• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
دوو شه‌ممه‌, ته‌مموز 14, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ئەمریکا لە هەڵوەشاندنەوەی سۆڤیەتەوە بۆ ڕاگرتنی هەژمونی چین

    ڕۆڵی میدیا لە ئاسایشی نیشتیمانیدا

    ‎ئایا ئەلتەرناتیڤی خەباتی چەکداری هەر چەکدارییە؟

    ڕانانێك بۆ کتێبی (ترس وەک دياری)

    گۆڕینی چەمکی ئیرادەی هێز

    گەمەیەکی خراپ!

    گەمەیەکی خراپ!

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    تابلۆی هاوشێوە

    تابلۆی هاوشێوە

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 112

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    کورد لە کوێی هاوکێشەکەدایە؟

    گەرووی هورمز؛ کلیلی ئابوریی جیهان

    گەرووی هورمز؛ کلیلی ئابوریی جیهان

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    ئیسرائیل ئێران: چی رویدا، چی ڕودەدات؟

  • شــیکار
    شڕۆڤەیەک بۆ هەڤدەیەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی بریکس

    شڕۆڤەیەک بۆ هەڤدەیەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی بریکس

    ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەزگایەکە بۆ پشکنین یان ئامرازێکى شەڕە؟

    ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەزگایەکە بۆ پشکنین یان ئامرازێکى شەڕە؟

    پێشبڕکێى خۆپڕچەککردن

    پێشبڕکێى خۆپڕچەککردن

    لە شمشێرەوە بۆ درۆن

    لە شمشێرەوە بۆ درۆن

    کورد لە دووڕیانی ئایندەیەکی تاریک و هەڵپەسێردراوی ئێراق؛ خوێندنەوەیەکی کوردستانیانە

    کورد لە دووڕیانی ئایندەیەکی تاریک و هەڵپەسێردراوی ئێراق؛ خوێندنەوەیەکی کوردستانیانە

    گەڕی دووەمی لێدانی ئێران

    گەڕی دووەمی لێدانی ئێران

    هەڵپساردنی ئەندامێتی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم؛ هۆکار و لێکەوتەکان

    هەڵپساردنی ئەندامێتی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم؛ هۆکار و لێکەوتەکان

    جەنگی ئێران و ئیسرائیل؛ کێ براوە و دۆڕاو بوو؟

    جەنگی ئێران و ئیسرائیل؛ کێ براوە و دۆڕاو بوو؟

    جەنگی زانیارییەکان

    جەنگی زانیارییەکان

    دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

    دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

  • ئــــابووری
    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    یادەوەری، ناسنامە و بەرخۆدان، وەك بناغەکانی کوردبوون

    یادەوەری، ناسنامە و بەرخۆدان، وەك بناغەکانی کوردبوون

    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

  • چاوپێکەوتن
    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

سەرەکی هێــزی نەرم کولتوور و مرۆڤسازی

مافی کەمینە

ئارمان ئەیوب ئەحمەد حسێنی لەلایەن ئارمان ئەیوب ئەحمەد حسێنی
كانونی دووه‌م 17, 2023
لە بەشی کولتوور و مرۆڤسازی
0 0
A A
مافی کەمینە
0
هاوبەشکردنەکان
318
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

جاڕنامە و بەڵگە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بەردەوام پێداگربوون لەسەر پێویستیی مافی بەرابەری مرۆڤەکان، یەک لەوان؛ ئەسڵی بەرابەرییە کە لە جاڕنامەی گشتیی دەوڵەتە یەکگرتووەکاندا ڕەنگی داوەتەوە، بە شێوەیەک کە خوازیاری لابردنی هەڵاواردنە لەسەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و، هەروەها پێداگریشە لەسەر ئەوەی کە دەبێ ئازادی، بەرابەری و مافی بەشداری لە دیاریکردنی چارەی خۆ-نووسین بۆ کەمینە نەتەوەییەکان (ئیتنیکییەکان) پارێزراو بێت و هەر چەشنە هەڵاواردنێک بەنیسبەت کەمینە نەتەوەییەکان ڕەت دەکاتەوە. پرسی مافی کەمینە نەتەوەییەکان دوا بە دوای شەڕی دووەمی جیهانی بوو بە بابەتی بەڵگەکانی مافی مرۆڤ و هەموو ئەو مافانەی کە بۆ نەتەوە خاوەن دەوڵەتەکان چەسپێندرابوو، بۆ کەمینە نەتەوەییە بێ دەوڵەتەکانیش بە ڕەوا زانرا.

مافی کەمینەکان بەردەوام یەکێک لە پرسە گرینگەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەروەها کەڵکەڵەیەکی جددی لە گوتاری عەداڵەتی یاسایی بووە، شەڕ و ماڵوێرانییەکانی مێژوو ئەوەمان پێ دەڵێن؛  سەقامگیری، ئاشتی و ئەمنییەتی نێودەوڵەتی فاکتەرگەلێکی حەیاتین، کەواتە بێبەشکردن و هەڵاواردن بەنیسبەت ئەم کەمینانە کە ئەڵبەت لەوانەی لە چوارچێوەی وڵاتدا کەمینە بن، بەڵام لە جوگرافیا و نیشتمانی خۆیان زۆرینەن، بەردەوام سەقامگیریی ناوخۆیی و هەروەها ئاشتی و ئەمنییەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەرەوڕووی مەترسیی جددی و قەرەبوونەکراو دەکات.

ئەمە ئەسڵێکی گشتییە کە دەتوانین بڵێین؛ سەقامگیری و ئەمنییەتی وڵات بەبێ دابین بوونی مافی کەمینەکان، دەستەبەر نابێت. گەر دەوڵەت و دەسەڵات مافی کەمینەکان دابین بکەن، ئەوە دەکرێت هیوادار بین کەمینەکانیش ئارەزوومەندانە لە چوارچێوەی ئەو وڵاتەدا بمێننەوە و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکە پارێزراو بێت، کەواتە سەقامگیری و خۆشبژێویی گشتیی وڵات بە قازانجی کەمینەکانیشە، بۆ وێنە گەر کوردەکانی باشوور لە چوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا مافە سیاسی، کولتووری و ئابووری و… هتد.

بەتەواوی دەستەبەر بێت بەبێ هیچ چەشنە هەڵاواردن و گوشار و زەختهێنانێکی پێکهاتەکانی ئێراق، لەوانەی کورد قەت هەوڵی جیابوونەوەی لە ئەم وڵاتەدا نەدایەت و وەکوو زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی کە چەندین نەتەوە بەیەکەوە ئازادانە و ئارەزوومەندانە لە چوارچێوەی وڵاتدا دەژین و کەمینەکانیش ناکەونە بەر شاڵاوی کوشتن و بڕین و ژینۆساید ناکرێن بەهۆی شوناسەکەیانەوە.

لە ئێستادا پرسی مافی کەمینەکان وەکوو بەشێک لە پرسی مافی مرۆڤی لە یاسای نێودەوڵەتیدا خوێندنەوەی بۆ دەکرێت. لەم پێوەندییەدا، بەندی یەکەمی “کۆنوانسیۆن”ی پشتگیری لە کەمینە نەتەوەییەکانی ئەنجومەنی “ئەورووپا” بە ڕاشکاوی دانی بەم ڕاستییەدا ناوە کە؛ پاڵپشتی لە کەمینە نەتەوەیی و ماف و ئازادییە تاکەکەسییەکانی تاکەکانی ئەم نەتەوانە دەکات و ئەم کەمینانە بەشێکی جیا نەکراوەن لە پرسی پاڵپشتیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە مافەکانی مرۆڤ و لەسەر ئەم ئەسڵە، لە چوارچێوەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکاندا جێ دەگرن.

دوابەدوای ئاڵوگۆڕەکانی دوای شەڕی یەکەم و دووەمی جیهانی، سنووری زۆرێک لە وڵاتان گۆڕدرا و زۆرێک لە دەسەڵاتە ئیمپراتۆرەکان ڕووخان و گەلێک وڵاتی تازە دروست کرا کە لە چەندین نەتەوە پێکدەهات، بەبێ ئەوەی ڕێز بۆ ئیرادەی ئەو کەمینە نەتەوەییانە دابنرێت و پرسیان پێ بکرێت، لە ئاکامی ئەم ئاڵوگۆڕانە زۆرتر پرسی مافی “کەمینە نەتەوەییەکان” هاتە بەر باس و گرینگیی پێدرا و لەسەر هەمان ئەساس سیستەمی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی لە کەمینە نەتەوەییە بێ دەوڵەتەکان دامەزرا. ئەوە بوو کە لە ڕێکەوتنەکانی نێوان دەوڵەتان، بڕیار درا، ئەو دەوڵەتانەی کە پێکهاتەکەیان زیاتر لە یەک نەتەوەیە، مافەکانی نەتەوەی کەمینە بپارێزن و هیچ چەشنە هەڵاواردنێک لەهەمبەریان ڕوو نەدات و بەبێ جیاوازی بەشداری دەسەڵات بکرێن.

دوای شەڕی دووەمی جیهانی و دروستبوونی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەڵگە پەسەندکراوەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا بە ڕاشکاوی و بەتایبەتی بەڵگەیەکی تایبەت بە پرسی مافی کەمینە نەتەوەییەکان پەسەند نەکرا، بەڵام بە پەسەندکرانی ئەسڵی نەبوونی هەڵاواردن لە جاڕنامەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕاگەیەندراوی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و بەڵگەکانی دیکەی تایبەت بە مافی مرۆڤ، لە ڕاستیدا پرسی مافی کەمینە نەتەوەییە بێ دەوڵەتەکان دەکەوێتە خانەی یاسای نێودەوڵەتییەوە. تەنیا بەڵگەیەکی نێودەوڵەتی کە بە فەرمی دەپەرژێتە سەر پرسی مافی کەمینەکان، ڕاگەیەندراوی مافی تاکەکانی کەمینە نەتەوە بێ دەوڵەتەکانە. بەپێی بەندی یەکەمی ئەم ڕاگەیەندراوە، وڵاتان دەبێ پاڵپشتی مافی کەمینە نەتەوەییەکانی خۆیان بن و بۆ گەشەی شوناسی ئەم نەتەوانە بەستێنی لەبار ئامادە بکەن، لەوانە خوێندن بە زمانی دایکی.

“کەمینە”

دوو چەمکی کەمینە و زۆرینە لە یاسای نێودەوڵەتیدا پرسگەلێکی زۆر جددین، بەڵام کۆدەنگییەک بەنیسبەت پێناسەی ئەم دوو چەمکە بوونی نییە و بە شێوەگەلێکی جۆربەجۆر پێناسەیان بۆ دەکرێت. “فرانسیسکۆ کاپۆتورتی” لەمبارەوە دەڵێت؛ کەمینە گرووپێکە کە لە دەسەڵاتدا بەشدار نییە و لە بواری ژمارەشەوە کەمترە و ئەندامەکانی لە کاتێکدا کە دانیشتووی وڵاتەکەن، بەڵام لەتەک باقیی خەڵکی ئەو وڵاتە لە بوارەکانی کولتووری، زمانی، زۆر جاریش ئایینییەوە جیاوازییان هەیە و بۆ پاراستنی کولتوور و داب و نەریت و زمانەکەیان، جۆرە هەستێکی یەکگرتوویان بۆ بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان هەیە. کەمینەکان خاوەنی مۆرک و تایبەتمەندییە دیارەکانی خۆیانن، وەکوو؛ زمان و کولتوور و داب و نەریتن کە لەگەڵ گرووپی نێودەسەڵات جیاوازییان هەیە. لە ڕاستیدا بۆ ئەوەی حەشیمەتێک وەکوو کەمینەیەک بناسرێت، پێویستە ئەم نیشانانەی خوارەوەیان هەبێت؛

١ – ڕێژەی حەشیمەتیان کەمتر بێت. کەمینەکان بەپێی ناوەکەیان دەبێ بە ژمارە لە ئەوانەی کە دەسەڵاتیان بە دەستەوەیە، کەمتر بن.

٢ – دەسەڵاتیان بە دەستەوە نەبێت. گرووپی کەمینەیی بە واتای ئەوە دێت کە دەسەڵاتیان بە دەستەوە نییە. 

٣ – جیاوازیی ڕەگەزی، کولتووری، زمانی و هێندێک جاریش جیاوازیی ئایینییان هەبێت. کەمینە نەتەوەییە بێ دەوڵەتەکان بەهۆی زمان و داب و نەریتە جیاوازەکەیانەوە هیچ کات هەست بە یەکبوون لەگەڵ نەتەوەی باڵادەستدا ناکەن و بە هەموو توانایانەوە هەوڵ بۆ پاراستن و گەشەی زمان، کولتوور و داب و نەریتەکانیان دەکەن.

“پێناسەی کەمینەی ڕەگەزی یان نەتەوەیی”

کەمینە؛ بە واتای گرووپێک لە کۆمەڵگایەکی سیاسی یان دەوڵەتێک لە وڵاتێکدا دێت کە ژمارەیان کەمتر و بەهۆی جیاوازیی زمانی، کولتووری و ڕەگەزی و… هتد. خاوەن شووناسێکی جیاوازن بەنیسبەت خەڵکانی دیکەوە. ئەم خەڵکە لە بوارەکانی ئیدارەی کۆمەڵگا، وەکوو پێویست و بەرابەر بەشداری دەسەڵات نەکراون و لەو شوێنانەیش کە ڕێگەیان پێداون دەسەڵاتێکی ئەوتۆیان نییە و لە ڕاستیدا لە پلە نیزامی و حکومەتییە هەستیارەکاندا جێیان نابێتەوە و گەر بە دەگمەن کەسێکیش هەبێت پۆستێکی باڵای هەبێت، دەبێ نوێنەرایەتیی گوتاری زاڵ، واتە؛ زۆرینە بکات. بۆیە کەمینەکان بەردەوام بەرەوڕووی هەڵاواردنی سیستماتیک دەبنەوە و مافیان پێشێل دەکرێت. 

“بەڵگە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ و یاسای کەمینەکان”

یەکێک لە گرینگترین بەڵگە نێودەوڵەتییەکان و یاسای کەمینەکان، جاڕنامەی دەوڵەتە یەکگرتووەکانە کە لە ساڵی ١٩٤٥ پەسەند کرا و بە سەرەکیترین بەڵگەی دێتە ئەژمار کە بەبێ هەڵاواردن پاڵپشتی لە مافی کەمینە بێ دەوڵەتەکان دەکات. هاوکات لەگەڵ دروستبوونی ڕێکخراوی دەوڵەتە یەکگرتووەکان (نەتەوەیەکگرتووەکان)، تەنیا دوو بەندیان بۆ پرسی مافی کەمینە بێ‌دەوڵەتەکان پەسەند کرد، کە هەردووکیان زۆر بەگشتی لەسەر مافی کەمینە نەتەوەییەکان دەدوێن. بەندی ٣ی مادەی ١ و ٥٥ی جاڕنامەی جیهانی ئاماژەیان بەم بابەتە داوە بەڵام بەهۆی ناڕوونی و گشتی بوونی بەندی ٣ی مادەی ١، خاڵەکانی لە بەندی ١ی مادەی ٢ی ڕاگەیەندراوی جیهانیی مافی مرۆڤ لە ساڵی ١٩٤٨دا دووپات بوونەتەوە.

ڕاگەیەندراوی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی ١٩٤٨ لە مادەی یەکەمی خۆیدا سێ ئەسڵی ئازادی، بەرابەری و بەرادەری باس کردووە، بەڵام بوونی ئەسڵی بەرابەری و نەبوونی هەڵاواردن لەم ڕاگەیەندراوەدا نیشان لە گرینگی نەدان بە مافی کەمینەکان نییە. زۆربەی پسپۆڕان پێیان وایە کە “کونوانسیۆن”ی پێشگیری و سزادانی جەنایەتی ژینۆساید کە لە ساڵی ١٩٤٨ وەکوو یەکەمین کونوانسیۆنی ئیجباری لە پێوەندی لەگەڵ مافی کەمینەکان پەسەند کرا، نیشان لە گرینگیدان بە کەمینەکانە. بە گەڕانەوە بۆ ئەم کونوانسیۆن-ە بوو کە (ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان) بڕیاری ژمارە ٦٨٨ی خۆی دەرکرد و دواتر (هەرێمی کوردستان) لەدایک بوو.

بەپێی بڕیارەکە ناوچەیەکی ئارام بۆ کورد دانرا، پاش ئەوەی بەهۆی هەڕەشە و بۆردومانەکانی ڕێژیمی بەعسەوە خەڵکێکی زۆر لە (هەرێمی کوردستان) شەهید بوون و بەشێکی بەرچاویشیان ڕوویان لە سنوورەکان کرد و چوونە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئاوارە بوون.

ئەورووپییەکان بەتایبەت فەرەنسا، ڕۆڵی کاریگەریان هەبوو لە خستەڕووی ئەو قەیرانە مرۆییەی کە ڕێژیمی بەعس بەسەر کوردیدا هێنابوو، بەڵام دوای دەرکردنی بڕیارەکە خۆرێک لە ئاسمانەوە بۆ کورد هەڵات، سەرکردایەتیی کورد و خەڵکەکەی بە پشتیوانیی نێودەوڵەتی توانییان خاوەنی دەسەڵاتی ناوچەیی خۆیان لەدوای دروستبوونی کۆماری کوردستان لە مهابادەوە بن. 

سەرۆکی (پارتی دێموکراتی کوردستان) لە سیهەمین ساڵیادی دەرکردنی بڕیاری ژمارە ٦٨٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی دەوڵەتە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند؛ بڕیاری ٦٨٨ و نەوای ئارام ڕووداوێکی مێژوویی زۆر گرینگ و گەورەیە و دەرفەتێکی زێڕین بوو بۆ گەلی کوردستان کە لە سایەیدا کورد توانی دامودەزگای شەرعی دابمەزرێنێت، بەڵام تا ئێستاش گەلی کوردستان نەگەیشتووە بە هەموو ئامانجەکانی و قۆناغی کۆتایی، چوونکە لەم کاتەدا مەترسیی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە.

بڕیاری ژمارە ٦٨٨ چەندین گۆڕان و وەرچەرخانی بۆ پرسی کورد بەگشتی و بەتایبەتی بۆ باشووری کوردستان دروستکرد؛

١ – بەهۆی ئەم بڕیارەوە بۆ یەکەمجار “دۆزی کورد” لە پرسێکی لۆکاڵی و ناوچەییەوە بووە پرسێکی نێودەوڵەتی و جیهانی، واتە؛ ئەم بڕیارە هەنگاوێکی گەورە و گرینگ بوو بۆ بەرەوپێشبردن و ناساندنی دۆزی کورد لەسەر ئاستی جیهان.

٢ – بەهۆی ئەم بڕیارەوە بۆ یەکەمجار “چەتری پارێزبەندی” بۆ باشووری کوردستان هەڵکرا کە بە هێڵی ٣٦، یان دژەفڕین (No-fly zone)  ناسراوە، لەم ڕێگەیەوە توانرا خەڵکی هەرێمی کوردستان لە زوڵم و زۆرداریی ڕێژێمی بەعس پارێزراو بێت.

٣ – بەهۆی ئەم بڕیارەوە بەستێنێکی لەبار دروست بوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ڕێکەوتی (١٩٩٢/٥/١٩) و دواتریش  پێکهێنانی کابینەی یەکەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

دەتوانین بڵێین؛ بەهۆی ئەوەی کە کورد بەگشتی نەیتوانی لە سەردەمی دروستبوونی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها دواتریش دەستی بە مافە نەتەوەییەکانی بگات و ببێت بە خاوەن کیانێکی سەربەخۆ و چارەنووسی خۆی دیاری بکات. ئێستاکە دەتوانێت بە کەڵک وەرگرتن لە ئەو خاڵانەی کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا هەوڵ بدات بە مافەکانی لە چوارچێوەی ئەو وڵاتانەی کە بەسەریاندا دابەشیان کردووە، بگات. 

بڵام پرسیارێکی جددی هەیە؛ ئەویش ئەگەر کورد لە پارچەیەک بە بەشێک لە مافەکانی گەیشت بۆ وێنە باشووری کوردستان، ئایا مافی ئەوەی هەیە بە تەواوەتی بە سەربەخۆیی بگات؟

پێموایە بەهۆی ئەوەی کوردی باشوور لە پاش ڕووخانی دەسەڵاتی نه‌گریسی بەعس، بە هەموو توانایانەوە هەوڵیاندا بەشێک بن لە چارەسەریی کێشەکانی ئێراقی نوێ و نرخێکی زۆریشیان لەو پێناوەدا داوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی بەغداد بەداخەوە بە هەمان ئەقڵییەتی سەددام-ەوە چاو لە کورد و مافەکانی دەکەن و کوردیش بە دەیان بەڵگەی بەدەستەوەیە کە ئەوان نایانهەوێت بەپێی دەستوور لەگەڵیاندا هەڵسوکەوت بکەن، بە جددی هەوڵ بۆ دەربازبوون لەم دۆخە بدەن و بگەن بە ئامانجی کۆتایی کە سەربەخۆییە.

پۆستی پێشوو

بیرنارد لویس، داڕێژەری بیرۆكەی دابەشكردنی ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست

پۆستی داهاتوو

مافی ژنان لە بەڵگە نێودەوڵەتییەکاندا

ئارمان ئەیوب ئەحمەد حسێنی

ئارمان ئەیوب ئەحمەد حسێنی

ڕۆژنامەنووس

پەیوەندیداری بابەتەکان

ئامێرەکان و پرسی ئەخلاق
کولتوور و مرۆڤسازی

ئامێرەکان و پرسی ئەخلاق

ته‌مموز 10, 2025
47
پارادۆکسی جوانی
کولتوور و مرۆڤسازی

پارادۆکسی جوانی

ته‌مموز 7, 2025
61
هەڵبژاردنی خێر لە سەردەمی شەڕدا 
کولتوور و مرۆڤسازی

هەڵبژاردنی خێر لە سەردەمی شەڕدا 

حوزه‌یران 30, 2025
46

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی دووه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  
    شوبات »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە