هێنانەوەى سەروەرى بەسەر ئەو ناوچانەى کە دەکەوتنە ژیر دەسەڵاتى ئیسپانیا، لە ٧ ى نیسانى ١٩٥٦ وبەپێی پەیماننامەى مەدرید، مەغریب ئەو ناوچانەى بەدەست هێنایەوە.
دواى سەربەخۆیی، شا محەمەد، یاساى ئازادییە گشتییەکانى دەرکرد لەساڵى ١٩٥٨، هەروەها ئەنجومەنى ڕاوێژکارانى پیک هێنا، کە دواتر بوو بە پەرلەمانى مەغریب، پاشان ئەنجومەنى دەستورى دانا بە مەبەستى نوسینەوەى دەستور لەساڵى ١٩٦٠ دا.
لەئاستى دەرەکیدا، ناوبراو پشتگیرى شۆڕشی سەربەخۆیی جەزائیرى دەکرد، هەروەها هەوڵى داوە کە یەکیتى ئەفەریقیا بەهێز ببێت، ئەوەش لەڕێگاى میوانداریکردنى کۆنگرەى “ئەلدارول بیزائە” ەوە لەساڵى ١٩٦٠، کەتیایدا چەندین کەسایەتى ناودارى ئەفەریقی بەشدارییان تیایدا کردووە.
کۆچى دواى
بەشیوەیەکى چاوەروان نەکراو، جێنشینى شا محەمەدى پینجەم، کورەکەى بەناوى شازادە ئەلحەسەن لە ١٠ ى ڕەمەزانى بەروارى ٢٦ ى شوباتى ١٩٦١، کۆچى دوایی باوکى ڕاگەیاند، لەئەنجامى نەشتەرگەرییەکى سادە.ئەمەش بوو بەهۆى ئەوەى کە چەندین بۆچوونى جیاواز سەبارەت بەو مردنە کتوپڕە بوتریت سەبارەت بەوەى کە بەدەسیسە کوژراوە.
سەرچاوە: