كولتووری لێبوردن؛ ببوره، من هه‌ڵه بووم
لە مێژە گوترایە؛ مرۆ هەرچییەك بێت شیری خاوی خواردووه، گووفتار و كردارەكانی ڕەنگدانەوەی دەورووبەرن، ئەوانیش بەرمەبنەمای پەروەردەی خێزانی و كۆمەڵگان، لە بەرانبەردا؛ توێژینەوەیەك لە زانكۆی “كۆلۆمبیا” لە “ئەمریكا” دا كراوە دەریخستووە 90% ئەو بیرۆكانەی ڕۆژانە بە مێشكی ئادەمزادا گووزەر دەكەن، یان وەك غایلە دەردەكەون ڕەنگدانەوەی دەورووبەر و پەروەردەی باوانن و بەكەڵكی ئەمڕۆنایەن، سەرچاوەی زۆرێك كێشە و ئالەنگارێكانن لە تەك دەورووبه‌ردا، بە واتایەكی دیكە دەورووبەری ئادەمزاد بە نەفامی پیرۆز تەنراوە، چەندێك زۆرن ئەو كەسانەی قوربانی نەفامی پیرۆزی ئاین، بیروباوەڕ و كولتوور و …هتد. لە كاتێكدا گشت ئایینەكان داوای لێبوردن و سینە فراوانی دەكەن لە پەنای ئەم بیرۆكەیەدا، كەم نین ئەو بیرمەندانەی بە ناوی ئایینەوە تا ئاستی غافڵكوژی چەوسێنراونەتەوە.
هەروەسا، ئەو تاوانانەی بە نێو نەتەوە و نیشتمان پەروەرییەوە كراون و دەكرێن كەمترنین لە نەفامی ئاینداران، ئاخر ئەوانیش بە نێوێكی دیكە ئایینپەوەرن، هاوكات تەواشای ستەمی كۆمەڵایەتی بكە و ئەوجا له گژ فكران راچۆ، دەبینیت ستەم لێكراو دەكەوێتە نێوان جۆرەها دژوارییەوە بێ ئەوەی خەتایەكی كردبێت! لە بەرانبەردا دامەزراوەی ئایینی و نەتەوایەتی ئامادەنین داوای لێبوردن بكەن، بەمجۆرە هەندێجار نەفامی و بڕێجاریش مێژوو بە هەڵەیدا بردووین، ئەو بیرۆكە و داب و نەریتانە كە بۆخۆیان لە خەیاڵێك زیاتر نەبوون و لێمان كراون بەڕاستی ڕەها. بۆ ڕزگاربوون لەم ئاسته‌نگانە پێویستە بە ناخی خۆمان و دەورووبەرماندا ڕۆبچین، سه‌ره‌تا بە شێوەیەكی ڕاستگۆیانە داوای لێبوردن له خۆمان بكەین، تا بۆ داهاتوو بە چاوێكی تیژ، دڵێكی پاك مەژگێكی ساخڵەمەوە مامەڵە بكەین و ناتەواوێكانی ژیانمان ڕێكبخەین.
بۆ نموونه كاتێك یاریزانی گۆره‌پان و مه‌یدانی ئه‌مریكی (ماریۆن جۆنز) ی (21) ساڵ فرمێسك به چاوه‌كانیا هاته خوارێ و گووتی؛ خۆم، خانه‌واده‌كه‌م و هانده‌ره‌كانم سه‌رشۆڕكرد من داوای لێبوردن ده‌كه‌م! ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له زۆر كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌تاندا كارێكی باو و دیار نییه، دوای ئه‌وه‌ی ددانینا به به‌كارهێنانی مادده‌ی وه‌زه به‌خشدا، (ماریۆن جۆنز) مه‌دالیایه‌كی ئاڵتوونی و دوو مه‌دالیای برۆنزی گه‌ڕانده‌وه بۆ لێژنه‌ی ئۆڵمپیادی ئوسترالی كه له ئۆڵمپیادی(سیدنی) ساڵی 2000 به ده‌ستی هێنابوو، پاشان لیژنه‌ی ئۆڵمپیادی ئه‌مریكی داوای لێبوردنی له هاو شێوه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵمپیادی ئوسترالی كرد و گووتی؛ داواكه‌ی جۆنز بۆ هه‌موو به‌رپرسان و وه‌رزشه‌وانان و به‌شدار بووانی “ئۆڵمپیادی سیدنی” ڕاستگۆیانه و خۆبه‌كه‌م زانانه بوو. كۆمه‌ڵگا دیموكراتییه‌كان پوخته‌ی ئه‌زموونی مرۆڤایه‌تین، له‌زۆركاردا كاتێك ته‌ماشایان ده‌كه‌یت، دروستبوونیان چه‌ندین سه‌ده‌ی خایاندووه، سیاسه‌تمه‌داران، بیرمه‌ندانن ڕۆشنبیران به خۆراگری و پێداگری كۆمه‌ڵگاكه‌یان گه‌یاندۆته ئه‌و ئاسته، كاتێك به هێمنی ته‌ماشای زۆر لایه‌نی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه بكه‌ین و بمانه‌وێ به هێواشی شوێن پێیان هه‌ڵبگرین و ده‌بینین زۆرێك ده‌ستپێشخه‌ری نموونانه‌مان وهلادا خستووه، كه ئه‌م به‌هایانه له ناو كۆمه‌ڵگاكانماندا بڵاو بكاته‌وه. له كۆمه‌ڵگا دیموكراتێكاندا، له هه‌موو بواره‌كانی ژیان و كاری ڕۆژانه و سیاسه‌تدا هۆشیاری لێبوردن به‌ربڵاوه، داوای لێبوردن له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا كه دروست بوونیان ساڵه‌های خایاندووه له ڕۆشنبیریاندا قووڵاییه‌ك یان ڕابردوو بۆ داوای لێبووردن هه‌یه. داوای لێبووردن بریتییه له؛ هه‌ستێكی به‌رزی به‌رپرسیارانه، هه‌ستكردن به تاوان و په‌شیمانی، ئه‌م كاره بریتییه له چڵه پۆپه‌ی ڕابه‌رایه‌تی ده‌روون به سه‌ر كۆت و به‌ند دا. له به‌ر ئه‌وه زۆر شت له‌و كه‌سه وه‌رده‌گیرێته‌وه كه داوای لێبوردن ده‌كات.
داوای لێبوردن؛ هه‌ندێكجار هه‌ڵبژاردنێكی گرانه، چونكه پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی ڕاستگۆیانه‌یه له‌گه‌ڵ خود، كاتێك داوای لێبوردن ده‌كرێت پێشینه‌یه‌ك له هه‌ستی مرۆڤایه‌تی تیا دره‌وشاوه بێت و به ئازاری مرۆڤانه‌دا تێپه‌ڕ ببێت. شایه‌د ئه‌و ژانه زیاد له ده‌یان ساڵی گه‌ره‌ك بێت ببینه سه‌رۆكی پێشوی حكوومه‌تی ئوسترالیا (جۆن هوارد) بۆ ماوه‌ی زیاد له (10) ساڵ ئاماده نه‌بوو دان به تاوانه‌كه‌یدا بنێت، ده‌رهه‌ق به دانیشتوانی ره‌سه‌نی ئه‌و وڵاته كراوه. تا سه‌ره‌ك وه‌زیران (كیفن ڕاد) هاتوو به‌و په‌ڕی بوێرییه‌وه له به‌رده‌م په‌ڕله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا دانی به تاوانه‌كه‌دا ناو گووتی؛ ئێمه به داخین بۆ ئه‌و ئێش و ئازار و نه‌هامه‌تییانه‌ی كه دوو چاری نه‌وه‌كانی ڕابردووی وڵاتمان هات، ئێمه به‌رپرسیاری هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كانین. به داخه‌وه له ناو زۆر وڵات و گه‌لاندا ئه‌م ڕۆشنبیرییه كارێكی نادیار و نامۆیه، بگره هه‌ندێك نكوڵی لێ ده‌كه‌ن و به ڕۆشنبیرییه‌كی دۆڕاوی ده‌زانن، یان كه‌سانێك ئاماده‌ن گیانیان بسپێرن، به‌ڵام داوای لێبوردن نه‌كه‌ن وه‌ك سه‌رانی رژێمی پێش‌و و به‌گشتی و (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید) به‌تایبه‌تی، كاتێك دادگا پرسیاری كۆمه‌ڵكوژی و وێرانكردنی دێهاته‌كانی كوردستانی لێ‌كرد، گووتی؛ من هه‌ڵه‌م نه‌كردووه! وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی رژێمی پێشوو فریشته‌بن، یاخود كۆمپیته‌رئاسا كاره‌كانیان هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك و به‌وپه‌ڕی ورده‌كاریه‌وه جێبه‌جێكردبێ؟ بێگومان لیستی وڵاتانی سێیه‌م، بۆ گه‌نده‌ڵی لیستێكی ناوازه‌یه، به‌شێك له هۆكاره‌كانی بیرنه‌كردنه‌وه و پیاده‌كردنی كاری هه‌ڵه و كاری تاك ڕه‌وانه‌یه له ڕاپه‌راندن و جێبه‌جێكردنی كاره‌كان به‌هه‌موو جۆر‌و شێوازه‌كانێوه. به‌ڵام له كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووكاندا؛ گه‌وره‌و بچوك ده‌زانێت چۆن داوای لێبوردن ده‌كات (ببوه‌ره من هه‌ڵه‌م، داوای لێبوردن ده‌كه‌م) ئاماده‌ی هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی هه‌ڵه‌كانێتی.
چۆنێتی ده‌ربڕین و به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی لێبووردن كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له سه‌ر مرۆڤــ و لابردنی ڕق و كینه له ناخیدا هه‌یه، هه‌ندێ‌جار داوای لێبوردن كاریگه‌ری گه‌وره له سه‌ر به‌رژوه‌ندی وڵاتیش داده‌نێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌مینه‌ی سپی پێست له ئه‌فریكای باشوور داوای لێبوردنی له ره‌ش پێسته‌كانی ئه‌و وڵاته كرد، كه زۆرینه‌ی وڵات و دانیشتوانی ره‌سه‌نی ئه‌و وڵاته‌ن، ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه بوو، گه‌وره‌ترین به‌ندی ئه‌و وڵاته (نیلسۆن ماندیڵا) كه (27) ساڵ له زیندان بوو، له كۆتایدا بوو به‌سه‌رۆك كۆمار و له و وڵاته‌دا كۆتایی به سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی هێنا. پێویسته ئێمه‌ش له سه‌ر ڕابردووی خۆمان هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین، ئاوڕێك له كار‌و بڕیاره‌كانمان بده‌ینه‌وه، به‌راوردێك له نێوان دروست و نادروستدا بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت سه‌ره‌تا به شێوه‌یه‌كی ڕاستگۆیانه داوای لێبوردن له خۆمان بكه‌ین و بته‌كانی ناخمان بشكێنین، دواتریش به‌ئاشكراو له ڕووناكی‌دا دان به‌هه‌ڵه‌كانماندا بنێن و بتوانین داوای لێبوردن بكه‌ین.