• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, نیسان 7, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    هەرێمی کوردستان و ئەگەری جەنگی ئەتۆمی “ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران”

    کورد وەك کارتی فشار بۆ ئەمریکا لە دژی ئێران

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 130

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    سەرنج: گۆڕان، یاخود لەدەستدانی واتایی بنەڕەتی وشەکان

    نان و نیشتمان؛ کاتێک برسییەتی دەبێتە تەڵەیەکی هەواڵگری

    ڕۆڵ و ڕەفتاری بەکاربەر لە کاتی قەیرانەکاندا.

    جەنگێكی چارەنوس ساز بۆ ئێسرائیل

    باس و خواسی دورگەی ئێپستین بە کوێ گەیشت؟!

    تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی پڕوپاگەندەدا

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    هەڵەبجەی پێنج هەزار شەهید

  • شــیکار
    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    ڕێکخستنەوەی ڕێساکانی نەزمی داهاتووی ناوچەیی لەژێر ڕۆشنایی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران

    سیاسەتە ئاڵۆز و  ناجێگیرەکانی ترامپ و ستراتیژی پێچەوانە

    گەرووی هورمز؛ لە نێوان دڵی ئاسایشی ئابووریی و گۆڕانی هاوکێشەی جیۆپۆلیتیکی جیهانییدا

    پاکستان و ئەنجومەنی ئاشتی؛ بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکان

    ئەو ئێرانەی لە بری هەڕەشە دۆستایەتی و بەرژەوەندی هاوبەشی هەناردە نەکرد

    شەڕی ئەلیکترۆنی یان سایبێری لە ململانێی ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل؛ ڕۆڵی نەرمەکاڵا لە شەڕی مۆدێرن

    سیاسەتی ئێران لە نێوان وەلی فەقیهەكان

    سیاسەتی ئێران لە نێوان وەلی فەقیهەكان

  • ئــــابووری
    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

    هەڵوێستی مەرجەعه‌كانی شیعە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی دووەم و كۆتایی

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

    چەند ڕامانێک لەمەڕ زمانی دایک

    چەند ڕامانێک لەمەڕ زمانی دایک

    ڕۆژئاوا؛ لە خۆڵەمێشی جەنگەوە بۆ ڕابوونی ئەقڵی کوردی

    کوردیزادە ئەحمەد ڕامیز؛ گەنجینەیه‌ک لە چاپەمەنی و بڵاوکراوه‌ی بەرهەمی كوردی

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

سەرەکی شــیکار

کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

خدیجە ئەسکەندەر لەلایەن خدیجە ئەسکەندەر
نیسان 6, 2026
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران
0
هاوبەشکردنەکان
11
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“کلاوزڤیتز ده‌ڵێت؛ ئامانجی هەموو جەنگێک مەسەلەیەکی سیاسییە.”

جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا لە دژی ئێران؛ یەکێکە لە کێشە سیاسییە ئاڵۆز و گەورەکانی سەردەمی نوێ. ئەم جەنگە، نەک تەنها لە ڕووی هێزی سەربازی بەڵکو لەڕووی ئابووری و تەکنەلۆژیا و ڕاگەیاندنیشەوە ئاڵۆزتر دەردەکەوێت. زۆرجار لێدوان و گفتوگۆکان دەربارەی جەنگ، تەنها سەرنج دەدەنە سەرکەوتنی لایەنێک و  شکست هێنانی لایەنەکەی دیکە، بەڵام ئەو قوربانییانەی دەرئەنجامی جەنگەکانن، کەمتر جەختیان لەسەر دەکرێتەوە، کۆتایی جه‌نگێکی لەو شێوەیە ئه‌سته‌مه‌ یەکلایی بکرێتەوە و لایەنێک بانگەشە بۆ سەرکەوتنی خۆی بکات. هەروەک دەردەکەوێت جەنگ ململانێیەکی چەکداری یان ئابووری یان ئایدۆلۆژی، یان فیکری درێژخایەن یان کورتخایەنە، بەداخەوە ھەر لە سەرەتای سەرھەڵدانی مرۆڤایەتییەوە بووە بە یەکێک لە بەردەستترین و خێراترین شێواز و رێگاکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، لە کاتێکدا جەنگ بە شێوەیەکی گشتی چارەسەری ڕاستەقینەی کێشەکان ناکات، بەڵکو زۆرجار کێشەکان قووڵتر و ئاڵۆزتر و فراوانتر دەکات. مێژووی مرۆڤایەتی بە جەنگ دەستی پێ‌كردووە ،دواتر جەنگی بەردەوامی مرۆڤایەتی دەستپێدەكات.

جەنگ بە یەكێك لە دێرینترین و کۆنترین چالاكی مرۆڤ دادەنرێت وەك بابەتێکی گرنگ و تێکەڵ بە سیاسەت بووە بە بەشێك لە زانستی سیاسی. “كلاوزڤێتز” وادەڕوانێتە جەنگ كە درێژەپێدەری سیاسەتە، بەڵام بە شێوەیەكی دیكه‌ و بەكەرەستە و ئامرازی دیكه‌ جەنگ لەڕووی هۆکارەکانی؛ سیاسی وەك  ململانێ لەسەر سەرچاوەكان و بەرژەوەندییەكان، هۆكاری ئایدیۆلۆژی و هزری و هۆكاری ئابوورییانە  توێژینەوەی لەسەر دەکرێت. “كلاوزڤیتز” وەك لێكۆلەر و هەڵسەنگێنەری تیۆری و پراكتیكی و تەواوی لایەنەكانی جەنگ دەناسرێت، بە گرنگترین و كاریگەرترین بیریار و هزرڤانی بواری جەنگ و ستراتیژی و سەربازی دادەنرێت. “كلاوزڤیتز” دەڵێت ئامانجی كۆتایی هەموو جەنگێک؛ “هەر چییەك بێ‌ مەسەلەیەكی سیاسییە”. هەورەها پێی وایە جەنگەکان ڕەنگدانەوەی سیاسەتن، كەواتە بۆ ئەوەی بتوانرێت جەنگ كۆنترۆڵ بكرێت، دەبێت لەژێر بڕیاری سیاسەتدا بێت. كاتێك دەگوترێت جەنگ درێژكراوەی سیاسەتە، مانای ئەوەیە ئامانجێكی سیاسی دیاریکراو هەیە، سەرەتایەك بۆ دەستپیكردنی جەنگ و هەروەها كۆتاییەك هەیە. جەنگ چەندین ئامانج و هۆكار و پاڵنەر و یاسا و شێوازی جۆراو جۆری هەیە، هەر لە جەنگە كلاسیکییەکانەوە تا جەنگە سیاسی و ئابووری و ئایدۆلۆژییەکان و… هتد.

“كلاوزڤیتز” بۆچوونی وایە؛ ئامانجی سیاسی جەنگ دوو شتە، یان نابووتکردن و نەهێشتنی دوژمن و كۆتایی هێنان بە مانەوەی وەك دەوڵەتێك، یان سەپاندنی مەرجەكانی ئاشتییە. بەڵام خاڵی یەكەمی “كلاوزڤیتز” لە سەردەمی ئێستادا تا ڕادەیەك ئەگەرێكی ئه‌سته‌مه‌ كە باس لە كۆتایی هێنان بە دەوڵەتێك دەكات، جەنگێك كە ئامانجێكی لەو شێوەیە هەڵبگرێت ئەگەرێكی ئه‌سته‌مه‌ بەڵام مەحاڵ نیە. دەكرێت ئامانج لێی بۆ گۆڕینی سیستەمی حوكمرانی یان ڕژێمی وڵاتەكە  بێت‌، وەك ئەوەی لە پەرەسەندنێکی کتوپڕ و مێژووییدا؛ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پشتگیریی خۆی بۆ “گۆڕینی ڕژێم لە ئێران” دەربڕی. کاتێک لە ترەمپ پرسیار کرا؛ ئایا دەیەوێت ڕژێمی تاران بگۆڕدرێت؟ لە وەڵامدا وتی؛ “پێدەچێت ئەوە باشترین شت بێت ڕوو بدات.” هەرچەندە نەیویست ناوی هیچ کەسێک بهێنێت بۆ جێگرتنەوەی دەسەڵات، بەڵام ئاماژەی بەوە کرد کە “کەسی شیاو هەن.” خاڵی دووەمیش؛ كە “كلاوزڤیتز” مەبەست لێی سەپاندنی مەرجەكان یاخود سەپاندنی هەژموونە بەسەر دەوڵەتەكە، هەروەها ئامانجی گشتی هەر جەنگێک مەبەست لێی پاراستن و گەشەپێدانی ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندییە نیشتیمانییەكانە. بۆیە جەنگیش وەک هەر دیاردەیەکی دیكه‌ جا ڕامیاری، ئابووری یان کۆمەڵایەتی، پێویستی بە لێکۆڵینەوە و توێژینەوە و شیکردنەوەی زانستییانە و بابەتییانە هەیە، هەروەک ئاماژەمان پێدا؛ جەنگ کۆنترین دیاردەیە تا ئێستا لە ناو مرۆڤایەتیدا ماوەتەوە، هەموو جەنگێک دۆخێکی نەخوازراو  دەهێنێتە کایەوە، دۆخێک، دوای جەنگ لێکەوتەکانی کار دەکاتە سەر تاک  و ڕەهەندە جیاوازەکانی ژیان و کاریگەری دەروونی و سایکۆلۆژی لەسەر کۆمەڵگا جێدەهێڵێت.

دەتوانین بڵێین بەگشتی دەرئەنجامی جەنگ بریتییە لە؛ لە دەستدانی خودی مرۆڤ و لێکەوتەکانی دوای جەنگیش بریتیین لە تێکچوونی دۆخی دەروونی کە مرۆڤ هەست بەبێ بەهابوون و بێ هیوایی دەکات، فەزای دوای جەنگ فەزای دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و ترس و سترێس و نەبوونی متمانەیە بە ئەویتر بە گشتی، مەترسیدارترین نەخۆشییەکان نەخۆشییه‌كانی دوای جەنگن، لەپاڵ ئەمانەدا لێکەوتەیەکی تری جەنگ زیانگەیاندنە بە ژینگە، چونکە دواجار مەیدانی جەنگەکان ژینگەیە و دەوڵەتە بەشدارەکانیش سه‌رنجیان لەسەر کوشتن و دیل و بریندار و ئەو ناوچانەیە کە دەستی بەسەردا دەگرن، نەک ئەو زیانانەی بەر ژینگە دەکەون، ژینگە قوربانییەکی نەبینراوی جەنگە. زۆرجاریش جەنگەکان لەپێناو دەستڕاگەیشتن بە سامانەکانی ژێر زەوی هەڵدەگیرسێت، خاک و ئاو و کانزاکان بەگشتی پێکهێنەری ژینگەن و جەنگی نێوان وڵاتانیش لەسەر  سامانەکانی ژینگەیە، بەنموونە، یەکێک لە هۆکارەکانی هەڵگیرسانی جەنگی یەکەم و دووەمی جیهان بریتی بوو لە دەستگەیشتن بە نەوت و وزە. جەنگی یەكەم و دووەمی جیهان بە دیارترین و مەترسیدارترین ڕووداوەكانی ناو مێژوی گەلان دادەنرێن، ئەو جەنگانە ناوچەیی نەبوون، بەڵكو جیهانی بوون، دەوڵەتانێك بەشداریان تێدا كرد كە هەریەكە و سەر بە كیشوەرێكی جیابوو، هەرچەندە ئەوروپا مەیدانی سەرەكی جەنگەكە بوو، بەڵام ئەنجامە گەورەكانی بەجۆرێك لەجۆرەكان ڕەنگدانەوەیان لەسەر گەلانی هەموو كیشوەرەكان هەبوو. مرۆڤایەتی، پێشتر هیچ كات نمونەی لەو جەنگانەی بەخۆیەوە نەدیبوو، لەو جەنگانەدا نوێترین چەكە پێشكەوتوەكان بەكاهێنران‌.

هەر بۆیە وەکچۆن ئاشتی سیاسەتە بەبێ جەنگ، جەنگیش سیاسەتە لە ڕێگای خوێنڕشتنەوە. بەڵام ڕاستییەک هەیە و نابێت خۆمانی لێ ببوێرین، ئەوەیش ئەوەیە؛ هەتا بەدەست ئەو وەهمەوە گیرۆدە بین کە گوایە دەتوانین لە ڕێگەی جەنگدا ئاشتی بەرهەم بهێنین و لەو ڕێگەیەوە ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری بەرقەرار بکەین، ئەوا لە دووکەڵ و خوێن، لە بێهوودەیی و برین و کاولکاری و کوێرەوەری و پەشیمانی زیاتر بەولاوە، هیچ شتێکی دیكه‌مان دەست ناکەوێت .ململانێ مۆدێرنەکانی نێوان دەوڵەتەکان بە تایبەتی زلهێز و ئەکتەرە ناوچەییەکان و جیهانییەکان، بە دەگمەن بە سەرکەوتنی ڕەهای یەکلاکەرەوە و یان تەسلیمبوونی بێ مەرجی لایەنێک کۆتایی دێت. جه‌نگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران بەهۆی جیاوازی ئایدیۆلۆژی و ستراتیژی جه‌نگی ناهاوسەنگ و تێوەگلانی ئەکتەرە نادەوڵەتییەکانی وەك گرووپە چەکدارەکانی ئێراق “کە لەڕووی ئایدۆلۆژییەوە سەر بە ئێرانن”، یا حوسییەکانی یەمەن، لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر ئاڵۆزتر دەبێت. له‌خواره‌وه‌ به‌چه‌ند خاڵێك زیاتر لێی ورد ده‌بینه‌وه‌:-

  • کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستاندن؛ دانوستان هەوڵێكە لە نێوان لایەنەكان جا دەوڵەت بێت یان هەر ئەکتەرێکی دیکە، بۆ رێككەوتن لەسەر چەند مەبەست و خاڵی ناکۆک. گفتوگۆش لایەنی پراكتیكی بەڕێوەچوونی دانوستانە، لەنێوان نوێنەرانی لایەنەكاندا. تێیدا ڕوانگە و بۆچوون، داوا و مەرجەكانی لایەنەكان دەخرێتەڕوو. هیچ لایەنێك ناتوانێت سوور بێت لەسەر هەموو خاڵەكانی خۆی و بیانسەپێنێت، ئەگینا ڕێككەوتن مەحاڵ دەبێت. هەموو لایەكیش لەوەدا هێڵی سووری هەیە كە ئامادە نییە دەستی لێ هەڵبگرێت. كەواتە دانوستان كۆمەڵێك سازشە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن، تا گفتوگۆكانیش درێژخایەن بن ئەو دانوستاندنە كەمتر ئەنجامی دەبێت. دانوستان بۆ ڕێگرتن لە دروستبوونی جەنگ یان بە ئامانجی وەستانی جەنگ دەکرێت، یان لەنێوان دەوڵەتان دەكرێت بۆ ڕێككەوتن و هاوكاریی لە بواری سیاسی، ئابووری، زانستی یان تەندروستی و هونەری.

بۆیە یەکێک لە دەرەنجامە پێشبینیکراوەکان بریتییە لە ئاگربەستێکی دانوستانکاری بە نێوەندگیری لایەنی سێیەم. گفتوگۆ و دانوستان ئەنجامبدرێت بە مەبەستی ڕێککەوتن یان نزیکبوونەوە لە ڕێککەوتن. چونکە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تێچووی جه‌نگ لە ڕووی سەربازی، ئابووری و سیاسییەوە، ڕەنگە هەر لایەنێک هەوڵی ئەوە بدات کە خۆی لە زیانی زیاتر بپارێزێت و یان زیانەکان کەمبکرێتەوە و لە هەمان کاتدا ستراتیژی خۆی بپارێزێت بۆیە پەنا بۆ دانوستاندن ببات.

  • ململانێی بەردەوام و درێژەدان بە جەنگ؛ پێشبینی دووەم بە ئەگەری زۆرەوە بریتییە لە گواستنەوەی جه‌نگەکە بۆ  جەنگێکی درێژخایەن و ململانێی بەردەوام، تیایدا لایەنەکانی بەشداربووی جه‌نگ زیاتر دەبن. بە لەبەرچاوگرتنی پشتبەستنی ئێران بە ستراتیژییە ناهاوسەنگەکان و هاوپەیمانییە ناوچەییەکان، وەك گرووپە چەکدارەکان، بۆیە دەکرێ ململانێیەکە پەرەبسێنێت بۆ:-
  • هه‌ڵدانی مووشەک و درۆنی بەردەوام لەنێوان لایەنانی بەشداربووی جەنگەکە؛ ئیسرائیل لە دژی ئێران و گرووپە چەکدارەکان، یان بە پێچەوانەوە.
  • ململانێی بە وەکالەت: لە سەرانسەری چەندین ناوچەی جیا جیا، بۆ نموونە ئێراق، لوبنان، یەمەن.
  • بانگەشەی سەرکەوتنی ئیسرائیل و ئەمریکا؛ لە کاتێکدا لەم جه‌نگەدا سەرکەوتن تەنها ئەگەرێکە، بەڵام  لەوانەیە ئەمریکا و ئیسرائیل ئیدیعای سەرکەوتنی خۆیان بکەن، بەوەی ژێرخانی سەرەکی سەربازی و وزەی ئێران و  سیستەمی مووشەکی و  دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان بە  شێوەیەکی بەرچاو  لەناوبردووە.

سەرەڕای ئەمەش ڕەنگە سیستەمی سیاسی ئێران وەک خۆی بمێنێتەوە و، لەوانەیە هێزە ناوچەییەکان بە کارایی بمێننەوە لە کۆتاییدا؛  ململانێکە دەتوانێت فراوانتر بێت بۆ جه‌نگێکی ناوچەیی فراوان کە ئەکتەرە دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکان تێیدا بەشداربن. لەم حاڵەتەدا؛ پێدەچێت کۆتایی جه‌نگەکە بەهۆی سەرکەوتنی لایەنێک و شکست هێنانی لایەنەکەی دیکە نەبێت بەڵکو بەهۆی فشارە نێودەوڵەتییەکانەوە بێت، کە دەوڵەتان و لایەنی دیکە بەهۆی ناسەقامگیری ئابووری جیهانی و  هۆکارەکانی ترەوە، فشار بخەنە سەر لایەنانی بەشدار لە جەنگدا بۆ ڕێککەوتن و پەیڕەوکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان. لە ئەنجامدا کۆتایی هاتنی جه‌نگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران دڵنیایی سەرکەوتن و شکست بەدەستەوە نادات، هۆکارەکەشی بریتییە لە ناهاوسەنگی لە تواناکانیان و  هاوپەیمانێتییەکانیان.

“قوربانییەکان، دەرئەنجامە مرۆیی و جیهانییەکانی جه‌نگی ئیسرائیل و ئەمریکا له‌گه‌ڵ ئێران”

“گابرێل کۆلکۆ” لە کتێبەکەیدا بەناوی “سەردەمی جەنگ”،  نووسیویەتی؛ “تێکهەڵچوونە سەربازییەکان لە دوای ساڵی 1937-ەوە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ  زیاتر خەڵکانی بێ به‌رگری وەکو هێزە چەکدارەکانی دەکردە ئامانج، زیاتر لە جاران خەڵکی مەدەنی و تەواوی میللەتێک دەترسێنێت.” ئەو ده‌ربڕینه‌ی کۆلکۆ دروسته‌ کە ده‌ڵێت شمشێری تیژی جەنگ ڕۆژ بە رۆژ زیاتر خەڵکی مەدەنی کردووه‌تە ئامانج. لەم بارودۆخه‌دا جەنگ، جەنگی دژ بە خەڵکی مەدەنییە و هەر ئەم بەڵگەیەش بەسە بۆ ئەوەی نەکرێت جەنگ لە هیچ بەرنامەیەکدا وەک چارەسەری کێشەکان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا لێی بڕوانرێت یان پەنای بۆ ببرێت. ململانێی بەردەوامی نێوان “ئێران و ئیسرائیل” پەرەی سەندووە بۆ جه‌نگێکی ناوچەیی فرە چین کە لێکەوتەی مرۆیی بەرچاوی لێکەوتووەتەوە. قوربانیانی جه‌نگەکە تەنیا ئەو کەسانە نین لە هێرشی ئاسمانی یان هێرشی مووشەکیدا کوژراون، بەڵکو ملیۆنان کەسیش دەگرێتەوە بەهۆی ناسەقامگیری ئابووری و قەیرانی وزە و پچڕانی جیۆپۆلەتیکییەوە، کاریگەری لەسەر ژیانیان دروست بووە. جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل بە تێوەگلانی ئەکتەرە دەرەکییەکانی وەک ئەمریکا و میلیشیاکان و گرووپە چەکدارەکانی ناوچەکە تووندتر و ئاڵۆزتر بووە، بە یەکێک لە مەترسیدارترین پەرەسەندنەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەقەڵەم دەدرێت .

خه‌ڵكی مەدەنی بارگرانی تووندوتیژییەکانیان لە ئەستۆ گرتووه‌، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە مردنی هەزاران کەس و لەناوچوونی بەرفراوانی ژێرخانی ئابووری دەکەن، لەوانەش نەخۆشخانه‌، قوتابخانەکان و دامەزراوەکانی وزە.  لە هەمان کاتدا، زۆرترین قوربانی دەستبەجێ ئەو کەسانەن لە ناوچە جێناکۆکەکاندا دەژین.  هێرشی ئاسمانی و هێرشی مووشەکی و ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە زیانی زۆری گیانی لێکەوتووەتەوە. لە ئێران زیاتر لە چەند هەزار هاووڵاتی سڤیل کوژراون، لە نێویاندا منداڵ، بەگشتی ژمارەی مردووان لە سەرانسەردا سێ هەزار کەسی تێپەڕاندووە تا ئێستا. بۆیە دەبینین یەکێک لە لایەنە هەرە مەترسیدارەکانی ئەم ململانێیە قەبارەی قوربانیانی مەدەنییە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن؛ لە ماوەی “نۆ” ڕۆژی یەکەمدا زیاتر لە ١٢٠٠ کەس کوژراون و زۆرینەیان خەڵکی مەدەنین، نزیکەی ٢٠٠ كه‌سیان منداڵن، زیاتر لە ١٢ هەزار کەس بریندار بوون، تەواوی ناوچەکانی نیشتەجێبوون وێران بوون، قوتابخانە و نەخۆشخانەکان ڕاستەوخۆ کاریگەری جه‌نگیان لەسەر هەبووە. نموونەیەکی دڵتەزێن بریتییە لە کوشتنی زیاتر لە ١٦٠ خوێندکار لە هێرشێک  بۆ سەر یەکێک لە قوتابخانەکان لە ئێراندا، جگە لە مردن، ملیۆنان کەس ڕووبەڕووی ئاوارەبوون و زەبر و زەنگ و زیانێکی دەروونی درێژخایەن دەبنەوە. خێزانەکان لەیەکتر دادەبڕێن و زۆربەی هەرە زۆری دانیشتوانی کۆمەڵگا بێ خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دەمێننەوە. جەنگ تەنها کوشتن نییە، بەڵکوو پڕۆسەیەکی وێرانکەرە کە ژیانی مرۆڤ، کۆمەڵگا و ژینگە بە تەواوی تێکدەشکێنێت. قوربانییانی ڕاستەوخۆ دەبینرێن، بەڵام زۆر جار قوربانییە نادیارەکان ئەوانەن کە کاریگەرییەکی قووڵتر و درێژخایەنتریان لەسەرە.

پۆستی پێشوو

خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

پۆستی داهاتوو

جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

خدیجە ئەسکەندەر

خدیجە ئەسکەندەر

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان
شــیکار

بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

نیسان 5, 2026
23
پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)
شــیکار

پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

نیسان 4, 2026
17
ڕێکخستنەوەی ڕێساکانی نەزمی داهاتووی ناوچەیی لەژێر ڕۆشنایی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران
شــیکار

ڕێکخستنەوەی ڕێساکانی نەزمی داهاتووی ناوچەیی لەژێر ڕۆشنایی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران

نیسان 1, 2026
20

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

نیسان 2026
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930  
« ئازار    

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە