• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
شه‌ممه‌, ئازار 28, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    سەرنج: گۆڕان، یاخود لەدەستدانی واتایی بنەڕەتی وشەکان

    نان و نیشتمان؛ کاتێک برسییەتی دەبێتە تەڵەیەکی هەواڵگری

    نان و نیشتمان؛ کاتێک برسییەتی دەبێتە تەڵەیەکی هەواڵگری

    ڕۆڵ و ڕەفتاری بەکاربەر لە کاتی قەیرانەکاندا.

    جەنگێكی چارەنوس ساز بۆ ئێسرائیل

    باس و خواسی دورگەی ئێپستین بە کوێ گەیشت؟!

    تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی پڕوپاگەندەدا

    تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی پڕوپاگەندەدا

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    هەڵەبجەی پێنج هەزار شەهید

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە, لەنێوان ناساندنی وەک جینۆساید و بەربەستەکانی قەرەبوکردنەوەی یاسایی

    کورد لە بەردەم گەردەلوولی جەنگدا

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 129

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

  • شــیکار
    پاکستان و ئەنجومەنی ئاشتی؛ بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکان

    پاکستان و ئەنجومەنی ئاشتی؛ بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکان

    ئەو ئێرانەی لە بری هەڕەشە دۆستایەتی و بەرژەوەندی هاوبەشی هەناردە نەکرد

    ئەو ئێرانەی لە بری هەڕەشە دۆستایەتی و بەرژەوەندی هاوبەشی هەناردە نەکرد

    شەڕی ئەلیکترۆنی یان سایبێری لە ململانێی ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل؛ ڕۆڵی نەرمەکاڵا لە شەڕی مۆدێرن

    شەڕی ئەلیکترۆنی یان سایبێری لە ململانێی ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل؛ ڕۆڵی نەرمەکاڵا لە شەڕی مۆدێرن

    سیاسەتی ئێران لە نێوان وەلی فەقیهەكان

    سیاسەتی ئێران لە نێوان وەلی فەقیهەكان

    ئێران لە نێوان خەیمەی سەفوان و داگیركردنی

    ئێران لە نێوان خەیمەی سەفوان و داگیركردنی

    زانستی و مێژووی ڕۆژژمێری گریگۆری و ڕۆژی زیادکراوی مانگی شوبات

    زانستی و مێژووی ڕۆژژمێری گریگۆری و ڕۆژی زیادکراوی مانگی شوبات

    تیۆرییە سیاسییە نوێیەکانی جیهان؛ گۆڕانکاری لە پارادایم و سەرهەڵدانی جیهانێکی فرەجەمسەر

    تیۆرییە سیاسییە نوێیەکانی جیهان؛ گۆڕانکاری لە پارادایم و سەرهەڵدانی جیهانێکی فرەجەمسەر

    درۆنی گەیاندن

    درۆنی گەیاندن

    نەزمی جیهانی لە ڕوانگەی فرانسیس فۆکۆیاما؛ لە کۆتایی مێژوو بۆ داڕمانی سیاسی

    نەزمی جیهانی لە ڕوانگەی فرانسیس فۆکۆیاما؛ لە کۆتایی مێژوو بۆ داڕمانی سیاسی

    ئێران و ئەمریکا؛ قۆناغێکی نوێ

    ئێران و ئەمریکا؛ قۆناغێکی نوێ

  • ئــــابووری
    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    هەڵوێستی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

    هەڵوێستی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی دووەم و كۆتایی

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

    چەند ڕامانێک لەمەڕ زمانی دایک

    چەند ڕامانێک لەمەڕ زمانی دایک

    ڕۆژئاوا؛ لە خۆڵەمێشی جەنگەوە بۆ ڕابوونی ئەقڵی کوردی

    ڕۆژئاوا؛ لە خۆڵەمێشی جەنگەوە بۆ ڕابوونی ئەقڵی کوردی

    کوردیزادە ئەحمەد ڕامیز؛ گەنجینەیه‌ک لە چاپەمەنی و بڵاوکراوه‌ی بەرهەمی كوردی

    کوردیزادە ئەحمەد ڕامیز؛ گەنجینەیه‌ک لە چاپەمەنی و بڵاوکراوه‌ی بەرهەمی كوردی

    هۆکارەکانی شکستی دەوڵەتی کوردی لە ڕێككه‌وتننامەی لۆزاندا؛ شیکارییەکی مێژوویی

    هۆکارەکانی شکستی دەوڵەتی کوردی لە ڕێككه‌وتننامەی لۆزاندا؛ شیکارییەکی مێژوویی

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

هەڵوێستی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

یەکەی ئامادەکاران لەلایەن یەکەی ئامادەکاران
ئازار 28, 2026
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
هەڵوێستی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم
0
هاوبەشکردنەکان
1
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“ناساندنێک بۆ کتێبی کورد و شیعە”

ئایەتوڵڵا محەمەد باقر سەدر بۆ سەربازە شیعەکان لە سوپای ئێراقی “ئەگەر ناچارکران شەڕ لە دژی کورد بکەن، ئەوا لولەی تفەنگەکانتان ڕوو بکەنە ئاسمان و تەقە بە هەوادا بکەن.”

کتێبی “کورد و شیعە، بارگۆڕانی دەق و هەڵوێست لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە تا مێژووی هاوچەرخ” لێکۆڵینەوەیەکە و د.یاسین تەها محەمەد نووسیویەتی و ساڵی(٢٠٢٥) ناوەندی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی چاپ و بڵاوی کردووەتەوە. کتێبێکی بە بایەخە بۆ تێگەشتن لەو پەیوەندییە لە مێژیینەیەی لە نێوان کورد و شیعە لە ئێراقدا هەبووە، گەڕانە بەدوای ئەو دەقە کەلەپوورییانەی، کە شیعەکان دەربارەی کورد و دۆزەکەی چییان وتووە و تێڕوانیان بۆ کورد چی بووە، لە سەدەی دەیەمی زایینییەوە دەستپێدەکات و لە مێژووی هاوچەرخی ئێراقیشدا، لە هەڵوێستی مەرجەعەکانی شیعە، هەر لە شۆڕشی ئەیلولەوە هەتا ساڵی (٢٠١٨) درێژدەبێتەوە. دەستپێکیش چوارچێوە تیۆرییەکانی باسکردووە لە بابەت؛ چەمکی شیعەگەری وەک زاراوە و وەک چەترێکی گشتی بۆ لایەنگرانی ئالوبەیت، باوەڕبوون بەوەی، کە عەلی کوڕی ئەبی تالیب یەکەم خەلیفە و ئیمامی شەرعییە لە دوای پێغەمبەر(د.خ)، زنجیرەی هەر دوازدە ئیمامەکەی شیعە و تایبەتمەندییەکانی ئیمام، مێژووی سەرهەڵدانی شیعەگەری، هەر سێ ڕەوتی؛ دوازدە ئیمامی، ئیسماعیلی و زەیدی، پاشان دامەزراوەی مەرجەعیەت و پێگەی ئایینی شاری نەجەف خراوەتەڕوو. دواتر باس لەو دەقانە دەکات، کە تێڕوانینی نەرێنیان بۆ کورد و ڕەچەڵەکیان هەبووە و لێکەوتەی ئایینی و مێژوویی بەرچاویان لێ کەوتووەتەوە. باسی دوای ئەوەش تایبەتە بەو قۆناغە مێژوویییانەی، کە هەم دژایەتی بووە، هەمیش هاوسۆزی و بڵاوبوونەوە و کاریگەری شیعەگەرییە لە کۆمەڵگای کوردەوارییدا.

“مەرجەعی باڵا و کورد”

بەشێکی کتێبەکە و کۆتا بەشی، کە جێگای باسی ئێمە لێرەدا تایبەت کراوە بە هەڵوێستی مەرجەعە هاوچەرخەکانی نەجەف دەربارەی کورد و ماف و بزاڤەکانیان لە باشووری کوردستاندا، چییان وتووە و چۆن لەگەڵ ئاریشەکانی نێوان حکومەتی ئێراقی و کوردەکاندا نێوەنگیری و ڕۆڵیان گێڕاوە، لەو نێوەندەدا بەشێک لە هەڵوێستی چوار مەرجەعی باڵای شیعەکان، دەربارەی کورد و بزاوتەکانی نواندوویانە، لە شۆڕشی ئەیلولەوە، هەتا ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە مانگی(ئەیلولی٢٠١٧) پیشان دەدەین. ئەوانیش؛ “ئایەتوڵڵا موحسین ئەلحەکیم، ئایەتوڵڵا محەمەد باقر سەدر، ئایەتوڵڵا محەمەد حوسێن شیرازی و ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی”ن.

“ئایەتوڵڵا موحسین ئەلحەکیم(١٨٨٩- ١٩٧٠)”

شۆڕشی (١٤ی تەموزی١٩٥٨) لە ئێراق سەرکەوت و سیستمی پاشایەتی ڕووخا، بەهاری ئاشتی و پێکەوەژیان لە نێوان حکومەتی ئێراقی و کوردەکان تەمەنی کورت بوو، مانگی(ئەیلولی١٩٦١) شەڕ لە نێوانیاندا هەڵگیرسا و دواتر بۆ ماوەی چواردە ساڵ(١٩٦١- ١٩٧٤) “شۆڕشی ئەیلول” درێژەی کێشا. پێکهاتەی سوپای ئێراقی بەشێکی زۆری ئەفسەر و سەربازی شیعە بوون، چ دەسەڵاتدارانی ئێراق و چ کوردەکانیش هەوڵی ئەوەیان دەدا لە مەرجەعیەتی شیعەوە نزیک ببنەوە و هەوڵی ئەوە بدەن هاوهەڵوێستییان لە شەڕەکەدا بۆ خۆیان بەدەستبهێنن. (٢٠ی حوزەیرانی١٩٦٥) بەسەرپەرشتی عەبدولسەلام عارفی سەرۆک کۆماری ئەوکاتەی ئێراق(١٩٦٣- ١٩٦٦)، لە شاری بەغداد و لە هۆڵی (الشعب)، یەکەمین کۆنگرەی ئیسلامیی ئێراقی بە بەشداریی نزیکەی(٥٠٠) کەسایەتیی ئایینی، لە شیعە و سوننە و بە پشتیوانی جەمال عەبدولناسری سەرۆکی میسر و بەشداری ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی میسر گرێدراوە. بەیاننامەیەک لە کۆتایی کۆنگرەکە بڵاوکراوەتەوە و تیایدا بەناوی سەرجەم زانایانی بەشداربووەوە، بە پاساوی “یەکێتی ئیسلامی و پاراستنی یەکڕیزیی موسڵمانان و پەرۆشی بۆ قیبلەی هاوبەش”، هەوڵیداوە شەرعییەتێکی ئایینی بە فشار و هێرشەکانی دەسەڵاتدارێتی ئێراقی بۆ سەر شۆڕشی چەکداری کورد بدات. لە یادداشتەکانی مەهدی حەکیم کوڕی ئایەتوڵڵا موحسین حەکیم، کە بەرپرسی کاروباری نوسینگە و دیدارەکانی باوکی بووە باس لەوە کراوە، کە کۆنگرەکە فەتوای داوە؛ “کورد لادەر و ستەمکارن و جەنگ لەگەڵیان واجبە”.

ئایەتوڵڵا موحسین حەکیم لەو کۆنگرەیەدا هەرچەندە داواشی لێکراوە بەڵام بەشدارنەبووە، دژی ئەوە بووە ناوی بخرێتە سەر بەیاننامەیەک، کە دژی کورد و خوێنڕشتنی بێت، لە کاتێکیشدا حکومەتی ئەوکاتەی ئێراقی بە ناشەرعی زانیوە. بەڵام میدیاکانی نزیک لە دەسەڵات، هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، کە ئایەتوڵڵا حەکیم لەگەڵ ئەو فەتوایەدا هاوبیرە و شەڕکردن لەگەڵ کوردەکانی حەڵاڵکردووە. دواتر لە ڕێگەی مەهدی حەکیمی کوڕییەوە، داوای لە (التوجیە المعنوی)ی دەسەڵاتەکەی عەبدولسەلام عارف کردووە؛ کە “ئەو هەواڵە بە درۆ بخەنەوە، ئەگەرنا ئێمە خۆمان بەدرۆی دەخەینەوە.” پاشان مەرجەعییەتی موحسین ئەلحەکیم لە مزگەوت و حوسێنییەکانییەوە، بەشێوەی بڵاوکراوە ئەو ئەو درۆخستنەوەیان بەسەر پەیڕەوکارانی شیعەدا بڵاوکردووەتەوە. لە دیمانەیەکیشیدا لەگەڵ ڕادیۆی تاران مەهدی حەکیم بۆ هەڵوێستەکانی باوکی دەربارەی شەڕەکە ئاماژەی بەوەداوە، کە ڕای مەرجەعی باڵا ئەوەیە؛ “دۆخەکە بە شێوازی سەربازی چارەسەر ناکرێت، بەڵکو بەهۆی خوێنڕشتنەوە ئاڵۆزتر دەبێت، لە جەنگدا ستەمکاران دەرباز دەبن و ژن و منداڵ و پەککەوتە و خەڵکی سڤیل دەبنە قوربانی، بە تایبەت لە جەنگی پارتیزانیدا.” هەر مەهدی حەکیم دەگێڕێتەوە، کە جارێکیان لە سەر داوای بەهاناوە هاتنی مەلامستەفای بازرانی بۆ مەرجەعی باڵا لە مەترسی جینۆسایدی سەر کوردان و کاولکاری ناوچەکانی کوردستان، ئایەتوڵڵا موحسین وەزیری ناوخۆی ئێراقی بانگکردووە و لە وەڵامی پرسیاری وەزیردا، کە وتوویەتی؛ “چی بکەین بەرامبەر ئەمانە، کە ئاسایشی وڵات تێکدەدەن؟” وتوویەتی؛ “دەبێت بە ئاشتی کێشەی کورد چارەسەر بکەن، ناکرێت بەم شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.”

لە ساڵانی سەرەتای دروستبوونی شەڕەوە، بەرپرسانی کورد لە باشووری کوردستان، هەوڵی بەردەوامیان داوە، کە بە هەرجۆرێک بێت پەیوەندی خۆیان لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعە لە ئێراق تووندوتۆڵ بکەن، بۆ ئەو مەبەستە سێ کەسایەتی کوردی ئەوکاتە بۆ ئەم کارە ڕادەسپێرن و بە پەیامی مەلا مستەفای بارزانییەوە دەچنە نەجەف بۆ دیداری ئایەتوڵڵا موحسین حەکیم، ئەوانیش هەریەکە لە؛ مستەفا زەڵمی، محەمەد عەلی کوڕی مەلا ڕەئیس و د.محەمەد شەریف بوون. بەو جۆرە لە ساڵی(١٩٦٥)ەوە پەیوەندی نامەگۆڕینەوە لە نێوان مەلا مستەفا بارزانی ڕابەری شۆڕشی ئەیلول و ئایەتوڵڵا حەکیم مەرجەعی باڵای شیعەکان دروستبووە. لە دەقی نامەکانی بارزانیدا داوای چاکسازی، نێوەندگیری، ڕاگرتنی شەڕی سەپێنراوی بەعسییەکان، خوێنڕشتن و وەستانەوەی لە دژی ستەمکاری لە مەرجەعی باڵا کردووە و ئەویش بە نامە و هەڵوێستی کرداری وەڵامی داواکانی بارزانی داوەتەوە. لە یاداشتەکانی سەید تالیب ئەلڕوفاعی کەسایەتی ئایینی و سیاسی شیعە و یەکێک لە نزیکەکانی ئایەتوڵڵا حەکیم هاتووە، کە جارێک لە ماڵی حەکیم بووە لە کوفە و لە کاتی چاخواردنەوەدا، مەرجەعی باڵا کاغەزێکی پیشانداوە، کە لە مەلا مستەفا بارزانییەوە پێیگەیشتووە. لە نامەکەدا بارزانی سکاڵای بە قەومیکردنی دەوڵەتی کردووە لەسەر دەستی عەبدولسەلام عارف، باسی لەوەش کردووە ئەمە لەگەڵ کورددا ناگونجێت، چونکە نەتەوەیان جیاوازە. بارزانی ئەوەشی بیرهێناوەتەوە مادام عوسمانییەکان بە ناوی ئیسلامەوە حکومڕانییان کردووە کورد لەگەڵیان ژیاوە، بەڵام کاتێک حکومەتی ئێراق جاڕی قەومییەتی عەرەبیی داوە، دەماری نەتەوەیی کوردیش جوڵاوە. ئەگەر ئەوان بڵێن؛ ئێمە موسڵمانین، ئەوا ئەمان کێشەیان نییە، بەڵام ئەگەر بڵێن؛ عەرەبیین، ئەمانیش دەڵێن؛ ئێمە کوردین. ئایەتوڵڵا حەکیم لەسەر ئەمە ڕای تالیب ڕوفاعی وەرگرتووە، ئەویش دەڵێت؛ “وتم قسەکانی بارزانی مەنتیقین. حەکیم ڕای وابوو شەڕی کورد نەکرێت، بەڵام فەتواشی دەرنەکردووە.”

“ئایەتوڵڵا محەمەد باقر سەدر(١٩٣٥- ١٩٨٠)”

یەکێک لە مەرجەعە کاریگەرەکانی شیعەبووە لە ئێراق، خوێندکار و کەسی نزیکی ئایەتوڵڵا حەکیم بووە و بە ڕابەری ڕۆحیی حیزبی دەعوەی ئیسلامی دادەنرێت. یەکێک بووە لە دژبەرە  سەرەکییەکانی ڕژێمی بەعس و هەر لەبەر ئەو کاریگەرییەشی بووە ساڵی (١٩٨٠) بەعسییەکان لە سێدارەیان داوە. هەروەها خاوەنی هەڵوێستێکی ڕوون و دۆستانە بووە بەرامبەر بە کورد، ئەو فەتوای داوە، کە شەڕ لەگەڵ کورد حەرامە و ڕەتیکردووەتەوە، هەروەها حەرامیکردووە سوکایەتی بە کورد بکرێت و نوکتەی گاڵتەجاڕی و بریندارکەر بەرامبەر بە کورد بگێڕدرێتەوە. کاتێکیش ڕێککەوتنامەی(١١ی ئازاری١٩٧٠) لە نێوان حکومەتی ئێراقی و کورد لە مانگی(ئازاری١٩٧٤) هەڵدەوەشێتەوە و شەڕ لە نێوانیان سەرهەڵدەداتەوە و هێرشی چەکداری بۆ سەر ناوچەکانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە. لەو کاتەدا کۆمەڵێک گەنجی شیعەی خوێندکار، کە وەک سەربازی یەدەگ لە نێو ڕیزەکانی سوپای ئێراقدابوون، سەردانی ئایەتوڵڵا محەمەد باقر سەدریان کردووە و ڕای شەرعی مەرجەعیان لە بابەت بەشدارییان لە شەڕدا دژی بە گەلی کورد لێوەرگرتووە، لە گفتوگۆی نێوانیاندا هاتووە”

  • ئایا شەڕکردن لە دژی کورد دروستە؟

ئایەتوڵڵا محەمەد باقر سەدر؛ نەخێر، دروست نییە، چونکە ئەوانیش موسڵمانن.

  • بەڵام ناچارمان دەکەن و دەماننێرنە بەرەکانی جەنگ؟

 ئایەتوڵڵا محەمەد باقر سەدر؛ ئەگەر ناچار کران، ئەوا لولەی تفەنگەکانتان ڕووبکەنە ئاسمان و تەقە بە هەوادا بکەن، چونکە کوشتنیان دروست نییە.” 

“ئایەتوڵڵا سەید محەمەد حوسێن شیرازی (١٩٢٨- ٢٠٠١)”

یەکێکی تر لە مەرجەعە ناسراوەکانی شیعەیە و قوتابی بەردەستی “سەید سادق شیرازی و ئایەتوڵڵا حەکیم” بووە، بەهۆی زۆری دانراوە ئیسلامیەکانییەوە بەناوبانگە و خاوەنی هەزاران بەرهەمی چاپکراوە. بەناوبانگترینیان (موسوعة الفقە)، کە تێیدا باسی لە ڕەچەڵەکی کوردیش کردووە، ئەم کەسایەتییە ئایینییەی شیعەکان پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەکوردەوە هەبووە. لە یەکێک لە نووسراوەکانیدا دەربارەی مێژووی سیاسی ئێراق، (پێویستە بەمجۆرە مامەڵە لەگەڵ کورددا بکرێت) چەندین لایەنی پەیوەندی خۆی و بنەماڵەکەی بە بزووتنەوەی سیاسی کوردەوە ڕوونکردوەتەوە، دەنووسێت؛ “کورد داوای مافە شەرعییەکانی خۆی دەکات. وەک زمان و خوێندنی کوردی و بەشداریکردن لە حکومەت و پەڕلەمان، بەپێی قەبارەی نەتەوەیی خۆیان، کە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێراق ئامادەنەبوون ئەم مافانەیان پێببەخشن.” بەهەمان شێوە شاندەکەی حکومەتی ئێراقی بۆ بەدەستهێنانی هاوهەڵوێستی شیعەکان، سەردانی بنەماڵەی شیرازییان کردووە و داوایان لێکردووە فەتوا لە دژی کوردان بدەن، بەڵام ئەمانیش ڕەتیانکردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە؛ کە ” ناتوانین فەتوایەکی لەو جۆرە دەربکەین.” کاتێک عەبدولسەلام عارف لە هۆکارەکەی پرسیوە؛ “بۆچی فەتوا دەرناکەن؟ مەگەر ئێوە بانگەشە بۆ یەکێتیی ئیسلامی ناکەن؟ ئەم کوردانە دەیانەوێت ئێراق دابەشبکەن و نیشتمانێکی نەتەوەیی بۆ خۆیان دروست بکەن.” ئایەتوڵڵا محەمەد حوسێن شیرازی دەڵێت؛ “کێشەکە ئەوەیە ئێوە پەیڕەوی بەرنامەی ئیسلام ناکەن، کە ماف بە هەموو خاوەن مافێک دەدات. ئەگەر ئێوە ئیسلامتان جێبەجێ بکردایە کوردەکان هەرگیز داوای ئەم مافانەیان نەدەکرد، چونکە لە سایەی ئیسلامدا مافیان پارێزراو دەبوو، بەڵام ئێوە ئاڵای نەتەوەپەرستیی عەرەبیتان لە ڕووی ئەواندا بەرزکردووەتەوە، ئەمەش وای لێکردوون ئەوانیش دەمارگیربن بۆ نەتەوەی خۆیان. بۆیە لام سەیر نییە شۆڕش دەکەن و داوای مافی خۆیان دەکەن، چونکە ئێوە خۆتان هۆکارن.”

“ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی (١٩٣٠ – ؟)”

کۆتا مەرجەعی باڵای شیعەکانە لە ئێراقدا، لە ژیانی ئایینی و سیاسی خۆی بەردەوامە و پەیام و هەڵوێستەکانی بۆ ڕووداوەکانی ناوچەکە، کاریگەری گەورە جێدەهێڵێت. دەرکەوتنیشی وەک مەرجەعێکی باڵا دەگەڕێتەوە بۆ پاش مردنی ئایەتوڵڵا خوئی مامۆستای(١٩٩٣)، کە پێشتر مەرجەعی باڵا و ڕێبەری ئایینی شیعەی جیهان بووە، هەروەها مردنی ئایەتوڵڵا سەبزەواری جێگری لە نەجەف ساڵی(١٩٩٣)، پاشان مردنی مەرجەعە ناسراوەکانی قوم وەک ئایەتوڵڵا گوڵپایگانی(١٩٩٣)، ئایەتوڵڵا ئەراکی(١٩٩٤)، هەروەها تیرۆرکردنی ئایەتوڵڵاکانی حەوزەی نەجەف وەک؛ مورتەزا بروجەردی(١٩٩٨)، عەلی غرەوی(١٩٩٨) و محەمەد سادق سەدر(١٩٩٩)، ئەمانەش هەلی بوونە ڕێبەر و سەرکردایەتی پایتەختی ئایینی شیعەکانی بۆ ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی بەتەواوی ڕەخساند و بووە مەرجەعێکی باڵای بێ ڕکابەر لە ئێراقدا. هەڵوێستە سیاسییەکانی سیستانی دەربارەی گەلی کورد لە ئێراقدا، بە درێژترینی ئەو پەیوەندییانە دادەنرێت، کە لە نێوان کورد و شیعە هەبووە و بە چەند وێستگەی جیاوازدا تێپەڕیوە:-

  • لە کاتی نووسینەوەی دەستووری هەمیشەیی لە ئێراقدا ساڵی(٢٠٠٤)، لە پرسی فیدڕاڵیدا، کە داواکاری ئەندامە کوردەکانی بەشداربووی پرۆسەکە بووە، سیستانی پاڵپشتی سیستمی حکومڕانییەک بووە، کە لەسەر بنەمای “شورا، فرەیی و ڕێزگرتن لە مافی هەموو هاوڵاتیان دامەزرابێت.” هەروەها “نوێنەرانی گەلی کوردی خۆشەویست لە ئەنجومەنی نووسینەوەی دەستووردا، لەگەڵ برا ئێراقییەکانی دیکەیان، دەگەنە چارەسەرێکی نموونەیی، کە یەکپارچەیی ئێراق و لە هەمان کاتیشدا مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان بپارێزێت”
  • ساڵی(٢٠٠٤) بە بۆنەی هەردوو تەقینەوەکەی (١ی شوبات)ی بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشیمانی کوردستان لە شاری هەولێر، لە دوو پەیامی جیادا، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی پەیامی سەرەخۆشیی خۆی بۆ هەریەکە لە جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی دەربڕیوە.
  • لە دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی (٢٠٠٥) هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئێراقی لە هەڵبژاردنێکی ناوخۆییدا، ئیبراهیم جەعفەری کردە کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئێراق، بەمەش ناڕەزایی کورد و سوننەکان و بەشێکی شیعەکانیشی لێکەوتەوە و داوای پیاچوونەوەیان بەو بڕیارەدا کرد و هەڕەشەی دژایەتیشیان لە پرۆسەی دەنگدانی نێو هۆڵی پەڕلەمانیان کرد. لەوکاتەدا شاندێکی باڵای کوردەکان سەردانی نەجەفیان کرد و ناڕەزایی خۆیان لەو بڕیارە بە ئایەتوڵڵا سیستانی گەیاند. دوابەدوای ئەم دیدارەش پەیامی مەرجەعیەتی سیستانی بۆ لایەنە شیعەکان بڵاوکرایەوە؛ “لە سایەی ئەم دۆخە و بەپێی پێدراوە سیاسییەکان، دەرفەتی سەرکەوتنی جەعفەری لە پێکهێنانی حکومەتدا نییە.” ئەمەش وایکرد شیعەکان کاندیدبوونی جەعفەری بکشێننەوە و نوری مالکی بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ڕابسپێرن.
  • لە پرسی مادەی(١٤٠) و ناوچە جێناکۆکەکاندا، کاتێک ساڵی(٢٠١٢) بەهۆی پێکهێنانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی دیجلەوە لە لایەن نوری مالکیی سەرۆکوەزیرانەوە، گرژی لە نێوان کورد و دەسەڵاتەکەی نوری مالکی دروست دەبێت و هەردوولا هێزەکانیان لەو ناوچانەدا کۆکردبوەوە، ئایەتوڵڵا سیستانی لە ڕێگەی نوێنەرەکانیەوە لە وتاری هەینی(٢٣ی تشرینی دووەمی٢٠١٢)دا، جەختی لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی پەنابردن بۆ دەستوور و دادگای فیدڕاڵییەوە کردەوە. لە هەینی(٧ی کانوونی یەکەمی٢٠١٢)شدا چەند خاڵێکی وەک چارەسەر بۆ پرسەکە خستووەتەڕوو، کە پابەندی بووە بە دەستوور و پاراستنی پەیوەندی نێوان پێکهاتەکان و ڕێگریکردن بووە لە خوێنڕشتن و پەنابردن بووە بۆ گفتوگۆ و دوورکەوتنەوەیان لە زمانی زبر.
  • لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، ساڵی(٢٠١٣) بڕیاردرا چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە تورکیا بکشێنەوە و لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان جێگیرببن بێ پرسکردن بە حکومەتی ئێراقی، ئەمەش ناڕەزایی حکومەتی ئێراقی لێکەوتەوە و ڕایانگەیاند؛ ئەمە “پێشێلکاری زەقی سەروەری ئێراقە.” مەرجەعی باڵاش ڕایگەیاند؛ “ئێمە پشتگیری لە گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتییانە دەکەین، کە ئارامی لە نێوان هەردوولادا دەستەبەر بکات.” لە لایەکی دیکەشەوە ڕەخنەی لە میکانیزمەکی جێبەجێکردنەکە گرتووە؛ “دەبوو حکومەتی تورکیا هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی ئێراقدا بکات.” گواستنەوەی چەکدارانی پەکەکە بۆ ناو خاکی ئێراق بە “پێچەوانەی بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەری” لە قەڵەمدا.
  • پەیامی مەرجەعی باڵا دەربارەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە باشووری کوردستان لە(٢٥ی ئەیلولی٢٠١٧)، هەم بە ئاراستەی ڕەتکردنەوەی پرۆسەکە بوو، هەمیش هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ناوەند و هەرێم، کە لێکەوتەکەی لە ڕۆژانی دواتری پرۆسەکەدا دەرکەوتن. سیستانی بە تووندی دژایەتی خۆی بۆ پرۆسەکە و جیابوونەوەی کوردستان لە ئێراق ڕایگەیاند ؛ “هەوڵێکە بۆ دابەشکردنی ئێراق و دابڕینی باکوورەکەی،” مەترسییەکەشی هاوتاکرد بە”تیرۆری داعش.” دادگای فیدڕاڵیشی وەک تاکە ناوبژیوان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسەکەدا دیاری کرد. بە ئامانجی ئارامکردنەوەی کەشی سیاسیش ڕۆژی (٢٠ی تشرینی یەکەمی٢٠١٧) لە وتاری هەنییدا ڕایگەیاند؛ “پێویستە حکومەتی فیدراڵی پارێزبەندی بۆ هاوڵاتیانی کورد دابین بکات و دڵنیاییان پێبدات.” هەروەها هانی گفتوگۆی دا، چونکە “قەدەری ئێراقییەکان بە عەرەب و کورد و تورکمانەوە ئەوەیە پێکەوە بژین.” دەرئەنجامیش لەبەر ڕۆشنایی پەیامەکانی سیستانی، دادگای فیدراڵی لە (٢٠ی تشرینی دووەمی٢٠١٧)، پرۆسەی ڕیفراندۆمی بە نادەستووری لە قەڵەمدا و هەموو لێکەوتەکانی سڕکران.

ئامادەکردن؛ هەردی عومەر حەسەن

پۆستی پێشوو

خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

پۆستی داهاتوو

پاکستان و ئەنجومەنی ئاشتی؛ بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکان

یەکەی ئامادەکاران

یەکەی ئامادەکاران

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

ئازار 25, 2026
16
خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی دووەم و كۆتایی

ئازار 19, 2026
22
 جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

 جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

ئازار 16, 2026
38

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئازار 2026
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  
« شوبات    

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە