-ناوی ته‌واوی: حه‌یده‌ر جه‌واد ئه‌لعه‌بادی.
-له ساڵی 1952 له شاری به‌غدا له‌دایكبووه، باوكی پزیشكێكی ناسراوی دهماربووه.
-خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌ندی له ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا ته‌واو كردووه.
– خوێندنی دواناوه‌ندی له‌ئاماده‌یی ناوه‌ندی به‌غدا له ساڵی 1970دا ته‌واو كردووه.
-هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له‌زانكۆی ته‌كنه‌لۆژی به‌غدا، له‌ئه‌ندازه‌ی كاره‌بایی، ساڵی 1975.
-هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرایه له‌زانكۆش مانچسته‌ر له به‌ریتانیا، له‌هه‌مان بواری ئه‌ندازه‌ی ئه‌لیكترۆنی و كاره‌باییدا كه‌له‌ساڵی 1980 به‌ده‌ستی هێناوه.
-له‌ساڵی 1967ه‌وه په‌یوه‌ندی به‌حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامییه‌وه كردووه، تاكو پله‌ی به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی ڕۆشتووه.
-ساڵی 1982 له‌لایه‌ن ڕژێمی ئه‌وكاته‌ی ئێراقه‌وه، دوو برای له‌سێداره دراون.
– له‌دوای پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی ئێراق، چه‌ندین پله‌وپۆستی ده‌وڵه‌تیی وه‌رگرتووه، له‌وانه: جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ڕاوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زیر، سه‌رۆكوه‌زیران.
-خاوه‌نی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستییه له‌بواره‌كه‌ی خۆیدا و له به‌رتیانیاش وه‌ك داهێنه‌رێك له‌سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی خێرای پرده‌كانی هه‌زاره‌ی دووه‌م، ناوی تۆماركراوه.
-له 2014دا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانیی شیعه‌كانه‌وه، به‌ربژێركراوه بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و له دژوارترین قۆناغی ژیانی ئه‌منی و سیاسی ئێراقدا، له‌گه‌رمه‌ی هێرشه‌كانی داعشدا ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتوه.
-له‌دوای ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كوردستان كه‌له 25/9/2017دا به‌ڕێوه‌چوو، عه‌بادی زۆرترین هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی به‌رانبه‌ر گه‌لی كوردستان ڕاگه‌یاند و، زنجیره‌یه‌ك سزای له‌دژی خه‌ڵكی كوردستان ڕاگه‌یاند.