“خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ دۆخی له‌خۆنامۆکان له نێوان خود و ئه‌ویدیدا”
ئیلینه‌بوون (Alienation) یان له‌خۆنامۆبوون وه‌ک حاڵه‌تێکی سایکۆلۆجی له لایه‌ن هێز و گوتارێکی سه‌رده‌ست و کۆلۆنیالیسته‌وه پیاده و پراکتیزه ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش به‌ر له هه‌ر شت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی کۆلۆنیالیست و چه‌وسێنه‌ر پێی بگات و ڕاسته‌ڕێی پراکتیزه‌بوونی ئه‌م چه‌مکه‌ش پرۆژه و پلانی که‌لتووریی نه‌رم و درێژخایه‌نه. له‌خۆنامۆبوون وه‌ک وشه (به خود نه‌مان) یان (نامۆبوون) مانا کراوه‌ته‌وه و پێناسه‌ی گشتی و سه‌ره‌تایی له‌خۆنامۆبوون ئه‌مه‌یه “کاتێک که‌سێک له حاڵه‌ت و قاوغی سه‌ره‌کیی خۆی هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و هه‌ستێکی نامۆی به‌رامبه‌ر به خۆی هه‌یه” کاتێک ده‌ڵێین خۆی مه‌به‌ستمان پانتایی و ڕووبه‌رێکی گشتگیر له هه‌ناوی مرۆڤێکه که ده‌شێت کۆمه‌ڵێک ئینتیما و به‌ها و باوه‌ڕ و تێگه‌یشتنی هه‌بێت که له ڕێگه‌ی زمان و که‌لتوور و دابونه‌ریته دیاریکراوه‌کان به تایبه‌تمه‌ندیی ده‌ستنیشانکراوه، مانیفێست ده‌کرێت و ده‌رده‌که‌وێت و له حاڵه‌تی له‌خۆنامۆبووندا هه‌موو ئه‌مانه ده‌که‌ونه ژێر سێبه‌ری مه‌ترسییه‌وه.
نامۆبوون یان (له‌خۆنامۆبوون) نموونه و حاڵه‌تی زۆری هه‌یه که له‌وانه ده‌شێت ئاماژه بده‌ین به له‌خۆنامۆبوونی سیاسی، له‌خۆنامۆبوونی فه‌لسه‌فی و له‌خۆنامۆبوونی ئایینی. ڕا و سه‌رنج و تێڕوانینی زۆر له‌باره‌ی له‌خۆنامۆبوون و یان ئیلیناسیۆن خراونه‌ته ڕوو، هه‌ر کام له بیرمه‌ندان و فه‌یله‌سووفه‌کان به شێوه‌یه‌ک بابه‌ت و مژاری له خۆنامۆبوونیان هه‌ڵسه‌نگاندووه و شییان کردووه‌ته‌وه. به‌ڵام له‌خۆنامۆبوون له پێکهاتی کۆمه‌ڵایه‌تیدا و به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وانه که له‌باره و له‌سه‌ر که‌سانی له‌خۆنامۆ و ئیلینه‌کراوه‌وه، ئه‌نجام دراون ئه‌مه‌مان پێ ده‌ڵێت که “له‌خۆنامۆبوون زیاتر ئه‌نجام و لێکه‌وته‌ی کۆمه‌ڵگا تووتالیته‌ر و سیسته‌مه داخراوه سیاسییه‌کانه و له هه‌ندێک حاڵه‌تیشیدا له‌خۆنامۆبوون چ له کۆمه‌ڵگا ئازاده‌کان و چ له کۆمه‌ڵگا داخراوه‌کاندا ئه‌نجامی دووپاتبوونه‌وه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری شێوه‌ی ژیان و زینده‌گیی ڕۆژانه‌یه.” ده‌کرێت بڵێین که‌س یان که‌سایه‌تی له‌خۆنامۆبوون و ئیلینه‌کراو شوناسێکی دیاریکراو و جێگیری نییه ئه‌مه‌ش نه‌ک به هۆی بیرکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام به شێوه‌ی ڕێژه‌گه‌رانه و له ئاسته فه‌لسه‌فییه‌که‌یدا به‌ڵکوو به‌هۆی (دۆخ) و شوێنگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، که‌لتووری و ئاستی تێگه‌یشتنی بۆ دونیا و ڕووداوه‌کانه. ئه‌گه‌رچی ناکرێت دۆخی له‌خۆنامۆبوون و ئیلینه‌کراو به‌ده‌ر بزانین له هه‌ر جۆره بیرکردنه‌وه یان هه‌موو ئاسته‌کانی بیرکردنه‌وه و جۆرێک هزرین به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه‌نده نییه که ببێت به بنه‌مایه‌کی عه‌قڵیی لۆژیکیی بۆ وشیاری و خۆئاگاییه‌کی ئه‌وتۆ که شوێنپیی شوناسێکی تۆکمه و پته‌و و ڕۆنراو له سه‌ر بنه‌مای هزرێکی ڕه‌خنه‌گرانه و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ڕیژه‌گه‌رانه، بگرێت. که‌واته ئاستی بیرکردنه‌وه‌ی که‌سی ئیلینه‌کراو زۆر نزم و که‌مه و به زۆریی ئاڕاسته‌ی بیرکردنه‌وه و تێگه‌یشتنی له لایه‌ن گوتار و دیسکۆرسی ئه‌ویدی یان کۆلۆنیالیسته‌وه دیاری ده‌کرێت. وه‌ک وتمان ئه‌م دۆخه زیاتر له وڵاتانی داخراودا که ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مێکی سیاسیی سه‌ره ڕۆ و تووتالیته‌ر و پاوانخواز تێیدا سالارن، دێته ئاراوه و هه‌ر بۆیه ڕێگایه‌کی چاره‌سه‌ر بۆ که‌مکردنی ئاستی له‌خۆنامۆبوون و ئیلینه‌کران، لادانی هه‌ژموونی و ئیتۆریته‌ی سیسته‌مه تووتالیته‌ر و پاوانخوازه‌کانه له لایه‌ک و له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دۆخی دووپاته‌کی و چه‌ندپاته‌کیی شێوه‌ژیانه له کۆمه‌ڵگاکاندا.
دۆخی چه‌ندپاته‌کی و فره‌پاته‌کی زینده‌گیی ڕۆژانه که‌س و که‌سایه‌تییه‌کان ده‌خاته ناو جه‌غزێک له خولانه‌وه به ناو کۆمه‌ڵێک به‌ها و نۆرمی دیاریکراو و گوتارێکی جێگیر و داسه‌پێندراو ده‌بێت به بنه‌مای به‌سه‌ربردنی کات و ژیان و بیرکردنه‌وه‌یان، گوتارێک که تێیدا ئه‌کتی به‌رگری و به‌رپه‌رچدانه‌وه پێگه‌یه‌کی نییه بۆیه که‌س یان سووژه‌ی ئیلینه‌کراو ناتوانێت به‌رگری بنوێنێت و دژه‌ئه‌کت بخاته ڕوو، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که له ناو سیسته‌مێکی نێوان-گوتاریدا و له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه و وشیاربوونه‌وه و تێگه‌یشتندا و به تێڕوانینێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه دژی ئه‌و گوتاره‌ی که ژیانی پێ ده‌بات به‌ڕێوه، هه‌ستێته‌وه و ڕاپه‌ڕیت، چ له ئاسته زه‌ینی و سایکۆلۆژییه‌که‌یدا و چ له ئاستیه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و پراکتیکییه‌که‌یدا.
“دۆخی کورد و دۆخی ئیلینه‌کان”
دۆخی کورد له هه‌موو کوردستاندا جۆرێک ئاماده‌یی و پوتێنشێلی به ئیلینه‌بوون و له‌خۆنامۆبوونی تێدا هه‌بووه و ئێسته‌ش دوای ساڵانێکی زۆر له خه‌بات و شۆڕش و قوربانیدان و ته‌نانه‌ت دوای ئازادبوونی به‌شێک له باشووری کوردستان و بوون به بنکه و داڵده بۆ هه‌موو کوردانی جیهان، هه‌مدیس کورد ڕووبه‌ڕووی پرۆژه‌ی ئیلینه‌بوون و گوتاری له‌خۆنامۆبوون ده‌کرێته‌وه و به سه‌رنجدان به‌و دۆخه‌ی کورد که هه‌ر له شه‌ڕی چالدێرانه‌وه تا ئێسته، داگیرکه‌ران و هێزه کۆلۆنیالیسته‌کان به سه‌ر کورد و جوگرافیاکه‌یدا سه‌پاندیان و تا سایکس پیکۆ و ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێست و ستراتیژه سیاسییه‌کانی وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان له‌م دواییانه‌دا درێژ بووه‌ته‌وه، تێده‌گه‌ین که بۆچی کورد تووشی (له‌خۆنامۆبوون) بووه و بۆچی له بنه‌مادا جوگرافیاکه‌ی له سه‌ده‌ی شانزه‌ی زاینی(1514) و شه‌ڕی نێوان سوڵتان سه‌لیمی یه‌که‌م(عوسمانی) و شا ئیسماعیلی یه‌که‌م (سه‌فه‌وی)دا یه‌که‌مین دابه‌شکاریی له‌سه‌ر کرا و دۆخه‌که‌ی بۆ ئیمڕۆ زۆر ئاڵۆزتر کردووه.
له بنه‌مدا و له پله‌ی یه‌که‌مدا ئێمه کاتێک ده‌توانین ڕووبه‌ڕووی هێز و گوتاری ئیلینهکار و له‌خۆنامۆکه‌ر ببینه‌وه که (وشیاری)مان هه‌بێت، هه‌م له ئاسته سیاسیی و ئایینییه‌که‌یه‌وه و هه‌م له ئاسته فه‌لسه‌فی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یه‌وه تاکوو ئه‌م وشیارییه بچێته خزمه‌تی دروستکردن و ڕۆنانی شوناسێکی ده‌سته‌جه‌معی و کۆییه‌وه و لێره‌وه‌یه که گوتاری پاوانخواز و تووتالیته‌ری ئیلینهکار ڕووبه‌ڕووی به‌رپه‌رچدانه‌وه و به‌رگری ببێته‌وه و پرۆژه‌که‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه په‌ک بخرێت، ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی بۆ کورد مه‌ترسیدار کردووه و وه‌ک ئه‌گه‌رێک ده‌شێت هیواکانی قه‌تیس بکات و مه‌ترسییه له سه‌ری داگیرکرانی جوگرافیاکه‌ی له لایه‌ن هێزانی سیاسیی چه‌وسێنه‌ر و کۆلۆنیالیسته‌وه‌یه، له ڕێگه‌ی گوتارێکی ناوه‌ندگه‌را و یه‌ک زمانته‌وه‌ر ویه‌ک که‌لتوور ته‌وه‌ره که به درێژایی ساڵان هه‌سته‌وه‌ری و نه‌سته‌وه‌ریی کۆمه‌ڵگا و تاکی کوردی شێواندووه و له نه‌بوونی ئه‌و وشیارییه یان باشتر وایه بڵێم به‌هۆی که‌مبوون و گشتگیرنه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و وشیارییه‌وه، تاکی کورد به شێوه‌ی خوازراو یان نه‌خوازراو ده‌که‌وێته خزمه‌ت گوتاری ئه‌ویدی و ئه‌و مانا ناسیی و ده‌لاله‌تسازییه پێڕه‌و ده‌کات که گوتاری ناوه‌ند دژی ئه‌م به‌رهه‌می ده‌هێنێت به بێ ئه‌وه‌ی له بنه‌ما و جه‌مسه‌ره‌کانی ئاگادار بێت چون ستراتیژ و تاکتیکی کایه گوتارییه‌کان له فۆرمی و شێوه‌ی شه‌ڕی سه‌خت و ده‌سته‌ویه‌خه بووه به جه‌نگی نه‌رم و نارین! له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌و لایه‌نه‌ش که دۆخه‌که‌ی بۆ کورد کردووته جێگه‌ی هیوا و ده‌شێت ئێمه له‌وێوه ڕووبه‌ڕووی گوتاری داگیرکه‌ری له‌خۆنامۆکه‌ر ببینه‌وه، شۆڕش و به‌رخۆدان و خه‌باتی ساڵانێکی دوور و درێژی کورده که به دڵنیاییه‌وه یه‌کێک له ئه‌نجامه دره‌وشاوه و زێڕینه‌کانی ئازادبوونی به‌شێک له باشووری کوردستان و دامه‌زراندنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئیش‌کردن به زمانی کورد و گه‌شه‌پێدانی که‌لتوور و هونه‌ر و فولکلۆری و به گشتی فه‌لسه‌فه‌ی زاره‌کی و ژیانه‌کی و شێوه‌ژیان و جیهانبینی و بوونی مرۆڤی کورده. باسکردن له‌م هاوکێشه‌یه له پارچه‌کانی دیکه‌دا لێره‌دا ناگونجێت چون ئاوی زۆر ده‌بات.
به‌ڵام باشووری کوردستان وه‌کوو ناوه‌ند و بنکه‌ی کارکردن به زمانی کوردی و بووژانه‌وه و گه‌شه‌پێدانی که‌لتووری کوردی به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان دژی ئه‌و گوتاره‌ی که به زمانانی ئه‌ویدی و له‌خۆنامۆکه‌ر ده‌لاله‌تی ناوه‌ندگه‌را و سه‌رده‌ستخوازانه‌یان به‌رهه‌م ده‌هێنا، وه‌ستایه‌وه و به هۆی نێزیکی و هاوسنووریی و په‌یوه‌ندیی له مێژینه‌ی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتیش ئه‌م هه‌ژموونی و سێبه‌ره ئایدۆلۆژیک و ڕزگاریخوازه‌ی باشوور ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشی گرته‌وه و ئیتر پرۆسه‌ی ئیلینه‌کردن و له‌خۆنامۆکردن ئه‌و راسته‌ڕێیه نییه که له تاران یان ئه‌نقه‌ره و به‌غداده‌وه به ئاسانی بگاته ناو زمان و هه‌ست و نه‌ستی کورد و کوردی! به‌ڵکوو به‌رگری و وشیاربوونه‌وه‌یه‌ک هاتووه‌ته ئاراوه که ڕه‌وتی ئه‌رخه‌یانی پرۆسه‌که په‌ک ده‌خات به‌ڵام بێگومان ئه‌م وشیاربوونه‌وه‌یه به‌هۆی ساڵانێکی زۆر و زه‌به‌ندی گوتارسازیی و به‌هژموونکردنی گوتاری سه‌رده‌ست و ناوه‌ندگه‌را، به شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی و له ئاستێکی که‌مدا هاتووه‌ته ئاراوه یان زۆر جار درک به تاکتیک و کایه و ستراتیژه‌کانی گوتاری پاوانخوازی کۆلۆنیالیست ناکات بۆیه ده‌که‌وێته داوییه‌وه نموونه‌ی ئه‌مه ئه‌گه‌ر له ئاستی میدیادا باسی بکه‌ین ده‌شێت ئاماژه به که‌ناڵی کوردسات و سایتی خه‌ندان بکه‌ین که زۆر ڕووماڵی ڕووداوه په‌راوێزی و زه‌رده‌کانی ناوخۆی ئێران ده‌که‌ن و له ژێر هه‌ژموونی ئه‌واندان و ئه‌مه‌ش خوێنه‌ر و به‌کارهێنه‌ری هه‌ژماره کوردییه‌کان ده‌خاته ژێر کاریگه‌ریی خۆیه‌وه و ده‌یانکات به دوو به‌ره‌ی لایه‌نگر و ڕه‌خنه‌گر. ئه‌وه‌ی که هه‌ناسه‌ی وه‌به‌ره و ده‌نگی دلێره له ئاستی گوتاری سه‌رده‌ستی له‌خۆنامۆکه‌ر ئه‌م ڕه‌خنه‌گرانه‌ن که به وشیارییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و شوناسمه‌ندانه‌وه به‌رگری ده‌که‌ن و ئه‌کت ده‌نوێنن!.
نموونه‌ی دیاری ئه‌م هاوکێشه‌یه له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا له ناو به‌شیکی زۆر له به‌کارهێنه‌رانی کوردی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ده‌بینرێت که تاقمێک پاش مه‌رگی شاعیری ئێرانی؛ هوشه‌نگی ئیبتیهاج ناسراو به(سایه) که له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵکی گیلان بووه و هه‌موو خزمه‌تی به زمان و که‌لتووری فارسی بووه و یه‌ک وشه‌ی به زمانی گیله‌کی نه‌وتووه ،شینگێڕییه‌کی زۆریان بۆ کرد، هه‌ر له سنه‌وه تاکوو سلێمانی ئه‌م شینگێڕییه‌وه درێژ بوویه‌وه به‌ڵام چه‌ند ڕۆژ پاش ئه‌وه بیرمه‌ند و نوسه‌ری کورد ئه‌بووبه‌کر حه‌سه‌ن کۆچی دوایی کرد له حاڵێکدا که هه‌ژمارێکی که‌م به نیسبه‌ت هوشه‌نه‌گه‌وه دیانناسی و ئه‌و په‌رچه‌کرداره(مه‌رج نییه حه‌تمه‌ن شینگێڕیی بێت!) بۆ مه‌رگی ئه‌و هاته ئاراوه به ڕاده‌ی وشیارییه‌کی کوردانه و شوناسمه‌ندییه‌کی زه‌ق نه‌بوو و ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی ئه‌و ڕۆحه ئیلینه‌یه‌یه که له ژێر دروشمێکی درۆزنانه و ساخته و له بنه‌مدا هه‌لپه‌رستانه به‌کارهێنراو به ناوی (من مرۆڤێکی جیهانیم) ئه‌وه‌ش له دۆزه‌ختان و فاشیستئاوایه‌ک که ناوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه-له خۆنامۆبوون و ئیلینه‌بوون قبووڵ ده‌کات و به شێوه‌یه‌ک له شیوه‌کان چێژی لێ وه‌رده‌گرێت! به ڕای من ئێمه له ناو هاوکێشه‌یه‌کی سایکۆلۆژی ئاوا داین که له بازنه‌ی “چێژ”دا خه‌ریکی کوشتنی خۆمانین به شێوه‌ی له‌خۆنامۆبوون و ئیلینه‌بوون له لایه‌ن ئه‌ویدییه‌وه و ده‌شێت ئه‌م وشیارییه سیاسی و که‌لتووری و شوناسمه‌ندانه‌یه که له باشوور له ئاستێکی پته‌و و هیوادارانه‌دا هه‌یه چڕ و پڕتر بکرێته‌وه و پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی که‌لتووری و ڕۆشنبیری بگوازرێته‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کورستان تاکوو گوتاره‌کانیان(باشوور و ڕۆژهه‌ڵات) له ڕووی کرۆک و ئامانج و ده‌لاله‌تسازییه‌وه زیاتر لێک نزیک ببنه‌وه و ئه‌م شه‌پۆله له‌مێژینه‌یه‌ی له‌خۆنامۆکردن بڕه‌وێننه‌وه!