“به بۆنه‌ی 61ە مین ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایکبوونییه‌وه”
ڕه‌نگه زۆر که‌س فه‌رهاد پیرباڵ به نوسه‌ر یان شاعیر بناسن، ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن که ڕۆمان یان شیعر و لێکۆڵینه‌وه‌کانیان که‌م یان زۆر خوێندووه‌ته‌وه، به‌ڵام پیرباڵ ته‌نها نوسه‌ر نییه، یان لانیکه‌م نوسه‌ر به مانا ئاسایی و بۆیینباخ له مله‌که‌ی نییه، هه‌ندێ که‌س وه‌ک فه‌یله‌سووف ناوی ده‌هێنن ئه‌مانه ئه‌و که‌سانه‌ن که شتێکی جدیی ئه‌وتۆ له فه‌لسه‌فه نازانن و هه‌ندێ مقۆمقۆ و چه‌له‌حانێ که له هه‌ندێ حاڵه‌تدا هه‌ڵگری پرسیارکردن و تێڕامان و بیرکردنه‌وه ده‌بن، به فه‌لسه‌فه تێگه‌یشتوون، و هیچ زانیارییه‌کیان نییه له‌و باره‌یه‌وه که فه‌لسه‌فه ده‌شێت ده‌زگایه‌کی فیکری و چه‌مکیانه‌ی یه‌کانگیر بێت و له سه‌ر بنه‌مای لۆژیکێکیی ئاوه‌زماندانه‌ی پته‌و دامه‌زرا بێت، ئه‌مه‌ش شتێکه که له فه‌رهاد پیرباڵدا بوونی نییه(ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش به جۆرێک له فه‌لسه‌فه تێبگه‌ین ئه‌وا دیسان بیچمبه‌ندی زاراوه و چه‌مکسازیی ده‌وێت که پیرباڵ نه‌یکردووه) ئه‌و جاری وایه زۆر به ئارامی له سه‌ر بابه‌تێک ڕامانده‌گرێت و وامان لێ ده‌کات بیر بکه‌ینه‌وه و جاری واش هه‌یه هه‌موو شتێک تێکده‌دات و ناهێڵێ لایه‌نی به‌رامبه‌ری به ته‌واوه‌تی قسه‌که‌ی بکات و بێڕێزی و دڵئێشانیشی لێ ده‌که‌وێته‌وه، پێده‌چێت ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی پیرباڵ که دژی هه‌موو شتێک و هه‌موو گوتار و هه‌موو دۆخێکه وه‌ک جۆرێک له توانستی فه‌لسه‌فی تێگه‌یشتبن و ئه‌مه‌ش به مانایه‌کی کرچ و کاڵ ده‌شێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تێڕوانینی فه‌لسه‌فیی پیرباڵه‌وه په‌یدا بکات نه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌و فه‌یله‌سووف بێت، تێڕوانینێک که دڵه‌ڕاوکێ و داڵغه ڕۆشنبیرییه‌کانی ئاڕاسته ده‌که‌ن و ده‌بێ به جه‌غزێک که جه‌ماوه‌ر سه‌رنجه‌کانیان له ناویدا ده‌سووڕێته‌وه، بۆیه ناشێت فه‌رهاد پیرباڵ به فه‌یله‌سووف بزانین ئه‌گه‌رچی که‌سایه‌تیی ئه‌و هه‌ڵگری هه‌وڵی فه‌لسه‌فی و باشتر وایه بڵێم جۆرێک تێکۆشانه له بیرکردنه‌وه و تێڕامان به شێوازی تایبه‌تی خۆی، له پاڵ ئه‌مانه‌دا پیرباڵ وه‌ک ڕۆشنبیر، هونه‌رمه‌ند، ده‌رهێنه‌ر، یان هه‌ندێ ئاوه‌ڵناوی دیکه باسی لێ ده‌کرێت به‌ڵام ڕه‌نگه نێزیکترین پێناسه له که‌سایه‌تیی پیرباڵ ئاوه‌ڵناوی (شێت) بێت، دیاره لێره‌دا زاراوه‌ی شێت به ته‌واوه‌تی مانایه‌کی جیاوازی هه‌یه و ئه‌و ده‌لاله‌ته باوه‌ی ناو خه‌ڵک و جه‌ماور مه‌به‌ست نییه، واته چه‌مک و ئاوه‌ڵناوی شێت لێره‌دا له ناو بازنه‌ی چاکه و خراپه‌دا نابینرێت به‌ڵکوو له ناو هاوکێشه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ک که مرۆڤ له‌گه‌ڵ بوون و جیهاندا ده‌یگرێت، خۆی به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ڕسته‌یه تۆزێک هه‌ڵوێسته بکه‌ین که ده‌ڵێت شێت و منداڵ و شاعیر هه‌ڵگری ڕاستی یان به‌شێکی تایبه‌ت له ڕاستییه‌کانن، زیاتر له ده‌لاله‌ت و مانای شێت ده‌گه‌ین، لێره‌دا ئه‌گه‌ر شێتیی وه‌ک چه‌مکی سه‌ره‌کی و ته‌وه‌ر دابنێین هه‌ڵگری منداڵانه‌بوون و شاعیرانه‌بوونیش ده‌بێت، واته پیرباڵ شێتێکی منداڵ و شاعیر یان شێتێکی شاعیر و منداڵ یان شاعیرێکی شێتی منداڵ یان شاعیرێکی منداڵی شێت یان منداڵێکی شێتی شاعیر یان منداڵێکی شاعیری شێته، له ڕاستیدا فه‌رهاد له ناو ئاوه‌ها تیڕوانینێکدا جێ بکه‌یه‌نه‌وه لۆژیکیتر ده‌نوێنیت، چون پیرباڵ ئیتر که‌سایه‌تییه‌کی ئاسایی نییه و له ئاستی ڕه‌مز و هێمـادا ده‌خوێنرێته‌وه، بێگومان ئه‌مه به‌و مانایه نییه که ئه‌و خه‌رمانه‌یه‌کی پیرۆز له ده‌ورێتی و ژیانی تاکه‌که‌سی و ڕۆژانه‌یی خۆی وه‌ک هه‌موومان نییه به‌ڵکوو ده‌ڵێم پیرباڵ ڕه‌مزی شێتییه‌کی کوردانه‌یه که نوێنه‌رایه‌تیی به‌شێکی زۆری ئێمه ده‌کات، شێتییه‌ک که (دۆخ)ی کوردبوون له جیهاندا دروستی کردووه بۆ ئه‌و و هه‌مووما، له ئاژاوه‌نانه‌وه‌ی، کتێبخانه‌ئاگردانی، تاکوو ڕه‌خنه توند و تۆڵه‌کانی له سیاسی و به‌رپرسان، تاکوو به‌رگریی سه‌خت و بوێرانه له ڕیفراندۆم تاکوو په‌رۆشبوونی بۆ کورد له هه‌موو ڕه‌هه‌ندێکه‌وه و به تایبه‌تی ڕه‌هه‌ندی ده‌وڵه‌تداری و حوکمڕانی و سیاسی، ئه‌و شێتانه کورد بوو و کوردانه شێت بوو، هه‌ر بۆیه ئێمه کاتێک باسی پیرباڵ ده‌که‌ین باسی خودێک له خوده‌کانی خۆمان ده‌که‌ین که نه‌یتوانیوه به ڕاده‌ی پێویست و له جێگه‌ی خۆی ته‌جه‌للا بکات و ده‌رکه‌وێت، ئه‌مه‌ش پێش هه‌ر شتێک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ “دۆخ”ێک که ئه‌و وه‌ک کوردێک له دونیادا تێیدا نیشته‌جێیه یان باشتره بڵێین دۆخێک که خراوه‌ته به‌رده‌می وه‌ک بژارده‌یه‌ک که نایه‌وێت دۆخێک که له هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانیدا چ وه‌ک که‌سایه‌تییه‌ک له ژیانی ڕۆژانه‌دا و چ وه‌ک کوردێک له دۆخێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی پڕئازار به هه‌ندێ سووسه‌ی بچووک له ڕزگاری و گیرخواردوو له نێوان هیوا و بێهیوایدا و… ده‌ژی و ده‌رکه‌وته‌ی هه‌یه، ڕه‌نگه زۆر له سه‌ر ڕۆمان و شیعره‌کانی ئه‌م که‌سایه‌تییه ڕه‌مزی و دانه‌سه‌کناو و به‌په‌رۆشه‌ی کورد قسه کرابێت بۆیه لێره‌دا من سه‌رنج ده‌خه‌مه سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی تابلۆیه‌کی که به باشترین شێوه ته‌عبیر له دۆخی ئه‌و یان دۆخی کوردبوون له جیهاندا ده‌کات! تابلۆی “پیرباڵ(شێتێک) به جانتای کوردستانی گه‌وره‌وه!”
“خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورتی نیگارێک”
ڕه‌نگه ئه‌م نیگاره هه‌ڵگری توخم و لایه‌نی هونه‌ریی ئه‌وتۆ نه‌بێت که ڕامان بگرێت و تووشی گرفت یان کێشه‌یه‌کی ناوه‌کی و ده‌روونیمان بکات و له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌نده وجوودییه گشتییه‌که‌مان بێته قسه واته وه‌ک مرۆڤێکی ئه‌ورووپی بمانبه‌ستێته‌وه به چێژێکی جیهانگیر(یونێڤێرساڵ) یان ڕه‌نجێکی گه‌ردوونی و یان دڵه‌ڕاوکییه‌کی وجوودی، ئه‌م نیگاره ئه‌وه‌نده‌ی که ته‌عبیرکردن و نوێنه‌ری (دۆخ)ە ئه‌وه‌نده نوێنه‌ر و نواندنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه نییه که په‌یوه‌سته به جیهانێکی دوور له جیهان-ژین و بوونی کوردانه(پاریس و ڕه‌مزه‌کانی وه‌ک ئیڤڵ و…) که له سه‌ره‌وه‌ی تیشکم خسته سه‌ری. ئه‌م نیگاره به شێوه‌یه‌کی ساده و ئاسایی هاواری دۆخێکی ئاواره و په‌نابه‌رانه و کۆچبه‌رانه ده‌دا به گوێچکه‌ی وجوودماندا. (دۆخی کوردبوون) به ڕوونی پیاوێک که هه‌موو جوغرافیای کوردستانی گه‌وره‌ی خستۆته جانتاکه‌ی و له ئیڤڵ و پاریسی بێشکه‌ی ئازادی و مرۆڤدۆستی و ته‌نانه‌ت له هه‌ندی قۆناغدا کورددۆستی(بێگومان به‌پێی هه‌ندێ دۆخ و حاڵه‌تی سیاسی) بێ هیوا بووه و ڕووی له (ناشوێن) و نادیار کردووه، هه‌ڵبه‌ت به جگه‌ره‌یه‌که‌وه که دووکه‌ڵه‌که‌ی به‌ره‌و باوه‌شی پاریسی ده‌شنێ، شتێک که زیاتر ئه‌م نیگاره له خه‌ون و که‌شێکی سوڕیال نێزیک ده‌کاته‌وه خودی خه‌ونبوونی کوردستانی گه‌وره‌یه که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له پاریسیشدا بژی له جانتاکه‌تدا هه‌ڵیده‌گری و به‌کۆڵ ده‌یگێڕیت، به‌ره‌و نادیار به حوزنه‌وه ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ڕۆحی نیگاره‌که گرێ بده‌ینه‌وه به نیگارکێشه‌که‌وه(د.فه‌رهاد پیرباڵ) له حاڵه‌تی خه‌ونی ته‌واو ده‌ربچێت و بێته ناو ڕووبه‌رێکی نیوه‌وشیار و وه‌ک گه‌رمه‌یادێک بۆمان ده‌رکه‌وێت و پێیه‌کی له ناو واقیع و جیهانی پراکتیکدا قورس و قایم بکرێت، ئه‌و هیچ کات وازی له خه‌ونه‌کانی نه‌هێنا، هیچ کات باوه‌ڕی به شکستی ده‌لاله‌ت و ڕه‌مزه مه‌زنه‌کانی نیشتمان نه‌هێنا و هیچ کاتیش ئه‌و هیستریا و په‌له‌قاژه‌یه‌ی که کوردبوون له هه‌ناویدا هه‌ڵیده‌خڕان نه‌شارده‌وه، په‌لاماری هه‌موو شتێکی دا، جوێنی به زۆر شت دا، ده‌ست به‌داوێنی زۆر که‌س و لایه‌ن بوو، هه‌ندێ شتی کرد که له که‌لتووری باودا بڤه بوو و لۆمه کرا…به‌ڵام ڕه‌نگه بتوانین بڵێین هه‌موو ئه‌م په‌شێوی و هیستریایه بۆ نیشتمان له‌و نیگاره‌یدا چڕ و خڕ کراوه‌ته‌وه، نیگارێک که ڕه‌نگه که‌م تا زۆر به‌شی زۆرمان بتوانین ئه‌و پیاوه ماندوو و بێ هیوایه‌ی لێ ده‌ربێنین و خۆمان بڕۆینه شوێنه‌که‌یه‌وه.
– نازانم ئه‌م تابلۆیه بۆ ژنی تیا نییه؟
– ئایا ژنان ده‌توانن ئه‌و پیاوه ده‌ربێنن و بچنه جێگاکه‌یه‌وه؟ ئایا ژن ئه‌ڵقه‌ی ون و نادیاری ناو ئه‌م تابلۆیه نییه؟
– ژن یان عه‌شق؟
– نازانم! ئه‌مه دۆخێکه له بێنیشتیمانی…نه‌ء…ئه‌مه دۆخێکه له نیشتمانداری، نیشتمانێک که داگیر کراوه…
– له لایه‌ن کێوه؟
– داگیرکه‌ر؟ داگیرکه‌ری کام لا؟ باشوور، باکوور، ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا؟
– داگیرکه‌ری ناوه‌ڕاست!
داگیرکه‌ری ناوه‌ڕاست؟ داگیرکه‌ر یان داگیرکراو، نازانم ئه‌مه دۆخه، دۆخێک له کوردبوون که له سه‌رتاپای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا برین و خوێن و گرێ و کۆیله‌یه‌تی و ژێرده‌ستیی به‌سه‌ردا سه‌پاوه و به شێوه‌یه‌کی ڕه‌مزی تا سنووری فه‌وتان و نه‌مانیش په‌لکێش کراوه. خاڵی سه‌رنجڕاکێشی نیگاره‌که نه بورجی ئیڤڵ و ئه‌و بینا به‌رزانه و کۆی ئه‌و ڕه‌مزه گچکانه‌ی ناو وێنه‌که‌یه که دیارن، به‌ڵکوو جانتایه‌که که کوردستانی گه‌وره‌ی تێدایه! ئه‌گه‌رچی له ئاستی تردا هه‌ر ئه‌م ڕه‌مز و نیشانه گچکانه مانابه‌خشی ئه‌و ڕه‌هه‌نده سه‌رنجڕاکێشه‌ی نیگاره‌که‌ن که پیاوێکه به بێ ¬پاڵتاوی شۆڕ و بێ شه‌پقه‌ی ڕه‌ش و بێ پێڵاوی شین کوردستانه گه‌وره‌که‌ی له جانتایه‌کی بچووکدا جێگه کردۆته‌وه و جگه له سه‌رهه‌ڵگرتن و ماڵبه‌کۆڵیی و ئاواره‌یی هیچ ڕێگایه‌کی دیکه‌ی له‌به‌رده‌مدا نه‌بینیوه‌ته‌وه. ڕه‌نگه له ئاستی دیکه‌دا ئه‌م نیگاره له نێوان (فایه‌ق بێکه‌س و به‌ختیار عه‌لی)دا پێمان بڵێت: ئه‌ی نیشتمان مه‌فتوونی تۆم/ به‌ڵام نامه‌وێت شێوه‌تم بیر بکه‌وێته‌وه. بێگومان ڕه‌هه‌ندێکی به‌رهه‌ست و کۆنکرێتی نیشتمان شوێنه، ڕه‌نگه په‌یوه‌ستبوون و گرێدراویی ئێمه به (زێد) و شوێنی له‌دایکبوونمان وه‌ک نیشتمانی بچووک ئاماژه‌یه‌کی ئاوه‌زمه‌ندانه‌تر بێت بۆ په‌یوه‌ستبوونی نیشتمان به شوێن و جێگه‌وه، به‌ڵام نیشتمان ته‌نها له شوێندا قه‌تیس و به‌ند ناکرێت به‌ڵکوو کۆی ئه‌و ئه‌زموون و بیره‌وه‌ری و هه‌ست و چێژ و ئازارانه پێک دێنێت که له ڕووبه‌ره وجوودییه‌که‌ی ئێمه‌دا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌م لانکه و بێشکه که‌ونینه‌یه به ناوی نیشتیمان له دانوستان و مشت‌ومڕ و مقۆمقۆ و ململانێ دان، به ده‌ربڕینێکی دیکه ڕه‌هه‌ندی میتافیزیکی و ئیلاهیاتی نیشتمان ڕووبه‌ره وجوودییه‌که‌مان پاراو و تێراو ده‌کات جا به ترس و له‌رز بێت یان دڵه‌ڕاوکێ یان گێڕانه‌وه یان بێده‌نگی یان خوێن و شه‌هاده‌ت و له ئاسته نه‌رێنییه‌که‌شیدا وجوودمان له ناو بازنه‌ی تاریکیدا داده‌خات و له گه‌نده‌ڵی، فرۆشتن و کاسپی به نیشتمان و گوڵ و دڕکه‌کانییه‌وه به‌دیار ده‌که‌وێت…نیشتمان له دواجاردا به قسه‌ی نیشتماننشینه‌کانی ده‌کات نه‌ک نیشتمانپه‌رسته‌کانی. ئه‌گه‌ر ڕۆژێک جێگه‌ی (نشین) و (په‌رست) بگۆڕدرێت ئایا نیشتمان ده‌گه‌شێته‌وه له به‌رجه‌وه‌ن و ئاسۆکاندا؟ ئایا ده‌بێ به‌و پێده‌شته سه‌وزه‌ی که یار تێیدا له‌نجه بکات و مه‌عبه‌دێکی موقه‌ده‌س شایه‌تیی له‌سه‌ر باڵابه‌رزیی ڕۆحی نیشتیمانپه‌رستی بدات؟ نیشتمان تاکه‌ی له جانتای خه‌یاڵ و جه‌مه‌دانیی وجوود و خه‌یاڵدانی ناوشیار و زماندانی وشیارمان سه‌ره‌تاتکێ و چاوه‌دزكێ بکات و بڵێت به‌قه‌ده‌ر سرووده‌کانتان ئاوڕتان له برین و ته‌نیاییم نه‌دایه‌وه، به قه‌ده‌ر حه‌ماسه و پاڵه‌وانییه‌کانتان گوێتان بۆ چیرۆکی خه‌مناک و قه‌تماخه‌ی زامی که‌ونینه‌م ڕانه‌دێرا.