په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، كردارێكی په‌یوه‌ندیكردنه. ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كان به‌م هۆیه‌وه پشت به بونیادنانی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسییه‌كان ده‌به‌ستن، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه ته‌كنه‌لۆژییه به‌رفراوانه‌ی كه له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا ڕوویداوه.
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان بریتییه له توانستی كه‌سی به‌رانبه‌ر له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ده‌زگایه‌ك به زانیاری‌و راكێشانی جه‌ماوه‌ر، چونكه كه‌سانی تایبه‌تمه‌ندی بواره‌كه له رێكخراوه جیاوازه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
بابه‌تی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، له باری په‌یوه‌ندییه گشتییهكانو كاراییه‌كه‌ی له ناو ئه‌و جۆره ده‌زگایه‌و مامه‌ڵه دهرهكییهكهیو چۆنیه‌تیی ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكییانه‌ی كه خراونه‌ته ئه‌ستۆی ده‌توێژێته‌وه، چونكه ئه‌و كردارێكی پێویسته بۆ دابینكردنی كه‌شێكی گونجاو له ناو ده‌زگاكه، زێده‌باری ئه‌وه‌ی یارمه‌تیی چاكتركردنی كاری كرێكاران دهداتو له ناو ده‌زگاكه‌ش هانیان ده‌دات بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌وه‌ی كه ده‌زگاكه ههوڵو كۆششی بۆ ده‌كات، هه‌روه‌ها ته‌قه‌لای هێنانه‌دیی ئامانجه‌كانی ده‌زگاكه‌ش به رێگه‌یه‌كی بابه‌تییانه ده‌دات كه پارێزگاری له په‌یوه‌ندییه‌كان به تاكهكانو كۆمه‌ڵگه‌ی گشتییه‌وه ده‌كات.
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، چالاكییه‌كی كارگێڕییهو رێكخراو، یان ده‌زگایه‌ك ئه‌نجامی ده‌دات، بایهخهكهیشی به جیاوازیی جۆری رێكخراوه‌كانه‌وه جیاوازیی هه‌یه. له‌و رۆڵه‌ی كه په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان كۆشش بۆ پێكهێنانی وێنه‌یه‌كی هزریی باش ده‌رباره‌ی رێكخراو، یان ده‌زگاكه ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا، هاوشێوه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ده‌زگا جیاوازه‌كانه، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانیش ستراتیژییه‌كی په‌ره‌سه‌ندوو و گرێدراوی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی هه‌یه(١).
ئه‌گه‌ر هاتو ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن به شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌كاربهێنرێت، ئه‌وا ئه‌و ئامرازانه ده‌كرێت له بواری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كاندا زۆر سوودبه‌خش بێت، چونكه له رێگه‌یه‌وه په‌یامی دیاریكراو ده‌گوازرێته‌وه بۆجهماوهرێكی به‌رفراوان، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به ته‌واوی خهسڵهتو تایبه‌تمه‌ندییه دهگمهنهكانو گهمارۆدانهكانییهوه بناسرێن‌و كاریان بۆ بكرێت(٢).
له‌م ده‌یه‌ی دواییشدا، زیاتربوونێكی بێئه‌ندازه له بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له دامه‌زراوه‌كان‌و شوێنه‌كانی كار به شێوه‌یه‌كی گشتی هاتۆته‌ئاراوه. هه‌ر له‌م ره‌وشه‌دا په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان بایه‌خ به رێگه‌كانی ئامرازه جیاوازه‌كانی دامه‌زراندنی كرداری پهیوهندیكردنێكی دوو ئاراسته‌یی به‌هێز له نێوان ده‌زگاو هه‌ر كهسێكیتردا ده‌ده‌ن، كه له سه‌ر په‌یوه‌ندیكردن پێیانه‌وه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان په‌یوه‌ندییان هه‌بێت. ئه‌و ده‌زگایانه‌و به‌شداربووان‌و ده‌سته هه‌مه‌ڕه‌نگانه‌ی جه‌ماوه‌ریش ده‌گرێته‌وه، كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات، بۆیه په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان چالاكییه‌كی پێویسته، چونكه هیچ ده‌زگایه‌ك، چ ئه‌هلی بێت، یان میری، یاخود به‌رهه‌مهێنان، یان خزمه‌تگوزاری سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت به بێ بوونی چالاكیی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، كه له‌یه‌كتر تێگه‌یشتنێكی ئاڵوگۆڕكراوی نێوان ده‌زگاكه‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، چ جه‌ماوه‌ری ناوخۆیی بن، یان ده‌ره‌كی ده‌دۆزێته‌وه(٣).
له‌وه‌شه‌وه بایه‌خی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، به‌وه‌ی ئه‌ركێكی زیندووی كارگێڕیی گشتیی هه‌ر ده‌زگایه‌ك ئه‌نجام ده‌دات، له ناویشیاندا ده‌زگای راگه‌یاندن، ئه‌ركی كارگێڕییهكانیشه جه‌ماوه‌ری ده‌زگاكه له سیاسهتو دهستكهوتو ئامانجه سه‌ربه‌خۆكانی خۆی ئاگادار بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ترپه‌ی دڵی، یان سه‌رنجی رای گشتی پێش كێشانی سیاسه‌ته‌كه‌ی رابكێشێت‌و وه‌ڵامی ره‌خنه‌گران بداته‌وه‌و پاساو بۆ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه بهێننه‌وه كه رای گشتی سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن(٤).
بۆ دابینكردنی گه‌یاندنی په‌یامه‌كانی ده‌زگاكه بۆ جه‌ماوه‌رو پێكهێنانی وێنه‌یه‌كی به‌هێزو راستگۆ‌و باش بۆی، ده‌زگاكان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر به‌كارهێنانی ته‌كنیكه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، وه‌كو ئامرازێكی په‌یوه‌ندیكردنی كارا(٥).
وه‌كو زانراویشه كه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له نێوان ده‌زگاكانی راگهیاندنو چالاكیی پهیوهندییهگشتییهكانو ئه‌و په‌یوه‌ندییه به دوو شێوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌بێت(٦)، ئه‌وانیش بریتین له:
یه‌كه‌م: دانانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له ئامرازه گرنگه‌كان له ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان.
دووه‌م: دانانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، وه‌كو بوارێك له‌و بوارانه‌ی كه په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كاندا پیاده ده‌كرێت.
شێوه‌ی یه‌كه‌م له سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندیی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانه‌وه زاڵ‌و باڵاده‌سته، وێڕای ئه‌و بایه‌خه‌ی كه شێوهكهیتر له به‌ستنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانه‌وه ده‌یگێڕێت.
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان بایه‌خێكی گه‌وره‌یان له‌و دامه‌زراوانه‌دا هه‌یه كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاكو كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه چالاكیی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیان ئه‌نجام ده‌دات، له‌مه‌شدا مه‌به‌ستی ئه‌و دامه‌زراوانه‌یه كه ئاراسته‌ی كه‌رتێكی زۆر‌و گه‌وره‌و جۆراوجۆری جه‌ماوه‌ر ده‌كرێت، له ناویشیاندا ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن(٧). چونكه جه‌ماوه‌ری ده‌زگای راگه‌یاندن، چ جه‌ماوه‌ری ناوخۆیی (فه‌رمانبه‌رو هه‌واڵسازو كادیری رووناكی‌و ده‌نگ و كارمه‌ندانی چاپ و دهرهێنهرانو..هتد) بن، واته كادیری ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، یان جه‌ماوه‌ری ده‌ره‌كی كه خۆی له (پێشوازیكارانی خزمه‌تگوزاریی راگه‌یاندن له خوێنهرانو بینهرانو گوێگران‌و حكومهتو كۆمه‌ڵگه به شێوه‌یه‌كی گشتی‌و..تاد) ده‌گرێته‌وه، پێویستییان به زانینی سیاسه‌تی ئه‌و ده‌زگا راگهیاندنانهو ئامانجه‌كانیان هه‌یه، ئه‌وه‌ش له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه پێویستییان به زانینی رای ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌و ئاراستهكانیو ئاستی كاریگه‌ری كردنه سه‌ریان هه‌یه، بۆ داڕشتنی سیاسه‌تی خۆی‌و دیاریكردنی ئامانجه‌كانی، كه پشكداری له پێكهێنانی په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆدا ده‌كه‌ن، كه له سه‌ر بنه‌مای خۆشهویستیو له‌یه‌كتر تێگهیشتنو متمانه‌ی به‌رانبه‌ری نێوان ده‌زگاكانی راگهیاندنو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی پێكهاتووه(٨).
هۆیه‌كی سه‌ره‌كیش هه‌یه بۆ په‌نابردنه‌به‌ر تۆڕی ئینتهرنێتو بهكارهێنانو به‌گه‌ڕخستنی له بواری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كاری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له ده‌زگاكاندا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش توانای ئه‌و تۆڕه‌یه له په‌یوه‌ندیكردنی بهردهوامو كارلێككردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی‌و دوواندنی جه‌ماوه‌ری تۆڕهكهو په‌یوه‌ندیكردنی كارا‌و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیاندا(٩).
جا ئه‌گه‌ر ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن له ئامرازه گرنگه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه هاوچه‌رخه‌كان داده‌نرێت، ئه‌وا ده‌بێت بناسرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ئامرازانه بوارێكن له‌و بوارانه‌ی كه په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له ناو كۆمه‌ڵگه هاوچه‌رخه‌كاندا پیاده ده‌كرێن، چونكه پێویستیی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان به ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ته‌كنه‌لۆژیای په‌یوه‌ندییه‌كان، له پێویستیی ئه‌و ئامرازانهو ده‌زگاكان به په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان كه‌متر نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ئامرازانهو ده‌زگاكان جه‌ماوه‌ری جۆریی هه‌مه‌چه‌شنی خۆیان هه‌یه، كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان په‌یوه‌سته پێیانه‌وه‌و بهلایشییهوه گرنگه پارێزگاری له متمانه‌و پاڵپشتیی دارایی‌و مانه‌ویی بكات، تاكو كه‌شێكی گونجاوی وای بۆ بڕه‌خسێنێت، توانای ئهنجامدانو گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی به كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخ هه‌بێت(١٠).
هه‌روه‌ها ئه‌و دامه‌زراوانه پێویستییان به پێكهێنانی وێنه‌یه‌كی باشی خۆیان هه‌یه، كه خۆی له راستگۆیی‌و سهرڕاستیدا ببینێته‌وه، چونكه له گرنگترینی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ن كه ده‌بێت ده‌زگای راگه‌یاندن له گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان‌و رووداوه‌كان بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی هه‌یبێت، (به‌وپێیه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی زانیارییه‌كانن)، چونكه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، له هه‌موو لایهنهكانیتر كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر جه‌ماوه‌رو توانای گۆڕینی ئاراستهكانیو قایلكردنیان هه‌یه(١١).
هه‌ندێك جار سه‌رچاوه‌ی خزمه‌تگوزاری، یان زانیارییه‌ك كه ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن پێشكه‌شی ده‌كات، چ رۆژنامه‌نووسی بێت، یان ئێزگهییو یاخود ته‌له‌فزیۆنی، بایه‌خی هه‌مان زانیاریی هه‌یه، له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به لایه‌نی وردی‌و دیققه‌ت بۆ ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی پێشوازی لێ ده‌كات(١٢).
ناوبانگی ده‌زگای راگه‌یاندن له پێداویستییه بنچینهییو سه‌ره‌كییه‌كانی په‌یامه‌كه‌یه‌تی، كه ده‌بێته هۆی قایلكردنو باوه‌ڕپێهێنان له رێگه‌ی زانیارییه‌كان‌و راستییه باوه‌ڕپێكراوه‌كان، كه له سه‌ر راشكاوی‌و روون‌و ره‌وانی‌و وردی راوه‌ستاوه(١٣)، چونكه تاكو ده‌زگای راگه‌یاندن وێنه‌یه‌كی هزریی باشی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری وه‌رگری به‌رهه‌می راگه‌یاندن نه‌بێت، توانای چاره‌سه‌ركردنی گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه گشتییه‌كانی نییه، یان رۆڵێكی كاریگه‌ر له رووداوه‌كانی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ییدا نابینێت(١٤).
بۆیه فه‌لسه‌فه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا، له سه‌ر پێویستیی پابه‌ندبوون به پێوه‌رو رێسا ره‌وشتییه‌كانی وه‌كو راستگۆیی‌و سهرڕاستیو بابه‌تیبوون راوه‌ستاوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بنچینه‌یه‌كی دروستی ئه‌و په‌یوه‌ندییه گشتییانه‌یه كه پشت به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و راستییانه ده‌به‌ستێت كه به لای ده‌زگاكه‌و جهماوهرهكهشهوه گرنگ‌و جێگه‌ی بایه‌خن، هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌ری لایه‌نی روونكاری له گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له ده‌زگاكه‌وه بۆ جه‌ماوه‌رو به پێچه‌وانه‌شه‌وه، له پێناوی دۆزینه‌وه‌ی پردی هاوكاری‌و له‌یه‌كتر تێگه‌یشتنی هاوبه‌شانه(١٥).
لێره‌دا ده‌كرێت بایه‌خی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندندا ده‌ستنیشان بكرێن:
1.چالاكیی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان وێنه‌یه‌كی باشی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كه دابین ده‌كات، چونكه وێنه‌ی باشی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كه رۆڵێكی بنهڕهتیو سه‌ره‌كی‌و یه‌كلاییكه‌ره‌وه له سه‌ركه‌وتنی به‌رهه‌می راگه‌یاندن ده‌بینێت، چ په‌یام بن، یان بیروبۆچوون، یاخود هه‌واڵ له كاتی پێشكه‌ش كردنی بۆ جه‌ماوه‌ری ده‌ره‌كی،چونكه وێنه‌ی ده‌زگای راگه‌یاندن، كاریگه‌رییه‌كی گرنگ‌و زیندووی له توانای به‌رهه‌می راگه‌یاندن له راكێشان‌و به‌ده‌ستهێنانی جه‌ماوه‌ری زیاتر هه‌یه(١٦).
چالاكیی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر پارێزگاری له وێنه‌ی باشی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كه ده‌كات، “چونكه شاره‌زایانی كارگێڕیی رۆژنامه‌نووسی‌و راگه‌یاندن له جیهاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه پێكهێنانی وێنه‌یه‌كی چاكی ده‌زگای راگه‌یاندن به شێوه‌یه‌كی پێ بهپێییو رێبازییانه ده‌بێت له ماوه‌ی ساڵانێكی زۆر، به‌ڵام ئاسانه له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی كه‌مدا ئه‌و وێنه باشه تێكوپێك بدرێت(١٧).
3. چالاكیی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن یارمه‌تیی زیاتر درككردنی كارگێڕیی باڵا به بایه‌خی جه‌ماوه‌ری ناوخۆیی بۆ ئه‌و دامه‌زراوانه ده‌دات كه خۆی له‌و فه‌رمانبه‌رو كرێكارانه‌دا ده‌بینێته‌وه پێویستییان به لایه‌نێكه به دامه‌زراوه‌كه، یان ده‌زگاكه‌یان ببه‌ستێته‌وه‌و وابهستهبوونو دڵسۆزییان بۆی زیاتر بكات(١٨).
4. چالاكیی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا پشكداری له ئاماده‌كردنی رای گشتی ده‌كات بۆ پهسهندكردنو وه‌رگرتنی بیروباوه‌ڕو راوبۆچوونی نوێ‌و دۆزینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌ره‌كی، كه لایه‌نگیری ده‌زگاكان بكات، ئه‌مه‌ش پهیوهندیو رایه‌ڵه‌ی نێوان ده‌زگاكان‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به‌هێزتر دهكاتو هاوكاریی نێوانیشیان مسۆگه‌ر ده‌كات. چونكه په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا، پێویستیی به ده‌روازه‌یه‌كی مرۆیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی روون‌و ئاشكرا‌و هاوسه‌نگتر هه‌یه له ده‌زگاكانی دیكه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاماژه‌یه بۆ رێكخستن‌و چالاكیی جیاواز، ئه‌مه‌ش نه‌ك له پێناوی به‌خشینی وێنه‌یه‌كی شه‌رافه‌تمه‌ندانه ده‌رباره‌ی ده‌زگاكه‌و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه پێشكه‌شی ده‌كات، به‌ڵكو له‌به‌ر چه‌سپاندنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه پته‌و و به‌رده‌وامه‌كانی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر(١٩).
5. چالاكیی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن پشكداری له په‌ره‌پێدانی هاوكاری له‌گه‌ڵ دهزگاكانیتردا ده‌كات، پته‌وكردنی هاوكاری ده‌زگاكه له‌گه‌ڵ دهزگاكانیتر به یه‌كێك له بنه‌ما گرنگه‌كانی سه‌ركه‌وتنی كاری ده‌زگاكه‌و په‌ره‌پێدانی داده‌نرێت، چونكه تواناكانی ده‌زگاكه هه‌رچه‌ندێك بێت، توانای ئه‌نجامدانی چالاكییهكانیو په‌یوه‌ندیكردنی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی نابێت، ئه‌گه‌ر هاوكارییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ دهزگاكانیتردا نه‌بێت، چونكه وێنه‌ی ئه‌و هاوكارییه به ئه‌رێنی له سه‌ر ئاراسته‌كانی جه‌ماوه‌رو راوبۆچوونی ده‌رباره‌ی ده‌زگاكه ره‌نگ ده‌داته‌وه(٢٠).
بایه‌خی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له بایه‌خی توێژینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ئه‌و ده‌زگایانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه ئاراسته راسته‌كانی جه‌ماوه‌رو ئاره‌زوو و پێداویستییه‌كانی روونده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌دات له سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌مواركردنی گونجاوی نهخشهكاریو سیاسه‌ته‌كانی، به جۆرێك له‌گه‌ڵ ئارهزووهكانیو ئاره‌زووی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌بچێت(٢١).
بۆ نموونه به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنییه سه‌ركه‌وتووه‌كان له سه‌ر سووسه‌كردن و مه‌زه‌نده بونیاد نانرێت، به‌ڵكو له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و راستی‌و زانیارییانه بونیاد ده‌نرێت، كه توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رباره‌ی جه‌ماوه‌ری وه‌رگری په‌یامه‌كانی راگه‌یاندن دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه ده‌بێت ئه‌و جه‌ماوه‌ره بناسرێت كه به‌رنامه‌كانی ئاراسته ده‌كرێت، بۆ ئه‌مه‌ش ئاراسته‌و ئاره‌زوو و پێداویستییه‌كان ده‌ناسرێت، هه‌روه‌ها توێژینه‌وه ده‌رباره‌ی توانا بهردهستهكانو چۆنیه‌تیی ورووژاندنی ئاگایی جه‌ماوه‌رو كاركردنه سه‌ری ده‌كرێت(٢٢).
7. چالاكیی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌وڵی زاڵبوون به سه‌ر ململانێكردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا راگهیاندنهكانیتر ده‌ده‌ن، چونكه پیشه‌سازیی راگه‌یاندن به قووڵی‌و توندوتیژیی ململانێكانی له بواره جیاوازه‌كانیدا ناسراوه، چ ململانێیه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگای راگه‌یاندنانه بێت، كه خاوه‌ن سرووشتی هاوبه‌شن، وه‌كو ململانێی رۆژنامه بۆ رۆژنامه، یان گۆڤاره‌كان، یاخود له‌گه‌ڵ ئامرازه راگه‌یاندنه دروستكراوه تهكنهلۆژییهكانیتر، وه‌كو ململانێی رۆژنامه‌كان بۆ كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان، یان ململانێی كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان بۆ ئینتهرنێتو…تاد(٢٣).
8. په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، پێویستیی به ئامرازی ئه‌لیكترۆنیی پێشكه‌وتوو هه‌یه، وه‌كو تۆڕی ئینته‌رنێت، له هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رانبه‌ر چالاكییه جیاوازه‌كانی، وه‌كو پێدانی هه‌واڵ‌و زانیارییه‌كان بۆ جه‌ماوه‌ر، هه‌روه‌ها بۆ ناسینیانو په‌یوه‌ندیكردن پێیانه‌وه، ئه‌و ئامرازانه‌ش خزمه‌تگوزارییه‌كانی پۆستی ئهلیكترۆنیو لاپه‌ڕه‌كانی وێبو پهیوهندییهكانو وێنه ژمارهییهكانو هێماكانو بهرنامهكانو مشتومڕو گفتوگۆ‌و ئامرازه پێویستهكانیتر بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی له نێوانیاندا.
چونكه به‌كارهێنانی ئه‌و خزمهتگوزارییانهو ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به شێوه‌یه‌كی باش‌و ورد، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانه‌وه، ده‌رفه‌تی كاریگه‌ری بۆ سه‌ر جه‌ماوه‌ر زیاتر‌و گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاریگهرو كارا بۆیان دابین ده‌كات(٢٤).
ئینته‌رنێت بۆته یه‌كێك له ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی گرنگ بۆ كارگێڕیی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له چۆنیه‌تیی بهگهڕخستنیو سوودوه‌رگرتن لێی. به جۆرێك ئینته‌رنێت وای له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستامان كردووه، كه به توانای په‌یوه‌ندیكردنی بێئه‌ندازه‌ی نێوان مرۆڤه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بناسرێت، ئه‌م زیادبوون‌و نهشونماكردنه له په‌یوه‌ندیكردندا، وای لێكردووین كه روو له بابه‌تی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی نێوان مرۆڤه‌كان بكه‌ین، ده‌كرێت بوترێت كه په‌یوه‌ندییه گشتییه نوێیه‌كان له نێوان خه‌ڵكیدا له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئینتهرنێتو بڵاوبوونه‌وه‌یدا سه‌ریهه‌ڵداو دامه‌زرا، جا پیشه‌و تایبه‌تمه‌ند، یان ناسنامه‌كانیان هه‌رچییه‌ك بن، بۆ ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییانه‌ش زاراوه‌ی (په‌یوه‌ندییه تۆڕییهكان) به‌كارده‌هێنن، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه تۆڕییانه باڵ به سه‌ر په‌یوه‌ندییه كۆن‌و نهریتییهكاندا بكێشن كه به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی ئینته‌رنێت باو بوون(٢٥).
كارگێڕییه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندندا به ده‌ست به‌كارنه‌هێنانی ته‌كنه‌لۆژیای هاوچه‌رخ ده‌ناڵێنێت، به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش تۆڕی ئینته‌رنێت له چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كاندا، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و كارگێڕییانه هاوشانی ته‌كنه‌لۆژیای دروستكراوی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستامان رێ نه‌كه‌ن‌و كورتهێنانێك له كرداری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كاندا بهێننه‌ئاراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه سه‌رده‌می ئینته‌رنێت، سه‌رده‌می زێڕینی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانه، له‌م ده‌یه‌ی دوایی سه‌ده‌ی رابردوودا پێشكه‌وتو هه‌لی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش به پیشه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان كرد(26).
(Warren New man)ی سه‌رۆكی پێشووی په‌یمانگای په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه ئه‌مه‌ریكا، باسی رۆڵی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به‌م جۆره كردووه: (ئینته‌رنێت، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانه). به‌مه‌ش ناكرێت به‌كارهێنانی تۆڕی ئینتهرنێتو به‌گه‌ڕخستنی له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا، له لایه‌ن هیچ كرێكارێك كه له ناو پیشه‌سازیی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ده‌زگاكان كار دهكاتپشتگوێ بخرێت(٢٧).
به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت له بواری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان بووه پێداویستییه‌ك كه هه‌ر ده‌بوو هه‌بێت، له‌خۆگرتنی ئه‌و ته‌كنیكه نوێیه‌ش، ده‌رئه‌نجامی گه‌شه‌سه‌ندنی بێ پێشینه‌ی ژماره‌ی ده‌روازه‌كانی راگهیاندنو خێرایی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان‌و رێژه‌ی زانیارییه بهردهستهكانو قه‌باره‌ی ئه‌و رێكخراوانه بوو، كه په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان به‌كارده‌هێنن، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی خودی رێكخراوه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییهكانو جۆراوجۆربوونی ئه‌و ته‌كنیكه نوێیانه‌ی كه شایانی پیاده‌كردن بوون له سه‌ر پیشه‌سازیی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان(٢٨).
ته‌كنه‌لۆژیای خێرا‌و دهستوبردكهر له ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، په‌ره‌ی به ئه‌ركی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان دا‌و به خێرایی‌و زۆری‌و به‌رفراوانی بڵاوبوونه‌وه‌ش ناسرا، له نموونه‌ی پیاده‌كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆكه له به‌كارهێنانی گه‌وره‌ی په‌یامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان (Electronic Message) ده‌رباره‌ی جیهان ده‌یبینین به خێراییه‌كی بێ ئه‌ندازه‌و ده‌ركه‌وتنی توانای قه‌به‌ی كۆمپیوته‌ری كه‌سی له عهمباركردنو خستنهكارو بهرههمهێنانو گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان ناسراوه.
هه‌روه‌ها به‌و خزمه‌تگوزارییه تایبهتمهندانهش داده‌نرێت كه ئینته‌رنێت بۆ په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان دابینیان ده‌كات، له پێدانی ناوی ئه‌و رۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ی كه بابه‌تیان ده‌رباره‌ی رێكخراوه‌كه‌و سرووشتی ئه‌و پهیامانهو ناوه‌ڕۆكه‌كانیان به رێكخراوه‌كه، یان ده‌زگاكه بڵاوكردۆته‌وه.
له‌وانه‌شه رێكخراوه‌كه ئینته‌رنێت بۆ گه‌ڕان به دوای كڕیاری نوێ، یان به ده‌ستهێنانی ده‌رئه‌نجامی تایبه‌ت به رای گشتی به‌كاربهێنێت (٢٩).
له ئێستادا دابینكردنی توانا ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه گشتییهكانو به‌ڕێوه‌بردنی به‌شه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا بۆته كارێكی پێویست، هه‌ر كردارێك له‌و كردارانه دابینكردنی توانا ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ ده‌زگاكه له په‌یوه‌ندیكردن به ناو و ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاكه له‌خۆده‌گرێت.
رێگه‌و ئامرازی زۆر هه‌ن كه فه‌رمانبه‌رانی په‌یوه‌ندییه گشتییهكانو به‌رپرسانیان له دامه‌زراوه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندیكردن له میانی ته‌كنه‌لۆژیای ئینته‌رنێته‌وه بیگرنه‌به‌ر.
له ئێستاشدا له توانای فه‌رمانبه‌رانی په‌یوه‌ندییه گشتییهكانو به‌رپرسانیان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا هه‌یه، كه پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی له سه‌ر وێب دابمهزرێننو پۆستی ئهلیكترۆنیو نامه‌ی یه‌كسه‌رو خێرا‌و مشتومڕو ههواڵهرۆژانهییهكان له میانی كۆمه‌ڵه‌و لیستی پۆست‌و گفتوگۆ له سه‌ر ته‌خته ئه‌لیكترۆنییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن(٣٠).
ئینته‌رنێت شۆڕشێكی مه‌زنی له جیهانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كاندا هێنایه ئاراوه، كاریگه‌رییه‌كه‌یشی ته‌نها له گۆڕینی ئه‌و رێگایانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندان له‌و بواره‌دا گرتبوویانه‌به‌ر نه‌بوو، به‌ڵكو یارمه‌تیی گۆڕینی رووخساری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌شی به شێوه‌یه‌كی ته‌واوی و به‌ش به‌شیش دا(٣١).
په‌ره‌سه‌ندنه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان له بواری ته‌كنه‌لۆژیای ژماره‌ییو گرنگترینیشیان ئینته‌رنێت، بوونه هۆی گۆڕینی ئه‌وه‌ی ده‌كرێت پێی بوترێت سرووشتی بواری گشتی (Public Sphere) كه تاكه‌كان تێیدا ده‌ژین، به جۆرێك كه توانای گۆڕینی راوبۆچوونه‌كانیان له سه‌ر پرسه سیاسییه گشتییه‌كان هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش توانایان له كۆكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌زگاكه‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی پێكه‌وه هه‌یه.
ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه له بواری هه‌ڵسوكه‌وتی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، وه‌كو ئه‌ركێكی كارگێڕییانهو پهیوهندیكردنانهی ده‌زگاكان‌و دامه‌زراوه جیاوازه‌كان ره‌نگی داوه‌ته‌وه. وه‌كو ئه‌ركێكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وانه‌ی كاری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دووباره بیر له ستراتیژییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنیان له به‌ر رۆشنایی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی له ته‌كنه‌لۆژیای ژماره‌ییدا روویانداوه بكه‌نه‌وه، گرنگترینیشیان ئینته‌رنێته(32). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌كارهێنانی تۆڕی ئینته‌رنێت له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كاری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له بواری كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هێشتا له سهرهتاكانیدایه، ئه‌وه‌ش وێڕای ئه‌و جیاوازییه زۆرانه‌ی كه ئینته‌رنێت بۆ به‌كارهێنه‌رانی له بواره‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كاندا دابینیان ده‌كات، كه ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه چڕیان بكه‌ینه‌وه(٣٣):
1. ئینته‌رنێت رۆڵێكی گه‌وره‌ی له په‌یوه‌ندیكردن به جه‌ماوه‌ری رێكخراوه‌كه‌و راڤه‌كردنی باری سه‌رنجی بۆیان هه‌یه، له كاتی به‌ركه‌وتنی رێكخراوه‌كه‌ش به هێرشێك، ئه‌وا ئینته‌رنێت به یه‌كه‌م هێڵی به‌رگریكار داده‌نرێت، ئه‌وه‌ش له سۆنگه‌ی ئه‌و توانا زۆره‌ی له دابینكردنی توانای گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری بهئامانجكراودا هه‌یه‌تی، بێ ئه‌وه‌ی په‌یامه‌كان به‌ر هه‌ر هه‌مواركردنێك بكه‌ون.
2. ئینته‌رنێت رۆڵێكی گرنگ له پێكهێنانی وێنه‌ی هزریی رێكخراوه جیاوازه‌كان ده‌گێڕێت، ئه‌وه‌ش به به‌كارهێنانی تێچوویه‌كی ماكییانهی نزم‌و توانایه‌كی كه‌م، ئه‌گه‌ر به ئامرازه‌كانی دیكه به‌راورد بكرێت.
3. ئینته‌رنێت به ئامرازێكی كارلێك داده‌نرێت، چونكه رێكخراوه‌كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كارلێك له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا ده‌كات، ئه‌مه‌ش سوودی زۆر به رێكخراوه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، له‌وانه: چاكتركردنی وێنه‌ی هزریی رێكخراوه‌كه، ئاسانكردنی كرداری شیكردنه‌وه‌ی ئاراسته‌كانی رای گشتی‌و پێشكه‌شكردنی ئامرازه ته‌كنه‌لۆژییه پێویسته‌كان بۆ هێنانه‌دیی په‌یوه‌ندیكردنی دوو ئاراسته‌یی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رێكی زۆر‌و ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌ماوه‌ره.
4. جه‌ماوه‌ر له میانی ناڕهزاییو ره‌خنه‌كانییه‌وه ده‌توانێت هه‌ڵمه‌تی كاركردنه سه‌ر ره‌فتاری رێكخراوه‌كان بگرێته‌به‌ر.
5. رێكخراوه‌كان پێگه‌كانیان بۆ ناساندن‌و پێشكه‌شكردنی خۆیان به وێنه‌ی هاووڵاتییه‌كی به‌رپرسی كۆمه‌ڵایه‌تییانه به‌كارده‌هێنن، واته جه‌خت له سه‌ر ئه‌ركی به‌رپرسیارێتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی رێكخراوه‌كه ده‌كرێته‌وه.
6. رۆڵی ئینته‌رنێت، ته‌نها له پاڵپشتیكردنی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی بواری په‌یوه‌ندیكردندا نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو پشكدارییهكی گه‌وره‌ی له بواری توێژینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندو گرنگی وه‌كو خێرایی‌و ئاسانی‌و هه‌رزانی نرخه‌كه‌ی له سه‌ر ئینته‌رنێت كرد، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ رێگه نه‌ریتی‌و كۆنه‌كانی توێژینه‌وه‌دا به‌راورد بكرێت، زێده‌باری زیاتربوونی به‌رده‌وامی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت، چونكه ئینته‌رنێت به به‌هایه‌كی زێده، یان جێگره‌وه بۆ رێگه كۆنه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له كه‌رته خۆجێیی‌و نیشتیمانی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داده‌نرێت.
ئینته‌رنێت ته‌نها به‌وه‌نده‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو یارمه‌تیی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان په‌یوه‌ندییه گشتییهكانو كرداره‌كانی دووباره داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌رو ده‌سه‌ڵاتی هاوبهشو نوێ‌و ره‌واجدان به كۆمپانیاكه‌و به‌ڕێوه‌بردنی گرفت‌و قه‌یرانه‌كان له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه داوه.
ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ی دامه‌زراوه‌كان له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ههنو كاتێك ده‌ستیان پێكرد، به‌رژه‌وه‌ندیی جه‌ماوه‌ری ئینتهرنێتو بایه‌خه‌كانیان له‌به‌رچاو نه‌گرت.
كارمه‌ندی سه‌ركه‌وتووی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، ئاره‌زووی خوڵقاندنی سۆزداری‌و راكێشانی ئاڵوگۆڕكراوی نێوان ده‌زگاو جه‌ماوه‌ره چالاك‌و هوشیارهكهی ده‌كات. ئامانجیش پارێزگاریكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری چالاك‌و نوێكراوهو راكێشانی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ده‌زگاكه دهناسنو بایه‌خه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌دوێنن، كه تا ئێستا ده‌زگاكه ناناسن، له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاده‌كردنی كارگێڕیی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ده‌زگاكان له سه‌ر ئینته‌رنێت، هێنده گران نییه، وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت(٣٤).
كرێكاران‌و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، ئامرازی په‌یوه‌ندیكردنی فره‌و ههمهجۆر له بواری كاره‌كانیان به‌كارده‌هێنن. بۆ نموونه ئامرازه چاپكراوه‌كان هه‌ن، كه له‌وانیتر به‌ربڵاوترن، چ له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ناوخۆیی، یان ده‌ره‌كیی ده‌زگاكه(٣٥)، ئامرازه چاپكراوه‌كانی جه‌ماوه‌ری ناوخۆش، خۆی له گوتاره‌كانی ئه‌و كارگێڕی‌و رۆژنامه‌و گۆڤارانه‌دا ده‌بینێته‌وه كه كاری تێدا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها بڵاوكراوه‌و راپۆرته دارایی‌و ساڵانهییهكانو نامیلكه‌و بڵاوكراوه‌كانیش ده‌گرێته‌وه. چاپه‌مه‌نییه‌كانی جه‌ماوه‌ری ده‌ره‌كیش خۆیان له جاڕدانهكانی راگه‌یاندنی بازرگانیی رۆژنامه‌و گۆڤارهكانو ئێزگه‌و تهلهفزیۆنو ئینتهرنێتو راپۆرتهكانو پهیامهكانو نامیلكه‌و پۆسته‌ره لكاوهكانو جاڕدانی پۆست‌و ئه‌وانیتریش ده‌گرێته‌وه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئینته‌رنێت ده‌رفه‌تی مه‌زن بۆ به‌گه‌ڕخستنی كارامه‌یی‌و داهێنانه‌كانی كرێكاران له‌م بواره‌دا ره‌خساندووه، هه‌روه‌ها ئامرازهكانو ته‌كنیكه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی بۆیان دابین كردووه، كه پێشتر ته‌نها بۆ چه‌ند كه‌سانێك دابین كرابوون، ته‌كنه‌لۆژیا یارمه‌تیی كرێكارانی په‌یوه‌ندییه گشتییهكانو به‌رپرسانیدا له به‌كارهێنانی زۆرێك له رێگه‌و ئامرازه‌كانی ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندیكردن به شێوه‌یه‌كی قووڵتر.
ئێستاش روون‌و ئاشكرایه كارامه‌ییه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، پێویستیان به‌وه هه‌یه كه بۆ هه‌موو كرێكارانی ده‌زگاكه به ته‌واوی بگوازرێنه‌وه، بهرپرسیارێتییهكیش هه‌یه ئه‌ویش گۆڕینی ده‌زگاكه‌یه به‌ره‌و شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنیی خۆكاری، تاكو ده‌زگاكه كاراتر بێت‌و بتوانرێت چوارچێوه‌یه‌كی كاركردن له پێناو دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه كۆتوبهندكراوهكان له رێگه‌ی ده‌زگاكه به ته‌واوی دابندرێتو به‌هێزیش بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان به ده‌زگاكه‌وه هه‌یه(٣٦).
بۆ زانینیش هۆی راكێشانی دامه‌زراوه‌و كۆمپانیاكان له‌لایه‌ن تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه به هۆی ئاسان بهكارهێنانو پهیوهندیكردنهوهیه تیایدا، به جۆرێك كه ئه‌و تۆڕه بۆته جێگه‌ی بایه‌خی جیهانیو خۆجێیی دامه‌زراوه‌كانی راگه‌یاندن، چونكه ده‌رفه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیری‌و بازاڕكاریی ئێجگار زۆر ده‌ڕه‌خسێنێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كات‌و تێچوو كه‌م ده‌كاته‌وه. به‌كارهێنانی ئینتهرنێتو به‌گه‌ڕخستنی، له‌و توانا گه‌ورانه‌ن كه ده‌كرێت له رێگه‌یانه‌وه ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێز به سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌موو ده‌زگاكه‌دا بسهپێندرێتو پارێزگاری له ناوبانگه‌كه‌ی بكرێت.
سه‌رچاوه و ژێده‌ر و په‌راوێزه‌كان:
١/ حسون الادريسي، واقع العلاقات العامة في المؤسسات الاعلاميةhttp://www.bahr-ansab.com/vb/showthreadr.php تاريخ الزيارة 26/8/2011.
٢/ فيليب هينسلو، فن إدارة العلاقات العامة، ترجمة د. خالد العامري، الجيزة، مصر، دار الفاروق للنشر والتوزيع، 2008، ص103.
٣/ المصدر نفسه، ص13.
٤/ عبدالكريم درويش وليلي تكلا، أصول الادارة العامة، القاهرة، مكتبة الانجلوالمصرية، 1968، ص119.
٥/ د. فاطمة حسين عواد، الاتصال والاعلام التسويقي، عمان، دار أسامة للنشر والتوزيع، 2010، ص298.
٦/ د. محمد منير حجاب، العلاقات العامة في المؤسسات الحديثة، دار الفجر للنشر ولتوزيع، القاهرة، 2007، ص72.
٧/ د. محمد منير حجاب وسحر محمد وهبي، المداخل الساسية للعلاقات العامة: المدخل الإتصالي،ط4، دار الفجر للنشر والتوزيع، القاهرة، 2006 ، ص68.
٨/ أليسون فيكر، دليل العلاقات العامة: مرجع عملي شامل، ترجمة عبدالحكم الخزامي، القاهرة، دار الفجر للنشر والتوزيع، 2004، ص375.
٩/ Trevor Morris & Simon Goldsworthy, public Relation for Asia, Hound mills, Basingstocke, Hampshire RG21 6XS,175 Fifth Avenue, New York, U.S.A, 2008, P.196
١٠/ د. محمد منير حجاب، مصدر سابق، ص73.
١١/ ابراهيم أحمد عرقوب، تخطيط الحملة الاتصالية، مجلة كلية التربية عدد (1)، 1995، ص88.
١٢/ فضيل دليو، اتصال المؤسسة، دار الفجر للنشر والتوزيع، القاهرة، 2003 ، ص53.
١٣/ د. محمد منير حجاب، الاعلام السياحي، القاهرة، ط2، دار الفجر للنشر،2003، ص61.
١٤/ حسن عماد مكاوي، انتاج البرامج للراديو: النظرية والتطبيق، القاهرة، مكتبة الانجلو المصرية، 1989، ص38.
١٥/ احسان عسكر، المدخل الى العلاقات العامة (نحو مجتمع آمن متفاهم)، القاهرة، دار النهضة العربية، 1979، ص49.
١٦/ محمود جاسم الصميدعي وردينة عثمان، التسويق اعلامي: المدخل الستراتيجي، عمان، دار المنهاج للنشر والتوزيع، 2003، ص208.
١٧/ د. صليب بطرس، ادارة الصحف، الهيئة المصرية العامة للكتاب، القاهرة، 1974، ص20.
١٨/ جميل احمد خضر، العلاقات العامة، عمان، دار المسيرة للنشر والتوزيع، 1998، ص23.
١٩/ احمد كمال احمد، العلاقات العامة، القاهرة، مكتبة القاهرة الحديثة، 1994، ص30.
٢٠/ هناء حافظ بدوي، العلاقات العامة والخدمة الاجتماعية، الاسنكدرية، المكتب الجامعي الحديث، 2001، ص43.
٢١/ د. عبدالرزاق الدليمي، العلاقات العامة والعولمة، دار جرير للنشر والتويع، عمان،2005، ص39.
٢٢/ د. ابراهيم امام، الاعلام والاتصال بالجماهير، القاهرة، ط3، مكتبة الانجلوالمصرية، 1984، ص338.
٢٣/ د. محمود علم الدين وأميرة العباسي، ادارة الصحف واقتصادياتها، مركز جامعة القاهرة للتعليم المفتوح، القاهرة، 2001، ص13.
٢٤/ د. حسنين شفيق، الإعلام الإلكتروني، رحمة بريس للطباعة والنشر، القاهرة، 2006، ص17
٢٥/ د. احمد بدر، الاعلام الدولي دراسات في الاتصال والدعاية الدولية، القاهرة، ط4، دار قباء للطباعة والنشر، 1999، ص195.
٢٦/ د. محمود يوسف، إدارة وتخطيط العلاقات العامة، القاهرة، الدار العربية للنشر والتوزيع، 2008، ص148.
٢٧/ أليسون فيكر، مصدر سابق، ص346.
٢٨/ د. محمود يوسف، مصدر سابق، ص148.
٢٩/ د. حسنين شفيق، الاعلام الالكتروني، القاهرة، رحمة بريس للطباعة والنشر، 2006، ص25.
٣٠/ د. حسنين شفيق، مصدر سابق، ص166-167.
٣١/ ديفيد فيليبس، مصدر سابق، ص27.
٣٢/ د. خيرت معوض محمد عياد، المسؤولية الاعلامية للعلاقات العامة عبر الانترنيت، مجلة الشارقة للعلوم الانسانية والاجتماعية، المجلد6، العدد 3، أكتوبر 2009، ص36.
٣٣/ د. محمود يوسف، مصدر سابق، ص148-149.
٣٤/ د. محمود يوسف، مصدر سابق، ص62-63.
٣٥/ د. محمود يوسف مصطفى، مدخل الى العلاقات العامة، القاهرة، الدار العربية للتعليم المفتوح، 2003، ص95.
٣٦/ د. حسنين شفيق، مصدر سابق، ص161.
لە عەرەبییەوە/ ڕابه‌ر ڕه‌شید