سه‌ره‌تا؛
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک ڕێوڕەسمێکی ساڵانەی جیهانییە، کە لە ٢١ی شوباتدا بەڕێوەدەچێت، به مه‌به‌ستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی له باره‌ی هەمەجۆریی زمانەوانی و که‌لتووری و بەرەوپێشبردنی فرەزمانیی، ئه‌م ڕۆژه‌ش له‌دوای بڕیاری ڕێكخراوی (یونسكۆ)ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له (17ی تشرینی دووه‌می 1999)ه‌وه، هاته نێو دونیای گفتۆ و نووسینی داموده‌زگا په‌روه‌رده‌یی و ڕۆشنبیریی و زانستیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه‌كانه‌وه و له‌و ڕێكه‌وته به‌دواوه و ساڵانه و له ڕۆژی (21ی شوبات)دا، له گۆشه و ناوچه جیاجیاكانی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه، به بۆنه‌ی تایبه‌ت و فه‌رمیی و نیمچه فه‌رمیی، چالاكیی و گفتوگۆ و مێزگرد و توێژینه‌وه و ڕاپۆرتی جیاواز له باره‌ی ڕه‌وشی زمانی دایكه‌وه، زمانه جیاوازه‌كانه‌وه، كه ئاخێوه‌رانی به‌سه‌ر ناوچه و جوگرافیای جیاوازدا دابه‌شبوونه ڕێكده‌خرێت. هه‌ڵبه‌ت ڕۆژی زمانی دایك ده‌رفه‌تێكه بۆ پێداچوونه‌وه و شهنوكهوكردنی دیارترین ئه‌و ئاڵنگاریی و ئارێشه جدییانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی یه‌كێك له گرنگترین ئامراز و وه‌سیله‌كانی مرۆڤبوون و كۆمهڵایهتییبوونی مرۆ ده‌بێته‌وه، كه ئه‌ویش (زمان)ه، زمان كه به یه‌كێك له ئامرازه هه‌ره سه‌ره‌كیی و دیاره‌كانی دروستكردن و ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئامرازی گواستنه‌وه‌ی بیر و دونیابینی و مێژوو و كه‌له‌پوری نه‌ته‌وه‌كان داده‌نرێت، جێی خۆیه‌تی كه ڕاژهبكرێت و له ته‌حه‌دیات و ئارێشه‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌كردن و پێشڤه‌چوونی بكۆڵرێته‌وه و ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو و ده‌لیڤه و ده‌رگای پێشكه‌وتنی بۆ واز بكرێت.
زمانی دایك؛
زمانی دایك؛ كه زۆرجار له سه‌رچاوه‌كاندا زاراوه‌كانی (زمانی یه‌كه‌م، زمانی زگماك، زمانی نه‌ته‌وه)شی بۆ به‌كارده‌هێنرێت، له ساده‌ترین پێناسه‌یدا بریتییه له‌و زمانه‌ی، یان له‌و شێوه‌یه‌ی كه مرۆڤ له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونیدا و به خه‌مڵین و فراژووبوونی له‌ڕووی جه‌سته‌یی و هزرییه‌وه و له‌دوای شه‌ش مانگیی بۆ ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵیی، به یه‌كه‌م ده‌نگ و وشه‌كانی زمانه بهكارهێنراوهكهی ژینگه‌ی خێزانیی خێزانه‌كه‌ی زمانی ده‌پژێت، واته خێزان وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رچاوه و كانیاو، ئاوی ڕوون و سازگاری له شێوه‌ی ده‌نگ و وشه‌دا پێده‌دات. هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له توێژینه‌وه‌كان پێیانوایه كه منداڵ له پێش له‌دایكبوونیه‌وه ده‌ستده‌كات به وه‌رگرتنی ئاوازی قسه‌كانی دایكی و دواتر له كاتی له‌دایكبوونیدا به‌هۆی بیستنی ئاوازی دایكییه‌وه (ده‌نگی دایك)له گریان ده‌وه‌ستێت، منداڵ به حوكمی ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه یه‌كه‌م كه‌سی نزیك لێیه‌وه دایكییه‌تی ئه‌مه‌ش به‌هۆی پێویستیی منداڵ بۆ په‌روه‌رده‌كردن و به‌خێوكردنی، بۆیه دایك وه‌ك یه‌كه‌م كه‌سی نزیك لێیه‌وه، كه زۆرترین كات لایه‌تی و چاودێریی و په‌روه‌ده‌ی ده‌كات و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات و یاری له‌گه‌ڵ ده‌كات، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه، كه منداڵ به ده‌نگ و وشه و ئاوازه و قسه‌كانی دایك، یان به‌خێوكاره‌كه‌ی زمانی ده‌پژێت و فێری ئه‌و زمانه ده‌بێت، كه له‌گه‌ڵیدا زۆرترین كات پێی ده‌دوێن، بۆیه به‌م زمانه ده‌وترێت (زمانی دایك)، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت كه مه‌رج نییه به‌رده‌وام زمانی دایك و زمانی نه‌ته‌وه یه‌ك شت بن، چونكه زۆرجار دایك، یان به‌خێوكاری منداڵ له نه‌ته‌وه‌یه‌كی تره، به‌ڵام منداڵه‌كه له‌ڕووی ڕه‌گه‌زه‌وه سه‌ر به نه‌ته‌وه و گروپێكی تره، ئه‌مه جگه له‌و منداڵانه‌ی كه دایكوباوكیان دوو ڕه‌گن، واته دایك سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كه و باوك سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كی تره. هه‌ر له‌م ڕووه‌وه و په‌یوه‌ست به چه‌مكی زمانی دایك و زمانی یه‌كه‌میشه‌وه، ئه‌م دوانه‌ش مه‌رج نییه به‌رده‌وام هاوجووتی یه‌ك بوه‌ستن، چونكه زۆرجار زمانی دایك بۆ منداڵ، ته‌نها له قۆناغی پێش قوتابخانه‌دا هه‌یه و منداڵ به‌كاریده‌هێنێت، به‌ڵام دوای ته‌مه‌نی چوونه قوتابخانه، په‌روه‌رده و زمانی فه‌رمیی زمانێكی تره، بۆیه لێره‌دا منداڵ ئه‌و زمانه‌ی كه له قوتابخانه وه‌ریده‌گرێت و پێی په‌روه‌رده ده‌بێت، ده‌بێته زمانی یه‌كه‌م بۆی و قۆناغی زمانی دایك كۆتایی پێدێت، كه له‌وه‌یه زمانی دایك بۆ ئه‌و منداڵه ته‌نها له سنوری زمانی قسه‌كردن و زۆرجار سنوری قسه‌كردنی خێزانییدا بمێنێته‌وه، بۆیه ئه‌م چه‌مكانه به‌پێی ژینگه‌ی زمانیی و بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ڕامیاریی و په‌روه‌رده‌یی وڵات، سنوری به‌كارهێنانیان جیاوازه.
مێژوو؛
دیاریكردنی ڕۆژی (21ی شوبات)به ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك، په‌یوه‌سته به بزوتنه‌وه‌ی مافی زمانی دایك، كه ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕووداوێكی مێژوویی، كه په‌یوه‌سته به بزاڤی داواكردنی مافی زمانی دایك، له‌لایه‌ن خوێندكاران و ڕۆشنبیران و ئاخێوه‌رانی (به‌نگالی زمان)ه‌وه، ئه‌م مێژووه‌ش په‌یوه‌سته به جیابوونه‌وه‌ی (پاكستان)له وڵاتی (هیندستان)له ساڵی (1947)، له‌م ڕێكه‌وته و ساڵێك دواتر، كه پاكستانی ئه‌وكات بۆ دوو به‌شی (ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا)ی دابه‌شبووبوو، به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی كه زۆرینه‌یان به‌نگالی زمان بوون، به‌ڵام زۆرینه‌ی سیاسیی و ده‌سه‌ڵاتیی حكومڕانیی لای به‌شی ڕۆژئاوای پاكستان بوو، كه زمانه‌كه‌یان پێی ده‌وترێت (ئۆردو)، بۆیه له ساڵی (1948)، ده‌سه‌ڵاتی نادیموكراسیی ئه‌وكاتی پاكستان بڕیاریدا زمانی (ئوردو)بكاته زمانی فه‌رمیی سه‌رجه‌م پاكستان، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه خوێندكارانی زانكۆی (ده‌كا)و ڕۆشنبیران و خه‌ڵكی هۆشیاری به‌نگالی زمان، ئه‌م بڕیاره‌یان ڕه‌تكرده‌وه و به پێشێلكردنی مافی زمانیی زمانی بهنگالییان دایه قه‌ڵه‌م، له‌به‌رئه‌وه له ساڵی (1952)، خۆپیشاندانێكی فراوانیان ڕێكخست به‌م بۆنه‌یه‌وه پۆلیس كه‌وته توندوتیژیی دژی خوێندكاران و جه‌ماوه‌ی خۆپیشانده‌ر و ناڕازیی، ئه‌م ڕووداوه به كوشتنی چوار كه‌س له خۆپیشانده‌ران كۆتایی هات. بۆیه ئه‌م ڕووداوه بووه سه‌ره‌تای به‌ده‌ستهێنانی مافی زمانی به‌نگالی ئاخێوهكان و دوو ساڵ دواتر و له ساڵی (1954) حكومه‌ت به فه‌رمیی دانی به زمانی به‌نگالیدا نا، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆبوونی (به‌نگال)ه‌كان و دامه‌زراندنی وڵاتی (به‌نگلادش) له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، ڕووداوه‌كه‌ی ساڵی (1952) وه‌ك ڕۆژێكی نیشتمانیی چاوی لێكراو به (ڕۆژی شه‌هید) ناودێر كرا، ساڵانه و له‌م ڕۆژه‌دا به‌نگالییه‌كان به چوونه‌سه‌ر مۆنۆمێنت/یادگاری شه‌هیده‌كانی ئه‌و ڕووداوه و دانانی چه‌پكه گوڵی ڕێز و وه‌فا و یادكردنه‌وه‌ی قوربانییه‌كانیان و ڕێكخستنی چالاكیی جۆراوجۆر بووه هه‌وێنی دیاریكردنی ڕۆژی (21ی شوبات) به ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك، له‌لایه‌ن ڕێكخراوی زانست و كلتوری سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونسكۆ)وه له ساڵی 1999، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی وڵاتی به‌نگلادیش، بۆیه له ساڵی (2000)ه‌وه ساڵانه یادی ئه‌م بۆنه تایبه‌ته ده‌كرێته‌وه و چالاكیی جۆراوجۆری زانستیی و كه‌لتوریی و په‌روه‌رده‌یی بۆ ڕێكده‌خرێت و هه‌ر ساڵه و ته‌وه‌ره‌یه‌ك ده‌كرێـته دروشمی ئه‌و ساڵه، بۆ نموونه بۆ ئه‌م ساڵ (2023)، یونسكۆ ناونیشانی ( په‌روه‌رده‌ی فره‌زمانیی؛ پێویستییه‌ك بۆ گۆڕینی په‌روه‌رده)ی كردووه‌ته ته‌وه‌ری چالاكییه‌كانی خۆی. سه‌ره‌ڕای ئه‌م چالاكییانه، له هه‌ندێك شوێن بۆنه‌ی تایبه‌ت به پێدانی خه‌ڵات و ڕێزلێنان بۆ چالاكانی بواری فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیریی و زمانه‌وانیی ڕێكده‌خرێت و تیایدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خزمه‌تی فره‌زمانیی و هێشتنه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆریی زمانیی و كۆمه‌ڵگه زمانییه جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن، خه‌ڵات و ڕێزنامه‌ی تایبه‌تیان پێده‌درێت، بۆ نموونه یه‌كێك له‌و خه‌ڵاتانه، خه‌ڵاتی (Linguapax Prize)ه، خه‌ڵاتی لینگواپاكس، له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی لینگواپاكسهوه له به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیا به چالاكانی و ڕاژه‌كارانی زمانی دایك ده‌درێت.
ئامانجی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك؛
هه‌ڵبه‌ت هه‌ر بۆنه و یادێك، كه ده‌كرێته‌وه و زیندوو ڕاده‌گیرێت، ئامانج و مه‌به‌ستێكی له پشته‌وه‌یه، بۆیه ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكیش، كه یاد ده‌كرێـته‌وه و له‌م ڕۆژه‌دا چالاكیی جۆراوجۆری تێدا ڕێكده‌خرێت و ئه‌نجامده‌درێت، ئامانجی سه‌ره‌كیی بریتییه؛ له هێشتنه‌وه‌ی فره‌یی زمانیی و گرنگیدان به زمان و زاره جیاوازه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌مین، چونكه به‌پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌و (6000) شه‌ش هه‌زار زمانه‌ی كه له جیهاندا هه‌یه، نزیكه‌ی له (%40)ی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوون و مردن دایه، هه‌ڵبه‌ت هۆكاری ئه‌م له‌ناوچوون و مردن و گۆڕینی زمانانه‌ش زۆر و فره‌ڕه‌هه‌ندن، هه‌ر له هۆكاری سیاسیی و پێشگیریی و داڕشتنی سیاسه‌تی توانه‌وه‌ی زمان، له‌لایه‌ن حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته نادیموكراسییهكانهوه بگره تا هۆكاری ئابووریی و وازلێهێنانی ئه‌و زمانانه‌ی كه نابنه سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی داهات و بژێویی بۆ ئاخێوه‌رانیان، تا هۆكاری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریی و پێشكه‌وتنه جۆراوجۆره‌كانی بواری زانست به گشتیی و هه‌یمه‌نه و پرستیژ/شكۆی زمانه باڵاكان و …هتد، ئه‌مانه و گه‌لێك هۆكاری تر وایانكردووه، كه توێژه‌ران و چاودێرانی ئه‌م بواره بڵێن هه‌ر دوو هه‌فته جارێك زمانێك ده‌مرێت، هاوكات یه‌كێكی تر له ئامانجه دیاره‌كانی گرنگیدان به فره‌زمانیی و پاراستنی زمانه‌كان، په‌یوه‌سته به هێشتنه‌وه‌ی (فره‌یی كه‌لتوریی)و فره‌یی نه‌ته‌وه‌یی، چونكه هه‌ر زمانێك بۆ خۆی نوێنه‌ری كه‌لتور و فه‌رهه‌نگ و دونیابینی و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤگه‌لێكه له ئاخێوه‌رانی، به مردن و له‌ناوچوونی هه‌ر زمانێك به واتا كه‌لتورێك، دونیابینی و جۆری ژیان و بیر و بیركردنه‌وه و ڕه‌نگێگ له ڕه‌نگه‌كانی ئاڵوواڵاكردنی ژیان و ئه‌ستێره‌یه‌ك له ئه‌ستێره‌كانی دونیای پلورالیزمیی مرۆڤایه‌تی كشاوه و له‌ناوچووه، بۆیه یونسكۆ، زمانه‌كان به‌و ده‌فره دهچوونێت، كه هه‌ڵگر و كۆكه‌ره‌وه و پارێزه‌ری كه‌لتوره جیاوازه‌كانن، هه‌ر كات ئه‌و دهفرهش له‌ناوبچێت و بشكێت و نه‌مێنێت، ئه‌وا له‌گه‌ڵ خۆیدا كۆی تایبه‌تمه‌ندییه فه‌رهه‌نگییه‌كانی ئه‌و گه‌له‌ش له‌ناوده‌چێت.
گرنگی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك؛
به بڕوای ئێمه ئه‌م ڕۆژه له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه بۆ زمانی كوردیی و ئێمه‌ی كورد زمان گرنگه، پێش هه‌موو شتێك به حوكمی ئه‌وه‌ی زمان به‌خشراوێكی یه‌زدانییه و خاڵی جه‌وهه‌ریی جیاكردنه‌وه‌ی مرۆڤه له ئاژه‌ڵ، بۆیه له پێناوی مانه‌وه‌ی فره‌یی ئه‌و (ڕه‌نگ و زمان)انه‌ی كه خوای گه‌وره به ده‌قی ئایه‌تی خۆی باسی ده‌كات، گرنگیدان به زمانه‌كه‌مان و خۆشویستن و پاراستنی له‌ڕووی ئایینیه‌وه ئه‌ركه، چونكه پاراستنیی ئایه‌تێكه له ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز. هاوكات له‌ڕووی ناسنامه و پێناسی نه‌ته‌وه‌ییمانه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كورد، هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای سیاسیی نیشتمانه‌كه‌مان به جۆرێكه، كه جگه‌له‌وه‌ی كه‌وتووینه‌ته نێوان سێ زمانی خزمهتكراوی پاڵپشتیكراوی وه‌ك (عه‌ره‌بی و فارسی و توركی)یه‌وه و خاك و خه‌ڵكه‌كه‌شمان به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌ی جیاوازدا دابه‌شكراوه، بۆیه پاراستنی زمانه‌كه‌مان و ڕاژه‌كردنی و بوونی هه‌ستی زمانپهرستیمان و ڕێزلێگرتنی ئه‌ركێكی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه و ده‌سته‌به‌ری مانه‌وه‌مانه وه‌ك نه‌ته‌وه، چونكه بیرمان نه‌چێت زمان یه‌كێكه له وه‌سیله گرنگه‌كان و سه‌نگه‌ره هه‌ره به‌هێزه‌كانی پاراستنی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ڕێگریكردن له توانه‌وه‌ی له‌ناو گه‌ل و زمانه سه‌رده‌سته‌كانی ناوچه‌كه‌دا، واته كورد به درێژایی مێژوو شاخه‌كانی به دۆستی ڕاسته‌قینه و پارێزه‌ری خۆی زانیوه، به‌ڵام له پاڵ سروشت و شاخه‌كانی كوردستاندا، زمانه‌كه‌مان یه‌كێك بووه له سه‌نگه‌ره هه‌ره به‌هێز و نهبهزێنراوهكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، یه‌كێك له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی جیاوازیی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا پێناسی زمانه، نه‌ك (ئایین و كه‌لتور و به‌ڕێوه‌بردن و مێژوو و خاك)ی هاوبه‌ش، چونكه هیچ له‌مانه جێگیر و بێ گرێوگۆڵ نین وه‌ك زمانی كوردیی، جگه له لایه‌نی ئایینی و نیشتمانیی، به‌ڕای ئێمه پاراستنی زمانی كوردیی، ئه‌ركێكی مرۆیی گه‌وره‌شه، چونكه به پاراستنی زمانی كوردیی كه‌لتورێكی ده‌وڵه‌مه‌ند له فه‌وتان و له‌ناوچوون ده‌پارێزیت، كه ئه‌م كه‌لتوره‌ش ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیریی و ئایینی جیاواز و جلوبه‌رگ و خواردن و دونیابینی مرۆڤگه‌لێكی به ناوی كورده‌وه له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتووه، واته پاراستنی هه‌ر زمانێك یه‌كسانه به پاراستنی كه‌لتورێك، ده‌كاته پاراستنی ڕه‌نگێگ له ڕه‌نگدانی ژیاندا، گوڵێك له گوڵدانی سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی ژیاندا، ئایدیا و دونیابینییه‌ك له تێڕوانین و دونیابنییه جیاواز و ئه‌زموونه جیاوازه‌كانی سه‌ر شانۆی ژیان.
له كۆتاییدا ده‌ڵێین؛ پاراستنی زمانی كوردیی، ئه‌ركێكی ئایینی، نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی، مرۆیی و مۆراڵییه، بۆیه گرنگه هه‌مووان به‌شداربین له پاراستن و هێشتنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زه‌كانی فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و ڕه‌نگاڵایی ئامرازه‌كانی ده‌ربڕینی مرۆڤه‌كان، كه ئه‌ویش (زمان)ه، چونكه هیچ كات نه نێر به‌بێ مێ و نه ڕه‌ش به‌بێ سپی و نه ئه‌رێ به‌بێ نه‌رێ و نه ڕه‌نگ به‌بێ ڕه‌نگدان و نه ژیان به‌بێ مردن و نه ئاساییش به‌بێ ئاساییشی و نه دونیا به‌بێ قیامه‌ت و نه جوانیی به‌بێ ناشیرینیی ما‌نایان نه‌بووه و نییه. كه‌واته تۆی ئاخێوه‌ری كوردزمان، كاتێك كه زمانه‌كه‌ت ده‌پارێزیت، پێشئه‌وه‌ی وه‌ك كوردێك بیپارێزیت، با فاكته‌ریی مرۆیی و مۆراڵیی وئایینی و خۆشویستنی پێكه‌وه‌ژیان و پلورالیزمیی كلتوریی هانتبدات بۆ پاراستنی، ئینجا وه‌ك كوردێك ناسنامه و چه‌كی مانه‌وه و بهردهوامیهتدان به بوونت بپارێزه و ڕاژه‌ی بكه و له به‌رانبه‌ر ئه‌وانی تردا، به چاوێكی كه‌م ئه‌رزش و سوكه‌وه لێی مه‌ڕوانه، چونكه ئه‌وه بزانه، كه زمانه‌كه‌ت ماڵته، ناسنامه‌ته، بونته، شانازیی و مێژوو و فه‌رهه‌نگی تۆیه، بۆیه (پاراستنی زمانه‌كه‌مان، ده‌سته‌به‌ری مانه‌وه‌مانه).