• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
چوار شه‌ممه‌, تشرینی یه‌كه‌م 1, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 118

    جیهان و جەمسەرگیریی

    ماناو ڕەهەندەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

    سیستەمی هیچوپووچی

    ئاونگ و ئاورنگ

    ڕێکەوتنی نەوت و کۆتایی گەمارۆی ئابووری

    ڕێکەوتنی نەوت و کۆتایی گەمارۆی ئابووری

    بۆچی ناتانیاهو داوای کاراکردنەوەی “سناپباک” ی کردەوە؟

    بۆچی ناتانیاهو داوای کاراکردنەوەی “سناپباک” ی کردەوە؟

    ئایندەی کورد لە سوریا

    پرسی دانپێدانانی فه‌ڵه‌ستین

    سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن

    ئەو هەقیقەتانەی دوای ڕیفراندۆم دەرکەوتن

    ئایندەی کورد لە سوریا

    ئایندەی کورد لە سوریا

    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    موسوڵمانی زایۆنیی

    با ئارامی میدیایش تاقی بکەینەوە

    جەنگی ئیرادەو بەردەوامی ئاوەدانی

  • شــیکار
    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی پێنجەم

    ساڵێک بەبێ نەسروڵڵا؛ ئەو پیاوەی باوەڕی بە ئەفسانەی خۆی هەبوو   

    ساڵێک بەبێ نەسروڵڵا؛ ئەو پیاوەی باوەڕی بە ئەفسانەی خۆی هەبوو  

    لە کۆمێنتەوە بۆ قەیرانی متمانە؛  شێوازەکانی دزەکردنی سایبری ئێران لەنێو کۆمەڵگەی کوردستان

    لە کۆمێنتەوە بۆ قەیرانی متمانە؛  شێوازەکانی دزەکردنی سایبری ئێران لەنێو کۆمەڵگەی کوردستان

    فشارەکانی ئەمریکا و ئێران لە بارەی حەشدی شەعبی، داهاتووی سیاسی ئێراق بەرەو کوێ دەبەن؟

    فشارەکانی ئەمریکا و ئێران لە بارەی حەشدی شەعبی، داهاتووی سیاسی ئێراق بەرەو کوێ دەبەن؟

    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی چوارەم

    هێزی تیژ لە کایەیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا

    هێزی تیژ لە کایەیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا

    سیاسەتی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە کورد بە بەردەوامی نەرێنی بووە

    سیاسەتی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە کورد بە بەردەوامی نەرێنی بووە

    چیپی مێشکی Neuralink چییە و چۆن کار دەکات؟

    چیپی مێشکی Neuralink چییە و چۆن کار دەکات؟

    پێشهاتە سیاسییەکانی فەرەنسا دوای دەستلەکار کێشانەی سەرۆک وەزیران

    پێشهاتە سیاسییەکانی فەرەنسا دوای دەستلەکار کێشانەی سەرۆک وەزیران

    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی سێیەم

  • ئــــابووری
    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەری لەسەر لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

    پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەری لەسەر لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

    کوردەکانی خوراسان   

    کوردەکانی خوراسان  

    میتانییه‌كان

    میتانییه‌كان

    چیرۆکی دۆڕاوەکان و براوەکانی مێژوو

    چیرۆکی دۆڕاوەکان و براوەکانی مێژوو

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌ نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    پەیوەندی کورد و سیستەمی میرنشینی؛ ڕۆڵ و کاریگەرییه‌كه‌ی  

    پەیوەندی کورد و سیستەمی میرنشینی؛ ڕۆڵ و کاریگەرییه‌كه‌ی  

    “حاجی قادری کۆیی” نیشتیمانێک لە تاراوگە

    “حاجی قادری کۆیی” نیشتیمانێک لە تاراوگە

    ئاڵنگارییەکانى بەردەم بیرى نەتەوەیی کوردی لە هەرێمى کوردستان

    ئاڵنگارییەکانى بەردەم بیرى نەتەوەیی کوردی لە هەرێمى کوردستان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

  • چاوپێکەوتن
    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

سەرەکی هێــزی نەرم کولتوور و مرۆڤسازی

تێڕامانێک له‌ سنووربه‌زێنییه‌کانی حه‌سه‌ن زیره‌ک

عادل قادری لەلایەن عادل قادری
كانونی دووه‌م 17, 2023
لە بەشی کولتوور و مرۆڤسازی
0 0
A A
تێڕامانێک له‌ سنووربه‌زێنییه‌کانی حه‌سه‌ن زیره‌ک
0
هاوبەشکردنەکان
27
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

گۆرانی، زمان و نەریت

ڕەنگە “قاچاخ” یەکێک لەو دەلالەتانە بێت کە بوونی ئێمه‌ و به‌ تایبه‌تی که‌لتووری سیاسیی ئێمەی لە درێژایی مێژوودا بەرجەستە کردبێته‌وه،‌ واتە؛ ئەم چەمکە تەنها ڕەهەندێکی ئابووری نه‌بووه‌ و نییە و له‌ مێژه‌ باڵی بە سەر هەموو جومگەکانی بوونی کورددا کێشاوە. نیزام و چوارچێوه‌ی ده‌لاله‌تیی قاچاخ له‌ پله‌ی یه‌که‌م له‌ گه‌ڵ وشه‌ی “سنوور” و “په‌ڕینه‌وه”‌دا هاوپێوه‌ند و تێکه‌ڵه‌. واته‌؛ قاچاخ، سنوور و په‌ڕینه‌وه‌ له‌ ناو سیسته‌م و تۆڕێکی ده‌لاله‌تی و نیشانه‌ییدا ده‌رده‌که‌ون که‌ بوونیان پێکه‌وه‌ مانا وه‌رده‌گرێت. لێره‌دایه‌ قاچاخ ده‌بێت به‌ کرده‌یه‌کی دژه‌نۆرم و لادان له‌و سنوورانه‌ی که‌ ئه‌ویدیی زاڵ و زاڵم بۆی کێشاوه‌ و سنوور ده‌شکێنێت و په‌ڕینه‌وه‌ به‌ره‌و جۆرێک رزگاریی (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کاتیش بێت) هه‌ڵده‌بژێرێت. ئاخێزگه‌ی وشه‌ی قاچاخ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت؛ که‌ دەلالەتی سه‌ره‌کیی وشه‌که‌ کۆنکرێتتر و بەرهەستتره‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ وشه‌گه‌لی وه‌کوو یاساغ و قەدەغە، که‌ ئه‌م دوو وشه‌ هاوتایه‌ش به‌ جۆرێک دیاریکردنی ئاڕاسته‌ و ده‌لاله‌تی قاچاخ له‌ ناو سیسته‌مێکی یاسایی و دادوه‌رییانه‌ دایه‌.

قاچاخ کرده‌وه‌یه‌کی ئێمه‌ بووه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ بوون، هه‌لومه‌رجێک که‌ “دۆخی ئاوارته‌(دانسقه‌)”ی ئێمه‌ پێ مانا ده‌کرێته‌وه‌. کرده‌ی قاچاخ ته‌نها یاسایه‌کی نووسراو یان نه‌نووسراوی ناو ئه‌م دۆخه‌ ئاواره‌ته‌یه‌ نه‌بووه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاته‌ فاشیستییه‌کانی سه‌ر جوگرافیای کوردستان دۆزی کوردیان پێ کپ و سڕ کردبێته‌وه‌ و بوونی کوردیان به‌ره‌و داڕمان و له‌ناوچوونێکی هێواش و نه‌رم بردبێت، به‌ڵکوو له‌م مێژووه‌ پڕ گێرمه‌ و کێشه‌یه‌دا قاچاخ بووه‌ به‌ ئه‌کتێک، ڕێگایه‌ک و بژارده‌یه‌ک که‌ گاڵته‌ به‌و یاسا و سیسته‌مه‌ ده‌کات که‌ دۆخ و دۆزی ئه‌وی به‌ باشی فام نه‌کردووه‌ یان له‌ ئاره‌زووی سڕینه‌وه‌ی ته‌واویی ئه‌و دایه‌. بۆیه‌ یه‌که‌م شتێک که‌ قاچاخ له‌ هه‌مبه‌ریدا ده‌وه‌ستێته‌وه‌ سیسته‌می پێناسه‌کردن و دیاریکردنی سنووری جوگرافیی و ماناییه‌، سنووری ده‌لاله‌تیی یاساغ و قه‌ده‌غه‌ ته‌نها ده‌بێت به‌ بڕگه‌یه‌کی یاسایی ناو داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت که‌ نه‌ک بۆ پێڕه‌وکردنی ئێمه‌ به‌ مه‌به‌ستی ژیانێکی ئاسووده‌ و ئینسانی داڕێژراوه‌ به‌ڵکوو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بۆ لادان لێی و په‌ڕینه‌وه‌ی سنووره‌ به‌رهه‌ست و ده‌رهه‌سته‌که‌ی ئێمه‌ فۆرمووله‌ کراوه‌ که‌ ئامانجی فیشه‌که‌کانی ئه‌وان دیاریی بکات. بۆیه‌  قاچاخ به‌رده‌وام گرتن و تەقەکردن و کوشتنی بەدواوە بووە و یاساغ ئاره‌زووی که‌ویکردن و ڕامکردن و ملکه‌چکردن. بۆیه‌ “قاچاخ” ده‌بێت به‌ ئه‌کتێکی سیاسیی و شۆڕشگێڕێ ئه‌گه‌رچیی هه‌موو کاتیش هه‌ڵگری وشیاریی نه‌بێت.

 بە هۆی ئەو ژیۆپۆلەتیکەی کوردستان و بێ ئاکامبوونی زۆرێک لە شۆڕشە کوردییەکان و فاشیزمی ڕۆژهەڵاتی و زۆر هۆکاری دیکە ئێمە ئانوسات ڕووبەڕووی هەر دوو حاڵەتی قاچاغ و یاساغ بووینەتەوە. واتە هەم وەکوو قاچاخچی ڕاوەدوونراوین و پێکراو و کوژراوین و هەمیش وەکوو قه‌واره‌یه‌کی زمانیی، که‌لتووریی و ئینسانیی تایبه‌ت گومان لە سەر دەلالەتە ژێرەوانکێ و مەتەڵە خەوتووەکانی ناو زمانمان هەبووە و له‌ مێژه‌ زمانمان بابه‌تێکی یاساغ و په‌راوێزیی بووه‌، په‌راوێزیی به‌و واتایه‌ی که‌ ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مانێک هه‌وڵێک دراوه‌ بۆ داننان به‌م زمانه‌دا هه‌وڵێک نه‌بووه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی به‌هادایین به‌ زمان و شوناسی نه‌ته‌وه‌ یان ئیتنیک یان قه‌واره‌یه‌کی جیا له‌ خۆیان به‌ڵکوو تاکتیک و فێڵێکی کورتماوه‌ بووه‌ بۆ دیاریکردنی ئه‌و سنوورانه‌ی که‌ یاساغیان کردووه‌ و ده‌ستنیشانکردنی خاڵه‌ قه‌ده‌غه‌کان و له‌ناوبردنی قاچاخ. له‌م حاڵه‌ته‌دا زمان ده‌بێت به‌ نیشانه‌ و مۆرکێکی سیاسیی، کرده‌وه‌ یان تایبه‌تمه‌ندییه‌کی (که‌لتووریی-ئینسانیی) که‌ له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پلان و پێناسه‌کانی ئه‌ویدیدا مانا وه‌رده‌گرێت.

لە سەردەمێکدا که‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کەلتووری نووسراوەیی و کتێبنووسی بواری وای پێ نەدەدرا و هیچ ژێرخان و بنه‌مایه‌ک بۆ چه‌که‌ره‌کردن و گه‌شه‌سه‌ندنی بونیاد نه‌ده‌نرا و قاچاغ و یاساغ بووه‌ ئەوە گۆرانی کوردیی و گۆرانیبێژە کوردەکان بوون کە بە چالاککرنەوەی نەریت و ئیستاتیکا و جیهانبینیی مرۆڤی کورد سنوورەکان و ئەو تەلبەندانەیان تێدەپەڕاند و زمانی کوردییان وەکوو ماڵ و ڕەشماڵێکی کۆچەریی زیندوو و یاخیی ڕادەگرت، “حەسەن زیرەک” نموونەی ئەو سووژەیەیە کە زمان و دۆخی کوردیی درووستی کردووە و ئه‌ویش زمانیی کوردیی گەشەونەشە پێداوە، وەکوو پێشتریش باسم کردووە؛ حه‌سه‌ن زیره‌ک وه‌کوو مرۆڤێکی سورریالی و بێ شوێن و ئاوارە دەتوانێت زیاترین پوتانسییەل و وزە بخاتە ناو زمانەوە و خودی ئەکتەکەشی بێت بە بابەتێکی تەواو سیاسیی، لێرەوە حەسەن زیرەک زیاتر ڕوخسارێکی شۆڕشگێرانە و سیاسیی وەردەگرێت تاکوو سیمایەکی زەقی فۆلکلۆر کە بێگومان ئەوەش لایەنێکی پته‌وکه‌ری ئەم دەرکەوتەیەیە.

“خاڵۆی ڕێبوار” و “خانمی ڕێبوار” دوو لە گۆرانیی و ده‌سته‌واژەکانی زیرەکن کە جیا لە ئامادەیی هاوکاتی ژن و پیاو لە ڕێگا و بەرجەوەنی ڕێبوارزەدەی زیرەکدا ئاماژەیەکی تەواوە بە سنووربەزێنی و سنوورشکێنیی زیرەک، قاوەخانەکان، دووکانەکان، ماڵەکانی سەر ڕێگا، مەزرا و بێستا، کانیاوەکان، په‌ناوپه‌سیوی کۆڵانان و ڕێگا و…هەموو ئەمانە لەگەڵ دەنگ و زمانی زیرەک بوون، ئەو داربەڕووی کەژەکان و شنه‌ی بای لەگەڵ بووە، ئەسپی سپیی خه‌یاڵی لەگەڵ بووە، هونەرمەند “میدیا حسێن” که‌ باس له‌ کۆڕێکی گۆرانیی زیره‌ک له‌ که‌رکووک و گه‌رمیان ده‌کات، دەڵێت؛ زیرەک لە هەر کوێ بایە گۆرانییەکەی بە زاراوە و شێوەزاریی ئەوێ دەوتەوە. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ پێمان ده‌ڵێت؛ لە کۆی گۆرانییەکانیدا یەکانگیریی و یەکگرتووییەک لە دەربڕین و گۆکردندا هەبووه‌ و ئاماژەیەکی دیارن بەو نەریتە قووڵ و ڕێشەییەی کە ئەو هەڵگریی بووە و شەڕی ڕەمزیی لەگەڵ سیستەمە قاچاخکەر و یاساغکەرەکان پێ کردووە و هیچ سنوورێکی نه‌ناسیوه‌ته‌وه‌، ئه‌و سنووره‌ ده‌سکردانه‌ی که‌ مۆدێڕنیته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیی پاڕجه‌ یه‌کانگیره‌کانی هه‌للاهه‌للا و له‌توکوت کرد، له‌ جه‌وهه‌ردا ڕه‌نگه‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ بۆ بوونناسی فۆلکۆر و شێوه‌ئاوازیی کوردی بگه‌ڕێنینه‌وه‌ که‌ لێره‌دا زیره‌ک ده‌بێت به‌ یه‌کێک له‌ زه‌قترین و ده‌ره‌وشاه‌ترین سیماکانی. ئه‌و سنوورشکێنییه‌ی ئه‌و له‌ نێوان پارچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور یه‌کگرتوویی و یه‌کانگیریی زمانیی لای خۆی کۆ کرده‌وه‌ و  ئێستەش وەکوو سەرمایەیەکی گەورەی مێژوویی لە بەردەستی ئێمەدایە، خەیاڵی زمانیی و ئیستاتیکای ئەدەبیی و رۆحیی ئێمە پێی ئاو دەدرێ و باڵا دەکات، ئەگەر بەرەیەک دوای زیرەک دەیەوێت لەم شێوازە هونەرییە تێپەڕێت و تەعبیر لە شێوەی ژیان و داڵغە ئێستاییەکانی خۆی و شارێتی و مۆدێرنبوونی خۆی بکات ئەوە ئازادە بێگومان، بەڵام وەکوو هەمیشە کە ئێمە شتەکان چەواشە دەکەین تێنەگەیشتن لە نەریت و فڕێدان و بازدان بە سەریدا بە تێپەڕین و سەرووترڕۆشتن لە سونەت و نەریت دخۆی خه‌مڵاندووه‌، نموونەی هەرە دیاری ئەم بشێوەیی و وەهمە گەورەیە ڕوانینێکە کە گۆرانیبێژە نوێکان زۆربەیان بۆ زمان هەیانە و ئەو ده‌ور و ڕۆڵەیە بۆ زمان و هەڵبژاردنی وشە و خەیاڵسازییدا بەکاری دێنن، لە بەندبێژیی ئێستەدا کە بووە بە فۆرمی زاڵی هونەری گۆرانیی کوردیی، بشێویی و پەرێشانییەکی تەواوی زمانیی بەرجەستە دەبێتەوە، بەیتبێژیی و شێعره‌کانی لە نزمترین ئاستی وشیاری دایه‌ و بێ هیچ فۆرمێکی ئیستاتیکایی و هونەریی و لە ئانوساتێکی لە ناکاودا کە هیچ پێوەندیی بە زەینی ناوشیار و فیچقە و فوارەکانیه‌وە نییە و تەنها لە ناو فەزایەکی موبتەزەڵ و سووکی گەعدەدا ڕوودەدات، دێتە ئاراوە.

زمان لێرەدا نە ئامرازی پێوەندییەکی ئیستاتیکاییە و نە ئامانجێکیشە لە خۆیدا بەڵکوو “زمان” تەنها ئامێرێکە بۆ شەڕ، “شەڕە بەند!” ڕەنگە لێرەدا قووڵایی داڕمان و هەرەسهێنانی ڕۆحی نەتەوەیەک زەق بێتەوە کە ئەو هەموو شەڕەی بەسەردا هات و کارەساتگەلێکی وەکوو ئەنفال و کیمیاباران و کۆڕەوی به‌ سه‌ردا تاقی کرایه‌وه‌. بەپێی تێڕوانینێکی زمانناسانە ئەگەر نەتەوەیەک زمانەکەی شێوا و جومگە نەریتییەکانی بنکۆڵ و له‌ق بوو ئەوا لە پلەی یەکەمدا ئەخلاقی ئەو نەتەوەیە تووشی داڕمان و هەرەسیهێنان بووە. ئەم دۆخەی کە ئێستە بە ئاسانی لە سەر سیماگەلی ڕەمزیی وەکوو زیرەک و ناسری ڕەزازی قسە دەکرێت لەم قەیرانە ئەخلاقییەوە سەرچاوە دەگرێت کە بێگومان پێی لە ناو قەیرانێکی گه‌ورەتر بە ناوی شوناس و ناسنامەدا داکوتاوە، شوناسێک کە فاشیزمی جۆراوجۆری ناوچەکه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌ زاڵه‌کان به‌ سه‌ر کوردستان شێواندوویانه‌ و ئێستە بووە بە یەکێک لە سێبەرە ڕەمزیی و مەعنەوییەکانی ئەوان بەڵام لە ئاستێکی تراژیک کۆمیکدا.

وەکوو “نیچە” دەڵێت؛ ئەگەر لە چاڵێک بڕوانی ئەویش لە تۆ دەڕوانێت، چەند سەد ساڵ شەڕی جۆراوجۆر و بەرخۆدان و خۆڕاگریی کورد لە هەمبەر چاڵ و سیاچاڵی فاشیزمی جۆراوجۆر وایکردووە بەر تیشک و ئەفسوونەکانی بکەوین، وێنه‌کانی له‌ سه‌رماندا بزرنگێته‌وه‌. ئەبێ بۆ ڕزگاربوون لەم دۆخە دۆزەخییە لە خۆمان بپرسین فاشیزم و شەڕە کوشندەکانی بۆ سڕینەوەی تەواوه‌تی ئێمە و میتۆدەکانی چی بەسەری “خود”ه‌مان هێناوە کە وەکوو سێبەرێکی ئەو هەر ماوەی جارێک نیشانەیەک لە داڕمان و هەرەسهێنان و سووک و چرووکی و گەندەڵییەکی بێ سنوور بەرهەمی دەهێنینه‌وه‌؟ هەڵهاتن لە ئەندێشەی فاشیزم و ڕزگاربوون لە بیرکردنەوە و میتۆدەکانی فاشێزم بە ئەندازەی چاوبڕینەچاوی قوربانیی لە جەللاد بۆ تێگه‌یشتن له‌ “بۆ؟” گه‌وره‌که‌ و هه‌روه‌ها قووڵبوونه‌وه‌ی جەللادی بچوک لە جەللادی گەورە بۆ فامیی مانا و پێگه‌ی خۆی گرینگ و چارەنووسسازە.

فاشیزم ئێمەی بێگانە کرد لە گەڵ زمان و نەریتمان، ئەنفال بە قووڵی و چڕێ لە سەر گوندەکان پیادەکرا، ئەو شوێنەی سەرچاوەی بزۆزیی و گەشە و ڕۆحی زمان بوو، فاشیزم لە پلەیەکی بەرز مانا و پێگەی ئەدەب و هونەر و زمانی کرد بە ئامێر و ئامراز بۆ ڕۆحی چڵێس و ڕامنەکراوی خۆی، ئێمەی لەخۆ نامۆ کرد، شارە گەورەکانی پەرەپێدا، نۆرمێکی ئەخلاقیی بێ ڕێشە و مێژووی پەرە پێدا و ئەم ڕوخسارانەی درووست کرد که‌ بە دەربڕینێکی زۆر پێکەنیناوەی و زمانپەشێوانەوه‌ پێیان دەڵێن؛ هونەرمەندی میلللی!

پۆستی پێشوو

خوشکایەتی؛ یەکگرتوویی سیاسیی نێوان ژنان

پۆستی داهاتوو

خێزان لە كۆمەڵگای ئێراقیدا

عادل قادری

عادل قادری

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

جادوو، ئایین و ژن
کولتوور و مرۆڤسازی

جادوو، ئایین و ژن

ئه‌یلول 30, 2025
3
زانکۆ لە ئاسۆی سی ساڵی داهاتوو
کولتوور و مرۆڤسازی

زانکۆ لە ئاسۆی سی ساڵی داهاتوو

ئه‌یلول 18, 2025
62
نواندنەوەی مانای جێندەر لە وێنەکانی باربارا کرۆگێر
کولتوور و مرۆڤسازی

نواندنەوەی مانای جێندەر لە وێنەکانی باربارا کرۆگێر

ئه‌یلول 10, 2025
47

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی دووه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  
    شوبات »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە