له ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌دا درێژه ده‌ده‌ین به گێڕانه‌وه‌ی قسه و وتووێژ، له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی که به‌رمه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه‌که بوون و ژیان و هه‌وراز و نشێوی سه‌رکه‌وتن و ڕه‌نج و ئازاره‌کانی خۆیان ده‌گێڕنه‌وه:-
1- (مێرده‌که‌م شیرینی فرۆشیی هه‌یه و خۆشم هاوشانی ئیش ده‌که‌م. هیچ کات ناتوانم ته‌نها بیر له مناڵداری و له‌ماڵه‌وه‌بوون بکه‌مه‌وه به‌ڵکوو هه‌میشه له پاڵ کاروباری ماڵه‌وه و مناڵداریدا، چالاکیی ئابوریشم هه‌بووه. ئه‌و ڕۆژانه‌ش که شیرینی ¬فرۆشییهکهمان داخراوه و پشووه بۆمان. کاروباری دروومانی گهڕهکهکامن ئه‌نجام ده‌ده‌م).
2- (له بنه‌ماڵه‌ی خۆمان، واته ماڵی باوکم و بنه‌ماڵه‌ی مێرده‌که‌شم، به چاوی زایفه و نهتوانکارێک ژن ده‌بینن، به‌ڵام من ئه‌م ڕوانگه‌یه‌م به کرده‌وه‌کانی خۆم گۆڕی و توانیم پێیان بسه‌لمێنم که ژنیش به‌توانایه و زایفه و نهتوانکار نییه، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ حاڵه‌ت و هه‌ندێ کاردا؛ زۆر باشتر و سه‌رکه‌وتووتره له پیاو. ته‌نانه‌ت هه‌میشه مێرده‌که‌م پێمی ده‌گوت؛ خوا شاهیده مێشک و زه‌ینی تۆ زۆر باشتر له هی من ئیش ده‌کات. تۆ زیاتر له من پاره به‌ده‌ست دێنی، ئه‌گه‌رچی ئه‌و مامۆستای قوتابخانه بوو، له زۆر حاڵه‌تدا وا هه‌ڵده‌که‌وت که ئه‌و پاره‌ی له من وه‌رده‌گرت. من سۆپهرمارکێتم هه‌بوو، کڵاشم ده‌چنی، له‌سه‌ر زه‌وییه کشتوکاڵییه کرێگرته‌کان ئیشم ده‌کرد و هه‌موو جۆره ئیش و کارێکی ئابووریم به شێوه‌ی هاوکات ده‌کرد و ئه‌مه له حاڵێکیشدا بوو که هه‌موو کاره‌کان و ئه‌رکه‌کانم له ماڵه‌وه به باشترین شێوه ڕاده‌په‌ڕاند و مێرده‌که‌م هه‌میشه ستایشی منی ده‌کرد، قه‌ناعه‌تم به یه‌ک ئیش و یه‌ک داهات نه‌ده‌کرد و هه‌میشه به شوێن کار و داهاتی زیاتره‌وه بووم).
3-(له ڕاستیدا من ڕوانینێکی ڕهخنهگرانهم بۆ ئه‌و شیعره فۆلکلۆرییهکانهی که له‌باره‌ی قه‌ده‌مخێر هۆنراونه‌ته‌وه، هه‌یه. باسی من ئه‌مه‌یه که بۆچی له‌و ئاوێنه باڵاونێنهی ئه‌ده‌بی زاره‌کیی کوردی‌دا سه‌رنجێکی ئه‌وتۆ نه‌دراوه‌ته که‌سایه‌تیی حه‌ماسی و قاره‌مانانه‌ی قه‌ده‌مخێر و ئه‌م ڕۆحه حه‌ماسی و پاڵه‌وانێتییه له هه‌مبه‌ر ژنبوونی ئه‌ودا کاڵ ده‌بێته‌وه و ده‌چێته ژێر کاریگه‌رییه‌وه و ڕۆحی حه‌ماسیی ئه‌و نابینرێت. ئه‌مه ڕوانینی ڕه‌خنه‌گرانه و ناڕه‌زامه‌ندانه‌ی منه بۆ ئه‌م بابه‌ته، بۆچی ته‌نانه‌ت تاکوته‌را ژنه قاره‌مانه‌کانی ئێمه که له‌م مێژووه نێرینهیهدا که هه‌مانه، ونه و نه‌دیو ده‌گیرێت. بۆچی شاعیرانی ئێمه، ئاوازدانه‌ران و ده‌نگبێژه‌کانی ئێمه ته‌نها و ته‌نها سه‌رنج ده‌ده‌نه لایه‌نی ژنانه‌یی ئه‌و. من لایه‌ن و ڕه‌هه‌ندی ژنانه‌ی ئه‌و ڕه‌ت ناکه‌مه‌وه و له گرینگییه‌که‌ی تێده‌گه‌م، به‌ڵام سه‌رنجدان و فۆکۆسی زیاتر له ڕاده و پێویست له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به شتێکی نادروست ده‌زانم).
دوو که‌س له‌وانه‌ی وا وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ کرا و خۆیان به خاوه‌نی تواناییگهلێکی پیاوانه و ژنانه له یه‌ک کاتدا ده‌زانی، ئاوه‌ها ده‌ڵێن:-
1-(دووگیان بووم که شووه‌که‌م کوژرا. بێپووڵ و نه‌دار و بێپشتیوان بووم و هیچ مافێکم نه‌بوو و ده‌بوو خۆم 5 منداڵ به ته‌نها گه‌وره بکه‌م. به مانای ڕاسته‌قینه هه‌م دایکیان بووم هه‌م باوکیان. زۆر ڕه‌نج و مه‌ینه‌تم کێشاوه. هه‌ر کات سه‌ربورده‌ی ژیانی خۆم بۆ که‌سێک ده‌گێڕمه‌وه ده‌گرێت بۆم. 4 ساڵی ڕه‌به‌ق بۆ سووپا نانم ده‌کرد. بۆ مامۆستاکانی قوتابخانه‌ی ئێره نانم ده‌کرد و ده‌مبرده به‌ر ده‌رگای ماڵه‌کانیان. ڕۆژێک که نانم ده‌برد بۆ به‌ر ده‌رگای ماڵێک، له تاو سه‌رما نێزیک بوو ڕه‌ق هه‌ڵێم و بمرم، بێپاره بووم و جلوبه‌رگی زستانه‌م نه‌بوو، ئه‌و پاڵتۆیه‌کی داپێم. هیچ کات له‌بیرم ناچێت. پاش ئه‌و 4 ساڵه‌ی که نانم بۆ سووپا ده‌کرد دۆخه‌که باشتر بوو، مانگانه 300تمه‌نیان وه‌کوو مووچه ده‌دامێ. پاش ئه‌وه سنوور کرایه‌وه و من ده‌ستم کرد به کۆڵبه‌ری، بارودۆخمان زۆر باشتر بوو. له‌گه‌ڵ حاجی خه‌رامان ڕۆژانه دوو ئاڵقه تایه‌ی سه‌یاره‌مان ده‌برد بۆ ئێراق، هه‌ر کاممان ئاڵقه‌یه‌ک و به فرۆشتنی ڕۆژێ 50 هه‌زار قازانجمان ده‌کرد. سه‌رباری ئه‌مانه‌ش گا و مریشکیشم به‌خێو ده‌کرد. ئاڵفی گایشم هه‌ر خۆم له کوێستان و که‌ژه‌کان ده‌هێنا و بۆ زستان هه‌ڵمده‌گرت. به‌م هه‌مووه‌شه‌وه خۆم له کاتی گونجاو‌دا و زوو ده‌گه‌یانده ماڵه‌وه و چێشت و چڵام بۆ منداڵه‌کانم ده‌کرد).
2-(من 35 ساڵه که مێردم نییه و 6 منداڵم، خۆم به ته‌نها گه‌وره کردووه و بهخێویانم کردووه و هه‌موو تێچووی ژیانیش له ئه‌ستۆی خۆم بووه. هه‌م پیاو بووم هه‌میش ژن. کڵاشم چنیوه، پارچه‌ی جلی پیاوانه‌م ڕێساوه. له شاخ و که‌ژه‌کانه‌وه چیڵک و ههژگم به‌کۆڵ هێناوه و له شاردا فرۆشتوومه و نه‌مهێشتووه منداڵه‌کانم پێویستییان به که‌س هه‌بێت. هه‌ر به‌م حاڵه‌شه‌وه سێ بار ڕۆشتوومه‌ته حه‌ج. کۆڵبه‌ریم کردووه. مێرده‌که‌م ڕۆشت و ئێمه‌ی به‌جێ هێشت و ژنی دیکه‌ی هێنا. دواتر له‌و ماڵه‌ی که خۆم کڕیبووم، ده‌ری کردین. زۆر ده‌سته‌نگ و هه‌ژار بووین، ته‌نانه‌ت فهرشێکیشمان نه‌بوو له‌سه‌ری دانیشین).
“چالاکیی که‌لتووری-کۆمه‌ڵایه‌تی”
له‌و تواناییانه‌ی که ژنانی کورد ئاماژه‌یان پێدا و جێگه‌ی سه‌رنجه، ده‌کرێ له ژێر ناوی دوو بابه‌تی چالاکییه که‌لتووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان باسیان لێوه بکه‌ین، که زۆرترینی ئه‌م چالاکییانه به ئاڕاسته‌ی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی تواناییه‌کانی خۆیان به دیاریکراوی و کۆمه‌ڵه‌ی ژنان به شێوه‌ی گشتی و یان خزمه‌ت و ڕاژه به که‌لتوور و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌ی کورد بووه. خاڵێک که زۆر جێگه‌ی سه‌رنج بوو ئه‌مه بوو که به ڕوونی و ڕاشکاوی، خواست و ئاره‌زوو له ناو ئه‌و که‌سانه‌ی که په‌رژانه سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه، بۆ چالاکیی گشتی و کۆیی زیاتر له خواست و ئاره‌زوو بۆ چالاکی و هه‌وڵه تاکه‌که‌سییه‌کان بوو، دوو که‌س له‌وانه‌ی وا وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ کراوه له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێن:-
1-(تاکوو ئێستا له نێزیکه‌ی 500 کۆڕی گرینگدا به‌شداریم کردووه و لێدوانم هه‌بووه و یان وتارم پێشکه‌ش کردووه. کتێبی یه‌که‌مم واته”زیندوویه‌ک له ناو تابووت”دا سێ‌جار چاپ کراوه‌ته‌وه. ئێستاش سه‌رقاڵی نووسینی کتێبی چواره‌مم).
2-(25 ساڵه که خزمه‌ت به ئه‌ده‌بی کوردی ده‌که‌م. هاوکات بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ کاری نووسین و بێژه‌ریی به‌رنامه‌ی ڕادیۆم کردووه. کتێبێکم له‌ژێر ناوی”جوانیناسیی شیعره‌کانی مه‌وله‌ویی کورد” به زمانی فارسی نووسیوه. له بواری ئه‌ده‌بی منداڵانیشدا کارم کردووه و ئێستاکه کتێبی سێیه‌مم له‌م بواره‌دا له ژێر چاپ دایه. له فیستیڤاڵی شیعری منداڵان له ئاستی وڵاتی ئێران‌دا، شیعره‌که‌ی من وه‌کوو شیعری بژارده هه‌ڵبژێردرا).
“چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی وشیاری”
ئه‌وانه‌ی وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ کرا باسی ئه‌مه‌یان کرد که له به‌ره و جیلی پێشوودا سنووردانان و ته‌نگپێهه‌ڵچنین هه‌بوو، زیاتر ڕووبه‌ڕووی ژنان بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به هاتنه‌ئارای ڕۆشنگه‌ری و ڕۆڵی پشتیوانیکهرانهی بنه‌ماڵه به تایبه‌ت پشتیوانی له کچانی بنه‌ماڵه و…و له ئه‌نجامدا چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی وشیاری و زانیاری خوودی ژنان، دۆخه‌که بۆ به‌ره‌ی ئێستا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر هه‌موار و له‌بار بووه. له نێو ئه‌مانه‌دا ژنانێک هه‌بوون؛ که ئه‌م وشیارییه‌یان له ئاستێکی تاکه‌که‌سیدا ده‌خسته ڕوو و باسیان ده‌کرد و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش تا ڕاده‌یه‌ک خۆیان به قوربانیی سنووردانان و له‌مپه‌ره‌کان و نه‌بوونی وشیاری به‌ره‌کانی پێشوو ده‌زانی، خواست و هیوای دروستکردنی گۆڕان له ئاستگه‌لێکی گه‌وره‌تر و سه‌رووتر له تاکه‌که‌س و له ناو پانتایه‌کی گشتی و ههمهکییان هه‌بوو. یه‌کێک له‌مانه که وتووێژی له‌گه‌ڵ کرا ده‌ڵێت:-
(هه‌ر کارێک له ناو هه‌ر که‌لتوور و هه‌ر جوگرافیایه‌کدا بووبێت، ئه‌گه‌ر هۆگری و حه‌زم بۆی هه‌بێت له ئه‌نجامدانی پێشوازی ده‌که‌م و خۆم سنووردانانێم بۆ خۆم، به‌هۆی کوردبوونمه‌وه له کارێک به زه‌مینه یان تێکستێکی که‌لتووری جیاواز مه‌ودا بگرم و دوور که‌ومه‌وه).
یه‌کێکی دیکه له‌وانه‌ی وتووێژی له‌گه‌ڵ کرا له‌باره‌ی وشیاری و تێگه‌یشتن و قبووڵنه‌کردنی سنووردانانه‌کان ئاوه‌ها ده‌ڵێت:-
(من هیچ سنوورێک له زه‌ینمدا نییه، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا هیچ ئیمکانیات و پێویستییه‌ک بۆ بووژانه‌وه‌ی تواناییه‌کانم نه‌بووه. من که‌سێک نیم تینووی پۆست و پله و پایه بم، به‌ڵام حه‌زم ده‌کرد ئه‌گه‌ر پۆستێکی گرینگم هه‌بوایه خه‌مێک له نه‌ته‌وه‌که‌م، له‌و ژنه بێده‌ره‌تان و دهستهنگانهی که له لایه‌ن مێرده پیاوسالارهکهیانهوه سته‌میان لێ کراوه، بخۆم. به‌ڵام چ بکه‌م نه‌یانهێشت من درێژه به خوێندن بده‌م و خۆم یه‌کێک له‌و ژنانه بووم که به‌رده‌وام ژێر چه‌پۆک بووم. ئه‌م خه‌یاڵ و هزرانه هه‌ر له سه‌رده‌می گه‌نجێتیدا له‌گه‌ڵم بوون. پێشتر تاڕاده‌یه‌ک سنووردانان و بهرتهسککردنهوهکانمان قبووڵ ده‌کرد، به‌ڵام ئێسته ئیتر ڕووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه، به‌ره‌به‌ره خه‌ریکین به‌رگری له خۆمان ده‌که‌ین، به‌رگری له بیر و هزرمان ده‌که‌ین و به‌ره‌به‌ره خه‌ریکین ده‌ڵێین؛ که ئێمه‌ش مرۆڤین و له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی پیاو یه‌کسانین).
“گه‌شبینی”
ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه ده‌ربڕی قه‌ناعه‌ت و سه‌بر و به‌گشتی گه‌شبینی ژنانی کورد بوو، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه که ئه‌وان له‌گه‌ڵیدا به‌ره‌وڕوون. دوو که‌سی دیکه له‌وانه‌ی وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ کرا ده‌ڵێن:-
(دوونیا به ڕه‌ش و سپی نابینم. ڕه‌نگه له ده‌ستی که‌سێک زوویر بم، به‌ڵام هیچ کات ڕق هه‌ڵناگرم له که‌سێک و بیر له تۆڵه ناکه‌مه‌وه، پێم وایه خودا جارێک مافی ژیان و ژین ده‌دات به ئێمه و ده‌بێ له چرکه به چرکه‌ی که‌ڵک وه‌ربگرین. وام پێ باشه که له باتی تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه و ڕقهه‌ڵگرتن به میهره‌بانی سه‌رنجی که‌سه‌کان بۆ لای خۆم ڕاکێشم).
“سالاربوونی پیاوه‌کان”
یه‌کێکی دیکه له‌و بابه‌تانه‌ی که ژنانی کورد له نه‌خشاندن و نیشاندانی دۆخی خۆیان ئاماژه‌یان پێدا بوو، پیاوسالاری بوو. که وه‌کوو له‌مپه‌رێک له به‌رده‌م پێشکه‌وتن، یه‌کسانی و ئازادی ژنان و هه‌روه‌ها سه‌رکووتکردنی توانایی و هه‌ڵکه‌وتووییه‌کانی ئه‌واندا ده‌جووڵێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت باوه‌ڕیان وابوو؛ سنووردانانه‌کانی هه‌ڵخێزراو له پیاوسالاری بۆ کچانی به‌ره‌ی نوێ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕابردوو تا ڕاده‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێش که‌می کردووه و کاڵ بووه‌ته‌وه. هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م بارودۆخه‌وه یه‌کێک له ژنان ده‌ڵێت:-
(من هه‌میشه له خه‌می ژنانی داماو و بێچاره‌ی ناوچه‌ی هه‌ورامان دام. ناوچه‌یه‌کی پهرتخراو، به بێ ئیمکانیات، له ڕووی هه‌لومه‌رجه ئابوورییه‌کانه‌وه لاواز و هه‌ژار و هه‌روه‌ها پیاوسالاریش زاڵه. هه‌ڵبه‌ت سنوور و له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م کچانی به‌ره‌ی نوێ زۆر که‌متره، له سه‌رده‌می ئێمه‌دا ته‌نانه‌ت بواریشت نه‌بوو بڕۆی تا بازاڕ. ئه‌گه‌ر مه‌جبوور نه‌بایان ئێمه‌یان له‌گه‌ڵ ڕانهمهڕهکانیشدا نه‌ده‌نارده ده‌ره‌وه. ئیتر به‌ره‌ی ئێمه له کوێ توانایی په‌یدا بکات و تواناییه‌کانی ببووژێته‌وه و چه‌که‌ره بکات. به‌ڵێ ڕاستییه‌که ئه‌مه بوو ئه‌گینا منیش ده‌متوانی له سووچی ماڵه‌وه دانیشم و بڵێم حه‌ز ده‌که‌م ببم به بریکاری یه‌که‌می سه‌رۆککۆمار. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که من هیچ سنوورێکی زه‌ینیم نییه، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا هیچ دۆخ و هه‌ل و ئیمکانیاتێک بۆ بووژانه‌وه و چه‌که‌ره‌کردنی تواناییه‌کانمان له‌ئارادا نه‌بووه.))
“پشتگیریی بنه‌ماڵه”
له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا ئه‌و ژنانه‌ی که توانیبوویان له بوارێک‌دا تواناییه‌کانی خۆیان ببووژێننه‌وه و گه‌شه‌ی پێ بده‌ن و خۆیان به خاوه‌نی توانییگهلێک ده‌زانی، یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌م توانایی ده‌رکه‌وتنه‌یان ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ پشتیوانی و پشتگیریی یه‌کێک له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه. به هه‌مان شێوه که یه‌کێک له‌مانه ده‌ڵێت:-
(پشتیوان و پاڵپشتی من بۆ خوێندن باوکم بوو. له‌و سه‌رده‌مه‌دا کچان زۆر به‌که‌می ده‌نێردرانه به‌ر خوێندن، به‌ڵام توانیم به پاڵپشتی و پشتیوانی باوکم بچمه زانکۆ).
هه‌روه‌ها یه‌کێکی دیکه له‌وانه‌ی که وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ کرا سه‌باره‌ت به سه‌رکه‌وتنی له بواری نووسیندا ئاوه‌ها ده‌ڵێت:-
(کاتێک که خوێندکار بوم ده‌قێکی ئه‌ده‌بیم له‌باره‌ی دارتێلێک نووسی. مێرده‌که‌م چاوی به‌م ده‌قه که‌وت و سه‌ری سووڕما. بڕوای نه‌ده‌کرد ئه‌م ده‌قه من نووسیبێتم و زۆر هانی دام و وتی بنووسه تۆ ده‌توانی، هه‌ر له‌و کاته‌وه یانی 10 ساڵ پێش ئێستا ده‌ستم کرد به نووسین و له‌و کاته‌وه تا ئێستا هه‌ر بابه‌تێکم که ده‌نووسی ڕۆژنامه‌ی کرماشان چاپی ده‌کرد. پاڵپشتیکردنی مێرده‌که‌م به‌ڕاستی کاریگه‌ر بوو).
“بێده‌سه‌ڵات”
ژماره‌یه‌ک له ژنانی کورد، له هه‌مبه‌ر بارودۆخێک که باسمان لێوه کرد؛ له‌وانه هه‌بوون مێردگهلێکی ده‌سه‌ڵاتخواز و به گشتی زاڵبوونی پیاوسالاریی و نه‌بوونی توانایی له بوارێکی تایبه‌ت و دیاریکراو، وێنه‌یه‌کی لێڵ و پێڵ و بێده‌سه‌ڵاتانه‌یان له‌خۆیان خسته ڕوو. یه‌کێک له‌وان ده‌ڵێت:-
(هیچ ده‌سه‌ڵات و کاریگه‌رییه‌کم له ژیاندا نه‌بوو. ژیانم به به‌دبه‌ختی و داماوی بردووه‌ته سه‌ر. کاتێک شووه‌که‌م له زینداندا به‌ند بوو خۆم بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆم و مناڵه‌کانم ئاژه‌ڵداریم کردووه، نانم کردووه و هاوکات منداڵه‌کانم په‌روه‌رده کردووه و ژیانم به‌ڕێوه بردووه).
“هاتنه‌ئارای ڕۆشنگه‌ریی گشتی”
ئه‌وانه‌ی وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ کرا باوه‌ڕیان به‌جۆرێک له ڕۆشنگه‌ری بوو، که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له شێوه‌ی تێڕوانین و هزری خۆیان و کۆمه‌ڵگادا درکیان پێ کردبوو. هاتنه‌ئارا و زه‌قبوونه‌وه‌ی چه‌مکگه‌لێکی وه‌کوو ناسینی مافه‌کانی خۆت، یه‌کسانیی مافی ژن و پیاو، پارێزگاری له مافه‌کانی مناڵه‌کان و ڕێگه‌نه‌دان به که‌سانی دیکه که له ژیانی تاکه‌که‌سیدا خۆیان هه‌ڵقورتێنن و …پیشانده‌ری هاتنه‌ئارای ڕۆشنگه‌رین. یه‌کێک له‌وانه‌ی که وتووێژی له‌گه‌ڵ کراوه له‌باره‌ی یه‌کسانیی خۆی له‌گه‌ڵ پیاواندا ئاوه‌ها ده‌ڵێت:-
(سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که خوێنه‌واریم نییه، به‌ڵام له ڕووی فیکرییه‌وه ژنێکی توانام و له‌سه‌ر مافه‌کانی خۆم ئاگادارم. کاتێک که تازه هاوسه‌رگیریم کردبوو بنه‌ماڵه‌ی مێرده‌که‌م زۆر سنووریان بۆم داده‌نا. ڕه‌نگه ئه‌و کاته به‌م هۆیه‌وه بووبێت که هیچ ده‌سه‌ڵاتێکم نه‌بوو بۆیه قسه‌کانیانم قبووڵ ده‌کرد. به‌ڵام ئێسته ڕووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه و به‌ره‌به‌ره خه‌ریکین به‌رگری له خۆمان و بیروڕاکانمان ده‌که‌ین و به‌ره‌به‌ره به‌م قه‌ناعه‌ته‌یان ده‌گه‌یه‌نێن و پێیان ده‌ڵێین؛ ئێمه‌ش مرۆڤین و له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی پیاودا یه‌کسانین).
یه‌کێکی دیکه له‌وانه‌ی که وتووێژی له‌گه‌ڵ کرا ئاماژه‌ی به نیگا و ڕوانینی پێشکه‌وتنخوازانه‌ی مامۆستا “قانع” کرد و پێی وایه که ئه‌و یه‌کێک له‌و شاعیره کوردانه‌یه که نیگا و ڕوانگه‌ی بۆ ژن به‌رز و ستایشئامێزه:-
(ڕوانینی قانعی شاعیر بۆ ژن، ڕوانینێکی پێشکه‌وتوو و پێشکه‌وتنخوازانه‌یه و من له‌م باره‌یه‌شه‌وه وتارێکم هه‌یه. قانع له شیعره‌کانیدا کچی ماڵه‌وه به چرا ده‌شوبهێنێت یانی ده‌قیقه‌ن به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسه نه‌سته‌قه کوردییه که ده‌ڵێ ماڵی بێکوڕ ئۆچاخکوێره و ئۆچاخی خامۆشه).
“تواناسازیی (empowerment)”
(ده‌سته‌واژه‌یه‌که بۆ ئاماژه‌دان به ئاماده‌کردن و ته‌یارکردنی خوود یان ئه‌وانی دیکه، بۆ چالاکی له پێناوی ئامانجگه‌لێکی تایبه‌تی یان گه‌یشتن به‌و ئامانجه. له مانا و ده‌لاله‌ته فیمینیستییهکهیدا ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له‌باتی ئه‌وه‌ی به مانای جێبه‌جێکردنی زۆره‌ملی و سه‌پاندنی شتێک به‌سه‌ر ئه‌وانی دیکه بێت، ئاماژه‌دان و باسکردنی هێز و تواناییه‌که که توانستی ئه‌نجامدانی کارێک ده‌دات به ئێمه). ژنانی کورد به‌هۆی شێوه‌ژیان و جیهان-ژینی هاوبه‌شیان مه‌به‌ستیانه یارمه‌تی بگه‌یه‌ننه کۆمه‌ڵه‌ی ژنان و هه‌تا ده‌توانن له تواناسازییاندا هاوکار بن. ئه‌م تواناسازییه له ئاسته ڕێکخراوهییهکهیدا له شێوه‌ی NGOکان، واته ڕێکخراوه ناحکوومییه‌کان و له شێوه‌ی که‌متر ڕێکخراوه‌یی و پهرتهوازهشدا هه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت. دوو که‌س له وتووێژله‌گه‌ڵ کراوه‌کان به‌م شێوه‌یه له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێن:-
(من تاکوو ئێستا نێزیکه‌ی 50 ژنم له مه‌رگ ڕزگار کردووه. له‌باره‌ی ئه‌و تواناییانه‌ی که ناتوانن بیخه‌نه‌ڕوو و له‌باره‌ی خه‌مۆکییان و…له‌گه‌ڵم قسه‌یان کردووه. دڵخۆشیم داون. پشتیوانیم لێ کردوون. له کاتی قه‌یراندا هاوڕێیان بووم. ئه‌وه‌نده له‌م پێناو تێده‌کۆشم تاکوو نه‌ک فیکر و بیری ژنان، به‌ڵکوو هی پیاوانیش کراوه‌تر بکه‌م و له‌و ڕووه‌وه زیاتر زه‌ین و تێگه‌یشتنیان ڕوون بکه‌مه‌وه).
ئێستاکه‌ش له چه‌ندین NGO له‌وانه ئه‌نجومه‌نی که‌مئه‌ندامانی ڕه‌عد و کۆمه‌ڵه‌ی کوردانی دانیشتووی ناوه‌ند و…چالاکم. به هاوکاری هاوڕێیان باڵێک له ئه‌نجوومه‌نی ڕهعدمان له شاری سنه کرده‌وه. له ئه‌نجوومه‌نی ژنانی مه‌هابادیشدا ئه‌ندامێکی چالاکم که پشتگیر و پشتیوانی ئه‌و ژنانه‌یه که سهرپرشت و به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵ و خێزانن).
نووسینی سۆیلا شاریاری
وه‌رگێڕان: سپێده ساڵحی
سه‌رچاوه؛
1-شهریاری، سهیلا، زنان کرد(نظریهای مبنایی در باب زنان کرد)، جامعهشناسان، چاپ اول، تهران 1394